رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از سپتامبر ۷, ۲۰۱۴

گۆنای خاتوون و قنگی رۆمانە!

گۆنای خاتوون و قنگی رۆمانە سەربەخۆیی کوردستان یان ...؟ "ساڵی ١٩٩٢ کە راپەڕین روویدا و کوردستانی باشوور ئازاد کرا، من ئەوکات هاتوچووی فەرانسەم دەکرد. لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکی یەهوودی دۆست و رەفیق بووین. ئەوان زۆر بە شوور و شەوقەوە بەدوای هەواڵەکانی کوردستانەوە بوون. هەر جارەو کە منیان دەبینی، دەهاتن و دەیانپرسی: دادەی تخوا بۆمان باس بکە، چیتان کرد، بە کوێ گەیشتن؟ منیش بەپوختی رەوتی رووداوەکانم بۆ باس دەکردن. کە قسەکانم تەواو دەبوو، راشکاوانە دەیانوت: چەند حەز دەکەین کە کورد بە مافەکانی بگا و ببێت بە خاوەنی دەوڵەتی خۆی!  ئەوان خەڵکانێکی ژیر و دەوڵەمەند و سەربەخۆ بوون. پێوەندیشیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرایل نەبوو. وەلحاسڵ، چەند سال ڕابرد تا ئەوە کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەنێوان یەکێتی و پارتی دا شەڕی نێوخۆیی دەستی پێکرد... هەر لەو کاتەدا ئەمن دیسان بەسەفەرێک چووبووم بۆ فەرانسە. ئەمجارەیان دەبینم هاوڕێیانی پێشووم، لێم لالووتن. سەرەتا نەمدەزانی مەسەلە چییە، پێم سەیر بوو! تا ئەوە کە ئێوارانێک لەگەڵ سیانیان پێکەوە دانیشتین. یەکیان زۆر قسەخۆش و ئەهلی تەوس و پلار بوو. هەر کە دانیشتین و