ژنان:
لە
کۆیلەتی تاکوو فەرماندە و شەڕڤان
هادی م
(هێدین)
لەپاش
لێکترازانی جڤاتی ژنیکۆکراتی هوری و
دواین هەڵقەی جڤاتانی ئورارتو و کۆماژن،
مێژووی مرۆڤ تووشی
وەرچەرخانێک دەبێ کە
کۆمەڵگە لە بازنەی ئەڤین دەترازێ و بەپێی
پێوەری هێز
و دەسەڵات
بەڕێوەدەچێ.
لەوە
بەدوا ژنان بەگشتی کۆیلە و یەخسیر دەکرێن
و بە گیان و هەست و دەروون تووشی مەزنترین
ستەم و دێفۆرماسیۆن دەبن.
ئەم
دیاردە سامناکە تێکڕای جڤاتی مرۆڤانتی
دەگرێتەوە و هەر دوو جنس، ژن و پیاو،
بەقووڵی لە یەکتر نامۆ دەکا و ژیان تاڵ و
ژەهراوی دەکا…
نیگاری ئاناهیتا، ژنخودای ئەڤینی هیتییان
لەم
نێوەدا فریدریش نیچە،
فیلسووف و دەروونناسێکی تاقانەیە کە
مێژووی چارەڕەشی سێ هەزار ساڵەی مرۆڤی
نرخاندووە و، بنەما دینی و فکرییەکانی
ئەم چارەڕەشی یە، یانی دین،
مۆرال و متافیزیکی سێ هەزار ساڵەی
هەڵوەشاندۆتەوە، یانی سیستمی
دەسکری
پیاوانی دینساز و مورالسازانی نەحسی
هەڵوەشاندووە، کەچی بۆ عەوام زیاتر بە
فیلسووفێکی دژ بە ژن ناسراوە.
ئەم
وتارە هەوڵ دەدا ڕوونی بکاتەوە کە فەلسەفەی
نیچە دژی ژنی دێفۆرمە و کۆیلەیە، ئەگینا
لە ڕەوشی سروشتی دا پێگەی ژن لە پیاو بە
بەرزتر دەزانێ...
(فریدریش
نیچە)
ئەمە
یەکێ لەو
پەیڤانەی
نیچەیە کە زۆر پڕکێشەیە و پێویستی بە
ڕوونکردنەوەیە.
سەرەتا
دەبێ دیدگای نیچە
لەمەڕ پیاوی
رەسەن
ڕاڤە
بکەین، تا پاشان بە ژنی ڕەسەن بگەین.
ڕەسەن
کێ یە؟ دەبێ تێرمی ڕەسەن لە پێوەندی لەگەل
ڕەوشێکی سروشتی سالم و ئۆرگانیک دا ڕاڤە
بکەین، ڕەوشێ کە لەودا مرۆڤ پتەوترین
پێوەندی لەگەل سروشت هەیە و هەست و زەوق
و فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژی لەگەل سروشت
سازگارە و لە دێفورماسیۆن بەدوورە؛
هەروەها مرۆڤی
ڕەسەن لە چەندین بواردا شارەزا و بەتوانایە.
مرۆڤێ
لە چەشنی ڕۆستەم
سورێن، ژولیوس سێزار،
ئەسکەندەری
مەزن،
یان
بارامی
پەنجم، پاتشای بەناوبانگی ساسانی،کە
هاوکات هەم شەڕڤان بوو، هەم نێچیرڤان،
هەم دیلانڤان، هەم نڤیسکار و هۆنیار، هەم
تەمبورڤان، هەم نوێخواز و ئاسۆساز؛ هەر
ئەویش بوو کە سیستمی چینایەتی ساسانی
هەڵوەشاندەوە و ئاستی زانایان و هونەرمەندانی
بەرزکردەوە...
لە
ژیانی ئەم کەسانەدا دوو پرسی مەترسی و
کایە
دوو لایەنی ئاوەڵدوانەن.
لە
لایەک پرسی
جەنگ
و شەڕڤانی لە
ئارا دایە،
کارێکی
سەخت و پڕ لە
مەترسی و
ژان
و برین، چون لە دیدگای نیچەدا مرۆڤی
ڕەسەن،
یانی هونەرمەند
و شەڕڤان
و سوارچاک،
یانی سەختترین، وەکوو ئەڵماسە
کە لەپێناو بەها ڕەسەنەکان دەبڕێ و دەدڕێ
و نەخشێکی نوێ دادەڕێژێ.
بۆ
بووژانەوە و حەسانەوەش،
پێویستی
بە باوەشی
نەرم و نیانی
ژن
هەیە.
ئێرە
دنیایەکە پڕ لە مێهر و هەست و ئەڤین،
وە هاوکات پڕمەترسی.
چون
ئەگەر
پیاگی ڕەسەن لەگەل
ئەودا ڕابێ، ئیتر سەختی و
ڕەسەنایەتی نامێنێ.
ئیتر
ناتوانێ وەک ئەڵماس ببڕێ و بەها ڕەسەنەکان
بەدی بێنێ.
کەوابوو
ئیتر ڕەسەن نامێنێ.
هەر
بۆیە لە ئێکۆ هۆمۆدا دەڵێ:
"تەنانەت
شیرینترین ژنیش تورشە، چون شەڕڤان میوەی
زۆر شیرینی ناوێ!“
ڕاهاتن
لە باوەشی ژن دا، ئەمە بۆ ڕەسەنان مەترسییەکی
زۆر گەورەیە.
لایەنی
یەکەم، دنیای شەڕ و شەڕڤانی، یانی هەرێمی
تاناتووس،
خودای مەرگ؛
لایەنی
دووهەم، دنیای بەهەست
و مێهرەبانی،
یانی
هەرێمی ئافرۆدیت
(ئێروس)،
ژنخودای
ئەڤین و
دلۆڤانی.
هەر
ئەم دوو ویستەشن کە تێکڕای پرۆسەی بوون
و ژیان بەرەو هەوراز و بەرزەڤان
یان بەرەو نشێو و هەڵدێران دەئاژوێنن.
مرۆڤ،
بە هەڵبژاردنی کارێک کە مەترسی و شەڕی
تێدایە، فەزایەک لە ترس و سام، شەوق و
هەیەجان دەخولقێنێ و،
بە تێپەڕکردنی هەر
قۆناغێ
لە
مەترسی
و شەڕ،
شوور و شەوق دایدەگرێ.
هەتا
ئاستی ڕیسک
و مەترسی مەزنتر بێ، مرۆڤ خاراوتر دەبێ
و زیاتر
هەست
بە خۆشی
و هێز
و گەورەیی خۆی
دەکا.
هەر
ئەمەیە کە نیچە لە ئاوابوونی
بوتان
دا دبێژێ:
"لە
شەڕی ژیان دا، ئەوەی
نەمکوژێ، بەهێزترم دەکا!”2
بەڵام
لە چەندین قۆناغی مێژووی مرۆڤ دا باڵانس
و هاوسەنگی ژیان تێکچووە و پێوەندی سالم
و سروشتی پیاو و ژن (ئارێس
و ئافرۆدەیت)
شێواوە
و وێران بووە.
ئافرۆدەیت،
ژنخودای ئەڤین و دلۆڤانی، لەپێناو داکۆکی
لە ژینی ئازاد، لە سروشتی ئێرۆتیک دابڕاوە
و بووە بە ژنە شەڕڤان.
ئاخۆ
نیچە قەت بیری لە ژنە شەڕڤان کردۆتەوە؟
ئاخۆ ڕوانگەی لەمەڕ ژنانی ئامازۆن چاوا
بووە؟ ئایا سەبارەت بە وان شتێکی نووسیوە؟
ئەی بۆ ناڵێ کە ژنەشەڕڤان چی دەوێ و چ
دخوازێ؟ ئایا پیاگ سەلاحیەتی ئەوەی هەیە
کە لەمەڕ ژنەشەڕڤان بدوێ، یان دەبێ ئەم
ژنانە خۆیان بێنە زمان و بدوێن و بنووسن؟
تا
ئێستا لە پەیڤ و ویستی ژنە شەڕڤان بێ
خەبەرین، ئەوەش کە ئەدەبیاتی یۆنانی
لەمەڕ ژنانی ئامازۆن وتوویە، هەمووی هەر
قسەی پیاوانێکی لە چەشنی هۆمێر، پیندار،
ئوریپیدێس، هێرۆدۆت و … بووە.
تا
ئێستا خۆیان قسەی خۆیان نەکردووە.
بەڵام
وای لەو ساتە مەزنە کە فەرماندەی شەڕڤانانی
ئامازۆن لە شەڕی ترۆڤادا بە دەستی ئاشیل
دەکوژرێ!
وای
لەو ساتە مەزنە کە ئاشیل ڕووبەندی وی
لادەبا و جوانی وی دەبینێ و شەیدای دەبێ
و بەکوڵ دەگری.
لێرەدا
قەڵەم لەئاست ئەم دیمەنە دراماتیکە زمانی
لاڵە…
بەڵام
پیاوی ڕەسەن
لە کایە کردن لەگەل
ژن
دایە کە هەست بە شادی،
خۆشی
و خۆشەویستی
دەکا و دەگەشێتەوە.
کایە
و لەزەتخوازی
خەسڵەتێکی زاتیی مرۆڤە.
هەر
بۆیە لە سەرەتای بوونەوە هەتا ئەمڕۆ
مرۆڤ هەردەم بەدوای خۆشی و چێژدا گەڕاوە.
بەجۆرێک
کە
فریدریش
شیلێر، شاعێر و نووسەری دیکەی
ئاڵمانی،
دەڵێ:
"مرۆڤ
تەنیا کاتێ کە گەمە
دەکا بەتەواو
مانا
مرۆڤە
و، تەنیا کاتێ بەتەواو مانا مرۆڤە، کە
گەمە
دەکا."3
ئەگەرچی
نیچە زۆر دژ بە شیلێرە، بەڵام ئەم دووانە
لەم
خاڵەدا یەک دەگرن.
لەم
نێوەشدا پێوەندی ئەڤینداری و سێکس دەتوانێ
بەچێژترین
گەمە
بێ.
چونکە
بەرزترین هەستی
خۆشی
و لەزەت بە مرۆڤ دەبەخشێ:
ترۆپکی
ئۆرگازم/
ژوویی
سانس،
بەجۆرێک کە هەم
جەستە ئارام
دەگرێ،
هەم ناخ و دەروون
پاراو
دەبێ.
یان
بەپێی
زانایانی
هندی، مرۆڤ لە قووڵترین
سێکس
دا دەتوانێ
تیشکێ لە ساماتی (سەرمەتی)
وەربگرێ
و
چەنی گشتێتی/Gansenheit
گەردوون
وەسڵ
بێ
و بە مانایی
و بێ
زەمەنی بگا:
دڤاژیا،
دووهەم ژیان.
مرۆڤ،
پیاوی رەسەنی
شەڕڤان،
بۆ ئەم مەبەستە ژن هەڵدەبژێرێ، چون
شەڕڤانی سوارچاک بۆ ژیانەوە و حەسانەوە
پێویستی بە ژن هەیە.
بەپێی
نۆرم و ڕێسای سروشتیش، ئاگر هێمای پیاگە
و، ئاو هێمای ژنە؛ پیاگ خودای شەڕە و، ژن
خودای ئەڤین.
لە
میتۆلۆژی یۆنانیش دا بۆئەوەی کە هارمۆنی
بەدی بێت، بۆ ئەوە کە ژیان بە باڵانس بگا،
دەبێ ئارێس و ئافرۆدەیت پێک بگەن.
لەم
نێوەش دا باوەشی
ئافرۆدیت، ژنخودای مێهر و ئەڤین، بۆ
ئارێس، خودای ئاگر و قین، مەترسیدارترینە.
چون
ساردی دەکاتەوە، چون
سەختی
و تیژی ئەڵماس
نەرم دەکا و لە
ڕەسەنایەتی دەخا؛
بەجۆرێک کە ڕەنگە ڕەسەنترین ببێ بە مرۆڤێکی
ئاسایی و ببێ بە بەشێ لە ئاپوورە…
ئەی داڎ!
جێگەی
داخە کە لەم بارەوە فیلسووفی ژنمان نەبووە
تا دنیای ژنانەمان بۆ ڕاڤە بکا، تا پێمان
بێژێ ئەی ئەودەمە کە ژن لە سروشتی ئافرۆدیتی
دادەبڕێ و دەبێ بە ژنە شەڕڤان چی دەخوازێ؟
لە ژیانی ئەودا مەزنترین چێژ و مەترسی
کامەیە؟
ئەگەر
بە دیدگایەکی تر لەم پرسە بڕوانین،
لە ژنیش
دا هەر دوو ویست، دنیای
ترس و دنیای
لەزەت تێکئاڵاون.
تاناتووس
و ئێروس، خودای مەرگ و خودای ئەڤین لە
ژندا پێکەوە
لە شەڕ و ململانێ دان...
چما؟
بۆچی وایە؟
بۆ ئەوە کە
زیاتر لە دوو هەزار
ساڵە دنیای
ئەڤین و سێحراوی ئارێس و ئافرۆدەیت
تێکڕوخاوە
و لە ڕوخانی دواین هەڵقی جڤاتی هوری
بەملاوە ژن
کۆیلەیە و زاتی کۆیلەتی خەسڵەتی دژبەری
خۆی،
یانی غەداری و خۆپەرەستی لە دەروونی ئەودا
داڕشتووە.
ژن
تا
ئێستاش
خۆی نییە و ئازاد نەبووە.
هێشتا
هی خۆی نییە.
ئەو
دەیەوێ
ببێ بە خۆی و
ئازاد
ببێ، بەڵام هێشتا لایەنی
دژبەری
بەسەریدا زاڵە.
هەر
بۆیە ژن سەنتەری دوو هێزی ناکۆکە
کە هەر یەک بەرەو لایەک دەیبا.
کەوابوو
ژن گێژەنی ژەهر و بۆرکانە.
زۆر
جار لە مەودای ڕۆژێک دا لە ژن دا ئەم دوو
هەستە دژبەرە سەرهەڵدەدەن.
یانی
لەلایەک نەرم و مێهرەبانە، لەلایەک تووڕە
و قینەوانە،
وەک
مەیدانی
تەراتێنی هەر
دوو
هێزی ئیرۆس
و تاناتووس.
لەلایەک
حەزی لە ئەڤین و مێهرەبانی یە،
چونکە ئەم هەستانە بەشێکن لە سروشتی
ئەو؛
لە لایەکی ترەوە،
توخمی ڕق و غەداریی و خۆپەرستی لەودا
گەشەی کردووە، چون
کوێلە کراوە و گیان و ڕۆحی پێشێل و خاپوور
کراوە.
هەر
بۆیە دەیەوێ
تۆڵە بستێنێتەوە.
هەر
بۆیە لایەنی مێهر
و ئەڤین (ئیرۆس)
لە
خۆیدا دەکوژێ و هەستی رق و قین (تاناتوس)
لە
خۆیدا
زاڵ
دەکا.
بەمجۆرەیە
کە بەتەواوی لە سروشتی ئافرۆدەیت دابڕاوە
و
ڕق ئەستوور بووە.
بەدریژایی
سەدە و سەردەمەکان ئەم ڕەوشە
ناکۆکە لە ژن دا ڕوویداوە
و ئێستا ئیتر بووە بە بەشێ لە کارەکتەری
ئەو.
هەر
بۆیە ژن ناتوانێ، قووڵ و ڕاستگۆ بێ.
درۆ
و فریو بەشێک لە کارەکتەری ئەو پێکدێنن،
ئەمەش بەرهەمی بندەستی یە.
بوونەوەری
بندەست بۆ مانەوە، زۆر جار ناچارە کە هانا
بۆ درۆ و فریو ببا، وەکوو کورد و یەهوودی.
کورد
هەشتا لەسەدی بە درۆ موسڵمانە!
یەهودیش
بەدرێژای سەدە و سەردەمەکان سەدان جار
بە درۆ دینی گۆڕیوە، کەچی هێشتاش هەر
یەهودی یە...
نیچە
لە
"ئەمەیە
مرۆڤ"دا
دبێژێ:
"وەکچۆن
مرۆڤ ناتوانێ لەگەل
ژن بە قووڵایی بگا، لەگەل
ئاڵمانیش هەر وایە، ڕاستییەکی ئەمەیە کە
ئاڵمانی
ناخ و قووڵایی نییە."
(ئێکۆ
هۆمۆ، لەمەڕ ڤاگنێر، بەندی ٣).
دەبێ
ئەم وتەیە چۆن لێکدەینەوە؟ وەک نیچە خۆی
ئاماژەی پێ کردووە،
مرۆڤی لاواز ناچارە هەردەم هانا بۆ درۆ
ببا، فەلسەفەی هەبوونی
ئەو لەمە دایە.
جا
کاتێ کە مرۆڤ ڕاستگۆ نەبێ و دڵ و دەروونی
پڕ
لە
درۆ و
ناڕاستی و ڕق و قین بێ،
قەت ناتوانێ قووڵ و هەراو بێ،
ناتوانێ ڕەسەن بێ.
مرۆڤی
کۆیلە بۆ مانەوە و بۆ تۆڵەسەندنەوە،
بەناچار هەردەم درۆ دەکا و بەردەوام لە
دەروونیا ژەهر دەڕێژێ و ڕق و تۆڵە بەرهەم
دێنێ، هەر ئەمەش
دەروونی دادەڕزێنێ.
کەوابوو
ژن، بۆ ئەوە کە سەردەمانێکی دوور و درێژ
بە کۆیلەتی ژیاوە، ئێجگار هانای بۆ درۆ
و بۆ ڕق و تۆڵە بردووە، هەر بۆیە ئەم شتە
ناخ و دەروونی وێران
کردووە، بەجۆرێک کە
ئیتر ناتوانێ قووڵ
و هەراو بێ.
ئەڵبەت
ئاشکرایە
کە ئەم پرسانە دەبێ بە دیدگای
دەروونناسانە
ڕاڤە بکرێن...
نیچە
لە
"ئێکۆ
هۆمۆ"دا
خۆی
بە دەروونناسی ژنان دەزانێ و دەڵێ:
"ڕەنگە
ئەمن یەکەم دەروونناسی جاڤیدانی
ژنان بم.
هەموویان
خۆشیان دەوێم-
بەسەرهاتێکی
کۆن:
جگە
لە ژنانی نەزۆک، کە ‘ئازاد’ن و مناڵیان
نابێ – بەخۆشییەوە ئەمن نامەوێ لەت لەت
بکرێم:
ژنی
کامڵ کاتێ ئەڤیندار دەبێ،
مرۆڤ هەڵدەدڕێ...
ئەمن
ئەم ساقییە خۆشەویستانە دەناسم...
ئاخ
کە
چ
ئاژەڵانێکی ڕفێنەری ژێرزەمینی خزۆکی
سامناکن!"
(ئێکۆ
هۆمۆ، بەشی ٣، بەندی ٥).
لە
زەردەشت
دا
دبێژی:
"دەمێک
ساڵە لە ژن دا کۆیلەتی و خۆپەرستی هێلانەی
کردووە و رەگی داکوتاوە.
کەوابوو
ژن توانای دۆستایەتی نییە.
ژن
تەنیا ئەڤین دەناسێ و بەس.
ئەڤینی
ژن لەئاست هەر شتێ کە
بەدڵی
نەبێ کوێرانە و غەدارانەیە...
ژن
هێشتا توانای
دۆستایەتی
نییە.
ژنان
هێشتا پشیلە و باڵندەن، یان ئەوپەڕی
مانگان.”
(ئاوا
ئاخافت زەردەشت،
بەشی یەکم، لەمەڕ دۆست).
لێرەدا
ئاماژە
بە چەند خاڵێ
پێویستە:
نیچە
ژنانی بە سێ ئاژەڵ شوبهاندووە؛ یەکەم
پشیلە.
وەک
دەزانین پشیلە زۆر بەفێڵ و بە پارێزەوە
بەرەو نێچیری خۆی دەچێ.
قەت
بوێرانە و ڕاشکاوانە هێرشی بۆ نابا،
بەڵکوو هەردەم بەنهێنی و لە پێچ و پەناوە
بۆی دەچێ.
ژنیش
هەر وایە.
دووهەم،
باڵندە؛ کە زیاتر دەفڕن و دەڕەڤن، ئا
بەمجۆرە خۆیان لە هێرش و مەترسی دەرباز
دەکەن؛ ژنانیش هەردەم سڵ دەکەن و دەڕەڤن،
ڕاکردن و خۆ قایم کردن فەنێکی تایبەتی
ژنانەیە.
سێهەم،
مانگا؛ لەنێو ئاژەڵان دا بەسوودترین
ئاژەڵە، کە مرۆڤ هەم دەیدۆشی، هەم کاری
جفت و وەردی پێدەکا، هەم گۆشت و گۆر و
پێستەکەشی بەکار دێنێ؛ ژنیش بۆ سیستمی
چەوسێنەری مێردۆکراتی هەر وایە.
هەم
ئەستەمترین کاری پێدەکا، هەم بۆ خزمەتی
سێکسی بەکاری دێنێ، هەم زاڕۆکی بۆ بەرهەم
دێنێ، هەم زۆر خزمەتی دیکە.
یانی
بەمجۆرە ژن بەتەواوی کۆیلەیە و لە ویستن
و ژیانی ئازاد بێ بەشە.
بەڵام
لەم وتەیەدا نیچە قەیدی "هێشتا"ی
هێناوە.
هەر
ئەم "هێشتا"یە
دەریدەخا کە ئەم خەسڵەتانەی ژنان بە شتێکی
ڕەها
و نامێژوویی نابینێ،
بەڵکوو بە
بەرهەمی مێژووی
بندەستیی دەزانێ کە دەکرێ
چارەسەری مێژوویی هەبێ.
بەڵام
دەسەڵاتی هەزاران ساڵەی دین، پیاوسالاری
و سیستمی هیرارشیک
و سەرمایەداری،
کارێکی وەهایان کردووە کە ئەم رەوشت و
خەسڵەتانە لە وجوودی ژن دا ببن بە کارەکتەر
و ببن بە بەشێک
لە شەخسیەتی ژن.
گۆڕینی
کارەکتەریش کارێکی سووک و ئاسان نییە.
سەرچاوەی
ئەم چارەڕەشی یە پیاوی دینساز
و فریوکارە.
واوەتر
لە ژنی دێفورمە و کۆیلە، نیچە دوژمنی
سەرسەختی پیاوی موراڵساز و دینسازە.
دوژمنی
خوێنی کاهنی دینساز، پیاوانی لە چەشنی
سوقرات و ئەفلاتون، لوتێر و کانت و
شوپێنهاوێرە.
پیاوانێکی
نەحس و درۆزن
کە دەسەڵاتیان
لە ژن سەندەوە و بە فریوکاری و مۆنۆپۆلکردنی
سروەت و سامان، بناغەی ژیان و کولتوری
غەڵەت، بناغەی دین و دەوڵەت و
موراڵیان
داڕشت.
لەوە
بەدوا هەموو شتێ بە ئاراستەی غەڵەت دا
هاتە
پێش.
وەک
ئادورنۆ دبێژێ:
"لەسەر
بناغەی غەڵەت، ژیانی ڕاستین بەدی نایە."4
ئەم
دۆخە زاڵمانە
گەوهەری ئینسانی لە پیاویش دا دێفۆرمە و
کاول کردووە.
ئەڤین
و هاوسۆزی ئارێس و ئافرۆدەیتی تەواو
شێواندووە.
هەر
دوو ڕەگەز بەجۆرێک لێک نامۆ بووگن، کە
زۆر جار وەک دوژمنی خوێنی سەیری یەکتر
دەکەن، کەچی لە دنیای خەون و خەیاڵ دا
تەنیا بە یادی یەکترەوە بە ئۆرگاسم
دەگەن...
لەم
نێوەدا پیاوان
وەک
مرۆڤانێکی
بێ هەست،
خۆپەرست و تووند و تیژ دەرکەوتوون.
هەر
کارێک دەکەن بۆ ئەوە کە ژن داگیر بکەن و
وەک مڵک و نامووسی خۆیان بیناسێنن.
بەلام
لە ژن دا کارەساتەکە سامناکترە.
ئازادی
پیاو بەرینترە،
بەڵام کۆیلەتی
ژن زۆر پەرەی سەندووە، بەجۆرێک کە ژنان
خۆیانیش پەرە بە فەرهەنگی کۆیلایەتی
دەدەن و بەئەستەم و بەدەگمەن بە وشیاری
دەگەن.
نیچە،
چارەسەری ئەم پرسە لە لای فمێنیستەکان
نابینی، ئەو لە دژایەتی فێمێنیسم
و فەلسەفەی مۆدێرندا
دەنووسێ:
"ژن
تا زیاتر ژن بێ، بە هەموو توانایەوە
خۆی لە بەرانبەر هەموو مافە(مۆدێڕنە)کان
دەپارێزێ:
چون
ڕەوشی سروشتی، شەڕی دایمی
نێوان دوو جنس،
ژن بە
یەکەم دەزانێ."
(ئێکۆ
هۆمۆ، بەشی سێ، بەندی ٥)
کەوابوو
وەک لێرەدا دەیبینین، نیچە لە
دۆخی
سروشتی
دا،
لە ڕەوشێک دا کە دین و دەوڵەت و شارستانی
غەڵەت پێکنەهاتووە،
ژن لە پیاو بە بانتر دەزانێ،
نەک خوارتر.
چما؟
چون ژن
دەتوانێ بزێ، چون سروشتی فیزیۆلۆژیکی ژن
لە زەوی دایک ئەچێ.
ئەو
سیستمەش
کە یەکەم جار ژن دایهێنا و بناغەی دینی
مێهرـ زورڤانی
داڕشت،
نەریتێکی سروشتی ئێجگار تەبا و سازگار
بوو کە
لەسەر زەوی
بەهەشت خولقاند...
بەڵام
ئەی پیاو
چی کرد؟ پیاو لە ژیانی سروشتی دابڕا و
بناغەی شار و دەوڵەت و متافیزیکی داڕشت،
بە ژەهری دین و وەهم و خورافە مێشکی تێکڕای
مرۆڤی ژەهراند.
کەوابوو
هەر جۆرە خەباتێکی ژنان بۆ مافی بەرابەر
لەگەل
پیاوان، جۆرێک بەدفامی یە.
چونکە
ئەو گەیشتن بەو مافانە ئاوا دەبینێ:
"کاتێ
کە ژن دەیەوێ خۆی بە ئاستی "ژن
لە خۆیدا"،
خۆی بە ئاستی "ئیدیالیست"
بگەیەنێ،
ئاستی گشتی پلەی ژن دادەبەزێنێ؛
بۆ ئەم مەبەستە هیچ رێگایەک باشتر لە
پەروەردەی دەبیرستان، پانتۆڵ و مافی
سیاسی دەنگدان
بە
پەزەکان لەئارادا نییە."
(هەمان
سەرچاوە)
ئەم
کارە نە ژن ڕزگار دەکا، نە مرۆڤانتی.
بەڵکوو
هەر خزمەت بە پیاوسالاری و کاپیتالیسم
دەکا.
لە
پێشەکی
"واوەتر
لە خێر و شەڕ"
دا
دەپرسێ:
"وای
دانێین کە هەقیقەت ژن
بێ،
ئەوجار
چ
دەبێ؟"
پاشان
دەڵێ:
"ئایا
نابێ لەوە بەگومان بین کە هەموو فیلسوفان،
تا ئەو جێگایە کە دۆگم بووگن بە خراپ لە
ژن تێگەیشتوون؟… ئەوان بەهۆی ئەوە کە
وشک و جدی بوون، نەیانتوانیوە بە هەقیقەت،
بە ژووری ژنان بگەن...
هەر
بۆیە
هەر جۆرە دۆگماتیسمێ
هەتا
ئەمڕۆ
خەمین و دیپرێس و نائۆمید دژداماوە..."5
لە
سیستمی
کاپیتالیسم دا
ژنان
بەنرخترین کاڵای بازاڕی سەرمایەن.
دەسەڵاتی
سەرمایە نەک هەر ژنان
بەسەختی دەچەوسێنێتەوە، بەڵکوو لە ڕێگەی
بازاڕی سێکسەوە نهێنی ترین و شەخسی ترین
وجودی ژن دەفرۆشێ.
جەستەی
ژنان
بەشێکی مەزن
لە بازرگانی
سیستمی کاپیتالیستی پێکدێنن.
فرۆشتنی
ئامێرەکانی ئارایشتی درۆیینی ژنانە،
پەرەپێدان بە سینەمای ئەڤین و رۆمانتیزمی
ساختە،
مۆسیقی بۆشی
پاپ
و ڕاک و
هەستی درۆیین و دەسکرد، فرۆشتنی جەستەی
ژن و بازرگانی کردن بە ژنەوە،
هەم
مەزنترین
سوود و داهات
بۆ کاپیتالیزم
پێکدێنێ،
هەم پتەوترین ئەستوونی پارێزەری ئەم
سیستمەیە.
چما؟
چون ئەگەر ژن ئازاد ببێ یەک شەوە تەخت و
بەختی هیرارشی دین و کاپیتالیسم تێکدەڕوخێ...
ئەوانەی کە فەلسەی نیچە بە دژە ژن دەزانن، بەردەوام ئەم وتەیە وەک نموونە دێننەوە: "کاتێ دەچی بۆ لای ژنان با تاژانگت لە بیر نەچێ!" ئیتر سەرەنج بەوە نادەن کە، یەکەم، ئەم وتەیە لە زمانی پیرەژنێکەوە وتراوە کە لە سیستمی پیاوسالاری دا پەروەردە کراوە؛ دووهەم، نیچە هەر لە کتێبی زەردەشت دا کاتێ لەگەل ژیان/ ژن دا ژوانی هەیە بە چ دیالۆگێکی شیرین و، بە چ گەمەیەکی شیرینکارانە لە تاژانگەوە بە ئەوپەڕی ئەندێشەی بان مرۆڤانە و جوانیناسانە دەگا و ژن و ژیان و زانایی لێک جووت دەکا! لێرەدا چەند بەشێ لەم دوو دیالۆگە دێنمەوە:
-
دەبێ
بە زەبری تاژانگم دەنگ هەڵێنی و هەڵپەڕی!
خۆ
تاژانگەکەم لە بیر نەچووە!
ئا
ئەمەیە!
ئەوجار
ژیان گوێ تیژ وەستا و ئاوا لەئاستم ئاخافت:
-
زەردەشت!
چما
ئاوا
سامناک تاژانگ دەوەشێنی!
مەگەر
تۆ
نازانی
کە هەرا و ئاژاوە ئەندێشە دەکوژێ!
مەگەر
نازانی هەر ئێستا چ ئەندێشەیەکی ورد و
زراڤم بەسەردا
دەبارێ!
"ئەوە
کە من لەگەل
تۆ باشم، تەنانەت فرەیش
باشم، هۆی ئەوەیە کە ئیرەیی بە "زانایی"ت
دەبەم.
ئاخ
لەم پیرە دێوانە، وای لەم خاتوونە شێتە
فرەزانە!6
"بەڵام
ئەگەر رۆژێک زاناییت
بەجێت
بێڵێ،
ئەڤینی منیش بەجێت دێڵێ!"
ئەوجار
ژیان بەپەرۆشەوە چاوی لە دەوروبەر بڕی و
بەچپەوە وتی:
"زەردەشت،
تۆ ئەوەندەش لەگەل
من وەفادار نی!
"ئەتۆ
هێندە کە بە زمان دەڵێی خۆشم دەوێی، بە
دڵ و گیان خۆشت ناوێم.
من
ئەزانم بیر لەوە دەکەیتەوە بەمزووانە
بەجێم بێڵی...
ئەمن
دوودڵانە پێم
وت:
"ئەرێ،
بەڵام ئەتۆش دەزانی کە ـــ
ئەوجار
بەنێو بسکی زێڕینی پەرێشان و شێتانەیدا
شتێکم بە گوێی دا چرپاند.
بە
سەرسامی پێی وتم:
"وای،
زەردەشت ئەتۆ ئەمە دەزانی؟
خۆ
کەس
ئەم شتە
نازانێ!"
ئەوجار
چاومان لەنێو چاوی یەکتر بڕی و بەرەو
مێرگێکی سەوز و زەنوێر کە فێنکایی ئێوارە
کەزییەکانی دەلاواند، دانیشتین.
ئاخ
کە پێکەوە گریاین.
وای!
بڕوا
بکەن لەو ساتەدا ئەمن ژیانم لە هەموو
زاناییم
خۆشتر دەویست!"
ئیتر
تا کوێ؟!
ئەوەی
ئەهلی نەزەر بێ پێویستی بە تەفسیر نییە.
لێرەدا،
لە جوانیناسی نیچەدا،
ژن و ژیان و زانایی بووگن بە یەک.
نیچە
لەئاست ئیدیالیسمی
ژەهراوی کانت و هێگل و ئەفلاتوون، شەیدای
خوو و خەسڵەتی ڕەسەن و سروشتی ژنانەیە.
سروشتێ
کە ڕشخەن
بە
ئەقڵی دوگمی متافیزیکی
دەکا
و بە سەرپەنجەی شێتانە و، بە پا و پوزی
ڕێکەوتی خاوەنشکۆ سەما
دەکا...
نیچە
لە سرودی دیلانی یەکەمیش
دا "ژن"
و
"ژیان"
و
"زانایی"
وەک
یەک دەبینێ:
ئۆو
ژیانۆ!
تازەیی
چاوم لەناو
چاوانت بڕی، دەتوت لە قووڵایی بێ پایانی
ئەو چاوانەدا
نوقم بووم.
بەڵام
ئەتۆ بە قولاپی زێڕین دەرت هێنام، کاتێ
وتم قووڵاییت بێ بنە، دەم بەخەندە تەشەرت
لێدام.
وتت:
"هەموو
ماسییەکان کە ناتوانن بە بنی قووڵایی
بگەن هەر وا دەڵێن، دەڵێن هێند قووڵە هەر
بنی
نییە.
"بەڵام
ئەمن شیڤۆ*
و
وەحشیم، چ دبێژم!
ئەمن
ژنم، بەڕەوشت نیم:
"بەڵام
ئێوە پیاوان هەرچەندە ئەمن بە مرۆڤێکی
'قووڵ'،
'بەوەفا'،
'نەمر'
و
'سێحراوی'
بزانن؛
تەنیا
رەوشتی خۆتان بە من دەبەخشن.
ئاخ
لە ئێوە بەڕەوشتان!"
ژنی
ئەفسووناوی ئاوا بزەی بزووت؛ بەڵام ئەمن
قەت بڕوا نە بە خۆی و نە بە خەندەی ناکەم،
کاتێ کە
خۆی
بە چەتوون
و شەڕانی
دەزانێ.
وەختێ
بەتەنیا لەگەل
زانایی
چەتوونم
دەپەیڤیم، بەتووڕەیی پێی گوتم:
"تۆ
سەوداسەری، ئەتۆ دڵداری، تۆ ئەڤینداری.
بۆیە
ئاوا ژیان دەپەرستی!"
بەدروستی
بەرسڤم دایەوە و ئەوەی ڕاستی
بوو پێم گوت؛
مرۆڤ ناتوانێ بەرسڤی خراپ بداتەوە، کاتێ
"ڕاستی
بۆ زانایی خۆی بگێڕێتەوە".
بەسەرهاتی
ئێمە سیانی بەمجۆرەیە:
بە
دڵ و گیان تەنیا ژیانم خۆش دەوێ، هەر
بەڕاستی ئەودەمەش
کە زۆر لێی بێزارم، زیاتر لە هەردەم
خۆشم دەوێ!
بەڵام
چما
لەگەل
زانایی
هێندە نێوانم خۆشە:
هۆی
ئەوەیە کە هەردەم ژیانم وەبیر دێنێتەوە!
چاوی
ئەویش هەر لە چاوی ژیان دەچێ، وەکوو ژیان
پێدەکەنێ، تەنانەت قولاپی زێڕینیشی هەر
وەک قولاپی ئەو دەگرێ:
دەی
من چ بکەم کاتێ ئەم دوانە تەواو لێکدەچن؟
جارێکی
تر ژیان لێی پرسیم:
"زانایی
ئیتر کێیە؟"
بە
شەوقەوە پێم وت:
"زانایی؟
ئەها!
"مرۆڤ
هەردەم تینوویە و قەت تێنوێتی لێ ناشکێ.
لەودیو
ڕووبەندەوە بۆی دەڕوانێ و بە تۆڕ دەیگرێ.
"فرە
جوانە؟ چە ئەزانم!
بەڵام
پیرترین ماسیش بە فێڵ دەگرێ.
"سەرەڕۆیە
و هەر ساتێ خۆی بە جۆرێک دەگۆڕێ:
زۆر
جار دیومە لێوی گەستووە و لەخۆڕا بسکی
خەمڵاندووە.
"رەنگە
شەڕانی و فریوکارە، چی بێژم، ئیتر ژنە.
بەڵام
کاتێ بە خراپ لە
خۆی دەدوێ،
لە هەموو کات دڵڕفێنتر دەنوێنێ…"
وەک
دەبینین لێرەش دا زانایی ژنە.
ئەڵبەت
ژنێکی دیۆنیزۆسی، ژنێکی هوریانی.
خوێنەری
شارەزا کە دنیای نیچە باش دەناسێ، دەزانێ
کە نیچە بەتەواوی لەدژی فەلسەفە و ئەقڵی
متافیزیکی ئاپۆلۆنی یە، بەڵام لە بەرانبەردا
شێت و شەیدای دنیای دیۆنیزۆس و ئاریانەیە.
کولتوری
دیۆنیزۆسیش لە جڤاتی هوریانی ئورفادا
بەدیهاتووە.
لە
کولتورێکی ژنیکۆکرات دا.
نیچە
لە شوێنێکی تر دەڵێ:
"جڤاتی
یۆنانی تەنیا بەیارمەتی کولتوری دیۆنیزۆسی
ئورفا توانی بەسەر سەردەمانی تراژێدی
خۆی دا زاڵ ببێ!“
جا
ئەم پرسە، یانی فەرهەنگی دیۆنیزۆسی ئورفا،
زۆر گرنگە و پێویستە لە دوو لایەنەوە ڕوون
بکرێتەوە.
یەکەم:
لە
سەردەمی کەڤناردا، جڤاتانی هوری، هیتی،
میتانی و ئورارتو بە ناوەندێتی ئورفا
سیستمی ژنیکۆکراتییان بەدیهێناوە و لە
بواری ژیان و ژیار، زمان و کولتوردا بە
دوور لە دین و متافیزیک، گەورەترین
خزمەتیان بە مرۆڤانتی کردووە (بڕوانە
بۆ لە مێژوودا چی ڕوویدا؟ گۆردۆن چایڵد)
وە
ڕێبەر و ڕێکخەری ئەم سیستمەش ژنان بووگن،
وێنەی ڕێبەریی ژنانە هەم لە دیمەنی
ئاناهیتا و میترادا ڕەنگی داوەتەوە؛ هەم
لە مۆتیڤ و کارەکتەری دیمیتر (خوشکی
زێئوس و ژنخودای کشتوکاڵ)
لە
میتۆلۆژی یۆنان دا؛ هەروەها کۆماژن، وەک
دواین هەڵقەی سیستمی ژنیکۆکرات دێتەئەژمار؛
بێگومان نیچە بەوردی ئەم شتەی نەزانیوە،
ئەگینا بۆ نووسینی شاکاری خۆی، ڕەنگە
لەجیاتی زەردەشت ئاناهیتای هەڵدەبژارد!
دووهەم،
لە ئێستادا، لە کوردستان، دیسان هەر بە
ناوەندێتی ئورفا، ئەوە چەندین ساڵە خەبات
و بزاڤێک بەڕێوەیە کە لە لایەک پشت بە
سیستمی ژنیکۆکراتی هوری دەبەستێ و لەلای
دیکەوە بەرەو سیستمی کونفێدرالیزمی
بووکچین دەڕوانێ و بە دروشمی "ژن
ژیان ئازادی"
کە
لە لایەن "پرۆمتەئۆس"ـەوە
تیۆریزە کراوە، لە کۆبانێ بە فەرماندەیی
ژنە شەڕڤانان، هەم بەڕبەڕیەتی داعشی
تێکشکاندووە، هەم لە دژی فاشیسمی ئەردۆغان
وەستاوە، هەم لە سەقزیش حەجابی زۆرەملی
تووڕداوە و بە "چەمەرچۆپی"
بووە
بە پێشەنگی شۆڕشێ کە بەرەو قووڵایی ئێران
پەلی هاویشتووە و قەڵای زۆڵمی وەلی فەقی
لەرزاندووە...
سیستمی
کونفێدرالیسمی ڕۆژاوای کوردستان، ئەگەر
بە هەزار ئێعجاز سەربگرێ و گەشە بکا،
دەتوانێ ئالترناتیڤێکی زۆر شیاو بێ؛ یانی
هەم ژنان لە کۆیلەتی ڕزگار بکات.
سیستمێ
کە لەودا ژن وەک فەرماندە و شەڕڤان، وەک
مۆدیر و ڕێوەبەر مۆدێلێکی تازە بە مرۆڤانتی
پێشکەش دەکا…
نیچە
دەیوت:
پیاوی
ڕەسەن پیاوی شەڕڤان دوو شتی دەوێ، مەترسی
و گەمە؛ هەر بۆیە ژن هەڵدەبژێرێ، وەک
مەترسیدارترین ئامێری گەمە!
ئەی
ئێستا چی؟ ئەی ژنە شەڕڤان و فەرماندە چی
دەوێ، چ دەخوازێ؟
ئایا
لە گەمەیەیەکی
پڕمەترسی و شێتانەدا دەیەوێ جیهان بگۆڕێ
و نەزمێکی نوێ دابهێنێ؟
1„Zweierlei
will der echte Mann: Gefahr und Spiel. Deshalb
will er das Weib, als das gefährlichste Spielzeug.”
[F. Nitsche,
Also sprach Zarathustra]
3.
Der
Mensch soll mit der Schönheit nur spielen, und er soll nur mit der
Schönheit spielen.
Der
mensch spielt nur, wo er in voller Bedeutung des Wortes Mensch ist,
und er ist nur da ganz Mensch, wo er spielt.“
http://gutenberg.spiegel.de/buch/-3341/16
5.
Vorausgesetzt,
daß die Wahrheit ein Weib ist –, wie? ist der Verdacht nicht
gegründet, daß alle Philosophen, sofern sie Dogmatiker waren, sich
schlecht auf Weiber verstanden?,
Jenseits von Gut und Böse, Vorrede
6
. خاتوونی
شێتی فرەزان:
[Närrin Von Weisheit]،
Narr
بە
ئاڵمانی یانی گەمژە و نەزان و شێت،
Weisheit
یانی
زانایی، هەروەها لەباری گراماتیکیشەوە
ژنە، نیچە لێرەدا بەم دوو وشەیە یاری
کردووە و ئەم ناو و ئاوڵناوەی بەشێوەی
ناوبانگێکی خاوەن شکۆیانە دەرهێناوە.