چه‌مکى رۆشنگه‌رى
تیۆدۆر ئادورنۆ- ماکس هۆرکهایمێر
و: هادى محه‌مه‌دى
ئاماژه: بێگومان دیالکتیکى رۆشنگه‌رى گرنگترین و به‌ناوبانگترین ده‌سکه‌وتى تیۆریکى مه‌کته‌بى فرانکفۆرت و تیۆرى ره‌خنه‌گرانه‌یه. ئه‌م کتێبه که له درێژه‌ى جه‌نگى دووهه‌مى جیهانى دا له ئه‌مریکا نووسرا، یه‌که‌م جار ساڵى 1947 له ئه‌مستردام چاپ کرا. نووسه‌ران له راڤه‌کردنى به‌رهه‌مه‌که‌ى خۆیاندا ده‌ڵێن: "ئامانجى ئێمه شیکردنه‌وه‌ى ئه‌م خاڵه بوو که بۆچى مرۆڤ له‌جیاتى گه‌یشتن به دۆخێکى به‌ڕاستى ئینسانى، زیاتر و زیاتر له ناخى وه‌حشیگه‌رى دا نوقم ده‌بێ."
به‌ڵام له راستیدا ئه‌م کتێبه له سنوورى نرخاندنى کاره‌ساته‌کانى سه‌ده‌ى بیسته‌م واوه‌تر ده‌چێ و به شێوه‌ى قووڵ و کۆنکرێت باسى له‌دایکبوونى مێژووى رۆژاوا و سه‌رهه‌ڵدانى سوژه‌ى ئینسانى ده‌کات که له جه‌رگه‌ى خه‌بات له‌ئاست هێزه سروشتییه‌کان و به مه‌به‌ستى زاڵبوون له‌سه‌ر سروشت، یه‌که‌م جار له قاڵبى ئه‌فسانه (mythos)دا ده‌رده‌که‌وێ. دیالکتیکى رۆشنگه‌رى ده‌ریده‌خات که چۆن رۆشنگه‌رى وه‌ک ئه‌قڵانیکردنى سروشتى ده‌روون و بێروون، خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فسانه.
پێوه‌ندى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر سروشتدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه یان دووهه‌مین سروشت دا، پێوه‌ندى گیانپاراستن له‌گه‌ڵ گیان روخاندن و هتد له قاڵبى ئه‌خلاقى رۆشنگه‌رى دا، پێوه‌ندى ئه‌قڵانیه‌تى داب و نه‌ریتى قوربانى و یاساى ئاڵووێر له قاڵبى پێکهاته‌ى ده‌سه‌ڵات دا و، راڤه‌کردنى فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌رستى وه‌ک جیلوه‌ى مێژوویى ئه‌قڵ ئامێرى، هه‌ندێ له چه‌مکه‌کانى تر‌ى ئه‌م کتێبه پێکدێنن.
به راى یورگێن هابرماس وتارى "چه‌مکى رۆشنگه‌رى" کاکڵى سه‌ره‌کى ئه‌م کتێبه پێکدێنێ. له وه‌رگێڕانى ئه‌م وتاره (چه‌مکى رۆشنگه‌رى) دا له‌م دوو سه‌رچاوه که‌ڵکم وه‌رگرتووه:
1) ارغنون، فصلنامه فرهنگى، ئه‌دبى، هنرى شماره‌هاى 11 و 12 پاییز و زمستان 1375 ص‌ص 211- 255. که له‌م ده‌قه ئینگلیسیه وه‌رگیراوه:
T. W. Adorno and M. Horkheimer، Dialectic of Enlightenment، trans. J. Coming، Continuum publishing Company، New York، 1955.
2) دیالکتیک روشنگرى، تئودور ادورنو/ ماکس هورکهایمر، ترجمه مراد فرهادپور، نشر گام ن‌و، تهران 1384، که له‌م ده‌قه ئینگلیسیه وه‌رگێڕدراوه:
T. W. Adorno and M. Horkheimer، Dialectic of Enlightenment، Philosophical Fragments، trans. E.Jephcott، Stanford university press، California، 2002.
هه‌روه‌ها هه‌رکات تووشى کێشه و ئاڵۆزى هاتووم له دیکشێنرى ئینگلیسى و فارسى که‌ڵکم وه‌رگرتووه.
وه‌رگێڕ
رۆشنگه‌رى، به ماناى گه‌شه‌ى ئه‌ندێشه، به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه، به‌رده‌وام تێکۆشاوه تا مرۆڤ له کۆت و به‌ندى ترس و سام رزگار بکا و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رى مرۆڤ بچه‌سپێنێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ که گۆى زه‌وى به‌ته‌واوى روناک بۆته‌وه، هه‌ر پرشنگى سه‌رکه‌وتووانه‌ى کاره‌سات و مه‌رگه‌ساته تیشک ده‌هاوێ. به‌رنامه‌ى رۆشنگه‌رى بریتی بوو له پاککردنه‌وه‌ى جیهان له سێحر و ئه‌فسوون، سڕینه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خه‌یاڵات به زانست و ئپیستمه. فرانسیس بیکێن، "باوکى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌زموونى (ئێمپریزم)"، پێشتر ئه‌م چه‌مکانه‌ى باس کردبوو. ئه‌و سوکایه‌تیى به وته‌بێژان و لایه‌نگرانى نه‌ریت (ترادیسیۆن) ده‌کرد، یانى ئه‌و که‌سانه که ئیمانیان له‌جیاتى ئپیستمه دانا و شک و گومان و و‌ڵامى رۆشنیان بۆ گرنگ نه‌بوو. به‌ڕاى بیکێن هه‌موو ئه‌مانه له‌مپه‌رى "پێوه‌ندى پیرۆزى نێوان زه‌ینى مرۆڤ و گه‌وهه‌رى شته‌کان" بوون و ده‌بوونه هۆى ئه‌وه که مرۆڤ نه‌توانێ زانست و تێگه‌یشتنى خۆى به‌کاربێنێ و دۆخى ژیانى، باش و ته‌با بکات. به راى بیکێن داهێنانه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه، تێکنۆلۆژى چاپ، تۆپخانه و قوتبنوێن (compass)، دۆخى دنیایان به‌ته‌واوى گۆڕى، تێکنۆلۆژى چاپ له گه‌شه‌ى زانست و مه‌عریفه‌دا وه‌رچه‌رخانێکى پێکهێنا، تۆپخانه یاساکانى جه‌نگى ژێراوژوور کرد و، کامپه‌س له ده‌ریاوانى و بازرگانى دا شۆڕشێکى خولقاند، بیکێن پێى وایه هه‌موو ئه‌مانه ئاکامى به‌خت و شانس بوون نه‌ک تۆژینه‌وه‌ى سیستماتیک له‌مه‌ڕ سروشت. زانست و ئپیستمه‌یه‌ک که به‌هۆى وه‌ها تۆژینه‌وه‌یه‌ک به‌رهه‌م ده‌هات، جگه له‌وه که به‌ده‌ر له کاریگه‌رى سامان و ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵکوو هێژمونى مرۆڤى به‌سه‌ر سروشت دا ده‌سه‌لماند: "که‌وابوو ئیتر گومانى تێدا نییه که ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رى مرۆڤ له خه‌زێنه‌ى ئپیستمه دایه، خه‌زێنه‌یه‌ک پڕ له زێڕ و گه‌وهه‌رى بێ ئه‌ژمار که نه سروه‌تى پاشاکان ده‌توانێ بیکڕێ و نه ده‌سه‌ڵاتیان ده‌توانێ داگیر و ده‌سته‌مۆى بکات. نه جاسوس و سیخوڕانیان ئه‌م گه‌وهه‌رانه ده‌ناسن و نه ده‌ریاوان و داهێنه‌رانیان، شوێنی ده‌زانن. ئێستا ئێمه له بوا‌رى بیر و بڕوا دا سه‌روه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى سروشتین، به‌ڵام له بوا‌رى زه‌خت و پێویستى دا، ملکه‌چ و پێڕوى ئه‌وین: به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نوێگه‌رى و داهێنان دا پێره‌ویمان له‌و بکردایه، ئه‌وجار به یارمه‌تى پراتیک به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵ ده‌بووین."
دیدگاى بیکێن، به‌پێچه‌وانه‌ى نامۆبوونى له‌گه‌ڵ ماتماتیک، له‌گه‌ڵ ئه‌و دیدگا زانستییه که پاش ئه‌و زاڵ بوو، سازگار بوو. ئه‌و "پێوه‌ندییه پیرۆزه‌ى" نێوان زه‌ینى مرۆڤ و گه‌وهه‌رى شته‌کان که مه‌به‌ستى بیکێن بوو، نیشانه‌ى پێوه‌ندێکى باوکسالارانه‌یه: زه‌ینى مرۆڤ، که به‌سه‌ر پڕوپووچ دا زاڵ ده‌بێت، ئێستا ده‌بێ به‌سه‌ر سروشتى پاککراوه له ئه‌فسوون دا حکومه‌ت بکات. ئپیستمه، که هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاته، هیچ سنوور و که‌وشه‌نێک ناناسێت: چ له کویله‌کردنى بوونه‌وه‌ران دا و، چ له ملکه‌چى له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتداران. ئپیستمه به بێ گرنگیدان به ته‌بارى خاوه‌نکاران به‌ته‌واوى له خزمه‌تى ئه‌وان دایه، وه‌ک چۆن له هه‌رێمى ململانێ و کارخانه‌دا هه‌میشه له ئامانجى ئابوورى بورژوایى پێڕه‌وى ده‌کات. پاشاکانیش، رێک به ڕاده‌ى بازرگانان، به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ تێکنۆلۆژى کونترۆڵ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئابوورى رووله گه‌شه‌ى هاوجووتى ئه‌م تێکنۆلۆژییه دیموکراتیک بێت، ئه‌میش دیموکراتیکه. تێکنۆلۆژى، گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکى ئه‌م ئپیستمه پێکدێنێ. ئامانجى تێکنۆلۆژى به‌رهه‌مهێنانى چه‌مک و وێنه‌کان، یان رۆشنبینى پیرۆز نییه، به‌ڵکوو ئامانجى ئه‌و بریتییه له مێتۆدى رووتاندنه‌وه‌ى کار و سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى تر. ئه‌و "هه‌موو گه‌وهه‌ره‌ى" که به وته‌ى بیکێن، له خه‌زێنه‌ى ئپیستمه دا "پاشه‌که‌وت" کراون، ته‌نیا وه‌ک که‌ره‌سه و ئامێرى په‌تین: رادیۆ وه‌ک ده‌زگاى چاپى پێشکه‌وتوو، فڕۆکه‌ى جه‌نگى وه‌ک فۆرمى کارامه‌ترى تۆپخانه، رادار و کونترۆڵ له دووره‌وه، وه‌ک قوتب نوێنى باشتر. مرۆڤه‌کان ده‌یانه‌وێ مێتۆدى به‌کارهێنانى سروشت بۆ زاڵبوونى ته‌واو به‌سه‌ر سروشت و مرۆڤه‌کان دا بناسن و فێرى ببن. بێجگه له مه هیچ ئامانجێکى تر له ئارادا نییه. رۆشنگه‌رى به توندوتیژى و خه‌مساردى بۆ خۆى، دوا نیشانه‌کانى وشیاربوونه‌وه‌ى خۆى نابووت کردووه. ته‌نیا ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه که به توندوتیژى له‌گه‌ڵ خۆى مامه‌ڵه ده‌کات، ده‌توانێ سه‌خت و شێلگیر بێ و ئه‌فسانه‌کان تێک‌بشکێنێ. له ئاست سه‌رکه‌وتنى سوبژکتیڤیته‌ى ئه‌مڕۆ که به‌پێى دۆخى واقێع (factual) پێکهاتووه، ته‌نانه‌ت ره‌نگه رێبازى نومینالیستى بیکێنیش داکۆکى له متافیزیک بکا و سه‌رئه‌نجام بکه‌وێته به‌ر ئه‌و تێزه‌وه که بیکێن له‌مه‌ڕ نرخاندنى لوتبه‌رزى پووچى فه‌لسه‌فه‌ى سکۆلاستیک ده‌رى کردبوو. ده‌سه‌ڵات و ئپیستمه هاومانا و هاوتان. بۆ بیکێنیش وه‌ک لوتێر "ئپیستمه‌یه‌ک که مه‌به‌ستى ته‌نیا پێکهێنانى ره‌زامه‌ندى مرۆڤ بێت وه‌کوو که‌نیزێکى ده‌ربارییه که ته‌نیا بۆ له‌زه‌تى سێکسه نه‌ک بۆ سه‌مه‌ردان و زاوزێ." خولیاى ئپیستمه هه‌ر هه‌مان "پراتیک" یان پرۆسه‌ى کارامه‌یه، نه‌ک "ره‌زامه‌ندییه‌ک که خه‌ڵک به هه‌قیقه‌ت پێناسه‌یان کردووه." "ئامانج و بوار و ئه‌رکى راسته‌قینه‌ى ئپیستمه نه وته‌ى باش و پڕمانایه و نه به‌ڵگه و دۆکیۆمێنتى شیاو،" به‌ڵکوو له بناغه‌دا بریتییه له "پراتیک و کاریگه‌رى و، دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و توخم و پرسه تایبه‌تانه که پێشتر شاراوه بوون، به مه‌به‌ستى گه‌شه و ئاسایشى ژیانى مرۆڤ." بڕیاره که ئیتر نه ره‌مز و رازێک له کارا بێ و، نه خواستێک بۆ دۆزینه‌وه‌ى ره‌مز و رازه‌کان.
سڕینه‌وه‌ى ئه‌فسوون له جیهان، یانى بنبڕکردنى گیانگه‌رایى (animism). گه‌زنه‌فون گاڵته به زۆرێک له ئیزه‌دان ده‌کات، چوونکه ئه‌وان ته‌نیا داهۆڵى ئه‌و مرۆڤانه‌ن که وانیان خولقاندووه، تێکه‌ڵاوێکن له‌و شه‌ڕ و دیاردانه‌ى که له مرۆڤ دایه. ئه‌ڵبه‌ت نوێترین قوتابخانه‌ى لۆژیکیش وشه‌کانى زمان - به‌وهۆیه که هه‌ست و سۆزى مرۆڤ کارى تێکردوون- ره‌ت ده‌کاته‌وه و وشه‌کان به سکه‌ى درۆینه ده‌زانێ که باشتر وایه دراوێکى په‌سیڤ له‌جێى ئه‌و دابنرێ. دنیا ده‌بێته دۆزه‌خ و لێکدراو و سه‌نتێز (synthesis) ده‌بێته رزگارى. ده‌ڵێن که گیاندارى توتێم، خه‌ونى غه‌یبگۆیان و ئایدیاى ره‌ها هه‌موو یه‌ک شتن. مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به زانستى نوێ، هه‌ر جۆره مانایه‌کى وه‌لاناوه. فرمولى له‌جیاتى چه‌مک و مانا داناوه و، ئه‌گه‌ره و یاساى له‌جیاتى هۆکار و بزوێنه‌ر. له راستیدا چه‌مکى هۆکار- هۆکرد دوا چه‌مکى فه‌لسه‌فى بوو که وه‌ک پێوه‌رى نرخاندنى زانست به‌کار ده‌برا: چونکه له‌نێو هه‌موو ئایدیا کۆنه‌کان دا، هۆکارێتى (causality) تاقه چه‌مک بوو که هێشتا له‌ئاست نرخاندنى زانستى خۆى ده‌بوارد. پێناسه‌کردنى گه‌وهه‌ر و چۆنێتى، پراتیک و ره‌نج، بوون و هه‌ستى، به‌جۆرێک که له‌گه‌ڵ بارودۆخى سه‌رده‌م سازگار بێت، یه‌کێ له هه‌وڵه بنه‌ماییه‌کانى فه‌لسه‌فه‌ى پاش بیکێن بوو. به‌ڵام زانست سه‌ربه‌خۆ له‌م چه‌مکانه درێژه‌ى به کارى خۆى ده‌دا. ئه‌م چه‌مکانه وه‌ک بوته‌کانى شانۆیى (idola theatric) متافیزیکى کۆن تووڕ دران و سه‌رئه‌نجام رایانگه‌یاند که ئه‌م چه‌مکانه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى کۆنیشدا ته‌نیا توخم و هێماى ده‌سه‌ڵاته‌کانى پێش مێژوو بوون. له‌و سه‌رده‌مه دێرینه‌دا، تانوپۆى ژیان و مه‌رگ له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌کان لێکئاڵابوون و به‌هۆى ئه‌فسانه‌کان ژیان و مه‌رگ راڤه ده‌کران. ئه‌و چه‌مکانه‌ى که فه‌لسه‌فه‌ى رۆژاوا به‌هۆى ئه‌وانه‌وه روانگه‌ى خۆى له نه‌زمى تاهه‌تایى سروشت پێناسه ده‌کرد، چه‌ند خاڵێکیان [له سه‌ر نه‌خشه‌ى ئه‌ندێشه‌ى مرۆڤ] دیارى ده‌کرد که پێشتر جیگاى خودایان و که‌سێتى نێو ئه‌فسانه‌کان بوون. ساتى گواستنه‌وه [له که‌سێتى ئه‌فسانه‌یى بۆ چه‌مکى فه‌لسه‌فى] له گه‌ردوونناسى (کۆسمۆلۆژى) بیرمه‌ندانى پێش سوقرات دا پارێزراوه و تۆمار کراوه. ئاو، گه‌وهه‌رى تاک، ئاگر و هه‌وا، که له روانگه‌ى ئه‌م بیرمه‌ندانه‌دا به ماده‌ى سه‌ره‌تایى سروشت ده‌زانران، له راستیدا هه‌مان فۆرمى ئه‌قڵانیکردنى مێتۆدى تێگه‌یشتنى ئه‌فسانه‌یین. راست وه‌ک چۆن دیمه‌نه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانى ژیان له دڵى ئاو یان خاک – له ده‌ڤه‌رى روبارى نیل بۆ شارستانیه‌تى یۆنان گوێزرانه‌وه- به‌هۆى ئه‌م گه‌ردوونناسیانه‌وه وه‌ک توخم و بنه‌ماى به زیندووزانینى] ماده‌کان ده‌رکه‌وتن، کۆى په‌ریان و ئه‌هریمه‌نانى ئه‌فسانه‌ییش له په‌یکه‌رى په‌تى زاتى ئه‌نتۆلۆژیکى دا، خه‌سڵه‌تى فکرى و لۆژیکییان به‌خۆوه گرت. سه‌رئه‌نجام، ته‌نانه‌ت خودایانى باوکسالارى ئۆلۆمیش له په‌رده‌ى ئایدیاکان یان ئایدیاى ئه‌فلاتوونى دا له لۆگۆسى فه‌لسه‌فى دا تێکه‌ڵاو بوون. به‌ڵام رۆشنگه‌رى ده‌سه‌ڵاته ئه‌فسانه‌ییه کۆنه‌کانى له‌دیو سیماى ئه‌فلاتوونى و ئه‌ره‌ستوویى متافیزیک دا ناسییه‌وه و ئه‌م بانگه‌شه‌یه که گشته‌کان (universals) بۆ هه‌قیقه‌ت به‌سودن، وه‌ک پڕوپووچ ره‌ت کرده‌وه. رۆشنگه‌رى له‌ودیو سه‌رچاوه‌ى چه‌مکه گشتییه‌کان دا، ترس و سام له رۆحه ئه‌هریمه‌نیه‌کانى ناسییه‌وه، ئه‌و رۆحانه‌ى که مرۆڤه‌کان تێکۆشابوون له قاڵبى نه‌ریت و په‌رستشى ئه‌فسوونى دا به‌رجه‌سته‌یان بکا و به‌مجۆره دۆخى سروشت بگۆڕێ. به‌ڵام بڕیار بوو له‌مه به‌دوا، ماده رام بکرێت، به بێ هیچ وه‌همێک له‌مه‌ڕ وزه ناوکییه‌کانى یان خه‌سڵه‌ته شاراوه‌کانى. به راى رۆشنگه‌رى هه‌ر شتێ له‌گه‌ڵ یاسا و رێساى مه‌زنده و سودمه‌ندى سازگار نه‌بێت، پرسێکى گوماناوییه. تا هه‌ر کاتێ رۆشنگه‌رى بتوانێ، سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر جۆره سه‌رکوتى ده‌ره‌کى، په‌ره‌بستێنێ، رکێف ناکرێ. به‌ڵام له درێژه‌ى ئه‌م پرۆسه‌دا، رۆشنگه‌رى به ئایدیا و ئه‌ندێشه‌کانى خۆیه‌وه له‌مه‌ڕ مافى مرۆڤ وه‌ک یاساکانى ئه‌ندێشه‌ى که‌ونارا مامه‌ڵه ده‌کات. هه‌ر جۆره به‌ره‌نگارییه‌کى فکرى که له‌سه‌ر رێگاى ده‌رکه‌وێت ته‌نیا وزه‌ى زیاترى پێده‌دات هۆى ئه‌م شته‌ش ئه‌وه‌یه که رۆشنگه‌رى بوونى خۆى له ئه‌فسانه کۆنه‌کان دا ده‌ناسێته‌وه. هه‌موو ئه‌فسانه‌کان که بۆ دژایه‌تى رۆشنگه‌رى رێک ده‌خرێن، له درێژه‌ى ره‌وتى به‌ره‌نگارى له‌ئاست ئه‌ودا وه‌ک به‌ڵگه و داکیۆمێنتى ئه‌قڵى ده‌رده‌که‌ون و به‌مهۆیه‌وه وه‌ک بنه‌ماى ئه‌قڵانیه‌تى له ئه‌فسانه ته‌کێندراو، که به‌وبۆنه‌وه رۆشنگه‌رى سه‌رزه‌نشت ده‌که‌ن،
ته‌سلیم ده‌بن. رۆشنگه‌رى پاوانخواز (totalitarian) و سه‌ره‌ڕۆه.
رۆشنگه‌رى هه‌رده‌م پێى وابووه که بڕوا به مرۆڤشێوه‌یى (anthropomorphism) و دیهاوێژى [چه‌مک و وێنه] زه‌ینیه‌کان بۆ ده‌ڤه‌رى سروشت، تێزى بنه‌ڕه‌تى ئه‌فسانه‌یه.[1] له‌م روانگه‌وه، کار و بارى متافیزیکى، رۆحه‌کان و ئه‌هریمه‌نان، هه‌موویان دیمه‌نى ئاوێنه‌یى ئه‌و مرۆڤانه‌ن که له دیارده سروشتییه‌کان ده‌ترسێن. به‌پێى ئه‌ندێشه‌ى رۆشنگه‌رى ده‌توانین زۆرێک له سیما ئه‌فسانه‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک سه‌رچاوه، له‌گه‌ڵ زه‌ین (سوژه)ى مرۆڤى، ببه‌ستینه‌وه. و‌ڵامى ئودیپ به پرسى ئه‌بولهه‌ول[2]: "و‌ڵامى پرسه‌که مرۆڤه"، هه‌مان و‌ڵامى رۆاڵه‌تى رۆشنگه‌رییه که به‌رده‌وام وه‌ک زانیارى ئاراسته ده‌کرێ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه که ئه‌مه و‌ڵامى کام پرسیار بێت: نموونه‌یه‌ک له ماناى واقعى، جۆرێک نه‌زمى نمونه‌یى (schematic)، ترس له هێزه‌کانى ئه‌هریمه‌نى، یان هیوا به رزگارى. رۆشنگه‌رى له پێشدا، ته‌نیا ئه‌و شتانه وه‌ک بوو یان رووداو ده‌ناسێته‌وه که بکرێت یه‌ک بخرێن. ئامانجى رۆشنگه‌رى سیستمێکه هه‌موو که‌س و هه‌موو شته‌کان ده‌گرێته‌وه. هه‌ر دوو ره‌وتى راسیۆناڵیست و ئێمپریست له‌م پرسه‌دا کۆکن. هه‌رچه‌ند ره‌نگه ره‌وته جیاوازه‌کان یاساکانیان به‌شێوه‌ى جیاواز راڤه کردبێت به‌ڵام پێکهاته‌ى زانست که به‌پێى یه‌کێتى پێکهاتووه هه‌میشه یه‌کسان بووه. تێزى بیکێن له‌مه‌ڕ پێویستى هه‌بوونى زانستێکى گشتى (una scientia universalis) سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆر بوا‌رى تۆژینه‌وه ده‌گرێته‌وه، به راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پرسه نه‌جۆشه‌کان[3] دژایه‌تى ده‌کات وه‌ک پێوه‌رى گشتى (mathesis universalis) لایبنیتز له‌گه‌ڵ دیارده‌ى دابڕان. جیاوازى و فره‌چه‌شنى فۆرمه‌کان له پله و پێگه‌دا، مێژوو له دۆخى واقێع دا و، شته‌کان له [چه‌مکى ئابستراکتى] ماده‌دا به‌رته‌سک ده‌کرێنه‌وه. به‌ڕاى بیکێن هه‌بوونى چه‌ندین ئاست و پله‌ى گشتێتى، پێوه‌ندیه‌کى لۆژیکى رۆشن مسۆگه‌ر ده‌کات که بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و گوزاره ئه‌زموونیانه که به‌پێى بینین پێکهاتوون، گرێ ده‌دات. کونت دو مایستێر به‌هۆى بڕواى به بۆتى پله و پێوه‌ر (uni idole dechelle) گاڵته به بیکێن ده‌کات. لۆژیکى فۆرماڵ، رێباز و مۆدێلى سه‌ره‌کى لایه‌نگرانى یه‌کێتى زانستى بوو و مۆدێلى مه‌زنده‌یى کردنى دنیاى به رۆشنبیرانى رۆشنگه‌رى به‌خشى. ئه‌فسانه‌سازى له‌مه‌ڕ یه‌کسانى ئایدیاکان له‌گه‌ڵ ژماره‌کان، له دوا به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌فلاتوون دا، ویست و ته‌مه‌ناى زاتى هه‌موو شێوازه‌کانى ئه‌فسانه سڕینه‌وه ده‌رده‌خات: به‌مجۆره ژماره بوو به قانوون و بنه‌ماى رۆشنگه‌رى. هه‌ر ئه‌م یه‌کسانى و هاوکێشییانه به‌سه‌ر یه‌کسانى بورژوایى و سه‌وداگه‌رى کاڵاییش دا زاڵه. ئایا یاساى به‌ناوبانگى si inaequalibus aequalia addas، omnia erunia inaequalia،[4] هاوتاى یاساى به‌رابه‌رى و ماتماتیک نییه؟ ئایا دو چه‌مکى به‌رابه‌رى ئاڵووێرى (commutative)[5] و به‌رابه‌رى دابه‌شکارى (distributive) له‌گه‌ڵ هاوکێشى ماتماتیکى و ئه‌ندازه‌یى ته‌واو سازگار نییه؟" کۆمه‌ڵى بورژوایى به‌پێى یاساى هاوکێشى به‌ڕێوه‌ده‌برێ. ئه‌م کۆمه‌ڵه به گۆڕینى پرسه جیاوازه‌کان بۆ چه‌ند رێژه‌یه‌کى ئابستراکت، وایان لێده‌کات که مل به مه‌زنده کردن بده‌ن. به راى رۆشنگه‌رى هه‌ر شتێ له قاڵبى ژماره‌کان دا نه‌گونجێ، شتێکى وه‌همى و خه‌یاڵییه. نیوپۆزه‌تیڤیزمیش ئه‌م پرسانه دوور ده‌خاته‌وه بۆ ده‌ڤه‌رى شێعر. هه‌ر له پارمنیدۆس تا راسێل، دروشمى سه‌ره‌کى یه‌کێتی (unity)ـه و هه‌موویان وه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر فه‌وتانى خوداکان و چۆنیه‌تى زاتى پێداده‌گرن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌فسانانه که رۆشنگه‌رى تووڕى دان، خۆیان به‌رهه‌مى رۆشنگه‌رى بوون. تایبه‌تمه‌ندى پێشوى ئه‌ندێشه له قاڵبى ئه‌فسانه‌دا له‌مه‌ڕ رووداوه‌کان، ئێستا به‌هۆى لێکدانه‌وه‌ى زانستى پرسه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئامانجى ئه‌فسانه باس و راپۆرت و ناودێرکردنى ده‌سپێک و ئاخێزگه‌کان بوو- هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه و تۆمار کردن و شیکردنه‌وه بوو. ئه‌م ره‌وته هاوکات له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه و تۆمارکردنى ئه‌فسانه‌کان دا وزه و خێرایى زیاترى به‌خۆوه گرت. ئه‌فسانه‌کان به‌خێرایى له راپۆرت ده‌رچوون و بوون به بنه‌ما. گێڕانه‌وه‌ى چۆنیه‌تى چه‌سپانى پرسه‌کان و گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسه تایبه‌ته که ده‌بێ جادوو کارى تێبکات به‌شى جیانه‌کراوه‌ى هه‌موو جۆره داب و په‌رستنێکه. ئه‌م توخمه تیۆریکه له شێوازى په‌رستش و قوربانى کردندا، له یه‌که‌مین حه‌ماسه(epos) نه‌ته‌وییه‌کاندا بوو به توخمێکى سه‌ربه‌خۆ. ئه‌و ده‌سه‌ڵات و دیسپلینه که بیکێن وه‌ک دوائامانجى مه‌عریفه ستایشى ده‌کرد، له پێشدا، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ى تراژێدى نووسان سۆراغى بگرن، ره‌هه‌ندى به‌رچاوى ئه‌فسانه‌کان بوو. رۆحه‌کان و ئه‌هریمه‌نانى ناوچه‌یى جێگاى خۆیان به ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانى و زنجیره پله‌کانى به‌خشى. ستایش و دوعا و نزاکانى جادوگه‌ریش به قازانجى مه‌زنده و پله‌به‌ندى وردى [جۆره‌کانى] قوربانى و هێزى کارى کۆیله‌کان لابران، کارێک که به‌هۆى یاسا و ده‌ستوورى ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درا. [له‌م قۆناغه‌دا] ئیتر خودایانى ئۆلِۆمپ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توخمه سروشتیه‌کان به‌رابه‌ر نین، به‌ڵکوو هێما و نیشانه‌ى ئه‌وانن.
له شیعره‌کانى هۆمێردا، زئوس خوداى ئاسمانه، ئاپۆلۆ هه‌تاو ده‌سوڕێنێ و، هلیۆس و ئیۆس له ئێستاوه رۆڵى هێماى ده‌گێڕن. خودایان له توخمه مادیه‌کان جیاده‌بنه‌وه تا ببن به زات و گه‌وهه‌رى ماده. له‌مه به‌ولاوه، هه‌ستى به دوو به‌شى لۆگۆس (که هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى فه‌لسه‌فه تا ئاستى مۆناد بچووک ده‌بێته‌وه) و کۆماى به‌رینى بوونه‌وه‌ران و شتانى دیارده‌یى(phenomenal) دابه‌ش ده‌کرێن. ئه‌م تاقه جیاوازییه‌ى نێوان وجودى راسته‌قینه‌ى مرۆڤ و فاکت، هه‌موو جیاوازییه‌کانى دیکه قووت ده‌دات. جیهان به بێ سه‌رنجدان به‌م جیاوازییانه، ده‌بێته پێڕه‌و و پاشکۆى مرۆڤ. گێڕانه‌وه‌ى یه‌هوودى و دینى ئۆڵۆمپى له‌مه‌ڕ ئافراندنى جیهان له‌م خاڵه‌دا هاوده‌نگن: "... با مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر ماسى ده‌ریاکان و باڵنده‌ى ئاسمان و به‌سه‌ر ئاژه‌ڵان و سه‌رتاسه‌رى زه‌مین و هه‌موو گیانله‌به‌رانى زه‌مین دا حکومه‌ت بکه‌ن." "ئه‌ى زئوس، باوکى ئێمه، ده‌سه‌ڵاتى ئاسمانه‌کان هى تۆیه، ئه‌وه تۆى که به‌سه‌ر ره‌فتارى چاک و خراپى مرۆڤ و به‌سه‌ر بزاڤى گیانله‌به‌ران دا چاودێرى ده‌که‌ى، فه‌رمانى تۆ راست و ره‌وایه." "چونکه بڕیار وایه که‌سێک ئێستا به‌هۆى تاوانه‌کانى سزا بدرێت و ئه‌ویدى دواتر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆ بدزێته‌وه و قه‌ده‌رى شووم و سامناکى خودایان نه‌یگرێته‌وه، به‌دڵنییایه‌وه دیسان قه‌ده‌رى خودایى به‌ئه‌نجام ده‌گات و که‌سانى بێ تاوان له‌جیاتى تاوانى ئه‌و سزا ده‌درێن، یا منداڵه‌کانى یا به‌ره‌کانى دواتر." له‌ئاست خودایان تاقه رێگاى مانه‌وه، ملکه‌چى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. مرۆڤ به قه‌بووڵکردنى ده‌سه‌ڵات وه‌ک یاساى زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو پێوه‌ندییه‌کان دا، نرخ و به‌هاى وشیارى گیانى خۆى ده‌دات. له به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌کێتى ئه‌م ئه‌قڵه‌دا، جیاوازى نێوان مرۆڤ و خودا وه‌ک پرسێکى لاوه‌کى لێدێت. ئه‌مه خاڵێکه که هه‌ر له کاتى یه‌که‌م نرخاندنى به‌رهه‌مه‌کانى هۆمێردا، به‌ردوام ئه‌قڵ پێى له‌سه‌ر داگرتووه. خوداى داهێنه‌ر و ئه‌ندێشه یان رۆحى سیستماتیک، هه‌ر دوو وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارى سروشت لێکده‌چن. لێکچوونى مرۆڤ و خودا: یانى ده‌سه‌ڵات و هێژموونى به‌سه‌ر دنیادا، یانى دانیشتن له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانى.
ئه‌فسانه ده‌بێته رۆشنگه‌رى و سروشت ده‌بێته ئوبژه‌ى په‌تى. مرۆڤ به نرخى بێگانه بوون له‌گه‌ڵ سروشت، ده‌سه‌ڵاتى زۆرى خۆى به‌سه‌ر سروشت دا ده‌سه‌پێنێ. پێوه‌ندى رۆشنگه‌رى له‌گه‌ڵ شته‌کان، وه‌کوو پێوه‌ندى دیکتاتۆر له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کان وایه، دیکتاتۆر ته‌نیا تا ئاستێک مرۆڤه‌کان ده‌ناسێ که بتوانێ وه‌کوو ئامێر به‌کاریان بێنێ. پیاو زانستى شته‌کان تا ئاستێک ده‌ناسێ که خۆى بتوانێ بیانخولقێنێ. به‌مجۆره‌یه که [زات] "له خۆى دا" ده‌بێته زات "بۆ مرۆڤ". له درێژه‌ى ئه‌م گۆڕان و توانه‌وه دایه که گه‌وهه‌رى شته‌کان و پرسه‌کان، وه‌ک بابه‌تێک که ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رى دا زاڵ ده‌بێ، وه‌ک پرسێکى هه‌میشه یه‌کسان ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر ئه‌م یه‌کسانى و یه‌کبوونه‌یه که یه‌کێتى [زانستى] سروشت پێکدێنێ. به‌ڵام نزا و په‌رستشى جادوویى به‌ڕاده‌ى یه‌کێتى سوژه یان زه‌ین[6] له بنه‌ماى یه‌کسانى و یه‌کبوون سه‌ربه‌خۆیه. نه‌ریتى جادوویى شه‌مه‌نه‌کان له بناغه‌دا پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ با و بۆران، دوژمنانى ده‌ره‌کى، یان ئه‌هریمه‌نى شاراوه‌ى نێو جه‌سته‌ى بیماردا هه‌بوو، به‌مهۆیه پێوه‌ندى به ماتریاڵ و نموونه‌کانه‌وه نه‌بوو. ئه‌و رۆحه‌ى که جادووگه‌رى ده‌کرد، رۆحێکى تاقانه و یه‌کسان نه‌بوو، به‌ڵکوو هه‌میشه به ده‌مامک و رواڵه‌تى دینیه‌وه که هێماى فره‌چه‌شنى رۆحه‌کان بوو، گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا ده‌هات. جادوو راست نییه، به‌ڵام له جادوودا، هێشتا ده‌سه‌ڵات، به‌هۆى خۆگۆڕین و خۆنواندنى وه‌ک هه‌قیقه‌تى په‌تى، خۆى داپۆشیوه و ره‌ت نه‌کراوه‌ته‌وه، مکانیزمێک که رێگه به ده‌سه‌ڵات ده‌دات تا وه‌ک بنه‌ماى سه‌ره‌کى جیهانێک رۆڵ ببینێ که ئێستا به‌ته‌واوى رام و ده‌سته‌مۆى بووه. جادووگه‌ر لاسایى ئه‌هریمه‌نان ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌مه‌به‌ستى ترساندن یان شادکردنى ئه‌وان روخسارێکى ترسێنه‌ر یان دڵگر به‌خۆوه ده‌گرێ. ئه‌گه‌رچى ئه‌رکى ئه‌و رۆڵگێڕان و گه‌وره‌یى پێدان بوو به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز به‌پێچه‌وانه‌ى مرۆڤى مۆدێرن، نه‌یده‌وت که له‌رووى دیمه‌نى هێزێکى نادیار خولقێنراوه، هه‌مان مرۆڤ که به‌هۆى ئه‌م بانگه‌شه‌یه نێچیرگه‌ى ساده و بچووکى ده‌بێته دنیا (cosmos)ى یه‌کپارچه، که ته‌نیا نێچیرى تێدایه و هیچى تر. ئه‌مه له کاتێک دایه که مرۆڤ ته‌نیا کاتێک که له وێنه‌ى وه‌ها دیمه‌نێک خولقابێت، به ناسنامه و یه‌کێتى خۆى ده‌گات، ناسنامه‌یه‌ک که به‌هۆى یه‌کبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ویدى بزر نابێ، به‌ڵکوو مرۆڤ وه‌ک ده‌مامکێکى سه‌خت و نه‌گۆڕ، یه‌کجار و بۆ هه‌میشه به‌ده‌ستى دێنێ. به‌هۆى گه‌یشتن به‌م یه‌کێتیه‌ى رۆح و لێکبه‌ستراوه‌که‌ى، یانى یه‌کێتى سروشته، که جیاوازى و فره‌چه‌شنى خه‌سڵه‌ته‌کان ده‌فه‌وتێ. سروشتێک که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى خۆى دۆڕاندووه، وه‌ک ماتریاڵێکى خاو و بێ نه‌زم و ته‌واو پۆلینکراوى لێدێ و، رۆحیش ته‌نیا ده‌توانێ داگیر بکات – یانى یه‌کێتى و ناسنامه‌ى ده‌رهه‌ست. جادوو به‌شێوه تایبه‌ت و ده‌رهه‌ست شته‌کان ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تیغ، موو یان ناوى دوژمن رووده‌دات، به‌سه‌ر خۆشی‌دا رووده‌دات، ئاژه‌ڵى قوربانى له‌جیاتى خودا سه‌رده‌بڕێت. ئه‌م ئاڵوگۆڕه له داب و نه‌ریتى قوربانى کردن دا هه‌نگاوێک له لۆژیکى به‌ڵگاندن (discursive logic) نزیکتر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌رچى ئه‌و که‌ڵ و به‌رخه که له‌جیاتى کچ یان یه‌که‌م منداڵ قوربانى ده‌کرا، هێشتا ده‌بوو خاوه‌ن چه‌ندین خه‌سڵه‌تى تایبه‌ت بێت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌شدا ئه‌م ئاژه‌ڵه وه‌ک نوێنه‌ر و هێماى ره‌گه‌زى خۆى ده‌زانرا. خه‌سڵه‌تى نارۆشن و به‌رێکه‌وتى نمونه تایبه‌ته‌کان له‌م ئاژه‌ڵانه‌دا به‌رجه‌سته بوو. به‌ڵام پیرۆزى پرسى تایبه‌ت که به ئێره و ئێستاوه به‌ستراوه و، تاقانه‌یى بابه‌تى هه‌ڵبژێردراو بۆ قوربانى، که نوێنه‌رى چه‌ندیت خه‌سڵه‌تى تیپیک و نمونه‌یه، پرسى تایبه‌ت یان بابه‌تى هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌ى به‌رچاو و بنه‌ڕه‌تى، شاز و به‌رجه‌سته ده‌کاو له ئاڵووێردا بێ وێنه پیشانى ده‌دات. زانست کۆتایى به‌م دۆخه دێنێ. له زانست دا باسى نواندنه‌وه‌ى تایبه‌تى ناکرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک بۆ قوربانى کردن نه‌بێ، ئیدى خودا‌ش بوونى نییه. ئێستا ئه‌و پرسانه که تواناى گۆڕینه‌وه‌یان هه‌یه – یانى گۆڕینه‌وه‌ى گشتى[7] – له‌جیاتى نواندنه‌وه جێگیر ده‌بن. هه‌ر ئه‌تۆمێک نه وه‌ک نواندنه‌وه، به‌ڵکوو وه‌ک نموونه‌یه‌ک له ماده ده‌قڵیشێندرێ، که‌روێشکى شکه‌نجه‌دراوى تاقیگه شتێک ناگێڕێته‌وه، به‌ڵکوو به هه‌ڵه وه‌ک نموونه‌یه‌کى په‌تى ده‌ژمێردرێ. له به‌رئه‌وه‌ى که له زانستى پراکتیکاڵ دا هه‌موو جیاوازییه‌کان ئه‌وه‌نده بگۆڕ و بزۆزن که هه‌موو شتێک له ماده یان بابه‌تێکى تایبه‌ت دا ده‌توێته‌وه، ئوبژه یان بابه‌تى زانستیش تووشى به‌ستن ده‌بێت. له کاتێک دا که داب و نه‌ریتى قوربانى [جادوویى] سه‌رده‌مانى پێشوو به‌پێچه‌وانه‌ى نه‌گۆڕى و به‌ستوویى، له‌ڕووى جێگیرکردنى شتێک له‌جیاتى شتى دیکه، نه‌رم ونیانه و ئیمکانى هه‌یه. دنیاى جادوو ئه‌و جیاوازییانه‌ى ده‌پاراست که ئێستا ته‌نانه‌ت له ژانره‌کانى زمانیش دا ئاسه‌وارێکیان نه‌ماوه. ئێستا لێکچوونى جۆراوجۆر و فره‌چه‌شنى نێوان بوونه‌وه‌ران، به قازانجى پێوه‌ندى یان رێژه‌یه‌کى تاقانه سه‌رکوت ده‌کرێت، پێوه‌ندى نێوان سوژه یان زه‌ینێک که مانا ده‌به‌خشێ و ئوبژه یان شتێک که بێ مانایه، پێوه‌ندى نێوان ده‌لاله‌تى ئه‌قڵانى و ئامێره‌کانى ده‌لاله‌ت. له قۆناغى جادوودا، خه‌ون و دیمه‌ن ته‌نیا نیشانه و هێماى شته‌کان و پرسه‌کان نه‌بوون، به‌ڵکوو به‌هۆى ناو و لێکچوونه‌وه له‌گه‌ڵ شته‌کان پێوه‌ند ده‌دران. ئه‌م پێوه‌ندییه به‌ئه‌نقه‌ست و ئامانجدار نه‌بوو، به‌ڵکوو به‌پێى نزیکایه‌تى بوو. جادوویش وه‌ک زانست چه‌ند ئامانجێکى هه‌یه، به‌ڵام جادوو تێده‌کۆشێ تا له رێگه‌ى مایمسیس mimesis[: ته‌قلید، لاسایى]ـه‌وه به ئامانجى خۆى بگات، نه به دوورگرتن له بابه‌ته‌کان. به‌دڵنییایه‌وه جادوو به‌پێى "ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى ئه‌ندێشه" پێکنایه‌ت، ده‌سه‌ڵاتێک که گۆیا تاکى سه‌ره‌تایى وه‌ک مرۆڤى ده‌روونژاکاو به هى خۆى ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر جیاوازى بنه‌ڕه‌تى له‌نێوان ئه‌ندێشه و فاکت دا نه‌بێت [به‌پێچه‌وانه‌ى وته‌ى فرۆید] ناکرێ گرنگى زۆر به پرۆسه‌ى زینى له به‌راورد له‌گه‌ڵ فاکت دا بده‌ین. "دڵنیایى له زاڵبوون به‌سه‌ر جیهان دا" که فرۆید به بێ له‌به‌رچاو گرتنى هاوسه‌نگى مێژوویى، له‌گه‌ڵ جادوو پێوه‌ندى ده‌دات، ته‌نیا له‌گه‌ڵ فۆرمێکى ریالیستیتر له زاڵبوون به‌سه‌ر جیهاندا سازگاره که خۆى به‌رهه‌مى ئاستێکى به‌رزتر له وردبینى زانستییه. ئاڵوگۆڕى کارکردى هه‌رێمى و لۆکاڵى پزیشکى [کۆن] به تێکنۆلۆژى سه‌نعه‌تى گشتگیر، پێویستى به‌وه هه‌بوو که چه‌مک و بیرکردنه‌وه له ئوبژه و بابه‌ته‌کانى سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ش ته‌نیا به سه‌رهه‌ڵدانى خودى سازگار له‌گه‌ڵ فاکت (reality-adjusted ego) به‌دى هات.
ئه‌فسانه‌ى هه‌تاوى باوکسالار، وه‌ک گشتێتییه‌ک که له فۆرمى زمان دا په‌ره‌ى سه‌ندووه بانگه‌شه‌ى هه‌قیقه‌تێکى ده‌کرد که له باوه‌ڕى ئه‌فسانه‌یى کۆنتر بوو و ئیمانى ئه‌فسانه‌یى په‌یوه‌ست به دینى گشتى سه‌رکوت کرد، ئه‌مه خۆى جۆرێک رۆشنگه‌رى بوو که له ئاستى خۆیدا له‌گه‌ڵ هاوتاى فه‌لسه‌فى خۆى ته‌واو جووت بوو. پاشان سه‌رده‌مى سزادان گه‌یشت. ئه‌فسانه‌سازى به ده‌ستى خۆى پرۆسه‌ى بێ کۆتایى رۆشنگه‌رى به‌رێخست، پرۆسه‌یه‌ک که له درێژه‌ى ئه‌ودا هه‌موو دیدگایه‌کى تیۆریکى کۆنکرێت، چه‌ندین جار به‌هۆى پێویستى حه‌تمى، له‌ئاست ئه‌م ره‌خنه روخێنه‌ره‌دا که بێجگه له بیر و باوه‌ڕ هیچیتر نین سوژده‌یان برد، تا سه‌رئه‌نجام هه‌ر چه‌مکێ له رۆح، هه‌قیقه‌ت و ته‌نانه‌ت خودى رۆشنگه‌ریش به جۆرێک جادووى ئانیمیستى ده‌زانرا. یاساى پێویستى یان قه‌ده‌رى کوشنده که قاره‌مانانى ئه‌فسانه‌ى سه‌رنگوون کرد و خۆشى سه‌رئه‌نجام وه‌ک ئاکامى لۆژیکى له ناخى بانگه‌وازى غه‌یبه‌وه چه‌که‌ره‌ى کرد، هه‌ر ئه‌و یاسایه‌یه که پاش پاڵاوتن و گه‌یشتن به پله‌ى لۆژیکى فۆرمال، نه ته‌نیا به‌سه‌ر هه‌موو سیستمێکى راسیۆناڵیستى فه‌لسه‌فه‌ى رۆژاوادا زاڵه، به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌و سیستمانه‌شى داگرتووه که به زنجیره پله‌ى خودایان ده‌ست پێده‌کا و، له ئاوابوونى هه‌میشه‌یى بوته‌کاندا، ناوه‌رۆکێکى یه‌کپارچه و هه‌رده‌م یه‌کده‌ست ئاراسته ده‌کات: رق و تووڕه‌یى له‌ئاست که‌مبوونى پارێزکارى. رێک وه‌کچۆن ئه‌فسانه‌کان له پێشدا رۆشنگه‌رى گارانتى ده‌که‌ن، رۆشنگه‌ریش هه‌نگاو به هه‌نگاو زیاتر له ئه‌فسانه‌سازى دا نوقم ده‌بێت. رۆشنگه‌رى هه‌موو ناوه‌رۆک و ماتریاڵى خۆى له ئه‌فسانه‌کان وه‌رده‌گرێ، ئه‌ڵبه‌ت به مه‌به‌ستى له‌نێوبردنیان. به‌ڵام ته‌نانه‌ت وه‌ک دادوه‌ریش تلیسمى ئه‌فسانه به‌رۆکى ده‌گرێ. رۆشنگه‌رى تێده‌کۆشى تا خۆى له دادگه‌ى قه‌ده‌ر و سزادان رزگار بکات، به‌ڵام هاوکات تێزى سزادان به‌سه‌ر ئه‌م دادگایه‌دا ده‌سه‌پێنێ. له ئه‌فسانه‌کان دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که رووده‌ده‌ن، ده‌بێ سزاى روودانى خۆیان وه‌ربگرن. له رۆشنگه‌ریش دا دۆخه‌که هه‌ر وایه: دۆخى واقێع (فاکت) هه‌ر که سه‌قامگیر بوو، گرنگى و ماناى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات. بیرى پێکه‌وه‌بوونى کردار و په‌رچه‌کردار، ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رى دووپاتبوونه‌وه‌ى به‌سه‌ر دنیادا درێژه پێدا، ئه‌ویش سه‌رده‌مێک پاش ئه‌وه‌ى که مرۆڤ ئه‌م وه‌همه‌ى [بیرى جادوویى ]ره‌ت کردبۆوه که به یارمه‌تى دووپاتبوونه‌وه ده‌توانێ خۆى له‌گه‌ڵ دنیاى دووپاتکراوه یه‌کانگیر بکات و به‌مجۆره له ده‌ستى ئه‌و ده‌رباز بێت. به‌ڵام هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌مانى وه‌همى جادوویى، [بیرى] دووپاتبوونه‌وه‌ش به‌وپه‌ڕى بێ ره‌حمیه‌وه مرۆڤ له بازنه‌یه‌کى داخراودا یه‌خسیر ده‌کات – هه‌مان بازنه که مرۆڤ پێى وایه به‌هۆى به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ى له فۆرمى یاساى سروشتى دا، ئاسایشى ئه‌و وه‌ک سوژه‌ى ئازاد پێکدێنێ. تێزى گشتگیرى (immanence)، یانى راڤه‌کردنى هه‌ر رووداوێک وه‌ک دووپاتبوونه‌وه، که رۆشنگه‌رى له دژى وه‌همى ئه‌فسانه‌یى به‌کارى دێنێ، خۆى یاساى زاڵ به‌سه‌ر ئه‌فسانه دایه. ئه‌و بیره وشک و دۆگمه که ده‌ڵێ له ژێر ئه‌م ئاسمانه یه‌کڕه‌نگه‌دا هیچ شتێکى تازه نییه، چوونکه هه‌موو کارته‌کان پێشتر بینراون و، هه‌موو بیرێکى قووڵ پێشتر داڕێژراون و ده‌کرێ هه‌ر له پێشدا هه‌موو داهێنانێک راڤه بکرێ و، هه‌موو مرۆڤه‌کان هاوده‌نگن که خۆسازگارى تاقه رێگاى مانه‌وه‌یه- ئه‌م بلیمه‌تییه بێ سه‌مه‌ره ته‌نیا هه‌مان زانستى سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌رهه‌م دێنێته‌وه که نکۆڵى لێده‌کات: یاساى قه‌ده‌ر، که به سزادان، به‌رده‌وام راستیه‌کانى پێشوو سه‌رله‌نوێ سه‌قامگیر ده‌کات. هه‌موو شته جیاوازه‌کان یه‌کسان و به‌رابه‌ر ده‌کرێن. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و تێزه‌یه که به‌شێوه‌ى نرخاندنى [کانتى] سنووره‌کانى ئه‌زموونى شیاو دیارى ده‌کات. هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێک به‌م نرخه یه‌کسان ده‌بێت که ئیتر هیچ شتێ ناتوانێ هاوکات له‌گه‌ڵ خۆى یه‌کسان بێت. رۆشنگه‌رى نابه‌رابه‌رى کۆن – یانى نابه‌رابه‌رى زاده‌ى هێژمۆنى ناراسته‌وخۆ- هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به پێوه‌ند دانى هه‌ر شتێک له‌گه‌ڵ شتى دیکه، ئه‌م نابه‌رابه‌رییه له قاڵبى نێوه‌نجێتى گشتى (universal mediation) دا ئه‌به‌دى ده‌کاته‌وه. رۆشنگه‌رى هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌دات که کیرکه‌گور ئه‌وه‌ى به خه‌سڵه‌تى باشى ئه‌خلاقى پرۆتستانى خۆى ده‌زانى و له شیعرى ئه‌فسانه‌ى دوانزه خوانى هێرکوڵ دا به فۆرمێکى ئه‌به‌دى توندوتیژى ئه‌فسانه‌یى ده‌ژمێردرا: بنبڕکردنى هه‌موو شتێکى جیاواز (heterogeneous) و مه‌زنده‌هه‌ڵنه‌گر (the incommensurable). بێجگه له‌وه که هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کان له ئه‌ندێشه‌دا له‌نێو ده‌برێن، مرۆڤه‌کانیش به کرده‌وه ملکه‌چ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ خۆڕێک ده‌خه‌ن. له کۆمه‌ڵێک دا که به‌پێى گۆڕینه‌وه‌ى کاڵاکان دامه‌زراوه، مرۆڤ به‌مجۆره نرخى سه‌ربه‌ستى ره‌گه‌زى خۆى له بازاڕدا ده‌دات که وزه و تواناکانى به‌پێى مۆدێلى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و شتانه شکڵ ده‌گرێت که ده‌توانێ له بازاڕ بیانکڕێت. رۆحێکى تاقانه و جیاواز له ئه‌ویدى به مرۆڤه‌کان درا، تا ره‌نگه به‌مجۆره به‌شێوه حه‌تمیتر له‌گه‌ڵ یه‌کتر یه‌کسان و هاوشێوه بن. به‌ڵام بۆوه‌ى که ئه‌م رۆحه هه‌رگیز به‌ته‌واوى له‌م قاڵبه‌دا جێگیر نه‌بوو، رۆشنگه‌رى سه‌رتاسه‌رى سه‌رده‌مى لیبراڵى هه‌میشه له‌گه‌ڵ توندوتیژى کۆمه‌ڵایه‌تى هاوده‌نگى کردووه. یه‌کێتى کۆمه‌ڵى بن ده‌سه‌ڵات، ئاکامى ره‌تکردنه‌وه‌ى یه‌که یه‌که‌ى تاکه‌کان و گاڵته‌کردن به جڤاتێکه که ده‌توانێ مرۆڤه‌کان بکات به تاکه‌کان. ئه‌و ده‌سته و تاقمانه که له رێکخستنى لاوانى هیتله‌رى دا به زه‌قى ده‌بینرێ، به‌ر له‌وه‌ى که هێماى گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مى وه‌حشیگه‌رى بێت، نیشانه‌ى سه‌رکه‌وتنى به‌رابه‌رى (egalite) سه‌رکوتکار و ئاڵوگۆڕى مافى یه‌کسانه له چه‌سپاندنى زۆڵم و سته‌م دا. به‌مجۆره رۆشن ده‌بێته‌وه که ئه‌فسانه‌ى درۆینه‌ى فاشیزم له راستیدا هه‌مان ئه‌فسانه‌ى ره‌سه‌نى سه‌رده‌مى کۆنه، به‌تایبه‌ت به‌وهۆیه که نموونه‌ى ره‌سه‌نى سزادان به‌زه‌قى ده‌بینێ، له کاتێکدا که ئه‌فسانه‌ى درۆینه، ئه‌و شته کوێرانه به‌سه‌ر قوربانیان دا ده‌ڕوخێنێ. هه‌ر کۆششێک بۆ تێکشکاندنى زه‌ختى سروشت، به روخاندنى سروشت ته‌نیا زیاتر له‌نێو زه‌ختى سروشتدا نوقممان ده‌کات. ئه‌مه ره‌وتى گه‌شه‌ى شارستانیه‌تى ئوروپایى بووه. ئه‌ندێشه‌ى ئابستراکت، که ئامێرى رۆشنگه‌رییه، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى که چه‌مکى قه‌ده‌ر ره‌ت ده‌کاته‌وه، ئوبژه‌کانى خۆى وێران و نابووت ده‌کات. له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ندێشه‌ى ئابستراکت دا که هه‌موو شتێک یه‌کده‌ست ده‌کا و له سروشت دا دووپاتى ده‌کاته‌وه و، هه‌روه‌ها تێکنۆلۆژى که به‌هۆى ئه‌ندێشه‌ى ده‌رهه‌ست مل بۆ تێزى دووپاتبوونه‌وه که‌چ ده‌کات، سوژه ئازاده‌کان، یان مرۆڤه‌کان وه‌ک "مێگه‌لێک" ده‌رکه‌وتن که به وته‌ى هێگل سه‌مه‌ره و به‌رهه‌مى رۆشنگه‌رییه.
مه‌وداى نێوان سوژه و ئوبژه، وه‌ک یه‌کێ له پێشفه‌رزه‌کانى ئه‌ندێشه‌ى ئابستراکت، به‌پێى مه‌ودایه‌ک له خودى شته‌کان پێکدێ که کۆیله بۆ ئاغا فه‌راهه‌مى ده‌کات. سه‌ره‌تاى سروده‌کانى هۆمێر و ستایشه‌کانى ریگ ودا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى حکومه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کان دا و نیشته‌جێبوون له ده‌ڤه‌ره ئارامه‌کان دا، سه‌رده‌مێک که له درێژه‌ى ئه‌ودا خێڵ و گرووپانى شه‌ڕڤان ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى به‌رینى تێکشکاوان دا سه‌پاند. خوداى سه‌رتر له کۆڕى خودایان، هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه مه‌ده‌نییه وه‌ده‌رکه‌وت که پاتشا وه‌ک سه‌رۆکى ئاریستۆکراسى ته‌یار و چه‌کدار، خێڵ و تاقمه‌کانى پێڕه‌و و بنده‌ستى خۆى ده‌پاراست، له کاتێکدا که پزیشکان، غه‌یبگۆیان، پیشه‌سازان و بازرگانان به‌سه‌ر دانوستانى کۆمه‌ڵایه‌تى دا چاودێرییان ده‌کرد. به کۆتایى هاتنى ژیانى ده‌شته‌کى و بیابانى، نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تیش به‌پێى مڵکدارى نه‌گۆڕ پێکدێت. لێره‌دا کار و ده‌سه‌ڵات له یه‌کتر جیاده‌بنه‌وه. مڵکدارێ وه‌ک ئۆدیسیۆس "کۆمه‌ڵێکى به‌رینى به وردى پله‌به‌ندى کراو له گاوانه‌کان، شوانه‌کان، شوانى به‌رازه‌کان و خزمه‌تچیه‌کان له دووره‌وه رێبه‌رى ده‌کات. ئێواران، کاتێ له بان کۆشکه‌که‌یه‌وه، مه‌زراکان ده‌بینێ که به هه‌زاران گڕى ئاگر رووناک بوونه‌ته‌وه، ده‌توانێ به ئاسووده چاو لێکبنێ و بخه‌وێ، ئه‌و ده‌زانێ که گزیرانى ئه‌مه‌گدارى کێشک ده‌ده‌ن و مێگه‌له‌که‌ى له هێرشى گورگ و دڕنده و گه‌نج و خه‌زێنه‌که‌ى له دز و چه‌ته ده‌پارێزن." گشتێتى یان خه‌سڵه‌تى گشتى ئایدیاکان که به‌هۆى لۆژیکى به‌ڵگاندن په‌ره‌یسه‌ندووه، یانى هه‌مان چه‌سپانى تێزى ده‌سه‌ڵات له بوا‌رى چه‌مکه‌کان دا، به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى واقعى [له ده‌ڤه‌رى پێوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى دا] پێکدێت. سڕینه‌وه و وه‌رگرتنى ئایدیا پرژوبڵاوه‌کانى میراتى جادوویى کۆن له یه‌کێتى چه‌مکى دا شێوازێک له ژیان رۆشن ده‌کاته‌وه که به ده‌ستى شارۆمه‌ندانى ئازاد دیارى ده‌کرێ و به‌پێى تێزى فه‌رمانده‌یى ده‌ڕسکێ و به تۆکمه‌یى ده‌گات. ئه‌و رۆحه‌ى که له درێژه‌ى پرۆسه‌ى رامکردنى جیهان دا فێرى نه‌زم و دیسپلین و ملکه‌چى بوو، به‌زوویى هه‌قیقه‌تى به‌ته‌واوى به هاوتاى ئه‌ندێشه‌ى سیستماتیک زانى، ئه‌ندێشه‌یه‌ک که جیاوازییه نه‌گۆڕه‌کانى مه‌رجى بنه‌ڕه‌تى هه‌قیقه‌ته. ئه‌م رۆحه بێجگه له جادووى ته‌قلیدى، ئپیستمه‌ى به‌ڕاستى کۆنکرێت و په‌یوه‌ست به ئوبژه‌یشى به حه‌رام زانى. پانتاى رق و نه‌فره‌تى ته‌نانه‌ت دیمه‌نى سه‌ده‌کانى رابردوو و به‌خته‌وه‌رى خه‌یاڵى ئه‌وانیشى ده‌گرته‌وه. خودایانى زه‌مینى دانیشتوانى سه‌ره‌تایى و خه‌ڵکى ره‌سه‌ن بۆ دۆزه‌خ دوور خرانه‌وه. یانى هه‌مان گۆى زه‌وى که به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى دینه‌کانى ئاریایى (نوور و هه‌تاو)، ئیندیرا و زئوس بوو به دۆزه‌خ.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه، به‌هه‌شت و دۆزه‌خ لێکبه‌سترابوون. ناوى زئوس له‌و دینانه‌دا که به‌شێوه‌ى دوولایه‌نه نکۆلێیان له یه‌کتر نه‌ده‌کرد هه‌م به خودایى رووناکى و هه‌م به خوداى دنیاى ژێرین ده‌وترا. خودایانى ئۆلۆمپ له‌گه‌ڵ خودایانى ژێرزه‌مینى هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌کیان هه‌بوو. به‌مجۆره هێزه‌کانى خێر و شه‌ڕ، رزگارى و چاره‌ڕه‌شى، به‌ته‌واوى له یه‌کتر جیا نه‌بوون. ئه‌وانیش وه‌ک بوون و رزین، ژیان و مه‌رگ، هاوین و زستان، لێکبه‌سترابوون. ئه‌و بنه‌ما دینییه ئاڵۆز و تاریکه که له کۆنترین قۆناغه ناسراوه‌کانى مێژووى مرۆڤدا، به ناوى مانا[8]، په‌رستش ده‌کرا، له دنیاى رووناکى دینى یۆنان دا درێژه‌ى به ژیانى خۆى دا. ئه‌م مانا ئه‌به‌دى و ئاڵۆزه هاوتاى هه‌ر شتێکى نامۆ و نه‌ناسراوه. هه‌مان شت که سنوورى ئه‌زموون ده‌به‌زێنێ، ئه‌و به‌شه له شته‌کان که له بوونى دیار و ناسراوى ئه‌وان زێده‌تره. ئه‌و شته‌ى که مرۆڤى سه‌ره‌تایى وه‌ک پرسێکى متافیزیکى ئه‌زموونى ده‌کات لێکئاڵاوى ئاڵۆزى ده‌روونى سروشته له دژایه‌تى له‌ئاست ئاڵقه‌ى دابڕاوى ئه‌ودا، نه ناکۆکى گه‌وهه‌رى مه‌عنه‌وى له‌گه‌ڵ دنیاى مادى. ئه‌و هاواره ترساوه که له ئه‌زموونى پرسى نامۆوه هه‌ڵده‌ستێ و ده‌بێته ناوێک بۆ ئه‌م پرسه. هه‌ر ئه‌م شته‌یه که باڵایى پرسى نادیار، یان مه‌وداى نه‌ناسراو له ناسراو قه‌تیس ده‌کا و به‌مجۆره بۆ هه‌میشه ترس و سام له‌گه‌ڵ چه‌مکى پیرۆز پێوه‌ند ده‌دات. چه‌ندڕه‌هه‌ندى بوونى سروشت وه‌ک هێما و گه‌وهه‌ر، وزه و کاریگه‌رى، که مه‌رجى سه‌ره‌کى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌فسانه و زانست، هه‌ر دوویانه، له ترسى مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ترسێک که تێده‌کۆشى هێزه‌کانى سروشت راڤه و رۆشن بکاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ى پێداگرى سایکۆلۆژیزم، ئه‌م وته به‌و مه‌عنایه نییه که رۆح یان گیانى مرۆڤ به سروشت دا رۆده‌چێ. مانا، یان هه‌مان رۆحى بزۆز، زایه‌ڵه‌ى ئیمتیازى راسته‌قینه‌ى سروشت له گیانى مرۆڤى سه‌ره‌تایى دایه، نه جۆرێک دیهاوێژى. جیایى گیاندار له بێ گیان، داگیرکردنى هه‌ندێ شوێن به هۆى ئه‌هریمه‌ن یان خوداکان، سه‌ره‌تا له ناخى ئه‌م بیر و باوه‌ڕانه‌ى پێش ئانیمیزم سه‌ریهه‌ڵدا. ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین نیشانه‌کانى سوژه و ئوبژه‌ش له‌م جیاییه‌دا ده‌بینرێ. کاتێ که دره‌خت ئیدى ته‌نیا دره‌خت نییه، به‌ڵکوو هێماى شتێکى دیکه یان وه‌ک شوێنى ده‌رکه‌وتنى مانا/ mana حساب ده‌کرێ، زمان باسى ئه‌م ناکۆکییه ده‌کات که یه‌ک شت له یه‌ک کاتدا، هه‌م خۆیه و هه‌م شتێکى دیکه‌یه، یه‌کسانه و نایه‌کسانه. گوتار به نێوه‌نجى خودا، له یه‌کسانبێژییه‌وه ده‌بێته زمان. چه‌مک، که خه‌ڵک زیاتر پێیان وایه یه‌کێتى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ئه‌و شتانه راڤه ده‌کات که له ژێر کاریگه‌رى چه‌مک دان، له راستیدا له سه‌ره‌تاوه به‌رهه‌مى ئه‌ندێشه‌ى دیالکتیکى بووه، ئه‌ندێشه‌یه‌ک که له‌ودا هه‌موو شتێک هه‌میشه خۆیه‌تى، ته‌نیا به‌مهۆیه که ده‌بێته شتێکى جیاواز له خۆى. ئه‌مه فۆرمى سه‌ره‌تایى پێناسه‌ى ئوبژکتیڤ بوو، پێناسه‌یه‌ک که له‌ودا چه‌مک و ئوبژه لێک جیابوونه‌وه. فۆرمى پێشکه‌وتووى ئه‌م جۆره پێناسه‌کردنه پێشتر له حه‌ماسه‌کانى هۆمێردا ئێجگار په‌ره‌ى سه‌ندووه و له زانستى پۆزه‌تیڤیستى مۆدێرن دا به‌هۆى زێده‌ڕۆیى تووشى نسکۆ[9] ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م دیالکتیکه به قسرى ده‌مێنێته‌وه، چونکه سه‌رچاوه‌ى گه‌شه و ئاڵوگۆڕى ئه‌و هه‌ر ئه‌و هاواره ترساوه‌یه که نیشانه‌ى دووقاتبوون و یه‌کده‌ستى حه‌په‌سانه. خوداکان ناتوانن مرۆڤه‌کان له ترس و سام رزگار بکه‌ن، چونکه هاوارى له سامدا به‌ستووى مرۆڤ، وه‌ک ناوى خۆیان ده‌پارێزن. مرۆڤ واده‌زانێ سه‌رده‌مێک له ترس رزگارى ده‌بێت که ئیتر هه‌موو شته‌کانى ناسیون. هه‌ر ئه‌م بیره‌یه که ره‌وتى رۆشنگه‌رى و سڕینه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌کانى دیارى کردووه، رێک وه‌کچۆن ئه‌فسانه گیاندارى له‌گه‌ڵ بێ گیان وه‌ک یه‌ک زانیبوو، رۆشنگه‌ریش گیاندار و بێ گیان به یه‌کسان ده‌زانێ. رۆشنگه‌رى هه‌ر هه‌مان فۆرمى بنه‌ڕه‌تى و ره‌گاژۆى ترسى ئه‌فسانه‌ییه. گشتگیرى (immanence) په‌تى پۆزه‌تیڤیزم[10] که دوا به‌رهه‌مى ئه‌م ره‌وته‌یه، بێجگه له شێوازێک له تابوو یان قه‌ده‌غه‌ى گشتى (universal taboo) هیچیتر نییه. هیچ شتێ نابێ به‌ده‌ر له [قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئه‌قڵ]بێت، چونکه خودى بیرى "ده‌ره‌وه" سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى ترس و سامه. مرۆڤى سه‌ره‌تایى هه‌ندێ جار به مه‌به‌ستى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى کوژرانى خزمه‌کانى، بکوژه‌که‌ى ده‌هێنایه نێو بنه‌ماڵه‌ى خۆى و به‌مجۆره هه‌ستى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى خۆى داده‌مرکاند. لێره‌دا هه‌م کوشتن و هه‌م کۆتایى هاتنى به ماناى وه‌رگرتنى بێگانه له ناخى خوێنى خۆیان و زاڵبوونى گشتگیرییه. دوالیزمى ئه‌فسانه‌یى سنووره‌کانى دنیا نابه‌زێنێ. دنیاى ژێر ده‌سه‌ڵاتى مانا، یان ته‌نانه‌ت دنیاى ئه‌فسانه‌کانى هند و یۆنان، رێگاى رزگارى ئه‌به‌دى و یه‌کسانیان نییه. نرخى هه‌ر له‌دایکبوونێک مردنه، نرخى هه‌ر به‌خته‌وه‌رییه‌ک چاره‌ڕشییه. مرۆڤه‌کان و خوداکان ده‌توانن تێ‌بکۆشن تا له ده‌ڤه‌رى خۆیاندا، چاره‌نووسى خۆیان به‌پێى شتێک جیاواز له ره‌وتى کوێرى قه‌ده‌ر مه‌زنده بکه‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا، دنیا به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵ ده‌بێت. ته‌نانه‌ت یه‌کسانى و مافخوازى ئه‌وان، که له ناخى کاره‌ساته‌وه ده‌رهێنراوه، داخى قه‌ده‌ر به نێوچاوانیه‌وه ده‌بینرێ، ئه‌م یه‌کسانییه به‌رهه‌مى روانینێکه که خه‌ڵک، چ خه‌ڵکى سه‌ره‌تایى، چ یۆنانى و چ وه‌حشى، له ناخى جڤاتێکى پڕ له سته‌م و چاره‌ڕه‌شییه‌وه، سه‌یرى دنیاى ده‌وروبه‌ریان ده‌که‌ن. سه‌رئه‌نجام به‌پێى دیدگاى یه‌کسانى ئه‌فسانه‌یى و یه‌کسانى ئه‌قڵانى، هه‌ر دوو فاکت، تاوان و سزا، به‌خته‌وه‌رى و چاره‌ڕه‌شى، دوو لایه‌نى یه‌ک به‌رابه‌رین. به‌مجۆره، یه‌کسانى له‌ئاست یاسا و رێسا ملکه‌چ ده‌کات. شه‌مه‌ن (shaman)، جادووگه‌ر، به یارمه‌تى دیمه‌نى خه‌ته‌ر، خه‌ته‌ر ده‌تارێنێ. هاوتایى که‌ره‌سه‌ى کارى ئه‌وه. هه‌ر ئه‌م هاوتاییه دیاریکردنى سزا و پاداش له کۆمه‌ڵى پێشکه‌وتوودا سامان ده‌دات. ده‌کرێ ریشه‌ى نواندنه‌وه ئه‌فسانه‌ییه‌کانیش له‌گه‌ڵ بارودۆخى سروشتى پێوه‌ند بده‌ین. رێک وه‌کچۆن فۆرمى گه‌ردوونى جوزا [دوو ئه‌ستێره‌ى یه‌که‌م و دووهه‌مى سیستمى گه‌ردوونى دووپه‌یکه‌ر] و هێماکانى دیکه‌ى دوالیزم، هه‌موویان ئاماژه به سووڕانه‌وه‌ى حه‌تمى سروشت ده‌که‌ن – سووڕانه‌وه‌یه‌ک که ناونیشانى کۆنى خۆى له هێماى خایه (testicle)، یانى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کى هه‌موو هێماکانى دواترى دوالیزم، وه‌رده‌گرێ – هه‌روه‌ها ته‌رازووى ده‌ستى زئوس، که هێماى یه‌کسانى له سه‌رتاسه‌رى دنیاى باوکسالار دایه، سه‌رچاوه‌ى ته‌نیا له سروشت دایه. تێپه‌راندنى دۆخى ئاشووب بۆ دۆخى مه‌ده‌نى، که له‌دا دۆخى سروشتى ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ و به هۆى میدیاى وشیارى و مه‌عریفه‌ى مرۆڤى ده‌چه‌سپێنێ، هیچ گۆڕانێکى له یاساى هاوتایى دا نه‌خولقاندووه. له راستیدا کۆمه‌ڵى مرۆڤى نرخى پێوانى یه‌که‌م هه‌نگاوى ئه‌م ره‌وته‌ى به په‌رستشى ئه‌و هێزانه دایه‌وه که پێشتریش وه‌ک بوونه‌وه‌رانى دیکه کۆیله‌ى ئه‌وان بوو. پێشتر بوته‌کان له یاساى هاوتایى پێڕه‌وییان ده‌کرد، ئێستا هاوتایى خۆى ده‌بێته بوت. ماناى ئه‌و ده‌سماڵه که چاوانى فریشته‌ى یه‌کسانى(justice) داپۆشیوه، ته‌نیا ئه‌وه نییه که یه‌کسانى هیچ ره‌خنه‌یه‌ک قه‌بووڵ ناکات، به‌ڵکوو ماناى دیکه‌ى ئه‌وه‌یه که یه‌کسانى له ئازادى به‌دى نایه‌ت.
بیرى که‌شیشان و کاهێنان بۆیه بیرێکى هێمایى بوو چونکه له‌ودا هێما و وێنه لێکئاڵابوون. ئه‌و جۆره‌ى خه‌تى هیروگلیف ده‌ریده‌خات، وشه‌کان له سه‌ره‌تادا رۆڵى وێنه‌ییان ده‌گێڕا که دواتر ئه‌فسانه ئه‌م رۆڵه‌ى ده‌گێڕا. ئه‌فسانه‌کان، وه‌ک کۆمه‌ڵێک داب و نه‌ریت و قوربانى کردنى جادوویى، هێماى سروشتێکه که خۆى دووپات ده‌کاته‌وه و له راستیدا گه‌وهه‌رى پرسى هێماییه: ئه‌و پرۆسه و دیاردانه که به تاهه‌تایى ده‌زانرێن، چونکه به پێکهاتن له شکڵ و فۆرمێکى هێمایى دا، دوباره و سه‌رله‌نوێ ئه‌کتیڤ ده‌بنه‌وه. به‌رده‌وامى، نوێبوونه‌وه‌ى بێ پایان و مانه‌وه‌ى مه‌دلول، هه‌موویان به‌شێک له ناوۆرۆکى زاتى هێماکانن، نه تایبه‌تمه‌ندى و دیارده‌ى په‌تى. ئه‌و فۆرمانه‌ى نواندنه‌وه‌ى ئافراندن که له‌واندا دایکى ئه‌به‌دى، مانگا، یان خایه‌ى گه‌ردوونى زاوزێ ده‌کا و جیهانى لێده‌که‌وێته‌وه – به‌پێچه‌وانه‌ى گێڕانه‌وه‌ى خولقانى جیهان له دینى یه‌هوود دا- هه‌موویان هێمایین. ئه‌گه‌رچى پێشینیان گاڵته‌یان به‌م خودا مرۆڤئاسایانه کرد، به‌ڵام ناوه‌رۆکى سه‌ره‌کییان وه‌ک خۆى هێشته‌وه. زاتى ئه‌م خودایانه له تاکێتى دا سنووردار ناکرێت. هێشتا توخمێک له مانا له‌واندا هه‌بوو، چونکه ئه‌وان وه‌ک هێزێکى گشتى و جیهانداگر، سروشتیان به‌رجه‌سته ده‌کرد. ئه‌وان هاوکات له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندى پێش ئانیمیستى خۆیان دا، رۆڵى به‌رچاویان له رۆشنگه‌رى دا هه‌بوو. له‌ودیو په‌رده‌ى شه‌رمن و عشوه‌گه‌رى چیرۆکى رسوایى [سێکسى]خودایانى ئۆڵۆمپ دا، بیرى [زانستى] تێکه‌ڵبوون، زه‌خت و فشار و، پێوه‌ندى توخمه‌کانى [سروشت] په‌ره‌ى سه‌ندبوو. بیرێک که به‌خێراى خۆى وه‌ک زانست سه‌لماند و ئه‌فسانه‌کانى وه‌ک دیمه‌نى خه‌یاڵى و درۆیین ده‌رخست. به جیایى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى زانست و شیعر، ئه‌و دابه‌شکارییه که زانست دروستى کردبوو، له بوا‌رى زمانیشدا په‌ره‌ى سه‌ند. بۆ زانست، وشه به‌ر له هه‌ر شتێ هێمایه‌که. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م هێمایه وه‌ک ده‌نگ، وێنه، یان به وته‌یه‌کى دروستتر، وشه له‌نێوان هونه‌ره جیاجیاکان دا دابه‌ش ده‌کرێت، هه‌رچه‌ند قه‌ت ناتوانێ به ئاوێته‌کردنى ئه‌م هونه‌رانه و، به تێکه‌ڵکردنى هه‌سته‌کان (synesthesia) یان به یارى به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌مه‌لایه‌نه[11] به یه‌کێتى خۆى بگات. زمان، وه‌ک نیشانه ده‌بێ به بوون به ئامێرى مه‌زنده و شیکارى رازى بێت و بۆ ناسینى سروشت نابێ خۆى به هاوتاى سروشت بزانێ. زمان، وه‌ک وێنه ده‌بێ به پیشاندانى وێنه و دیمه‌نى ئاوێنه‌یى رازى بێت و بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى له‌گه‌ڵ سروشت یه‌کانگیر بێت نابێ بانگه‌شه‌ى ناسینى بکات. هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى رۆشنگه‌رى، ته‌نیا ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه توانیان له ته‌قلیدى په‌تى شته‌کانى پێشوو خۆببوێرن که ره‌سه‌ن بوون. ناکۆکى باوى نێوان هونه‌ر و زانست، که ئه‌م بوارانه وه‌ک دوو بوا‌رى کولتوورى جیاواز لێک جیاده‌کاته‌وه تا بتوانێ هه‌ر دوویان وه‌ک دوو بوا‌رى کو‌لتوور سامان بدات، سه‌رئه‌نجام به‌هۆى ویسته ده‌روونییه‌کانى زانست و هونه‌ر، ناچاریان ده‌کات تا وه‌ک دوو بلووکى لێکدژ، به‌ره‌و یه‌کتر بڕۆن. له روانگه‌ى نیو- پۆزه‌تیڤیزم دا، زانست وه‌ک جوانیخوازى (aestheticism) ده‌رده‌که‌وێ، یانى وه‌ک سیستمێک له نیشانه دابڕاوه‌کان ده‌رده‌که‌وێ که نایانه‌وێ سنووره‌کانى ئه‌م سیستمه ببه‌زێنن. زانست وه‌ک جۆرێک یارى له‌زه‌ت به‌خش ده‌رده‌که‌وێ که ماتماتیکزانان له ماوه‌یه‌ک پێشتره‌وه به‌وپه‌ڕى فیزه‌وه وه‌ک پرسى خۆیان بانگه‌شه‌یان ده‌کرد. له‌م نێوه‌دا هونه‌ر وه‌ک نواندنه‌وه‌ى گشتى، ته‌نانه‌ت له‌ڕووى فێڵ و تاکتیکه‌وه، له‌ئاست زانستى پۆزه‌تیڤیستى ته‌سلیم بوو. له راستیدا هونه‌ر سه‌رله‌نوێ به نواندنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى به‌ئه‌نقه‌ست خۆى له‌گه‌ڵ جیهان رێک ده‌خات. جیایى نیشانه و وێنه پرسێکى حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاییه به‌هۆى ره‌زامه‌ندى و ستایشى بێ باکانه‌ى خۆى دووباره به ناسنامه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆ بگات[12] ئه‌وجار هه‌ر کام له دوو فاکته جیاوازه [یانى نیشانه و وێنه] له‌پێناو روخاندنى هه‌قیقه‌ت رۆڵ ده‌گێڕن.
فه‌لسه‌فه له پێوه‌ندى نێوان شهوود[یانى ده‌رکى راسته‌وخۆ] و چه‌مک دا، هه‌ر له پێشدا درزێکى بینییه‌وه که له پاش ئه‌م جیابوونه‌وه پێکهاتبوو، له‌و کاته‌وه فه‌لسه‌فه به‌رده‌وام تێکۆشاوه تا ئه‌م درزه پڕکاته‌وه. له راستیدا هه‌ر ئه‌م تێکۆشانه‌یه که گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکى فه‌لسه‌فه دیارى ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت فه‌لسه‌فه زیاتر له‌و به‌ره‌ى درزى زانست و شیعره‌وه وه‌ستاوه که ناوى خۆى له‌و وه‌رگرتووه، [یانى "عشق به زانست" ](philo-sophia). وه‌کچۆن ئه‌فلاتون لێبڕاوانه شێعرى قه‌ده‌غه کرد، پۆزه‌تیڤیزمیش شێلگیرانه تیۆرى ئایدیاى ره‌ت کرده‌وه. به‌ڵام به پشتبه‌ستن به وته‌ى ئه‌فلاتوون، هۆمێر هونه‌رى پڕبه‌ها و به‌ناوبانگى خۆى بۆ به‌دیهێنانى هیچ مۆدێلێکى ریفۆرمى گشتى به‌کار نه‌هێنا، هونه‌رى ئه‌و نه بوو به هۆى سه‌رکه‌وتن له جه‌نگ دا و، نه ده‌رفه‌تى دۆزینه‌وه‌ى (discovery) هه‌موار کرد، تا جێگایه‌ک که ئێمه ده‌زانین پێره‌و و لایه‌نگر و ستایشگه‌ریشى نه‌بوو. هونه‌ر سه‌ره‌تا ده‌بوو سوودمه‌ندى خۆى بسه‌لمێنێ. ئه‌فلاتوونیش وه‌ک یه‌هوودیان نه‌خشاندن و لاسایى کردنه‌وه‌ى سروشتى به قاچاخ ده‌زانى. ئه‌قڵ و دین، هه‌ر دوویان، جادوویان به په‌ست و خراپ ده‌زانى و ره‌تیان ده‌کرده‌وه. ئه‌م جادووه ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که وه‌ک هونه‌ر، جیابوونه‌وه له دنیاى قه‌بووڵ ده‌کرد، هیشتا خاوه‌ن رێز و حورمه‌ت نییه. ئه‌وانه‌ى که ئه‌فسوونگه‌رى ده‌که‌ن وه‌ک ئاواره‌کان و ده‌شته‌کیانى پاشماوه‌ى سه‌رده‌مانى پێشویان لێدێت که قه‌ت له‌نێو نیشته‌جێبووان دا ماڵێک چێ ناکه‌ن. ئیدى کاتى به‌سه‌رچووه که به‌هۆى نزیکایه‌تى و لێکچوون سروشت رام بکرێت، ئێستا ده‌بێ به کار کردن سروشت رام بکرێت. به‌رهه‌مى هونه‌رى هێشتا ره‌هه‌ندێکى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ جادوو هه‌یه: پێکهێنانى هه‌رێمێکى سه‌ربه‌خۆى تایبه‌ت که له زه‌مینه و پێکهاته‌ى دنیاى زه‌مینى جیاوازه و خاوه‌ن یاسا و رێساى تایبه‌تى خۆیه، راست وه‌کچۆن جادووگه‌ر له کاره‌کانى خۆیدا به‌ر له هه‌ر شتێ سنوورى ده‌ڤه‌رێکى دیارى ده‌کرد که هێزه پیرۆزه‌کان له‌ودا رۆڵ ده‌گێڕن، هه‌ر به‌رهه‌مێکى هونه‌ریش ده‌ڤه‌رێک بۆ خۆى دیارى ده‌کات که له راستیه‌کان جیاى ده‌کاته‌وه. به‌ڵام نکۆڵیکردنى به‌مجۆره له کاریگه‌رى ده‌ره‌کى که له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه هونه‌ر له کراوه‌یى و پێوه‌ندى جادوویى جیاده‌بێته‌وه، قووڵتر له پێشوو هونه‌ر له‌گه‌ڵ میراتى جادوو پێوه‌ند ده‌دات. ئه‌م نکۆڵیکردنه دیمه‌نى په‌تى له دژایه‌تى له‌گه‌ڵ بوونى جه‌سته‌یى داده‌نێت، بوونێک که دیمه‌ن چه‌ن توخمێکى ئه‌و له خوی‌دا ره‌ت ده‌کاته‌وه و به‌مجۆره به‌رزى ده‌کاته‌وه. له سروشتى به‌رهه‌مى هونه‌رى، یان هێماى جوانیناسانه دایه که راست هه‌ر ئه‌و شته بێت که وه‌ک کاره‌ساتێکى بێ وێنه و سامناک له جادووى مرۆڤى سه‌ره‌تایى دا ده‌بینرا: ده‌رکه‌وتنى گشت له پاژدا. ئه‌و فێڵ و ئه‌فسوونه‌ى که شته‌کان وه‌ک چه‌ند دیارده‌یه‌کى رۆحانى، یان هێمایه‌ک له مانا/ mana ده‌رده‌خات، له به‌رهه‌مى هونه‌رى دا به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌م پرسه جیلوه (aura)ى به‌رهه‌مى هونه‌رى پێکدێنێ. هونه‌ر وه‌ک ده‌رکه‌وتنى گشتێتى، بۆ خۆى پله و پرستیژى پرسى ره‌ها ده‌خوازێ. ئه‌م بانگه‌شه هه‌ندێ جار فه‌لسه‌فه ناچار ده‌کات تا به‌رهه‌مى هونه‌رى له ئپیستمه‌ى لۆژیکى به سه‌رتر بزانێ. به‌پێى وته‌ى شلینگ، هونه‌ر له شوێنێکدا سه‌رهه‌ڵده‌دات که زانست ده‌ردى مرۆڤ ده‌رمان ناکات. به راى ئه‌و، هونه‌ر "مۆدێلى زانسته و، زانست ته‌نیا له هه‌رێمى هونه‌ردا ده‌توانێ ده‌رکه‌وێت." له تیۆرى شلینگ دا، جیایى نێوان وێنه و نیشانه "له‌گه‌ڵ هه‌ر نواندنه‌وه‌یه‌کى هونه‌رى دا به‌ته‌واوى ده‌فه‌وتێ." دنیاى بورژوایى به‌ده‌گمه‌ن تا ئه‌م ئاسته متمانه‌ى به هونه‌ر کردووه. ئه‌م جیهانه له هه‌ر شوێنێک دا هه‌رێمى زانست و ئپیستمه‌ى به‌رته‌سک کردۆته‌وه، زیاتر مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان به ئیمان بووه، نه‌ک هونه‌ر. تیۆکراسى جه‌نگجۆى سه‌رده‌مى نوێ، یانى دیندارى تورکومادا[13] و لوتێر، هیوادار بوو تا له رێگه‌ى ئیمانه‌وه رۆح و ژیانى واقعى پێکه‌وه ئاشت بکاته‌وه. به‌ڵام ئیمان چه‌مکێکى نگه‌تیڤه: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر ناکۆکى یان سازگارى خۆى له‌گه‌ڵ مه‌عریفه جه‌خت نه‌کات ده‌فه‌وتێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که به‌رده‌وام به‌پێى داخستنى ده‌رگاى مه‌عریفه پێکهاتووه، خویشى داخراوه. ئیمانى پرۆتستان بۆ ئه‌وه‌ى که وه‌ک سه‌رده‌مانى کۆن، بنه‌ماى هه‌قیقه‌ت که له ئیمان سه‌رتر ده‌چێ و به بێ ئه‌و ئیمان بوونى نییه، له خودى وشه‌دا بگونجێنێ و ئه‌م وشه‌یه سه‌رله‌نوێ به ده‌سه‌ڵاتى هێمایى ته‌یار بکات، پێڕه‌وى له وشه کردووه، به‌ڵام نه له فۆرمى پیرۆز و باڵادا. بۆوه‌ى که ئیمان به‌شێوه‌ى حه‌تمى – له پله‌ى دۆست یان دوژمن دا- له‌گه‌ڵ مه‌عریفه گرێ دراوه، هاوکات له‌گه‌ڵ دژایه‌تى مه‌عریفه، درێژه به‌م درزه ده‌دات: ده‌مارگرژى ئیمان نیشانه‌ى ناهه‌قبوونیه‌تى، هێماى سه‌لماندى واقعى ئه‌م پرسه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ى ته‌نیا ئیمانى هه‌یه، راست به‌مهۆیه‌وه، بێ ئیمانه. ویژدانى به‌ئازار سروشتى دووهه‌مى ئه‌وه. وشیارى نهێنى ئیمان له‌م که‌موکورتییه زاتى و حه‌تمیه، یانى ئه‌و ناکۆکییه گشتگیره که هه‌وڵده‌دات به‌رژه‌وه‌ندخوازى بکات به پیشه‌یه‌ک، ئه‌م خاڵه روون ده‌کاته‌وه که بۆچى راستگۆیى هه‌میشه بۆ هه‌موو ئیمانداران پرسێکى هه‌ستیار بووه. ئه‌و تراژێدییانه که به‌رهه‌مى تیغ و ئاگر بوون، بزاڤى ریفۆرماسیۆنى دینى و بزاڤى دژى ریفۆرماسیۆنى دینى (counter-reformation)، خۆیان وه‌ک چه‌سپانى تێزى ئیمان ده‌ژمێردرێن، نه چه‌ند نموونه‌یه‌ک له زێده‌ڕۆیى له پراکتیزه‌کردنى ئه‌م تێزه‌دا. ئیمان یه‌کێتى سروشتى خۆى له‌گه‌ڵ سروشتى مێژووى جیهانى، که ده‌یه‌وێ خۆى رێنوێنى بکات، به‌رده‌وام و سه‌رله‌نوێ ئاشکرا ده‌کات. له سه‌رده‌مى نوێ دا، ئیمان وه‌ک ئامێرى خۆشه‌ویست و فێڵى جه‌نگى تایبه‌تى مێژووى جیهانى ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌مه ته‌نیا رۆشنگه‌رى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م نییه، که به وته‌ى هێگل، سه‌رسه‌ختانه و شێلگیرانه په‌ره ده‌ستێنێ، به‌ڵکوو هه‌ر به‌وجۆره‌ى که هێگل باشتر له هه‌موان ده‌یزانى، پرۆسه‌ى بزاڤ و گه‌شه‌ى ئه‌ندێشه‌ش خاوه‌ن ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یه. نزمترین و باڵاترین تێگه‌یشتنه‌کان (intuition) به یه‌کسان مه‌وداى خۆیان له هه‌قیقه‌ت راڤه ده‌که‌ن، پرسێک که لایه‌نگران وه‌ک درۆزنان ده‌رده‌خات. پارادۆکسى ئیمان سه‌رئه‌نجام تا ئاستى درۆ و فریو، تا ئاستى ئه‌فسانه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م[14]، داده‌به‌زێ و نائه‌قڵانیه‌تى ئه‌م ئیمانه ده‌بێته ئامێرێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه به‌هۆى ئلیتانێک که به‌ته‌واوى له ده‌سکه‌وته‌کانى رۆشنگه‌رى به‌هره‌مه‌ند بوون و [به‌هۆى ئه‌م ئامێرانه‌وه ]به‌رده‌وام کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و وه‌حشیگه‌رى ده‌به‌ن.
کاتێ زمان هاته نێو مێژووه‌وه، ئاغاکان و پسپۆڕانى، له پێشدا که‌شیشان و ئه‌فسوونگه‌ران بوون. هه‌ر که‌سێک به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى زه‌مێنیه‌وه، خه‌سارى به هێماکان ده‌گه‌یاند، ده‌بوو به قووتى ئه‌و هێزه زه‌مینیانه که له ئۆرگانه‌کانى کۆمه‌ڵدا نوێنه‌رى خه‌ڵک بوون. ئه‌وه‌ى پێشتر [له پێش مێژوودا] روویدا، له تاریکى دا شاراوه‌یه. له ره‌گه‌زناسى (ethnology) دا له هه‌ر شوێنێک که له‌گه‌ڵ ترس و حه‌په‌سانى پێکهێنه‌رى مانا/ mana به‌ره‌و ڕوو ده‌بین، به‌رده‌وام ئه‌م ترس وسامه له لایه‌ن سه‌رۆک هۆزه‌کانه‌وه به پیرۆز و ره‌وا زانراوه. مانا/ mana وه‌ک پرسێکى دیارینه‌کراو و بزۆز، به ده‌ستى مرۆڤ قه‌تیس کرا و به‌شێوه‌ى توندوتیژ مادى کرایه‌وه. جادووگه‌ران به‌خێرایى هه‌ر سووچ و قوژبنێکیان له جیلوه‌کانى متافیزیکى ئاخنى و فره‌چه‌شنى نه‌ریتى قوربانى پیرۆزیان له‌گه‌ڵ فره‌چه‌شنى هه‌رێمه پیرۆزه‌کان سازگار کرد. ئه‌وان هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى دنیاى رۆح و تارماییه‌کان، ده‌رک و مه‌عریفه‌ى ده‌روونى خۆیان و هه‌روه‌ها هێز و ده‌سه‌ڵاتى خۆیان گه‌شه پێدا. زات و گه‌وهه‌رى پرسى پیرۆز به جادوگه‌رانێک گه‌یشت که کارگێڕ و به‌رێوبه‌رى بوون. له یه‌که‌م قۆناغه‌کانى ژیانى ده‌شته‌کى و ده‌وارنشینى دا، ئه‌ندامانى ئاسایى هۆزه‌کان هیشتا له پرۆسه‌ى رامکردنى سروشت دا رۆڵى سه‌ربه‌خۆیان ده‌گێڕا. پیاوان ده‌چوون بۆ راو، به‌ڵام ژنان زیاتر ئه‌و کارانه‌یان ده‌کرد که پێویستى به رێبه‌رایه‌تى وردبینانه نه‌بوو. ئێمه نازانین راهاتن له‌گه‌ڵ سیستمێکى ئاوا ساده‌دا پێویستى به چ راده‌یه‌ک له توندوتیژى بووه. له‌م سیستمه‌دا، دنیا له پێشدا به دوو به‌ش، یانى هه‌رێمى ده‌سه‌ڵات و به‌ستێنى ژیانى خاکى، دابه‌شکراوه. ژیانى سروشت، وه‌ک شوێنى ده‌رکه‌وتنى مانا، به پله‌ى باڵا ده‌گات و وه‌ک نۆرم و پێوه‌رى حه‌تمى کۆمه‌ڵگه‌ى لێدێ و ده‌بێ به‌ناچار پێڕه‌و بکرێت. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش تاکى ده‌شته‌کى وه‌حشى به‌پێچه‌وانه‌ى ملکه‌چ بوونى هێشتا ده‌یتوانى له جادوویه‌ک دا به‌شدارى بکات که سنووره‌کانى ئه‌و جیهانه‌ى پێناسه ده‌کرد. ئه‌و ده‌یتوانى به لاسایى کردنه‌وه‌ى نێچیره‌که‌ى، رۆاڵه‌تى خۆى بگۆڕێ تا به‌مجۆره شوێن پێى ئه‌و هه‌ڵبگرێ. به‌ڵام له سه‌رده‌مانى دواتردا، دانوستان له‌گه‌ڵ رۆحه‌کان و کۆیله‌تى، به دوو چینى جیاواز سپێردرا: ده‌سه‌ڵات له لایه‌ک و، ملکه‌چى و کۆیله‌تى له لایه‌کى تر. بۆ چینى تێکشکاو، چ به ده‌ستى هۆزى بێگانه یان هۆزى خۆماڵى تێکشکابان، پرۆسه‌ى به‌رده‌وام و یه‌کده‌ست و ئه‌زه‌لى سروشت وه‌ک ریتمى کار به‌پێى ریتمى گورز و تاژانگى لێهات، ریتمێک که زایه‌ڵه‌ى له ده‌نگى هه‌موو ته‌پڵه سه‌ره‌تاییه‌کان و له هه‌موو داب و نه‌ریتى قوربانى کردن دا به یه‌کسان ده‌بیسترێ. ئێستا هێماکان رۆڵى تلیسم ئاسا و فتیشیستى ده‌گێڕن. ئه‌م ره‌وته‌ى دووپاتبوونه‌وه‌ى سروشت که هێماکان ده‌رى ده‌خه‌ن، له سه‌رده‌مانى دواتردا هه‌میشه خۆى وه‌ک به‌رده‌وامى زه‌ختێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌رده‌خات که ئه‌م هێمایانه ده‌یناسێنن و ده‌ینوێنن. ئه‌و ترسه که له شکڵى دیمه‌نێکى نه‌گۆڕدا به‌رجه‌سته بووه، وه‌ک هێماى ده‌سه‌ڵاتى سه‌قامگیرى تۆیژى تایبه‌ت ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام چه‌مکه گشتییه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که له هه‌ر جۆره توخم و خه‌سڵه‌تێکى وێنه‌یى ته‌کێندرابوون، به‌رده‌وامیان به هێماییکردنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌خشى. ته‌نانه‌ت فۆرمى ئانالۆژیکى زانستیش هێمایه‌کى زنجیره پله‌کانى ده‌سه‌ڵات و زه‌خت و زۆره. راست وه‌کچۆن یه‌که‌م چه‌مکه‌کانى [ئه‌ندێشه‌ى ئه‌قڵانى] سیستمى رێکخراوى خێڵه‌کى و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ویان به‌سه‌ر تاک دا ده‌ناساند، تێکڕاى سیستمى لۆژیکیش هاوکات له‌گه‌ڵ هاوئاهه‌نگى و پله‌به‌ندى چه‌مکه‌کانى، ریشه‌ى له زاتى دۆخى کۆمه‌ڵایه‌تى هاوتاى ئه‌م چه‌مکانه، یانى له دابه‌شبوونى کار، دایه. به‌ڵام ئه‌م خه‌سڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى ژانره فکرییه‌کان، به‌پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى دورکیم، یه‌کێتى ئاڵۆز و نادیارى کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات، نه هاوپشتى کۆمه‌ڵایه‌تى. ده‌سه‌ڵات، گشتێتى کۆمه‌ڵایه‌تى پێکهێنه‌رى خۆى به‌هێز و تۆکمه ده‌کات، ئه‌و گشتێتییه که ئه‌وى له‌به‌ر گرتووه. ده‌سه‌ڵات که له‌ڕووى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونى خۆى له دابه‌شبوونى کاردا ده‌رده‌خات، خزمه‌ت به گشتێتى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى ده‌کات و مانه‌وه و به‌رده‌وامى پێده‌به‌خشێ. به‌ڵام به‌مجۆره گشتێتى وه‌ک گشتێتى و رۆڵى ئه‌قڵانیه‌تى گشتگیرى خۆى، به‌شێوه‌ى حه‌تمى وه‌ک ئامێرێک ده‌رده‌که‌وێ که به‌رژه‌وه‌ندى پاژى و تایبه‌تى ده‌سه‌پێنێ. به راى تاک، ده‌سه‌ڵات وه‌ک پرسێکى گشتى ده‌رده‌که‌وێ، وه‌ک ئه‌قڵى شاراوه له ناخى راستیه‌کاندا. به‌هۆى پرۆسه‌ى دابه‌شبوونى کار که به‌سه‌ر هه‌موو تاکه‌کانى کۆمه‌ڵدا سه‌پێندراوه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان، که وه‌ک تاک ده‌بێ پێڕه‌وى دابه‌شبوونى کار بێت، هه‌میشه گشتێتییه‌ک ده‌چه‌سپێنێ که ئه‌قڵانیه‌تى ئه‌و به‌مجۆره په‌ره‌ده‌ستێنێ. ئه‌وه‌ى که‌مینه [تاقمى ده‌سه‌ڵاتدار] به‌سه‌ر هه‌مواندا ده‌یسه‌پێنێ، هه‌میشه به‌شێوه‌ى ملکه‌چى تاکه‌کان به ده‌ستى زۆرینه [یان جه‌ماوه‌ر] رووده‌دات: سته‌مى کۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌میشه وه‌ک ده‌مامکى سته‌مکارى ئه‌م یان ئه‌و گرووپى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌م یه‌کێتییه‌ى کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات له چه‌مک و ژانره‌کانى ئه‌ندێشه‌دا ده‌رده‌که‌وێ، نه له هاوپشتى یان گشتێتى کۆمه‌ڵایه‌تى راسته‌وخۆدا. ئه‌و چه‌مک و بنه‌ما فه‌لسه‌فییانه که ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو دۆخى دنیایان پێ راڤه ده‌کرد، به بانگه‌شه‌ى خۆیان و به پرستیژى گشتى و جیهانگیر، دۆخى په‌یوه‌ست به‌م چه‌مکانه‌یان، تا ئاستى دۆخى هه‌قیقى به‌رزکرده‌وه. به وته‌ى ڤیکۆ، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م چه‌مکانه بازاڕى ئاتێن بوو، ئه‌و چه‌مکانه‌ى که رێک وه‌ک یاساکانى فیزیک، یه‌کسانى هه‌موو شارۆمه‌ندانى کامڵ[15] و بنده‌ستى ژنان و مناڵان و کۆیله‌کانى ده‌گێڕاوه. خودى زمان، وه‌ک ئامێرى پێوه‌ندى، ئه‌و گشتێتیه‌ى که له کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دا به‌ده‌ستى هێنابوو، به دۆخى ده‌سه‌ڵاتى به‌خشى. پێداگرتنى متافیزیکى، ره‌وایى به‌رهه‌مى نۆرم و ئایدیاکان، ته‌نیا وه‌ک جۆرێک به‌رهه‌ست کردن و قه‌تیس کردنى پاوانخوازى چه‌مکاکان بوو، یانى ئه‌و خه‌سڵه‌تانه که هه‌ر کات زمان به مه‌به‌ستى سه‌پاندنى ده‌ستوره‌کان یه‌کێتى به گرووپى ده‌سه‌ڵاتدار به‌خشیوه، چه‌مکه‌کان به‌ناچار قه‌بووڵیان کردووه. ئایدیا و ئه‌ندێشه‌کان، وه‌ک ئامێرى به‌هێزکردنى ده‌سه‌ڵاتى کۆمه‌ڵایه‌تى زمان، هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌رچى زیاتر بێ که‌ڵک بوون، تا سه‌رئه‌نجام زمانى زانست یه‌کسه‌ر ره‌تى کردنه‌وه. کۆششى وشیارانه بۆ پاساودانى بارودۆخ ئه‌و هێزه ئیلهام به‌خشه‌ى نه‌بوو که هه‌رده‌م له ناخى ترس له تلیسمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. به‌ڵام ئێستا یه‌کێتى کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات له قاڵبى ئه‌و گشتێتیه گشتگیره‌دا ده‌رکه‌وت که به خه‌سڵه‌تى حه‌تمى ناوه‌رۆکى درۆینه‌ى زمان، چ زانستى و چ متافیزیکى، ده‌زانرا. پاساوى متافیزیکى، لانیکه‌م به‌هۆى جیابوونه‌وه‌ى چه‌مک و فاکت (راستیه‌کان)، سته‌مکارى شاره‌وه‌ى دۆخى سه‌رده‌مى ئاشکرا کرد. له قاڵبى زمانى بێ لایه‌نى زانست دا، هه‌ر شتى کز و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌موو ده‌رفه‌تێکى ده‌ربڕین و خۆسه‌لماندن له‌ده‌ست ده‌دا. ته‌نیا سیستمى زاڵ ده‌یتوانى هێمایه‌کى په‌سیڤ بۆ [ده‌ربڕینى] خۆى په‌یدا بکات. ئه‌م جۆره بێ لایه‌نه په‌سیڤه له متافیزیک متافیزیکى تره. سه‌رئه‌نجام، رۆشنگه‌رى نه‌ته‌نیا هێماکان، به‌ڵکوو جێگره‌کانیشیان، یانى چه‌مک و بنه‌ما گشتییه‌کانى قووت دا و بێجگه له هه‌مان ترسى ده‌رهه‌ستى کۆمه‌ڵ [له پرسه نه‌ناسراوه‌کان] که خۆى سه‌رچاوه‌ى متافیزیک بوو، هیچ ئاسه‌وارێکى له متافیزیک نه‌هێشته‌وه. دۆخى چه‌مکه‌کان له‌ئاست رۆشنگه‌رى دا وه‌ک دۆخى گرێ وه‌رگران له ئاست تراسته سه‌نعه‌تییه‌کان دایه: هیچ که‌س ناتوانێ هه‌ست به ئاسایش بکات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پۆزه‌تیڤیزمى لۆژیکى رۆڵیکى که‌م و لاواز بۆ ئه‌گه‌ره و رێکه‌وت قایل بوو، پۆزه‌تیڤیزمى ئێتنۆلۆژیک (ره‌گه‌زناسانه) له پێشدا ئه‌گه‌ره و گه‌وهه‌ر به یه‌ک شت ده‌زانێ: "وێنا ئاڵۆزه‌کانى ئێمه له‌مه‌ڕ رێکه‌وت و زاتى په‌تى، ته‌نیا سێبه‌رێکى کاڵى ئه‌م چه‌مکه هه‌راوه‌ن"- یانى هه‌مان چه‌مکى گه‌وهه‌رى جادوویى.
رۆشنگه‌رى، وه‌ک ره‌وتێکى ناوگه‌را(nominalist) ، له‌ئاست nomen، یانى ئه‌و چه‌مکه به‌رته‌سک و داخراوه، یان هه‌مان ناوى تایبه‌ت، ده‌وه‌ستێ. سه‌لماندنى ئه‌م خاڵه که ئایا ناوه تایبه‌ته‌کان، ئه‌و جۆره که هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن، سه‌ره‌تا، ناوى تیپیک (generic name) بوون، ئیدى ئیمکانى نییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش هێشتا ناوه تایبه‌ته‌کان له چاره‌نووسى ناوه گشتیه‌کاندا به‌شدار نه‌بوون. ئه‌و (ego) و گه‌وهه‌ره که هیوم و ماخ حاشایان لێکردووه، هاوتاى ناو نییه. له دینى یه‌هوود دا، که له‌ودا سیستمى باوکسالارى تا روخاندنى ئه‌فسانه هه‌ڵده‌کشێ، فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌کردنى وتنى ناوى خودا هێشتا پێوه‌ندى نێوان ناو و فاکت ده‌رده‌خات. جیهانى ئه‌فسوون لێدراوى یه‌هوودیزم هه‌م به جادوو و هه‌م به ره‌تکردنه‌وه‌ى [توخمى جادوویى]له چه‌مکى خودادا، له‌گه‌ڵ جادوو خۆڕێک ده‌خات. هه‌ر وشه‌یه‌ک که بتوانێ مرۆڤ فانى له خه‌م و ناهۆمێدى رزگار بکا و ئاسووده‌یى پێ ببه‌خشێ، دینى یه‌هوود قه‌ده‌غه‌ى ده‌کات. له‌م دینه‌دا، هۆمێد ته‌نیا له قه‌ده‌غه‌کردنى پرسى درۆیین له‌جیاتى خودا و، پرسى به‌کۆتایى له‌جیاتى بێ کۆتایى و، درۆ له‌جیاتى راستى بوونى هه‌یه. موژده‌ى رزگارى، به مه‌رجى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئیمانێک به‌دیدێت که بانگه‌شه‌ى راڤه‌کردنى رزگارى ده‌کات، ئپیستمه‌ش به مه‌رجێک ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت که وه‌هم و خه‌یاڵ ره‌ت بکرێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ره‌تکردنه‌وه پرسێکى ئابستراکت نییه. ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌موو پرسێکى پۆزه‌تیڤ به بێ سه‌رنجدان به جیاوازییه‌کانیان، یانى هه‌مان یاسا و فۆرمولى رۆاڵه‌تى نیستى که له بودیزم دا ده‌بینرێ، پله و پایه‌ى خۆى سه‌رتر له فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌کارى ناونانى پرسى ره‌ها ده‌زانێ. ئه‌ڵبه‌ت بلوکى دژبه‌رى ئه‌م ره‌تکردنه‌وه [نادیاره بودیستییه]، یانى تیۆرى مۆنیزم و، کاریکاتۆرى ئه‌و، یانى دڕدۆنگى بورژوایى، هه‌ر به‌م راده‌یه خۆیان به بڵند پایه ده‌زانن. هه‌ر فۆرمێک له پێناسه و شرۆڤه‌کردنى جیهان وه‌ک نیستى [نیروانا] یان گشتێتى جیهان ته‌نیا حیکایه‌تێکى ئه‌فسانه‌ییه. هه‌موو رێگا و مێتۆده‌کان که بانگه‌شه‌ى گارانتى کردنى گه‌یشتن به رزگارى ده‌که‌ن، ته‌نیا چه‌ند هه‌وڵێکى جادوویى گه‌شه کردوون. فیز و ره‌زامه‌ندى به‌رهه‌مى ئپیستمه‌ى پێشوو [له‌مه‌ڕ رووداوه‌کانى داهاتوو] و گۆڕینى ره‌تکردنه‌وه‌ى دنیا بۆ رزگارى، چه‌ند شێوازێکى چه‌وتى به‌ره‌نگارى له دژى فێڵ و فریون. پێڕه‌وکردنى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌ى [خولقاندنى] وێنه‌کان، مافى وێنه‌کان ده‌پارێزێ. به‌پێچه‌وانه‌ى تیۆرى دڕدۆنگى که له‌ودا راستى و درۆ وه‌ک یه‌ک بێهووده‌ن، پێڕه‌وکردن یان "ره‌تکردنه‌وه‌ى سنووردار"، به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتى چه‌مکه ئابستراکته‌کان، خۆى له حه‌زى شهوودى حسى ده‌رباز نه‌کردووه. به‌پێچه‌وانه‌ى گرنگیدان به وردبینى له ئه‌ندێشه‌دا، ره‌تکردنه‌وه‌ى سنووردار، ئه‌و نواندنه‌وانه‌ى که پرسى ره‌ها به‌شێوه‌ى ناته‌واو ده‌رده‌خه‌ن، یانى بوته‌کان، ته‌نیا به‌هۆى دژایه‌تیکردنى ئایدیایه‌ک ره‌ت ناکاته‌وه که ئه‌م نواندنه‌وانه ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵى رێک بخه‌ن. دیالکتیک، رێک به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر وێنه‌یه‌ک وه‌ک نووسراوه‌یه‌ک ئاشکرا ده‌کا و فێرمان ده‌کات که چۆن بتوانین له دوتۆیى خه‌ته‌کانى سه‌ر روخسارى ئه‌م وێنه‌یه‌دا، دانپیانانى خۆى به درۆینه‌بوونى بخوێنینه‌وه – دانپیانانێک که ده‌سه‌ڵات له وێنه‌که ده‌ستێنێ و به هه‌قیقه‌تى ده‌سپێرى. به‌مجۆره زمان ده‌بێته شتێک که له سیستمى په‌تى نیشانه‌کان واوه‌تر ده‌چێ. هێگل به داڕشتنى چه‌مکى ره‌تکردنه‌وه‌ى سنووردار (determinate negation)، توخمێکى به‌رجه‌سته کرد که رۆشنگه‌رى له بنبه‌ستى پۆزه‌تیڤیستى، که به راى هێگل دوچارى بووه، جیاده‌کاته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و سه‌رئه‌نجام به داڕشتنى ئاکامى رۆشنى تێکڕاى پرۆسه‌ى ره‌تکردنه‌وه – یانى هه‌مان گشتێتى له سیستم و مێژوودا- وه‌ک پرسى ره‌ها، فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌ى [وێنه‌سازى و ناونانى پرسى ره‌هاى] پێشێل کرد و بۆخۆى تووشى ئه‌فسانه‌سازى هات.
ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ى هێگل نه‌بوو که وه‌ک پێناسه‌ى به‌رزى ئه‌ندێشه‌ى پێشکه‌وتوو تووشى وه‌ها چاره‌نووسێک هات، ئه‌م رووداوه له‌مه‌ڕ خودى رۆشنگه‌ریش له قاڵبى ریالیزمێکى وشیارانه‌دا رووى دا که رۆشنگه‌رى پێى وابوو به یارمه‌تى ئه‌و ده‌توانێ خۆى له فه‌لسه‌فه‌ى هێگل و متافیزیک جیابکاته‌وه. ئاخر رۆشنگه‌رى ئه‌ونده پاوانخواز (totalitarian)ـه که ته‌نیا سیستمێک ده‌توانێ وا بێت. ناڕاستى رۆشنگه‌رى ته‌نیا له‌و شته‌دا کورت نابێته‌وه که دوژمنانى رۆمانتیکى هه‌میشه به‌وبۆنه‌وه سه‌رزه‌نشتیان کردووه: مێتۆدى شیکارى، لێکدانه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى پرسه‌کان بۆ توخمه سه‌ره‌تاییه‌کان، ره‌تکردنه‌وه‌ى بابه‌ت له رێگه‌ى ئه‌ندێشه‌ى شرۆڤه‌یى و رێفلێکسیڤ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ناراستى سه‌ره‌کى له‌م بیره‌ى رۆشنگه‌رى دایه که بڕیارى دادگا پێشتر دیارى کراوه. کاتى که له ماتماتیک دا، هۆکارى نه‌ناسراو ده‌بێته بگۆڕ (variable)ى نادیارى هاوکێشه‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ى رێژه یان به‌هایه‌کى تایبه‌تى بۆ دیارى بکرێت، رواڵه‌تى پرسێکى ته‌واو ناسراو به‌خۆوه ده‌گرێ. ته‌بیعه‌ت، چ پاش و چ پیش په‌یدابوونى تیۆرى کوانتۆم، بابه‌تێکه که بڕیاره به مێتۆدى ماتماتیک ده‌رک و تۆمار بکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسانه‌ش که وه‌رگرتن و سازگارکردنیان ئیمکانى نییه، ئه‌و پرسانه‌ى که نائه‌قڵانین و مل به شیکردنه‌وه ناده‌ن، به یارمه‌تى تێزى ماتماتیک گه‌مارۆ ده‌درێن. ئه‌ندێشه‌ى رۆشنگه‌رى که هه‌ر له پێشدا جیهانى سه‌رتاسه‌ر ماتماتیکیکراو به هه‌قیقه‌ت ده‌زانێ، پێى وایه که به‌مجۆره ده‌توانێ خۆى له‌هه‌مبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پرسى ئه‌فسانه‌یى بپارێزێ. رۆشنگه‌رى ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ ماتماتیک تێکه‌ڵ ده‌کات. به‌مجۆره، ماتماتیک، به‌ڕواڵه‌ت، له کۆت و به‌ند رزگار ده‌بێ و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى ته‌واو ده‌رده‌که‌وێ. "جیهانێکى بێ په‌ڕ، یان له‌م بابه‌ته تایبه‌ته‌دا، جیهانێکى پێکهاتوو له پرسه ئایدیاله‌کان، وه‌ک جیهانێک ده‌رک و راڤه ده‌کرێ که له‌ودا شته‌کان (objects) به‌جۆرى ئیزۆله و به‌شێوه‌ى ناته‌واو و به رێکه‌وت، به هێزى تێگه‌یشتنى ئێمه ناگه‌ن، به‌ڵکوو به مێتۆدێکى ئه‌قڵانى و هاوکات به جۆرێک یه‌کێتى سیستماتیک – له درێژه‌ى جۆرێک پرۆسه‌ى بێ کۆتایی – ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێن، ئه‌ویش به‌جۆرێک که سه‌رئه‌نجام شت یان ئوبژه به‌پێى وجودى زاتى خۆى ده‌رده‌که‌وێ و ده‌ناسرێ. ... ئێستا له ره‌وتى گالیله‌یى ماتماتیکى کردنى سروشت دا، خودى سروشت، له‌ژێر رێبه‌رى ماتماتیکى مۆدێرن دا ئایدیالیزه ده‌بێت. به وته‌یه‌کى نوێ، سروشت وه‌ک جۆرێک فره‌چه‌شنى ماتماتیکى لێدێت." ئه‌ندێشه له قاڵبى پرۆسه‌یه‌کى ئۆتۆماتیک و سه‌ربه‌خۆدا تووشى شتئاسایى ده‌بێ و لاسایى ده‌زگایه‌ک ده‌کاته‌وه که خۆى به‌رهه‌مى هێناوه تا سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئه‌م ده‌زگایه بتوانێ جێگاى ئه‌و بگرێته‌وه. رۆشنگه‌رى تێزى کلاسیکى "ئه‌ندێشه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ندێشه‌دا"-که فه‌لسه‌فه‌ى فیشته به‌شێوه‌ى بنه‌ڕه‌تى په‌ره‌ى پێداوه- ره‌ت کرده‌وه، چونکه ئه‌م تێزه بیرى بیرمه‌ندان له ده‌ستوورى رێبه‌ریکردنى کردار (پراکسیس) لاده‌دا، فه‌رمانێک که فیشته خۆى ویستبووى بیسه‌پێنێ. به‌مجۆره به‌رنامه‌ى ماتماتیک، به‌ناو، وه‌ک داب ونه‌ریت و قوربانى کردنى ئه‌ندێشه‌ى لێهات. ئه‌ندێشه‌ى ماتماتیکى، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سنوورانه‌ى که به یاسا و ده‌ستوورى خۆى ده‌زانى، هه‌میشه خۆى وه‌ک پرسێکى حه‌تمى و عه‌ینى ده‌ناساند. ماتماتیک ئه‌ندێشه ده‌کاته شت، یان به وته‌ى خۆى ده‌یکاته ئامێر. به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م لاساییکردنه‌وه، که له‌ودا ئه‌ندێشه جیهان وه‌ک خۆى لێده‌کات، پرسى واقێع یان دۆخى ئێستا، وه‌ک تاقه پرس، ئه‌ونده گرنگى پێده‌درێ که ته‌نانه‌ت ره‌تکردنه‌وه‌ى خودا‌ش ده‌که‌وێته به‌ر هه‌مان بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى متافیزیکییه‌وه. به راى پۆزه‌تیڤیزم، که له‌سه‌ر ته‌ختى دادوه‌رى ئه‌قڵى پرشنگدار دانیشتووه، لادان به‌ره‌و دنیاى ئه‌قڵانى [له دژایه‌تى له‌گه‌ڵ تاقه جیهانى واقعى و به‌رهه‌ست دا] نه هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵکوو کارێکى ته‌واو پووچ و بێهووده‌یه. پۆزه‌تیڤیزم هێند خۆشبه‌خته که پێویستى به ره‌تکردنه‌وه‌ى خودا نییه، چوونکه ئه‌ندێشه‌ى به‌ستوو ته‌نانه‌ت ناتوانێ پرسیارى له‌و جۆره، له‌مه‌ڕ چییه‌تى خودا، بورووژێنێ. ره‌خنه‌ى پۆزه‌تیڤیستى له هه‌ڵه‌کانى دین و مه‌زهه‌بى ره‌سمى، وه‌ک فۆرمێکى تایبه‌تى چالاکى کۆمه‌ڵایه‌تى که له زانست سه‌ربه‌خۆیه، چاۆپۆشى ده‌کات، رێک وه‌ک چۆن له هونه‌ر که هیچ توخمێکى فکرى و ئه‌قڵى تێدا نییه، چاوپۆشى ده‌کات، به‌ڵام له‌مه‌ڕ دین، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که بانگه‌شه‌ى مه‌عریفه ده‌کات، ره‌تى ناکاته‌وه. بۆ خو و ره‌وشتى زانستى، هه‌ر جۆره لادانێکى ئه‌ندێشه له که‌سب و کار(business) ى به‌رێوه‌بردنى دۆخى واقێع، یان هه‌ر جۆره لادانێک له سنوورى دادوه‌رى دۆخى ئێستا، وه‌ک ده‌رچوونى جادووگه‌ر له بازنه‌ى جادوویى سێحرى خۆى، نیشانه‌ى شێتى و خۆکوژییه. له هه‌ر دوو بابه‌ت دا، شکاندنى تابوو بۆ که‌سى سه‌ربزێو به نرخێکى گران ته‌واو ده‌بێت. مرۆڤ به زاڵبوون به‌سه‌ر سروشت دا هه‌مان بازنه‌ى ره‌سم کردووه که له‌ودا نرخاندنى ئه‌قڵى په‌تى، ئه‌ندێشه‌ى تلیسم کردووه. کانت به پێداگرتن له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و لاوازییه‌کانى ئه‌قڵ، تیۆرى پیشچوونى دژوار و به‌رده‌وامى ئه‌قڵى به‌ره‌و بێ کۆتایى داڕشت. ئه‌ندێشه‌ى ئه‌و جۆرێک وه‌حى و ئیلهامى غه‌یبى بوو: له جیهاندا هیچ فۆرمێک له وجود نییه که زانست نه‌توانێ ده‌رک و داگیرى بکات، به‌ڵام ئه‌و شته‌ى که زانست ده‌توانى ده‌رک و داگیرى بکات، وجود نییه. به‌پێى وته‌ى کانت، تێزى فه‌لسه‌فى بۆ پرسى نوێ ده‌گه‌ڕێ. به‌ڵام هیچ پرسێکى نوێ ناناسێته‌وه، چونکه هه‌میشه ته‌نیا ئه‌و شته دووپات ده‌کاته‌وه که ئه‌قڵ پێشتر له ئوبژه‌دا وه‌ک ئه‌مانه‌ت دایناوه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندێشه که له قاڵبى زانکۆ جیاوازه‌کان دا، له خه‌ون و خه‌یاڵى سۆفیانى غه‌یببین[16] پارێزراوه، ده‌بێ نرخێک بدات: ده‌سه‌ڵاتى جیهانى به‌سه‌ر سروشت دا له دژى خودى سوژه (یان زه‌ین)ى بیرمه‌ند کار ده‌کا و هیچێک له‌و نامێنێته‌وه بێجگه له هه‌مان "بیرده‌که‌مه‌وه"ى هه‌میشه یه‌کسان که ده‌بێ هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ى من بپارێزێت. سوژه و ئوبژه هه‌ر دوو نه‌زۆک و په‌سیڤ ده‌بن. ئه‌و رۆحه ئابستراکته که ره‌وایى به مه‌زنده و تۆمارکردن و سیستم سازى ده‌به‌خشێ، له‌گه‌ڵ هیچ شتێ به‌ره‌و ڕوو نابێت بێجگه له هه‌مان ماده‌ى ئیزۆله که تاقه خه‌سڵه‌ت و هه‌وینى ئه‌و، ملکه‌چى له‌ئاست سوژه‌یه.[17]
یه‌کسانى زه‌ین و جیهان سه‌رئه‌نجام چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا به‌مجۆره که هه‌ر دوو لایه‌نى ئه‌م یه‌کسانییه ره‌ت ده‌کرێنه‌وه. دابه‌زاندنى ئه‌ندێشه بۆ ئامێر یان ده‌زگاى ماتماتیکى، جیهان ناچار ده‌کات تا خۆى پێوه‌رى نرخاندنى خۆى بێت. ئه‌وه‌ى وه‌ک سه‌رکه‌وتنى ئه‌قڵانیه‌تى رواڵه‌تى ده‌رده‌که‌وێ، یانى پێڕه‌وى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى هه‌موو شته‌کان له فۆرماڵیزمى لۆژیکى، به نرخى به‌ندکردن و ملکه‌چى ئه‌قڵ به فاکته‌کان به‌رهه‌م دێت. یانى هه‌موو بانگه‌شه و بزوێنه‌ره‌کانى مه‌عریفه ره‌ت ده‌کرێنه‌وه: ده‌رک و تێگه‌یشتن له گه‌وهه‌رى فاکته‌کان، نه ته‌نیا به مه‌به‌ستى ده‌رکى رێژه ئابستراکته‌کانى کاتى و شوێنى نێوانیان که ته‌نیا زاڵبوون له‌سه‌ر فاکته‌کان هه‌موار ده‌کات، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، به مه‌به‌ستى بیرکردنه‌وه له رواڵه‌تى فاکته‌کان، وه‌ک چه‌ند ره‌هه‌ندێکى چه‌مکى ئاڵۆزه، که ته‌نیا به ده‌رخستنى مه‌عنا و هێماى مێژوویى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئینسانییان، ده‌چه‌سپێن. ئپیستمه ته‌نیا به تێگه‌یشتن و پۆلینبه‌ندى و مه‌زنده‌کردن کورت نابێته‌وه، به‌ڵکوو راست به ماناى ره‌تکردنه‌وه‌ى سنووردارى هه‌ر جۆره دابڕان و هه‌موو پرسێکى ئابستراکته. به‌ڵام فۆرماڵیزمى ماتماتیکى، که به‌ستێنى دابڕاوترین فۆرمى پرس ئیزۆله، یانى ژماره پێکدێنێ، له‌جیاتى وه‌ها ره‌تکردنه‌وه‌یه‌ک، ئه‌ندێشه له‌وپه‌ڕى دابڕان دا قه‌تیس ده‌کات. پرستیژى دۆخى واقێع قه‌بووڵ ده‌کرێ و ئپیستمه ته‌نیا ئه‌م دۆخه دووپات ده‌کاته‌وه و ئه‌ندێشه‌ش ته‌نیا شتى یه‌کده‌ست ده‌ڵێته‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌زگاى ئه‌ندێشه به هێزێکى زیاتره‌وه دنیا بۆ خۆى رام و ده‌سته‌مۆ ده‌کات، ره‌زامه‌ندى ئه‌و له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ى ئه‌م دنیایه‌دا، کوێرانه‌تر ده‌بێته‌وه. به‌مجۆره رۆشنگه‌رى به‌ره‌و هه‌مان ئه‌فسانه ده‌گه‌ڕێته‌وه که قه‌ت نه‌یتوانیوه له‌و ده‌رباز ببێت. چونکه ئه‌فسانه له شێوازه جیاجیاکانى خۆیدا زاتى دۆخى واقیع ده‌نوێنێ – بزاڤى بازنه‌یى، قه‌ده‌ر، زاڵبوون له‌ئاست جیهان وه‌ک هه‌قیقه‌ت – و هۆمێد ره‌ت ده‌کاته‌وه. ئاڵۆزى وێنه‌ى ئه‌فسانه‌یى و رۆشنى و راشکاوى فرمولى زانستى، هه‌ر دوویان مانه‌وه‌ى تاهه‌تایى دۆخى واقیع ده‌سه‌لمێنن و دنیا ته‌نیا به‌وجۆره راڤه ده‌که‌ن که دۆخى واقیع سه‌رکوتى ده‌کات. راڤه‌کردنى جیهان وه‌ک تێزێکى شیکارى زه‌به‌ڵاح، یانى تاقه خه‌ونى پاشماوه‌کانى زانست، هه‌ر له‌و هه‌وێنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ئه‌فسانه‌ى گه‌ردوونى پرسه‌فون (persaphone) ى لێ په‌یدا بووه، که له‌ودا سووڕانه‌وه‌ى به‌هار و پایز له‌گه‌ڵ دزرانى پرسه‌فون [خوداى سه‌مه‌ربه‌خشى] به‌هۆى هادس [خوداى مه‌رگ و دنیاى ژێره‌وه] پێوه‌ند ده‌درێ. یه‌کێتى پرۆسه‌ى ئه‌فسانه‌یى که بڕیاره ره‌وایى به رووداوى واقعى ببه‌خشێ، جۆرێک فریودانه. له راستیدا دزرانى ئه‌م خودایه راست به ماناى مه‌رگى سروشت بوو. ئه‌م رووداوه هه‌موو پایزێک دووپات ده‌بۆوه و ته‌نانه‌ت ئه‌م دوباره بوونه‌وه‌ش به‌ماناى روودانه‌وه‌ى هه‌مان رووداو بوو، نه جۆرێک به‌رده‌وامى رووداوه جیاوازه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ تۆکمه بوونى وشیارى زه‌مه‌نى، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش وه‌ک رووداوێکى تاقانه[18] له رابردوودا قه‌تیس بووه و له هه‌ر خولێکى تازه‌ى وه‌رزه‌کاندا، به کار و چالاکى دینى تێده‌کۆشان تا به یارمه‌تى ئه‌وه‌ى پێشتر رووى داوه، ترس له مه‌رگ رکێف بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م جیایى و دابڕانه‌ى [ئێستا له رابردوو] ده‌ورێک نابینێ. سوڕانه‌وه‌ى زه‌مه‌ن، به‌هۆى قه‌تیسبوونى ئه‌و تاقه رووداوه له رابردوودا، وه‌ک پرسێکى حه‌تمى لێدێ و ترسێک که له‌و رووداوى کۆنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، وه‌ک دووپاتبوونه‌وه‌ى په‌تى، هه‌موو ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گرێته‌وه. گونجاندنى دۆخى واقێع چ له پێش مێژووى ئه‌فسانه‌یى دا و چ له فۆرماڵیزمى ماتماتیکى دا و، هه‌روه‌ها گرێدانى هێمایى زه‌مه‌نى ئێستا، له‌گه‌ڵ رووداوێکى ئه‌فسانه‌یى له ناخى قوربانى کردن دا و به‌هۆى چه‌مکه ئابستراکته‌کانى زانست، پرسى تازه ناچار ده‌کات تا وه‌ک پرسێکى له‌پێشدا دیاریکراو ده‌رکه‌وێت، یانى له راستیدا وه‌ک پرسى کۆن. ئه‌م ئپیستمه‌یه که بێ هۆمێد بووه، نه دنیا. چونکه ئپیستمه له قاڵبى هێماکانى وێنه‌یى یان ماتماتیکى دا، دنیا وه‌م مۆدێلێکى ئابستراکت (schema) وه‌رده‌گرێ و تاهه‌تایه دووپاتى ده‌کاته‌وه.
له جیهانى به‌هره‌مه‌ند له رۆشنگه‌رى دا، ئه‌فسانه‌سازى ده‌ڤه‌رى پرسى زه‌مینیشى گرتۆته‌وه. دنیایه‌ک که له رۆح و بوونه‌وه‌رانى ئه‌فسانه‌یى و له جێگرانى ئه‌قڵى و چه‌مکى ئه‌وان پاککراوه‌ته‌وه و خاوه‌ن پرشنگى پرسى سروشتییه، ئێستا ده‌بێته خاوه‌نى هه‌مان سروشتى گه‌ش و پرشنگدار که دنیاى که‌ونارا پێى وابوو سه‌رچاوه‌ى له رۆح دایه. ئه‌و نابه‌رابه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تییه که له قاڵبى فاکته خاوه‌کاندا، وه‌ک پرسێکى بۆ هه‌میشه به‌ده‌ر له ده‌ستێوه‌ردان، ره‌وایى به‌ده‌ست دێنێ و ئه‌م فاکتانه له نێو ئه‌ودا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن، ئه‌مڕۆ خاوه‌ن هه‌مان پیرۆزییه، که جادووگه‌رى هۆز به‌هۆى پشتیوانى خودایان به‌ده‌ستى دێنا. به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، ته‌نیا به نرخى نامۆبوونى مرۆڤه‌کان له شته‌کان و پرسه‌کانى بنده‌ستى ده‌سه‌ڵات هه‌موار نه‌بووه. به‌ڵکوو به قه‌تیسبوون و رفیدبوونى زه‌ین، گه‌وهه‌رى پێوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى، ته‌نانه‌ت پێوه‌ندى تاک له‌گه‌ڵ خۆى، تلیسم کراوه. تاک وه‌ک شوێنى لێکبه‌ستنى دژکرده‌وه ناسراوه‌کان و ئه‌و ره‌فتارانه کورت ده‌کرێته‌وه، که چاوه‌ڕوانى لێده‌کرێ. ئانیمیزم (animism) گیانى به شته‌کان به‌خشیبوو، له‌کاتێکدا سه‌نعه‌تگه‌رایى (industrialism) گیان و رۆحى مرۆڤه‌کان ده‌کات به شت. سیستمى ئابوورى کۆمه‌ڵگه، به‌شێوه‌ى ئۆتۆماتیک، ته‌نانه‌ت پێش پلاندانانى هه‌مه‌لایه‌نه، کاڵاکان به‌و به‌هایانه ته‌یار ده‌کات که چۆنیه‌تى ره‌فتارى مرۆڤ دیارى ده‌که‌ن. له‌و کاته‌وه که کاڵاکان، هاوکات له‌گه‌ڵ کۆتایى ئاڵووێرى ئازادانه، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندى ئابوورى خۆیان، بێجگه له خه‌سڵه‌تى فتیشیستى یان، له ده‌ست داوه، ئه‌م فتیشیزمه وه‌ک تۆفانێک هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى گرتۆته‌وه. به‌هۆى زۆر هۆکارى بێ ئه‌ژمارى به‌رهه‌مهێنانى به‌لێشاو و ئه‌و کولتووره‌ى که له‌سه‌ر ئه‌و پێکهاتووه، ره‌فتارى ستاندارد وه‌ک تاقه ره‌فتارى سروشتى، ئه‌قڵانى و شیاوى رێز، به‌سه‌ر تاکدا ده‌سه‌پێنرێ. به‌مجۆره تاک خۆى ته‌نیا وه‌ک شت، یان وه‌ک توخمێکى ئامارى و به‌پێى سه‌رکه‌وتن یان شکست پێناسه ده‌کات. پێوه‌رى نرخاندنى ئه‌و، پاراستنى گیانه، سازگارى سه‌رکه‌وتوو یان سه‌رنه‌که‌وتوو، به رۆڵى واقعى تایبه‌تى ئه‌و و چه‌ند مۆدێلێکه‌وه به‌ستراوه که بۆ ئه‌م رۆڵه دیارى کراوه. هه‌ر شتێکى جیاواز، هه‌ر له ئایدیاوه تا جنایه‌ت (villainy)، پێره‌وى له هێزى کۆمه‌ڵ ده‌کات، هێزێک که هه‌موو شته‌کان هه‌ر له پۆلى خوێندنه‌وه تا سه‌ندیکا له‌ژێر چاودێرى دایه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌م کۆمه‌ڵه ترسێنه‌ره‌ش ته‌نیا به‌شێک له رواڵه‌تى وه‌همى و فریوده‌رى [دۆخى کۆمه‌ڵایه‌تى]یه، که له پشتیه‌وه هێزه واقعیه‌کان خۆیان حه‌شار داوه و ئه‌م کۆمه‌ڵه وه‌ک ئامێرى چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵات به‌کاردێنن. توندوتیژى و وه‌حشیگه‌رى ئه‌م کۆمه‌ڵه، که تاک ناچار ده‌کا تا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که ده‌کرێ ئاستى ستانداردى دیاریکراو بپارێزێ و لێیان لانه‌دات، چۆنیه‌تى و خه‌سڵه‌تى مرۆڤه‌کان به‌یان ناکات، وه‌کچۆن به‌ها چۆنیه‌تى کاڵاکان ده‌رناخات. ئه‌و رواڵه‌ته ئه‌فسوونکراو و خه‌وشدارکراوه که شته‌کان و مرۆڤه‌کان له‌به‌ر تیشکى مه‌عریفه‌ى بێ لایه‌ن [عه‌ینى] دا به‌خۆوه گرتوویانه، یاساى ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌خات، هه‌مان یاسا که پێشتر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ماناى بۆ رۆح و خودایان راگواستبوو و روانینى مرۆڤى له فریوکارى و ئه‌فسوونگه‌رى جادووگه‌راندا یه‌خسیر کردبوو. ئه‌و قه‌ده‌رگه‌راییه که له سه‌رده‌مانى سه‌ره‌تایى دا به‌هۆى مه‌رگى فامنه‌کراو به ره‌وایى گه‌یشتبوو، ئێستا هه‌رێمى ته‌واو فامکراوى ژیانى واقعى گرتۆته‌وه. ئه‌و ترسه‌ى نیوه‌ڕۆ که له به‌ر تیشکى دا له‌پڕ سروشت وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکى گشتگیر له‌هه‌مبه‌ر مرۆڤه‌کان ده‌رکه‌وت، ئێستا هاوتاى خۆى له‌و ترسه‌دا دیوه‌ته‌وه که ره‌نگه هه‌رده‌م بته‌قێته‌وه: مرۆڤه‌کان ده‌یانه‌وێ که جیهان – که رێگاى ده‌رچوونى نییه- به‌هۆى ده‌سه‌ڵاتێکى جیهانگیر ئاگر بدرێت، ده‌سه‌ڵاتێک که هى خۆیانه به‌ڵام ناتوانن کونترۆڵى بکه‌ن.
ترسى ئه‌فسانه‌یى رۆشنگه‌رى، له ناخى ترس له ئه‌فسانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. رۆشنگه‌رى بوونى ئه‌فسانه، ئه‌و جۆره که شرۆڤه‌ى زمانناسانه وێناى ده‌کات، ته‌نیا له رووى ماناناسانه‌وه له چه‌مک و وشه ئاڵۆزه‌کان نابینێ، به‌ڵکوو له هه‌ر چه‌شنه په‌یڤێکى مرۆڤى، که له پێکهاته و زه‌مینه‌ى پاراستنى گیاندا هیچ رۆڵێکى ناگێڕێ، ده‌بینێ. ئه‌م وته‌یه‌ى سپینوزا که "هیچ کارێکى باش بوونى نییه که سه‌رتر و بنه‌ڕه‌تیتر له کۆشش[19] بۆ پاراستنى گیان بێت"، بنه‌ماى ئه‌خلاقى تێکڕاى شارستانیه‌تى رۆژاواى له خۆید هه‌ڵگرتووه، بنه‌مایه‌ک که له‌ودا جیاوازی دینى و فه‌لسه‌فى بورژوازى داده‌مرکێ. رۆح، پاش سڕینه‌وه‌ى مێتۆدیکى هه‌موو پاشماوه سروشتییه‌کان وه‌ک ئه‌فسانه، ئیتر به هاوتاى جه‌سته یان خوێن، یان گیان، یان ته‌نانه‌ت منى سروشتى نه‌زانرا، به‌ڵکوو به‌هۆى هه‌ڵدان وه‌ک سوژه‌یه‌کى لۆژیکى یان ترانسێندێنتاڵ ده‌رکه‌وت و چوارچێوه‌ى ئه‌قڵ و سه‌رچاوه‌ى یاسادانانى پراتیکى دروست کرد. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ده‌ر له پێوه‌ندى ئه‌قڵانى و گیان پارێزى، درێژه به ژیانى خۆى بدات، به‌پێى تێزى رۆشنگه‌رى – و مه‌زهه‌بى پرۆتستان – بۆ ده‌ڤه‌رى پێش مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌م روانگه‌وه، پاڵنه‌ره‌کانیش به راده‌ى پڕوپووچ، پرسى ئه‌فسانه‌یین و په‌رستنى هه‌ر خودایه‌ک که گیان هه‌ڵیبژاردووه و هه‌بوونى به‌ته‌واوى نه‌سه‌لمێندراوه، وه‌ک مه‌ستى و بێهۆشى کارێکى ناشیاوه. پێشکه‌وتن هه‌م له‌پێناو هه‌ڵدان و په‌رستشى دینى و هه‌م له‌پێناو رۆچوونى راسته‌وخۆى گیان به دنیاى سروشتى دا، به‌هۆى یه‌ک قه‌ده‌ره‌وه رێنوێنى ده‌کرێ و به‌ره‌ڵایى چ له ئه‌ندێشه و چ له له‌زه‌ت دا قه‌ده‌غه ده‌کا و به حه‌رامى ده‌زانێ. له ئابوورى بورژوایى دا، کارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ر مرۆڤێک به‌هۆى تێزى [پاراستنى] گیان به‌ئه‌نجام ده‌گات. ئه‌م کاره بڕیاره بۆ هه‌ندێ که‌س سه‌رمایه‌ى زیادتر ده‌سته‌به‌ر بکا و، بۆ هه‌ندێ که‌سانى تر وزه و تواناى کارکردنى زیاتر دابین بکات. به‌ڵام هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ى گیانپارێزى زێده‌تر و زێده‌تر له‌سه‌ر دابه‌شبوونى کارى بورژوایى راده‌وه‌ستێ، تاکه‌کانیش که ده‌بێ گیان و جه‌سته‌ى خۆیان له‌گه‌ڵ مۆدێلى ده‌زگاکانى تێکنۆلۆژى رێک بخه‌ن، زیاتر تووشى له‌خۆنامۆیى ده‌بن. به‌ڵام ئه‌ندێشه‌ى زاده‌ى رۆشنگه‌رى له‌م خێره‌ش ناگوزه‌رێ: له کۆتایى دا، ته‌نانه‌ت زه‌ین یان سوژه‌ى ترانسێندێنتاڵى ئپیستمه‌ش، وه‌ک دوا بیره‌وه‌ره سوبژکتیڤیته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و جیگاى خۆى به مکانیزمه‌کانى کونترۆڵى ئوتۆماتیک ده‌دات که له ئه‌نجامى ئه‌م کاره‌دا به ئاسانى و به ره‌وانى زۆر زێده‌تر کار ده‌کات. سوبژکتیڤیته (زه‌ینیه‌ت) جێگاى خۆى به لۆژیکى یاساکانى به‌ناو بێ لایه‌نى [رکه‌به‌رایه‌تى و پێشکه‌وتن] ده‌سپێرێ، تا فه‌رمانى خۆیان سه‌ره‌ڕۆیانه‌تر ئه‌نجام بده‌ن. پۆزه‌تیڤیزم، که سه‌رئه‌نجام ته‌نانه‌ت ره‌حمى به ئه‌ندێشه‌ش، وه‌ک خه‌یاڵێکى به‌تاڵ نه‌کرد، دواین تۆێژه‌کانى نێوان ره‌فتارى کۆمه‌ڵایه‌تى و نۆرمى کۆمه‌ڵایه‌تى لابرد.
پرۆسه‌ى تێکنیکى، که سوژه پاش ده‌رکران له ده‌ڤه‌رى وشیارى، له‌ودا تووشى شتبوون (reification) هاتووه، هه‌م له مه‌عناى ئاڵۆزى نهێنى نێو ئه‌ندێشه‌ى ئه‌فسانه‌ى به‌ده‌ره، هه‌م له هه‌ر جۆره مه‌عنایه‌ک، چونکه ئێستا خودى ئه‌قڵ وه‌ک ئامێرێکى په‌تى لێهاتووه که له خزمه‌ت سیستمى گشتگیرى ئابوورى دایه. ئه‌قڵ وه‌ک ئامێرێک هه‌موو کارێک ئه‌نجام ده‌دا و بۆ دروستکردنى هه‌ر جۆره ئامێرێک شیاوه و به‌دڵنییایه‌وه به ئامانجه‌وه به‌ستراوه، رۆڵى ئه‌قڵ هێند چاره‌نووسسازه، وه‌ک مکانیزمى به وردى مه‌زنده‌کراوى به‌رهه‌مهێنانى ئابوورى وایه، به‌رهه‌مهێنانێک که دیاریکردنى ئاکامه‌کانى بۆ مرۆڤایه‌تى له هه‌ر جۆره مه‌زنده‌یه‌کى ئه‌قڵانى سه‌رتره. فراوانخوازى کۆنى ئه‌قڵ بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ئامێرێکى په‌تى بۆ به‌دیهێنانى مه‌به‌سته‌کانى، سه‌رئه‌نجام به‌دیهاتووه. سروشتى پاوانخوازى یاسا لۆژیکییه‌کان، هه‌ر له‌م پێبه‌ندییه سه‌رسه‌ختانه‌ى ئه‌قڵ به کارکرد و، سه‌رئه‌نجام له خه‌سڵه‌تى جه‌برى و سه‌پێندراوى گیانپارێزییه‌وه، سه‌رچاوه ده‌گرێ. گیانپارێزیش به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنى نێوان مانه‌وه و فه‌وتان دا به ته‌شقى خۆى ده‌گات، هه‌ڵبژاردنێک که ته‌نانه‌ت له‌م بنه‌ما لۆژیکیه‌شدا ره‌نگ ده‌داته‌وه که له‌نێوان دوو گوزاره‌ى ناکۆک دا ته‌نیا یه‌کێکیان راسته و به‌ناچار ئه‌ویان ناڕاسته. فۆرماڵیزمى ئه‌م تێزه و، هه‌موو ئه‌و لۆژیکه‌ى که پێکهێناوه، ئاکامى ئاڵۆزى و نارۆشنى ناکۆکى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له جڤاتێک دایه که له‌ودا پاراستنى فۆرمه‌کان [و نۆرم و یاسا فۆرماڵه‌کان] ته‌نیا به‌هۆى به‌خت و رێکه‌وت و پاراستنى تاکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌کرێت. سڕینه‌وه‌ى ئه‌ندێشه له لۆژیک له پۆله‌کانى خوێندن دا، هێماى به‌شتبوونى مرۆڤه‌کان له ئیداره و کارخانه‌دا ده‌سه‌لمێنێ. به‌مجۆره‌یه که پرسى حه‌رام (تابوو) ده‌سه‌ڵاتى زۆره‌ملى پرسى تابوو قۆرخ ده‌کا و، رۆشنگه‌ریش ئه‌و زه‌ینه که خۆى به‌رهه‌مى ئه‌و بووه، یه‌خسیر ده‌کات. به‌ڵام به‌مجۆره کۆنترۆڵى سروشت، وه‌ک پاراستنى گیانى راسته‌قینه، به‌هۆى هه‌مان پرۆسه‌وه که موژده‌ى بنبڕکردنى ده‌دا رکێف ده‌بڕێ، ئه‌ویش له قالچبى هه‌مان قه‌ده‌رى تاکى و کۆیى دا که ئێمه به‌ره‌و قه‌یران و جه‌نگ ده‌بات. ئه‌گه‌ر تاقه نۆرم و پێوه‌رێک که بۆ تیۆرى ماوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئامانجى زانست بێت، که‌وابوو ده‌بێ پراتیکیش مل بۆ به‌رنامه‌ى به‌ره‌ڵا و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ى مێژووى جیهانى که‌چ بکات. رۆح، که شارستانیه‌ت به‌ته‌واوى په‌ڕ و باڵى به‌ستووه، به‌هۆى هه‌مان وه‌حشیگه‌رى له‌نێو ده‌چێ که شارستانیه‌ت له سه‌ره‌تاوه خۆى لێ بواردووه. کۆنترین ترس، ترسى مرۆڤ له گومکردنى ناوى خۆى، سه‌رئه‌نجام رووده‌دات. شارستانیه‌ت، دنیاى سروشتى په‌تى، چ ئاژه‌ڵى و چ گیایى، به ترسى ره‌ها ده‌زانى. شێواز و ره‌هه‌نده‌کانى ره‌فتارى ته‌قلیدى، ئه‌فسانه‌یى و متافیزیکى، یه‌ک له دواى یه‌ک، وه‌ک قۆناغى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى مێژووى جیهانى له قه‌ڵه‌م دران و هه‌ر جۆره گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان به شتێکى سامناک ده‌زانرا، چونکه ئه‌م کاره به ماناى گه‌ڕانه‌وه‌ى رۆح بۆ هه‌مان سروشتى په‌تى بوو که به هه‌وڵ و کۆششى بێ‌وچان خۆى له‌و ده‌رباز کردبوو، به‌مهۆیه پڕ له ترسێکى نه‌وتراو بوو. به درێژى هه‌زاره‌کان بیره‌وه‌رى زیندووى پێش مێژووى مرۆڤ، بیره‌وه‌رى ژیانى بیابانى و ته‌نانه‌ت بیره‌وه‌رى سه‌رده‌مانى پێش باوکسالارى، به‌هۆى ترسناکترین سزاکان له وشیارى مرۆڤ سڕایه‌وه و بنبڕ کرا. رۆحى رۆشنگه‌رى به لێدانى داغى له‌عنه‌ت له نێوچاوانى هه‌موو فۆرمه‌کانى ئه‌قڵپه‌رێزى، به تۆمه‌تى په‌ره‌دان به فه‌ساد و گه‌نده‌ڵى، جێگاى دا‌غ و دره‌وش و تاژانگى گرته‌وه. هه‌روه‌ها له‌زه‌تخوازى رۆشنگه‌رى، که وه‌ک ئه‌ره‌ستوو له زێده‌ڕۆیى بێزار بوو، رێگه‌ى میانه‌ڕه‌وى(moderately) گرته‌به‌ر. ئامانجى بورژوایى ژیان و ره‌فتارى سروشتى، به‌پێى میانه‌ڕه‌وى پێکهاتووه، نه به‌پێى سروشتى بێ فۆرم.
له روانگه‌ى ئه‌م ئامانجه‌دا، پارێز و شه‌هوه‌تخوازى، زێده‌خۆرى و برسیه‌تى، به‌پێچه‌وانه‌ى ناکۆکى و دژایه‌تى، وه‌ک چه‌ند هێزێکى کاولکار، ته‌واو یه‌کسان و یه‌کشتن. که‌مینه‌ى سته‌مکارى ده‌سه‌ڵاتدار، به ناچارکردنى تێکڕاى ژیان به پێویستى پاراستنى ژیان، سه‌ره‌ڕاى ئاسایشى خۆى، به‌رده‌وامى و سه‌قامگیرى گشت مسۆگه‌ر ده‌کات. هه‌ر له چاخى هۆمێره‌وه تا سه‌رده‌مى مۆدێرن، رۆحى زاڵ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵى مرۆڤى تێکۆشاوه تا له‌نێو که‌ند و له‌نده‌کان دا رێگایه‌ک بۆ خۆى بدۆزێته‌وه، رێگایه‌کى هێمن له‌نێوان خه‌ته‌رى خلیسکان بۆ زاوزێى په‌تى و خه‌ته‌رى شادکامى ئازاد و بێ کۆت و به‌ند. ئه‌م رۆحه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه له هه‌ر یاسا و رێسایه‌کى رێ‌نوێن، بێجگه یاساى هه‌ڵبژاردنى شه‌ڕى که‌متر، دووگومان بووه. بێ دینه‌کان (pagans) و به‌ڕێوه‌به‌رانى ته‌وى جه‌نگ له ئاڵمانیاى نوێ دا ده‌یانه‌وێ جارێکی‌تر له‌زه‌ت له زنجیر رزگار بکه‌ن. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که له‌زه‌ت، به تێپه‌ڕینى سه‌ده‌کان، له‌ژێر زه‌ختى کار و زه‌حمه‌ت دا، فێرى نه‌فره‌ت له خۆى بووه، به‌ناچار له دۆخى رزگارى تۆتالیتێرى[20] خۆیدا به به‌دبه‌ختى و لاوازى ده‌مێنێته‌وه، لاوازییه‌ک که به‌رهه‌مى خۆ به که‌م زانینه. له‌زه‌ت له زه‌نجیرى ئه‌و گیانپارێزییه‌دا ده‌مێنێته‌وه که ئه‌قڵ ئیلهامى پێ کردووه – ئه‌قڵێک که له‌م ماوه‌یه‌دا له سه‌ر کار لابراوه. له هه‌موو وه‌رچه‌رخانه‌کانى شارستانیه‌تى رۆژاوادا، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دینى ئۆڵۆمپیه‌وه تا رنێسانس، رێفۆرماسیۆنى دینى و بێ خودایى بورژوایى، هه‌ر کات نه‌ته‌وه‌کان و چینه نوێکان لێبڕاوانه‌تر ئه‌فسانه‌یان سه‌رکوت کرد، ترس له سروشتى ترسێنه‌ر و ناده‌سته‌مۆ – ترسێک که ئاکامى مادى و به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ى سروشت بوو- بۆ پله‌ى پڕوپووچى ئانیمیستى دابه‌زێنرا و به‌زاندنى سروشتى ده‌روونى و بێروونى وه‌ک دوا ئه‌نجامى ره‌هاى ژیان ده‌رکه‌وت. به گۆڕ‌انى گیانپارێزى بۆ پرۆسه‌یه‌کى ئوتۆماتیک، ئێستا که‌سانێک ئه‌قڵیان وه‌لا ناوه، که وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌مهێنان، ده‌سکه‌وته‌کانى ئه‌قڵیان به میرات بردووه و ده‌ترسێن که ئه‌م ئه‌قڵه به بێ به‌شانى ئه‌م میراته بگات. گه‌وهه‌رى رۆشنگه‌رى، هه‌ڵبژاردن له‌نێوان دووڕێیانێک دایه که وه‌ک خودى ده‌سه‌ڵات حاشاهه‌ڵنه‌گره. مرۆڤه‌کان هه‌میشه ناچار بووگن له‌نێوان ملکه‌چى خۆیان به سروشت یان ملکه‌چى سروشت به رۆحى [مرۆڤ] یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. به په‌ره‌سه‌ندنى ئابوورى کاڵایى بورژوایى، ئاسۆى تاریکى ئه‌فسانه، به نوورى هه‌تاوى ئه‌قڵى حسابگه‌ر روون ده‌بێته‌وه، هه‌مان هه‌تاو که له‌ژێر تیشکى ساردى دا وه‌حشیگه‌رى مۆدێرن ده‌ڕسکێ و ده‌پشکوێ. کارى مرۆڤى، هه‌میشه له‌ژێر زه‌ختى ده‌سه‌ڵات دا رێگایه‌کى بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له ئه‌فسانه کردۆته‌وه – به‌ڵام له‌ژێر سیستمى ده‌سه‌ڵات دا هه‌میشه سه‌رله‌نوێ تووشى تلیسمى ئه‌فسانه هاتووه.
تێکه‌ڵاوى ئه‌فسانه و ده‌سه‌ڵات و کار، چه‌مکێکه که له یه‌کێ له چیرۆکه‌کانى هۆمێردا تۆمار کراوه. سرودى دوازده‌هه‌مى حه‌ماسه‌ى ئودیسه[21]، چیرۆکى به‌ره‌وڕووبوونى ئودیسوس له‌گه‌ڵ سیرنه‌کان[22] ده‌گێڕێته‌وه. لێره‌دا مرۆڤ وه‌ها هه‌ستێک ده‌بینێ که هه‌مان هه‌ستى ونکردنى خۆیه‌تى له رابردوودا. به‌ڵام قاره‌مانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌سته به‌ره‌وڕوو ده‌بێ [ئودیسوس] به چه‌شتنى ره‌نج و ئازاره‌کان پوخته و خاراو ده‌بێ. له هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌دا که تێیپه‌ڕاندوون، یه‌کێتى ژیان و ناسنامه‌ى تاکى ئه‌و سه‌خت و تۆکمه بووه. بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانى زه‌مه‌نیش وه‌ک خاک و ئاو و هه‌وا جیا بوونه‌ته‌وه. سێڵاوى رابردوو له به‌رانبه‌ر گاشه‌کانى ئێستادا نێشتۆته‌وه و، داهاتووش، ئاڵۆز و ته‌ماوى، له ئاسۆدا ده‌بینرێ. ئه‌وه‌ى ئودیسوس تێیپه‌ڕاندووه به ناخى دنیاى سێبه‌ره‌کان دا رۆچووه. چونکه [له‌م قۆناغه سه‌ره‌تاییانه‌ى مێژوودا] رۆحى مرۆڤ هێنده له ئه‌فسانه‌ى سه‌رده‌مانى سه‌ره‌تایى، که رۆح له‌و به‌دیهات، نزیکه، که ئه‌زموونه‌کانى ژیانى رابردووى، وه‌ک پێش مێژوویه‌کى ئه‌فسانه‌یى لێدێت. رۆح تێده‌کۆشى تا به‌هۆى سیستمى نه‌گۆڕى به‌رده‌وامى زه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بجه‌نگێ. مه‌به‌ست له دابه‌شکردنى سێ ره‌هه‌ندى [زه‌مه‌ن به‌پێى رابردوو- ئێستا- داهاتوو] رزگارکردنى ساتى ئێستا له ژێر چنگى ده‌سه‌ڵاتى رابردووه، له‌رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌ودیو سنووره ره‌هاکانى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى رابردوو و ئه‌سپاردنى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به ئێستا له قاڵبى ئپیستمه‌ى به‌که‌ڵک و سودمه‌ند دا. خواستى بێ سنوور بۆ پاراستنى ئه‌و شته‌ى که تێپه‌ڕیوه، وه‌ک پرسێکى زیندوو، نه وه‌ک به‌کارهێنانى وه‌ک ماتریاڵى پێشکه‌وتن، ته‌نیا له بوا‌رى هونه‌ردا دابین کرا، هه‌مان بوار که ته‌نانه‌ت مێژووش وه‌ک نواندنه‌وه‌ى ژیانى رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێدراوه. تا کاتێ که هونه‌ر خۆى وه‌ک ئپیستمه ده‌رناخاو له ئاکامدا له بوا‌رى پراتیکى [کۆمه‌ڵایه‌تى] دوور ده‌گرێت، ئه‌م بواره‌ش بوونى هونه‌ر، وه‌ک بوونى له‌زه‌ت قه‌بووڵ ده‌کات. به‌ڵام [له سه‌رده‌مى ئودیسوس دا]گۆرانى په‌ریان هێشتا، به‌هۆى دابه‌زین بۆ پله‌ى هونه‌ر، نه‌زۆک و لاواز نه‌بووه. په‌ریان "له هه‌ر شتێک که سه‌رده‌مێک له‌م زه‌مینه هه‌ره نه‌خته‌دا رووى داوه" ئاگادارن. به‌تایبه‌ت ئه‌و رووداوانه‌ى که له ژیانى ئودیسوس دا روویان داوه: "ئاخر ئێمه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که به فه‌رمانى خودا له ده‌شته‌کانى تروا بۆ کوڕانى ئارگوس و خه‌ڵکى تروا پێشهات، ئاگادارین". سیرنه‌کان (په‌ریان) به گۆرانیه‌کانیان که وه‌ک موژده‌ى مرۆڤڕاکێشى له‌زه‌ت پرووشێن به‌گوێ ده‌گات، به بانگکردنى راسته‌وخۆى رابردووى نزیک، هه‌ڕه‌شه له سیستمى باوکسالارى ده‌که‌ن، هه‌مان سیستم که ژیانى هه‌ر که‌سێک، ته‌نیا وه‌ک به‌شى ته‌واوى ئه‌و له زه‌مه‌ن، پێده‌دات. هه‌ر که‌س که خۆى به خه‌ونى فریوکارانه‌ى ئه‌وان بسپێرێ، له‌نێو ده‌چێ، چونکه مرۆڤ ته‌نیا به وشیارى هه‌میشه‌یى ده‌توانێ بوونى خۆى له سروشت بستێنێ. ئه‌گه‌رچى په‌ریان له هه‌ر شتێک که روویداوه ئاگادارن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌م زانیارییه‌دا، ئاینده‌ى مرۆڤ ده‌خوازن و موژده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رمه‌ستانه [بۆ زێدى] هه‌مان فریو ده‌ده‌ن که رابردوو به‌هۆى ئه‌وه‌وه، مرۆڤى که‌یلى خه‌م و ئاره‌زوومه‌ندى، یه‌خسیر ده‌کات. به‌ڵام سیرسه[23]، ئه‌و خودایه که هێماى دابه‌زین بۆ پله‌ى ئاژه‌ڵانه، ئودیسوس وشیار ده‌کاته‌وه. ئودیسوس به قسه‌ى ناکا و له ئاکامدا سیرسه وزه و تواناى پێده‌به‌خشى تا له‌ئاست هێزه روخێنه‌ره‌کانى دیکه [ده‌روون] خۆڕاگرێت. به‌ڵام هێشتا سێحر و ئه‌فسوونى په‌ریان به‌هێزتره. هه‌ر که‌س که گۆرانى ئه‌وان ببیستێ، دڵى ده‌دۆڕێنێ. بۆ ئه‌وه که رۆح و ناسنامه‌ى مرۆڤ – یانى هه‌مان سروشتى یه‌کپارچه و ئامانجدار و پیاوانه‌ى – بگرسێ، مرۆڤایه‌تى ناچار بوو زۆر زه‌برى سامناک له خۆى بوه‌شێنێ، تا ئه‌مڕۆش کورته‌یک له‌م به‌سه‌رهاته له منداڵى هه‌ر مرۆڤێک دا دووپات ده‌بێته‌وه. کۆششى "من" ("ego") بۆ یه‌کپارچه پاراستنى خۆى، له هه‌موو قۆناغه‌کاندا له‌گه‌ڵ "من" [یان گیان] پێکه‌وه‌ن. ویستى ده‌ربازبوون له‌م "من"ـه هه‌میشه هاوکات له‌گه‌ڵ ویستێکى کوێر بووه بۆ پاراستنى. ئه‌و وه‌جد(ecstasy) ـه روخێنه‌ره که ده‌رفه‌ت به مرۆڤ ده‌دات تا به خه‌وێکى وه‌ک مه‌رگ تاوانى وه‌جدێک بداته‌وه که له‌دا رۆح ده‌وه‌ستێ، یه‌کێ له کۆنترین مێتۆد و مکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه که له‌نێوان پاراستنى گیان و فه‌وتاندنى گیان دا نێوبژیوانى ده‌کات – کۆششى گیان بۆ ئه‌وه‌ى به ساغى له ده‌ست خۆى ده‌رباز بێت. ترسى له ده‌ست دانى گیان و وه‌ستانى، هاوکات له‌گه‌ڵ نه‌مانى سنوور له‌نێوان خود و بوونه‌وه‌رانى دیکه‌دا، یانى هه‌مان نه‌فره‌ت له مه‌رگ و نابووتى، له‌گه‌ڵ موژده‌ى به‌خته‌وه‌رى پێوه‌ندى نزیکى هه‌یه، که هه‌میشه و هه‌موو کات هه‌ڕه‌شه‌ى له شارستانیه‌ت کردووه. رێگه‌ى شارستانیه‌ت رێگه‌ى ملکه‌چى و کارکردن بووه، رێگایه‌ک که تیشکى کامه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى هه‌میشه له ئاسۆى دا ئه‌دره‌وشێته‌وه- به‌ڵام ته‌نیا وه‌ک هێماى په‌تى و جوانى نه‌زۆک. ئه‌ندێشه‌ى ئودیسوس، که هه‌م له‌گه‌ڵ مه‌رگ و هه‌م له‌گه‌ڵ به‌خته‌وه‌رى ئه‌و ناکۆکه، ئه‌م راستیه ده‌رده‌خات. ئه‌و بۆ ده‌ربازبوون [له ده‌ست په‌ریان] ته‌نیا دوو رێگا ده‌ناسێ. رێگه‌ى یه‌که‌م به پیاوان و هاوڕێیانى پێشنیار ده‌کات. ئه‌و گوێى ئه‌وان به مۆم ده‌ئاخنێ و پێیان ده‌ڵێ که به هه‌موو وزه و تواناوه سه‌وڵ لێبده‌ن. هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێ زیندوو بمێنێ، نابێ گۆرانى دووپاتنه‌کراوه‌ى په‌ریان ببیستێ، ته‌نیا به نه‌بیستنى ئه‌م ده‌نگه ده‌توانن خۆیان رزگار بکه‌ن. کۆمه‌ڵگه هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، به‌رنامه و پلانى داناوه. کرێکاران ده‌بێ وشیار بن و هاوکات که به‌ره‌و پێش ده‌ڕوانن، وریاى کاره‌کانیان بن و گوێ به‌و شتانه نه‌ده‌ن که له ده‌وروبه‌ریان رووده‌دات. ئه‌وان ده‌بێ به‌وپه‌ڕى سه‌رسه‌ختی و به کۆششى چه‌ند قات و به وریایه‌وه هه‌ست و هۆشیان بۆ کارکردن ته‌رخان بکه‌ن. به‌مجۆره له کاره‌کاندا خاراو ده‌بن. به‌ڵام ئودیسوس، ئه‌م ئاغایه که خه‌ڵک کارى بۆ ده‌که‌ن، رێگاى دووهه‌م بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژێرێ. ئه‌و گوێ [له گۆرانى په‌ریان] ده‌گرێ، به‌ڵام له کاتێک دا که به ئه‌ستوونى که‌شتیه‌که‌وه به‌ستراوه و ناتوانێ ببزوێ و هیچ کارێک بکات. هه‌رچه‌نده خواست و حه‌ز زیاتر ده‌بێت، به فه‌رمانى خۆى گرێکانى گوریس پته‌وتر و سفتتر ده‌کرێنه‌وه – راست وه‌کچۆن بورژواکانى سه‌رده‌مانى دواتر هاوکات له‌گه‌ڵ زیاتربوونى ده‌سه‌ڵاتیان و نزدیکتربوونه‌وه له چێژ و به‌خته‌وه‌رى، شێلگیرانه‌تر پارێز ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ى ئودیسوس ده‌یبیسێ بۆ خۆى ئاکامێکى به‌دواوه نییه، ئێستا ئه‌و ده‌توانێ به مه‌به‌ستى کردنه‌وه‌ى گوریسه‌کان به ئاماژه سه‌رى ببزوێنێ، به‌ڵام ئیتر دره‌نگه. هاوڕێیانى که هیچ نابیسن، ته‌نیا بیر له مه‌ترسى بیستنى گۆرانى په‌ریان ده‌که‌نه‌وه، نه جوانى و زراڤى ئه‌وان. هه‌ر به‌مهۆیه و به مه‌به‌ستى رزگارکردنى خۆیان و ئۆدیسوس، گوریسه‌که ناکه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌م کاره‌یان، ژیانى سه‌رۆکى سته‌مکارى خۆیان هاوکات له‌گه‌ڵ ژیانى خۆیان دووباره به‌رهه‌م دێننه‌وه و ئاغاش ئیتر ناتوانێ له رۆڵى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆى رزگارى بێت. ئه‌و گوریسانه‌ى که ئه‌و به‌شێوه‌ى حه‌تمى خۆى به یارمه‌تى ئه‌وان به کار و پراتیکه‌وه به‌ستووه، هاوکات په‌ریان له بوا‌رى پراتیک دوور ده‌خه‌نه‌وه: حه‌ز و ئه‌فسوونى ئه‌وان به‌تاڵ ده‌بێته‌وه و وه‌ک بابه‌تێکى په‌تى تێڕامان، یانى هونه‌ر، ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌م مرۆڤه ده‌ست و پێ به‌ستراوه، وه‌ک بیسه‌رانى قه‌تیسى سه‌رده‌مانى دواتر، ته‌نیا به نهێنى گوێ له کونسێرت ده‌گرێ و بانگى پڕ هه‌ست و شه‌وقى بۆ رزگاربوون، وه‌ک هاندان و چه‌پڵه‌لێدانى بینه‌ران، نابیسترێ. به‌مجۆره‌یه که هاوکات له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنى دنیاى سه‌رده‌مانى سه‌ره‌تایى، چێژبردن له هونه‌ر و کارى حه‌سته‌یش له یه‌کتر جیاده‌بنه‌وه. حه‌ماسه‌ى هۆمێر، له پێشدا، تیۆرى دروستى ئه‌م دۆخه باس ده‌کات. له‌نێوان میراتى کولتوورى و کارى زۆره‌ملى دا پێوه‌ندییه‌کى زراڤ هه‌یه و هه‌مان زه‌خت و زۆرى حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ گشتگیرکردنى ده‌سه‌ڵاتى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌سه‌ر سروشت دا، بناغه‌ى هه‌ر دوویان پێکدێنێ.
فێڵ و فریوکارى له چه‌شنى ئه‌وه‌ى دانیشتوانى که‌شتى ئودیسوس بۆ رزگارى له مه‌ترسى سیرنه‌کان (په‌ریان) به‌کاریان هێنا، جۆرێک هێماى پێشگۆیانه‌ى دیالکتیکى رۆشنگه‌رى روون ده‌کاته‌وه. راست وه‌ک چۆن تواناى نواندنه‌وه پێوه‌رى نرخاندنى ده‌سه‌ڵاته و خودى ده‌سه‌ڵات به‌هێزترین پرسه که له شانۆکاندا زیاترین رۆڵى نواندنه‌وه ده‌گێڕێ، تواناى نواندنه‌وه هاوکات ده‌توانى واگۆنى پێشکه‌وتن و دواکه‌وتن بێت. له دۆخى ئێستادا، بێ به‌رى بوون له کار، نه ته‌نیا له‌نێو بێکاران دا، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له‌نێوان توێژه‌کانى سه‌ره‌وه‌ى زنجیره پله‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى دا، به ماناى ژان و ئه‌شکه‌نجه‌یه. ئه‌وانه‌ى که ده‌سه‌ڵاتدارن، دنیا، که ئیتر بۆ ئه‌وان مایه‌ى خه‌م و مه‌راق نییه، ته‌نیا وه‌ک جۆرێک هه‌وێن ئه‌زموون ده‌که‌ن و له ئاکامدا له قاڵبى رۆحى ده‌سه‌ڵاتداردا قه‌تیس ده‌بن و ده‌یبه‌ستن. مرۆڤى سه‌ره‌تاى شتى سروشتى ته‌نیا وه‌ک بابه‌تى بزۆزى ویست ئه‌زموون ده‌کرد. "به‌ڵام ئاغا و خودایان، که ئێستا خزمه‌تکارى خۆیان له‌نێوان خۆیان و شت دا جێگیر کردووه، له‌م رێگه‌وه ته‌نیا له‌گڵ ره‌هه‌ندى وابه‌سته‌ى شت پێوه‌ندیان هه‌یه و به‌شێوه‌ى په‌تى له‌زه‌تى لێده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و ره‌هه‌ندى سه‌ربه‌خوى شت به نۆکه‌رێک ده‌سپێرن، که له‌سه‌رى کار ده‌کات." ئودیسوس له بوا‌رى کاردا پیشان ده‌درێته‌وه. ئه‌و ناتوانێ له ئاست به‌جێهێشتنى گیاندا به‌ره‌نگارى بکات، به‌مهۆیه، وه‌ک خاوه‌ن مڵک، به‌شدارى له کاردا و سه‌رئه‌نجام به‌رێوه‌به‌رى کار به‌جێدێڵێ، له کاتێکدا هاوڕێیانى ئه‌و، به‌پێچه‌وانه‌ى نزیکى له شته‌کانه‌وه، ناتوانن له کارى خۆیان چێژ وه‌رگرن، چونکه له‌ژێر زه‌خت و زۆردا، به خه‌م و داماوى دا و، له کاتێکدا که به زۆر چاو و گوێیانیان به‌ستووه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. کۆیله هه‌م له‌ڕووى جه‌سته‌یى و هه‌م له‌ڕووى رۆحییه‌وه رام ده‌بێت، که‌چى ئاغا تووشى دواکه‌وتوویى ده‌بێت.[24] تا ئه‌مڕۆ هیچ سیستمێکى ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه له‌ژێر ئه‌م باره ده‌رچێت و ئه‌م لاوازى و به‌زینه‌ى [ئاغاکان و ده‌سه‌ڵاتداران]، که له راستیدا هاوتاى ده‌سه‌ڵاته، تا راده‌یه‌ک سروشتى بازنه‌یى پێشکه‌وتنى مێژوو راڤه ده‌کات. ره‌گه‌زى مرۆڤ، که به دابه‌شبوونى کار، ئپیستمه و تواناکانى له‌ت له‌ت و دابه‌ش ده‌کرێت، به‌مجۆره به‌ره‌و قۆناغه‌کانى مرۆڤناسانه‌ى سه‌ره‌تایى تر ده‌برێت، چونکه هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى رفا و ئاسایشى تێکنیکى ژیان، به‌رده‌وامى ده‌سه‌ڵات، پێویستى به قه‌تیسکردن (fixation) ى غه‌ریزه‌کان له رێگه‌ى سه‌رکوتى توندوتیژتره‌وه هه‌یه. هێزى فانتزیا و بیرکردنه‌وه له‌نێوده‌چێ و وشک ده‌کات. کاره‌سات ته‌نیا له‌م پرسه‌دا کورت نابێته‌وه که مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌مهێنانى مادى دواکه‌وتوون. له‌و شوێنه‌دا که گه‌شه‌ى ماشین رێک وه‌ک ماشینى ده‌سه‌ڵات ده‌رکه‌وتووه – به‌جۆرێک که دوو ره‌وتى کۆمه‌ڵایه‌تى و تێکنۆلۆژیک، که هه‌میشه لێکئاڵاون، له دوا قۆناغى خۆیاندا، یانى زاڵبوونى ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه به‌سه‌ر مرۆڤ دا پێکده‌گه‌ن- پاشماوه‌کان ته‌نیا هێماى درۆ و ناڕاستى نین. له به‌رانبه‌ردا خۆڕێک خستن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى پێشکه‌وتن، پێشکه‌وتنى ده‌سه‌ڵات گارانتى ده‌کات، ئه‌م خۆرێک خستنه هه‌ر جارێک چه‌ند شێوازێک له نسکۆ و چه‌قین ده‌ژێنێته‌وه که ده‌یسه‌لمێنن ئه‌وه پیشکه‌وتنى سه‌رکه‌وتووه که به‌ڕاستى دژى خۆیه‌تى نه پێشکه‌وتنى سه‌رنه‌که‌وتوو. نه‌فرینى پێشکه‌وتنى به‌رده‌وام بێجگه له پاشه‌کشه‌ى به‌رده‌وام شتێکى تر نییه.
ئه‌م پاشه‌کشه به ئه‌زموونى مرۆڤ له‌مه‌ڕ جیهانى به‌رهه‌ست کورت نابێته‌وه، ئه‌زموونێک که له‌گه‌ڵ نزیکى جه‌سته‌یى گرێدراوه، به‌ڵکوو هاوکات کار ده‌کاته‌سه‌ر ئه‌قڵى سه‌ره‌ڕۆ، هه‌مان ئه‌قڵ که له ئه‌زموونى به‌رهه‌ست جیاده‌بێته‌وه تا بتوانى به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵ بێت. یه‌کپارچه‌کردنى رۆڵى ئه‌قڵى ئه‌قڵى که له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه، ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌سته‌کاندا زاڵ ده‌بێ و، ملکه‌چبوونى ئه‌ندێشه به خۆڕێک خستن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ، به ماناى هه‌ژاربوونى یه‌کسانى ئه‌زمون و ئه‌ندێشه‌یه. جیابوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو بواره له یه‌کتر، هه‌ر دوویان خه‌وشدار ده‌کات. ئاکامى به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ى ئه‌ندێشه بۆ کارى رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردن، یانى هه‌مان رۆڵى دووپاته‌ى هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ر له ئودیسوسى زیره‌ک تا به‌ڕێوه‌به‌رانى ساویلکه‌ى ئه‌مڕۆ، ئاسته‌نگ به‌سه‌ر ئه‌ندێشه و پراتیکى مرۆڤه گه‌وره و به‌تواناکان دا ده‌سه‌پێنێ، بێجگه له هه‌ندێ بابه‌ت دا که ئامانجى ئه‌وان ته‌نیا گاڵته کردن به مرۆڤه بچووک و لاوازه‌کانه. زه‌ین راست وه‌ک هه‌مان ده‌زگاى زاڵبوونى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر رۆح و جیهان دا ده‌رده‌که‌وێ که فه‌لسه‌فه‌ى بورژوایى هه‌رده‌م به هه‌ڵه ئه‌وى به هاوتاى ئه‌ندێشه زانیوه. ئه‌و گوێ که‌ڕانه که له سه‌رده‌مى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌فسانه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌نیا به نسیبى کرێکارانى ده‌سته‌مۆ بووه له‌ئاست ئیفلیج بوونى ئاغایانى به گوریس به‌ستراو، هیچ ئیمتیازێکى نییه. گه‌یشتن و پوخته‌یى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى [میوه گه‌نیوه‌کانى] کۆمه‌ڵگه، له کاڵى و نه‌گه‌یشتوویى توێژه بنده‌سته‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. هه‌رچه‌نده وردبینى و ئاڵۆزى ئه‌و ده‌زگا ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى و زانستییه – که سیستمى به‌رهه‌مهێنان له ده‌مێک پێشتره‌وه جه‌سته‌ى مرۆڤى له‌گه‌ڵ رۆڵى ئه‌و رێکخستووه –گه‌شه ده‌کات، ئه‌و ئه‌زموونانه‌ى که تواناى به جه‌سته ده‌به‌خشن هه‌ژارتر ده‌بن. سڕینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و گۆڕینیان بۆ چه‌ند رۆڵێکى رێژه‌یى، به یارمه‌تى شێوازه ئه‌قڵانیکراوه‌کانى کار، له بوا‌رى زانسته‌وه به هه‌رێمى ئه‌زموونى تاک و نه‌ته‌وه‌کان ده‌گا و ئه‌م ئه‌زموونه جارێکی‌تر له ئه‌زموونى بوونه‌وه‌رانى دووژینى [یان نزمترین و گه‌شه‌نه‌کردووترین ئاژه‌ڵان] نزیک ده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ پاشه‌کشه‌ى جه‌ماوه‌رى ئینسانى، لاوازى ئه‌وان له بیستنى نه‌بیستراوه‌کان به گوێى خۆیان و، بێ توناییان ئه‌وان له هه‌ستکردنى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌ده‌ست نه‌هاتووه به ده‌ستى خۆیان، به‌یان ده‌کات، ئه‌مه شێوازێکى تازه‌ى کوێرییه که له هه‌ر جۆره کوێرییه‌کى ئه‌فسانه‌یى به‌زێنراو واوه‌تر ده‌چێت. به‌هۆى نێوبژیوانى کۆمه‌ڵگه‌ى گشتى (total society) که ئه‌مرۆ هه‌موو پێوه‌ندى و پاڵنه‌ره‌کان له رێگه‌ى ئه‌وه‌و به ئه‌نجام ده‌گه‌ن، مرۆڤه‌کان دیسانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و شته ده‌گێڕدرێنه‌وه که پێشتر، یاساى گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵ [به‌هۆى جیاکردنه‌وه و دابه‌شکردنى کار] و یاساى یه‌کپارچه‌یى رۆح [هه‌مان جیاوازى رۆحه تاکیه‌کان] دژایه‌تیان ده‌کرد: چه‌ندین نموونه‌ى په‌تى له جۆرێک (specie) که به‌هۆى دابڕانى زاده‌ى یه‌کێتى کۆیى داسه‌پێنراو له‌سه‌ر ئه‌وان، هه‌ر کامیان رێک له ئه‌ویتر ده‌چێ. سه‌وڵڤانانى [که‌شتى ئودیسوس] که ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کتر قسه بکه‌ن، هه‌موویان ده‌بێ له یه‌ک ریتم پێره‌وى بکه‌ن، راست وه‌ک کرێکارانى مۆدێرنى کارخانه‌کان، سینه‌ماکان و ناوه‌ندى کۆبوونه‌وه‌کان. ئه‌وه دۆخى کۆنکرێتى کار له کۆمه‌ڵگه دایه که سازان و خۆڕێک خستن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵ به‌سه‌ر هه‌مواندا ده‌سه‌پێنێ – نه ئه‌و ئیلهامه وشیارانه که به‌پێى گرنگى خۆى ده‌بێته هۆى که‌رکردنى چه‌وساوه‌کان و له هه‌قیقه‌ت جیایان ده‌کاته‌وه. هۆکارى لاوازى و نه‌زۆکى کرێکاران، ته‌نیا فریوکارى مڵکداران نییه، ئه‌م دیارده ئاکامى لۆژیکى کۆمه‌ڵى سه‌نعه‌تییه، که قه‌ده‌رى مێژینه‌ى ئینسانى، راست به‌هۆى کۆشش بۆ خۆبواردن له وه‌ها کۆمه‌ڵێک، سه‌رئه‌نجام له قاڵبى ئه‌و [کۆمه‌ڵى سه‌نعه‌تى] دا وه‌ده‌رکه‌وت.
به‌ڵام ئه‌م پێویستى (necessity) یه لۆژیکییه دوا وته نییه. ئه‌م پێویستییه هه‌م وه‌ک نواندنه‌وه و هه‌م وه‌ک ئامێرى ده‌سه‌ڵات، هه‌ێشتا هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات گرێدراوه. که‌وابوو هه‌قیقه‌تى ئه‌م پێویستییه به راده‌ى ئه‌و فاکتانه که حه‌تمى بوونى ئه‌و ده‌سه‌لمێنن گوماناوییه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌ندێشه هه‌مێشه توانیویه سروشتى گوماناوى خۆى به‌شێوه‌ى کونکرێت پیشان بدات. ئه‌ندێشه هه‌ر ئه‌و نۆکه‌ره‌یه که ئاغا ناتوانێ رکێفى بکات. له کاتى نیشته‌جێبوونى مرۆڤه‌کان و، دواتریش له سه‌رده‌مى کۆمه‌ڵى کاڵایى دا، ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له قانوون و ئۆرگان دا رفید (به شت) بووه و به‌مجۆره ناچار بووه خۆى به‌رته‌سک بکاته‌وه. ئامێر به سه‌ربه‌خۆیى ده‌گات: ئه‌و ره‌هه‌نده‌ى له رۆح که رۆڵى نێوبژیوان ده‌گێڕێ، سه‌ربه‌خۆ له ویست و ئیراده‌ى ئاغا، خه‌سڵه‌تى راسته‌وخۆى نایه‌کسانى ئابوورى داده‌پۆشێ. ئامێره‌کانى ده‌سه‌ڵات – زمان، تفه‌نگه‌کان و، سه‌رئه‌نجام ده‌زگاکان – که بڕیاره هه‌موان داگیر بکه‌ن، ده‌بێ ده‌رفه‌ت بده‌ن که هه‌موان داگیریان بکه‌ن. به‌مهۆیه له ده‌ڤه‌رى ده‌سه‌ڵات دا، ره‌هه‌ندى ئه‌قڵانیه‌ت، هاوکات خۆى وه‌ک ره‌هه‌ندێکى جیاواز له ده‌سه‌ڵات جێده‌خات. چۆنیه‌تى شتئاساى ئامێر، که ده‌رفه‌ت بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنى هه‌موان پێکدێنێ، یانى "به‌رهه‌ستبوونى" بۆ هه‌موان، بۆ خۆى به جۆرێک ده‌سه‌ڵات ده‌نرخێنێ که ده‌ریده‌خات ئه‌ندێشه سه‌ره‌تا وه‌ک که‌ره‌سه و ئامێرى ده‌سه‌ڵات ده‌رکه‌وتووه. له درێژه‌ى ئاڵوگۆڕه‌کان له ئه‌فسانه‌وه بۆ لۆژیکى هێمایى، ئه‌ندێشه توخمى تێڕامان و به‌خۆداچوونه‌وه‌ى دۆڕاندووه و ئه‌مرۆ دام و ده‌زگاى ماشێنى، هاوکات که مرۆڤ تێر ده‌که‌ن زه‌بوون و لاوازى ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌قڵى نامۆ بوو، له قاڵبى ده‌زگا و ئامێرى تێکنیکى دا، به‌ره‌و جڤاتێک ده‌چێ که ئه‌ندێشه هاوکات له‌گه‌ڵ رفید بوونى له قاڵبى ده‌زگایه‌کى هه‌م مادى و هه‌م فکرى له‌گه‌ڵ توخمێکى زێندوو و ئازاد ئاشت ده‌کاته‌وه و، ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ خودى کۆمه‌ڵ، وه‌ک بابه‌تى واقعى ئه‌ندێشه، گرێ ده‌دات. له کۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ى تایبه‌تى ئه‌ندێشه‌وه و روانگه‌ى گشتى ئه‌و پێکه‌وه بوون. ئه‌مڕۆ هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌نعه‌تى بوونى جیهان، روانگه‌ى پرسى گشتى، چه‌سپانى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌ندێشه، به‌جۆرێک تێکڕاى له‌به‌ر چاو دایه که خودى ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌ندێشه وه‌ک ئایدیۆلۆژى په‌تى ره‌ت ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ ویژدانى به‌ئازارى ئه‌و گرووپانه‌ى که سه‌رئه‌نجام پێویستى/necessity ئابوورى له‌واندا به‌رهه‌ست ده‌بێته‌وه، ئاشکرا بووه، چونکه جیلوه‌کانى، هه‌ر له "که‌شف و شهودى" پێشه‌واوه تا "جیهانبینى ئه‌کتیڤى" پێره‌وان، ئیتر ناتوانێ له دژایه‌تى له‌گه‌ڵ پاساوه‌کانى بورژوازى له قۆناغه‌کانى پێشوودا، کاولکارییه‌کانى خۆى وه‌ک ئاکامى حه‌تمى سیستمى لۆژیکى له قه‌ڵه‌م بدات. درۆ ئه‌فسانه‌ییه‌کانى فاشیسته‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌رک و چاره‌نووسى نه‌ته‌وه که ئێستا له‌جیاتى درۆ و پاساوى کۆن به‌کارى دێنن، ته‌نانه‌ت درۆیه‌کى ته‌واویش به‌یان ناکات: ئێستا ئیتر ئه‌وه یاسا واقعیه‌کانى بازار نییه که کردارى خاوه‌ن ده‌زگاکان رێنوێنى ده‌کات و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و کاره‌سات ده‌بات. ئه‌مڕۆ، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه بڕیارى وشیارانه‌ى به‌رێوه‌به‌رانه که وه‌ک ئاکامه‌کان که به راده‌ى کوێرترین مکانیزمى دیاریکردنى نرخ زۆره‌ملین، یاساى کۆنى به‌هاى ئاڵووێر و، له ئاکام دا، چاره‌نووسى سیستمى سه‌رمایه‌دارى وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئیتر بڕوایان به هیچ جۆره پێویستى/necessity یه‌کى عه‌ینى نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێشتا جار و بار فریوه‌کانى خۆیان به پێویستى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئه‌وان خۆیان وه‌ک ئه‌ندازیاران و بیناسازانى مێژووى جیهان ده‌ناسێنن. ئه‌وه ته‌نیا کۆیله‌کانن که ره‌وتى ئه‌م ئاڵوگۆڕه وه‌ک پێویستییه‌کى حه‌تمى قه‌بووڵ ده‌که‌ن، ئاڵوگۆڕیک که له درێژه‌ى ئه‌ودا به روودانى هه‌ر گۆڕانێکى بچووکى دیاریکراو له ئاستى ژیانى کۆیله‌کان دا، به هه‌مان راده هه‌ژارى و لاوازى ئه‌وان زیاتر ده‌کات. ئێستا که تۆزێک له کاتى کار له‌ژێر فه‌رمانى ده‌سه‌ڵاتداراندا، ژیانى که‌سانێک دابین ده‌کات که هێشتا بۆ وه‌گه‌ڕخستنى ده‌زگاکان پێویستن، پاشماوه‌ى زیادى [هێزى کار]، یانى هه‌مان زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ر، وه‌ک سوپایه‌کى زیادى بۆ سیستم په‌روه‌رده ده‌کرێن: هێز و ماتریاڵى زیادى بۆ خزمه‌ت به به‌دیهێنانى به‌رنامه‌ى به‌ربڵاوى ئێستا و ئاینده‌ى سیستم. جه‌ماوه‌ر وه‌ک سوپاى بێکاران، نیشته‌جێ و تێر ده‌کرێن. دابه‌زاندنى ئه‌وان بۆ ئاستى شته‌کان و بابه‌تى په‌تى به‌ڕێوبه‌رى، یانى هه‌مان مکانیزم که هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانى ژیانى مۆدێرن تا ئاستى زمان و تێگه‌یشتنى له پێشدا دیاریکراو پێکدێنێ و جۆرێک وه‌همى پێویستى عه‌ینى له‌به‌ر چاویان پیشان ده‌دات که جه‌ماوه‌ر خۆیان له ئاست ئه‌و به کز و لاواز ده‌زانن. هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى تواناکانى مرۆڤ بۆ سڕینه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى هه‌ژارى، داماوى و چاره‌ڕه‌شى، وه‌ک ناکۆکى ئێستاى نێوان ده‌سه‌ڵات و زه‌بوونى، به‌شێوه‌ى بێ سنوور په‌ره ده‌ستێنێ. یه‌ک به یه‌کى تاکه‌کان ناتوانن بچنه نێو جه‌نگه‌ڵى چڕى گرووپ و ئۆرگانه‌کان، جه‌نگه‌ڵێک که له به‌رزترین ئاستى فه‌رمانده‌یى ئابوورى تا ده‌ڵاڵان و چه‌پاوچیانى تازه پێگه‌یشتووى، درێژه و به‌رده‌وامى دۆخى ئێستا گارانتى ده‌که‌ن. سه‌رۆکى گشتى سه‌ندیکا، کرێکار به شتێکى زیادى [له جه‌ماوه‌رى شپڕیوى کرێکاران] ده‌زانێ، تا چ بگات به به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوه‌نکار. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت سه‌رۆکیش به نۆبه‌ى خۆى هه‌موو ساتێ له‌وه ده‌ترسێ که رکه‌به‌رانى له کار ده‌رى بکه‌ن.
پووچى و بێ مانایى بارودۆخێک که له‌ودا، ده‌سه‌ڵاتى سه‌پێندراوى سیستم به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا، هه‌رچه‌نده که خۆیانى لێ دوور بخه‌نه‌وه زیاتر ده‌کات، ئه‌قڵانیه‌تى کۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌قڵانى وه‌ک خه‌یاڵێکى پووچه‌ڵ ره‌ت ده‌کاته‌وه. پێویستى عه‌ینى ئه‌م ئه‌قڵه ئه‌ونده خه‌یاڵییه، وه‌ک ئازادى سه‌رمایه‌دارانه که سه‌رئه‌نجام سروشت و مه‌زاجى جه‌برلێدراوى (compulsive) خۆیان له قاڵبى جه‌نگه‌کان و په‌یمانى حاشاهه‌ڵنه‌گرى جه‌نگدا ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌ندێشه‌یه‌ک که وه‌ک ئامێرى ده‌سه‌ڵات، له نێوان سه‌روه‌رى و کۆیله‌تى دا یه‌کیان هه‌ڵده‌بژێرێ، ناتوانێ ئه‌و وه‌همه، که مرۆڤى خوێنده‌وارى (educated) سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى خۆى له‌ودا گوم کردووه، بسڕیته‌وه. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ئه‌ندێشه ناتوانێ له‌و کێشه ئاڵۆزه رزگار بێت که هێشتا ئه‌و له داوى پێش مێژوودا یه‌خسیر ده‌کات، به‌ڵام ده‌توانێ لۆژیکى ئه‌م – یان – ئه‌و، لۆژیکى ئاکام و ناکۆکى، که به یارمه‌تى ئه‌و به‌ته‌واوى خۆى له چنگ سروشت رزگار کرد، هه‌ر وه‌ک ئه‌م سروشته، سروشتێکى دوژمن و له‌خۆنامۆ، سه‌رله‌نوێ بناسێته‌وه. ئه‌ندێشه، که سروشت له مکانیزمى جه‌برى ئه‌ودا ره‌نگى داوه‌ته‌وه و درێژه‌ى هه‌بووه، راست به‌هۆى لۆژیکى بێ به‌رخۆدانى، خۆى وه‌ک جۆرێک مکانیزمى جه‌برى، یان وه‌ک سروشتێک ده‌نوێنێته‌وه که خۆى له بیر کردووه. ئه‌ڵبه‌ت نواندنه‌وه ته‌نیا ئامێرێکه و هیچى تر. مرۆڤه‌کان له رێگه‌ى بیرکردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌وه، خۆیان له سروشت دوور ڕاده‌گرن تا به‌مجۆره سروشت به شێوه‌یه‌ک سامان بده‌ن که بتوانن به‌سه‌ریدا زاڵ بن. راست وه‌ک شت یان ئامێرى مادى، که له دۆخه جیاوازه‌کاندا وه‌ک یه‌ک شت و به‌شێوه‌ى یه‌کسان به‌کار ده‌برێت – به‌مجۆره دنیا وه‌ک پرسێکى ئاڵۆز و چه‌ند ره‌هه‌ند و چه‌ند که‌رت، له پرسى یه‌کسان و یه‌کپارچه جیاده‌کاته‌وه – و چه‌مکیش وه‌ک ئامێرێکى ئایدیال یان کلیلێک ده‌ور ده‌بینێ، که رێک له‌و شوێنه‌دا که مرۆڤ شته‌کان به‌ده‌ست دێنێ، ده‌یانکاته‌وه. به‌جۆره‌یه که ئه‌ندێشه هه‌ر کات بیه‌وێت حاشا له رۆڵى خۆى له جیاکردنه‌وه و دوورخستنه‌وه و به‌رهه‌ستکردنه‌وه‌دا بکات، وه‌ک شتێکى وه‌همى لێدێت. هه‌ر جۆره یه‌کێتییه‌کى سۆفیانه وه‌ک فێڵ و فریو ده‌مێنێته‌وه و وه‌ک ئاسه‌وارى ده‌روونى و نه‌زۆکى شۆڕشێکى تێکشکاو ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام ئه‌گه‌رچى رۆشنگه‌رى به راستى له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ى یوتۆپیا دژایه‌تى ده‌کا و راشکاوانه راده‌گه‌یه‌نێ که دووبه‌ره‌کى بناغه‌ى ده‌سه‌ڵات پێکدێنێ، به‌ڵام که‌لێنى نێوان سوژه و ئوبژه، که رۆشنگه‌رى ده‌رفه‌تى له‌نێوبردنى نادات، وه‌ک هێماى درۆینى خۆى و هه‌قیقه‌ت، هه‌ر دوویان، ده‌رده‌که‌وێ. رق و بێزارى له پڕوپووچ په‌رستى، هه‌میشه نه هه‌ر هێماى گه‌شه‌ى ده‌سه‌ڵات بووه به‌ڵکوو ره‌هه‌نده‌کانى ده‌سه‌ڵاتیشى ئاشکرا کردووه. رۆشنگه‌رى [راسته‌قینه] له رۆشنگه‌رى واوه‌تر ده‌چێ- سروشتییه که کاتێ تووشى له‌خۆ نامۆیى هاتووه، به قسه هاتووه. سروشت وه‌ک سه‌رده‌مى پێش مێژوو، ئێستا له ناخى وشیاربوونه‌وه‌ى زه‌ین دا، وه‌ک سروشتێکى له خۆ دابڕاو، هاوار ده‌کا و بۆ خۆى ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام ئیتر به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و به ناوێکى فه‌رزى و له قاڵبى مانا/ mana (هێزى جادوویى) دا، که نیشانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هایه، ئه‌م کاره ناکات، به‌ڵکوو وه‌ک پرسێکى کوێر و کاولکراو. رام کردن و زنجیر کردنى سروشت، یانى له‌نێوبردن و کاولکردنى سروشت که به بێ ئه‌و زه‌ین یان رۆح پێک نایه و به کۆیله‌تى له چنگى سروشتدا ده‌مێنێته‌وه. زه‌ین به‌هۆى دانپیانانى ساکارانه‌ى به یه‌کێتى خۆى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و، سه‌رئه‌نجام پاشه‌کشه‌ى بۆ ناخى سروشت، ده‌ست له بانگه‌شه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى هه‌ڵده‌گرێ تا ئیتر به‌نده و کۆیله‌ى سرشت نه‌بێت. ئه‌گه‌رچى ره‌گه‌زى مرۆڤ ناتوانێ به ده‌ست هه‌ڵگرتن له مه‌عریفه، له زه‌ختى جه‌بر و پێویستی ده‌رباز بێ و بۆ رۆشتن به‌ره‌و شارستانیه‌ت و پێشکه‌وتن، ره‌وت و ئاراسته‌ى خۆى بپارێزێ، به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌و کۆشک و قه‌ڵایه که له خه‌بات له‌دژى جه‌بر و پێویستى دروستى کردووه – یانى ئه‌و دام و ده‌زگا و کردارانه‌ى به‌ستراوه به ده‌سه‌ڵات که هه‌میشه بۆ دژکرده‌وه به دژى رامکردنى سروشت، به‌رۆکى کۆمه‌ڵگه ده‌گرن – گه‌یشتن به ئازادى مزگێنیدراو گارانتى ناکات. هه‌ر پێشکه‌وتنێک که به یارمه‌تى شارستانیه‌ت به‌ده‌ست هاتووه، هاوکات له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌ى شێوه‌ى ده‌سه‌ڵات، ئاسۆى دوورى پووکانه‌وه‌شى دووباره کردۆته‌وه. به‌ڵام له کاتێکدا که مێژووى کۆنکرێت به تان و پۆى ره‌نجى کۆنکرێت ده‌ته‌ندرێت، ره‌نجێک که هیچ کات به رێژه‌ى گه‌شه‌ى که‌ره‌سه و ئامێرى سڕینه‌وه‌ى که‌م نابێته‌وه، به‌دیهاتنى ئه‌و ئاسۆ دووره هه‌میشه به چه‌مکه‌وه به‌ستراوه. چونکه چه‌مک و مانا ته‌نیا وه‌ک زانست، مرۆڤ و سروشت لێک دوور ناخاته‌وه، به‌ڵکوو هه‌ر که ئه‌ندێشه وشیار بێته‌وه – که له قاڵبى زانست‌دا هه‌میشه پێڕه‌وى له ره‌وتى کوێرى ئابووره ده‌کات- مه‌وداى ئه‌م درزه، که هۆکارى ئه‌به‌دى نایه‌کسانى پێکدێنێ، ئه‌ندازه ده‌گرێت. به‌هۆى هه‌بوونى بیره‌وه‌رى سروشت له سوژه‌دا، که هه‌قیقه‌تى نه‌سه‌لماوى تێکڕاى فه‌رهه‌نگى مرۆڤى له سه‌رکه‌وتنى سوژه دایه، رۆشنگه‌رى به‌گشتى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دژایه‌تى ده‌کات. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ڤانینى[25] شدا بانگه‌وازى وه‌ستاندنى رۆشنگه‌رى زیاتر ئاکامى بێزارى له ئه‌ندێشه‌ى ئاڵۆز و به‌ره‌ڵا بوو نه ترس له زانسته وردبینه‌کان، ئه‌ندێشه‌یه‌ک که له ده‌ست تلیسمى سروشت هه‌ڵاتبوو، ئه‌ویش به دانپیانان به‌م راستییه که خۆى هه‌مان ترسى سروشت له خۆیه‌تى. که‌شیشکان هه‌میشه تۆڵه‌ى ما‌نایان له لایه‌نگرانى رۆشنگرى کردۆته‌وه، لایه‌نگرانێک که به پیشاندانى ترسى خۆیان له ئاست ئه‌و ترس و سامه که ناوى مانا بوو، له‌گه‌ڵ مانا رێککه‌وتن، ئه‌ڵبه‌ت غه‌یبگۆیانى رۆشنگه‌رى له فیز و لووتبه‌رزى دا له‌گه‌ڵ که‌شیشان به‌شدار بوون. رۆشنگه‌رى، له فۆرمى بورژوایى خۆیدا، سه‌رده‌مانێک به‌ر له توگوور و دالامبر خۆى ته‌سلیم به ره‌هه‌ندى پۆزه‌تیڤیستى خۆى کردبوو. رۆشنگه‌رى هه‌رگیز له ویستى تێکه‌ڵکردنى ئازادى و مکانیزمى گیاتپارێزى خۆى نه‌بوارد. لابردنى چه‌مکه‌کان، چ به ناوى پێشکه‌وتن و چ به ناوى کولتووره‌وه – که هه‌ر دوویان له ده‌مێک پێشتره‌وه به‌شێوه‌ى نهێنى له دژى هه‌قیقه‌ت رێککه‌وتبوون – رێگاى په‌ره‌سه‌ندنى درۆى هه‌موار کرد. له دنیایه‌کدا که ته‌نیا گرنگى به چه‌مک و گوزاره ئه‌زموونیه‌کان ده‌دا و ئه‌ندێشه – که ئێستا بۆ ئاستى ده‌سکه‌وتى بیرمه‌ندانى به‌ناوبانگ دابه‌زیووه- وه‌ک کۆمه‌ڵێک رسته‌ى ژورنالیستى زیادى ده‌زانى، ئیتر جیاکردنه‌وه‌ى درۆ له راستییه‌ک که وه‌ک کاڵایه‌کى فه‌رهه‌نگى خه‌سێندرا بوو، ئیمکانى نه‌بوو.
به‌ڵام ده‌رک و ناسینه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له ناخى خودى ئه‌ندێشه‌دا، وه‌ک سروشتى نه‌یار و دوژمن، به ماناى شلبوونه‌وه‌ى گرێکانى ئه‌و جه‌بره بوو که ته‌نانه‌ت سۆسیالیزمیش ئه‌به‌دیبونى ئه‌وى، به دانى ئیمتیاز به ئه‌قڵى سالمى کۆنه‌په‌رستانه، ساویلکانه قه‌بووڵ کرد. سۆسیالیزم به به‌رزکردنه‌وه‌ى جه‌بر و پێویستى بۆ پله‌ى تاقه بنه‌ماى ئاینده و به دوورخستنه‌وه‌ى زه‌ین، به باشترین شێوه‌ى ئایدیالیستى، بۆ دوندى مه‌ناره‌ى سه‌رخان، به‌کرده‌وه خۆى بۆ پاراستنى فه‌لسه‌فه‌ى بورژوایى ته‌رخان کرد. به‌مجۆره، پێوه‌ندى جه‌بر له‌گه‌ڵ ده‌ڤه‌رى ئازادى، به پێوه‌ندیه‌کى ته‌واو رێژه‌یى و مکانیکى زانرا و، سروشت، راست وه‌ک چۆن له ئه‌فسانه کۆنه‌کاندا به پرسێکى ته‌واو نامۆ ده‌زانرا، خه‌سڵه‌تێکى تۆتالیتێرى به‌خۆوه گرت و ئازادى له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم له خوی‌دا توانده‌وه. رۆشنگه‌رى به قوربانى کردنى ئه‌ندێشه، که ئێستا له شێوازى به‌ستوو (رفید)ى خۆیدا، له ماتماتیک و ماشین و ئۆرگانه‌کان دا، تۆڵه‌ى له‌و مرۆڤانه ده‌سه‌نده‌وه که له بیریان کردبوو، له راستیدا له چه‌سپاندنى خۆى پاشگه‌ز بۆوه. رۆشنگه‌رى به داسه‌پاندنى پرنسیپه‌کانى خۆى به‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌دا که تاقانه و تایبه‌تن، ئه‌و گشته نه‌ناسراوه‌ى به‌جێهێشت، تا به‌شێوه‌ى زاڵبوون به‌سه‌ر شته‌کاندا، زه‌برێکى دوولایه‌نه له بوون و وشیارى مرۆڤ بوه‌شێنێ. به‌ڵام کردارێکى راسته‌قینه که بتوانێ دۆخى ئێستا بگۆڕێ، به‌پێى تیۆرییه‌ک پێکدێت که سه‌رپێچى له‌و فه‌رامۆشییه ده‌کات که کۆمه‌ڵگه به یارمه‌تى ئه‌و، ئه‌ندێشه قه‌تیس ده‌کات. ئه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌رکه‌وتن ده‌گرێ، پیشمه‌رج و بنه‌ما مادییه‌کانى سه‌رکه‌وتن، یانى هه‌مان تێکنۆلۆژى هه‌وسارپچڕاو، نییه. به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵناسانه ئه‌م تێزه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه که ده‌یانه‌وێ دیسان هه‌توان (antidote) ێکى تر، ته‌نانه‌ت هه‌توانێکى کۆمه‌ڵگه‌را، دابهێنن تا بتوانن هه‌مان هه‌توان کونترۆڵ بکه‌ن.[26] خه‌تا له‌و زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تییه دایه که خه‌ڵک کوێر ده‌کات. هه‌ستى ئه‌فسانه‌یى رێز و حورمه‌تى زانستى خه‌ڵک بۆ دۆخى سه‌رده‌م (status quo)، که خۆیان به‌رده‌وام دوباره به‌رهه‌مى دێننه‌وه، له ئاکامدا وه‌ک فاکتێکى پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌که‌وێ، وه‌ک قه‌ڵایه‌کى له‌شکان نه‌هاتوو که له‌ئاست ئه‌ودا ته‌نانه‌ت خه‌ون و خه‌یاڵى شۆڕشگێڕانه‌ش، وه‌ک یوتۆپیزمى خه‌یاڵى له خۆى شه‌رمه‌زار ده‌بێ و، سه‌رئه‌نجام تا ئاستى متمانه‌ى ساویلکانه داده‌به‌زێ و بڕوا به ره‌وتى عه‌ینى (ئوبژکتیڤى) مێژوو ده‌کات. رۆشنگه‌رى، وه‌ک ئامێرى گه‌یشتن به وه‌ها سازان و خۆڕێکخستنێک، که ته‌نیا که‌ره‌سه و ئامێره‌کان لێکده‌به‌ستێ، به‌و راده‌یه که دوژمنانى رۆمانتیکى بانگه‌شه‌ى ده‌که‌ن، روخێنه‌ره. رۆشنگه‌رى ته‌نیا کاتێ ئامانجى خۆى ده‌چه‌سپێنێ که دوایین پاشماوه‌کانى سازان و هاوڕه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمنانه به‌جێ بێڵێ و، بوێرانه ئه‌و یاسا ره‌ها درۆینه، یانى یاساى ده‌سه‌ڵاتى کوێر، هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. رۆحى زاڵ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره تیۆریسازییه سه‌رسه‌خت و شێلگیرانه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ رۆحى پێشکه‌وتنى بێ ره‌حمانه له مه‌به‌ستى خۆى پاشگه‌ز بکاته‌وه. بیکێن، پێشه‌نگ و مزگێنى ده‌رى ئه‌م رۆحه، خه‌ونى ئه‌و شتانه‌ى ده‌بینى که "خه‌زێنه‌ى پاشاکان ناتوانن بیانکڕن ... و سیخوڕان و جاسوسانى شاکان له‌وان بێ خه‌به‌رن." هه‌ر به‌وجۆره که ئه‌و ئاره‌زووى ده‌خواست، هه‌موو ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بوو به نه‌سیبى شارۆمه‌ندانى بورژوا (burghers)، یانى میراتدارانى روونکراوه‌ى پاتشاکان. ئابوورى بورژوایى هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه که به‌هۆى بازاڕ، ده‌سه‌ڵات و توندوتیژى چه‌ندقات کرد، ئه‌وه‌نده شته‌کان و هێزه‌کانى خۆى زیاد کرد که نه هه‌ر پاشاکان، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت بورژواکانیش ناتوانن به‌رێوه‌یان ببه‌ن: رۆڵى هه‌موو مرۆڤه‌کان پێویسته. سه‌رئه‌نجام مرۆڤه‌کان به ئه‌زموون وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتى شاراوه له شته‌کاندا فێرده‌بن که ماڵاوایى له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. رۆشنگه‌رى کاتێک به راستى به ئه‌نجام ده‌گا و هاوکات ده‌نرخێنرێ و گه‌شه ده‌کات که نزیکترین ئامانجه پراتیکیه‌کانى، ناسنامه‌ى واقعى خۆیان، وه‌ک دوورترین ئاکامى به‌ده‌ست هاتوو ئاشکرا بکه‌ن و، ئه‌و وڵاتانه‌ى که "جاسوسان و سیخوڕانى شاکان له‌وان بێ خه‌به‌رن" – یانى هه‌مان سروشت که زانستى زاڵ به هه‌ڵه له‌و تێگه‌یشتووه – وه‌ک وڵاتانى ئاخێزگه دوباره بناسرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ، له کاتێکدا که خه‌ونى یوتۆپیایى بیکێن له‌مه‌ڕ "ده‌سه‌ڵاتدارى ئێمه له رێگه‌ى پراتیکه‌وه به‌سه‌ر سروشت دا" له پانتایى جیهانیدا و له سه‌رتاسه‌رى گۆى زه‌وى دا به‌دیهاتووه، خه‌سڵه‌تى ئه‌و جه‌بره‌ى که ئه‌و به زاده‌ى سروشتى ناده‌سته‌مۆى ده‌زانى، روون و ئاشکرا ده‌بێت. ئه‌م خه‌سڵه‌ته بێجگه له ده‌سه‌ڵات هیچى تر نه‌بوو. زانست و ئپیستمه، که بیکێن دڵنیا بوو ره‌مزى "ده‌سه‌ڵاتدارى مرۆڤ" له‌و دایه، ئێسته ده‌توانێ خۆى بۆ له‌نێوبردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌رخان بکات. به‌ڵام ئێستا رۆشنگه‌رى له‌ئاست وه‌ها ده‌رفه‌تێک و، له خزمه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، به هه‌موو شێویه‌ک خۆی بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ر ته‌رخان ده‌کات.
[2]. ئه‌بولهه‌ول یان سفینێکس (sphinx) بوونه‌وه‌رێکه له که‌مه‌ر بۆ خوار شێره و له که‌مه‌ر بۆ سه‌ره‌وه ژنه، له بوونه‌وه‌رانى ئه‌فسانه‌یى یۆنان بوو که له سه‌ر رێگاى شارى تێ‌ب (thebes) رێگاى له ریبواران ده‌گرت و داواى لێده‌کردن تا به نرخى گیانى خۆیان و‌ڵامى پرسه‌که‌ى ئه‌و بده‌نه‌وه. پرسه‌که ئه‌مه بوو: "کام گیاندار به‌یانیان چوار ده‌ست و پێ، نیوه‌ڕوان له‌سه‌ر دوو پێ و، ئێواران له‌سه‌ر سێ پێ ده‌ڕوات؟" ئودیپ به ئاماژه به شێوه‌ى رۆیشتنى مرۆڤ به منداڵى و گه‌نجى و پیرى به‌و دێوه‌ى گوت: "و‌ڵامى پرسه‌که مرۆڤه." ئه‌بولهه‌ول خۆى له‌و کێوه هاویشته خوار و ئودیپ به‌هۆى بوێرى و زیره‌کى خۆى بوو به پاشاى تێ‌ب.
[3]. ئه‌و دیارده و پرسانه که ناکرێ وه‌ک بابه‌تى تایبه‌تى چه‌مکه گشتییه‌کان پێناسه بکرێن و له سیستمێکى ئابستراکتى گشتى دا تێکه‌ڵ بکرێن. رێزبه‌ندى و پۆلینبه‌ندى ئه‌م پرسانه زۆر جار ئیمکانى نییه. به‌مهۆیه، بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى و زانستگه‌رایان به گومان و دوژمنییه‌وه سه‌یرى ئه‌م پرسانه‌یان کردووه، چونکه ئه‌م پرسانه، ئارامى و یه‌کده‌ستى و گشتێتى سیستمى "زانستى" و "عه‌ینى" ئه‌وان تێکده‌ده‌ن. ماتماتیکزانانیش هه‌میشه له پێڕه‌وه جیاوازه‌کان دڕدۆنگن. له راستیدا دیارده دابڕاوه‌کان زۆر جار مل به شیکارى ماتماتیک ناده‌ن. ماتماتیکیش، وه‌ک مۆدێلى سه‌ره‌کى متافیزیکى (ئه‌فلاتوون) و ئه‌فسانه‌ى (فیساغورس)، پرسه تایبه‌ت و تاکى و جیاوازه‌کان له‌پێناو چه‌مک و وێنه‌ى گشتى و ئابستراکت قوربانى ده‌کات. قوربانى کردن یاساى زاڵى هه‌موو ئه‌و بیرانه‌یه که له ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
[4]. رسته‌یه‌کى لاتینى به ماناى: ئه‌گه‌ر نایه‌کسانیه‌کان له‌سه‌ر یه‌کسانییه‌کان زیاد بکه‌ین، ئاکام هه‌میشه نابه‌رابه‌ر ده‌بێت.
[5]. مافى ئاڵووێرى (commutative justice)به‌پێى هاوکێشى یه‌کسانى زه‌ره‌ر و زیان پێکدێ، به‌ڵام به‌رابه‌رى یان مافى دابه‌شکارى که به‌پێى کۆمه‌ڵێکى ئاڵۆز له مافه تاکییه‌کان پێکهاتووه، خه‌سڵه‌تێکى هه‌ره ئابستراکتى هه‌یه و زیاتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى مۆدێرن دا دێته‌وه.
[6]. به وته‌یه‌کى تر، له دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه و متافیزیک و زانستى رۆشنگه‌رى دا که ده‌یانه‌وه‌ى جیهان به‌شێوه‌ى گشتى و ئابستراکت راڤه بکه‌ن و هاوکات به‌سه‌ر شته‌کان و مرۆڤه‌کاندا بیسه‌پێنن، جادوو پێویستى به‌وه نییه تا به‌هۆى تێز یان یاساى یه‌کێتى، که بناغه‌ى هه‌موو شرۆڤه‌یه‌کى ئابستراکت و زۆره‌ملییه، بابه‌ته‌کانى خۆى "ئوبژکتیڤ" بکات، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆ بوون له بابه‌ت و ئوبژه‌ى یه‌کبوون و هه‌میشه یه‌کسان، جادوو له پێویستى سوبژکتیڤیته‌ى ئابستراکت و زه‌ینى یه‌کسان و یه‌کپارچه‌ش رزگار ده‌کات.
[7].Universl Fungibility چه‌ند کاڵایه‌ک وه‌ک خه‌ڵوز و ته‌خته که له مامه‌ڵه و گرێبه‌ست دا هه‌ر به‌ش یان یه‌که‌یه‌ک له‌جیاتى به‌ش و یه‌که‌ى دیکه داده‌نرێت.
[8]. مانا (mana)، له دین و باوه‌ڕى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکانى پولینزى دا، هێماى هێزێکى مه‌عنه‌وییه که له هه‌ندێ شت و که‌سى تایبه‌تدا به‌شێوه‌ى زاتى هه‌یه و نیشانه‌ى ئیمتیازى ئه‌وانه له‌ئاست شته‌کان و که‌سانى دیکه‌دا.
[9]. ره‌نگه نووسه‌ران ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانى مکانیکى کوانتۆم ده‌که‌ن که له‌ودا کۆشش بۆ پێناسه‌کردنى زانستى به‌شێوه‌ى نیۆتۆنى به کۆتایى گه‌یشتووه و به نسکۆیه‌ک بۆ ده‌ڤه‌رى تێزى رێژه‌گه‌رى هایزنبرگى تووڕ ده‌درێت.
[10]. ئاماژه به‌م خه‌سڵه‌ته‌ى پۆزه‌تیڤیزم ده‌کات که له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسێکى باڵا و به‌ده‌ر له زانستى ئه‌زموونى (ئێمپریزم) دژایه‌تى ده‌کات.
[11]. Gesamtkunstwerk. یانى به‌رهه‌مێکى هونه‌رى که له چه‌ندین ژانرى هونه‌رى پێکهاتووه. ڤاگنێر که خۆى ئه‌م تێرمه‌ى داتاشیبوو، تێده‌کۆشا تا له ئۆپێراکانى خۆیدا شێعر و شانۆ و مۆسیقى تێکه‌ڵ بکا و وه‌ها به‌رهه‌مێک بخولقێنێ.
[12]. ئاماژه به فیز و لووتبه‌رزى بیرى پۆزه‌تیڤیستى ده‌کات که به ده‌سکه‌وته زانستییه‌کانى خۆى دڵ خۆشه و له‌ئاکامدا تێده‌کۆشێ تا پێشمه‌رجى ئه‌م ده‌سکه‌وتانه، یانى دابه‌شبوونى کار و جیایى زانست له هونه‌ر و، نیشانه له وێنه، وه‌ک تێزێکى لۆژیکى و بنه‌ڕه‌تى ده‌ربخات.
[13]. تۆماس دو تورکومادا Torquemada)، (1420-1498، سه‌رۆکى دادگه‌ى بیرپشکاندنى ئیسپانیا بوو که له سه‌رسه‌ختى و بێ ره‌حمی دا به‌ناوبانگ بوو.
[14]. ئاماژه به کتێبى ئه‌فسانه‌ى سه‌ده‌ى بیسته‌م (1930) به‌رهه‌مى ئالفرێد رۆزنبێرگ ده‌کات.
[15]. یانى هه‌موو ئه‌و پیاوانه که خاوه‌ن شه‌رت و مه‌رجى شارۆمه‌ندى ته‌واو بوون و له سه‌ره‌تاوه وه‌ک شارۆمه‌ندى ئازاد له‌دایک ده‌بوون.
[16]. ئاماژه به به‌رهه‌مێکى سه‌ره‌تایى کانت به ناوى "خه‌ونه‌کانى غه‌یببینێک له‌به‌ر تیشکى خه‌ون و خه‌یاڵى متافیزیکى دا"ده‌کات که ساڵى 1766 له کونیگسبێرگ، به بێ ناو و نیشانى نووسه‌ر بڵاوکرایه‌وه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا، کانت به روانگه‌ى ئه‌قڵگه‌رایى زانستى سه‌رده‌مى رۆشنگه‌رى و، به له‌حن و ستایلێکى ته‌وساوى، گاڵته به بیروڕاى متافیزیکى ئیمانوێل سویدنبێرگ (1772-1688 E.Swedenberg) عارفى سۆئێدى وه‌ک نموونه‌یه‌کى توندڕه‌وى ئه‌ندێشه‌ى "نازانستى" و "نائه‌قڵانى" ده‌کات. به راى ئادۆرنۆ، ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته له‌مه‌ڕ ژانره نائاساییه‌کانى بیرکردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فى و پێداگرتن له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ى ئه‌ندێشه‌ى زانستى و ئه‌قڵانى، ره‌هه‌ندى ده‌سه‌ڵاتخوازى ئه‌قڵى رۆشنگه‌رى ده‌رده‌خات که بێجگه له خۆى هیچ شتێکى دیکه قه‌بووڵ ناکات، هه‌ر به‌مهۆیه له قاڵبى سیستمێکى گشتى و جیهانگیردا ده‌رده‌که‌وێ- و
[17]. له قاڵبى ئه‌قڵ ئامیرى (implemental reason) دا، سوژه و ئوبژه به له ده‌ست دانى هه‌موو تایبه‌تمه‌ندى و خه‌سڵه‌ته زاتییه‌کانیان، سروشتى ئابستراکت به‌خۆوه ده‌گرن. سوژه یان زه‌ین ته‌نیا شته‌کان تۆمار و مه‌زنده ده‌کا و رێکیان ده‌خا و ئوبژه‌ش وه‌ک شتێک ده‌رده‌که‌وێ که ته‌نیا ده‌توانى مه‌زنده و رێک بخرێت- و
[18]. ئاماژه به‌م بڕوا ئه‌فسانه‌ییه ده‌کات که هه‌ر رووداوێک یان جێژنێک، به‌هۆى بازنه‌یى بوونى زه‌مه‌ن، دوباره بوونه‌وه‌ى هه‌مان رووداو یان یه‌که‌م جێژنه، بۆ وێنه ده‌کرێ بڵێین وه‌ک سه‌مفوونى چوارمى بێتهۆڤێن که به‌رده‌وام خۆى دووپات ده‌کاته‌وه و ناکرێ به وێنه یان کۆپى سه‌مفۆنیه‌که‌ى بزانین.- و
[19]. کۆشش (conatus) گنگترین چه‌مکى بنه‌ڕه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى سپینوزایه که ئانتۆلۆژى و زانستى ئه‌خلاقى سپینوزا لێکده‌به‌ستێ. مه‌به‌ست له کۆشش بۆ پاراستنى گیان، هه‌ر هه‌مان غه‌ریزه‌ى خۆ پاراستنه.- و
[20]. Totalitarian emancipation، ئاماژه به دۆخى وڵاتانى رۆژاوایى، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا، له نیوه‌ى دووهه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م دا ده‌کات. به راى ئادورنۆ و هۆرکهایمێر، پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م جڤاتانه‌ش به‌پێى سه‌رکوتى تاکێتى و تواندنه‌وه‌ى تاکه‌کان له گشتێتییه‌کى ئابستراکت و زۆره‌ملى دا پێکهاتووه. ئازادى ئه‌م جڤاتانه‌ش خه‌سڵه‌تێکى تۆتالیتێرى هه‌یه. له‌م دۆخه‌دا، رزگارى له‌زه‌ت، به‌هۆى ئازادى سێکسى، مکانیزمێکه که له‌زه‌ت ده‌کاته پێڕه‌وى ده‌سه‌ڵاتى ره‌ها و له سیستمى ئابوورى سه‌رمایه‌دارى دا ده‌یتۆێنێته‌وه. به‌جۆره له‌زه‌ت وه‌ک تێکه‌ڵاوێک له خه‌م و نه‌فره‌ت و توندوتیژى ده‌رده‌که‌وێ و خه‌سڵه‌تێکى سادیستى – مازوخیستى به‌خۆوه ده‌گرێ. له‌م نێوه‌دا خاڵى گرنگ، ده‌رکى خه‌سڵه‌تى دیالکتیکى ئه‌م ره‌خنه‌یه. ئازادییه‌کانى کۆمه‌ڵى بورژوایى چه‌ند هێزێکى واقعى و کاریگه‌رن، به‌ڵام له ناخى گشتێتى ئه‌م کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ر ئه‌م هێزانه وه‌ک ئامێرى کۆیله‌تى ده‌رده‌که‌ون. که‌وابوو، رزگارى مرۆڤ و سروشت و ئاشتى ئه‌م دوانه له‌گه‌ڵ یه‌ک، پێویستى به ئاڵوگۆڕى بنه‌ڕه‌تى "له‌زه‌ت" و "ئازادى" هه‌یه. به بێ رزگارى سروشتى ده‌روونى مرۆڤ، که به راى تیۆرى ره‌خنه‌گرانه خاوه‌ن ره‌هه‌ندى غه‌ریزى و جه‌سته‌ییه، رزگارى ده‌سته‌به‌ر ناکرێت.- و
[21]. ئیلیاد و ئودیسه دوو حه‌ماسه‌ى له‌مێژینه‌ن که ده‌ڵێن هۆمێر نووسیونى، که کۆمه‌ڵێک ئه‌فسانه، داب و نه‌ریت و بیر و باوه‌ڕى دینى خه‌ڵکى یۆنانى کۆن ده‌گێڕێته‌وه. ئودیسه، که به وته‌یه‌ک ده‌بێ به ده‌قى سه‌ره‌کى فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تى رۆژاواى بزانین، چیرۆکى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئودیسوس (یان ئۆلیس)ـه بۆ زێدى خۆى. ئودیسوس یه‌کێ له قاره‌مانانى حه‌ماسه‌ى ئیلیاد و ژیرترین و وریاترین پاڵه‌وانى سوپاى یۆنان بوو. به یارمه‌تى فێڵ و ته‌گبیرى جه‌نگى ئه‌و، یانى هه‌مان ئه‌سپى چێوى به‌ناوبانگ، بوو که خه‌ڵکى یۆنان توانى پاش ساڵگارێک جه‌نگ و گه‌مارۆى بێ سه‌مه‌ر، سه‌رئه‌نجام شارى تێروا بگرێت. ئێستا ئودیسوس ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له دۆستان و هاوڕێیانى بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدى خۆى شارى ئیتاک. شوێنێک که ژن و منداڵه‌که‌ى بێ سه‌برانه چاوه‌ڕێى ده‌که‌ن، ئاخر دوژمنان ده‌یانه‌وێ له نه‌بوونى ئه‌ودا، ژنه‌که‌ى و تاج و ته‌ختى داگیر بکه‌ن. حه‌ماسه‌ى ئودیسه زۆر رووداوى سه‌یر و ره‌نج و ئازار و مه‌ترسى ده‌گێڕێته‌وه که ئودیسوس له سه‌فه‌رى ده‌ریادا تێیده‌په‌ڕێنێ، تا سه‌رئه‌نجام به‌هۆى وشیارى و زیره‌کى خۆى به‌سه‌ر رقى خودایان (هێزه سروشتییه‌کان) دا زاڵ ده‌بێ و ده‌گاته‌وه ماڵ.- و
[22]. سیرنه‌کان(sirens) یان په‌ریانى ده‌ریایى، له بوونه‌وه‌رانى ئه‌فسانه‌یى یۆنانى کۆنن. ئه‌م بوونه‌وه‌رانه که نیوێک ژن و نیوێک ئاژه‌ڵن، به یارمه‌تى رواڵه‌ت و گۆرانى فریوده‌رى خۆیان، ده‌ریاوانانیان ئه‌فسوون ده‌کرد تا که‌شتى و به‌له‌مه‌کانیان له گاشه‌کانى ده‌ریا بدات و غه‌رق بێت. وشه‌ى سیرن متافۆرێکه که ترسى شاراوه له جوانى دا و، به‌تایبه‌ت جوانى ژنانه، به‌یان ده‌کا و هێماى پێوه‌ندى گوماناوى عشق و مه‌رگه.- و
[23]. سیرسه (sirce) ناوى ژنێکى ئه‌فسوونگه‌ره له ئودیسه‌ى هۆمێردا که به سێحر و جادوو قوربانیانى خۆى ئه‌فسوون ده‌کا و ده‌یانکاته به‌راز. به‌مهۆیه، خۆڕ‌اگرى له به‌رانبه‌ر سیرسه‌دا به ماناى خۆڕ‌اگرى مرۆڤه له‌ئاست ویستى گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تى ئاژه‌ڵى له ده‌ست دانى ده‌رک و وشیارى ئینسانییه. ئادورنۆ و هورکهایمێر ئودیسه‌ى هۆمێر وه‌ک گێڕانه‌وه‌ى هێمایى پێکهاتنى رۆح و جیابوونه‌وه‌ى مرۆڤ له سروشتى ده‌روونى (ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر غه‌ریزه‌کاندا به یارمه‌تى ئه‌قڵ) و سرشتى بێروونى )ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمه‌کاندا به یارمه‌تى تێکنۆلۆژى) راڤه ده‌که‌ن. به‌پێى وه‌ها راڤه‌یه‌کى نیچه‌یى – فرۆیدى، سیرسه و سیرنه‌کان هێماى له‌زه‌تى غه‌ریزى و توانه‌وه له هێزه کوێره‌کانى سروشت دان.
[24]. لێره‌دا دواکه‌وتوویى (regress) هه‌م به ماناى گه‌ڕانه‌وه بۆ حاڵه‌تى ئاژه‌ڵى، له‌ده‌ست دانى تواناى کار و بیرکردنه‌وه و، پێوه‌ندى په‌سیڤ له‌گه‌ڵ شته‌کانى جیهانه که هێگل له شیکردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى "خودایان و کۆیله‌کان"دا ئاماژه‌ى پێده‌کا و، هه‌م به ماناى جۆرێک گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌روونى و دوورکه‌وتنه‌وه له پێگه‌یشتووییه که له ده‌روونشیکارى فرۆیددا گرنگى پێده‌درێت.
[25]. لوچیلیۆ ڤانینى (L.Vanini) بیرمه‌ند و عارفى ئیتاڵى (1584-1619) که لایه‌نگرى تیۆرى مۆنیزم (وحدت وجود) بوو، به تاوانى کوفر له لایه‌ن دادگاى ئه‌نگیزاسیۆنه‌وه دادگایى کرا و سوتێنرا.
[26]. "پرسیارێکى باڵا که ئه‌مرۆ به‌رۆکى نه‌سڵى ئێمه‌ى گرتووه – پرسیارێک که هه‌موو پرسه‌کانى دیکه ته‌نیا پاشکۆى ئه‌ون – ئه‌مه‌یه که ئایا ده‌کرێ تێکنۆلۆژى کونترۆڵ بکرێ... هیچ که‌س ناتوانێ له یاسایه‌ک دڵنیا بێت که ده‌کرێ به یارمه‌تى ئه‌و ئامانج ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت ... ئێمه ده‌بێ هه‌موو سه‌رچاوه و ده‌رفه‌ته‌کان به‌کار بێنین..." The Rockefeller foundation. A Review for 1943. New York. P.33ff.) )
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر