گفتوگۆ لهگهڵ دۆكتۆر ئهمیر حهسهنپوور ئاماژە : ساڵی ٢٠٠٥، تازە هاتبووینە سلێمانی. لەگەڵ دۆستێک لە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجۆمەنی وەزیران/ ئیدارەی یەکێتی کارمان دەکرد. ڕۆژێکیان نزیکەو نیوەڕۆ لەپڕ کاک ئەمیر حەسەنپوور هات بۆ ئەو بەشەی ئێمە. ئەمن پێشتر هەم بەهۆی نامەکەی مەسعود محەمەد ناویم بیستبوو، هەم وەک مرۆڤێکی چەپ و مارکسیست هەندێ شتم لێ خوێندبۆوە. بەکورتی، پاش چاک و خۆشی، خۆمم پێ ناساند و وتم پێم خۆشە کە پێکەوە وتووێژێک بکەین. لە وەڵام دا بەڕووگەشی قەبووڵی کرد، بەڵام وتی: لەسەر چی بێت؟ لە وەڵام دا وتم: سەبارەت بە فەلسەفەی مارکسیزم، پرسی کورد و ناسیۆناڵیزم، بارودۆخی ناوچەکە و هتاد. زۆری پێ خۆش بوو و قەبووڵی کرد و کات و شوێنی وتووێژەکەمان دیاری کرد. بۆ ئێوارەی ڕۆژی دواتر لە هۆتێل پاڵاسی سلێمانی وتووێژەکەمان تۆمار کرد. کاک ئەمیر زۆر خاڵی جێگەی سەرنج و وردبینانەی باس کرد کە لەژێرەوە دەقی قسەکانی دادەنێم... ئێستا دوانزە ساڵ لەو وتووێژە تێپەڕیوە و زۆرێک لە بۆچوونەکانی بە دروست وەرگەڕاون. لەو کاتە بەدواوە بۆ چەندین ساڵ لە ڕێگەی ئیمەیلەوە لەگەڵ کاک ئەمیر پێوەندیمان هەبوو. ئەو ک
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.