زمان، ستایل، فۆرم
سه‌رنجێک له شێعری به‌ردی هه‌تاو (sunstone)
و دوو وه‌رگێڕانی کوردی.
سه‌ره‌تا: ئۆکتاڤیۆ پاز ساڵی 1914 له گوندی میکسڤاک له نزیکی مکزیکۆسیتی چاوی به جیهان پشکووت و ساڵی 1998 ماڵاوایی له ژیان کرد. به‌ڕای زۆربه‌ی ره‌خنه‌گران، پاز به یه‌کێ له گه‌وره‌ترین شاعیرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ناسرێت. له شێعر و وتار و تۆژینه‌وه، نزیکه‌ی 40 به‌رهه‌می چاپ کردووه. له ده‌یه‌ی 1990 وه‌ک یه‌که‌م نوسه‌ری مکزیکی، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبێلی وه‌رگرت.
پاز له ده‌یه‌ی 1950 دا به نوسینی هه‌زارتۆیی ته‌نیایی، که بریتی بوو له تۆژینه‌وه‌یه‌ک له رۆح و فه‌رهه‌نگی مکزیکی دا، وه‌ک نوسه‌رێکی مه‌زن، خۆی نا‌ساند. به‌ڵام له ساڵی 1957دا به نوسینی شێعری ده‌گمه‌نی به‌ردی هه‌تاو، ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م به‌رهه‌مه که به شاکارێکی شێعری سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌زانرێت، چه‌ندین جار به زمانی ئینگلیسی و زمانه‌کانی تر وه‌رگێڕدراوه و زۆر کتێب بۆ نرخاندن و شێکردنه‌وه‌ی نوسراوه. یه‌که‌م جار ئه‌حمه‌د میرعه‌لایی له ده‌یه‌ی 1970 به زمانی فارسی وه‌ریگێڕاوه.
پاز له ده‌یه‌ی 1950 دا به نوسینی هه‌زارتۆیی ته‌نیایی، که بریتی بوو له تۆژینه‌وه‌یه‌ک له رۆح و فه‌رهه‌نگی مکزیکی دا، وه‌ک نوسه‌رێکی مه‌زن، خۆی نا‌ساند. به‌ڵام له ساڵی 1957دا به نوسینی شێعری ده‌گمه‌نی به‌ردی هه‌تاو، ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م به‌رهه‌مه که به شاکارێکی شێعری سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌زانرێت، چه‌ندین جار به زمانی ئینگلیسی و زمانه‌کانی تر وه‌رگێڕدراوه و زۆر کتێب بۆ نرخاندن و شێکردنه‌وه‌ی نوسراوه. یه‌که‌م جار ئه‌حمه‌د میرعه‌لایی له ده‌یه‌ی 1970 به زمانی فارسی وه‌ریگێڕاوه.
ئێلیۆت ڤاینبێرگێر، هاوڕێ و شاگردی پاز، چه‌ند ساڵ پێش مه‌رگی پاز، هه‌موو شێعره‌کانی پازی به دوو زمانی ئیسپانی- ئینگلیسی چاپ کردووه.
به‌ڕای ره‌خنه‌گران، ئۆکتاڤیۆ پاز رۆحی مکزیک بوو. ئه‌و سروودی نیشتمانی خۆی چریکاند و له‌گه‌ڵ رۆحی مۆدێرنی ئه‌مریکا و ئۆروپا تێکه‌ڵی کرد. ئاشنایی وی له‌گه‌ڵ دوو ره‌وتی سێمبۆلیزم و سورڕیالیزم له ئۆروپا و به‌تایبه‌ت له فه‌رانسا و دۆستایه‌تی نزیکی له‌گه‌ڵ ئاندرێ برێتۆن، پێشه‌نگی ره‌وتی سورڕیالیست و، ئاشنایی له‌گه‌ڵ شێعری مۆدێرنی ئینگلیسی، به‌رهه‌مه‌کانی ئزرا پاوند و ئلیۆت و، تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ شێعری ناوچه‌یی ئه‌مریکای لاتین، به‌تایبه‌ت نه‌ریتی ئازتێک، بوو به هۆی ئه‌وه که پاز له شێعری هاوچه‌رخی جیهانی دا موعجزه بخولقێنێ.
ریچارد رۆدریگوس ده‌رباره‌ی پاز ده‌نوسێ: "به ڕای من مرۆڤی مکزیکی خاوه‌ن ره‌گه‌ز و ته‌بارێکی جیاوازه که بریتییه له باوکی ئیسپانیایی و دایکی سورپێست. پاز ده‌ڵێ مرۆڤ به دژواری ده‌توانێ هه‌ر دوو نه‌ریت بپارێزێ. پاز وه‌ک که‌سێکی ئه‌مریکایی ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م ده‌بات که میراتێکی کولتوری تریشی هه‌یه. هه‌روه‌ها پاز ساڵگارێک له فه‌رانسا و هێند ژیا و له گه‌ڵ کولتوری ئه‌م وڵاتانه‌ش ئاشنا بوو. ده‌توانین بێژین هیچ شاعیر و نوسه‌رێک به راده‌ی پاز ئێنترناسیۆناڵ نییه و وه‌کوو ئه‌و ناتوانێ به جوانی کولتوری جیهانی بنه‌خشێنێ."
بابه‌تی شێعری پاز بریتییه له پرسی مرۆڤ له ره‌هه‌ندێکی جیهانی دا، مرۆڤ له هه‌ر ره‌گه‌ز و ته‌بارێک و له هه‌ر قوژبنێکی دنیادا. وارێکی وێران که تی. ئێس. ئێلیۆت به زمانێکی تاڵ و گه‌زنده و ته‌وساوی ده‌یخولقێنێ، پاز له شێعری به‌ردی هه‌تاودا، جارێکی‌تر به زمانێکی شیرین‌تر، به‌ڵام پڕ حه‌سره‌ت، ده‌ینه‌خشێنێ. به ڕای پاز، له جیهانی مۆدێرن دا عشق ته‌نیا له ره‌هه‌ندی جه‌سته دایه و رۆحی ون کردووه، عشقی راستین مردووه و بۆته به‌رد. زه‌مه‌ن وه‌ک هه‌تاو بۆته به‌رد و بزاڤ و دینامیزمی خۆی له ده‌ست دا‌وه. به‌مهۆیه، مرۆڤه‌کانیش بووگن به به‌رد. تۆژینه‌وه‌ی وی له‌مه‌ڕ ئایینی تانتری و عرفانی بودایی له هێند بوو به هۆی ئه‌وه که پاز بانتر له عشقی جه‌سته‌یی، شکۆی عشقی متافیزیکی بناسێت. پاز ره‌گ و ریشه‌ی له‌خۆنامۆیی مرۆڤی هاوچه‌رخ راڤه ده‌کات. ئه‌و له‌مه‌ڕ زۆر پرسی وه‌ک هونه‌ر، شێعر، عشق، سیاسه‌ت، دین و ئه‌فسانه کار و تۆژینه‌وه‌ی ئه‌نجام دا‌وه. پاز له گفتوگۆیه‌ک دا له کمبریج (1988)، دیدگای خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌ت به‌مجۆره باس ده‌کات: "ئه‌گه‌ر نرخاندنی نوسه‌رێک باشه، ده‌بێ پڕهه‌ست (passionate) بێت. نرخاندن (کریتیک) ده‌بێ لایه‌نگرانه یان ئامانجدار ( (partialبێت. کریتیکی بێ لایه‌ن (impartial) ته‌نیا بۆ زانکۆکان به کار دێت."
قسه‌ی سه‌ره‌کی پاز له شێعره‌کانی دا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نه‌توانن پێکه‌وه به ئاشتی و به ته‌بایی بژین، ناتوانن گه‌شه بکه‌ن و پێشکه‌ون. ئه‌و له‌مه‌ڕ ئه‌ڤین و سیاسه‌ت به‌جوانی دبێژێ:
"ئه‌ڤین و سیاسه‌ت دوو بواری پێوه‌ندی مرۆڤن، وه‌ک پێوه‌ندی گشت و پاژ، وه‌ک پێوه‌ندی جووت و گرووپ. له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا، قه‌یرانی عشق له قه‌یرانی ئه‌تۆمی جیا نییه. هه‌ر دوو نیشانه‌ی یه‌ک نه‌خۆشین، ئه‌گه‌ر جیهانی ئێمه ده‌یه‌وێت به ته‌ندروستی بگات، پێویستی به هه‌توانێکی دوولایه‌نه هه‌یه: بۆ چاکساز‌ی سیاسه‌ت، ده‌بێ عشق بژێنینه‌وه."
دبێژن "پاز پێاوێکه ئه‌ڤینداری بێده‌نگییه، به‌ڵام ناتوانێ بێده‌نگ بێت"، ئه‌و به تۆژینه‌وه له ناسنامه‌ی مکزیک دا، ره‌مز و رازی جیهان ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌رچی پاز له ناوچه‌گه‌رایی خۆی ده‌بوێرێت، به‌ڵام کولتوری مکزیک له خوێنی دا شه‌پۆل ده‌ده‌ات.
پاز له هه‌زارتۆی ته‌نیایی دا ده‌نوسێ: "مێژوو به‌سه‌رهاتی خوێناوی کابوسێکه، به‌ڵام گه‌وره‌یی مرۆڤ له‌وه دایه که له سروشتی ئه‌م کابوسه، جوانی و به‌رهه‌می به‌رز ده‌خولقێنێ. یان به وته‌یه‌کیتر، مێژوو بریتییه له بوونی کابووس به خه‌ون. [مێژوو] به‌هۆی ئافراندن، مرۆڤ له ترسی دزێوی راستییه‌کان – بۆ ساتێک- رزگار ده‌کات.
مرۆڤ له هه‌موو شوێنێک ته‌نیایه. به‌ڵام له وه‌ها شه‌وێکی به‌رز و درێژی به‌ردین دا، ته‌نیایی خه‌ڵکی مکزیک که هێشتا دیلی ده‌ستی خودایانی چڵێسن، له‌چاو ته‌نیایی خه‌ڵکی ئامریکای باکوور، زۆر جیاوازه، خه‌ڵکی ئه‌مریکای باکور له جیهانی ئابستراکتی ماشێنی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام مرۆڤ له دۆڵی مکزیک دا ده‌ستی له ئاسمان و زه‌وی ده‌بڕێت. مرۆڤ له مکزیک له‌نێوان هێز و ده‌سه‌ڵاتی ناکۆک و، له‌نێوان چاوانی به‌ردین و ده‌م و زاری هه‌ڵلوشه‌ردا له هه‌ڵداچوون دایه. راستییه‌کانی ژیانی مرۆڤی مکزیکی له‌گه‌ڵ بارودۆخی مرۆڤی ئه‌مریکی که خۆی خولقاندوویه، زۆر جیاوازه."
سه‌ره‌تا: یه‌که‌م جار ساڵی 2000 کورته‌یه‌ک له شێعری "به‌ردی هه‌تاو"م وه‌رگێرا که به‌هاری هه‌مان ساڵ له هه‌فته‌نامه‌ی سیروان چاپ‌کرا. دواتر چه‌ند جار ویستم هه‌موو شێعره‌که وه‌رگێڕم، به‌ڵام بۆم نه‌کرا، تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش به‌ڕێکه‌وت ده‌قێکی تری فارسی (ده‌قی ابولقاسم اسماعیل پور)م بینی، ئه‌م ده‌قه له‌ڕووی فۆرم و زمانه‌وه هێنده به‌هێز بوو که هانی دام هه‌موو شێعره‌که وه‌رگێڕم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌ڕای دوو ده‌قی فارسی، ده‌قی ئۆرژیناڵ و سێ ده‌قی ئینگلیسیم له ئینتێرنێت وه‌رگرت و هه‌موو شێعره‌که‌م ته‌رجومه کرد. ئێستا له‌م نووسینه‌دا به‌کورتی دوو ده‌قی کوردی (ئه‌حمه‌دی مه‌لا و یونس ره‌زایی) له‌گه‌ڵ ده‌قه‌کانی تر به‌راورد ده‌که‌ین.
ره‌نگه بتوانین ئه‌م سێ به‌رهه‌مه به سێ شاکاری به‌رزی شێعری سه‌ده‌ی بیسته‌م بزانین: واری وێران، ت. ئێس. ئێلیۆت (1922)؛ شین‌گێڕی بۆ ئیگناسیۆ، ف. گ. لۆرکا (1936)؛ به‌ردی هه‌تاو، ئوکتاڤیو پاز (1957). یه‌که‌م به‌رهه‌م به زمانی ئینگلیسی نوسراوه و، دوو به‌رهه‌می تر به زمانی ئیسپانیایی نوسراون. ئه‌م سێ به‌رهه‌مه بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانی جیهان وه‌رگێڕدراون. پێشتر له بابه‌تێک دا باسی شێعره‌که‌ی ئلیۆت مان کرد. لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسی به‌ردی هه‌تاو بکه‌ین و دوو ده‌قی کوردی به‌ردی هه‌تاو راڤه بکه‌ین و به‌پێی دوو ده‌قی فارسی و ده‌قی ئینگلیسی به‌راوردێک بکه‌ین.
له مێژووی گه‌ڵان دا، کولتور رۆڵی گرنگ و هه‌ندێجار بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن کولتوری هه‌راو و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ده‌توانێ له بواری ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا پێشکه‌وتنی مه‌زن به‌ده‌ست بێنێ. ده‌ق (یان تێکست)یش توخمێکی سه‌ره‌کی کولتور پێکدێنێ؛ چ ده‌قی ئه‌ده‌بی هونه‌ری (شێعر، په‌خشان، رۆمان و ...)؛ و چ ده‌قی فکری ئپیستمۆلۆژی (فه‌لسه‌فه، کۆمه‌ڵناسی، ده‌روونناسی و ...). ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن ده‌ق بێت، ده‌قی تۆکمه و به‌هێز، ده‌توانێ خاوه‌ن هونه‌ر، سینه‌ما و راگه‌یاندنی به‌هێز بێت، یان به‌گشتی به‌فه‌رهه‌نگ و پێشکه‌وتوو بێت. فه‌رهه‌نگی هه‌راو و ده‌وڵه‌مه‌ند و خوێنه‌ری وشیار و شاره‌زا، نوسه‌ری مه‌زن و ده‌قی تۆکمه ده‌خولقێنن، پاشان نوسه‌ر سه‌رله‌نوێ کولتور ده‌خولقێنێ و زیندووی ده‌کاته‌وه؛ یانی نوسه‌ر و فه‌رهه‌نگ، پێوه‌ندی دیالکتیکیان پێکه‌وه هه‌یه. نوسه‌رێک ده‌توانێ ده‌قی تۆکمه بخولقێنێ و کولتور بپشکوێنێ، که خاوه‌ن ئێنسکلۆپیدیای ئه‌ده‌بی و زانستی بێت، خاوه‌ن سه‌بک و ستایل بێت. به‌ڵام شاعیران و نوسه‌رانێک که خاوه‌ن ستایل نه‌بن، نابن به خاوه‌ن به‌رهه‌م و له مێژوودا نامێننه‌وه. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی دواکه‌وتووه، شه‌رمنه، هێشتا خاوه‌ن کریتیکی زانستی نییه؛ عه‌باس مه‌عروفی، نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی ده‌ڵێ: "ساڵی 1980 ده‌قێکی خۆم بۆ هوشه‌نگ گوڵشیری، نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئێرانی خوێنده‌وه، کاتێ خوێندنه‌وه‌که‌م ته‌واو بوو، راشکاوانه پێی وتم له راده‌به‌ده‌ر نه‌خوێنده‌واری، بچۆ کۆپان بدورێنه له‌وه باشتره که خۆت فریو بده‌ی. مه‌عروفی ده‌ڵێ زانیم راست ده‌کات. چووم و ساڵگارێک خۆم بۆ خوێندنه‌وه و راهێنان ته‌رخان کرد". وه‌ک ده‌بینین، ره‌خنه‌ی راشکاوانه‌ی گوڵشیری، نوسه‌رێکی په‌روه‌رده کرد، که ئه‌مڕۆ له جیهان دا ناسراوه. با خوێنه‌رانی ئێمه‌ش به‌شێوه‌ی جدی و شێلگیرانه خۆیان بۆ خوێندنه‌وه و راهێنان ته‌رخان بکه‌ن و ببن به خاوه‌ن سه‌بک و ستایل، یان بڕۆن کۆپان بدوورن!
وه‌ک پێشتر وتمان شێعری به‌ردی هه‌تاو، ده‌قێکی تۆکمه‌یه، شاکاره، شان له شانی شێعره‌که‌ی ئلیۆت ده‌دا و بگره له زۆر بابه‌ته‌وه، ئلیۆت به تۆزی پێیدا ناگات. پێویسته بزانین که ئلیۆت به ئه‌ندێشه که‌سێکی کونسێرڤاتیڤ و لایه‌نگری سه‌بکی کلاسیک و به‌هاکانی سه‌رده‌می کلاسیکه، به‌ڵام پاز که‌سێکی ئێجگار هیۆمانیست و پێشکه‌وتن خوازه؛ ئلیۆت سه‌ره‌تای شێعره‌که‌ی به‌مجۆره ده‌ست پێده‌کات:
ئاڤریل غه‌دارترین مانگه،
له خاکی مردوو یاس و سۆسه‌ن ده‌ڕوێنێ
خه‌ون و یادگاری تێکده‌ڕژێنێ
به رێژنه‌ی بارانی به‌هاری
ریشه‌ی ته‌زیو ده‌بزوێنێ.
زستان گه‌رمای پێده‌به‌خشین
به به‌فری فه‌رامۆشی خاکی داده‌پۆشی
وزه‌ی ژیانی به لاسکی وشکهه‌ڵاتوو ده‌به‌خشی.
وه‌ک ده‌بینین ئلیۆت ئاڤریل، که مانگی نوێبوونه‌وه و ژیانه‌وه‌ی سروشته، به مانگێکی غه‌دار ده‌زانێ و له ئاڤریل بێزاره، بۆوه‌ی که ناکۆکی و پارادوکس ده‌خولقێنێ و دۆخی کۆن ده‌ڕوخێنێ و به‌ره‌و داهاتوو ده‌روانێ؛ به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا، زستان، مانگی مه‌رگی سروشت و ژیان، ستایش ده‌کات. به‌ڵام پاز به‌پێچه‌وانه‌وه به‌مجۆره شێعره‌که‌ی ده‌ست پێده‌کات:
داربییه‌ك له بلوور
سنه‌وبه‌رێك له ئاو
فواره‌یه‌كی به‌ژنبه‌رز، با- كه‌وانی ده‌كاته‌وه
دره‌ختێک سه‌ما ده‌کا، ریشه‌ی له قووڵایی دا
رۆخی چۆمێك كه پێچ ده‌دا و ده‌خوشێ، ده‌خرۆشێ
به‌ده‌و‌ر خۆیدا ده‌نوشتێته‌وه و
به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌یه:
مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کوپله‌یه ره‌وتی به‌رده‌وامی ژیان و گۆڕان و نوێوونه‌وه هه‌ست پێده‌کات. به وته‌ی هراکلیتوس هه‌موو شتێک به‌ڕێوه‌یه. پاز دواتر له درێژه‌ی شێعره‌که‌ی دا به زمانێکی ئێجگار به‌رزی هونه‌ری و ئستاتیکی و وردبینانه دیمه‌نی خه‌وناوی عشق و خۆشه‌ویستی ده‌نه‌خشێنێ؛ له بواری فه‌لسه‌فه‌دا بیرمه‌ندانی چه‌پ له ده‌یه‌ی 1920دا دیانوت مرۆڤ رۆح و ئه‌ندێشه‌ی خۆی دۆڕاندووه و بووه به شت: (reification)، پاز له‌م شێعره‌دا دبێژێ له‌م سه‌رده‌مه‌دا عشق و خۆشه‌ویستی مانای خۆی دۆراندووه و بووه به به‌رد:
گڕ ده‌گرم و ناسوتێم،
بۆ ئاو ده‌گه‌ڕێم
[به‌ڵام] له چاوانت دا ئاو نییه
چاوانت به‌ردن،
مه‌مکه‌کانت، سکت، سمته‌کانت به‌ردن،
پاز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که که‌سێکی هونه‌رمه‌نده، مرۆڤێکی بیرمه‌نده و خاوه‌ن ئێنسکلۆپیدیای زانستییه. بۆ نمونه پاز له‌م شێعره‌ی دا به زمانی شێعر باسی پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی داڕزیو و تاک هاوسه‌ری بورژوایی ده‌کات:
هلۆئیز وتی: "لێم گه‌ڕێ با قه‌حبه‌ی تۆ بم"
به‌ڵام کابرا خۆی به یاسا نا‌ساند
بۆیان ماره کرد و به‌مجۆره
خه‌ڵاتیان کرد: خه‌ساندیان.
پاز له به‌شێکیتری شێعره‌که‌ی دا باسی جیهانێک ده‌کات که شایانی مرۆڤ بێت؛ جیهانی سۆسیالیستی:
"شکۆی دابه‌شکردنی نان،
دابه‌شکردنی هه‌تاو،
ده‌به‌شکردنی مه‌رگ،
حیره‌تی له‌بیرکراوی زیندوو بوون"
به‌ردی هه‌تاو، ده‌قێکی ئێجگار تۆکمه‌یه، خاوه‌ن فۆرم و ستایله، خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌ی قووڵ و هه‌راوه، دنیایه‌ک پرسیار ده‌وروژێنێ و مرۆڤ سه‌رسام ده‌کات. به‌ردی هه‌تاو له‌و ده‌قانه‌یه که سنوره‌کان (سنوری جوغرافی، کولتوری و زمانی) ده‌به‌زێنێ و جیهانی ده‌بێته‌وه. به‌ردی هه‌تاو، ده‌قێکی فه‌رهه‌نگسازه:
ده‌رگای هه‌ستی تیشك هه‌ڵبێنه و هه‌ڵمسێنه
لێگه‌ڕێ با روخساری ئه‌م رۆژه ببینم
لێگه‌ڕێ با روخساری ئه‌م شه‌وه ببینم
هه‌موو شته‌کان تێکده‌ئاڵێن و ده‌گۆڕێن
که‌وانه‌ی خوێن، پردی ترپه
بمبه به‌ره‌و ئه‌وبه‌ری شه‌و
ئه‌و ده‌ڤه‌ره كه من تۆم و ئێمه یه‌كتر
ئه‌و هه‌رێمه که هه‌موو راناوه‌کان لێكئاڵاون،
ده‌رگای هه‌ستی: هه‌ستیت بكه‌ره‌وه، ده‌هه‌سته‌وه،
روخسا‌رت بپشكوێنه، تا ره‌نگه تۆش بوونت هه‌بێ،
گرژی روخسا‌رت بكه‌ره‌وه،
سه‌رهه‌ڵبێنه، با بتبینم،
چاو له روخسارم ببڕه
تا ده‌می مه‌رگ له ژین بڕوانه،
دیمه‌نی ده‌ریا، نان، کانی، گه‌شه‌به‌رد،
کانییه‌ک که روخساری هه‌مومان ده‌توێنێته‌وه
بوونێکی بێ روخسار،
بوونێک که زمان له ئاستی لاڵ ده‌بێ...
ده‌مه‌وێ واوه‌تر بڕۆم، به‌ره‌و داهاتوو
به‌ڵام ناتوانم:
ئاخر هه‌ر ساتێک به‌سه‌ر ساتێکی تردا ده‌چۆڕێ
خه‌وم بینی، خه‌وی ئه‌و به‌ردانه که بێ خه‌ون
له‌وێ له کۆتایی ساڵانی به‌ردین دا
بیستم خوێنم له زیندانی خۆی دا گۆرانی ده‌ڵێ
ده‌ریا به چرپه‌ی نوور گۆرانی ده‌چڕێ،
دیواره‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك كشانه‌وه
گشت ده‌رگا‌كان كرانه‌وه
هه‌تاو له‌نێو ته‌وێڵم دا ته‌قیه‌وه و
پێڵوه‌كانمی كرده‌وه
مه‌تۆلکه‌ی ژیانمی کرده‌وه
من له خۆم رزگار ده‌كا و
له خه‌وی قووڵی حه‌یوانی چاخی به‌ردین ده‌رمدێنێ،
سێحری ئاوێنه‌كانی
[جیهانی] ژیانده‌وه
ده‌قی احمد میرعلایی له ده‌قی ئۆرژیناڵ وه‌رگێڕدراوه، به‌ڵام اسماعیل پور له ده‌قی ئینگلیسی ئـ. واینبێرگێر، یونس ره‌زایی له ده‌قی میرعلایی وه‌ریگێڕاوه و ئه‌حمه‌دی مه‌لا له ده‌قی فه‌رانسی، ده‌قی ئینگلیسی ئـ. واینبێرگێر ( (Eliot Weinbergerله دوو ده‌قی دیکه تۆکمه‌تره.
هه‌ر دوو ده‌قی فارسی، ده‌قی به‌هێز و سه‌رکه‌وتوون، چونکه هه‌ر دوو وه‌رگێڕ به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن ستایلن. ده‌کرێ بڵێین وه‌رگێڕانی میرعلایی، وه‌رگێڕانێکی ئازاده و زۆر پابه‌ندی ده‌قی ئۆرژیناڵ نییه، به‌ڵام ده‌قی دووهه‌م به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌قی ئینگلیسی، وردبینانه‌تر و پابه‌ندتره. له هه‌ندێ شوێنیش دا له ده‌قی میرعلایی به‌هێزتر و تۆکمه‌تره، بۆ وێنه میرعلایی ده‌سپێکی شێعره‌که به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێ:
بیدی از بلور، سپیداری از آب،
فواره‌ای بلند که باد کمانی اش می کند،
درختی رقصان اما ریشه در اعماق،
بستر رودی که می پیچد، پیش می رود،
روی خویش خم می شود، دور می زند
و همیشه در راه است:
به‌ڵام اسماعیل پور به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێ:
بید بلور، سپیدار آب،
فواره‌ای بلند با کمانه‌ی باد
درختی ژرف ریشه اما رقصنده
رودی رونده و پیچنده
دورزننده چو مداری ده‌وار
هماره در راه:
وه‌ک ده‌بینین هه‌ر دوو ده‌ق تۆکمه و سه‌رکه‌وتوون، به‌ڵام ده‌قی دووهه‌م، زیاتر گرنگی به تێکنیک و فۆرم دا‌وه. ره‌نگه گه‌وره‌ترین لاوازی ده‌قی دووهه‌م له‌وه دایه که له دوو شوێن دا، که باسی پرسی سێکس ده‌کا، دوو کوپله له شێعره‌که سانسۆر ده‌کات. هه‌روه‌ها له شوێنێک دا وشه‌ی ""angelی به eagle" " وه‌رگرتووه و له‌جیاتی ئه‌وه به "په‌ری" وه‌ری بگێڕێت، به "هه‌لۆ" وه‌ریگێڕاوه. ده‌قی میرعلایی، که له ده‌قی ئۆرژیناڵ وه‌رگێڕدراوه، وشه‌ی "فریشته"ی داده‌نێ، ئه‌مه نادروستی دانانی وشه‌ی وشه‌ی هه‌ڵۆ ده‌سه‌لمێنێ.
به‌ڵام هه‌ر دوو ده‌قی کوردی له‌ڕووی زمان و فۆرمه‌وه ئێجگار لاوازن، ره‌نگه هۆکاری سه‌ره‌کیش له‌وه دایه که هیچ کام له دوو وه‌رگێڕ خاوه‌ن ستایل نین، له‌و شاکاره مه‌زنه جیهانییه، ده‌قێکیان خولقاندووه که نه‌ک هه‌ر هه‌ستی جوانیناسی خوێنه‌ر رازی ناکا، به‌ڵکوو خوێنه‌ر تووڕه ده‌کا که بۆ ده‌بێ وه‌ها ده‌قێکی شاکار به‌مجۆره به خوێنه‌ری کورد بناسێندرێت.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا که به وته‌ی خۆی زۆر به‌م ده‌قه‌وه ماندوو بووه، ئه‌و جۆره که له پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا ده‌ڵێ: هێشتا له کاری خۆی رازی نییه و به‌هه‌ستێکی شیاوی خۆنه‌ویستانه ئاوات ده‌خوازێ که له داهاتوودا که‌سێکی شاره‌زاتر باشتر ئه‌م ده‌قه وه‌ربگێڕێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "شێوه [فۆرم] وه‌رناگێڕدرێت". پێویسته له‌م بابه‌ته‌وه ئاماژه به چه‌ند خاڵێک بکه‌ین: راسته که وه‌رگێڕ ناتوانێ فۆرمی ده‌قی ئۆرژیناڵ وه‌ربگێڕێت، به‌ڵام وه‌رگێڕ ده‌بێ له درێژه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان دا 1) فۆرم و پێکهاته‌ی ده‌قی ئۆرژیناڵ تێک‌بشکێنێ ، 2) فۆرمێکی شیاو به ده‌قی خۆی بدات؛ وه‌ک ئه‌و کاره که دوو وه‌رگێڕی ئێرانی و به‌تایبه‌ت اسماعیل پور کردوویه. فۆرم یانی چی: فۆرم یانی چنین و لێک ته‌نینی پیته‌کان، وشه‌کان، رسته‌کان و کوپله‌کان هه‌م له‌ڕووی ئاسۆیی و هه‌م له‌ڕووی ئه‌ستوونییه‌وه، هه‌م به‌پێی ماتریاڵی زمانناسانه و، هه‌م به‌پێی توخمی ناوه‌رۆک (به‌های کولتوری کۆمه‌ڵناسانه)، به‌جۆرێک که ده‌ق خاوه‌ن کێش و هارمۆنی و مۆسیقا بێ و خوێنه‌ر هه‌ست به تێکنیک و تۆکمه‌یی فۆرم و زمانی ده‌ق بکا و هه‌ستی ئستاتیکی تێر و پاراو بێت. ده‌قی سه‌رکه‌وتوو به‌جۆرێک تان و پۆی فۆرم و ناوه‌رۆک لێکده‌ته‌نێ که خوێنه‌ر سه‌رسام ده‌کات.
ئێستا با بزانین ئایا دوو وه‌رگێڕی کورد وه‌ها کارێکیان کردووه؟ کاک ئه‌حمه‌دی مه‌لا یه‌که‌م کوپله‌ی شێعره‌که به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێت:
شۆڕه‌بیه‌کی کریستاڵین، چنارێکی ئاوین،
فواره‌یه‌ک که با ده‌یچه‌مێنێته‌وه،
دره‌ختێکی جوان چێنراو هه‌میشه سه‌ما ده‌کا،
رچه‌ی رووبارێ که ده‌چه‌مێته‌وه،
پێشده‌که‌وێ، ده‌کشێته‌وه، لار ده‌بێته‌وه و
هه‌میشه‌ش هه‌ر ده‌گا:
پێشتر دوو ده‌قی فارسی ئه‌م کوپله‌مان هێنایه‌وه، ئێستا بۆوه‌ی به‌راوردێک بکه‌ین، باشترین ده‌قی ئینگلیسیش دێنینه‌وه، ئـ. واینبێرگێر به‌مجۆره وه‌ریده‌گێڕێ:
a crystal willow, a poplar of water,
a tall fountain the wind arches over,
a tree deep-rooted yet dancing still,
a course of a river that turns, moves on,
doubles back, and comes full circle,
forever arriving:
a tall fountain the wind arches over,
a tree deep-rooted yet dancing still,
a course of a river that turns, moves on,
doubles back, and comes full circle,
forever arriving:
با له پێشدا باسی مانا و ناوه‌رۆک بکه‌ین: له دێڕی یه‌که‌م دا به هه‌ڵه دوو وشه‌ی "شۆڕه‌بی" و "چنار" دانراون. شۆڕه‌بی به فارسی ده‌بێته "بیدمجنون" و به ئینگلیسی ده‌بێته "weeping willow" به‌ڵام نه دوو وه‌رگێڕی فارسی و نه سێ وه‌رگێڕی ئێنگلیسی، هیچ کامیان به شۆڕه‌بی وه‌ریان نه‌گێڕاوه. هه‌روه‌ها له‌جیاتی "چنار" ده‌بێ سنه‌وبه‌ر یان سپیندار دابنین، وه‌ک ده‌بینین دوو وه‌رگێڕی ایرانی "سپیدار" داده‌نێن و سێ وه‌رگێڕی ئینگلیسیش poplar داده‌نێن؛ به مانای سپیدار یان سنه‌وبه‌ر. هه‌روه‌ها کریستاڵین و ئاوین نادروستن، میرعه‌لایی که له ده‌قی ئۆرژیناڵ وه‌ریگێڕاوه ده‌نوشێ: "بیدی از بلور، سپیداری از آب"، هه‌روه‌ها وه‌رگێڕی ئینگلیسی ده‌نوسێ: "a crystal willow, a poplar of water" ، که‌وابوو بۆوه‌ی ئه‌م به‌شه به دروستی وه‌رگێڕین ده‌بێ بنوسین: "داربییه‌ک له بلور، سنه‌وبه‌رێک له ئاو". له دێڕی دووهه‌م دا وشه‌ی "به‌رز/ به‌ژن به‌رز" که رۆڵی ئاوڵناوی فواره ده‌گێڕێ، ته‌رجومه نه‌کراوه. له دێڕی سێهه‌م دا، ده‌سته واژه‌ی "جوان چێنراو" هه‌ڵه‌یه؛ شاعیر ده‌ڵێ: a tree deep-rooted yet dancing still""، یانی "دره‌ختێک سه‌ما ده‌کا، ریشه‌ی له قووڵایی دایه". له دێڕی چواره‌م دا وشه‌ی "رچه" هه‌ڵه‌یه، رچه له زمانی کوردی دا زیاتر بۆ تووله‌ڕێی نێو به‌فر ده‌وترێ و بۆ رۆخ و به‌ستێنی رووبار به‌کار نایه‌ت. دێڕی شه‌شم "هه‌میشه هه‌ر ده‌گا" هه‌ڵه‌یه. هه‌ر سێ وه‌رگێڕی ئینگلیسی ده‌نوسن: forever arriving"" و دوو وه‌رگێڕی ئێرانی یه‌کیان ده‌نوسێ: "همیشه در راه است" و ئه‌ویدی ده‌نوسێ: "هماره در راه". که‌وابوو دروست ئه‌وه‌یه بنوسین: "به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌یه".
به‌ڵام له‌ڕووی فۆرمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ ده‌قی فارسی و ده‌قی ئینگلیسی به‌راورد بکه‌ین ده‌زانین که اسماعیل پور و واینبێرگێر چۆن وشه‌کان و رسته‌کان لێکده‌ته‌نن و چ هارمۆنی و موسیقایه‌ک به ده‌قی خۆیان ده‌به‌خشن، به‌ڵام ده‌قی کوردی هێنده هارمۆنیک و تۆکمه نییه.
ده‌قی اسماعیل پور:
ده‌قی اسماعیل پور:
رودی رونده و پیچنده
دورزننده چو مداری ده‌وار
هماره در راه:
خوێنه‌ر به‌خێرایی هه‌ست به مۆسیقی پیته‌کان (د، ر، ن، چ) و مۆسیقی وشه‌کان (رونده، پیچنده، دورزننده، مدار و دوار) ده‌کات.
ده‌قی واینبێرگێر:
a tree deep-rooted yet dancing still,
a course of a river that turns, moves on,
doubles back, and comes full circle,
forever arriving:
a course of a river that turns, moves on,
doubles back, and comes full circle,
forever arriving:
سه‌ره‌ڕای مۆسیقی پیته‌کان، خوێنه‌ر به قووڵی هه‌ست به مۆسیقی وشه‌کان ده‌کات. له دێڕی یه‌که‌م دا (tree, deep, root) و (dance, still)، له دێڕی دووهه‌م دا (course, river, turn)، له دێڕی سێهه‌م دا (double, back, come, full, circle)، له دێڕی چوارم دا (for, ever, arrive).
به‌ڵام له ده‌قی کوردی دا ئه‌م جۆره جوانکاری و تێکنیکه به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینین.
کاک ئه‌حمه‌دی مه‌لا به‌شێکی تری ئه‌م شێعره به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێ:
ناوتم فه‌رامۆش کرد، مێلوسینا،
لۆرا، ئیزابێل، پرسێفونا، ماریا،
خاوه‌ن هه‌موو روخسارێکه و بێ روخساره،
هه‌موو زه‌مه‌نێکی و هیچیشیانی،
له دره‌خت ده‌که‌یت و هه‌روه‌ها له هه‌وریش،
تۆ هه‌موو باڵنده‌یه‌کی و ئه‌ستێره‌یه‌کیشی،
هه‌ر به نووکی شمشێر ده‌که‌یت و
به پیاڵه‌یه‌کی خوێنی ده‌ستی جه‌لادیش ده‌که‌یت،
لاولاویت و ده‌خشێی، رۆح داده‌پۆشێ و ره‌گی
هه‌ڵده‌کێشێ و له خۆی جودای ده‌که‌یته‌وه،
لێره‌دا ده‌قی ئینگلیسی ئه‌م کوپله به وه‌رگێڕانی "ریمۆند سۆلار" دێنینه‌وه و پاشان باسی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی رێزمانی و کاتی فرمانه‌کان ده‌که‌ین:
I’ve forgotten your name, Melusina,
Laura, Isabel, Persephone, Mary,
your face is all the faces and none,
you are all the hours and none,
you’re a tree and a cloud, all the birds
and a single star, the edge of the sword
and the executioner’s bowl of blood,
the ivy that creeps, envelops, uproots
the soul, and severs it from itself,
وه‌ک ده‌بینین له دێڕی یه‌که‌م دا "فه‌رامۆش کرد" هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ بنوسین :"فه‌رامۆش کردووه". له دێڕی سێهه‌م دا "خاوه‌ن هه‌موو روخسارێکه و بێ روخساره"، راناوێ پاشبه‌ندی "که" هه‌ڵه‌یه و ده‌بێ بنوسین: "روخسارێکی". ئه‌م دوو دێڕه‌ش له‌ڕووی رێزمانه‌وه هه‌ڵه‌یه: "هه‌ر به نووکی شمشێر ده‌که‌یت و
به پیاڵه‌یه‌کی خوێنی ده‌ستی جه‌لادیش ده‌که‌یت"، ورده پیتی "به" له هه‌ر دوو رسته‌دا به هه‌ڵه به‌کارهێنراوه.
ئێمه پێمان وایه بۆوه‌ی ئه‌م کوپله‌یه به دروستی وه‌ربگێڕین که فۆرمی هه‌بێ و به‌دروستی مه‌به‌ستی شاعێر بپێکین ده‌بێ به‌مجۆره وه‌ریگێڕین:
من ناوی تۆم له‌بیر چووه
ملوسینا
لۆرا، ئیزابل، پرسێ فونه، ماری،
تۆ هه‌موو روخساره‌كانی و هیچیان
تۆ هه‌موو سه‌عاته‌كانی و هیچیان،
تۆ دره‌ختی، هه‌وری
تۆ هه‌موو باڵنده‌كانی
ته‌نیا ئه‌ستێره‌ی
تۆ لێواری شمشێرێكی
تۆ خوێنی پێکی جه‌لادی،
له‌ولاوێکی
ده‌خوشێ
رۆح له باوه‌شی خۆی ده‌گرێ
ره‌گ و ریشه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێ و
له سروشتی خۆی
دایده‌بڕێ،
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م رسته‌یه "پڵنگان له‌نێو ئه‌و چاوانه‌دا خه‌ون ده‌خۆنه‌وه" له‌گه‌ڵ دوو ده‌قی ئینگلیسی و دوو فارسی به‌راورد بکه‌ین تێده‌گه‌ین که به جوانی ته‌رجۆمه نه‌کراوه.
ده‌قی ئۆرژیناڵ (ئیسپانیایی) به‌مجۆره‌یه:
los tigres beben sueño de esos ojos,
بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌م دێڕه هانامان بۆ گوگل برد: "ببر نوشیدنی رویای آن چشم"، یانی: "پڵنگ نۆشه خه‌ونی ئه‌و چاوه".
وه‌رگێڕی ئینگلیسی "ریمۆند سۆلار" به‌مجۆره وه‌ریده‌گێڕێت:
tigers drink their dreams in those eyes
وه‌رگێڕانی تری ئینگلیسی به‌مجۆره‌یه:
the tigers come to these eyes to drink their dreams,
میرعلایی به‌مجۆره وه‌ریده‌گێڕێ:
چشمانی که ببرها برای نوشیدن رویا به کنارش می آیند،
یونس ره‌زایی به‌مجۆره:
جووتێک چاو که به‌وره‌کان بۆ خواردنه‌وه‌ی خه‌ون خۆی ئه‌خزێننه پاڵه‌وه،
به‌ڵام بڕوانن اسماعیل پور چه‌نده تۆکمه و جوان و شاره‌زایانه وه‌ریده‌گێڕێت:
چشمانی که ببرها را
رویانوش
درمی افکند
یانی:
ئه‌و چاوانه
كه خه‌ون به پڵنگ ده‌نۆشێ و
ده‌یخه‌وێنێ[1]
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین که وه‌رگێڕانی اسماعیل پوور له هه‌موو وه‌رگێڕانێک (دوو ئینگلیسی، دوو فارسی و دوو کوردی) شیاوتره؛ جووتێ چاو که دنیایه‌ک ره‌مز و راز و سێحر و ئه‌سوونی تێدایه و دڕنده‌ترین ئاژه‌ڵ (پڵنگ) ده‌سته‌مۆ ده‌کات، ده‌بێ له وه‌رگێڕان دا و له رسته‌دا رۆڵی سوژه/ بکه‌ری پێبدرێت.
نازانم کاک ئه‌حمه‌د که ئه‌م ده‌قه‌ی له زمانی فه‌رانسی وه‌رگێڕاوه، بۆچی وشه‌ی "مینیژۆپ"ی فه‌رانسی ده‌عه‌ره‌بێنێ و ئاوای لێده‌کات:
مینیجۆبه گه‌نمه‌شامییه‌که‌ت که‌روێشکه ده‌کات و
گۆرانی ده‌چڕێ
ئایا به‌مجۆره باشتر نییه:
مه‌زرای داوێنت ده‌شنێته‌وه و سرود ئه‌ڵێ
ئه‌م کوپله‌ش:
the endless corridors of memory, the doors
that open into an empty room
where all the summers have come to rot,
به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێ:
قاوشه بێ بنه‌کانی زاکیره
به‌ره ساڵۆنێکی به‌تاڵ ده‌رگاکان کراونه‌ته‌وه
که گشت هاوینه‌کان تیایه بۆگه‌ن ده‌بن،
ئێمه پێمان وایه:
"تووله رێگای تووناوتوونی بیره‌وه‌ری،
به ده‌ره و دۆڵا راده‌برێ و
به ژوورێکی چۆڵ ده‌گات
که له‌ودا
هاوین ده‌ڕزێت"
چ له‌ڕووی تێکنیک و چ له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه شیاوتره.
ئه‌مه چ زمانێکه که شاکارێک به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێت:
"قژه جاڵجاڵۆکییه‌ی نێو هه‌راو هوریای
سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی کات به‌سه‌ر تێپه‌ڕیو"
ئایا به‌مجۆره باشتر نییه:
"قژێک
که به ده‌ستی جاڵجاڵۆکه ته‌نراوه
له‌سه‌ر بزه‌ی ساڵانی دوور"
زمانی ئه‌م ده‌قه هیچ له زمانی ئه‌ده‌بی ناچێ و قه‌ت ناتوانێ هونه‌ر و ئه‌ندێشه‌ی هه‌راوی پاز بگێڕێته‌وه؛ زمانی ئه‌ده‌ب تۆکمه‌یه، هاوکات هه‌م بیر ده‌وروژێنێ و هه‌م دڵ ده‌بزوێنێ؛ ده‌قی هونه‌ری کاتێک سه‌رده‌که‌وێت، که شوور و شه‌وقێک بخولقێنێ، هه‌رچه‌نده ده‌قێکی هونه‌ری، پتر هه‌ستی مرۆڤ به جۆش بێنێ، بایه‌خی هونه‌ری و ئستاتیکی زیاتره. هونه‌ر کاتێک به پوخته‌یی ته‌واو ده‌گات، که وه‌ک رێژنه بارانێک له شوور و شه‌وق دابکات و هه‌ستی خوێنه‌ر/بیسه‌ر ببزوێنێ، یانی خۆڕاگری خوێنه‌ر/بیسه‌ر تێک‌بشکێنێ و یه‌کسه‌ر دڵ و ده‌روونی داگیر بکات. توێکڵی ته‌نگ و ئه‌ستووری "من"ی خوێنه‌ر/ بیسه‌ر تێک‌بشکێنێ و لێی بستێنێ؛ له‌م کاته‌دا په‌یامی هونه‌ر هێنده به‌هێزه که هه‌موو سنورێک ده‌به‌زێنێ.[2]
لێره‌دا کوپله‌یه‌کی تر دێنینه‌وه:
"نووسینی گڕ له سه‌ر گه‌وهه‌ر،
درزی نێو تاشه‌به‌رد، شازاده‌ی ماران،
کۆڵه‌گه‌ی هه‌ڵم، کانی نێو گاشه‌به‌رد،
سێرکێکی مانگین، ده‌نوک لێدانی هه‌ڵۆ،
ده‌نکی ئانیس، دڕکێکی بچووک و
کوشنده که ئازاری نه‌مر ده‌به‌خشن،
شوانی نێو دۆڵه ژێر ئاوییه‌کان و
پاسه‌وانانی دۆڵی مردوان،
ستوون بۆ پاڵپشت به‌ره‌و خه‌ڕندی گێژبوون خوارده‌بێته‌وه
رووه‌کی خشۆک، رووه‌کی ژه‌هراوی،
گوڵی قیامه‌ت، ترێی ژیان،
خانمی نه‌یژه‌ن و روناکی،
هه‌یوانی یاسه‌مین، خوێی نێوبرین،
ده‌سکێ گوڵه‌باغ بۆ گوله‌باران کراو،
به‌فری مانگی ئاب، مانگی قه‌ناره،
نوسینی ده‌ریا له‌سه‌ر بازلت،
نوسینی با له‌سه‌ر بیابان،
وه‌سیه‌تی هه‌تاو، هه‌نار، گه‌نم،
له‌م کوپله‌دا شاعێر زیاتر باسی ناکۆکی و پارادۆکس ده‌کات، به‌ڵام وه‌رگێڕ پارادۆکسه‌کان تێکده‌دات. بۆ وێنه کورد قه‌ت ناڵی "به‌فری مانگی ئاب"، زۆر به‌ساکاری ده‌ڵێ: "به‌فری ته‌موز"، به‌فر له مانگی ته‌موزدا پارادۆکسه، نه‌ک له مانگی ئاب دا که هه‌وا فێنکی کردووه. هه‌روه‌ها ده‌نکی ئانیس به کوردی ده‌بێته: "تۆوی رازیانه". هه‌روه‌ها ئه‌م سێ لێکدراوه: "ئاگرنوس، ده‌ریانوس و بانوس" زۆر له "نوسینی ئاگر" "نوسینی ده‌ریا" و "نوسینی با" شیاوترن و باشتر پارادۆکسی مه‌به‌ستی شاعیر ده‌پێکن:
ئاگرنوس له‌سه‌ر یه‌شم
درزی نێو به‌رد، شاژنی ماران
ئه‌ستوونی مژ، كانیاوی نێو به‌رده‌ڵان
ئاڵقه‌ی تریفه، هێلانه‌ی هه‌ڵۆ
تۆوی رازیانه
چقڵی وردی مه‌رگهێنه‌ر
چقڵی ژانی تاهه‌تایی
كیژه‌شوانی دۆڵی ده‌ریا و
ده‌رگه‌وانی ده‌ره‌ی مه‌رگ
له‌ولاوی داشۆڕاوی
سه‌ر هه‌ڵدێری گێژ
مێوی ژاکاو، گیای ژه‌هراوی،
گوڵی ژیانه‌وه، هێشووی ژیان
خاتونی نه‌یژه‌ن و برووسكه
باڵکۆنی یاسه‌مین،
خوێی نێو برین
گوڵێكی سوور
بۆ پیاوێكی گوله‌پێكاو
به‌فری ته‌مووز،
مانگه‌شه‌وی له‌خاچدراو
ده‌ریانوسی سه‌ر به‌ردی ره‌ش
بانوسی سه‌ر لمی بیابان
دواین تیشکی هه‌تاو
ده‌نكی هه‌نار، گوڵه‌گه‌نم،
ده‌قی کاک ئه‌حمه‌دی مه‌لا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ده‌قێکی خاوه‌ن فۆرم و هارمۆنیک نییه، له زۆر شوێن دا، ناوه‌رۆک و ماناش ده‌شوێنێ، بۆ وێنه ئه‌م کوپله:
“let me be your whore” said Héloise,
but he chose to submit to the law
and made her his wife, and they rewarded him
with castration;
"روخسه‌تم بده‌رێ که ببمه سۆزانی تۆ،" ئه‌مه قسه‌کانی
"ئیلۆیسا"یه، به‌ڵام ده‌سبه‌رداری یاساکان بوو،
به‌هاوسه‌ر قبوڵی کرد و خه‌ساندنیش بو به پاداشتی؛
سه‌ره‌ڕای شێواندنی زمانی شێعره‌که، لێره‌دا دوو هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی ده‌بینرێ: 1. روون نییه بکه‌ر کێیه؟ چونکه وه‌رگێڕ له مه‌به‌ستی شاعیر تێنه‌گه‌یشتووه؛ 2. "ده‌سبه‌رداری یاساکان بوو"، هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکوو لێره‌دا مه‌به‌ست هاوڕێی هلۆئیزه که مل بۆ یاسا که‌چ ده‌کا و واز له پێوه‌ندی ئاشقانه دێنێ و له‌گه‌ڵ هلۆئیز زه‌ماوه‌ند ده‌کات، به‌ڵام وه‌ک زۆربه‌ی ژیانی هاوبه‌شی بنه‌ماڵه‌ی تاکهاوسه‌ری، پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی به‌ته‌واوی ده‌مرێ و تووشی ئلیناسیۆن ده‌بێت، به‌جۆرێک که کابرا ده‌خه‌سێت. ده‌بێ ئه‌م کوپله به‌مجۆره وه‌رگێڕین:
هلۆئیز وتی: "لێم گه‌ڕێ با قه‌حبه‌ی تۆ بم"
به‌ڵام کابرا خۆی به یاسا نا‌ساند
بۆیان ماره کرد و به‌مجۆره
خه‌ڵاتیان کرد: خه‌ساندیان.
وه‌رگێڕ درێژه‌ی شێعره‌که‌ی به‌جۆرێک وه‌رده‌گێڕێت، که خوێنه‌ر له مه‌به‌ست تێناگات و سه‌ری لێده‌شێوێت:
"تاوان چاکتره
ئه‌و عاشقانه‌ی که خۆ ده‌کوژن، ده‌ست درێژکردنی برا بۆ خۆشک، وه‌کو
نه‌ینۆکه عاشقه‌کانی هاوچه‌شنی خۆیان،
چاکتره نانی ژه‌هراوی بخۆن،
داوێنپیسی سه‌ر دۆشه‌کی خۆڵه‌مێش،
عیشقی دڕنده، وڕێنه،
لاولاوه‌ی ژه‌هراوین، نێرباز وه‌کوو
مێخه‌کێکی گۆپکه کردوو تف له روو، چاکتره
له‌و مه‌یدانه‌ی که نه‌عوور ده‌گه‌ڕێ ره‌جم بکرێی،
ئه‌و نه‌عووره‌ی که باسی جه‌وهه‌ری ژیان ده‌کات،
ئه‌به‌دییه‌ت به چه‌ند سه‌عاتێکی قوپاو ده‌گۆڕێته‌وه و
خووله‌که‌کانیش به زیندان، زه‌مه‌نیش به پارچه مس و به‌پۆخڵه‌واتێکی
موجه‌ڕه‌د؛"
با لێره‌دا به‌کورتی باسی "به‌ردی هه‌تاو" وه‌رگێڕانی یونس ره‌زایی بکه‌ین و بزانین ئه‌و چۆن ئه‌م به‌شه‌ی وه‌رگێڕاوه؟ ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که ره‌زایی ته‌نیا پشتی به ده‌قی فارسی "میرعلایی" به‌ستووه، وه‌ک پێشتر وتمان، وه‌رگێڕانی میرعلایی، وه‌رگێڕانێکی به‌رێژه ئازاده؛ که‌وابوو کاتێ به زمانی سێهه‌م وه‌ربگێردرێت، دیسان ئازادتر ده‌بێت و له ده‌قی ئۆرژیناڵ زیاتر دوور ده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و خاڵانه که پێشتر باسمان کرد، وه‌ک فۆرم، ستایل و کێش و مۆسیقا، له‌م ده‌قه‌شدا که‌متر ده‌بینرێن. به‌ڵام زمانی ره‌زایی له زمانی ئه‌حمه‌دی مه‌لا سوارتر و به‌هێزتره و هه‌م باشتر له مه‌به‌ستی شاعیر تێگه‌یشتووه، هه‌م باشتر خوێنه‌ر تێده‌گه‌یه‌نێ، به‌ڵام ده‌قێکی هارمۆنێک نییه و که‌متر هه‌ست ده‌بزوێنێ؛ کوپله‌ی پێشوو به‌مجۆره وه‌رده‌گێڕێت:
ئه‌لوئیز وتی "لێگه‌ڕێ ببمه نه‌شه‌مه‌ی تۆ"
به‌ڵام پیاوه خۆی به ده‌ستی یاساوه دا
ئه‌وی خواست و ئه‌وانیش له جیاتی خه‌ڵات
یه‌خته‌یان کرد،
چ پیرۆزه تاوان و
خۆکوشتنی ئه‌وینداران، خوشک و برا
که وه‌ک دوو ئاوێنه‌ی شه‌یدای وێکچوونێ خۆیان بوون
له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌ن،
چ پیرۆزه نانی بێ ئابڕوویی خواردن،
زیناکردن له پێخه‌فی خۆڵه‌مێشدا
چ به‌رزه ئه‌وین و شه‌لاقێک له چه‌رمی خاو
وڕێنه‌ی لاولاوی ژاراوی،
نێربازێکیش که به‌جێی مێخه‌ک تف له به‌ر ئێخه‌ی ده‌دا،
چ شیرینتره بوونه‌به‌رد له جێی به‌کۆمه‌ڵ
له‌وه‌ی خۆ به‌ده‌ست ئه‌و ماشینه‌وه ده‌ی
که شیله‌ی ژین هه‌ڵده‌هێنجێ، وه‌ک هه‌ویر هه‌ڵی ده‌ڕێژێ و
له ساتی بێ تاقه‌تی دا
به ئه‌به‌دیه‌ت دا رمبازێن ده‌کا
له ساته‌کان به‌ندیخانه ساز ده‌کا
زه‌مان ده‌کاته قه‌ره‌پوڵی مسی و بێ بایه‌خ؛
کورد ناڵی "یه‌خته‌یان کرد" و ده‌ڵێ: "خه‌ساندیان". هه‌روه‌ها "نه‌شمه" وشه‌یه‌کی فارسییه و له کوردی دا ده‌بێ "قه‌حپه" یان "سۆزانی" دابنین. هاروه‌ها دوو دێڕی: "له ساتی بێ تاقه‌تی دا/به ئه‌به‌دیه‌ت دا رمبازێن ده‌کا" هه‌ڵه‌یه و مانای شێعره‌که ده‌شێوێنێ؛ جگه له‌وه‌ش له‌جیاتی "گووی ده‌رهه‌ست"، "بێ بایه‌خ"ی داناوه، که قه‌ت ناتوانێ مه‌به‌ستی شاعیر بپێکێ. لێره‌دا مه‌به‌ستی شاعیر ئه‌وه‌یه که تاوان، خۆکوشتن، پێوه‌ندی سێکسی خوشک و برا، رسوایی و نێربازێک که پێویستی به تف هه‌یه نه‌ک گوڵ، باشتره له ژیانی تاک هاوسه‌ری، ژیانی بنه‌ماڵه که بناغه‌ی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نده‌ڵ و سه‌ره‌ڕۆ پێکدێنێ، شیله‌ی ژیان ده‌گوشێ و ساته‌کان بۆ مرۆڤ ده‌کات به زیندان و زه‌مه‌ن ده‌کات به "گووی ده‌رهه‌ست" (abstract shit)؛
ده‌بێ ئه‌م به‌شه به‌مجۆره وه‌رگێڕێن:
چ باشتر تاوان
خۆ کوشتنی ئه‌ڤینداران، خوشک و برا
که وه‌ک دوو ئاوێنه‌ی شه‌یدای یه‌کتر
لێکده‌ئاڵێن،
چ باشتر نانی رسوایی،
چ باشتر خۆشه‌ویستی له‌نێو نوێنی خۆڵه‌مێش دا
چ باشتر عشق و تاژانگی تاڵ
وڕێنه‌ی مێوی ژه‌هراوی و
نێربازێک که له‌جیاتی گۆڵ، تف له ئێخه‌ی ده‌دات،
خۆزگه‌م به به‌ردی مه‌یدانی گشتی
نه‌ک به‌رداشێک
که شیله‌ی ژیان ده‌گوشێ
تاهه‌تایی
ده‌کات به پووچی
ساته‌کان ده‌کا به زیندان و
زه‌مه‌ن ده‌کا به سکه‌ی مس و گووی ده‌رهه‌ست؛
هۆکارێکی تر که له وه‌رگێڕان دا رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ، بریتییه له "زه‌وق". زه‌وق یانی چی؟ به‌ڕای زۆربه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌بیات، زه‌وق بریتییه له جۆرێک توانا و لێوه‌شاوه‌یی که ته‌نیا به‌هۆی ژیان له‌نێو کۆمه‌ڵ دا و له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا به‌رهه‌م دێ و وه‌ها توانایه‌ک به مرۆڤ ده‌به‌خشێ که ده‌توانێ جوان و دزێو بناسێت، له جوانێ چێژ وه‌رگرێت و له ژیان دا و له ئاکار و ره‌فتاری خۆی دا چه‌ند توخمێک له جوانی بگونجێنێت. به‌ڵام زۆرجار داوه‌ری زه‌وقی به‌ته‌واوی له داوه‌ری ئه‌قڵانی به جیاواز ده‌زانن، چونکه ئه‌قڵ له داوه‌ری دا هۆکار و ئاکامه‌کان له‌به‌رچاو ده‌گرێت، به‌ڵام داوه‌ری زه‌وقی، زیاتر له چێژ و غه‌ریزه پێره‌وی ده‌کات. به‌ڵام ئایا زه‌وق له سروشتی مرۆڤ دایه، یان به‌پێی په‌روه‌رده به‌رهه‌م دێت؟[3] له‌م بابه‌ته‌وه بیروڕا جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانین بێژین هه‌ر که‌سێک به‌ڕێژه‌یه‌ک زه‌وقی هه‌یه که ده‌توانێ په‌روه‌رده‌ی بکات و گه‌شه‌ی پێبدات، به‌ڵام وه‌رگێڕ و نوسه‌ر ده‌بێ به‌جۆرێک زه‌ینی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن که بتوانن به‌رزترین ئاستی زه‌وق و جوانیناسی خوێنه‌ران بناسن.
زمانی ره‌زایی له‌چاو زمانی ئه‌حمه‌دی مه‌لا، سواره، ئه‌گینا زمانێکی هه‌ره قورس و ناخۆشه، بۆ نمونه بڕوانن به‌جۆرێک به‌نێو جوته چاوی پڕ ره‌مز و راز و سێحراوی دا "تێده‌په‌ڕێ" که وێنه‌ی هه‌ره ناسک و خه‌یاڵی شاعیر تێکده‌دا و ده‌یشێوێنێ:
من به نێو چاوه‌کانت دا تێده‌په‌ڕم هه‌ر وه‌کوو به نێو ئاودا
جووتێک چاو که به‌وره‌کان بۆ خواردنه‌وه‌ی خه‌ون خۆی ئه‌خزێننه پاڵه‌وه،
پێشتر باسی ئه‌م جووته چاوه‌مان کرد، به‌ڵام لێره‌دا فرمانی "تێده‌په‌ڕم" زیاتر ئاژه‌ڵێک دێنێته پێش چاومان که به ته‌قڵه‌کوت به نێو چۆمێک دا تێده‌په‌ڕێ، نه‌ک جووتێ چاوی ئه‌فسووناوی که پێش به گوزه‌ری سه‌ده‌کان ده‌گرێت.
بۆ نیشاندانی زمانی قورس و ناشیانه چه‌ند بڕگه‌یه‌ک دێنینه‌وه:
"له‌نێو ڕاڕه‌وه تاریکه بێ ئه‌ژماره‌کانمه‌وه"
"وه‌خۆهاتنه‌وه‌یه‌ک، به چاوی پشکووتووه‌وه قوچاوه
ئه‌ڕوانێته به‌خۆدا هاتنه‌وه‌ی"
"هۆده‌گه‌لێ وه‌ک پاپۆڕه به جم و جوڵه‌کان"
له شوێنێکی تردا ده‌ڵێ: دیوارگه‌لی که نادیترێن. سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه بوونی ئه‌م رسته‌یه، گێنانی پیتی "گه‌ل" بۆ کۆکردنه‌وه زۆر ناخۆش و ناشیانه‌یه و نوسه‌ر و وه‌رگێڕی شاره‌زا قه‌ت به‌کاری ناهێنێ؛ بۆ وێنه ع. حه‌سه‌ن زاده له وه‌رگێڕانی رۆمانی گه‌وره‌ی حه‌مه‌دۆک دا، یه‌ک جاریش ئه‌م پیته‌ی به‌کار نه‌هێناوه.
یان ئه‌م به‌شه له شێعره‌که‌ی به‌مجۆره وه‌رگێڕاوه:
بیر له ده‌سته‌وئه‌ژنۆبوونی رێکی مرۆڤ بوون،
له شکۆ و گه‌وره‌یی نان به‌خشینه‌وه‌و، هه‌تاو و مردن به‌ش کردن،
مۆجزه‌یی له بیرکراوی زیندوویی:
وه‌رگێڕ به‌مجۆره ناتوانێ مه‌به‌ستی شاعیر بپێکی: ئه‌و ده‌ڵێ نان به‌خشینه‌وه، که زیاتر به‌زه‌یی مرۆڤ ده‌بزوێنێ، به‌ڵام شاعیر ده‌ڵێ دابه‌شکردنی نان و هه‌تاو، که به‌شێوه‌ی هێمایی باسی به‌هاکانی سۆسیالیزم ده‌کات، ئه‌م له کۆێ و ئه‌و له کۆێ:
ئێمه بۆ یه‌کێتی فه‌وتاومان ده‌ڕوانین
بۆ قوژبنی دڵته‌نگی مرۆڤ،
بۆ شان و شکۆی مرۆڤ،
شکۆی دابه‌شکردنی نان، دابه‌شکردنی هه‌تاو، مه‌رگ،
حیره‌تی له‌بیرکراوی زیندوو بوون؛
نوسه‌ر یان وه‌رگێڕ چۆن ده‌توانێ ده‌قی تۆکمه بخولقێنێت؟ ده‌بێ به ئاستێک له په‌روه‌رده‌ی زه‌ینی بگات که له رسته و ده‌سته‌واژه‌ی له‌رزۆک و پرژوبڵاو خۆببوێرێت. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌جیاتی "شه‌لاقێک له چه‌رمی خاو"، بنوسین: "تاژانگی تاڵ"، به‌جۆرێک تان و پۆی مانا و نێوه‌رۆک له‌گه‌ڵ هارمۆنی و فۆرم لێکده‌ته‌نین که له زمانی نزم و لاواز رزگار ده‌بین (ئه‌م دوو وشه پێکه‌وه له فۆرم دا جۆرێک کێش و مۆسیقی ده‌خولقێنن، له رووی ناوه‌رۆکیشه‌وه، تاژانگ هه‌رده‌م ژان و ئازار و تفتی و تاڵی وه‌بیر مرۆڤ دێنێته‌وه، که‌وابوو هه‌م له فۆرم دا و هه‌م له ناوه‌رۆک دا له‌گه‌ڵ یه‌ک دێنه‌وه و ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تۆکمه پێکدێنن.)؛ هه‌روه‌ها له‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌دا زمان ئارکائیک کراوه (تاژانگ وشه‌یه‌کی هه‌ره کۆنه که ئێستاش له زاراوه‌ی هه‌ورامی دا له‌جیاتی شه‌لاق به‌کار دێت). که‌وابوو نوسه‌ر به‌شێنه‌یی و له درێژه‌ی پرۆسه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ی زه‌ینی- زمانی – ئه‌ده‌بی دا ده‌توانێ به زمانێکی تۆکمه و هارمۆنیک بگات. نوسه‌ر/ وه‌رگێڕی به ئه‌زموون ده‌توانێ به داهێنانی کۆمه‌ڵێک تێکنیکی له‌م چه‌شنه ببێت به خاوه‌ن ستایل و ده‌قی تۆکمه بخولقێنێت.
سه‌رچاوه‌کان:
- سنگ افتاب، پاز، احمد میرعلایی، نشر کتاب زمان، تهران 1382.
- درخت درون، اکتاویوپاز، ترجمه: ابوالقاسم اسماعیل پور، نشر اسطوره، تهران 1382.
3. Sunstone, (1957), by Octavio Paz, edited by Raymond Soulard, Jr.& Kassandra Kramer, Scriptor Press 2442 NW Market Street #363, Seattle, Washington 98107, cenacle@mindspring.com/ www.geocities.com/scriptorpress.
- Octavio Paz, The Sun Stone, translated by Eliot Weinberger.
- Octavio Paz, Sun stone, Tr: David Ulansey.
- Octavio Paz “PIEDRA DE SOL”, google, spanish.
- به‌رده هه‌تاو، وه‌رگێڕانی له زمانی فه‌رانساوه: ئه‌حمه‌دی مه‌لا، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، هه‌ولێر 2001.
- گۆڤاری سه‌رده‌م، ژماره 8، نیسانی 2000، به‌ردی هه‌تاو، وه‌رگێرانی یونس ره‌زایی، ل 72-96.
[1]. خواجوی کرمانی ته‌عبیرێکی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌یه:
"هندوی بت پرست پستت؛ آهوی شیرگیر مه‌ستت؛
رفته از دست من، ز دستت؛ برده آرام من به دستان."
[2]. زیباشناسی سخن پارسی، بدیع، میر جلال ا‌لدین کزازی، نشر ماد/ مرکز، تهران 1378، ص 15.
نظرات
ارسال یک نظر