رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئن ۲۵, ۲۰۱۷

گفتوگۆ لەگەڵ د. سەعید شەمس

بزاڤی ناسیۆناڵیزم و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌نێوان خه‌ون و راستی دا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ د. سه‌عید شه‌مس ئا: هادی محه‌مه‌دی ئاماژە: د. سەعید شەمس لە ناوچه‌ی ئەختاچی لە مەڵبه‌ندی موکریانی ‏‏رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ‏‏و دواناوەندی لە ئێران تەواو کردووە. دواتر بەهۆی چالاکی ‏‏سیاسی نەیتوانیوە بەردەام بێ لە خوێندن لە زانکۆ، بەڵام دواى تەواوکردنی خزمەتی ‏‏سەربازی، پەیمانگەی زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە. ‏‏ لە پرۆسەی شۆڕشی گەلانی ئێران دا بەشداری ‏‏کردووە. لەپاش شۆرش بۆ ماوەی سالێک مامۆستا بووە و هاوکات درێژەی بە کاروباری ‏‏سیاسی داوە. لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەناچاری ئێرانی بەجێهێشتووە و لە ‏‏سەرەتای نەوەدەکان لە لەندەن نیشتەجێ‌ بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی ‏‏لەندەن دەورەی کۆمەڵناسی تەواو کردوە و بروانامەی باکۆلێری لە 'کۆمەڵەناسی و خوێندەنەوەیکی ئورۆپایی' وەرگرتووە. تا ساڵی ٢٠٠٣ وەک پسپۆڕی بەرز و تۆژینڤان لە بواری کۆمەڵناسی و هەروەها وەک بەڕێوەبەر لە بواری په‌نابەران دا کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٣ وەک خوێندکاری لێ