داستایوڤسکی و کوشتنی باوک
Dostoyevsky and father death
زیگمۆند فرۆید
ده‌توانین له که‌سێتی هه‌راوی داستایۆڤسکی دا چوار ره‌هه‌ندی جیاواز لێک جیابکه‌ینه‌وه: هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر، تاکی ده‌روونژاکاو[1]، مه‌وعزه‌گه‌ر، ئاژاوه‌خواز. چۆن ده‌توانین ره‌هه‌نده سه‌یره‌کانی ئه‌م که‌سێتییه ئاڵۆزه بناسین؟
به‌رچاوترین ره‌هه‌ندی که‌سێتی داستایۆڤسکی، ره‌هه‌ندی هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ره. له راستیدا، داستایۆڤسکی شان له شانی شیکسپێر ده‌دات. برایانی کارامازۆڤ به‌رزترین رۆمانێکه که تا ئێستا نووسراوه و، بۆ نرخاندنی کوپله‌ی ناسراو به "پشکنه‌ری مه‌زن" – که له ئه‌ده‌بیاتی جهان دا بێ وێنه‌یه- هه‌رچی بوترێ که‌مه. به‌داخه‌وه که ده‌روونشیکاری ناتوانێ شان له شانی هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر بدات.
به‌ڵام ده‌کرێ به ئاسانی ره‌خنه له ره‌هه‌ندی مه‌وعزه‌گه‌ری که‌سێتی داستایۆڤسکی بگرین. ئه‌گه‌ر به‌م بیانوه که ته‌نیا که‌سێک ده‌توانێ به به‌رزترین لووتکه‌ی ئه‌خلاق بگات که خراپترین تاوانه‌کانی ئه‌نجام دابێت، بمانه‌وێ داستایۆڤسکی به که‌سێکی به ئه‌خلاق بزانین، حاشا له شک و گومانی خۆمان ده‌که‌ین. که‌سێک پێبه‌ندی ئه‌خلاقه که کاتێ له ده‌روونی خۆیدا هه‌ست به خواستی گوناه ده‌کات، خۆی ده‌بوێرێ و به‌خێرایی له ئاست گوناه هه‌ڵوێست ده‌گرێ. ده‌توانین که‌سێک سه‌رزه‌نشت بکه‌ین که به‌رده‌وام گوناه ده‌کات و پاشان له کاتی په‌شیمانی دا باسی پێوه‌ره ئه‌خلاقییه به‌رزه‌کان ده‌کا و به‌مجۆره ئه‌نجامدانی هه‌موو کارێک بۆ خۆی ئاسان ده‌کات. وه‌ها که‌سێک به گه‌وهه‌ری ئه‌خلاق (خۆبواردن له گوناه) نه‌گه‌یشتووه، چونکه به‌سه‌ربردنی ژیان به‌سه‌ر خه‌تی ئه‌خلاقی دا، به‌رژه‌وه‌ندی پراتیکی مرۆڤ پێکدێنێ. له راستیدا، ره‌فتاری وه‌ها که‌سێک ره‌فتاری گه‌لانی کۆچه‌ری وه‌حشیمان وه‌بیر دێنێته‌وه که جنایه‌تیان ده‌کرد و تاوانه‌که‌یان ده‌دا، تا سه‌رئه‌نجام تاوان دانه‌وه بوو به پاساوێک بۆ جنایه‌ت کردن. ئیڤانی سامناک[2]یش هه‌ر وای ده‌کرد، له راستیدا سازشی به‌مجۆره له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق، تایبه‌تمه‌ندی به‌رجه‌سته‌ی رووسه‌کانه. له هه‌مان کاتدا، به‌رهه‌می ئه‌و هه‌موو تێکۆشانه ئه‌خلاقییه‌ی داستایۆڤسکی، ئه‌وه‌نده‌ش جێگای شانازی نه‌بوو. داستایۆڤسکی پاش دژوارترین تێکۆشان به مه‌به‌ستی ئاشتکردنه‌وه‌ی خواستی غه‌ریزی تاک له‌گه‌ڵ مافه‌کانی کۆمه‌ڵگه، به‌ره‌و هه‌ڵدێر داگه‌ڕا، هه‌م ملی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دنیایی و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خودایی که‌چ کرد، هه‌م رێزی تێزاری گرت، هه‌م خودای مه‌سیحی، سه‌رئه‌نجام به ناسیۆناڵیزمی به‌رچاوته‌نگی رووس گه‌یشت (یانی هه‌مان هه‌ڵوێست که که‌سانی کورتبین به هه‌وڵێکی که‌متر پێی گه‌یشتبوون). خاڵی لاوازی ئه‌م که‌سێتییه مه‌زنه هه‌ر لێره دایه. داستایۆڤسکی شه‌قی له به‌ختی خۆی دا‌و له‌جیاتی ئه‌وه که مامۆستای مرۆڤ بێت و مرۆڤایه‌تی له دیلی رزگار بکات، له‌گه‌ڵ که‌سانێک رێک که‌وت که مرۆڤیان یه‌خسیر کردبوو. شارستانیه‌تی مرۆڤ له داهاتوودا به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ ستایشکردنی ئه‌و نییه. ره‌نگه داستایۆڤسکی به‌هۆی ده‌روونژاکاوی، به‌ناچار به‌مجۆره ناکام بووه. ئه‌و به‌هۆی زیره‌کی زۆر و مرۆڤدۆستی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری، ده‌یتوانی له ژیانی دا رێگایه‌کی جیاواز و په‌یامبه‌رئاسا بگرێته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر داستایۆڤسکی به خراپکار و ئاژاوه‌خواز بده‌ینه قه‌ڵه‌م زۆر که‌س به توندی دژایه‌تی ده‌که‌ن، هۆی ئه‌م شته بێخه‌به‌ری له شیکاری که‌سێتی خراپکاران نییه. مه‌به‌ستی واقعی ئه‌م دژایه‌تییه به‌خێرایی ئاشکرا ده‌بێ. تاکی خراپکار خاوه‌ن دوو تایبه‌تمه‌ندی زاتییه: خۆویستی بێ‌سنوور و خواستی فراوان بۆ کاولکاری. ره‌هه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه و مه‌رجی پێویست بۆ ده‌رکه‌وتنیان، نه‌بوونی خۆشه‌ویستی یان به وته‌یه‌ک به‌هانه‌دانی عاتفی به مرۆڤه‌کانه. له‌پڕ ره‌فتاری ناکۆکی داستایۆڤسکیمان بیردێته‌وه: پێویستی بێسنووری ئه‌و به عشق و توانای فراوانی بۆ خۆشویستن، که له جیلوه‌کانی خۆشه‌ویستی زێده‌ڕۆیانه‌دا دیاره و سه‌رئه‌نجام ئه‌و کاته که پێویست بوو له که‌سێک بێزار بێ و دژایه‌تی بکات (بۆ نموونه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌که‌م و ئاشقه‌که‌ی)، خۆشه‌ویستی ده‌نواند و دۆستایه‌تی ده‌کرد. که‌وابوو ئه‌م پرسیاره دێته‌ئاراوه که ئیتر بۆ ده‌بێ داستایۆڤسکی به که‌سێکی خراپکار بزانین. له وڵامدا ده‌بێ بڵێین به‌هۆی ناوه‌رۆکی رۆمانه‌کانی، یانی به‌هۆی گوڵبژێر کردنی که‌سانی توندوتیژ، خۆویست و جنایه‌تکار، که ئه‌م دیارده نیشانه‌ی بوونی ویستێکی هاوشێوه‌یه له زاتی ئه‌ودا؛ هه‌ر وه‌ها به‌هۆی چه‌ند راستی له ژیانی ئه‌ودا، وه‌ک حه‌زی زۆری به قومار و گومانی دانپیانان که ده‌سدرێژی کردۆته‌سه‌ر کیژۆڵه‌یه‌ک.[3] ناکۆکی سه‌ره‌وه کاتێ چاره‌سه‌ر ده‌بێ که تێبگه‌ین خواستی ئێجگار به‌هێزی کاولکاری له داستایۆڤسکی دا که ده‌یتوانی به‌ئاسانی به‌ره‌و خراپکاری بیبات، زیاتر له ژیانی واقعی ئه‌ودا ده‌رکه‌وت (یانی له‌جیاتی ئاراسته‌ی بێروونی، ئاراسته‌ی ده‌روونی به‌خۆوه گرت) و له ئاکامدا وه‌ک ئازارویستی (مازۆخیسم) و هه‌ست به تاوانباری ده‌رکه‌وت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، که‌سێتی ئه‌و چه‌ندین خه‌سڵه‌تی سادیستی تێدا بوو[4] و ده‌کرێ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه له زوو زویربوون (irritability)، له خواستی ئاگرینی ئه‌و بۆ خه‌ڵک ئازاردان و هه‌روه‌ها له بێ سه‌بری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆستان و هاوڕێیانی و، هه‌روه‌تر له شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی (وه‌ک نووسه‌ر) له‌ئاست خوێنه‌رانی ببینین. به‌مجۆره ئه‌و له پرسه ساده‌کاندا، خه‌ڵکی تری ئازار ده‌دا و، له پرسه گرنگه‌کاندا خۆی ئازار ده‌دا. به‌وته‌یه‌کی تر، زیاترین ئاستی شیاو که‌سێکی میانه‌ڕه‌و، به‌هه‌ست و خێرخواز بوو.
تا ئێره سێ هۆکارمان له که‌سێتی ئاڵۆزی داستایۆڤسکی هه‌ڵبژاردوه که یه‌کیان چه‌ندییه و ئه‌و دوانه‌که چۆنین: شوور و شه‌وقی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژیانی عاتفی ئه‌و، سروشتی چه‌وتی غه‌ریزی ئه‌و که به ناچار ئه‌وی وه‌ک تاکێکی خراپکار یان سادیست- مازۆخیست ده‌رخست، زه‌وقی هونه‌ری هه‌راوی ئه‌و. تێکه‌ڵکردنی ئه‌م هۆکارانه نابنه هۆی ده‌روونژاکاوی؛ زۆر که‌س هه‌ن که له هه‌موو روویه‌که‌وه ئازارخواز(مازۆخیست)ن به‌ڵام ده‌روونژاکاو نیین. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هاوسه‌نگی هێز له‌نێوان خواسته غه‌ریزی و به‌ربه‌سته دژبه‌ره‌کانی ئه‌و خواستانه[5]دا (هه‌ر وه‌ها شێوازه شیاه‌وکانی "sublimation"[6])، به ناچار داستایۆڤسکی له ریزی ئه‌و که‌سانه‌دا جێگیر ده‌کات که به "که‌سانی غه‌ریزی" ناودێر ده‌کرێن. به‌ڵام ئه‌م خاڵه ئه‌وه‌نده‌ش گرنگ نییه، چوونکه ئه‌و هاوکات ده‌روونژاکاویشه. ئه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، بۆ هه‌لومه‌رجی داستایۆڤسکی ده‌روونژاکاوی پرسێکی حه‌تمی نه‌بوو، به‌ڵام به هه‌ر راده کێشه‌یه‌ک که "خود"[7] ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵ بێت ئاڵۆزتر بێت، به هه‌مان راده‌ش ده‌روونپشێ به ئاسانی خۆ ده‌رده‌خات، چوونکه نابێ له بیرمان بچێ که ده‌روونپشێ ته‌نیا نیشانه‌ی شکستی "خود" له پێکهێکانی سه‌نتێزێک دایه و هێمای ئه‌وه‌یه که "خود" له هه‌وڵی خۆیدا بۆ سازکردنی جۆرێک سه‌نتێز، یه‌کپارچه‌یی خۆی دۆڕاندووه.
که‌وابوو، ده‌روونژاکاوی داستایۆڤسکی به چ شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌رده‌خات؟ داستایۆڤسکی ده‌یوت گیرۆده‌ی نه‌خۆشی سه‌رعه و خه‌ڵکیش ئه‌مه‌یان زانیوه، چونکه زۆر جار تووشی حاڵه‌تی نائاسایی هاتووه، هه‌موو جه‌سته‌ی وه‌له‌رزین که‌وتووه، بێهۆش بووه و له ئاکامدا خه‌مۆکی دایگرتووه. ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئه‌م به‌ناو سه‌رعه ته‌نیا نیشانه‌ی ده‌روونژاکاوی ئه‌و بووه و که‌وابوو ده‌بێ به سه‌رعی هیستریایی – یان به وته‌یه‌کی تر، هیستری قووڵ – حسابی بکه‌ین. به دوو هۆ ناتوانین له‌م بابه‌ته‌وه به‌ته‌واوی دڵنیا بین: یه‌که‌م به‌م هۆیه که زانیاری ئێمه له پێشینه و مێژووی نه‌خۆشی به‌ناو سه‌رعی داستایۆڤسکی، ناته‌واوه و جێگای متمانه نییه؛ دووهه‌م به‌م هۆیه که هێشتا حاڵه‌ته جیاوازه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه و حاڵه‌تی شێوه سه‌رع به باشی ناناسین.
سه‌ره‌تا هۆکاری دووهه‌م راڤه ده‌که‌م. له‌م وتاره‌دا پێویست نییه که نه‌خۆشی سه‌رع له دیدگای پاتۆلۆژیکه‌وه به وردی شرۆڤه بکه‌ین، چونکه ئه‌م کاره ناتوانێ پرسه‌که رۆشن بکاته‌وه. به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین که نه‌خۆشی له‌مێژینی ناسراو به "نه‌خۆشی پیرۆز" (morbus saker) هێشتاش به شێوه‌ی بالینی (clinical)ده‌بینرێ. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه ره‌مزاوییه‌یه که له درێژه‌ی ئه‌ودا نه‌خۆش بێ هیچ هۆیه‌ک تووشی له‌رزینی له‌ناکاو و په‌یتا په‌یتا ده‌بێ، که‌سێتی نه‌خۆش زوو زویر ده‌بێ و به هه‌موان دا هه‌ڵده‌شاخێ و به شێنه‌یی هه‌موو وزه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌فه‌وتێ. به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز پێناسه‌ی وردی "نه‌خۆشی پیرۆز" نییه. ئه‌و هه‌ڵله‌رزینانه سه‌ره‌تا ئێجگار توونده، به‌جۆرێک که نه‌خۆش زمانی خۆی گاز ده‌گرێ و مێزی ده‌گیرێ و ورده ورده و ئه‌م هێرشانه به حاڵه‌تی سامناکی سه‌رع ده‌گات، که ره‌نگه له‌م کاته‌دا نه‌خۆش زه‌بر له خۆی بدات، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵله‌رزینانه ده‌توانن بۆ بێهۆشی کورت ماوه و چرکه‌یه‌ک سه‌رگێژی که‌م ببنه‌وه یان جێگای خۆیان به چه‌ندین مه‌ودای زه‌مه‌نی کورت بده‌ن که له درێژه‌ی ئه‌واندا نه‌خۆش – وه‌ک بڵێی له‌ژێر کاریگه‌ری نه‌ستی دا بێت – کارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م حاڵه‌تانه به‌شێوه‌یه‌کی نادیار له هۆکاری ته‌واو جه‌سته‌ییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، به‌ڵام ره‌نگه یه‌که‌م جار به‌هۆی هۆکارێکی ته‌واو زه‌ینی (وه‌ک ترسان) روو بده‌ن، یان دژکرده‌وه‌یه‌ک به بزاوتنه زه‌ینییه‌کان بن. هه‌رچه‌ند تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌مه‌یه که زۆربه‌ی جاره‌کان زه‌بر له ده‌روون ده‌دات، به‌ڵام ده‌زانین که لانیکه‌م له یه‌ک نموونه‌دا، ئه‌م زه‌بره له به‌رزترین هێزی زه‌ین دا شێوانێکی پێکنه‌هێناوه. ره‌نگه قوربانیانی نه‌خۆشی سه‌رع بیرکورت یان دواکه‌وتوو بن، چوونکه ئه‌م نه‌خۆشییه زۆرجار له‌گه‌ڵ دیارترین فۆرمی گه‌مژه‌یی (idiocy) و زه‌قترین لاوازی مێشک هاوکاته... به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه له هه‌موو شێوازه‌کانی دا، له که‌سانی دیکه‌شدا روو ده‌ده‌ن که گه‌شه‌ی مێشکیان نۆرماڵه و هه‌روه‌ها خاوه‌ن هه‌ست و سۆزی زۆرن که زۆر جار مه‌هار ناکرێن. که‌وابوو سه‌یڕ نییه ئه‌گه‌ر نه‌توانین نیشانه کلینیکیه‌کانی "سه‌رع" به هێمای نه‌خۆشییه‌کی تاقانه بزانین. لێکچوونی هێما دیاره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشییه واده‌خوازێ که له دیدگای کارکردییه‌وه لێیان بکۆڵینه‌وه. وه‌ک بڵێی که ره‌وتێکی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی رژاندنی (discharge) غه‌ریزی بێ نۆرمی به‌شێوه‌ی ئۆرگانیک دانرابێ و بتوانێ له دۆخی ته‌واو تایبه‌تدا رۆڵ ببینێ، یانی هه‌م له تێکچوونی تێکۆشانی مێشک دا به‌هۆی فه‌وتانی ئه‌ندامه‌کانی یان به‌خه‌ستی ژاراوی بوون و، هه‌م له ده‌سه‌ڵاتی ناته‌واو به‌سه‌ر ئابووری زه‌ین[8] دا و له‌و کاتانه‌دا که تێکۆشانی وزه‌ی زه‌ین به ئاستی قه‌یران ده‌گات، ده‌ست به‌کار بێت. له‌ودیو ئه‌م دابه‌شبوونه دووپارچه‌وه، بۆچوونێکی گشتی له ناوه‌رۆکی مکانیزمی بنه‌ڕه‌تی رژاندنی غه‌ریزه به‌ده‌ست دێنین. ئه‌م مکانیزمه له هه‌مان کاتدا له‌و پرۆسه سێکسیانه‌دا که ئاخێزگه‌ی ژه‌هراوی (toxic) یان هه‌یه جیا نییه: پزیشکان له رابردووی دووردا جووتبوونیان به چه‌شنێک سه‌رعی بچووک زانیوه و به‌مجۆره تێگه‌یشتوون که تێکئاڵان، دامرکاندن و سازگارکردنی شێوه‌ی سه‌رعی رژاندنی بزوێنه‌ره‌کانه.
بێگومان ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه که ده‌توانین به "دژکرده‌وه‌ی سه‌رعی" ناودێری بکه‌ین له‌و جۆره له ده‌روونژاکاویشدا بوونی هه‌یه که به‌پێی سروشتی خۆی کاتێ له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ناتوانێ به‌سه‌ر بزواندنه‌کاندا زاڵ ببێت، له رێگه‌ی جه‌سته‌وه ده‌یڕژێنێ. به‌مجۆره حاڵه‌تی سه‌رع وه‌ک هێمای هیستری ده‌رده‌که‌وێ و له‌م رێگه‌وه داده‌مرکێ، رێک هه‌ر به‌وجۆره که له پرۆسه‌ی رژاندنی سێکسی دا هه‌ر ئه‌م شته رووده‌دات. که‌وابوو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ له‌نێوان سه‌رعی ئه‌ندامی[9] و سه‌رعی "عاتفی" (affective)دا جیاوازی دابنین. ئه‌م جیاوازییه به‌کرده‌وه پیشان ده‌دات که که‌سێک که له سه‌رعی ئه‌ندامی ئازار ده‌چێژێ، گیرۆده‌ی جۆرێک نه‌خۆشی مێشکه، به‌ڵام که‌سێک که له سه‌رعی "عاتفی" ئازار ده‌چێژێ، گیرۆده‌ی جۆرێک ده‌روونژاکاوییه. ژیانی ده‌روونی یه‌که‌م نه‌خۆش له‌ئاست مه‌ترسی تێکده‌رێکی ده‌ره‌کی به‌ره‌وڕوو بووه، به‌ڵام ئه‌م شێوانه له دووهه‌م نه‌خۆشدا هێمای ژیانی ده‌روونییه.
ره‌نگه بتوانین به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین که داستایۆڤسکی گیرۆده‌ی سه‌رعی جۆری دووهه‌م بووه. ناکرێ ئه‌م پرسه بسه‌لمێنین. بۆ ئه‌م کاره ده‌بێ بتوانین روونی بکه‌ینه‌وه ئه‌و کاته که داستایۆڤسکی بۆ یه‌که‌م جار تووشی حاڵه‌تی سه‌رع و ئاکامه‌کانی دواتری هات، دۆخی ده‌روونی چۆن بوو، کێشه له‌وه دایه که له‌م بابه‌ته‌وه زانیاریمان زۆر که‌مه... ره‌نگه بتوانین بڵێین ئه‌م حاڵه‌تانه له سه‌ره‌تای منداڵی داستایۆڤسکییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد؛ سه‌ره‌تا به چه‌ند هێمایه‌کی زراڤ خۆی ده‌رخست، پاشان دوای رووداوی تاڵ و سامناکی هه‌ژده ساڵی – یانی پاش کوژرانی باوکی- به‌شێوه‌ی سه‌رع ده‌رکه‌وت.[10] ئه‌گه‌ر بمانسه‌لماندایه که حاڵه‌تی سه‌رع کاتی دوورخرانه‌وه بۆ سیبری به ته‌واوی کۆتایی هاتووه، فه‌رزه‌که‌مان ده‌سه‌لماند، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی تر پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شته‌مان پێده‌ڵێن.[11]
پێوه‌ندی حه‌تمی کوژرانی باوک له رۆمانی بریانی کارامازۆڤ دا له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی باوکی داستایۆڤسکی، بابه‌تێکه که زۆربه‌ی بیۆگرافی نووسان سه‌رنجیان پێداوه و به‌مجۆره ئاماژه‌یان به "مه‌کته‌بێکی تازه‌ی تایبه‌ت له ده‌روونناسی"دا کردووه. ده‌روونشیکاری هانمان ده‌دات که ئه‌م رووداوه به قورسترین زه‌بری ده‌روونی (trauma) بزانین و، دژکرده‌وه‌ی داستایۆڤسکی وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخانی ده‌روونژاکاوی ئه‌و له قه‌ڵه‌م به‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م تیۆرییه به به‌ڵگه‌ی ده‌روونشیکارانه‌وه بسه‌لمێنین، ده‌ترسین خوێنه‌رانێک که له‌گه‌ڵ تیۆری و زاراوه‌کانی ده‌روونشیکاری ئاشنا نین، له باسه‌که تێنه‌گه‌ن.
ده‌توانین باسه‌که‌مان به ئاماژه به خاڵێک ده‌ست پێبکه‌ین که ته‌واو لێی دڵنیاین: هۆکاری یه‌که‌م حاڵه‌ته‌کان که داستایۆڤسکی له سه‌ره‌تای منداڵی و ماوه‌یه‌ک پێش نه‌خۆشی "سه‌رع"ه‌که‌ی تووشی هات، ده‌زانین. ئه‌م حاڵه‌تانه هێمای مه‌رگ بوون: سه‌ره‌تا ترس له مه‌رگیان ده‌هێنا نێو مێشکه‌وه و، پاشان ده‌بوونه هۆی حاڵه‌تی سڕی و خه‌واڵوویی. داستایۆڤسکی یه‌که‌م جار کاتێ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوو که هێشتا مێرمناڵ بوو. ئه‌م نه‌خۆشییه سه‌ره‌تا وه‌ک خه‌مۆکییه‌کی قورس[12] خۆی ده‌رده‌خست که به‌شێوه‌ی له‌ناکاو و بێ بنه‌ما بوو، وه‌ک دواتر خۆی به هاوڕێکه‌ی سۆلۆڤیڤ گووتی، ئه‌م هه‌سته‌ی له ناخی دا پێکدێنا که کاتی مردنی گه‌یشتووه. ئه‌ڵبه‌ت حاڵه‌تێک که دواتر ئه‌وی داده‌گرت، له هه‌موو بارێکه‌وه له مه‌رگی واقعی ده‌چوو. ئاندرێی برای ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که فیۆدۆر لاوێکی پێگه‌یشتوو بوو، شه‌وانه پێش خه‌وتن یاداشتێکی له ژوور سه‌ری داده‌نا که تێیدا ده‌ینووسی: ده‌ترسم خه‌وێکی مه‌رگ ئاسا دامبگرێ، که‌وابوو تکاتان لێده‌که‌م تا پێنج رۆژ مه‌منێژن.[13]
ئێمه مانای ئه‌م حاڵه‌ته مه‌رگ ئاسایه ده‌زانین. ئه‌م حاڵه‌ته هێمای یه‌کبوون[14] له‌گه‌ڵ که‌سێکی مردوو ده‌گه‌یه‌نێ، یانی که‌سێک که به‌ڕاستی مردووه، یان هێشتا زیندووه به‌ڵام تاکی ده‌روونژاکاو ئاره‌زوو ده‌کا بمرێت. حاڵه‌تی دووهه‌م گرنگی زیاتری هه‌یه. له‌م دۆخه‌دا وه‌ها حاڵه‌تێک به مانای جۆرێک سزادانه. تاکی ده‌روونژاکاو ئاره‌زووی مردنی که‌سێکی هه‌بووه، ئێستا خۆی هه‌مان که‌سه، که‌وابوو خۆن مردووه. لێره‌دا تیۆری ده‌روونشیکاری پێداده‌گرێت که ئه‌م که‌سه بۆ مێرمناڵ زیاتر باوکه و به‌مپێیه حاڵه‌تی ناوبراو (که به حاڵه‌تی هیستریک ناودێر ده‌کرێ)، سزادانی مناڵه‌که‌یه، چوونکه له باوکی بێزار بووه و ئاره‌زووی کردووه بمرێ.
به‌پێی دیدگایه‌کی به‌ناوبانگ، کوشتنی باوک یه‌که‌مین و گرنگترین جنایه‌تی مرۆڤ و هه‌روه‌ها جنایه‌تی تاکه (بڕوانه بۆ کتێبی توتم و تابۆ، ز. فرۆید). به‌هه‌ر حاڵ، کوشتنی باوک، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ستکردن به تاوانبارییه، به‌ڵام ره‌نگه تاقه هۆکار نه‌بێت. توێژه‌ران تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سه‌رچاوه‌ی زه‌ینی تاوان و پێویستی سزادانه‌وه به‌شێوه‌ی حه‌تمی دیاری بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێویست نییه کوشتنی باوک تاقه هۆکاری هه‌ستکردن به تاوانباری بێت. ئه‌مه دۆخێکی ده‌روونی ئاڵۆزه و پێویستی به شیکاری هه‌یه. پێوه‌ندی مناڵی کوڕ له‌گه‌ڵ باوکی، پێوه‌ندییه‌کی "دوالیستی"یه. مناڵ باوکی به رکه‌به‌ری خۆی ده‌زانێ، رقی لێ هه‌یه و ئاره‌زوو ده‌کات بمرێ، به‌ڵام هاوکات تا راده‌یه‌ک خۆشی ده‌وێ. تێکه‌ڵاوی ئه‌م دوو روانینه، ده‌بێته هۆی یه‌کبوون له‌گه‌ڵ باوک. مناڵ (کوڕ) ده‌یه‌وێ جێگه‌ی باوکی بگرێته‌وه، هه‌م به‌مهۆیه که باوکی به شایانی ستایش ده‌زانێ و، هه‌م به‌مهۆیه که رقی لێ هه‌یه و حه‌ز ده‌کا بمرێ. پاشان ئه‌م پرۆسه‌ی گه‌شه کردنه له درێژه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ له‌مپه‌رێکی گه‌وره به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. له قۆناغێکی تایبه‌تدا مناڵ هه‌ست ده‌کات که ئه‌گه‌ر بیه‌وێ باوکی وه‌ک ره‌قیبی خۆی له‌نێو ببات، باوکی سزای ده‌دا و ده‌یخه‌سێنێ. له‌ئاکامدا، مناڵ به‌هۆی ترسان له خه‌ساندن (به وته‌یه‌کیتر، به مه‌به‌ستی پاراستنی نێرینه‌بوونی خۆن) ویستی له‌نێوبردنی باوک و داگیرکردنی دایکی له‌سه‌ر ده‌رده‌کات. ناوشیارانه‌بوونی ئه‌م ویسته، بناغه‌ی هه‌ستکردن به تاوانباری پێکدێنێ. به‌ڕای من ئه‌وه‌ی وترا، پرۆسه‌ی ئاسایی یان سه‌ره‌نجامی "گرێی ئۆدیپ" ده‌رده‌خات. به‌ڵام پێویسته ره‌هه‌نده‌کانی تریشی راڤه بکه‌ین.
ئه‌م پرسه کاتێ ئاڵۆزتر ده‌بێ که هۆکاری سروشتی (constitutional) که به دوالیزمی سێکسی پێناسه‌ی ده‌که‌ین، که‌م تا زۆر له مناڵ‌دا گه‌شه ده‌کات، چوونکه کاتێ مه‌ترسی خه‌ساندن هه‌ڕه‌شه له نێرینه‌ی مناڵ ده‌کات، ویستی ئه‌و به‌ره‌و ژن‌بوون گه‌شه ده‌کات؛ به وته‌یه‌کیتر، مناڵی کوڕ ده‌یه‌وێ جێگای دایکی بگرێته‌وه و رۆڵی بابه‌تی عشقی باوکی بگێڕێ. به‌ڵام ترس له خه‌ساندن ئه‌م رێگایه‌ش ده‌به‌ستێ. مناڵ تێده‌گات که ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ باوکی وه‌ک ژن خۆشی بووی، به‌ناچار ده‌بێ خه‌ساندن قه‌بووڵ بکات. به‌مجۆره هه‌ر دوو بزوێنه‌ر impulse)) (نه‌فره‌ت له باوک و خۆشویستنی دایک) سه‌رکوت ده‌کرێن.[15] ئه‌وه که نه‌فره‌ت له باوک به‌هۆی ترس له مه‌ترسییه‌کی ده‌ره‌کی (خه‌ساندن) کۆتایی دێت، له کاتێکدا خۆشویستنی باوک به مه‌ترسییه‌کی غه‌ریزی ده‌روونی ده‌زانرێت، هه‌رچه‌ند له‌راستیدا له هه‌مان مه‌ترسی ده‌ره‌کی سه‌رچاوه ده‌گرێ و، جیاوازییه‌کی سایکۆلۆژیکی تایبه‌ت پیشان ده‌دات.
ترس له باوک، قین و نه‌فره‌ت له ئه‌و وه‌ک پرسێکی ناڕه‌وا ده‌رده‌خات، چونکه خه‌ساندن – چ وه‌ک جۆرێک سزادان و چ وه‌ک به‌های خۆشه‌ویستی- ترسهێنه‌ره. له دوو هۆکاری سه‌رکوتکه‌ری نه‌فره‌ت له باوک، ده‌کرێ هۆکاری یه‌که‌م (یانی ترس له سزادان و خه‌ساندن) به شتێکی نۆرماڵ بزانین؛ وادیاره ته‌نیا به زیادبوونی هۆکاری دووهه‌م (یانی ترس له خواستی ژنانه)، هۆکاری یه‌که‌م گه‌شه ده‌کا و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی. به‌مجۆره خواستی دوو ره‌گه‌زی سروشتی و به‌هێز، وه‌ک یه‌کێ له پێشمه‌رجه‌کانی ده‌روونژاکاوی ده‌ور ده‌بینێ یان گه‌شه‌ی پێده‌دات. به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ها خواستێک له داستایۆڤسکی دا هه‌بووه و هێماکانی (وه‌ک هاوڕه‌گه‌ز خوازی شاراوه) بریتین له: زۆر گرنگیدان به دۆستانی نێر له ژیانی ئه‌ودا، روانینی دلۆڤانه له‌مه‌ڕ رکه‌به‌رانی له عشق دا سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، هه‌روه‌ها زیره‌کی زۆری ئه‌و له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه که - به شایه‌تی نموونه‌ی زۆر له رۆمانه‌کانی دا- ته‌نیا به‌پێی هاوڕه‌گه‌زخوازی سه‌رکوتکراو راڤه ده‌کرێن.
ئه‌گه‌ر باسه‌که‌ی من ده‌رباره‌ی روانینی رقاوی و عاشقانه له‌ئاست باوک و گۆڕانی شێوازی ئه‌م روانینه به‌هۆی ترس له خه‌ساندن، بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه که له‌گه‌ڵ ده‌روونشیکاری نامۆن سامناکه و جێگای بڕوا نییه، زۆر به‌داخم، چونکه ناتوانم راستییه‌کان پێچه‌وانه پیشان بده‌م. من پێم وایه که بێگومان هه‌موان زیاتر له هه‌ر شتێک حاشا له گریمانه‌ی خه‌ساندن ده‌که‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ته‌نیا ده‌توانم پێدابگرم که ئه‌زموونی ده‌روونشیکارانه به‌تایبه‌ت له‌م بابه‌تانه‌دا هیچ گومانێکی نه‌هێشتۆته‌وه و فێری کردووین که ئه‌م شتانه وه‌ک رێنوێنی ناسینی شێوازه‌کانی ده‌روونژاکاوی بزانین. که‌وابوو ده‌بێ به پشتبه‌ستن به‌م رێنوێنه نه‌خۆشی ناسراو به سه‌رع له رۆماننووسان دا راڤه بکه‌ین. ئامێره‌کانی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ره‌هه‌ندی زه‌ینی و نه‌ستی ژیانی ئێمه‌دا، بۆ هه‌ست و وشیاری ئێمه چه‌نده نامۆن!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی وتمان ئاکامه‌کانی سه‌رکوتکردنی هه‌ستی نه‌فره‌ت له باوک له گرێی ئۆدیپ دا به باشی به‌یان ناکات. ده‌بێ خاڵێکی نوێ زیاد بکه‌ین که به‌مجۆره‌یه: یه‌کبوون له‌گه‌ڵ باوک به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ر هۆکارێکی دیکه، سه‌رئه‌نجام جێگایه‌کی نه‌گۆڕ له "خود" (ego)دا په‌یدا ده‌کات. ئه‌م یه‌کبوونه له "خود"دا جێگیر ده‌بێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی "خود" وه‌ک هۆکارێکی جیاواز و دژبه‌ر دانوستان ده‌کات. ئه‌وجار به "بان خود"[16] پێناسه‌ی ده‌که‌ین و وه‌ک میراتداری کاریگه‌ری پێوه‌ندی باوک و مناڵ چه‌ند رۆڵێکی گرنگی بۆ قایل ده‌بین. ئه‌گه‌ر باوک که‌سێکی دیکتاتۆر و توند و تیژ و بێ ره‌حم بووبێت، "بان خود" ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ی لێ وه‌رده‌گرێ و حاڵه‌تی سه‌رکوتکراو له رێگه‌ی پێوه‌ندی "خود" و "بان خود" زیندوو ده‌کرێته‌وه. به‌مجۆره "بان خود" ده‌بێته سادیست و "خود" ده‌بێته مازۆخیست – یان به وته‌یه‌کی تر به‌شێوه‌ن ژنانه په‌سیڤ ده‌بێت. به‌شێک له "خود" وه‌ک یه‌خسیری چاره‌نووس ده‌رده‌که‌وێ و به‌شی دیکه‌ی له توندوتیژی "بان خود" خۆشحاڵ ده‌بێ و هاوکات حه‌زێکی زۆر به سزادان له "خود"دا به‌دیدێت، چونکه هه‌ر سزادانێک له ئاکامدا وه‌ک خه‌ساندن وایه و له‌م بابه‌ته‌وه، دیدگای په‌سیڤی دێرین له‌مه‌ڕ باوک ده‌چه‌سپێنێ. ته‌نانه‌ت چاره‌نووسیش ته‌نیا وه‌ک دیهاوێژی (و دووپاتکردنه‌وه‌ی) دواتری باوک ده‌رده‌که‌وێ.
به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی نۆرماڵی پێکهاتنی ویژدان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئابنۆرماڵ که لێره‌دا باسمان کرد هاوشێوه‌یه؛ به‌ڵام هێشتا لایه‌نه جیاوازه‌کانمان دیاری نه‌کردووه. توخمی په‌سیڤی ژنانه‌یی سه‌رکوتکراو، به‌شی زۆری ئاکامه‌کان بۆ خۆی ده‌بات. هه‌روه‌ها، ئه‌م خاڵه وه‌ک هۆکارێکی رێکه‌وت له‌مه‌ڕ باوک – که به هه‌رحاڵ مناڵ لێی ده‌ترسێ – گرنگی خۆی هه‌یه که ئایا به‌ڕه‌استی ئه‌و له‌راده‌به‌ده‌ر توندوتیژه. باوکی داستایۆڤسکی وا بوو، که‌وابوو ده‌کرێ سه‌رچاوه‌ی هه‌ستی قووڵی تاوانباری له داستایۆڤسکی دا و کرداری مازۆخیستی ئه‌و له ژیانیدا له توخمی ژنانه‌ی ئێجگار به‌هێزی ده‌روونی دا هه‌ست پێبکه‌ین. که‌وابوو ده‌توانتی داستایۆڤسکی به‌مجۆره راڤه بکه‌ین: که‌سێک که به‌شێوه‌ی زاتی خواستی دووره‌گه‌زی ئێجگار به‌هێزی هه‌یه و ده‌توانێ له‌ئاست وابه‌سته‌یی به باوکێکی ئێجگار دیکتاتۆر به‌خه‌ستی داکۆکی له خۆی بکات، ئه‌م خه‌سڵه‌ته دووڕه‌گه‌زییه، ده‌بێته پشتخانی تۆخمه‌کانی تری سروشتی ئه‌و. به‌مپێیه، ده‌کرێ هێماکانی حاڵه‌تی مه‌رگئاسا که داستایۆڤسکی تووشی ده‌بوو، به یه‌کبوون له‌گه‌ڵ باوک حساب بکه‌ین که "خود"ی داستایۆڤسکی ئه‌نجامی ده‌دات و "بان خود"ی وه‌ک جۆرێک سزا ده‌یسه‌پێنێ. "تۆ ده‌تویست باوکت بکوژی، بۆوه‌ی خۆت جێگه‌ی بگری. ئێستا ئیتر تۆ باوکتی، به‌ڵام باوکێکی مردوو." ئه‌م ره‌وته نه‌گۆڕه‌ی هێما هیستریکه‌کان و درێژه‌یان به‌مجۆره‌یه: "ئێستا باوکت خه‌ریکه تۆ ده‌کوژێ." نیشانه‌ی مه‌رگ بۆ "خود" وه‌ک دامرکانی خه‌یاڵی مه‌یلی نێرینه ده‌ور ده‌بینێ و هاوکات حه‌زی مازۆخیستی به‌دیدێنێ؛ به‌ڵام بۆ "بان خود" وه‌ک دامرکان له رێگه‌ی سزادانه‌وه‌یه، به وته‌یه‌کیتر، حه‌زی سادیستی به‌دیدێنێ. "خود" و "بان خود" هه‌ر دوو درێژه به رۆڵی باوک ده‌ده‌ن.
به کورتی ده‌توانین بێژین پێوه‌ندی نێوان مناڵ و باوکێک که ئامێری دابینکردنی غه‌ریزه‌کانی ئه‌وه، هاوکات که ناوه‌رۆکی خۆی ده‌پارێزێ، وه‌ک پێوه‌ندی نێوان "خود" و "بان خود" ده‌رده‌که‌وێ، ئه‌مه‌ش به مانای پێکهاتنی زه‌مینه‌یه‌کی نوێ له قۆناغێکی نوێ دایه. ئه‌گه‌ر بارودۆخ بۆ دژکرده‌وه‌کانی زاده‌ی گرێی ئودیپ خۆراکی زیاتر فه‌راهه‌م نه‌کات، ره‌نگه ئه‌م جۆره دژکرده‌وانه‌ی مناڵ له‌نێو بچێت. به‌ڵام که‌سێتی باوکی داستایۆڤسکی گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات و له راستیدا به تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن خراپتر بوو، به‌مهۆیه نه‌فره‌تی داستایۆڤسکی له باوکی و ئاره‌زووی مردنی وه‌ها باوکێکی په‌ست گه‌شه‌ی کرد. دابینکردنی ئه‌م حه‌زه سه‌رکوتکراوانه به‌هۆی بارودۆخ، پرسێکی مه‌ترسیداره. خه‌ون بووه به راستی و له ئه‌نجامدا هه‌موو کارێکی به‌ره‌نگارانه چه‌ند قات زیادی کردووه. لێره‌دا بوو که حاڵه‌تی نه‌خۆشی داستایۆڤسکی شێوازی سه‌رعی به‌خۆوه گرت. بێگومان ئه‌م حاڵه‌تانه هێمای ئه‌وه بوون که داستایۆڤسکی به مه‌به‌ستی سزادانی خۆی له‌گه‌ڵ باوکی بووه به یه‌ک، به‌ڵام ئێستا ئه‌م حاڵه‌تانه - وه‌ک مه‌رگی سامناکی باوکی- ترسناک بوون. ناتوانین بڵێین ئه‌م حاڵه‌تانه له‌م قۆناغه‌دا – به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سێکسییه‌وه- چ ناوه‌رۆکێکی تازه‌یان به‌خۆوه گرتووه.
خاڵێک شیاوی سه‌رنجه: له سه‌ره‌تای حاڵه‌تی سه‌رع دا[17]، نه‌خۆش بۆ چه‌ند ساتێک هه‌ست به خۆشی ده‌کات. ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه که ئه‌م هه‌سته، هێمای شادی و هه‌ستی رزگاری له کاتی خه‌به‌ری مه‌رگ دا بێت که له‌پڕ سزایه‌کی ئێجگار ژاناوی به‌دوادا دێت. ئێمه تێگه‌یشتووین که هاوجووتی دۆخی جێژن و ماته‌م، شایی و تازیه‌باری، له برایانی مێگه‌لی سه‌ره‌تایی دا که باوکی خۆیان کوشت، له‌ئارادا بووه و وه‌ک ده‌بینین له نه‌ریتی خۆراکی توتم (totem) دا دووپات ده‌بێته‌وه.[18] ئه‌گه‌ر بمانسه‌لماندبا که داستایۆڤسکی کاتی دوور خرانه‌وه بۆ سیبری له ده‌ست ئه‌م حاڵه‌تانه رزگاری بووه، به‌ڵگه‌مان بۆ دروستی ئه‌م تیۆرییه به‌ده‌ست دێنا که ئه‌م حاڵه‌تانه وه‌ک سزادانی رۆڵیان گێڕاوه. داستایۆڤسکی ئیتر پێویستی به‌م حاڵه‌تانه نه‌بوو چونکه ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی تر سزا ده‌درا. به‌ڵام ناتوانین ئه‌م خاڵه بسه‌لمێنین. به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌م پرسه رۆشن ده‌کاته‌وه ئابووری زه‌ینی داستایۆڤسکییه که پێویستییه‌ک له سزادان دا ده‌بینێ، ئه‌و چۆن توانی ساڵگاری چاره‌ڕه‌شی و سوکایه‌تی تێپه‌ڕ بکات به بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێکبشکێ. حوکم دانی داستایۆڤسکی وه‌ک زیندانی سیاسی حوکمێکی ناڕه‌وا بوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و خۆی ئه‌م راستییه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام بۆ سزایه‌کی ناڕه‌وا که "باوکی بچوک"(تێزار) بۆی دیاری کردبوو ملی که‌چ کرد تا سزای تاوانێک بداته‌وه که دژ به باوکی واقعی کردبووی. به وته‌یه‌کیتر، له‌جیاتی ته‌مێکردنی خۆی، به‌هۆی جێنشینی باوکی خۆی ته‌مێ کرد. به‌مجۆره ده‌توانین له په‌راوێزدا پاساوی سایکۆلۆژیکی ئه‌و سزایانه که کۆمه‌ڵگه ده‌یسه‌پێنێ ده‌رک بکه‌ین. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆر له تاوانباران حه‌ز ده‌که‌ن سزا بدرێن. "بان خود"ی ئه‌وان سزای ده‌وێ و به‌مجۆره خۆی له پێویستی سه‌پاندنی سزاکان ده‌رباز ده‌کات.
که‌سانێک که ده‌زانن چه‌مکی هێماکانی هیستریک به چ شێوازێکی ئاڵۆز ده‌گۆڕێت ده‌شزانن که تۆژینه‌وه‌ی چه‌مکی حاڵه‌ته‌کانی داستایۆڤسکی، زیاتر له‌م سه‌ره‌تایه که لێره‌دا باسمان کرد، ئیمکانی نییه.[19] هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بتوانین وێنای بکه‌ین که سه‌ره‌ڕای خراپتربوونی دۆخی ده‌روونی داستایۆڤسکی، ناوه‌رۆکی ئه‌م دۆخه وه‌ک خۆی مایه‌وه. ده‌توانین به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین که داستایۆڤسکی قه‌ت له هه‌ستی تاوانباری خواستی کوشتنی باوکی رزگاری نه‌بوو. ئه‌م هه‌سته هه‌روه‌ها روانینی ئه‌وی له دوو بواری دیکه‌دا که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوک له وان‌دا گرنگی زۆری هه‌یه دیاری کرد: روانینی ئه‌و ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌ت و بڕوا به خودا. له بواری یه‌که‌م دا، سه‌رئه‌نجام بێ شه‌رت و مه‌رج ده‌سه‌ڵاتی "باوکی بچوک" (تێزار)ی قه‌بووڵ کرد که جارێک له‌گه‌ڵ داستایۆڤسکی کۆمێدی کوشتنی به‌کرده‌وه ئه‌نجام دابوو، هه‌مان کۆمێدی که حاڵه‌ته‌کانی داستایۆڤسکی زۆر جار وه‌ک شانۆ پیشانی دابوون. له‌م بابه‌ته‌وه خواستی تۆبه به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵ بوو. له بواری دینداری دا، داستایۆڤسکی ئازادی زیاتر بۆ خۆی قایل بوو: به‌پێی وته‌کانی خه‌ڵک، ئه‌و تا دواین ساته‌کانی ژیانی له‌نێوان دینداری و بێ دینی دا دڕدۆنگ بوو. ئه‌قڵی هه‌راوی ئه‌و، هیچ کام له کێشه ئه‌قڵانییه‌کانی زاده‌ی ئیمانی پشتگوێ نه‌ده‌خست. ئه‌و هیوادار بوو به دووپاتبوونه‌وه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌ی[20] پرۆسه‌ی مێژووی جیهان، رێگای هه‌ڵاتن و رزگاری له تاوانه‌کان له ئامانجی مه‌سیح دا بدۆزێته‌وه و ته‌نانه‌ت به بیانوی ره‌نج و ئازاره‌کانی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که رۆڵی مه‌سیح ده‌گێڕێ. ئه‌گه‌ر داستایۆڤسکی به‌گشتی به رزگاری نه‌گه‌یشت و وه‌ک که‌سێکی دواکه‌وتوو ده‌رکه‌وت، هۆی ئه‌مه بوو که تاوانی زاڕۆیی- که به‌گشتی له هه‌موو مرۆڤه‌کاندا بنه‌مای پێکهاتنی بڕوای دینی پێکدێنێ- له‌ودا خێرایی بان تاکی به‌خۆوه گرتبوو که ته‌نانه‌ت بیری هه‌راوی نه‌یتوانی به‌سه‌ری دا زاڵ بێت. ره‌نگه دوای نووسینی ئه‌م خاڵه به‌وه تاوانبارمان بکه‌ن که نه‌مانتوانیوه له باسه‌که‌ماندا بێ لایه‌نی خۆمان بپارێزین و ده‌رباره‌ی داستایۆڤسکی هه‌ندێ شت ده‌ڵێین که له دیدگای دۆگمی جیهانبینییه‌کی تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. خوێنه‌ری کونسێرڤاتیڤ له‌گه‌ڵ "پشکنه‌ری مه‌زن" هاوده‌نگ ده‌بێ له‌مه‌ڕ داستایۆڤسکی جۆرێکی‌تر داوه‌ری ده‌کات. ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌کی به‌جێیه و له وڵامدا ته‌نیا ده‌توانین بێژین که ته‌واو ئاشکرایه که بڕیاری داستایۆڤسکی بۆ رکێفکردنی[21] ئه‌قڵی له ده‌روونژاکاوی ئه‌و سه‌رچاوه ده‌گرێ.
ناتوانین بێژین هه‌ر سێ شاکاری مه‌زنی ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان (ئۆدیپی سوفۆکۆل، هاملێتی شیکسپێر و برایانی کارامازۆڤی داستایۆڤسکی) به‌ڕێکه‌وت باسی بابه‌تێکی تاقانه (کوشتنی باوک) ده‌که‌ن. بێجگه له‌مه‌ش، له هه‌ر کام له‌م سێ به‌رهه‌مه‌دا بزوێنه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره (رکه‌به‌ری سێکسی بۆ داگیرکردنی ژنێک) ئاشکرا ده‌کرێت.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین راشکاوترین شێوازی باسکردنی کوشتنی باوک له خولقاندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌ی شانۆیی له ئه‌فسانه‌کانی یۆنان دا ببینین.[22] له‌م شانۆیه‌دا، هۆکاری ئه‌نجامی جنایه‌ت هێشتا خودی قاره‌مانه، به‌ڵام داڕشتنی شاعیرانه واده‌خوازێ که بابه‌ته‌که په‌رداخ بکرێت و به شێوه‌یه‌کی تر باس بکرێت. هه‌ر وه‌ک له تۆژینه‌وه‌که‌ی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێ، قاره‌مانی شانۆ ده‌یه‌وێ باوک بکوژێ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته به شیکردنه‌وه‌ی شانۆنامه نه‌سه‌لمێنین، خوێنه‌ران به‌ئاسانی قه‌بوڵی ناکه‌ن. شانۆی یۆنانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که باسی کوشتنی باوک ده‌کات، مه‌به‌ستی ناوشیارانه‌ی قاره‌مان به‌شێوه‌ی جه‌بری چاره‌نووس (که هۆکارێکی به‌ده‌ر له زه‌ینی ئه‌وه) بۆ بارودۆخ ده‌هاوێژێ و به‌مجۆره بابه‌تی باوک کوژی به‌پێی پێویستی که‌مڕه‌نگ ده‌کاته‌وه. قاره‌مانی شانۆ به بێ ئه‌وه‌ی خواستی کوشتنی باوکی له‌سه‌ردا بێت، کاتێ که هێشتا ئاشقی دایکی نه‌بووه، ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌دات؛ ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌م خاڵه له‌به‌ر چاو بگرین که قاره‌مان ته‌نیا کاتێ ده‌توانێ دایک – شاژن داگیر بکات که کاری باوک کوشتنی له‌مه‌ڕ دێوه‌زمه‌یه‌ک که هێمای باوکه دووپات کردبێته‌وه. پاش ئاشکرابوونی تاوانی قاره‌مان (و گه‌یشتنی به وشیاری)، ئه‌و هه‌وڵ نادات بۆ سه‌لماندنی بێ تاوانی خۆی هانا بۆ فێڵی جه‌بری چاره‌نووس ببات. دان به تاواندا ده‌نێ و سزا ده‌درێت، گۆیا ئه‌م تاوانه وه‌ک هه‌موو تاوانه‌کانی تر به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام دراوه. رۆشنه که ئه‌قڵی ئێمه وه‌ها شتێک به ره‌وا نازانێ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له دیدگای سایکۆلۆژیکه‌وه ته‌واو دروسته.
له شانۆی ئینگلیسی هاملێت دا، بابه‌تی باوک کوژی به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئاراسته ده‌کرێ، به‌مجۆره که خودی قاره‌مان باوکی ناکوژێ به‌ڵکوو که‌سێکیتر – که ئه‌م کاره بۆ ئه‌و باوک کوژی نییه- ئه‌م تاوانه ده‌کات. به‌مپێیه، ئیتر پێویست نییه که خواستی سه‌رکوتکراوی رکه‌به‌ری سێکسی بۆ داگیرکردنی ژنی مه‌به‌ست بشاردرێته‌وه. بێجگه له‌مه‌ش، گرێی ئۆدیپی قاره‌مانی شانۆ به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ و کاتێ بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌بێ که تێده‌گه‌ین تاوانی ئه‌نجامدراو به‌هۆی که‌سێکی تره‌وه چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر قاره‌مان هه‌یه. سروشتییه که هاملێت ده‌بێ تۆڵه‌ی کوشتنی باوکی بستێنێته‌وه، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که ده‌زانێ ناتوانێ ئه‌م کاره بکات. ده‌زانین که هه‌ست به تاوانباری به‌مجۆره بڕستی لێبڕیوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته - به جۆرێکی ته‌واو گونجاو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ده‌روونژاکاوی- جێگای خۆی به‌م شته داوه که قاره‌مان ده‌زانێ که ناتوانێ ئه‌رکی خۆی ئه‌نجام بدات. به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له شانۆنامه‌که دان، هاملێت به‌شێوه‌ی بان تاکی هه‌ست بام تاوانه ده‌کات. له ئاکامدا خه‌ڵکی تریش وه‌ک خۆی به شیاوی سوکایه‌تی ده‌زانێ :"له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س به‌پێی راده‌ی شایسته‌یی ره‌فتار بکه‌ن، ئه‌وجار ده‌بێ هه‌موان به تاژانگ سزا بدرێن!"
رۆمانی روسی (برایانی کارامازۆڤ) هه‌ر له‌م رێگه‌دا هه‌نگاوێکی تری بۆ پێشه‌وه هه‌ڵگرتوه. له‌م به‌رهه‌مه‌شدا نه قاره‌مان، به‌ڵکوو که‌سێکیتر جنایه‌ت ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م که‌سه (سمردیاکۆڤ) وه‌ک قاره‌مانی رۆمان (دیمیتری) کوڕی کابرای کوژراوه. ئه‌م بکوژه راشکاوانه ده‌ڵێ که مه‌به‌ستی رکه‌به‌ری سێکسی بووه. ئه‌و زڕبرای قاره‌مانی رۆمانه و خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که داستایۆڤسکی نه‌خۆشییه‌که‌ی خۆی (ناسراو به سه‌رع) به نه‌خۆشی ئه‌و زانیوه، گۆیا ویستوویه دانی پیابنێ که سه‌رع یان ده‌روونژاکاوی خۆی، هاوتای باوک کوژییه. هه‌روه‌ها کاتی داکۆکی کردن له خۆی له دادگا، به‌م رسته به‌ناوبانگه گاڵته به ده‌روونناسی ده‌کرێ که وه‌ک"چه‌قۆیه‌که که هه‌ر دوو لای تیژه." ئه‌م رسته نموونه‌یه‌کی به‌رزه که مه‌به‌سته‌کان له په‌رده‌دا به‌یان ده‌کات، چونکه ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی بکه‌ینه‌وه، له بنه‌ماییترین چه‌مکی دیدگای داستایۆڤسکی تێده‌گه‌ین. ده‌بێ گاڵته به شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ری بکرێت، نه ده‌روونناسی. له راستیدا گرنگ نییه کێ جنایه‌تی کردووه، ده‌روونناسی ته‌نیا ده‌یه‌وێ ئه‌م شته روون کاته‌وه که کام که‌س له ده‌روونی دا ویستوویه ئه‌م تاوانه روو بدا و پاش روودانی، کێ شاد بوو. هه‌ر به‌مهۆیه، سێ برایانی کارامازۆڤ (دیمیتری هه‌وه‌سخواز [impulsive sensualist]، ئیڤانی ره‌شبینی دڕدۆنگ، سمردیاکۆڤی تاوانباری گیرۆده‌ی سه‌رع) به یه‌ک راده تاوانبارن، به‌ڵام ئالیۆشا تاوانبار نییه، چونکه له براکانی جیاوازه. به‌تایبه‌ت یه‌کێ له دیمه‌نه‌کانی برایانی کارامازۆڤ چه‌ند خاڵێکی گرنگ ئاشکرا ده‌کات. کاتێ زوسیمای باوک به په‌یڤین له‌گه‌ڵ دیمیتری تێده‌گات که ئه‌و ده‌یه‌وێ باوکی بکوژێ، کوڕنۆشی بۆ ده‌بات. ئیمکانی نییه ئه‌م کاره به مانای ستایش کردنی دیمیتری بێت، به‌ڵکوو مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌م پیاوه دینداره نایه‌وێ له‌ئاست بکوژ رق و قین دایبگرێ و خۆی سوک بکات، به‌مهۆیه له ئاست ئه‌و خۆنه‌ویستی ده‌نوێنێ. له راستیدا هاودڵی و هاوده‌نگی داستایۆڤسکی له‌گه‌ڵ جنایه‌تکاران سنوور ناناسێ. به رای ئه‌و جنایه‌تکار که‌م تا زۆر وه‌ک که‌سێکی رزگاریده‌ر(redeemer) ده‌ور ده‌بینێ که باری گرانی گوناهی به گیان کڕیوه و تا خه‌ڵکی تر رزگار بکات. ئیتر پێویست نییه که‌س تاوان بکات، چونکه ئه‌و پێشتر ئه‌م کاره‌ی کردووه. که‌وابوو ده‌بێ ستایش بکرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌م کاره‌ی نه‌کردبا، ناچار ده‌بووین خۆمان بیکه‌ین. ئه‌م هه‌سته ته‌نیا به‌زه‌ییه‌کی دڵسۆزانه نییه، به‌ڵکوو جۆرێک یه‌کبوون به‌پێی پاڵنه‌ری جنایه‌تکارانه‌ی هاوشێوه - و جۆرێک خۆشه‌یدایی – یه.[23] (ئه‌ڵبه‌ت وتنی ئه‌م خاڵه به مانای حاشاکردن له بایه‌خی ئه‌خلاقی هه‌ستی دڵسۆزی داستایۆڤسکی نییه.) ره‌نگه ئه‌م ره‌وته گشتییه هاودڵی دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ خاڵک بێت، ره‌وتێک که له‌مه‌ڕ ئه‌م نووسه‌ره - که له‌راده‌به‌ده‌ر هه‌ست به گوناه داکات- به‌ره‌واوی ئاشکرایه. گومانی تێدا نییه که ئه‌م هاودڵییه که به‌پێی یه‌کبوون پێکهاتووه، رۆڵێکی گرنگی له دیاریکردنی رۆمانه‌کانی داستایۆڤسکی دا بووه. ئه‌و سه‌ره‌تا باسی خراپکارانی ئاسایی و خراپکارانی سیاسی و مه‌زهه‌بی ده‌کرد، له کۆتایی ته‌مه‌نیدا بوو که دووباره سه‌رنجی خۆی بۆ خراپکارانی باڵا (باوک کوژ) ته‌رخان کرد و که‌سێتی ئه‌وی له به‌رهه‌می هونه‌ری دا به‌کار هێنا تا به‌مجۆره دان به تاوانه‌کانی خۆی دا بنێ.
ئه‌و به‌شه له نووسراوه‌کانی داستایۆڤسکی که دوای مه‌رگی بڵاو بوونه‌وه، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌رییه‌کانی ژنه‌که‌ی، قۆناغێک له ژیانی ئه‌ومان بۆ روون ده‌که‌نه‌وه، سه‌رده‌می مانه‌وه‌ی له ئاڵمان‌دا و کاتێ خولیای[24] قومارکردن تاقه سه‌رقاڵی ئه‌و بوو. زۆر رۆشنه که شه‌وقێکی نه‌خۆشانه له ده‌روونی دا وه‌جۆش هاتبوو، خۆشی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م ره‌فتاره سه‌یر و ناشیاوه‌ی پاساو ده‌دا. [25] هه‌ستی تاوانباری داستایۆڤسکی، وه‌ک زۆربه‌ی ده‌روونژاکاوان، به‌شوه‌ی بارێک له قه‌رز ده‌رکه‌وتبوو و ئه‌و ده‌یتوانی ئه‌م بیانووه بێنێته‌وه که ده‌یه‌وێ به بردنه‌وه له قوماردا، ئه‌وه‌نده پووڵ به‌ده‌ست بێنێ که قه‌رزه‌کانی بداته‌وه و بتوانێ بۆ روسیا بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بیانویه‌ک بوو و داستایۆڤسکیش ئه‌وه‌نده بیرتیژ بوو که ئه‌م راستییه ده‌رک بکات و ئه‌وه‌نده‌ش راستگۆ بوو که قه‌بووڵی بکات. ئه‌و ده‌یزانی که له قوماردا گرنگ ئه‌مه‌یه: قومار له‌پێناو قومار (یاری له‌پێناو یاری). [26] ئاکار و ره‌فتاری ئه‌و که نائه‌قڵانی و پێره‌وی هه‌وه‌سه‌کانی بوو، هه‌موویان ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن. تا کاتێ که هه‌ست و نیستی نه‌دۆڕاندبا ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت. ئه‌و هه‌روه‌ها قوماری به مێتۆدێک بۆ سزادانی خۆی ده‌زانی. داستایۆڤسکی به‌رده‌وام به‌ڵێنی به ژنه گه‌نجه‌که‌ی ده‌دا که قه‌ت قومار نه‌کات، یان ئه‌و رۆژه که سوێندی خواردووه ئیتر قومار نه‌کات، به‌ڵام ئه‌وجۆره که ژنه‌که‌ی ده‌یگێڕێته‌وه، هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی پشتگوێ ده‌خست. ئه‌و کاته‌ش به‌هۆی دۆڕاندن خۆی و ژنه‌که‌ی تووشی هه‌ژاری ده‌بوون، هه‌ستی به ره‌زامه‌ندییه‌کی نه‌خۆشانه ده‌کرد. ئه‌وجار له‌به‌ر چاوی ژنه‌که‌ی ره‌خنه‌ی له خۆی ده‌گرت و سووکایه‌تی به خۆی ده‌کرد و داوای له ژنه‌که‌ی ده‌کرد سووکایه‌تی پێ‌بکات و له‌وه‌ی که بۆته هاوسه‌ری وه‌ها پیرێکی ئاژاوه‌خواز به‌داخ بێت. به‌ڵام کاتێ که به‌مجۆره ویژدانی خۆی ره‌حه‌ت ده‌کرد، رۆژی دواتر سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به قومار ده‌کرده‌وه. ژنه گه‌نجه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته راهات، چونکه زانیبووی که چیرۆک نووسی که تاقه هۆمێدی رزگاری هاوسه‌ره‌که‌ی بوو، قه‌ت به راده‌ی ئه‌و کاته که هه‌ست و نیستی ده‌دۆڕێنێ کارساز نییه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و هۆکاری ئه‌م شته‌ی نه‌ده‌زانی. کاتێ که داستایۆڤسکی به ئازاردانی خۆی هه‌ستی تاوانباری داده‌مرکاند، ئیتر به زۆری پێشی پێ نه‌ده‌گیرا و رێگه‌ی به خۆی ده‌دا بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن هه‌ندێ هه‌نگاوی سنووردار هه‌ڵگرێ.[27]
کام به‌ش له مناڵی له‌بیرکراوی قومارباز، وه‌سواسی ئه‌و بۆ قومار زیندوو ده‌کاته‌وه؟[28] ده‌توانین به ئاسانی وڵامی ئه‌م پرسه له رۆمانی نووسه‌رێکی لاوتردا بدۆزینه‌وه. ستڤان تێسڤایگ، که یه‌کێ له تۆژینه‌وه‌کانی (سێ مامۆستا) بۆ داستایۆڤسکی ته‌رخان کردووه، ساڵی 1927 کتێبێکی به ناوی پشێوی هه‌سته‌کان بڵاو کرده‌وه که یه‌کێ له چیرۆکه‌کانی ناو ناوه‌ته: "بیست و چوار سه‌عات له ژیانی ژنێک". وادیاره ئه‌م شاکاره بچوکه ته‌نیا ده‌یه‌وێ پیشان بدات که ژن چ مرۆڤێکی به‌ره‌ڵایه و رووداوێکی له‌کاو ده‌توانێ به لاڕێدا بیبات، به‌جۆرێک که ته‌نانه‌ت خۆیشی بڕوا ناکات. به‌ڵام ئه‌م داستانه زۆر شتی دیکه‌ی تێدایه. ئه‌گه‌ر شرۆڤه‌ی بکه‌ین تێده‌گه‌ین که مه‌به‌ستی شتێکی ته‌واو جیاوازه، شتێک که ره‌هه‌ندی جیهانگیری مرۆڤی، یان له راستیدا ره‌هه‌ندی نێرینه‌ی هه‌یه. ئه‌م شرۆڤه هێنده رۆشنه که رێگایه‌ک بۆ دژایه‌تی ناهێڵێته‌وه. داهێنانی هونه‌ری وه‌ها خه‌سڵه‌تێکی هه‌یه که کاتێ ئه‌م شرۆڤه‌یه‌م بۆ نووسه‌ر باسکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆستی خۆمه، ده‌یوت قه‌ت ئاگای له‌م شته نه‌بووه و نه‌لویستووه ئه‌م شته بگه‌یه‌نم، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ له ماتریاڵه‌کان به‌م مه‌به‌سته له روایه‌ت دا گونجێندراون تا سه‌ره‌داوێک له رازی نهێنی داستان ئاشکرا بکه‌ن.
له‌م چیرۆکه‌دا، ژنێکی به‌ته‌مه‌ن و به‌پرستیژ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ده‌رباره‌ی رووداوێک قسه ده‌کا که بیست ساڵ پێش ئێستا رووی داوه. ئه‌و ده‌ڵی کاتێ بوو به بێوه‌ژن هێشتا گه‌نج بوو، دایکی دوو کوڕ بوو که ئیتر پێویستیان به‌و نه‌بوو. له ته‌مه‌نی چل و دوو ساڵی دا، کاتێ که ئیتر چاوه‌ڕوانییه‌کی له ژیان نه‌مابوو، له سه‌فه‌رێک دا به‌ڕێکه‌وت ده‌ڕوات بۆ بینینی قومارخانه‌ی مۆنتیکارلۆ.[29] فه‌زای ئه‌و شوێنه به قووڵی کاری تێده‌کات، به‌ڵام زیاتر له هه‌ر شتێ جووتێ ده‌ست سه‌رنجی راده‌کێشن، دوو ده‌ست که وادیاره هه‌موو هه‌ست و سۆزی قوماربازی به‌دبه‌خت به رۆشنی و به خێراییه‌کی سامناکه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌م ده‌ستانه ده‌ستی پیاوێکی جوان و شه‌نگه – که به‌ڕواڵه‌ت به بێ مه‌به‌ستی نووسه‌ر- هاوته‌مه‌نی کوڕه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م ژنه‌یه. قوماربازی لاو پاش دۆڕاندنی هه‌موو سامانی، له‌وپه‌ڕی ناهۆمێدی دا قومارخانه به‌جێدێڵێ، به‌ڕواڵه‌ت ده‌یه‌وێ له باخه‌که‌ی ده‌ره‌وه کۆتایی به ژیانی نگریسی بێنێ. هه‌ستی سه‌یری هاودڵی، ژنه‌که ناچار ده‌کات که به شوێنی دا بڕوات و به هه‌ر شێوه‌یاک بۆی ده‌کرێ رزگاری بکات. قومارباز سه‌ره‌تا پێی وایه که ئه‌وه ژنێکی قه‌حپه‌یه که به زۆری له‌و ناوه دان، که‌وابوو ده‌یه‌وێ گوێی نه‌داتێ؛ به‌ڵام ژنه‌که وازی لێ ناهێنێ و به ئه‌رکی خوی ده‌زانێ که به ئاسایی ترین شێواز له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ هۆتێل و له ژووره‌که‌ی پێکه‌وه جووت بن. رۆژی دوای تێکئاڵان، پیاوه‌که که ئێسته ئارام بۆته‌وه سوێند ده‌دات که ئیتر قه‌ت قومار نه‌کات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه که خه‌رجی رێگای چوونه‌وه‌ی پێده‌دا، به‌ڵێن ده‌دات که پێش وه‌ڕێکه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئیزگه بیبیبێت. به‌ڵام له‌م کاته‌دا تێده‌گات که به‌تاواوی عاشقی بووه و ئاماده‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی، هه‌ست و نیستی بدات، به‌مهۆیه بڕیار ده‌دات که له‌جیاتی ماڵاوایی، له‌گه‌ڵی بڕوات. له رێگادا زۆر شت ده‌بنه له‌مپه‌ری و وه‌دره‌نگ ده‌که‌وێ و قه‌تار ده‌ڕوات. دووری له ئازیزی گوم بوو ناچاری ده‌کات دووباره بچێته‌وه بۆ هه‌مان قومارخانه، له‌وێ به بینینی سه‌رله‌نوێی هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه که سه‌ره‌تا سه‌رنجی ئه‌ویان راکێشا، ده‌تۆقێ. پیاوه بێ به‌ڵێنه‌که سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به قومار کردبوو. ژنه‌که به‌ڵێنه‌که‌ی وه‌بیردێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و که شه‌وقی قومار سه‌رتاپێی داگرتووه، پاره‌ی ژنه‌که تووڕ ده‌داته‌وه داوێنی و داوای لێده‌کا وازی لێبێنێ. ژنه‌که له‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌ساری دا به‌خێرایی قومارخانه به‌جێدێڵێ و دواتر هه‌واڵی پێده‌گات که خۆی کوشتووه.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م چیرۆکه که خاوه‌ن روایه‌تێکی به‌رز و مه‌به‌ستێکی شیاوه به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خوێنه‌ر هه‌یه. به‌ڵام شرۆڤه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که نووسینی ئه‌م چیرۆکه به‌پێی خه‌یاڵێکی خاو له سه‌رده‌می بلوغی سێکسی دایه که هه‌ندێ که‌س وشیارانه وه‌بیریان دێته‌وه. ئه‌م خه‌یاڵه خواستی کوڕی ئه‌و ژنه وێنا ده‌کات تا دایکی له‌گه‌ڵ ژیانی سێکسی ئاشنای بکا و له زه‌بر و ئافه‌تی سامناکی ده‌ستپه‌ڕ بیپارێزێ. (زۆر به‌رهه‌می به‌ناوبانگ که باسی چه‌مکی رزگاری ده‌که‌ن، هه‌ر له‌م خه‌ونه سه‌رچاوه ده‌گرن.) عاده‌ت به قومار، جێگه‌ی "عاده‌تی خراپی" ده‌ستپه‌ڕ ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌م لێکچوونه‌یه که ده‌سته‌کانی قومارباز ئێجگار شه‌هوه‌ت بزوێنن. له راستیدا شور و شه‌وقی قوماربازی، هاوجووتی مه‌یلی ئاگرینی[30] له‌مێژین به ده‌ستپه‌ڕه؛ له باخچه‌ی مناڵاندا کاتێ مناڵ ده‌ست له ئه‌ندامی زاوزێی ده‌دا ئه‌م کاره به "یاریکردن" پێناسه ده‌که‌ن.[31] مه‌یلی ده‌ستپه‌ڕ ئێجگار به‌هێزه، مرۆڤ زۆرجار بڕیار ده‌دات ئیتر نه‌یکات، به‌ڵام هه‌موو جارێک بڕیاره‌کان پێشێل ده‌کات، چێژه‌کانی ده‌ستپه‌ڕ مرۆڤ سڕ ده‌کا و هاوکات هه‌رده‌م ویژدانی ئازاری ده‌دات که به‌م کاره خۆت له‌نێو ده‌به‌ی، له‌و پرۆسه‌دا که قومار جێگه‌ی ده‌سپه‌ڕ ده‌گرێته‌وه، هه‌ر کام له‌م توخمانه وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه. راسته که ئه‌م چیرۆکه دایک ده‌یگێڕێته‌وه نه‌ک کوڕه‌که‌ی، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه کوڕان به‌م شته زۆر خۆشحاڵ ده‌بن: "ئه‌گه‌ر دایکم ده‌یزانی ده‌ستپه‌ڕ چ زه‌برێکم لێده‌دات، بێگومان ده‌یهێشت تا هه‌موو خۆشه‌ویستیم پێشکه‌ش به‌و بکه‌م و له مه‌ترسی رزگار بم." وه‌ک یه‌ک زانینی دایک و قه‌حپه (یانی هه‌مان بۆچوونی پیاوی گه‌نج له‌م چیرۆکه‌دا)، به‌م خه‌یاڵه‌وه به‌ستراوه. به‌م کاره خه‌ونی گه‌یشتن به ژن، به‌دیدێت. ئازاری ویژدان که له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ونه دایه ئه‌نجامی چیرۆکه‌که تراژیک ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانین فۆرمێک که نووسه‌ر بۆ چیرۆکه‌که‌ی دیاری کردووه، ئه‌و مانایه که له شیکاری دا به‌دیدێت، ده‌شارێته‌وه، چونکه زۆر جێگه‌ی گومانه که ژنان به‌هۆی پاڵنه‌ری ئاڵۆز و له‌ناکاو شه‌هوه‌ت دایان بگرێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، شرۆڤه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که ره‌فتاری سه‌یری ئه‌م ژنه که تا ئه‌و کات له عشق سڵی ده‌کرد، بزوێنه‌رێکی شیاوی هه‌یه. ئه‌و به وه‌فاداری به بیره‌وه‌ری مێرده‌که‌ی، به‌ڵێنی به خۆی دابوو که ئیتر که‌سی خۆش نه‌وێ؛ به‌ڵام (هه‌ر لێره‌ش دایه که خه‌ونی کوڕه‌که‌ی دروست ده‌رده‌چێ) وه‌ک دایک نه‌یتوانی عشقی ناوشیارانه‌ی خۆی بۆ کوڕه‌که‌ی ده‌رنه‌بڕێ و چاره‌نووسیش هه‌ر له‌م رێگه‌وه له داوی خست.
ئه‌گه‌ر عاده‌ت به قومار – به هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ وه‌لانان و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان بۆ خۆ سزادان - مه‌یلی ئاگرین بۆ ده‌سپه‌ڕ دووپات ده‌کاته‌وه، که‌وابوو نابێ پێمان سه‌یر بێت که قومار به‌شێکی به‌رین له ژیانی داستایۆڤسکی داگیر کردووه. نابێ له بیرمان بچێ که خۆبزواندنی سێکسی له سه‌رده‌می مناڵی[32] دا و له قۆناغی بلوغی سێکسی دا، له هه‌موو ده‌روونژاکاوییه‌کی قورس دا رۆڵی هه‌یه. پێوه‌ندی نێوان خۆبزوێنی سێکسی و ترس له باوک، ئه‌وه‌نده رۆشنه که پێویستی به شرۆڤه نییه.
سه‌رچاوه:
مجله ارغنون، شماره 3، ص‌ص 253-272.
[1] ده‌روونژاکاوی (neurosis): له‌م حاڵه‌ته‌دا سامانی که‌سێتی تاک تا راده‌یه‌ک ده‌شێوێ، مرۆڤ زۆرجار تووشی نگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ ده‌بێ، به‌ڵام پێویست نییه تاکی نه‌خۆش له ناوه‌ندی کلینیکی بخه‌وێندرێت.
ده‌روونپشێوی (psychosis): که‌سێتی تاک به‌قووڵی ده‌شێوێ، پێوه‌ندی تاک له‌گه‌ڵ دنیای ده‌وروبه‌ری ده‌پچڕێت. خه‌یاڵات و بیری ئاڵۆز دوو نیشانه‌ی ده‌روونپشێوین.
[2] ivan the terrible (1584- 1530)، یه‌که‌م تێزاری رووسیا.
[3] بڕوانه بۆ:
Rene fulop- miller and f. Eckstein, der unbekannte dostojewski (the unknown Dostoevsky) (munich, 1926).
ستیڤان تێسڤایگ (stevfan zweig) له کتێبی سێ مامۆستا (three masters) (نیویۆرک 1338) دا ده‌نووسێ: "ئه‌خلاقی بورژوایی پێشی پێ نه‌ده‌گرت، هیچ که‌س ناتوانێ بڵێ که ئه‌و له ژیانی دا تا چ ئاستێک سنووره‌کانی یاسای به‌زاندووه، یان غه‌ریزه و هه‌وه‌سی کاولکارانه‌ی قاره‌مانانی نێو به‌رهه‌مه‌کانی تا چ ئاستێک له که‌سێتی خۆیدا ده‌رکه‌وتبوون." له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی قووڵی قاره‌مانانی داستایۆڤسکی و ئه‌زموونه‌کانی خۆی، بڕوانه بۆ سه‌ره‌تای ئه‌م کتێبه:
Rene fulop- miller and f. Eckstein, eds. dostojewski am roulette (Dostoevsky at the roulette table) (munich, 1925).
که به‌پێی ئه‌م به‌رهه‌مه نووسراوه:
n. strakhov, uber dostojewskis leben und literarsche tatigkeit, (on Dostoyevsky and literary activity) in f. m. dostojewski, literarische schriffen (literary writings) (munich, 1921).
له به‌رهه‌مه‌کانی داستایۆڤسکی دا چه‌ندین جار باسی ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر کیژۆڵه‌یه‌ک دووپات کراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له به‌شی "دانپیانانی ستارۆگین" له رۆمانی جن لێدراوان دا که له چاپی یه‌که‌مدا سانسۆر کراوه، هه‌روه‌ها له رۆمانی ژیانی ئاژاوه خوازێکی گه‌وره‌دا.
[4] ده‌بێ بزانین که نه‌خۆشی گیرۆده‌ی "خۆئازاری" (masochism) به‌شێوه‌ی وشیارانه (به‌هۆی خه‌ڵک) یان ناوشیارانه (خۆی) ئازار به خۆی ده‌گه‌یه‌نێ؛ به‌ڵام نه‌خۆشی گیرۆده‌ی "ئه‌ویدی ئازاری (sadism) له ره‌نج و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی خه‌ڵکی تر هه‌ست به له‌زه‌ت ده‌کات.
[5] "به‌ربه‌سته‌کان" (inhibitions) چه‌ند هێزێکن که له هه‌سته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ناهێڵن ویسته غه‌ریزییه‌کانی نه‌ست به‌دیبێن، یان ئه‌م خواستانه به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه.
[6] "تصعید" (sublimation) یه‌کێ له شێوازه ژیاوازه‌کانی مکانیزمی به‌ربگاری ده‌روونه که له‌ودا، مرۆڤ به‌هۆی ناکامی هه‌ندێ خواست که هه‌ست به ناڕه‌وای ده‌زانێ، به‌شێوه‌ی ناوشیارانه هه‌ر ئه‌و خواستانه به فۆرمێکی جیاواز (نا غه‌ریزی) به‌ڵام گونجاو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ به‌دیدێنێ. فرۆید هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی به جۆرێک "تصعید" ده‌زانی.
[7] "خود" (ego) ده‌ڤه‌رێک له ده‌روون که به وته‌ی فرۆید له ژێر ده‌سه‌ڵاتی "بارودۆخ" و "هێمای ئه‌قڵ و دوورئه‌ندێشی" دایه، چونکه بزواندنه غه‌ریزییه‌کان کونترۆڵ ده‌کات.
[8] به‌پێی ئه‌و شته‌ی که فرۆید به "تێزی ئابووری" ناودێری ده‌کات، تاک به ساده‌ترین شێوه له‌گه‌ڵ فشاری ده‌روونی به‌ره‌و روو ده‌بێ (یانی به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی که فشاری ده‌روونی پێکیهێناوه و به‌پێی توانا تاکییه‌کانی خۆی).
[9] گۆرانی پێکهاته‌یی له ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌دا، به نه‌خۆشی "ئه‌ندامی" (organic) ناودێر ده‌کرێت.
[10] بڕوانه بۆ:
Rene fulop- miller, dostojewskis heilige krankheit (Dostoevsky s holy iiiness), wissen und leben, vols 19 and 20.
زانیارییه‌کی سه‌رنجراکێش که له‌م کتێبه‌دا ده‌رباره‌ی داستایۆڤسکی نووسراوه ئه‌مه‌یه که له سه‌رده‌می مناڵی ئه‌ودا "رووداوێکی سامناک، ژاناوی و له‌بیرنه‌کراو" رووی داوه و ده‌بێ له‌م رووداوه‌دا بۆ یاکه‌م هێما و سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی ئه‌و بگه‌ڕین... هه‌روه‌ها له سه‌رچاوه‌یه‌کی تردا هاتووه: " زۆر به‌ڵگه‌ی تر له‌مه‌ڕ نه‌خۆشی فیۆدۆر داستایۆڤسکی له‌به‌ر ده‌ست دایه که پێوه‌ندی به سه‌رده‌می تازه‌لاوی ئه‌و هه‌یه و پیشان ئه‌دات که نه‌خۆشی ئه‌و پێوه‌ندی به کاره‌ساتێکه‌وه هه‌یه که له ژیانی دایک و باوکی دا رووی داوه. ئه‌گه‌رچی یه‌کێ له دۆستانی نزیکی داستایۆڤسکی ئه‌م شته‌ی به من وت، به‌ڵام ناتوانم خۆم رازی بکه‌م که به‌وردی بیگێڕمه‌وه، چونکه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی تر ئه‌م وته‌یه ناسه‌لمێنێ."
[11] له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان – له‌وانه له وته‌کانی خودی داستایۆڤسکی – دا به‌پێچه‌وانه‌وه هاتووه که نه‌خۆشی ئه‌و کاتی دوورخرانه‌وه‌ی بۆ سیبری، به‌شێوه‌ی سه‌رع وه‌ده‌رکه‌وت. به‌داخه‌وه به‌پێی هه‌ندێ به‌ڵگه، نابێ به‌و شتانه‌ی که ده‌روونپشێوان له‌مه‌ڕ به‌سه‌رهاتی خۆیان ده‌یڵێن بڕوا بکه‌ین. ئه‌زموونه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که ئه‌م جۆره که‌سانه له بیره‌وه‌ری دا، هه‌ندێ له راستییه‌کان چه‌واشه ده‌که‌ن تا هه‌ندێ رووداوی ناخۆش فه‌رامۆش بکه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، گومانی تێدا نییه که به‌ندکرانی داستایۆڤسکی له زیندانی سیبری، حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌وی به‌ته‌واوی گۆڕی.
[12] نه‌خۆشی گیرۆده‌ی "خه‌مۆکی قورس" (melancholy) یان مالیخولیا تووشی دڵه‌ڕاوکه و بێ خه‌وی و گومان ده‌بێ و هه‌ندێ جار وڕێنه ده‌کا و رقی له خۆی هه‌ڵده‌ستێ.
[13] بڕوانه بۆ:
fulop- miller and Eckstein, dostojewski am roulette.
[14] "یه‌کبوون" (identification) پرۆسه‌یه‌کی ناوشیارانه‌یه که له درێژه‌ی ئه‌ودا مرۆڤ خۆی وه‌ک جێگری مرۆڤێکی تر وێنا ده‌کات.
[15] "سه‌رکوت" (repression) مکانیزمێکی به‌ره‌نگارییه که رێگای هاتنی پاڵنه‌ر و خواسته ناشیاوه‌کان یان بیر و بیره‌وه‌ری ناخۆش بۆ هه‌ست به‌ربه‌ست ده‌کات تا له نه‌ست دا بمێننه‌وه.
[16] "بان خود" (superego) ده‌ڤه‌رێک له ده‌روونه که وته و ئامۆژگاری دایک و باوک له خۆی دا جێگیر ده‌کات. ته‌مێکردن یان هاندانی مناڵ به‌هۆی دایک و باوک، کاریگه‌ری زۆری له جیاکردنه‌وه‌ی مۆدێلی ره‌فتاری "شیاو" (ئه‌خلاقی) له ره‌فتاری "ناشیاو" (نائه‌خلاقی) و گرسانی ئه‌وان له "بان خود" دا هه‌یه. به‌پێی تیۆری فرۆید، "بان خود" که به‌شێکی به‌رینی له نه‌ست دا جێگیر بووه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی "تێزی ئه‌خلاق" دایه.
[17] چه‌ند ساتێ به‌ر له هاتنی سه‌رع، هه‌ستێکی تایبه‌ت (وه‌ک سڕبوون، مه‌زه‌یه‌کی سه‌یر له نێو ده‌م دا، یان دیتنی ده‌وروبه‌ر به شێوه‌یه‌کی تر) نه‌خۆش داده‌گرێت که له پزیشکی دا به "سه‌ره‌تا" (aura) ناودێر ده‌کرێت.
[18] تیۆری "مێگه‌لی سه‌ره‌تایی" (primal horde) یه‌کێ له گرنگترین چه‌مکاکانی فرۆید له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تییه که بۆ یه‌که‌م جار له کتێبی تۆتم و تابۆ دا به‌درێژی شیکردۆتوه. فرۆید وه‌ک داروین پێی وابوو که مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان له هه‌ندێ گرووپی بچووک (یان "مێگه‌ل")دا ده‌ژیان و له هه‌ر گرووپێک دا ئه‌ندامێکی نێر ده‌سه‌ڵاتهی باوکسالارانه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی تردا ده‌سه‌پاند. سه‌رۆکی مێگه‌ل هه‌موو ژنانی گرووپی به هی خۆی ده‌زانی و بۆ پێش‌گرتن له جووتبوون له‌گه‌ڵ نزیکان، کوڕه‌کانی ده‌خه‌ساند یان له مێگه‌ل ده‌ریانی ده‌کرد. (ده‌بێ ئه‌م راستییه‌ش بزانین که پێوه‌ری نزیکایه‌تی، خزمایه‌تی نه‌بوو به‌ڵکوو ئاندامبوون له مێگه‌ل دا بوو.) باوکی مێگه‌ل به‌مشێوه‌یه کوڕانی مێگه‌لی هان ده‌دا که له‌گه‌ڵ ژنانی ميگه‌له‌کانی تر پێوه‌ندی سێکسی بگرن، به‌ڵام کوڕان باوکیان به سته‌مکار ده‌زانی. سه‌رئه‌نجام کوڕانی ده‌رکراو له مێگه‌ل باوکیان کوشت و گۆشته‌که‌یان خوارد و به‌مجۆره کۆتای‌یان به باوکسالاری هێنا.
"تۆتم" به‌پێی پێناسه‌ی فرۆید، هێمای هه‌ر کام له گرووپه‌کانی نێو هۆزێکه. تۆتم که زۆر جار لاوێک بوو، به‌خه‌ستی رێزی لێده‌گیرا و په‌رستش ده‌کرا و "تابوه‌کان" کوشتن و خواردنی ئه‌ویان قه‌ده‌غه ده‌کرد؛ به‌ڵام له هه‌ندێ کاتی تایبه‌ت دا، ئه‌ندامانی گرووپ به نه‌ریتێکی تایبه‌ت تۆتم یان ده‌کوشت و له گۆشته‌که‌یان ده‌خوارد. فرۆید ئه‌م کاره به دووپات کردنه‌وه‌ی کوشتنی باوکی مێگه‌لی سه‌ره‌تایی و خواردنی جه‌سته‌ی ده‌زانێ. فرۆید به شیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هێمای دووپاته له خه‌ونی مناڵان دا و لێکدانه‌وه‌ی ترس و سامی ئاوان به‌م ئاکامه گه‌یشت که ئاژه‌ڵان له خه‌ونی مناڵاندا هێمای باوکن و ئاژه‌ڵی تۆتمیش هێمای باوکی مێگه‌له. ئه‌م بۆچوونه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی فرۆید له‌مه‌ڕ دیدگای "دوالیستی" مناڵی کوڕ ده‌رباره‌ی باوکی هاوده‌نگی هه‌یه: تۆم به‌هۆی تابوه‌کانه‌وه رێزی لێده‌گیرێ و له مه‌ترسی ده‌پارێزرێ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ده‌کوژرێ؛ باوکیش هاوکات هه‌م رێزی لێده‌گرن هه‌م رقیان لێ هه‌یه.
[19] داستایۆڤسکی به ستراخۆفی هاوڕێی گوتبووی پاش هه‌ر حاڵه‌تێکی سه‌رع، به‌مهۆیه زویرتر ده‌بێ و خه‌م دایده‌گرێ چونکه هه‌ست به گوناهێکی نادیار ده‌کاو تاوانێکی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه که ئازاری ده‌دات. ئوه به وتنی ئه‌م شته، ناوه‌رۆک و مانای نه‌خۆشییه‌که‌ی به باشترین شێوه باسکرد. کاتێ که‌سێک به‌مجۆره خۆی به تاوانبار ده‌زانێ، ده‌روونشیکاری هه‌ندێ نیشانه‌ی "دۆخی ده‌روونی" له‌ودا ده‌بینێ و تێده‌کۆشێ تا تاوانی نادیار بۆ هه‌ست روون بکاته‌وه. ["دۆخی ده‌روونی" (psychical reality) چه‌مکێکه که فرۆید بۆ راڤه‌کردنی هه‌ستی تاک له‌مه‌ڕ راست‌بوونی ئه‌ندێشه و ویست و ترسی خۆی له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ راستیه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه، به‌کاری دێنێ.]
[20] به‌پێی تیۆری "دووپات بوونه‌وه‌ی ره‌وتی گه‌شه" (recapitulation)، هه‌ر گیاندارێک له پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی خۆی دا هه‌ر ئاو قۆناغانه یه‌ک له دوای یه‌ک دووپات ده‌کاته‌وه که پێشینیانی تێپه‌ڕیان کردووه.
[21] ئه‌و به‌ربه‌ستانه که "بان خود" به‌سه‌ر مه‌یلی غه‌ریزی دا ده‌یسه‌پێنێ، به "چه‌پاندن" (inhibition) پێناسه ده‌کرێت.
[22] فرۆید ئاماژه به ئه‌فسانه‌یاکی کۆن ده‌کات که بنه‌مای شانۆنامه‌ی ئۆدیپ شا پێکدێنێ. به‌پێی ئه‌م ئه‌فسانه، دێوێک به‌ناوی ئه‌بولهه‌ول سه‌ر رێگای شاری تێبێتی گرتووه و هه‌ر که‌س به‌وێ دا تێده‌په‌ڕێ مه‌ته‌ڵێکی لێده‌پرسێ. ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شار به‌هۆی وه‌ڵامی نادروست به ده‌ست ئه‌بولهه‌ول ده‌کوژرێن، تا ئه‌وه که ئودیپ ده‌گات و وڵامی دروست ده‌داته‌وه و ئه‌بولهه‌ول ده‌کوژێ و خه‌ڵک وه‌ک پاشای تێبێت هه‌ڵیده‌بژێرن. پاشان له‌گه‌ڵ شاژنی شار زه‌ماوه‌ند ده‌کات. دوای چه‌ند ساڵێک شار تووشی وشکساڵی ده‌بێت و ئودیپ داوای یارمه‌تی له غه‌یبزانی شار ده‌کات. غه‌یبزان به ئودیپ ده‌ڵێ وشکساڵی به‌هؤی رقی خودایان له سزانه‌درانی بکوژی لائیوس (پاشای پێشوی شار و هاوسه‌ری شاژن) بووه. به‌مهۆیه، ئۆدیپ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژی پاشای پێشوو گه‌ڕان ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی حه‌په‌ساندا تێده‌گات که خۆی کوڕی پاشای پێشووی تێبێته و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جادووگه‌ران وتبوویان چاره‌نووسی ئه‌م کوڕه وایه که پاش گه‌وره‌بوون باوکی خۆی بکوژێ، له بیابان وێڵیان کردبوو تا بمرێ، به‌ڵام به‌هۆی شوانێک رزگار کرا و شا و شاژنی شارێکی‌تر به‌ناوی کورینتوس ئه‌ویان وه‌ک کوڕی خۆیان قه‌بووڵ کرد. له‌وێش کاتێ به ته‌مه‌نی تازه‌لاوی گه‌یشت جادووگه‌ران وتیان له چاره‌نووسی دایه که باوکی خۆی بکوژێ و له‌گه‌ڵ دایکی زه‌ماوه‌ند بکات. له راستیدا ئۆدیپ به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی که شا و شاژنی کورینتوس دایک و باوکی راسته‌قینه‌ی ئه‌ون، ئه‌و شاره‌ی به‌جێدێڵێ و رێگه‌ی تێبێتی ده‌گرێته‌به‌ر. ئۆدیپ به‌ر له گه‌یشتن به ئه‌بولهه‌ول، به لائیوس (باوکی واقعی خۆی و پاشای تێبێت) ده‌گاو و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ له شه‌ڕێک دا ده‌یکوژێ. به‌مجۆره ئۆدیپ تێده‌گات که هاوسه‌ری ئێستای دایکی خۆیه و له کۆتایی شانۆکه‌دا چاوه‌کانی خۆی کوێر داکات و خۆی سزا ده‌دات.
[23] فرۆید چه‌مکی "خۆشه‌یدایی" (narcissism) بۆ که‌سانێکی ده‌روونپشێو به‌کار ده‌بات که به‌خه‌ستی شه‌یدای خۆیان ده‌بن. مه‌به‌ستی فرۆید له خۆشه‌یدایی "جێگیرکراو" (displaced) ئه‌وه‌یه که له‌م بابه‌ته‌دا داستایۆڤسکی شه‌یدای که‌سێک بووه که چند توخمێک له که‌سێتی ئه‌وی تێدایه.
[24] "خولیا" (mania) به شه‌وق و هه‌یه‌جانی زۆر و شێتانه، گه‌شبینی بێ ئه‌قڵانه، بێ ئۆقره‌یی و ئاخاڤتنی شێواو ده‌وترێ.
[25] "پاساودان" (rationalization) جۆرێک مکانیزمی به‌ره‌نگارییه که تاک بۆ شیاو پیشاندانی هه‌ست و ره‌فتاری خۆی، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌قڵانی دێنێته‌وه. فرۆید پێی وابوو که مرۆڤ به په‌نا بردن بۆ پاساودان، له‌راستیدا ناوشیارانه تێده‌کۆشێ حاشا له‌وه بکات که هه‌ست و ره‌فتاری له خواستی چه‌پێندراو سه‌رچاوه ده‌گرن.
[26] داستایۆڤسکی له یه‌کێ له نامه‌کانی دا ده‌نووسێ:"گرنگ خودی یارییه‌که‌یه. سوێند ده‌خۆم که قه‌ت به ته‌مای بردنه‌وه‌ی پووڵ نیم، ئه‌گه‌رچی خودا‌ش ده‌زانێ که زۆر پێویستم پێ هه‌یه."
[27] هه‌میشه ئه‌ونده درێژه‌ی به قومار ده‌دا تا هه‌ست و نیستی بدۆڕێنێ و به‌ته‌واوی په‌رپووت بێ. ته‌نیا کاتێ که به ته‌واوی ده‌یدۆڕاند، سه‌رئه‌نجام دێ‌و له ده‌روونی ده‌رده‌چوو و جێگای خۆی به بلیمه‌تی داهێنه‌ر ده‌دا."
[28] "وه‌سواس" (obsession) یان ختۆره‌ی زه‌ینی به بیرێک ده‌وترێ که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ مێشک سه‌رقاڵ ده‌کا و مرۆڤ ناتوانێ له ده‌ستی رزگار بێت.
[29] مۆنتی کارلۆ به‌شێکی بچووکی مۆناکۆیه که کازینۆ و قومارخانه‌کانی ناوبانگی جیهانی هه‌یه.
[30] "مه‌یلی ئاگرین" (compulsion) خواستێکی ده‌روونی سنووربه‌زێنه که مرۆڤ ده‌زانێ نادروسته و ره‌نگه نه‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات.
[31] مه‌به‌ستی فرۆید ئه‌وه‌یه که بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن مناڵ ده‌ست له ئه‌ندامی زاوزێی بدات، پێی ده‌ڵێن "به‌و شوێنه‌ت یاری مه‌که." به رای فرۆید، به‌کارهێنانی وشه‌ی "یاری" لێره‌دا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که بێژه‌ری وشه‌که به‌شێوه‌ی ناوشیارانه له‌نێوان قومار و ده‌ستپه‌ڕ دا نزیکییه‌ک ده‌بینێ.
[32] "دامرکانی سێکسی خۆبزوێنه‌رانه" (auto- erotic satisfaction) یان خۆبزواندنی سێکسی (auto- eroticism) چه‌مکێکه که فرۆید بۆ راڤه‌کردنی گه‌شه‌ی سێکسی مناڵ به‌کاری دێنێ. به‌پێی تیۆری فرۆید، مناڵ له "قۆناغی زارکی" (oral phase) گه‌شه‌ی خۆیدا، به دایک و شیری مه‌مکی به‌ستراوه، به‌ڵام دواتر به هه‌ندێ تێکۆشان وه‌ک جاوینی شته‌کان یان مژینی ئه‌نگوستی خۆی، خۆی رازی ده‌کات. فرۆید چۆنیه‌تی دامرکانی نیازه‌کانی مناڵ له‌م قۆناغانه‌دا له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتی ئه‌و له گه‌وره‌ساڵی دا لێکده‌به‌ستێ.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر