مایاکۆڤسکی شاعیری فوتوریست و شۆڕشگێڕی روسی، له ساڵی 1894 له وڵاتی گورجستان له ده‌ڤه‌ری قه‌فقاز له‌دایک بوو.
ئه‌و له ژیاننامه‌ی خۆی دا ده‌نووسێ: "منم ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی"، رۆژی حه‌وتی مانگی ژووئیه، ساڵی 1894 له دایک بووم.
به‌هه‌ر حاڵ سه‌رتاسه‌ری ژیانی مایاکۆڤسکی خه‌بات و داهێنان بوو. ئه‌زموونه‌کانی ژیانی، کاریگه‌ری قووڵی له شێعری دا و له گه‌شه‌ی ستایلی فتوریزم و له به‌رهه‌مه‌کانی دا هه‌بوو.
مایاکۆڤسکی تا 20 ساڵان سێ جار گیرا و زیاتر له ساڵێک وه‌ک زیندانی سیاسی به‌ند کرا.
دواتر به ناسینی پیاوانی به‌ناوبانگی رووسی، ڤاسیلی کامنسکی و بورلیوک، قۆناغێکی نوێ له ژیانی ده‌ستی پێ‌کرد.
"به درێژایی ئه‌و رۆژه توانیبووم شێعرێک بڵێم، یان باشتر بێژم، چه‌ند بڕگه له شێعرێک، شێعرێکی ئێجگار خراپ که قه‌ت بڵاو نه‌کرایه‌وه، له پارکی سرێتنسکی چه‌ند به‌شێکم بۆ بورلیوک خوێنده‌وه و وتم "ئه‌وه شێعری یه‌کێ له هاوڕێیانمه"، ئه‌و به‌رانبه‌رم وه‌ستا و چاوی له نێوچاوانم بڕی و هاواری کرد: "نا ئه‌وه شێعری خۆته، تۆ شاعیرێکی بلیمه‌تی... "ئه‌و شه‌وه له‌پڕ بووم به شاعیر"! بێگومان ستایلی فوتۆریزم له روسیا به‌هۆی که‌سێتی مایاکۆڤسکی و هه‌وڵ و تێکۆشان و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و گه‌شه‌ی کرد و په‌ره‌ی سه‌ند.
مایاکۆڤسکی پاش دۆڕانی ئه‌ڤینی ماریا دنیسڤا، کچێکی خه‌ڵکی ئۆدسا، له مانگی ژانویه‌ی 1924دا به‌پێی ستایلی فۆتۆریزم شێعری هه‌وری پانتۆڵ پۆشی نووسی، لایه‌نگرانی ره‌وتی فوتۆریست به‌جۆرێک پێشوازییان له‌م شێعره کرد که وه‌ک شاکاری شێعری ئه‌و سه‌رده‌مه ناسرا.
ئه‌گه‌رچی ره‌نگه شێوازی نوێی داڕشتنی وشه‌کان و رسته‌کان له‌م جۆره شێعره‌دا سه‌یر بێت، به‌ڵام په‌یامی رۆشن و دیمه‌نسازی به‌هێزی ئه‌م شێعره، ئێجگار سه‌رنج ڕاکێشه.
مایاکۆڤسکی سه‌رئه‌نجام له ساڵی 1930 دا، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا؛ ژیانێک که پڕاوپڕ له ره‌نجی عشق و ژانی خه‌ڵک و خه‌بات له دژی سته‌م و دۆگماتیزم له ئه‌ده‌بیاتی روسیا بوو.
ئه‌م چه‌ند رسته که ره‌نگه به‌شێک له دواین شێعری مایاکۆڤسکی بێت، پاش خۆکوشتنی له گیرفانی دا بینرایه‌وه:
سه‌عات دووی نیوه‌شه‌وه
تۆ له شیرین خه‌و دای.
له شه‌ودا کاکێشانی رێگای شیری،
روباری زیو ده‌ئاژوێنێ.
په‌له ناکه‌م؛
په‌یامێکم نییه تا به بروسکه‌ی ته‌لگرام
خه‌وت لێ بشێوێنم.
ده‌ریا ده‌کشێته‌وه
ده‌ریا ده‌خه‌وێت
وه‌ک دبێژن، کاره‌سات نزیکه.
به‌له‌می عشق به گاشه‌ی ژین تێکده‌شکێ.
له‌پاش خه‌م و ژان و ئازاره‌کان
هه‌موو شتێ له‌نێوانمان کۆتایی دێ.
بڕوانه دنیا چ ک‌ش و مات خه‌وتووه.
شه‌و باج ده‌دا به ئاسمان به زیوی ئه‌ستێره‌کان
له‌م ساته‌دا مرۆڤ هه‌ڵده‌ستێ
تا له‌گه‌ڵ مێژوو و سه‌رده‌مه‌کان و
گشت ئافراندن بدوێ.
spas dast xosh ;;spasivo
پاسخحذف