پێشەکی
وەرگێڕ (جعفر پویندە)
ما
با نگاه ناباور فاجعه را تاب آوردیم
هیچ
كس برادر خطابمان نكرد
و
به تشجیع ما تكبیری برنیاورد
تنهایی
را
و
خاموشی را تاب آوردیم
و
همچنان در اعماق خاكستر می تپیم.
شاملو، مدایح بی صله، ص 81
ئه‌م
كتێبه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌م دا سه‌ره‌ڕای سه‌رنجێك
له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی باختین، روانگه‌ی چه‌ند كه‌س له بیرمه‌ندانی جیهانمان
له‌مه‌ڕ باختین هێناوه. له بژاردنی بابه‌ته‌كانی ئه‌م بیرمه‌ندانه‌دا بێجگه له
گرنگی خودی ئه‌وان، زیاتر روانگه‌ی ئه‌وانمان له‌مه‌ڕ لایه‌نه جیاوازه‌كانی
ژیانی فكری باختین مه‌به‌ست بووه. بابه‌ته‌كانی ئه‌م بیرمه‌ندانه كه بۆچوون و
"پسپۆڕیی" جیاوازیان هه‌یه، پانتایی و قوڵایی ئه‌ندێشه‌ی باختین ده‌رده‌خات.
باشترین كتێب كه تا ئێستا له‌مه‌ڕ باختین نووسراوه، كتێبی، لۆژیكی دیالۆگ،
به‌رهه‌می تۆدۆرۆڤـه، پێشه‌كی و دوو به‌شی ئه‌م كتێبه‌مان له به‌شی یه‌كه‌م دا
هێناوه.
رومه‌ن یاكوبسۆن سه‌ره‌تایه‌كی بۆ كتێبی ماركسیزم
و فه‌لسه‌فه‌ی زمان نووسیوه كه له‌م كتێبه‌دا هێناومانه. یاكوبسۆن له‌م
وتاره‌دا باسی گرنگی ئه‌ندێشه‌ی باختین له بواری ره‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌بی دا ده‌كا
و له دوو بواردا ئه‌ندێشه‌ی باختین به پێشه‌نگ ده‌زانێ: زمان‌ناسی كۆمه‌ڵایه‌تی
و نیشانه‌ناسی. یاكوبسۆن هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مێتۆدی باختین پێداده‌گرێت كه سه‌رچاوه‌ی
ئه‌و هه‌موو بیرقووڵی و داهێنانه بووه. یاكوبسۆن ئه‌م مێتۆده به "مێتۆدی
زانستیی شیاوی توێژه‌ران" ناو ده‌بات: "هیچ شتێك له روانگه‌ی باختین دا
كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌ر پرسێك به كراوه‌یی دمێنێته‌وه و ئاماژه به رێگه‌چاره‌ی
حه‌تمی ناكرێت".
ژولیا
كریستڤا ره‌خنه‌گر و بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی فه‌رانسی، یه‌كه‌م كه‌س كه باختینی
به خه‌ڵكی فه‌رانسا ناساندووه، ئه‌و به دامه‌زرێنه‌ری پۆست فۆرماڵیزم ده‌زانێ و
به باس كردنی سێ روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه له‌مه‌ڕ فۆرماڵیزم، جێگای شیاوی باختین
له ره‌وتی ئاڵوگۆڕی تیۆری و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی دا دیاری ده‌كات. كریستڤا ره‌خنه‌كانی
باختین له‌مه‌ڕ فۆرماڵیزمی روسی به پێشه‌نگی نیشانه‌ناسی هاوچه‌رخ ده‌زانێ.
خاڵێكی هه‌ره گرنگ كه شیاوی باس و شیكاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ئه‌وه‌یه كه
كریستڤا ئایدیۆلۆژی نیوكانتی به بنه‌مای چه‌مكی "ئه‌ده‌بیبوون" ی
فۆرماڵیسته‌كان ده‌زانێ و فۆرماڵیزم له‌گه‌ڵ پۆزه‌تیڤیزم پێوه‌ند ده‌دات. ره‌نگه
له درێژه و قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌دا و روونكردنه‌وه‌ی بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی
كۆمه‌ڵناسی ساویلكانه‌دا، بتوانین چه‌ندین خاڵی گرنگ له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی ره‌وته‌کانی
فه‌لسه‌فی و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی راڤه بكه‌ین.
لوسیه‌ن
گوڵدمه‌ن، بیرمه‌ندی رۆمانی فه‌رانسی، كه ره‌نگه بتوانین به گه‌وره‌ترین سۆسیۆلۆژیستی
ئه‌ده‌بیاتی چه‌رخی بیسته‌می بزانین، له كۆتایی ژیانی پڕسه‌مه‌ری خۆیدا و له
وتاری به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات: جێگا و پرسه‌كانی مێتۆد دا چه‌ند
خاڵێك له‌مه‌ڕ باختین ئاراسته ده‌كات. ئه‌ڵبه‌ت گوڵدمه‌ن ئه‌م بابه‌ته‌ی به پشت
به‌ستن به وته‌كانی ژولیا كریستڤا نووسیوه. گرنگی بابه‌ته‌كه‌ی گوڵدمه‌ن زیاتر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پانتایی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات و توێژه‌رانی ئه‌م بواره ده‌توانن
به به‌راوردكردنی روانگه‌كانی باختین و گوڵدمه‌ن، كومه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات به‌رینتر
و هه‌را‌وتر بكه‌ن.
ژان ــ ئێڤ تادیه بیرمه‌ند و ره‌خنه‌گری
هاوچه‌رخی فه‌رانسی رۆڵی باختین له بواری كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات دا راڤه ده‌کا و
پێوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ی باختین له‌گه‌ڵ روانگه‌ی لوكاچ و گوڵدمه‌ن شرۆڤه ده‌كات.
باختینیش وه‌ك لوكاچ و گوڵدمه‌ن پێوه‌ندی نێوان دۆخی ئابووری - كۆمه‌ڵایه‌تی و
هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات به راسته‌وخۆ نابینێ و به‌رده‌وام له‌سه‌ر چه‌ندین نێوه‌نجی
جیاواز پێداده‌گرێت كه له‌م پێوه‌ندییه ئاڵۆزه‌دا رۆڵ ده‌گێڕن. نێوه‌نجی سه‌ره‌كی
كه لوكاچ و گوڵدمه‌ن گه‌ڵاڵه‌یان كردووه، چه‌مكی جیهانبینی چین و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه،
به‌ڵام باختین نێوه‌نجی فه‌رهه‌نگ (كولتوور) به چه‌مكی جیهانبینی زیاد ده‌كات.
خوێنه‌رانی هۆگر بۆ ئاشنایی زیاتر له‌گه‌ڵ روانگه‌ی باختین ده‌توانن وتاری پێوه‌ندی
ژێرخان و سه‌رخانه‌كان له به‌شی دوهه‌می ئه‌م كتێبه‌دا بخوێننه‌وه.
وتاری بژارده بنه‌ماییه‌كانی باختین گرنگترین
به‌شی كتێبی لۆژیكی دیالۆگـی تودۆرۆڤ بۆ ئاشنایی له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ی باختین سه‌ره‌تایه‌كی
باشه.
له به‌شی
دوهه‌می ئه‌م كتێبه‌دا كه بۆ گوڵبژێرێك له نووسراوه‌كانی باختین ته‌رخان كراوه،
هه‌وڵمان داوه بژارده‌یه‌ك له گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی باختین ئاراسته بكه‌ین.
به‌ڵام ئاشکرایه كه ناساندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌ندێشه‌ی باختین له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌دا
ناگۆنجێ و ئه‌م كتێبه ته‌نیا ده‌توانێ سه‌ره‌تای ئاشناییه‌كی كورت بێت له‌گه‌ڵ
ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی باختین و سه‌ره‌تایه‌ك بێت كه رۆڵی گرنگ و بێ‌هاوتای ئه‌ندێشه‌ی
باختین له چه‌رخی بیسته‌م دا بناسێنێ.
له‌مه‌ڕ گرنگی ناساندنی ئه‌ندێشه‌ی باختین ده‌بێ
بڵێین بێگومان ئه‌و وردبینترین، بیرتیژترین و دڵگرترین سیمای فه‌رهه‌نگی ئوروپا
له چه‌رخی بیسته‌م دایه، ئێمه‌ش كه دواساڵه‌كانی ئه‌م چه‌رخه پڕئاشووبه تێپه‌ڕده‌كه‌ین
ده‌بێ له ئه‌ندێشه‌ی بیرمه‌ندانی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه به‌هره ببه‌ین. به‌ڵام
ره‌نگه گرنگترین هۆكاری گیرایی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی باختین بۆ وه‌رگێڕ له سێ
چه‌مكی مێتۆد، روانگه و ئاكاری ئه‌ودا كورت بێته‌وه. له‌م سێ بواره‌دا باختین
گه‌لێ ده‌رس و ئه‌زموونی پڕبایه‌خی هه‌یه كه لێره‌دا به‌كورتی ئاماژه به
گرنگترینیان ده‌كه‌ین.
باختین
له بواری مێتۆددا، شێوازێكی ئێجگار دیالكتیكی هه‌یه و به‌رهه‌مه‌كانی تاقه
كاری فه‌لسه‌فی ره‌سه‌نه كه پاش شوڕشی ئۆكتۆبر له روسیا نووسراوه. ئه‌ندێشه‌ی وی
كه به‌رهه‌می قووڵئه‌ندێشی میتۆدۆلۆژیكه له‌مه‌ڕ زانستی ئینسانی به‌گشتی و،
زانستی زمان به‌تایبه‌تی، له بزاڤی گشتی فه‌لسه‌فی ئوروپادا جێده‌گرێت. باختین هه‌ر
له یه‌كه‌م به‌رهه‌مه‌كانی دا تیده‌كۆشێ ده‌سكه‌وته تازه‌كانی زانستی ئینسانی
له‌ژێر تیشكی تۆژینه‌وه‌ی دیالكتیكی دا كه له هه‌ر جۆره دۆگماتیزمێك به‌دووره،
شی بكاته‌وه، روانگه‌یه‌ك كه سوژه و ئوبژه له زانستی ئینسانی دا لێك
جیاناكاته‌وه. هه‌ر وه‌ها جیایی داوه‌ری بابه‌تی له داوه‌ری به‌هایی قه‌بووڵ
ناكا‌و له هه‌ر چه‌شنه پۆزه‌تیڤیزمێك به دووره.
له
بواری جیهانبینی دا باختین له زۆر ره‌هه‌نده‌وه مرۆڤێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه،
له هه‌موو بواره‌کان دا توانا‌یه، هۆگری تۆژینه‌وه‌یه، خاوه‌ن فه‌رهه‌نگی زانستی
و "ناپسپوڕێكی" راسته‌قینه‌یه، وه‌ك ده‌زانین هه‌ر له‌نێو ئه‌م كه‌سانه
دایه كه باشترین پسپۆڕه‌كانی بوارێک هه‌ڵده‌كه‌ون. پێكهاته‌ی روانگه‌ی باختین
پشتخانێكی فه‌لسه‌فی و مێتودۆلۆژیكی تۆكمه‌ی هه‌یه و پیشان ده‌دات كه بۆ كاری
جدی له بواری جوانیناسی و تیۆری و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی دا، روانگه و تێگه‌یشتنی
فه‌لسه‌فی زۆر پێویسته. جوانیناسی و ره‌خنه و تیۆری ئه‌ده‌بی، له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه
پێوه‌ندییه‌كی قووڵیان هه‌یه و به بێ فه‌لسه‌فه هێنده كارساز نابن. ئه‌وه‌ی روانگه‌ی
باختین قووڵ و دڵگر ده‌كات گشتڕه‌هه‌ندی بوونی ڕوانگه‌كانی ئه‌وه. له به‌رهه‌مه‌كانی
ئه‌ودا زمان‌ناسی، جوانیناسی و نیشانه‌ناسی، له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و ره‌فتاری
كومه‌ڵایه‌تی تێكه‌ڵ ده‌بن. هه‌روه‌ها باختین تێده‌كۆشی له‌ئاست جیایی مكانیكی
نێوان فۆرم و نێوه‌رۆك و سوژه و ئوبژه زاڵ ببێت. له به‌رهه‌مه‌كانی دا،
ئازادئه‌ندێشی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ ئازادیخوازی سیاسی ــ كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری پێوه‌ند
ده‌درێ. هه‌ر به‌مهۆیه به‌رهه‌مه‌كانی باختین ته‌نیا تیۆری ئه‌ده‌بی ناگرێته‌وه،
به‌ڵكوو چه‌ندین ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فه و زانستی ئینسانیش ده‌گرێته‌وه، ئاخر
باختین بیرمه‌ندێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و سه‌ر ده‌كێشێته هه‌موو سووچ و قوژبنه‌كانی
زانستی ئینسانی. ئاسۆی مێتۆدولۆژیكی روانگه‌ی باختین ئێجگار به‌رینه و ده‌گاته
تیۆری نیشانه‌كان، به‌جۆرێك كه ئه‌م كاره ئه‌و ده‌كاته پێشه‌نگی نیشانه‌ناسی
هاوچه‌رخ و پێشانده‌ری دڵگرترین هه‌وڵه كه بۆ پێكهێنانی بۆتیقای كۆمه‌ڵناسانه
له چوارچێوی زانستی گشتی ئایدیۆلۆژییه‌كان دا ئه‌نجام دراوه.
روانگه
و جیهانبینی باختین فۆرمێكی دیالكتیكی و فره‌ڕه‌هه‌ندی هه‌یه: له‌ئاست تاكبێژی،
دیالۆگ داده‌نێ، له‌ئاست تاكچه‌شنی، فره‌چه‌شنی، له‌ئاست تاكده‌نگی، فره‌ده‌نگی،
له‌ئاست وشیاری و هه‌قیقه‌تی تاكده‌نگی و تاكچه‌شنی، وشیاری و هه‌قیقه‌تی فره‌ده‌نگی
و فره‌چه‌شنی داده‌نێ، له‌ئاست فه‌رهه‌نگی ره‌سمی دۆگم و وشك و تازیه‌بار، فه‌رهه‌نگ
و جێژنی جه‌ماوه‌ری و خه‌نده و ته‌نز و ته‌شه‌ر داده‌نێ. ره‌نگه بتوانین
ناوه‌رۆكی ڕوانگه‌ی باختین، له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی رۆمان، به‌پێی پێناسه‌ی خۆی، به نزیك
بزانین: "گوتاری رۆمان نێوه‌رۆكێكی تایبه‌تی هه‌یه: دۆخی جیهان هه‌رده‌م ده‌گۆڕێ
و سروشتی هه‌ستی به‌رده‌وامه. هێشتا هیچ شتێكی حه‌تمی له جیهان دا رووی نه‌داوه،
دواین گوتار له‌مه‌ڕ جیهان هێشتا نه‌وتراوه، جیهان ئازاد و كراوه‌یه و هه‌موو
شتی به‌ڕێوه‌یه و هه‌روا به‌ڕێوه ده‌بێ."
له بواری تیۆری و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی دا ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی
روانگه‌ی باختین كه ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، روانگه‌ی پۆست -
فۆرماڵیستی باختینه. بیری باختین له فۆرماڵیزمه‌وه ده‌ست پێده‌کات؛ به‌ڵام ئه‌و
تێده‌كۆشی پاش وه‌رگرتنی لایه‌نه باشه‌كانی فۆرماڵیزم له‌م روانگه‌یه واوه‌تر
بچێ. ره‌خنه‌ی باختین له فۆرماڵیزم باشترین نموونه‌ی ره‌خنه به مانای
دیالكتیكی و مۆدێڕنی وشه‌كه‌یه. وه‌ها نرخاندنێك كارێكی سێ‌لایه‌نه‌یه و به
بۆچوونی هێگل: "وه‌رگرتن و سڕٍینه‌وه و سه‌رچوونی هاوكات/
aufhebn" له‌به‌ر ده‌گرێت. باختین
لایه‌نه باشه‌كانی فۆرماڵیزم وه‌رده‌گرێ، کورتبینی و ئاسته‌نگه‌كانی ده‌سڕێته‌وه
و به‌مجۆره گه‌شه‌ی پێده‌دات و روانگه‌یه‌كی كارساز و داهێنه‌رانه گه‌ڵاڵه ده‌كات
كه باشترین ناو بۆ ئه‌و، هه‌ر هه‌مان "پۆست فۆرماڵیزم"ـه. ره‌نگه بتوانین
به‌كورتی پۆست فۆرماڵیزم به‌مجۆره پێناسه بكه‌ین: پێوه‌ندی پته‌و له نێوان دوو
ره‌هه‌ندی ئه‌ده‌بیبوون و كۆمه‌ڵایه‌تیبوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی دا. لوكاچی لاویش
هه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ی به‌جۆرێكیتر له دێرێكی به‌ناوبانگ دا باس كردووه:
"هۆكاری به‌ڕاستی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ده‌ب دا هه‌ر هه‌مان فۆرمه."باختین
له سه‌رده‌می خۆیدا له‌گه‌ڵ دوو روانگه‌ی ئابستراكت به‌ره‌وڕوو ده‌بێ و له هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كانی دا له‌ئاست ئه‌م دوو روانگه‌یه راده‌وه‌ستێ: فۆرماڵیزم و سۆسیۆلۆژیزم
(كۆمه‌ڵناسی ساویلكانه). به‌ڕای ئه‌و، پێكهاته‌ی ئایدیۆلۆژی، به‌شێوه‌ی ده‌روونی و
زه‌ینی خه‌سڵه‌تێکی كۆمه‌ڵناسانه‌ی هه‌یه و زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ریش به‌شێوه‌ی
ده‌روونی و زاتی كۆمه‌ڵایه‌تین. هه‌ر دوو مێتۆدی فۆرماڵیزم و سۆسیۆلۆژیزم بنه‌مایه‌كی
هاوبه‌شیان هه‌یه: تێكۆشان بۆ دیتنه‌وه‌ی گشت له پاژدا. هه‌ر دوو مێتۆد پێكهاته‌ی
پاژ كه به مێتۆدی ئابستراكت له پێكهاته‌ی گشت جیاکراوه‌ته‌وه، وه‌ك پێكهاته‌ی
خودی گشت پیشان ده‌ده‌ن. هه‌ڵه‌ی فۆرماڵیسته‌كان له‌وه دایه كه بۆتیقا له
زمان‌ناسی دا ده‌توێننه‌وه. ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ئایدیۆلۆژی له تۆكمه‌یی پێكهاته‌یی
به‌رهه‌م بێ‌خه‌به‌رن و زیاتر لایه‌نه دڵخوازه‌كانی نێوه‌رۆك زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه،
فۆرماڵیسته‌كانیش لایه‌نی مانایی به‌رینی هه‌ركام له توخمه‌كانی پێكهاته‌ی هونه‌ری
نابینن. ئه‌وان ئاسۆیه‌كی مێژوویی - كۆمه‌ڵایه‌تییان نییه و تۆژینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات
له هونه‌ر به‌گشتی و له ئاکامدا له جوانیناسی و، سه‌رئه‌نجام له فه‌لسه‌فه
جیاده‌كه‌نه‌وه.
ده‌بێ
ئه‌مه‌ش بێژین كه پۆست فۆرماڵیزم دوا وته نییه، به‌ڵكوو له بواری روانینی به‌رین
و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی یه‌كه‌م وته‌یه و هیوادارین ئه‌م كتێبه
كه ده‌كرێ به‌جۆرێك به مانیفێستی پۆست فۆرماڵیزم له قه‌ڵه‌می بده‌ین، گه‌شه
به‌م روانگه‌یه بدات.
له‌مه‌ڕ ئاكار و ره‌فتاری باختین، گرنگترین
خاڵ كاری به‌رده‌وام و خۆڕاگرانه، سه‌رنج نه‌دان به شان و شكۆ و ناو و
ناوبانگ و گرنگیدان به سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر و ئه‌ندێشه‌یه. باختین "به سه‌رسوڕمانه‌وه"
له ئاست كاره‌ساتی ده‌سه‌ڵاتی برۆكراتیك و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتداران خۆی راگرت،
به ناچاری ته‌نیایی و خامۆشی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له قوڵایی خوڵه‌مێشی دۆگماتیزم و
تاریكبیری دا ساتێ له بزاڤ نه‌وه‌ستا. ئه‌و ناوبانگی شه‌خسی خۆی كرده فیدای
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی و به ناوی نهێنی بڵاوی كردنه‌وه. ئه‌و كه
قاچێكی بڕابوو له كتێبێك دا كه له‌مه‌ڕ "فرانسوا رابلێ" نووسیویه:
به‌وپه‌ڕی شادی و شه‌وقه‌وه تێكڕای جه‌سته‌ی مرۆڤ ستایش ده‌كات. بیرمه‌ندێك كه "بێ
وڵامی" به گه‌وره‌ترین تراژێدی، شوومی و، چاره‌ڕه‌شی ده‌زانێ، تووشی چاره‌نووسێكی
سه‌یر ده‌بێ: هه‌رگیز وڵامێك نابینێته‌وه. ره‌نگه هه‌موو "تیۆری
دیالۆگ" به‌رهه‌می خواستی تێگه‌یشتن له حاڵه‌تی تاقه‌ت پڕووكێنی "بێ‌وڵامی"
بێت.
ناوی ئه‌م كتێبه‌ش ئاماژه به سروشتی ژیان و
به‌رهه‌مه‌كانی باختین ده‌كات: له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی ستالین دا، كه
له‌گه‌ڵ تاكده‌نگی، هێژمونی ئایدیۆلۆژی دۆگم، دژه‌شادی، وشك و ره‌سمی و خه‌فه‌قان
تێكه‌ڵاو بوو، باختین له بواری تیۆری و له به‌رهه‌كانی دا سروودی ستایشی دیالۆگ و
خه‌نده و ئازادی ده‌چریكێنێ. خه‌نده‌ی دڵخوازی باختین خۆی به ته‌نیا جۆرێك
جیهانبینییه: كه به‌شێوه‌ی وشیارانه و سه‌رمه‌ستانه دۆخی سه‌رده‌م ره‌تده‌كاته‌وه
و له‌سه‌ر بناغه‌ی شادی و ئازادی و یه‌كسانی نه‌زمێكی نوێ پێکدێنێ. ئه‌م خه‌نده‌یه
رزگاری به‌خشه، دژ به سته‌مه، دژ به دۆگماتیزمه، شادی خولقێن و داهێنه‌ره و
به‌ره‌و داهاتوو ده‌ڕوانێ. باختین له خه‌نده و له جێژنه جه‌ماوه‌رییه‌كان
دا، ره‌تكردنه‌وه‌ی تێكڕای سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م و هه‌قیقه‌تی زاڵ ده‌بینێ،
ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی كه له حاڵی له‌دایكبوون دایه پێوه‌ندییه‌كی
قووڵی هه‌یه: "پێكه‌نین و كه‌ڕنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری هێز و بوێری داهێنان ده‌به‌خشێ،
له کۆتی ڕوانگه‌ی زاڵ له‌مه‌ڕ جیهان رزگار ده‌بێ، له داب و نه‌ریت و نۆرمه‌كان
رزگار ده‌بێ، هه‌موو شته نزم و رزیوه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنێ
كه به دیدێكی تازه‌وه سه‌یری جیهان بكه‌ین و دڵنیا بین كه هه‌موو شتێك رێژه‌ییه
و ده‌كرێ جیهانێكی ته‌واو جیاواز بخولقێنین." به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌وردی
بڕوانین، تێده‌گه‌ین كه پێویستی مرۆڤ به وشیاری، شادی و ئازادی له ئاو و هه‌وا
و نانی شه‌و پێویستتره، چونكه مرۆڤ یان وشیار و شاد و ئازاده، یان له هه‌ر
حه‌یوانێك په‌ستتره. له‌م سه‌رده‌مه ره‌ش و دژ به دیالۆگ و دژ به خه‌نده و
پڕ له خه‌فه‌قان و نایه‌كسانییه‌دا كه تاكده‌نگی و تاریك ئه‌ندێشی و گه‌نده‌ڵی
خۆماڵی و بیانی، گیانی ژاكاوی هه‌موومانی یه‌خسیر كردووه، چ بانگه‌وازێك شیاوتر و
له‌بارتر و كارسازتره له سه‌ودای له‌مێژینی هه‌موو ژیانی باختین: دیالۆگ، خه‌نده،
ئازادی، یه‌كسانی.
ئێستا دیالۆگ له‌گه‌ڵ باختین ده‌ستی پێكردووه،
به‌ڵام جه‌خار، په‌یكه‌ری دامه‌زرێنه‌ری لۆژیكی دیالۆگ ئه‌وه سه‌رده‌مێكه له
تۆی گڵ دا خه‌وتووه. به‌ڵام تا كاتێ كه بیری ئه‌و سنووره‌كان ده‌به‌زێنێ و
جیهانی ده‌بێته‌وه ئه‌و زیندووه. به‌و هیوایه تێكۆشانی به‌رفراوانی مرۆڤ
جیهانێك بخولقێنێ كه ئیتر له‌ودا دیالۆگ و خه‌نده و ئازادی، خه‌ون نه‌بێت، به‌ڵكوو
راستیه‌كی زاڵ بێ و باڵ به‌سه‌ر ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ دا بكێشێ.
جعفر پوینده، هاوینی
1994
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر