فتیشیزمی کاڵا و ره‌مزه‌کانی
کارڵ مارکس
و: هادی محه‌مه‌دی
سه‌ره‌تا: له‌م ساڵانه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌م له لوکاچ، گرامشی، گوڵدمه‌ن و مارکوزه و ... کراوه به کوردی، له کاتێک دا که سیستمی فه‌لسه‌فی هه‌موو ئه‌م نووسه‌رانه به‌پێی پشتخانی فکری و مێتۆدۆلۆژیکی بیرمه‌ندانێک وه‌ک کانت، هێگل و مارکس پێکهاتووه، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن به‌رهه‌مێکی ئه‌م بیرمه‌ندانه کراوه به کوردی، به‌هۆی گرنگی ناسینی سیستمی فه‌لسه‌فی مارکسیستی، تێکۆشام که تیۆری فتیشیزمی کاڵا، که به‌شی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی سه‌رمایه‌ی مارکس پێکدێنێ، بکه‌م به‌کوردی.
تیۆری فتیشێزمی کاڵا که له‌خۆیدا بناغه‌ی
گشتی سیستمی فه‌لسه‌فی مارکس پێکدێنێ، به‌پێی ئه‌م بیره پێکهاتووه: له جڤاتی بورژوایی دا کاڵا که به‌رهه‌می کاری مرۆڤه، فۆرمێکی ره‌مزاوی و سه‌ربه‌خۆ له ئیراده‌ی مرۆڤ به‌خۆوه ده‌گرێ و، پێوه‌ندی کاڵاکان و گۆڕینه‌وه‌ی کاڵاکان، پێوه‌ندی ئینسانه‌کان کونترۆڵ ده‌کات.
پرۆسه‌ی فتیشیزم کاڵا، یانی هه‌موو به‌رهه‌مێکی کاری مرۆڤ و گشت به‌رهه‌مێکی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری، به‌های راستین و رۆڵی ره‌خنه‌گرانه‌ی خۆیان ده‌دۆڕێنن و به‌شێوه‌ی جۆرێک فتیش، بوت، ده‌رده‌که‌ون. وه‌ک بڵێی رۆحێکی جادوویی دایگرتوون به زرق و برقی خۆیان مرۆڤه‌کان شه‌یدا و ئه‌فسوون ده‌که‌ن، به‌جۆرێک که مرۆڤ ده‌بێته کۆیله و به‌نده‌ی کاڵا و ستایشی ده‌کا و ده‌یپه‌رستێ؛ له کاتێک دا که خۆی خولقاندوویه.
لوکاچ گرنگی تیۆری فتیشیزم به‌مجۆره راڤه ده‌کات: "زۆر جار وتویانە کە بەشی بەناوبانگى لۆژیکی هێگل لەمەڕ بوون، نەبوون و گۆڕان، هەموو فەلسەفەی هێگلی له‌خۆی دا هه‌ڵگرتووه. رەنگە بەمجۆرە بتوانین بێژین کە ئه‌و بەشه‌ی سەرمایە لەمەڕ سروشتی فتیشزمى کاڵا، تێکڕای ماتریالیزمی مێژوویی و وشیاری پرۆلیتاریا وەک دەرکی کۆمەڵی بورژوازی (و جڤاتانی پێشوو وەک چەند قۆناغێکی پێشچوون بەرەو ئەم کۆمه‌ڵگه)ی له خۆی دا هه‌ڵگرتووه."
وه‌رگێڕ
کاڵا له یه‌کم سه‌رنج دا وه‌ک شتێکی ساده و ئاسایی ده‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام شیکاری ئێمه پیشان ده‌دات که کاڵا شتێکی ئێجگار ئالۆز و ره‌مزاوی و پڕ له ورده‌کاری متافیزیکی و پڕ له جوانکاری لاهوتییه.
تا کاتێ که وه‌ک به‌های به‌کارهێنان use value)) سه‌یری کاڵا ده‌که‌ین، هیچ شتێکی ره‌مزاوی تێدا نییه، ئێستا چ وه‌ک شتێک بیبینین که به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ویستێکی مرۆڤ دابین ده‌کات، یان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه به به‌رهه‌می کاری مرۆڤ بزانین.
وه‌ک رۆژ ئاشکرایه که مرۆڤ به‌هۆی تێکۆشانی خۆی شێوازی ماتریاڵی سروشتی به‌جۆرێک ده‌گۆڕێ که سودی پێ ببه‌خشن. بۆ نمونه کاتێک میزێک ساز ده‌کرێت، شێوازی چێو ده‌گۆڕدرێت. به‌ڵام دیسان وه‌ک چێو ده‌مێنێته‌وه، یانی وه‌ک شتێکی به‌رهه‌ست و ئاسایی. به‌ڵام هه‌ر که وه‌ک کاڵا ده‌رده‌که‌وێ، ده‌بێته شتێکی به‌رهه‌ستی باڵا transcendent)).
له‌م ساته به‌دواوه ئیتر میز ته‌نیا له بان پایه‌کانی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو، له‌ئاست کاڵاکانی تردا له بان سه‌ری ده‌وه‌ستێ و له مێشکی چێوێنی خوی دا سه‌دان بیری سه‌یر ده‌وروژێنێ سه‌یرتر له‌و کاته که ده‌یویست به شایی و سه‌ماوه له چێو ساز بکرێت.
که‌وابوو خه‌سڵه‌تی ره‌مزاوی کاڵا له ناخی به‌های به‌کارهێنانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و فاکتۆرانه که به‌های کاڵا دیاری ده‌مه‌ن، پێکنایه‌ت، چونکه یه‌که‌م، هه‌رچه‌نده کار و تێکۆشانی به‌سود و به‌رهه‌مهێنه‌ر لێک جیاواز بن، فیزیۆلۆژی ئه‌م راستییه ده‌رده‌خات که هه‌موویان به‌رهه‌می ئۆرگانیزمی جه‌سته‌ی مرۆڤن؛ هه‌ر کام له‌م کارانه، به هه‌ر ناورۆک و فۆرمێکه‌وه، به‌هۆی هێزی مێشک، ده‌ماره‌کان، ماسولکه‌کان، ئه‌ندامه‌کان و هه‌سته‌کانی مرۆڤ به‌رهه‌م دێن. دووهه‌م، ئه‌و شته‌ی که بنه‌مای رێژه‌ی به‌هاکان دیاری ده‌کات، یان مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نی که هێزی کار به‌کارهێنراوه یان چه‌ندێتی کار، له‌گه‌ڵ چۆنێتی کار، جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه. له هه‌موو بارودۆخێک دا، زه‌مانی کار، که بۆ دابینکردنی پێویستییه‌کانی ژیان پێویسته، هه‌رچه‌ند له قۆناغی جیاوازی گه‌شه‌ی مرۆڤ دا یه‌کسان نییه، به‌ڵام کار و تێکۆشانی مرۆڤ داگیر ده‌کات. سه‌رئه‌نجام، له‌و کاته‌وه که مرۆڤه‌کان به‌جۆرێک بۆ یه‌کتر کار ده‌که‌ن، کاره‌کانیان فۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆوه ده‌گرێ.
که‌وابوو ئه‌ی خه‌سڵه‌تی ره‌مزاوی به‌رهه‌می کار، که هه‌ر کات فۆرمی کاڵا به‌خۆوه ده‌گرێ ده‌رده‌که‌وێ، له چی سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ئاشکرایه هه‌ر له‌م فۆرمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، یه‌کسانی هه‌موو جۆره‌کانی کاری مرۆڤ، وه‌ک فۆرمی مادی یه‌کسانی به‌های به‌رهه‌مه‌کانی کار ده‌رده‌که‌وێ؛ له ئه‌نجام دا پێوه‌ری راده‌ی کاری مرۆڤ، به‌پێی ماوه‌ی زه‌مانی سه‌رفکراو، وه‌ک فۆرمی راده‌ی به‌های به‌رهه‌مه‌کانی کار ده‌رده‌که‌وێ؛ سه‌رئه‌نجام، پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ران، که له‌ودا خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاره‌کانیان به‌دیدێت، وه‌ک پێوه‌ندی نێوان کاڵاکان ده‌رده‌که‌وێ.
که‌وابوو خه‌سڵه‌تی ره‌مزاوی فۆرمی کاڵا، ته‌نیا بریتییه له‌وه که کاڵا خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاری مرۆڤ، وه‌ک خه‌سڵه‌تی عه‌ینی خودی کاڵاکان و، وه‌ک خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی زاتی شته‌کان ده‌رده‌خات، به‌مهۆیه پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ران له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی کار، وه‌ک پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان شته‌کان، سه‌ربه‌خۆ له به‌رهه‌مهێنه‌ران، پیشان ده‌دات. به‌مجۆره به‌رهه‌مه‌کانی کار ده‌بن به کاڵا، هاوکات ده‌بن به شتی به‌رهه‌ستی بان به‌رهه‌ست، یانی وه‌ک شتێ کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌که‌ون. به‌مجۆره ده‌ماری بینایی نوورێک که له شتێک وه‌ریده‌گرێ، نه وه‌ک بزوێنه‌ری ده‌ماری بینایی، به‌ڵکوو وه‌ک فۆرمی عه‌ینی ئه‌و شته، وه‌ک شتێکی سه‌ربه‌خۆ و له ده‌ره‌وه‌ی چاو پیشان ده‌ده‌ات. به‌ڵام ئه‌و شته که له کاتی دیتن دا رووده‌دات ئه‌مه‌یه که نوور له شتێکه‌وه دێت و له چاو ده‌دات. ئه‌مه پێوه‌ندییه‌کی فیزیکییه له نێوان دوو شتی فیزیکی دا. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، فۆرمی کاڵایی و پێوه‌ندی به‌هایی نێوان به‌رهه‌مه‌کانی کار، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به سروشتی فیزیکی کاڵاکان و پێوه‌ندی مادییانه‌وه نییه. له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نیا پێوه‌ندی تایبه‌تی نێوان مرۆڤه‌کانه که لێره‌دا به‌شێوه‌ی ره‌مزاوی پێوه‌ندی نێوان شته‌کان ده‌رده‌که‌وێ. بۆ دیتنه‌وه‌ی فۆرمێکی هاوشێوه‌ی له‌م چه‌شنه، ده‌بێ سه‌رێک له دنیای ته‌ماوی دین بده‌ین. لێره‌دا ئه‌و شتانه که زه‌ین و بیری مرۆڤ خولقاندونی، وه‌ک چه‌ند بوویه‌کی خۆرسکاو و سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌که‌ون که له‌گه‌ڵ یه‌کتر و له‌گه‌ڵ مرۆڤ له پێوه‌ندی دان. له دنیای کاڵاکانیش دا به‌رهه‌مه‌کانی کار و ره‌نجی مرۆڤ به‌مجۆره ده‌رده‌که‌ون. من ئه‌م دیارده‌یه به فتیشیزم (بوتکراوی) کاڵا پێناسه ده‌که‌م، هه‌ر که به‌رهه‌می کار وه‌ک کاڵا ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی پێوه ده‌چه‌سپی و وه‌ک سروشتی زاتی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ده‌رده‌که‌وێ.
هه‌ر وه‌ک شیکاری ئێمه سه‌لماندوویه فتیشیزمی جیهانی کاڵاکان له سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی کار سه‌رچاوه ده‌گرێ که کاڵاکان به‌رهه‌م دێنێ.
ئه‌و شتانه که پێویستی مرۆڤ دابین ده‌که‌ن ته‌نیا به‌مهۆیه به‌شێوه‌ی کاڵا ده‌رده‌که‌ون چونکه به‌رهه‌می کاری تایبه‌تی که‌سانێکن که به‌جیا و سه‌ربه‌خۆ له یه‌کتر کار ده‌که‌ن. سه‌رجه‌م ئه‌م کاره تایبه‌تانه تێکڕای کاری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنن. بۆوه‌ی که به‌رهه‌مهێنه‌ران سه‌ره‌تا به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می کاره‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێنن، خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاره‌کانیان له‌نێو ئه‌م گۆڕینه‌وه دا ده‌رده‌که‌وێ. به وتهیهکیتر، کاره تایبه‌ته‌کان وه‌ک به‌شێک له سه‌رجه‌م کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام ته‌نیا به‌هۆی پێوه‌ندی و ئاڵووێری به‌رهه‌مه‌کانی کار له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ران دا وه‌ک ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی رۆڵ ده‌گێڕن. به‌مهۆیه، پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان کاره جیاوازه‌کان، له‌به‌ر چاوی به‌رهه‌مهێنه‌ران، وه‌ک خه‌سڵه‌تی راستینی خۆیان ده‌رده‌که‌وێ؛ یانی نه وه‌ک پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی راسته‌وخۆی نێوان که‌سه‌کان له جه‌رگه‌ی کاردا، به‌ڵکوو وه‌ک پێوه‌نی عه‌ینی نێوان که‌سه‌کان و پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی شته‌کان ده‌رده‌که‌وێت.
ته‌نیا له قاڵبی ئاڵووێر دایه که به‌رهه‌مه‌کانی کار، جۆرێک بایه‌خی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسان به‌ده‌ست دێنن که له خه‌سڵه‌تی مادی سودمه‌ند و جیاوازیان سه‌ربه‌خۆیه. دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان به شتی سودمه‌ند و شتی بایه‌خدار، ته‌نیا کاتێک رووده‌دات که له پێشدا پرۆسه‌ی ئاڵووێر هێنده په‌ره‌ی سه‌ندبێت و رۆڵی گرنگ بگێڕێت، که ئه‌و شتانه‌ی سودمه‌ندن ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه به‌رهه‌م بهێنرێن، به‌جۆرێک که خه‌سڵه‌تی کاڵایی شته‌کان ته‌نانه‌ت له کاتی به‌رهه‌مهێنانیش دا ره‌چاو بکرێت. له‌م ساته دایه که کاری شه‌خسی به‌رهه‌مهێنه‌ران جۆرێک خه‌سڵه‌تی دوالیستی به‌ده‌ست دێنێ. له‌لایه‌ک، کاری به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌بێ وه‌ک کارێکی به‌سودی تایبه‌ت، پێویستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت دابین بکات و پێگه‌ی خۆی وه‌ک به‌شێک له سه‌رجه‌م کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ک به‌شێک له سیستمی خۆڕسکاوی، دابه‌شبوونی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، بپارێزێ. به‌ڵام له‌لایه‌کیتره‌وه، هه‌ر کارێکی شه‌خسی به‌سود ته‌نیا به‌مه‌رجێک ده‌توانن پێویستی جیاجیای خودی به‌رهه‌مهێنه‌ر دابیب بکات، که بتوانێ له‌گه‌ڵ کارێکی تری شه‌خسی به‌سود ئاڵووێر بکرێ و وه‌ک هاوتای ئه‌و کاره حساب بکرێت.
یه‌کسانی نێوان دوو کاری ته‌واو جیاواز ته‌نیا به‌هۆی جۆرێک دابڕان [یان ره‌تکردنه‌وه‌ی] نایه‌کسانی راسته‌قینه‌ی کاره [تایبه‌ته‌کان] هه‌موار ده‌بێ، یانی کورتکردنه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کان بۆ جۆرێک خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش: هێزی کاری مرۆڤ، کاری ئابستراکتی مرۆڤ.
له مێشکی به‌رهه‌مهێنه‌ران دا، وه‌ها خه‌سڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دوالیستی کاری تایبه‌تی، ته‌نیا به‌شێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کان ده‌رده‌که‌وێ. یانی له جه‌رگه‌ی ئاڵووێردا، خه‌سڵه‌تی سودمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی کاری تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌وێ که ده‌بێ بۆ خه‌ڵکیتر سودمه‌ند بێت؛ به‌مجۆره، خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کسانی کاره جیاوازه‌کان، وه‌ک ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌رده‌که‌ون که له‌ڕووی مادییه‌وه جیاوازن، به‌ڵام هه‌موو خاوه‌ن به‌هایه‌کی هاوبه‌شن، یانی هه‌موو به‌رهه‌می کارن.
که‌وابوو کاتێ تاکه‌کان به‌رهه‌می کاری خۆیان به ناوی به‌ها له‌ئاست یه‌کتر داده‌نێن به مانای ئه‌وه نییه که ئه‌م شتانه ته‌نیا وه‌ک پۆششی مادی کاری یه‌کسانی مرۆڤ ده‌زانن. به‌پێچه‌وانه‌وه، کاتێ خه‌ڵک به‌رهه‌مه جیاوازه‌کانی خۆیان وه‌ک به‌ها ئاڵووێر ده‌که‌ن، کاری جیاوازی خۆیان وه‌ک کاری مرۆڤ، یه‌کسان ده‌که‌ن، ئه‌وان ئاگایان له‌م شته نییه، به‌ڵام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
که‌وابوو چییه‌تی به‌ها له‌سه‌ر ته‌وێڵی نه‌نوسراوه. به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ها، هه‌ر جۆره کارێک وه‌ک هیرۆگلێفێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌خات. پاشان مرۆڤ تێدۆکۆشی مانای ئه‌م هیرۆگلیفه بناسێ و په‌رده له رووی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی داماڵێ. چونکه لێدانی مارکی به‌ها له شته‌کان، راست وه‌ک زمان، به‌رهه‌می کاری کۆمه‌ڵاته‌تی مرۆڤه.
وه‌ها داهێنانێکی زانستی، که به‌رهه‌می کاری خاوه‌ن به‌ها، ته‌نیا سه‌مه‌ره‌ی کاری مرۆڤه و به‌س، له مێژوویی برۆڤ دا هێمای سه‌رده‌مێکی نوێیه. به‌ڵام قه‌ت رواڵه‌ت یان خه‌یاڵی عه‌ینی خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کار ناسڕێته‌وه. ئه‌و شته‌ی که ته‌نیا له‌مه‌ڕ ئه‌م فۆرمه‌ی به‌رهه‌مهێنان- به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی- راسته، یانی ئه‌م راستییه که خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی کاروباری تایبه‌ت که به‌جیا ئه‌نجام دراون، له هاوسانی کاری مرۆڤی دایه و له قاڵبی به‌های به‌رهه‌مه‌کانی کاردا ده‌رده‌که‌وێ، چ له پێش و چ له پاش ئه‌م داهێنانه‌دا، له چاوی ئه‌و که‌سانه‌وه که له‌نێو پێوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی دا گیرۆده‌ن، هێنده حه‌تمی و نه‌گۆڕه، وه‌ک ئه‌م راستییه‌یه که هه‌وا، چ پێش و چ پاش دابه‌شکردنی زانستی به‌سه‌ر توخمه‌کان دا وابوو.
ئه‌وه‌ی که له پێشدا ویستی ئاڵووێرکارانی به‌رهه‌مه‌کان به‌کرده‌وه به‌ره‌و خۆی راده‌کێشێ، ئه‌م راستییه‌یه که بزانن به گۆڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆیان چه‌نده بهرههمیتر به‌ده‌ست دێنن، یانی به‌رهه‌مه‌کان به‌پێی چ رێژه‌یه‌ک ئاڵووێر ده‌کرێن. هه‌ر که رێژه‌کان ببن به جۆرێک نۆرم و نه‌ریت و سه‌قامگیر بن، مرۆڤ پێی وایه ریشه‌یان له سروشتی به‌رهه‌مه‌کانی کار دایه، به‌جۆرێک که بۆ نموونه، یه‌ک تۆن ئاسن و دوو ئۆنس ئاڵتوون [هه‌ر ئۆنس = 28 گرام] ده‌بن به خاوه‌ن یه‌ک به‌ها، به‌چه‌شنێک که یه‌ک پۆند ئاڵتوون و یه‌ک پۆند ئاسن، سه‌ره‌ڕای جیاوازی فیزیکی کیمیاییان، وه‌ک یه‌ک قورسن. له راستیدا خه‌سڵه‌تی به‌هایی به‌رهه‌مه‌کانی کار، ته‌نیا به‌هۆی رۆڵ و کارکردیان وه‌ک چه‌ندێتی یان رێژه‌یه‌کی به‌هایی فیکس ده‌بێت. رێژه‌کان هه‌میشه سه‌ربه‌خۆ له ئیراده و پێشبینی و کرداری ئاڵووێرکاران ده‌گۆڕێن.
ئه‌مان کردار و بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان وه‌ک بزاڤی شته‌کان ده‌بینن، به‌جۆرێک که ئه‌مان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر بزاڤی کاڵاکان دا نامێنێ و بزاڤی کاڵاکان ئه‌مان کونترۆڵ ده‌کات. ئه‌م پرۆسه پێویستی به جۆرێک به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ته‌واو گه‌شه‌کردوو هه‌یه تا به‌ره به‌ره به‌هۆی دابه‌شکاری وه‌ها بیرێکی زانستی سه‌رهه‌ڵبدات که: کاروباری تایبه‌تی که سه‌ربه‌خۆ له یه‌کتر ئه‌نجام دراون، به‌ڵام وه‌ک ئۆرگانی خۆڕسکی دابه‌شکردنی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بوارێکه‌وه پێویستیان به یه‌کتر هه‌یه، به‌رده‌وام به‌پێی پێوه‌ری گونجاوی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان سنوردار ده‌کرێن. چونکه له جه‌رگه‌ی دانوستانی به‌ڕێکه‌وت و هه‌رده‌م رووله گۆڕانی ئاڵووێری کاڵاکان دا، راده‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی که بۆ به‌رهه‌مهێنان پێویسته، لێبڕاوانه خۆی وه‌ک یاسای حه‌تمی سروشت ده‌سه‌پێنێ، راست وه‌ک یاسای جازبه کاتێ خانوو به‌سه‌ر که‌سێک دا ده‌ڕوخێ. که‌وابوو، دیاریکردنی راده‌ی به‌ها به‌پێی زه‌مانی کار، ره‌مزێکه که له پشت بزاڤی رواڵه‌تی به‌های رێژه‌یی کاڵاکان دایه. ناسینی ئه‌م ره‌مزه په‌رده‌ی رواڵه‌تی خه‌سڵه‌تی ته‌واو رێکه‌وتی رێژه‌ی به‌هاکان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی کار داده‌ماڵێ، به‌ڵام قه‌ت شێوازی مادی کاڵاکان ده‌رناخات.
بیرکردنه‌وه له‌مه‌ڕ فۆرمه‌کانی ژیانی مرۆڤ و، شیکاری عه‌ینی ئه‌م فۆرمانه، به رێگایه‌ک دا ده‌ڕوات که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی ئاڵوگۆڕی راسته‌قینه‌یه. ئه‌م بیرکردنه‌وه پاش روودان [post festum] و به‌پێی ئاکامی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ، ده‌ست پێده‌کات. فۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که مۆرکی کاڵا له به‌رهه‌می کار ده‌کوتێ و له ره‌وت و بزاڤی کاڵاکان له پێشتره، له پێش دا وه‌ک فۆرمێکی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر ده‌بینرێ، یانی پێش ئه‌وه‌ی که مرۆڤ تێ‌بکۆشێ نه‌ک خه‌سڵه‌تی مێژوویی ئه‌م فۆرمه - چونکه له پێش دا وه‌ک فۆرمێکی نه‌گۆڕ ده‌یبینێ- به‌ڵکوو سروشتی ده‌روونی بناسێت.
به‌مجۆره، ته‌نیا شیکردنه‌وه‌ی نرخی کاڵا توانی راده‌ی به‌های کاڵا دیاری بکات، یانی کاتێ که هێمای هاوبه‌شی هه‌موو کاڵاکان به فۆرمی پووڵ ده‌رکه‌وت، خه‌سڵه‌تی کاڵایی سه‌قامگیر کرد. که‌وابوو دواین فۆرمی دنیای کاڵاکان – فۆرمی پووڵی- له‌جیاتی ئه‌وه که خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کاروباری تایبه‌تی و پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوان کرێکارانی دابڕاو ئاشکرا بکات، ده‌یشارێته‌وه.
کاتێ ده‌ڵێین پاڵتاو، پێڵاو و هتد، ئه‌مانه وه‌ک کاری ئابستراکتی مرۆڤ، له پارچه‌ی که‌تان سازکراون، ره‌هه‌ندی پووچ و بێ مانای ئه‌م وته‌یه به‌خێرایی ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رانی پاڵتاو، پێڵاو و هتد، کاڵاکانی خۆیان له‌گه‌ڵ پارچه یان زێڕ و زیو، وه‌ک پێوه‌ری گشتی، به‌راورد بکه‌ن، ئه‌وجار پێوه‌ندی کاری تایبه‌تی ئه‌وان له‌ئاست سه‌رجه‌م کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوه‌ی هه‌مان فۆرمی پووچ و بێ مانا [یانی پووڵ] ده‌رده‌که‌وێ.
چه‌ندین فۆرمی له‌م چه‌شنه چه‌مک و کاتێگۆری ئابووری بورژوایی پێکدێنن. ئه‌مانه چه‌ند فۆرمێکی فکرین که خاوه‌ن پرستیژی کۆمه‌ڵایه‌تی و عهینین و مناسباتی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ها فۆرمێکی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی (به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی) به‌یان ده‌که‌ن. به‌مپێیه هه‌ر که باسی فۆرمێکی تری به‌رهه‌مهێنان بکه‌ین لایه‌نی پڕ ره‌مز و رازی دنیای کاڵاکان، ره‌هه‌ندی سێحر و جادوو که ده‌وری به‌رهه‌مه‌کانی کاریان ته‌نیوه، له‌نێو ده‌چن.
ئێستا که ئابووری سیاسی تا ئه‌م راده‌یه رووداوه‌کانی رابینسۆن کرۆزه ی خۆش ده‌وێ، وه‌رن با سه‌رێک له دوورگه‌که‌ی رابینسۆن بده‌ین و بارودۆخی ببینین. رابینسۆن ئه‌گه‌رچی مرۆڤێکی رازییه به‌ڵام زۆر پێویستی جیاوازی هه‌یه که ده‌بێ دابینیان بکات، کهوابب ده‌بێ چه‌ندین کاری سه‌مه‌ربه‌خش ئه‌نجام بدات: ده‌بێ که‌ره‌سه و ئامێری کار بسازێت، که‌ره‌سه‌ی نێوماڵ دابین بکات، لاما ده‌سته‌مۆ بکات، ماسی بگرێت، راو بکات و ... ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا باسی دۆعا و نزا ناکه‌ین، چونکه کاک رابینسۆنی ئێمه ئه‌م کاره‌ی خۆش ده‌وێ و به جۆرێک حه‌سانه‌وه‌ی ده‌زانێت. به‌پێچه‌وانه‌ی کار و تێکۆشانی جیاواز به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌و ده‌زانێ که هه‌موو ئه‌م کارانه ته‌نیا چه‌ند شێوازی کاری خۆین و که‌وابوو بێجگه له چه‌ند کاری جیاجیای مرۆڤ شتێکی تر نین.
پێویستی ناچاری ده‌کات که کاتی خۆی به‌پێی ئه‌رکه‌کانی دابه‌ش بکات. ئه‌گه‌ر کارێک له چاو کاری دیکه پێویستی به وزه و ئنرژی زیاتر هه‌یه، پێوه‌ندی به‌و ئاسته‌نگانه‌وه هه‌یه که ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موار بکرێن. رابینسۆن به‌پێی ئه‌زموون هه‌موو ئه‌م شتانه فێر ده‌بێت. رابینسۆن که سه‌عات و ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌مه‌که له غه‌رقبوون نه‌جات داوه، به زووترین کات وه‌ک که‌سێک له ره‌گه‌زی بریتانی هه‌لومه‌رجی خۆی ده‌نوسێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به مه‌زنده و حساب.
له نێو ده‌فته‌ره‌که‌ی دا لیستی ئه‌و شتانه که به‌ده‌ستی دێنێ و هه‌روه‌ها ئه‌و کارانه‌ی که بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مه‌کان پێویسته ده‌نوسێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌عاتی کاری پێویست بۆ دابینکردنی هه‌ر به‌رهه‌مێک دیاری ده‌کات. پێوه‌ندی رابینسۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه که سروه‌ت و سامانی وی پێکدێنن هێنده ساده‌یه که ته‌نانه‌ت ماکس وێرت لێی تێده‌گات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌موو خه‌سڵه‌تێکی زاتی به‌هاکان، هه‌ر له‌م پێوه‌ندییانه دایه.
ئێستا با دوورگه‌ی گه‌ش و رووناکی رابینسۆن به‌جێبێڵێن و سه‌رێک له ئوروپای چاخی نێوه‌ڕاست بده‌ین. لێره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ، هه‌موو که‌سێک پێویستی به ئه‌ویدی هه‌یه: جوتیار و ده‌ره‌به‌گ، ئاغای گچکه و فیۆداڵی گه‌وره، خه‌ڵکی ئاسایی و قه‌شه‌کان.
پێویستی شه‌خسی مرۆڤه‌کان، هه‌م خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی مناسباتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی مادی و هه‌م تایبه‌تمه‌ندی دهڤهرهکانیتری ژیان پێکدێنێ. به‌ڵام بۆوه‌ی که پێویستی شه‌خسی بناغه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه تایبه‌ته پێکدێنێ، پێویست ناکات که کار و به‌رهه‌مه‌کانی کار، فۆرمێکی ره‌مزاوی و جیاواز له هه‌قیقه‌تیان به‌خۆوه بگرن. کار و به‌رهه‌مه‌کانی کار، له درێژه‌ی دانوستانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، به‌شێوه‌ی خزمه‌ت و به‌هره‌ی سروشتی ده‌رده‌که‌ون. لێره‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی، فۆرمی سروشتی و تایبه‌تی کار، راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌که‌وێ، نه‌ک به‌شێوه‌ی گشتی. بێگاریش راست وه‌ک کارێک که کاڵا به‌رهه‌م دێنێ، به‌پێی زه‌مان مه‌زنده ده‌کرێ، به‌ڵام هه‌ر جوتیارێک ده‌زانێ که به‌شێکی تایبه‌ت له کاری وی بۆ خزمه‌ت به ئاغا ته‌رخان ده‌کرێ و یه‌ک له ده‌ی به‌رهه‌م که به قه‌شه ده‌درێت ئاشکراتر له به‌ره‌که‌تی دۆعای خێری قه‌شه‌یه.
که‌وابوو ئه‌و ماسکانه که پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک داده‌پۆشن به هه‌ر جۆرێک راڤه بکرێن، دیسان مناسباتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سه‌کان له کاتی کاردا له‌گه‌ڵ یه‌کتر، وه‌ک پێوه‌ندی شه‌خسی خۆیان ده‌رده‌که‌ون و وه‌ک پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی شته‌کان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می کار ده‌رناکه‌ون.
بۆ تۆژینه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ک له کاری گشتی هاوبه‌ش، یانی کارێک که راسته‌وخۆ کۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه، پێویست ناکات بۆ فۆرمێک له کار بگه‌ڕینه‌وه که به‌شێوه‌ی سروشتی و خۆڕسک پێکده‌هات و له کازیوه‌ی مێژووی هه‌موو گه‌لانی خاوه‌ن ژیار دا ده‌بینرێ. نموونه‌یه‌ک له‌م کاره له پیشه‌سازی گوندی و باوکسالاری بنه‌ماڵه‌ی جوتیاری دا ده‌بینرێ، که بۆ دابینکردنی پێویستی خۆیان، گه‌نم، ئاژه‌ڵ، که‌تان و پۆشاک به‌رهه‌م دێنن. ئه‌م شتانه وه‌ک چه‌ندین به‌رهه‌می جیاوازی کاری هاوبه‌شی بنه‌ماڵه، له‌ئاست بنه‌ماڵه ده‌وه‌ستن، به‌ڵام له‌ئاست یه‌کتر خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی کاڵایی نین. چه‌ندین کاری جیاوازی وه‌ک کشتوکاڵ، ئاژه‌ڵداری و رستن و چنین و دوورین، که ئه‌م شتانه به‌رهه‌م دێنن، له فۆرمی سروشتی خۆیاندا به‌شێوه‌ی رۆڵ و ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌که‌ون؛ چوونکه ئه‌م کارانه ئه‌رکی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێکدێنن، که راست وه‌ک جڤاتی پێکهاتوو له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی، به‌شێوه‌ی خۆڕسک کاره‌کان دابه‌ش کراوه.
دابه‌شکردنی کار له بنه‌ماڵه‌دا و ماوه‌ی کاری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، به‌پێی ره‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و هه‌لومه‌رجی کار به‌هۆی گۆڕانی وه‌رزه‌کان دیاری ده‌کرێن. به‌ڵام هێزی کاری تاکی که به پێوه‌ری کات مه‌زنده ده‌کرێت، لێره‌دا به‌هۆی سروشتی کار، وه‌ک خه‌سڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی کار ده‌رده‌که‌وێ، ئاخر هێزی کاری تاکی، به‌هۆی سروشت و ناوه‌رۆکی، ته‌نیا وه‌ک فاکتۆری هێزی کاری هاوبه‌شی ماڵبات رۆڵ ده‌گێڕێت.
وه‌رن با له کۆتایی دا بۆوه‌ی شێوازێکی جیاواز به باسه‌که‌مان ببه‌خشین گرووپێک له که‌سانی ئازاد وێنا بکه‌ین که به ئامێری به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش کار ده‌که‌ن و وشیارانه هێزی کاری خۆیان له قاڵبی یه‌ک هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌کار دێنن. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کاری رابینسۆن لێره‌شدا ده‌بینرێت، به‌ڵام جیاوازی له‌مه دایه که لێره‌دا گرووپێک ده‌بینین نه‌ک تاک. هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی کاری رابینسۆن ته‌نیا به‌رهه‌می کاری شه‌خسی ئه‌و بوون و به‌خێرایی سودیان پێده‌به‌خشی، به‌ڵام به‌رهه‌می کاری گرووپی ناوبراو، به‌رهه‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌شێک له‌م به‌رهه‌مه سه‌رله‌نوێ وه‌ک ئامێری به‌رهه‌مهێنان به‌کار ده‌برێت و به‌شێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ به‌شی دیکه‌ی وه‌ک ئامێری ژیان به‌کار دێنن و که‌وابوو ده‌بێ به‌سه‌ریان دا دابه‌ش بکرێت.
شێوازی دابه‌شکردن، به‌پێی جۆری تایبه‌تی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان و ئاستی گه‌شه‌ی مێژوویی به‌رهه‌مهێنه‌ران، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. ته‌نیا بۆوه‌ی جۆرێک هاوکێشی له گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی پێک‌بێنین، وایداده‌نین که به‌شی هه‌ر تاکێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر له ئامێره‌کانی ژیان، به‌پێی زه‌مانی کاره‌که‌ی دیاری ده‌کرێت. که‌وابوو زه‌مانی کار دوو رۆڵی هه‌یه، له لایه‌ک دابه‌شکردنی کاتی کار به‌پێی پلانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت، له نێوان ئه‌رکه جیاوازه‌کان و نیاز و پێویستییه‌کان دا جۆرێک هاوکێشی ورد پێکدێنێ و، له‌لایه‌کیتره‌وه زه‌مانی کار وه‌ک پێوه‌رێک رۆڵ ده‌گێڕێ که به‌شی هه‌ر تاکێکی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کاری هاوبه‌ش دا دیاری ده‌کات. لێره‌دا پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌گه‌ڵ کاره‌کانیان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می کاره‌کانیان، چ له بواری به‌رهه‌مهێنان و چ له بواری دابه‌شکردن دا روون و ئاشکرایه.
دنیای دین ره‌نگدانه‌وه [رفلێکس]ی دنیای واقعییه. بۆ جڤاتێک که به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی پێکهاتووه، مه‌سیحیه‌ت و مرۆڤی دابڕاوی مه‌سیحی و، به‌تایبه‌ت فۆرمی بورژوایی دینی مه‌سیح، یانی لقی پرۆتستان، دئیزم [خواپه‌رستی سروشتی] و فۆرمی له‌م چه‌شنه، شیاوترین فۆرمی دین پێکدێنن. چونکه له‌م جڤاته‌دا، مناسباتی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان به‌گشتی بریتییه له‌م شته که به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌رهه‌می خۆیان به کاڵا و به‌مپێیه به به‌ها ده‌زانن و کاری تایبه‌تی خۆیان له قاڵبی شتێک دا، وه‌ک کاری یه‌کسانی ئینسانی له‌ئاست یه‌کتر داده‌نێن. له شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆنی ئاسیا و سه‌رده‌مانی که‌ونارادا، گۆڕینی به‌رهه‌می کار بۆ کاڵا و به‌مپێیه ژیانی مرۆڤ وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ری کاڵا، رۆڵی لاوه‌کی ده‌گێڕێ. به‌ڵام هه‌ر چه‌نده کۆمۆنی هاوبه‌ش به‌ره‌و پووکانه‌وه ده‌چێ، رۆڵی کاڵایی زیاتر ده‌بێ. ئه‌و گه‌لانه که بازرگانی ده‌که‌ن وه‌ک خودایانی ئپیکور ، یان یه‌هودیانی پۆلۆنی، ته‌نیا له مه‌ودای نێوان دوو دنیادا ده‌ژین.
سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان له سه‌رده‌می کۆن دا ئێجگار ساده‌تر و شهفاتره له سیستمی به‌رهه‌مهێنانی بورژوایی. به‌ڵام سیستمی کۆن یان به‌پێی کاڵی و پێنهگهیشتوویی تاکی مرۆڤ پێکدێ که هێشتا به‌ندی ناو‌کی له‌گه‌ڵ سروشت و هۆزی خۆی نه‌پچڕاوه، یان به‌پێی پێوه‌ندی راسته‌وخۆی ئاغا و کۆیله پێکدێت.
دۆخی ژیان له‌نێو سیستمی سه‌رده‌می کۆن دا به‌پێی ئاستی نزم و نه‌وی گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئاسته‌نگه‌کانی و، پێوه‌ندی به‌رته‌سکی نێوان مرۆڤه‌کان له جه‌رگه‌ی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ژیانی مادی خۆیان و، به‌مپێیه پێوه‌ندی به‌رته‌سک و جه‌بری نێوان مرۆڤ و سروشت دیاری ده‌کرێت. ئه‌م ئاسته‌نگ و کۆیله‌تییه راسته‌قینه به‌شێوه‌ی ئایدیۆلۆژی له دین و ئایینی کۆن دا که به‌پێی په‌رستشی سرۆشت و هۆز پێکهاتووه، ده‌رده‌که‌وێ. به‌گشتی نواندنه‌وه (رفلێکس)ی دینی دنیای واقعی ته‌نیا کاتێ له‌نێو ده‌چێ، که پێوه‌ندی پراتیکی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ و، مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت، له فۆرمێکی شه‌فاف و ئه‌قڵانی دا راڤه بکرێت.
ته‌نیا کاتێ ماسکی ره‌مزاوی له‌سه‌ر روخساری پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژیان لاده‌چێت، که خۆی وه‌ک به‌رهه‌می کاری خه‌ڵکانێک ده‌رکه‌وێت که ئازادانه جڤاتێکیان پێکهێناوه و به‌شێوه‌ی وشیارانه و به‌پێی به‌رنامه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. به‌ڵام گه‌یشتن به‌م ئاسته پێویستی به‌وه‌یه که کۆمه‌ڵ بناغه‌ی مادی، یان کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی مادی ژیان، ده‌سته‌به‌ر بکات که ئه‌ویش به‌رهه‌می سروشتی و خۆڕسکی جۆرێک ئاڵۆگۆيی مێژوویی درێژ و پڕ له ره‌نج و ئازاره.
هه‌رچه‌ند که ئابووری سیاسی به‌ها و راده‌ی به‌های ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی ناته‌واو راڤه کردووه و ناوه‌رۆکی شاراوه‌ی ئه‌م فۆرمانه‌ی ده‌رخستووه. به‌ڵام قه‌ت له خۆی نه‌یپرسیوه که بۆچی ئه‌م ناوه‌رۆکه به‌م فۆرمه تایبه‌ته ده‌رده‌که‌وێ، یانی بۆچی کار له قاڵبی به‌هادا پیشان ده‌درێت، بۆچی به‌ها و راده‌ی کار به‌پێی کاتێک که بۆ ئه‌نجامدانی ته‌رخان کراوه مه‌زنده ده‌کرێت.
له‌م فۆرمانه که مۆرکی فۆرماسیۆنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تیان لێ دراوه، له‌جیاتی ئه‌وه که مرۆڤ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان کونترۆڵ بکات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م راستییه رووده‌دات. که‌وابوو ئابووری سیاسی بورژوایی، له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی رێکخستنی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش بورژوازی، هه‌مان ره‌فتار ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی کلیسا له‌گه‌ڵ دینه‌کانی پێش ئایینی مه‌سیح ده‌یکرد.
باس و پۆلێمیکی ناخۆش و دوور و درێژی ئابووریزانان له‌مه‌ڕ رۆڵی سروشت له پێکهێنانی به‌های گۆڕینه‌وه (exchange)له که‌نار فاکتۆره‌کانی تردا، پیشان ده‌دات که ئه‌م که‌سانه تا چ ئاستێک به‌هۆی فتیشیزمی دنیای کاڵاکان یان به‌هۆی رواڵه‌تی عه‌ینی خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کار، تووشی هه‌ڵه هاتوون. بۆوه‌ی که به‌های گۆڕێنه‌وه فۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ته بۆ نواندن و ده‌ربڕینی کارێک که بۆ شتێک ته‌رخان کراوه، ناتوانێ ماتریاڵێکی سروشتی تر له بۆ وێنه رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی هه‌بێت.
بۆوه‌ی که فۆرمی کاڵا گشتیترین و گه‌شه‌نه‌کردووترین فۆرمی به‌رهه‌مهێنانی بورژوایی پێکدێنێ، ئێجگار خێرا وه‌ده‌رکه‌وت، به‌ڵام نه‌ک به‌شێوه‌ی زاڵ و به‌رهه‌ست که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین. که‌وابوو، هێشتا به‌ئاسانی ده‌کرێت خه‌سڵه‌تی فتیشستی ئاشکرا بکه‌ین. به‌ڵام کاتێ به هه‌ندێ فۆرمی کۆنکرێت تر ده‌گه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌م رواڵه‌ته ساده له‌نێو ده‌چێت. خه‌ون و خه‌یاڵ له‌مه‌ڕ سیستمی پووڵی له چی سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ لایه‌نگرانی سیستمی پووڵی، زێڕ و زیو له شکڵی پووڵ دا به هه‌ندێ شتی سروشتی ده‌زانن که پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان راڤه ناکه‌ن، به‌ڵکوو خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌یرن. به‌ڵام ئایا ئابووری مۆدێرن که سوکایه‌تی به سیستمی پووڵی ده‌کات هه‌ر که باسی سه‌رمایه ده‌کا به ئاشکرا تووشی فتیشیزم نابێت؟ مه‌گه‌ر ئه‌م بیره‌ی فیزیۆکراته‌کان که پێیان وابوو به‌هره‌ی زه‌مین راسته‌وخۆ له زه‌مین ده‌ڕوێت، نه‌ک له کۆمه‌ڵگه، له که‌یه‌وه له‌نێو چووه؟
لێره‌دا، بۆ روونکردنه‌وه‌ی باسه‌که‌مان نموونه‌یه‌ک له خودی فۆرمی کاڵا دێنینه‌وه. ئه‌گه‌ر کاڵاکان توانای په‌یڤینیان بووبا، ده‌یانوت: ره‌نگه به‌های به‌کارهێنانی ئێمه بۆ مرۆڤ گرنگ بێت، به‌ڵام بۆ خۆمان گرنگ نییه چونکه ئێمه شتین. ئه‌ڵبه‌ت ئێمه به‌هۆی شتبوونمان خاوه‌ن به‌هاین. کرێن و فرۆشتنی ئێمه وه‌ک کاڵا ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێ. ئێمه ته‌نیا به‌شێوه‌ی به‌های گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێوه‌ندی ده‌گرین.
ئێستا با بزانین کاڵاکان به چ شێوازێک له زمان ئابووریزانانه‌وه ده‌دوێن:
"به‌ها [به‌های گۆڕینه‌وه/ [exchange valueخه‌سڵه‌تێکی شته‌کانه، به‌ڵام سروه‌ت [به‌های به‌کارهێنان/[use value خه‌سڵه‌تێکی ئینسانییه. به‌مپێیه، به‌ها ته‌نیا به‌هۆی گۆڕینه‌وه پێکدێت، به‌ڵام سروه‌ت نا"، "سروه‌ت [به‌های به‌کارهێنان] خه‌سڵه‌تێکی ئینسانییه، به‌ڵام به‌ها خه‌سڵه‌تی کاڵاکانه. که‌سێک یان جڤاتێک ده‌وڵه‌مه‌ندن، به‌ڵام ئه‌ڵماس یان مرواری پڕ بایه‌خن".
تا ئێستا هیچ کیمیازانێک له ئه‌ڵماس و مرواری دا به‌های گۆڕینه‌وه‌ی نه‌دیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئابووریزانان که وه‌ها ماتریاڵێکی کیمیاییان دیوه‌ته‌وه و خۆیان به زیره‌ک و وشیار ده‌زانن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌م ئاکامه گه‌یشتوون که شته‌کان سه‌ره‌ڕای خه‌سڵه‌تی مادی خۆیان، خاوه‌ن به‌های مه‌سره‌فن و به‌هایان له شتبوونیانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌وه‌ی وایان لێده‌کات تا له‌سه‌ر بۆچوونی خۆیان پێدابگرن دۆخێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه که له‌ودا، به‌های مه‌سره‌فی شته‌کان، لای مرۆڤ، به‌بێ گۆڕینه‌وه به‌دی دێت، یانی له پێوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان مرۆڤ و شت دا به‌دیدێت، به‌ڵام ئه‌مه له کاتێک دایه که به‌های ئه‌و شته ته‌نیا له گۆڕینه‌وه‌دا، یانی له پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌رده‌که‌وێت. هه‌موان لێره‌دا په‌ندی داگبێری پیاو چاکیان بیردێته‌وه که به سیکۆڵ پاسه‌وانی شه‌و وتی:
"جوانی و روخساری شه‌نگی مرۆڤ، کاری به‌خته؛ به‌ڵام خوێندن و نوسین له سروشتی مرۆڤ سه‌رچاوه ده‌گرێ."
سه‌رچاوه‌کان:
1. سرمایه جلد یک، کارل مارکس، ت: ایرج اسکندری، تهران 1383، ص‌ص 144- 160.
2. بوت وارگی کالا، ت: امید مهرگان سالح نجفی، سایت رخداد: http://www.rokhdaad.com
3. Karl Marx, Capital Volume One, Chapter One: Commodities, Section 4 - The Fetishism of Commodities and the Secret thereof; http://www.marxists.org/archive
dast xosh kak hadi barasti chakt wargerawa ewa rast dakan zorbai nosarani tiorai raxnay yan awanai ka ba nosarani qotabxanai raxnayi frankfort nasrawn sodi kam ta zoryan lam tiorayai marks lamar shmako baladastio haimanai shmak yan kala war grtwa markoza la ktebi mrovi tak rahandda banmoona am tiorayai sar lanwe bakar brdwa horkhaimaro adrno la kati baskrdni namoboonda kam tazor awryan lam tioraya dawatawa dasti ewa dard nakato har sarkawto bn
پاسخحذف