حه‌وت شیعری عاشقانه له جه‌نگ دا
پۆل ئێلوار (Paul Eluard- 1895-1952)
کاتێ که ئه‌رته‌شی فه‌رانسا له‌ئاست هێزه‌کانی ئاڵمانی نازی تێکشکا و جه‌نگی ره‌سمی کۆتایی هات، شه‌ڕێکی سامناکتر ده‌ستی پێ‌کرد: شه‌ڕی هه‌ق و ناهه‌ق، شه‌ڕی خه‌ڵکی فه‌رانسا له‌دژی داگیرکه‌رانی فاشیست. له وه‌ها شه‌ڕێکی چاره‌نوسسازدا بوو که خه‌ڵکی فه‌رانسا به هه‌موو هێز و توانای خۆیه‌وه خه‌بات و به‌ره‌نگاری ده‌ست پێ‌کرد، له‌م شه‌ڕه‌دا فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری فه‌رانسا له ریزی یه‌که‌م دا له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی فاشیست چنگاوژ بوو.
زۆر که‌س له نوسه‌رانی به‌ناوبانگی فه‌رانسا، وه‌ک روبێر دسنوس، به ده‌ستی جه‌لادانی فاشیست کوژران و زۆر که‌سی وه‌ک ئاراگۆن و ئێلوار هێنده زیندوو مان که توانیان رۆژی سه‌رکه‌وتن ببینن و هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن.
بڵاڤۆکی نیوه‌شه‌و که به کۆششی ئه‌م خه‌باتکارانه دامه‌زرا، شێعر و ئه‌ده‌بیاتی ژێرزه‌مینی بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌ها و ناوه‌رۆکی به‌رز و هه‌راو، بازنه‌ی ته‌سکی سه‌رده‌می به‌زاند و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری فه‌رانسا و جیهان تێکه‌ڵاو بوو؛ له‌نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا ده‌توانین کتێبی ژان بروله و زۆرێک له شێعره‌کانی پۆل ئێلوار ناو ببه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه ته‌رجمه‌ی چه‌ند شێعرێکی ئێلواره که یه‌که‌م جار ساڵی 1943 به ناوی نهێنی ژان دوهۆ چاپ کرا.
حه‌وت شیعری عاشقانه له جه‌نگ دا
1
پاپۆڕێک له چاوانت دا
تۆفانی ده‌سته‌مۆ ده‌کرد.
چاوه‌کانت وڵاتێکه
له ساتێک دا ده‌یناسنه‌وه.
چ خۆڕاگر
چاوه‌کانت چاوه‌ڕێمان بوو.
له بن دره‌ختی دارستان
له‌به‌ر باران
له ته‌متومان
له‌سه‌ر رنوو به‌فری زناران
له مه‌ودای چاوان و یاری منداڵان،
چ خۆڕاگر
چاوه‌کانت چاوه‌ڕێمان بوو.
ده‌ربه‌ندێک بوو
به‌رینتر له په‌لکه گیایه‌ک
پرشنگه‌کانی
خه‌رمانی په‌رپووتی مرۆڤی پڕسه‌مه‌ر ده‌کرد.
به‌رده‌وام
چاوه‌ڕێ بوو بمانبینێ
ئاخر ئێمه ئه‌ڤینمان دێنایه‌وه
جوانی ئه‌ڤین
په‌یامی ئه‌ڤین
وشیاری ئه‌ڤین و
نه‌مریی.
2
رۆژی چاوانی ئێمه
له دژوارترین شه‌ڕه‌کان پڕبزاڤتر بوو.
شاره‌کان و ده‌ڤه‌ره‌کان و
لادێکانی چاوانی ئێمه
سه‌رکه‌وتوانی زه‌مه‌ن بوون.
هه‌تاو، سه‌خت و بزۆز
زه‌نوێری ده‌ربه‌ند هه‌ڵده‌گیر‌سێنێ
سووره گوڵی به‌هاران
ده‌بزوێن و ده‌شنێنه‌وه.
شه‌و
له‌سه‌ر ئاسمانی پاریسی خه‌مین
باڵی فڕینی بڕیوه.
ئاگری ئێمه شه‌وی نامۆ ده‌تارێنێ
وه‌ک چۆن زڕه‌ی زنجیری به‌ندییه‌ک
موژده‌ی ئازادی ده‌هێنێ.
3
کانیاوه‌کان زۆڵاڵ و دڵ‌بزوێن
شه‌و له هه‌موو لایه‌ک پشکووتووه،
شه‌وێک که ئێمه یه‌ک ده‌گرین
له جه‌رگه‌ی خه‌باتێکی
سه‌خت و بێ وچان.
به‌ڵام شه‌وێک که جنێومان پێده‌دا
شه‌وی نوێنی چۆڵ و
بێ که‌سی
ئه‌وا له گیانکه‌نشت دایه و
ده‌مرێ.
4
ئێستا گوڵێک ده‌رگای خاک ده‌کوتێ و
چووزه ده‌کا
ئێستا مناڵێک
ده‌رگای ژیان ده‌کوتێ و له‌دایک ده‌بێ
ئێستا باران و هه‌تاو
که له‌گه‌ڵ مناڵ به‌دێ دێن
له‌گه‌ڵ گوڵ ده‌ڕسکێن و
له‌گه‌ڵ مناڵ ده‌پشکوێن.
به گوێێ خۆم ده‌بیسم که بیرمه‌ندانه ده‌بیسن و پێده‌که‌نن.
ئه‌و ره‌نج و ئازاره حساب ده‌که‌ن
که مناڵێک ده‌یچێژێ!-
چه‌نده شه‌رمه‌ساری و نه‌ڕشانه‌وه؟
چه‌نده گریان و هێشتا مان؟
له‌ژێر گومه‌زی تاریک و بێ ترس دا
چرپه‌ی پێ دێت:
به رێگای مه‌راق و ماڵوێرانی دا
هاتوون بژوێنه‌کان بکوژن
هاتوون مناڵه‌کان بخنکێنن.
5
به نه‌رمی ده‌یانوت: "خه‌ڵوه‌تی دڵ"
له وڵام دا ده‌مانوت: "خه‌ڵوه‌تی عشق و نه‌فره‌ت و لوتبه‌رزی"
ئه‌وجار چاوه‌کانمان
راستییه‌کی ئاشکرا ده‌کرد که داڵده‌ی دابووین.
هه‌رگیز ئێمه ده‌ستمان پێنه‌کرد
ئێمه به‌رده‌وام یه‌کترمان خۆش ویستووه
که یه‌کترمان خۆش ده‌وێ
ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی تریش
له سه‌هۆڵبه‌ندانی ته‌نیایی رزگار بکه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێ،
من ده‌ڵێم ده‌مه‌وێ
من ده‌ڵێم تۆ ده‌ته‌وێ و
ئێمه ده‌مانه‌وێ
که رووناکی
هه‌موو جوتێکی پاک و پڕشکۆ
هه‌موو جووتێکی بوێر و نه‌ترس
به نه‌مریی بگه‌یه‌نێ
تا چاو له چاوی یه‌کتر ببڕن و
له‌پێناو ژیانی خه‌ڵک تێ‌بکۆشن.
6
ئێمه به زۆڕنا و که‌ڕه‌ناوه جاڕ ناده‌ین
تا رۆژڕه‌شی به ئێوه بناسێنین
که چه‌نده به‌شکۆ و گه‌مژه‌یه،
له‌وه‌ش گه‌مژه‌تر، هێشتا وه‌ک خۆی ماوه و تێکنه‌شکاوه.
پێمان وابوو
ته‌نیا مه‌رگ و
ته‌نیا خاک ده‌توانێ یه‌خسیرمان بکات
به‌ڵام ئێستا شه‌رمساری
به زێندوویی یه‌خسیری کردووین:
شه‌رم له شه‌ڕه‌نگێزی بێ سنوور
شه‌رم له جه‌لادانی گه‌مژه‌ی خۆمان
شه‌رم له وان
له فریو خواردووان
شه‌رم له قه‌تاره‌ی مه‌حکومان
شه‌رم له وشه‌کانی زه‌مینی سوتاو
به‌ڵام شه‌رمه‌ساری ژان و ئازاری خۆمان نین
شه‌رمه‌ساری شه‌رمه‌ساریی نین.
له پاش چه‌نگاوه‌رانی هه‌ڵاتوو
ته‌نانه‌ت جریوه‌ی باڵنده‌ش نا‌یه‌ت
ئێمه بێ تاوا‌ن و
هه‌وا بێوه‌ر له هه‌نیسکی گریان
به‌ڵام سیخناخ له ژاوه‌ژاوی نه‌فره‌ت و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
7
به ناوی ته‌وێڵی واڵا، ته‌وێڵی قووڵ
به ناوی چاوانێک که بۆی ده‌ڕوانم
ده‌مێک
که ئه‌مڕۆ و هه‌موو رۆژێ ماچی ده‌که‌م
به ناوی خه‌ونی له‌گۆڕ نراو
به ناوی فرمێسکی نێو شه‌وه‌زه‌نگان
به ناوی ئه‌و ئاهـ و شیوه‌نه که بزه ده‌خه‌نه سه‌ر لێوان
به ناوی ئه‌و خه‌نده‌یه که مرۆڤ ده‌گریێنێ
به ناوی پێکه‌نینی کۆڵان و
جوانییه‌ک که دڵمان ده‌بات
به ناوی میوه‌ی ره‌نگاوره‌نگی به گوڵ خه‌مڵاو
له‌سه‌ر زه‌مینی خاوێنی بژوێن
به ناوی پیاوانی به‌ندکراو
به ناوی ژنانی دوورخراو
به ناوی هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئێمه
که له دژی زۆڵم و زۆر وه‌ستان و
شه‌هید کران
ئه‌رکی ئێمه‌یه که رق و قین بچێنین و
پۆڵا و ئاسن بڕوێنین
تا دیمه‌نی به‌رزی خه‌ڵکی بێ تاوا‌ن بنه‌خشێنین
که کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ یه‌ک ده‌گرن و
سه‌رکه‌وتن به‌دیدێنن.
زۆر که‌س له نوسه‌رانی به‌ناوبانگی فه‌رانسا، وه‌ک روبێر دسنوس، به ده‌ستی جه‌لادانی فاشیست کوژران و زۆر که‌سی وه‌ک ئاراگۆن و ئێلوار هێنده زیندوو مان که توانیان رۆژی سه‌رکه‌وتن ببینن و هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن.
بڵاڤۆکی نیوه‌شه‌و که به کۆششی ئه‌م خه‌باتکارانه دامه‌زرا، شێعر و ئه‌ده‌بیاتی ژێرزه‌مینی بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌ها و ناوه‌رۆکی به‌رز و هه‌راو، بازنه‌ی ته‌سکی سه‌رده‌می به‌زاند و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری فه‌رانسا و جیهان تێکه‌ڵاو بوو؛ له‌نێو ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا ده‌توانین کتێبی ژان بروله و زۆرێک له شێعره‌کانی پۆل ئێلوار ناو ببه‌ین.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه ته‌رجمه‌ی چه‌ند شێعرێکی ئێلواره که یه‌که‌م جار ساڵی 1943 به ناوی نهێنی ژان دوهۆ چاپ کرا.
حه‌وت شیعری عاشقانه له جه‌نگ دا
1
پاپۆڕێک له چاوانت دا
تۆفانی ده‌سته‌مۆ ده‌کرد.
چاوه‌کانت وڵاتێکه
له ساتێک دا ده‌یناسنه‌وه.
چ خۆڕاگر
چاوه‌کانت چاوه‌ڕێمان بوو.
له بن دره‌ختی دارستان
له‌به‌ر باران
له ته‌متومان
له‌سه‌ر رنوو به‌فری زناران
له مه‌ودای چاوان و یاری منداڵان،
چ خۆڕاگر
چاوه‌کانت چاوه‌ڕێمان بوو.
ده‌ربه‌ندێک بوو
به‌رینتر له په‌لکه گیایه‌ک
پرشنگه‌کانی
خه‌رمانی په‌رپووتی مرۆڤی پڕسه‌مه‌ر ده‌کرد.
به‌رده‌وام
چاوه‌ڕێ بوو بمانبینێ
ئاخر ئێمه ئه‌ڤینمان دێنایه‌وه
جوانی ئه‌ڤین
په‌یامی ئه‌ڤین
وشیاری ئه‌ڤین و
نه‌مریی.
2
رۆژی چاوانی ئێمه
له دژوارترین شه‌ڕه‌کان پڕبزاڤتر بوو.
شاره‌کان و ده‌ڤه‌ره‌کان و
لادێکانی چاوانی ئێمه
سه‌رکه‌وتوانی زه‌مه‌ن بوون.
هه‌تاو، سه‌خت و بزۆز
زه‌نوێری ده‌ربه‌ند هه‌ڵده‌گیر‌سێنێ
سووره گوڵی به‌هاران
ده‌بزوێن و ده‌شنێنه‌وه.
شه‌و
له‌سه‌ر ئاسمانی پاریسی خه‌مین
باڵی فڕینی بڕیوه.
ئاگری ئێمه شه‌وی نامۆ ده‌تارێنێ
وه‌ک چۆن زڕه‌ی زنجیری به‌ندییه‌ک
موژده‌ی ئازادی ده‌هێنێ.
3
کانیاوه‌کان زۆڵاڵ و دڵ‌بزوێن
شه‌و له هه‌موو لایه‌ک پشکووتووه،
شه‌وێک که ئێمه یه‌ک ده‌گرین
له جه‌رگه‌ی خه‌باتێکی
سه‌خت و بێ وچان.
به‌ڵام شه‌وێک که جنێومان پێده‌دا
شه‌وی نوێنی چۆڵ و
بێ که‌سی
ئه‌وا له گیانکه‌نشت دایه و
ده‌مرێ.
4
ئێستا گوڵێک ده‌رگای خاک ده‌کوتێ و
چووزه ده‌کا
ئێستا مناڵێک
ده‌رگای ژیان ده‌کوتێ و له‌دایک ده‌بێ
ئێستا باران و هه‌تاو
که له‌گه‌ڵ مناڵ به‌دێ دێن
له‌گه‌ڵ گوڵ ده‌ڕسکێن و
له‌گه‌ڵ مناڵ ده‌پشکوێن.
به گوێێ خۆم ده‌بیسم که بیرمه‌ندانه ده‌بیسن و پێده‌که‌نن.
ئه‌و ره‌نج و ئازاره حساب ده‌که‌ن
که مناڵێک ده‌یچێژێ!-
چه‌نده شه‌رمه‌ساری و نه‌ڕشانه‌وه؟
چه‌نده گریان و هێشتا مان؟
له‌ژێر گومه‌زی تاریک و بێ ترس دا
چرپه‌ی پێ دێت:
به رێگای مه‌راق و ماڵوێرانی دا
هاتوون بژوێنه‌کان بکوژن
هاتوون مناڵه‌کان بخنکێنن.
5
به نه‌رمی ده‌یانوت: "خه‌ڵوه‌تی دڵ"
له وڵام دا ده‌مانوت: "خه‌ڵوه‌تی عشق و نه‌فره‌ت و لوتبه‌رزی"
ئه‌وجار چاوه‌کانمان
راستییه‌کی ئاشکرا ده‌کرد که داڵده‌ی دابووین.
هه‌رگیز ئێمه ده‌ستمان پێنه‌کرد
ئێمه به‌رده‌وام یه‌کترمان خۆش ویستووه
که یه‌کترمان خۆش ده‌وێ
ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی تریش
له سه‌هۆڵبه‌ندانی ته‌نیایی رزگار بکه‌ین.
ئێمه ده‌مانه‌وێ،
من ده‌ڵێم ده‌مه‌وێ
من ده‌ڵێم تۆ ده‌ته‌وێ و
ئێمه ده‌مانه‌وێ
که رووناکی
هه‌موو جوتێکی پاک و پڕشکۆ
هه‌موو جووتێکی بوێر و نه‌ترس
به نه‌مریی بگه‌یه‌نێ
تا چاو له چاوی یه‌کتر ببڕن و
له‌پێناو ژیانی خه‌ڵک تێ‌بکۆشن.
6
ئێمه به زۆڕنا و که‌ڕه‌ناوه جاڕ ناده‌ین
تا رۆژڕه‌شی به ئێوه بناسێنین
که چه‌نده به‌شکۆ و گه‌مژه‌یه،
له‌وه‌ش گه‌مژه‌تر، هێشتا وه‌ک خۆی ماوه و تێکنه‌شکاوه.
پێمان وابوو
ته‌نیا مه‌رگ و
ته‌نیا خاک ده‌توانێ یه‌خسیرمان بکات
به‌ڵام ئێستا شه‌رمساری
به زێندوویی یه‌خسیری کردووین:
شه‌رم له شه‌ڕه‌نگێزی بێ سنوور
شه‌رم له جه‌لادانی گه‌مژه‌ی خۆمان
شه‌رم له وان
له فریو خواردووان
شه‌رم له قه‌تاره‌ی مه‌حکومان
شه‌رم له وشه‌کانی زه‌مینی سوتاو
به‌ڵام شه‌رمه‌ساری ژان و ئازاری خۆمان نین
شه‌رمه‌ساری شه‌رمه‌ساریی نین.
له پاش چه‌نگاوه‌رانی هه‌ڵاتوو
ته‌نانه‌ت جریوه‌ی باڵنده‌ش نا‌یه‌ت
ئێمه بێ تاوا‌ن و
هه‌وا بێوه‌ر له هه‌نیسکی گریان
به‌ڵام سیخناخ له ژاوه‌ژاوی نه‌فره‌ت و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
7
به ناوی ته‌وێڵی واڵا، ته‌وێڵی قووڵ
به ناوی چاوانێک که بۆی ده‌ڕوانم
ده‌مێک
که ئه‌مڕۆ و هه‌موو رۆژێ ماچی ده‌که‌م
به ناوی خه‌ونی له‌گۆڕ نراو
به ناوی فرمێسکی نێو شه‌وه‌زه‌نگان
به ناوی ئه‌و ئاهـ و شیوه‌نه که بزه ده‌خه‌نه سه‌ر لێوان
به ناوی ئه‌و خه‌نده‌یه که مرۆڤ ده‌گریێنێ
به ناوی پێکه‌نینی کۆڵان و
جوانییه‌ک که دڵمان ده‌بات
به ناوی میوه‌ی ره‌نگاوره‌نگی به گوڵ خه‌مڵاو
له‌سه‌ر زه‌مینی خاوێنی بژوێن
به ناوی پیاوانی به‌ندکراو
به ناوی ژنانی دوورخراو
به ناوی هه‌موو هه‌ڤاڵانی ئێمه
که له دژی زۆڵم و زۆر وه‌ستان و
شه‌هید کران
ئه‌رکی ئێمه‌یه که رق و قین بچێنین و
پۆڵا و ئاسن بڕوێنین
تا دیمه‌نی به‌رزی خه‌ڵکی بێ تاوا‌ن بنه‌خشێنین
که کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ یه‌ک ده‌گرن و
سه‌رکه‌وتن به‌دیدێنن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر