تیۆری و
پراکتیك
به‌پێی
پێویستییه‌كانی مرۆڤ
ئاگنێس
هلێر
و: هادی
محه‌مه‌دی
ئاماژەیەک: ئه‌م
وتاره یه‌كێ له گرنگترین وتاره‌كانی ئاگنێس هلێر، ژنە بیرمەندی هەنگاری یە. ئاگنێس هلێر کە شانسی هێنا و لە تاراوگەی مەرگ لە هۆلۆکاست ڕزگاری بوو، دواتر وەک به‌ناوبانگترین و پڕکارترین شاگردی گیورگ
لوكاچ دەرکەوت. هلێر لەگەڵ لوکاچ، فیلسووف و جوانیناسی هەنگاری و چەند دۆستێکی تر پێکەوە مەکتەبی بوداپێستیان دامەزراند.
ئاگنێس هلێر لەو دەگمەن ژنانەیە کە بیر و ئەندێشەی فەلسەفی بەرهەم هێناوە و فیلسووفێکی بەرجەستەی بواری ئەندێشەی دیالکتیکی یە. نووسەر له‌م وتاره‌دا وێڕای پێناسه‌كردنی پێوه‌ندی تیۆری و پراکتیک له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا، چوار جۆر پراکتیك پۆلین ده‌كات: 1) رێفۆرمی سنووردار، 2) رێفۆرمی گشتی، 3) پراکتیكی سیاسی شۆڕشگێڕانه، 4) پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی گشتگیر.
ئاگنێس هلێر لەو دەگمەن ژنانەیە کە بیر و ئەندێشەی فەلسەفی بەرهەم هێناوە و فیلسووفێکی بەرجەستەی بواری ئەندێشەی دیالکتیکی یە. نووسەر له‌م وتاره‌دا وێڕای پێناسه‌كردنی پێوه‌ندی تیۆری و پراکتیک له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا، چوار جۆر پراکتیك پۆلین ده‌كات: 1) رێفۆرمی سنووردار، 2) رێفۆرمی گشتی، 3) پراکتیكی سیاسی شۆڕشگێڕانه، 4) پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی گشتگیر.
نووسه‌ر
به فاكت و به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه بێجگه له پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی
گشتگیر، سی جۆره‌كه‌ی تر هه‌ر پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی به‌رهه‌م دێننه‌وه،
کەوابوو له‌نێو ئه‌م جڤاته‌دا ده‌توێنه‌وه. به‌ڵام جۆری چواره‌م ده‌یه‌وێت
شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان بەدیبێنێ و له سیستمی پێویستییه‌كانی دنیای بورژوایی
واوه‌تر بچێت. به‌ڵام ئایا مرۆڤ كه له‌نێو به‌ها و پێویستییه‌كانی سیستمی بورژوایی
دا تواوه‌ته‌وه، ده‌توانێ به‌ها و پێویستی شیاو بناسێت و به‌دیبێنێ و به
دۆخێكی باشتر و ئینسانی تر بگات؟
ئاگنێس هلێر له‌م وتاره‌دا به پشت به‌ستن به بیری
ماركس و لوكاچ، ده‌ڵێ پێویسته وه‌ها شۆڕشێك، شۆڕشێكی رادیکاڵ بێت و به‌ها و پێویستییه‌کانی
مرۆڤ به قووڵی و به‌گشتی بگۆڕێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر لە سیستمی کاپیتالیزم واوەتر
نەچێ و هەمیسان به‌هاکانی کۆمه‌ڵی بورژوایی به‌رهه‌م بێنێته‌وه، سه‌رناكه‌وێ و
شكست دێنێ.
نووسه‌ر له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا وێڕای ئاماژەکردن به هه‌ندێ کۆمۆنی ئۆرگانیک، که لە سیستمی ئێتیک و بەهاکانی بورژوایی واوەتر ده‌چن، هێمای ئاڵوگۆڕ له شێوازی ژیان دا ده‌بینێ و ده‌نووسێ ده‌رفه‌تی وه‌ها شۆڕشێكی بەرینی کۆمەڵایەتی خه‌ریکه پێکدێت...
نووسه‌ر له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا وێڕای ئاماژەکردن به هه‌ندێ کۆمۆنی ئۆرگانیک، که لە سیستمی ئێتیک و بەهاکانی بورژوایی واوەتر ده‌چن، هێمای ئاڵوگۆڕ له شێوازی ژیان دا ده‌بینێ و ده‌نووسێ ده‌رفه‌تی وه‌ها شۆڕشێكی بەرینی کۆمەڵایەتی خه‌ریکه پێکدێت...
وه‌رگێڕ
سەرچاوە:
The Budapest School and actually existing socialism
سەرچاوە:
The Budapest School and actually existing socialism
تیۆری
و پراکتیك، هه‌میشه دوو توخمی زاتی پێكهاته‌یه‌كی ئابووری- كۆمه‌ڵایه‌تی
دیاریكراو پێکدێنن. به‌مهۆیه تیۆری و پراکتیكی جڤاتە جۆراوجۆره‌كان، نه ته‌نیا
له نێوه‌رۆك دا، به‌ڵكوو له پێوه‌ندییه‌كان و له رۆڵێک كه تیۆری له جڤاتانی
جیاوازدا ده‌یگێڕێ، لێك جیاده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها له زۆرێك له جڤاتان دا (كه
كۆمۆنی "سه‌ره‌تایی"یش ده‌گرێته‌وه) تیۆری و پراکتیك له یه‌كتر جودا
نین، به‌ڵكوو ئه‌ركی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌مهۆیه بۆ وێنه ناتوانین به‌پێی روانگه‌ی ئه‌م بابه‌ته خاڵێكی هاوبه‌ش له‌نێوان
سه‌ره‌تای چاخی ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵی بورژوایی دا بدۆزینه‌وه، چونكه له چاخی یه‌كه‌مدا
مه‌سیحیه‌ت نه ته‌نیا رۆڵی ئیدیۆلۆژییه‌كی یه‌كده‌ست ده‌گێرێ، به‌ڵكوو له‌سه‌ر
پراکتیكی رۆژانه‌ی مرۆڤیش كاریگه‌ره، مرۆڤێك كه وه‌ها ده‌رفه‌تێكی بۆ ده‌ڕەخسا
تا كاره‌كانی خۆی به‌پێی ئیدۆلۆژی زاڵ راڤه‌بكات. پرسی گشتی پێوه‌ندی نێوان تیۆری و
پراکتیك، به‌ر له پێکهاتنی كۆمه‌ڵی بورژوایی، ته‌نانه‌ت باسیشی لێناكرێت، مه‌گه‌ر
كاتێ كه مرۆڤه‌كان ناچار بن به‌دینه‌هاتنی پرنسیپی تایبه‌تی خۆیان راڤه‌بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌ی ئێمه پێوه‌ندی نییه و ته‌نیا ره‌هه‌ندێکی
لاوه‌کی ده‌ردەخات.
به‌مجۆره
پرسی گشتی تیۆری و پراکتیك یه‌كێ له پرسه تایبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی و به‌رهه‌می
پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه و هێمای ئه‌م پێكهاته‌یه.
كه‌وابوو
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م پرسه به وردی و به‌گشتی باس بكه‌ین، ده‌بێ بزانین كه
له‌گه‌ڵ پرسێكی تایبه‌ت به‌ره‌وڕووین و باسكردنی پرسه‌كه‌ش مۆرك و نیشانه‌ی
مێژوویه‌كی تایبه‌تی پێوه‌یه و ره‌نگه ته‌نیا به قۆناغێكی مێژوویی تایبه‌ته‌وه
به‌ستراوه.
سه‌ره‌تا
ده‌بێ بێژین كه هه‌رچه‌ند گه‌شه‌ی زانستی سروشتی - له گالیله به‌ملاوه- به‌شێكی
جیانه‌كراوه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ته‌نیا پێوه‌ندی نێوان تیۆری
و پراکتیك له زانستی ئینسانی دا راڤه ده‌كه‌ین.
باسكردنی
پرسی پێوه‌ندی نێوان تیۆری و پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی، جۆرێك ئاكام - و فۆرمی ده‌ربڕینی
- دابه‌شبوونی كار و به‌رهه‌مهێنانی بورژوایی یه. ئەوە له‌پاش دابه‌شبونی كار
دایه كه توێژی روناكبیر، وه‌ك توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت كه ئه‌ركی "به‌رهه‌مهێنانی"
تیۆرییه، پێكدێت. له‌م كاته‌دا هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێك جیاده‌بنه‌وه. له‌لایه‌ك
چه‌ند هیزێك هه‌ن كه تیۆری به‌رهه‌م دێنن و، له‌لایه‌كیتره‌وه چه‌ند هێزێكیتر هه‌ن
كه تیۆری به‌کار دێنن (پراكتیزه ده‌كه‌ن). ئه‌م كاره ته‌نانه‌ت له‌و بابه‌ته‌شدا
كه خولقێنه‌ری تیۆری، نوێنه‌ری راسته‌وخۆی بهرژەوهندی چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
تایبه‌تیش بێت، راسته. له راستیدا، له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا، جیاوازترین دیدگای
تیۆریك، زۆر جار له مۆدێلی به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكان پێڕەوی ده‌كات. ئه‌م تیۆرییانه،
چ خواستی چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت باس بکه‌ن یان نا، به‌هه‌رحاڵ تێكه‌ڵاوی
بازاڕ ده‌بن. ئه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه كه هه‌موو بیر و تیۆرییەك به بازاڕ ناگه‌ن و
لێره‌دا پێویست ناكات باسیان بكه‌ین، چونكه له‌م بابه‌ته‌وه - و به‌پێی پێكهاته‌ی
كۆمه‌ڵی بورژوایی – ئه‌م تیۆرییانه ناتوانن ببن به پراکتیك و ئێمه باسیان ناكه‌ین.
یه‌كه‌م
فۆرم كه تیۆری له قاڵبی ئه‌ودا دێته بازاڕ، كتێبه. به‌مجۆره تیۆری بڵاوده‌بێته‌وه
و ده‌توانێ بۆ به‌كارهێنان ئاراسته بكرێت. شێوازی لاوه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌ی تیۆری،
بانگه‌شه و وروژاندنه، چ له رێگه‌ی هه‌ندێ كه‌س و گرووپه‌وه، چ له رێگه‌ی راگه‌یاندن
و میدیای گشتییه‌وه، یان له هه‌ر دوو رێگاوه.
له
سیستمی بازاڕی ئازاد‌دا، تیۆریش وه‌ك كاڵایه‌كی ئازاد ده‌رده‌كه‌وێ. مرۆڤ به‌پێی پێویستیه‌كانی
ده‌یكڕِێ یان نایكڕێ، به‌کاری دێنێ یان به‌کاری نایهێنێ. ئه‌ڵبه‌ت له دۆخی
بازاڕی كونترۆڵ كراودا، پێشبڕكێی تیۆرییه‌كانیش به‌رته‌سك و سنوورداره. زۆربه‌ی
به‌رهه‌می تیۆریکی باو، چه‌ند شێوازێكی فۆرماڵێته‌ن كه ده‌یانه‌وێ بیروڕای گشتی
رێبه‌ری بكه‌ن و به‌ره‌و مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت بیبه‌ن. هه‌روه‌ها، له كۆمه‌ڵی
بورژوایی دا، تیۆری گرووپ و لایه‌نی به‌رهه‌ڵستكار و، ته‌نانه‌ت تیۆری شۆڕشگێڕانه‌ش
ده‌بێ ڕێگای بازاڕ بگرێته‌به‌ر، چونكه ئه‌م كاره ئاكامی حه‌تمی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
وته‌ی به‌ناوبانگی ماركس كه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر تیۆری جه‌ماوه‌ری بێته‌وه ده‌بێته
هێزێكی مادی، له‌لایه‌ك پێویستی به جه‌ماوه‌ری ژێرده‌ستی ئیدیۆلۆژی چینی ده‌سه‌ڵاتدار
هه‌یه و، له‌لایه‌كیتره‌وه پێویستی به تیۆری شۆڕشگێڕانه‌ی بێ‌جه‌ماوه‌ر هه‌یه.
كه‌وابوو
تیۆریساز ــ چ ئابووری‌زان چ كۆمه‌ڵناس و چ بیرمه‌ند بێت ــ كه‌سێكه كه به‌پێی
یاسای تازه‌ی دابه‌شبوونی كار، تیۆری خۆی ئاراسته‌ی بازار ده‌كات. بۆوه‌ی كه ئێمه
به مێتۆدێكی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ین، فره‌چه‌شنی مه‌به‌سته‌كان وه‌لا ده‌نێن و
وایداده‌نێین كه هه‌موو ئه‌و "مرۆڤانه‌ی كه تیۆری به‌رهه‌م دێنن" بۆیه
له بازاڕدا به كاڵای تیۆریكی خۆیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، چونكه پێیان وایه ناوه‌رۆكی
تیۆره‌كه‌یان دروسته و به فرۆشتنی ئه‌م كاڵایه ته‌نیا خوازیاری ئەوە نین کە پووڵ
یان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان بەرز بکەنەوە، به‌ڵكوو هیواداران كه بڵاوبوونه‌وه
یان قه‌بووڵكردنی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وان بتوانێ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی، یان له
هه‌ندێ بواردا، كاریگه‌ری هه‌بێت. بێگومان وه‌ها پرسێك زۆرجار راست ده‌رناچێت، به‌ڵام
ئێمه ده‌بێ له باسه‌كه‌مان دا له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی تیۆری و پراکتیك، مه‌به‌سته‌كانی
تر لابه‌ین. ئێستا پرسیار ئه‌مه‌یه: كێ ئه‌م كاڵایه ده‌كڕێ، بۆچی و به چ مه‌به‌ستێك
ده‌یكڕێ؟
ده‌زانین كه به‌گشتی بڵاوبوونەوە و گشتگیربوونی
هه‌ندێ ئه‌ندێشه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو جه‌ماوه‌ر بگرێته‌وه، به مانای ئه‌وه
نییه كه تیۆری ــ به‌مجۆره ــ رێگای خۆی به‌ره‌و پراکتیك دیوه‌ته‌وه. زۆر جار
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فێری تیۆری ده‌بن، ته‌نیا چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی په‌تین كه
تیۆری رێك وه‌ك شامپو به‌كاردێنن. ئه‌م جۆره "به‌كارهێنانه" كه به
"فه‌رهه‌نگی گشتی" ناسراوه به هه‌مان راده‌ی "مه‌رجی حه‌تمی" پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی
تایبه‌ت هه‌یه، كه به‌كارهێنانی شامپو وایه. ئه‌ڵبه‌ت خودی ئاستی به‌كارهێنانیش
ره‌نگه هه‌ندێ شت ده‌ربخات: ده‌توانێ پیشان بدات كه كام تیۆری له كام توێژی
كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت دا خه‌ریکه پراكتیزه ده‌بێت، چونكه له‌م كاته‌دا، راده‌ی داخوازی
به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌رچه‌نده بازار زیاتر كونتروڵ
كرابێت، ئه‌م هێمایانه که‌متر ده‌بینرێن.
بۆ ئەوه‌ی كه ئێمه تیۆری به‌پێی پراتیك راڤه
ده‌كه‌ین، ده‌بێ هه‌موو "كڕیاران" كه تیۆری ته‌نیا وه‌ك شامپو به‌كاردێنن،
بنێینە لاوه. كه‌وابوو تۆژینه‌وه‌كه‌مان بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان ده‌كه‌ین كه
كاڵای تیۆریك وه‌ک بزوێنه‌ر و به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان ده‌كڕن.
به‌ڵام ئه‌م تۆژینه‌وه پێویستی به‌وه‌یه كه
سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی خۆمان له كردار (پراکتیك) رۆشن بكه‌ینه‌وه، یانی پیشان بده‌ین
كه رۆڵی پراکتیكی تیۆری چۆن پێناسه ده‌كه‌ین. ده‌توانین پراکتیك به‌مانای هه‌ره
به‌رینی وشه‌كه له‌به‌رچاو بگرین کە هه‌موو تێكۆشانیكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رئه‌نجام
هه‌موو تێكۆشانێكی مرۆڤایه‌تی بگرێتەوە. ئه‌مه بۆچوونێكی شیاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پراکتیك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیۆری راڤه بكه‌ین، به‌كار نایه‌ت. چونكه ئه‌گه‌ر
مانای به‌رینی پراکتیك له‌به‌رچاو بگرین، هه‌موو تێكۆشانێكی تیۆریكیش ده‌بێته
چالاكی پراتیكی و ئه‌وجار ناتوانین "جیاوازی تایبه‌تی" تیۆری و پراکتیك
دیاری بکه‌ین. هەر بۆیه، به‌بێ نكۆڵی‌كردن له چه‌مكی پراکتیك، له ئەنتۆلۆژی
گشتی دا، ده‌بێ مەفهوومێكی سنووردارتر بدۆزینه‌وه. به‌ڵام لێره‌دا له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كیتر
به‌ره‌وڕوو ده‌بین. كێشه‌ی بێ‌توانایی له ده‌رخستنی پێناسه‌یه‌كی گشتی له‌مەڕ مەفهومی
پراکتیك، چونكه هه‌ر پراکتیكێ كه به مانای سنووردار له‌به‌رچاو بگیردرێ
ناتوانێ به‌ده‌ر له پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ تیۆری هاوجووتی خۆی، مانایه‌كی هه‌بێت.
له درێژە‌ی ئه‌م وتاره‌دا چاوپۆشی له‌و ئیدیۆلۆژییه‌ک
ده‌كه‌ین که به‌جۆرێك دەیەوێ پاکانە بۆ كۆمه‌ڵی بورژوایی بکات، هه‌روه‌ها خۆ لە پراکتیكی
هاوجوتی ده‌بوێرین كه ده‌یه‌وێ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بپارێزێت. وه‌ها ئیدیۆلۆژییه‌ك
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به تیۆریش حساب بكرێت، ئێمه به تیۆری نازانین. چونکه راسته‌وخۆ
جۆرێک وشیاری درۆینه‌یه و ته‌نانه‌ت ره‌نگه له تیۆری بچێ، راست وه‌کچۆن پراکتیكی
هاوجووتی له پراتیك ده‌چێ.
کردار و پراکتیكی جۆراوجۆر ــ و تیۆری
پاڵپشتیان ــ به‌پێی ئامانجه‌كان و هه‌روه‌ها به‌مپێیه كه له تێكۆشانی جه‌ماوه‌ردا
به‌کاردێن یان نا، یان به‌ره‌و كردارێكی جه‌ماوه‌ری ده‌چن، یان نا، به‌پێی ئه‌و
تێكۆشانه جه‌ماوه‌رییه كه ئه‌م پراکتیکه له‌ودا به‌دیدێت، یان به‌ره‌و ئه‌و
ده‌چێ، له یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه. پرسی نادروستی "ئامێر و دەرفەته‌كان"
-زیاتر له‌هه‌ر شتی، پرسی به‌كارهێنان یان ره‌تكردنه‌وه‌ی توند‌وتیژی ــ به رای
من لێره‌دا گرنگی بنهڕەتی هه‌یه. هه‌روه‌ها من پێم وایه كه ئه‌گه‌ر پرسی نادروستی
"ئامێره‌كان" له پله‌ی یه‌كه‌م دا دابنین، ناتوانین جیاوازی واقعی
نێوان مۆدێله جیاجیاكانی تیۆری و پراکتیك بناسین. ئه‌م پرسیاره كه ئایا به‌كارهێنانی
توند‌وتیژی دروسته یان نا، ره‌وایه یان ناڕە‌وا، پێویسته یان ناپێویست، به‌ڕای
من له‌م ئاسته‌دا پرسیارێكی بێهووده‌یه. له‌راستیدا ناتوانین ئه‌م پرسه وڵام بده‌ینه‌وه،
مه‌گه‌ر له بواری پرسی كۆنكرێت دا و، بەپێی ئانالیزی ئامانجه‌كان و سروشتی
بزاڤێك كه له كردارێكی تایبه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ دۆخێكی تایبه‌ت دا. هه‌ر تیۆری و هه‌ر پراکتیكێ له هه‌ر دۆخێكی كۆنكرێت
دا، چه‌ندین ئامێری هه‌یه كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵی سازگارن. ناتوانین له‌مه‌ڕ به‌كارهێنان
یان ره‌تكردنه‌وه‌ی توند‌وتیژی بڕیار بده‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه که زنجیریه‌ک
تۆژینه‌وه‌ی به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ین تا بزانین توند‌وتیژی له‌گه‌ڵ فڵان پراکتیک
و بزاڤ کۆمه‌ڵایه‌تی دێته‌وه یان نا ــ ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست توند‌وتیژی به‌گشتی
نییه، به‌ڵكوو مەبەست مودێلێكی تایبه‌ته؛ هه‌روه‌ها ده‌بێ ناسازگاری توند‌وتیژی
دیاری بكه‌ین، له‌م بابه‌ته‌وه، ناسازگاری [توند‌وتیژی]، ئامانج و بزاڤ تێكده‌شكێنێ
یان به‌ره‌و ئاقارێكی جیاواز ده‌یبات که له‌گه‌ڵ ئامانجی پێشووی نایه‌ته‌وه.
لێره‌دا
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ پۆلینبه‌ندی واقعی مۆدێله جیاوازه‌كانی پراکتیك، پشت
به ئامانج و ناوه‌رۆكی بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی كردارێكی تایبه‌ت ده‌به‌ستین. له‌م بابه‌ته‌وه
ئه‌م چوار جۆره له پراکتیك راڤه ده‌كه‌ین:
ئـا) تێكۆشانێك كه ده‌یه‌وێ هه‌ندێ له به‌شه‌كان،
هەندێ دام و ده‌زگا، یان به‌شێک له پێوه‌ندی نێو جڤاتێک بگۆڕێت. لێره‌دا ئەم
تێکۆشانە به "رێفۆرمی سنووردار" پێناسه‌ی ده‌كه‌ین. له‌م پرسه تایبه‌ته‌دا،
چاكسازی سنووردار مه‌به‌سته و كه‌وابوو له پێكهاته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه واوه‌تر
ناچێ. وادیاره كه هه‌موو جۆره‌کانی تیۆری و پراکتیكی ریفۆرمیستی له‌م چه‌شنه،
چه‌ندین بواری ئابووری، سیاسی، په‌روه‌رده یان یاسا ده‌گرنه‌وه. چاكسازی سنوردار
زیاتر به‌هۆی كارناسان (پسپۆڕانی بوارێكی تایبه‌ت) گه‌ڵا‌ڵه (فورموله) ده‌كرێ،
به‌ڵام ئه‌وان به ته‌نیا ئه‌م كاره ناكه‌ن. ئه‌م جۆره ریفۆرمه، به‌گشتی وه‌ک
سه‌ره‌تایه‌ك له "بزاڤی ره‌خنه‌گرانه" له دژی دام و ده‌زگای گه‌نده‌ڵ
ده‌ست پێده‌كات. پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م كاره، له چاکسازی بوارێک دا، ره‌نگه زۆر
به‌رته‌سك بێ و ته‌نیا به تێكۆشانی كارناسان كورت ببێته‌وه، به‌ڵام زۆرجار وه‌ها
شتێك روونادات. به‌هه‌ر ڕاده به‌ره‌نگاری له‌ئاست چاكسازی سنوردار به‌هێزتر بێت،
جه‌ماوه‌ری به‌شدار فراوانتر ده‌بن – له‌لایه‌ك به‌هۆی ئه‌و زه‌خت و فشاره كه
ده‌یخولقێنن و، له‌لایه‌كیتره‌وه له به‌دیهێنانی ئه‌م رێفۆرمه‌دا (بۆ نموونه
بڕوانه بۆ چاكسازی یاسای ته‌ڵاق له ئیتالیا). له‌م پرسه‌دا، كرداری جه‌ماوه‌ر
كاتییه و هه‌ر كه چاكسازی به ئه‌نجام بگات، داده‌مركێ و نامێنێ. رێفۆرمی سنوردار
(ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌ستی تیۆریسازان و به‌رێوه‌به‌رانی) ره‌نگه به‌ئاسانی
وه‌ك ئامێری ده‌سه‌ڵات به‌كار بێت، چونكه ناڕەزایی له سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو
به‌ره‌و گۆڕانی واقعی (و هه‌ندێجار سنورداری) دام و ده‌زگاكان رێبه‌ری ده‌كا و به‌مجۆره
به‌ڕواڵه‌ت واده‌نوێنێ كه سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆڕیوه.
ب) دووهه‌مین جۆری پراکتیك، ده‌یه‌وێ تێكڕای ڕەوشی
كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی سنوردار بگۆڕێت. ئێمه ئه‌م كاره به "رێفۆرمی
گشتی" پێناسه ده‌كه‌ین. ده‌كرێ بڵێین تیۆریسازانی بزاڤی ڕێفۆرمی گشتی، له
تێكڕای سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار نارازین و هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌گرانه ده‌گرن.
ئه‌وان پسپۆڕ نین، یان ئه‌گه‌ر پسپۆڕیش بن، خۆیان بە پسپۆڕ پیشان ناده‌ن. زۆربه‌ی
ئه‌وان رێبه‌ری بزاڤه‌كانن یان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزاڤی تێكڕای كۆمه‌ڵگه
پێناسه ده‌كرێن. بزاڤی چاكسازی گشتی، تادێ جه‌ماوه‌رێكی زیاتر رێك ده‌خات و بۆ
خۆی به‌جۆرێك رێكخراوه كه بزاڤه‌که لە‌پاش ئه‌نجامدانی هه‌ندێ رێفۆرمی به‌رته‌سك
ئارام ناگرێت، به‌ڵكوو به‌رده‌وام به‌شێوه‌ی "ئه‌كتیڤ" ده‌مێنێته‌وه.
وه‌ك بزاڤه‌كانی سۆسیال دێموكراسی پێش 1914.
ج) سێهه‌مین جۆری پراکتیك، له بزاڤی
شۆڕشگێڕانه‌ی سیاسی دا ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م رەوتە ده‌یه‌وێ تێكڕای سیستمی سیاسی
به‌شێوه‌ی بنهڕەتی بگۆڕێت، له درێژە‌ی ئه‌م کاره‌دا، به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لاتی
سیاسی، ساتێكی گرنگ و چاره‌نوسسازه. ره‌نگه گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، به دواین
ئامانج بزانرێت، هه‌رچه‌ند له زۆربه‌ی ئه‌م ره‌وتانه‌دا گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات،
ته‌نیا وه‌ک خاڵی ده‌سپێك رۆل ده‌گێڕێت. ره‌نگه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م بزاڤانه
كه‌م تا زۆر به‌رفراوان بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م پێگه‌یه به‌رته‌سك بێت، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن
ئێجگار كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌ڵام، له بزاڤی سیاسی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌ركه‌وتوودا،
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌سڵه‌تێكی دوالیستی هه‌یه. هێزی رێبه‌ری بزاڤه‌كه زۆر جار، له
كه‌مینه‌یه‌ك (ئلیتانی شۆڕشگێڕ) پێکهاتووه كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك،
لێبڕاوانه هه‌موو مه‌ترسییه‌كان قه‌بوڵ ده‌كات. ئه‌ڵبه‌ت به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر.
به‌ڵام هه‌ر كه سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌ده‌ست هێنا، بزاڤی پاشه‌كشه ده‌ست پێده‌كا.
چالاكی جه‌ماوه‌ر لاواز ده‌بێ و پاشان تووشی وه‌ستان (پاسیڤیزم) ده‌بێت. هه‌موو
شۆڕشه سیاسییه‌كان كه له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا رووده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌م رێگایه ده‌پێون
(شۆڕشی سیاسی ته‌نیا له قاڵبی وه‌ها جڤاتێك دا پێکدێت). گرنگترین و به‌رچاوترین
شۆڕشی سیاسی له‌م چه‌شنه، ژاكوبنیزمی فه‌رانسەیه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بزاڤه باشتر
بناسین ده‌بێ وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی ماركس وه‌ک نمونه بێنینه‌وه؛ ئەو د‌بێژێ:
له [بیری] تاكێك دا كه له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا به‌سه‌ر ده‌بات، بورژوا له شارڤەنت
جیاده‌بێته‌وه. ژیانی ئاسایی/ "سروشتی" مرۆڤی كۆمه‌ڵی بورژوایی، بریتییه
له ژیانی تاكی بورژوا، ژیانی مرۆڤێكی ئیزۆله كه بۆ بهرژەوهندی خێرای خۆی
تێده‌كۆشێ. ئاشکرایه كه ئه‌مه ژیانێكی نامۆیه، چونكه بورژوا – به‌تایبه‌ت-
له گۆڕینی دینامیکی كۆمه‌ڵگه ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ. هه‌روه‌ها ژیانی وی وه‌ک شارڤەنت
ژیانێکی نامۆیه، چونكه تێكۆشانی وی له بواری سیاسی دا، ئه‌و له ژیانی رۆژانه و
زیاتر له هه‌ر شتێ، له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیتر و، هه‌روه‌ها له ژیانی تایبه‌تی
خۆی وه‌ک شارڤەنت - جیاده‌كاته‌وه. ئه‌م دابڕانه نه له ره‌وتی شۆڕشی سیاسی دا
له‌نێو ده‌چێ و نه له پراکتیکی به‌رهه‌می ئه‌م ره‌وته‌دا. شێوه‌ی ژیان و ره‌وتی
ژیانی مرۆڤه‌كان هه‌ر وه‌ك پێشوو ده‌مێنێته‌وه. كه‌وابوو، ئاساییه که لە‌پاش گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رته‌سك ببێته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌نێو
بچێ. زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌چنه‌وه باوه‌شی ژیانی بورژوایی. به‌ڵام كه‌مینه، له
ئلیناسیۆنی ژیانی شارڤەنت دا، یه‌خسیر ده‌بن. به وته‌ی ئنگڵس: ده‌سه‌ڵاتی
بورژوازی جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌قڵ ده‌گرێته‌وه1 (ئانتی دورینگ).
د) چواره‌مین جۆری پراکتیك، بریتییه له پراکتیكی
شۆڕشگیڕانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر. ئه‌م جۆره پراکتیكه هاوكات شێوه‌ی ژیانیش
ده‌گۆڕێت. هه‌ركات كه له شێوازی ژیان دا شۆڕش رووبدات، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزاڤه‌كان
به‌رده‌وام به‌رینتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م شۆڕشه، تادێ چین و توێژی زیاتر ده‌گرێته‌وه
كه شێوه‌ی ژیانیان به‌هۆی به‌شداری له‌م بزاڤه‌دا، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. به‌مهۆیه،
شۆڕش له شێوه‌ی ژیان دا، له داهاتویه‌كی مێژوویی نزیك دا ڕووده‌دات و به ئه‌نجام
ده‌گات. له مێژووی ئوروپادا، له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سیحیه‌ت و، له هه‌ندێ وڵات، له چاخی رنێسانس دا له شێوه‌ی
ژیان دا شۆڕش رووی داوه.
به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ڵێین شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر، هه‌میشه شۆڕش له شێوه ژیان
دایه، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه شۆڕش له شێوه‌ی ژیان دا، هه‌میشه وه‌ک شۆڕشی
كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر ده‌رده‌که‌وێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌توانین به دڵنیاییەوە
بێژین كه مێژوو تا سه‌رده‌می ئێمه، هێشتا شۆڕشێكی له شێوه ژیان دا به‌خۆوه نه‌دیوه
كه شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر بێت، وشیارانه بێ و هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه،
هه‌ر له ژیانی ئابووری تا سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی گرتبێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش، ماركس بزاڤی كۆمۆنیستی له قاڵبی وه‌ها كردارێكی شۆڕشگێڕانه‌ی گشتگیردا
وێنا ده‌كات. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و پشت به به‌راوردكاری مێژوویی نا‌به‌ستێ. بۆوه‌ی كه
بزاڤی كرێكاری له ناخی كۆمه‌ڵی بورژوایی دا گه‌شه ده‌كات، به‌ناچار قۆناغی شۆڕشی
سیاسی له پێش دایه- چونكه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست بێنێ. به‌ڵام به ڕای
ماركس شۆڕشی سیاسی ته‌نیا قۆناغێكه و به‌س، چونكه مارکس رزگاری مرۆڤ واوه‌تر له
رزگاری سیاسی په‌تی ده‌زانێت. ئێمه ناتوانین لێره‌دا ئه‌م پرسه به‌درێژی شرۆڤه
بكه‌ین، ته‌نیا ئه‌م بۆچوونه باس ده‌كه‌ین كه شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیری مه‌به‌ستی
ماركس، له هه‌مان قۆناغی سه‌ره‌تا‌دا، ده‌بێ پێكهاته‌ی بورژوایی تیۆری و پراکتیك
تێپه‌ڕێنێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، سێ پراکتیكی پێشوو كه پێشتر راڤه‌مان کرد - چ
رێفۆرمی سنوردار، چ رێفۆرمی گشتی، چ شۆڕشی سیاسی- سێ جۆر تیۆری و پراکتیكی [ریفۆرمیستی]
و شۆرشگێڕانه‌ن كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی به‌رهه‌مهێنانی بورژوایی سازگارن.
ئێستا
با بزانین كه كڕین، به‌دیهێنان یان تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانی "كاڵای تیۆریك"
– له‌م سێ بابه‌ته‌دا- به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوا و چ ئامانج و مه‌به‌ستێكی هه‌یه.
زیادبوونی
داخوازی بۆ "كاڵای تیۆریك" بوونی پێویستیێك ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌ر نموونه‌ی
به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگی بنێینە لاوە، ئه‌وجار تێده‌گه‌ین كه له‌م بابه‌ته‌وه تیۆری
كۆمه‌ڵایه‌تی جۆرێك پێویستی دیوه یان باسی كردووه- پێویستییه‌ك كه به‌شێوه‌ی
حه‌تمی تیۆریك نییه.
بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین توێژینه‌وه‌كه‌مان به‌مجۆره درێژە بده‌ین، به‌كورتی مانای "پێویستیی
كۆمه‌ڵایه‌تی" ڕاڤه ده‌كه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌ند له به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه‌دا
چه‌مكی پێویستی زۆر به‌كاردێت، به‌ڵام پێناسه‌كردنی ئێجگار دژواره و هه‌روا ئاڵۆز
و ته‌ماوی ماوه‌ته‌وه.
پێویستی، ویستی وشیارانه، داخوازی، ئاره‌زوویه‌كه
كه به‌رده‌وام مه‌یلی به شتێك هه‌یه و به‌مهۆیه بۆ دابینکردنی تێده‌كۆشێ. ئه‌م
شته، به‌رهه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌وه كه وه‌ها شتێك، كاڵای مه‌سره‌فی بێت،
یان جۆرێك شێوه‌ی ژیان، یان ته‌نانه‌ت "مرۆڤێكی تر" بێت، له هه‌ر حاڵ دا
پێوه‌ندی نێوان به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ی2 كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویستی كۆمه‌ڵایه‌تی
گرنگه. به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێویستییه‌كانی كه‌سانێكی زیندوو له
كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت و له‌نێو توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت دا "پۆلینبه‌ندی"
و دیاری ده‌كات. كه‌وابوو پێویستی تاكییه و (ته‌نیا تاكه‌كان وشیارانه مه‌یل و
ئاره‌زوویان به شتێك هه‌یه)، له هه‌مان كات دا پێویستی كۆمه‌ڵایه‌تییه (چونکه
هه‌ر پێویستیێك به‌شێوه‌ی به‌ره‌هه‌ستبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ).
"پێویستیی سروشتی" بوونی نییه. بۆ وێنه هه‌وا بۆ ئێمه پێویستی نییه،
به‌ڵكوو فاکتۆرێكی ژیانبه‌خشه. به‌ڵام پێویستی هه‌وای خاوێن له‌جیاتی هه‌وای پیس،
جۆرێک پێویستییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بێ له‌نێوان "پێویستیه‌كانی
ژیان" و "پێویستیه‌كانی ئینسان"دا سنوورێک دیاری بکەین.
"پێویستیه‌كانی ژیان" یان "مانه‌وه/
بقا" چه‌ند پێویستییه‌كی ئەنتۆلۆژیكن، چونكه وزه به ژیان ده‌به‌خشن و به‌رده‌وامی
پێده‌ده‌ن. ئه‌م جۆره پێویستییانه بریتین له: پێویستی خواردن، پێویستیی سێكس، پێویستی
کار و تێكۆشان، پێویستی پێوه‌ندی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام ناشكرێ ئه‌م پێویستییانه
له ریزی پێویستی "سروشتی"دا دابنین، چونكه ئه‌وان وه‌ك پێویستی، به‌ته‌واوی
دیاریکراون و ته‌نیا له زه‌مینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت دا ما‌نایان هه‌یه. به‌مهۆیه،
بۆ نموونه، ته‌نانه‌ت بۆ پێویستی خواردنیش ناكرێ "رێژە‌یه‌كی سروشتی"
دیاری بكه‌ین. ده‌زانین كه له هه‌ندێ هۆزی ئافریقادا به‌كارهێنانی كالۆری ئێجگار
كه‌متر له‌و رێژەیە بووه كه ئێمه به پێویستی ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه،
له به‌راورد له‌گه‌ڵ قۆناغی گه‌شه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا، تووشی به‌دخۆراكی نه‌هاتوون.
كه‌م خۆراكی ته‌نیا وه‌ك ئاكامی لێكترازانی هاوكێشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتووه.
ده‌توانین بیسه‌لمێنین كه به‌گشتی، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی، پێویستییه‌كانی مانه‌وه‌ی به‌گشتی دابین كردووه.
سروشت رێژە‌ی ئه‌م دابینكردنه‌ی دیاری كردووه: له‌و کاته‌دا مردنی به‌كۆمه‌ڵ، به‌هۆی
رووداوه سروشتیه‌كان رووی داوه. بورژوازی یه‌كه‌م جڤاتێكه كه به سروشتی
پێكهاته‌ی خۆیه‌وه، چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ته‌واوی ناچار به خه‌باتی
رۆژانه ده‌كات تا پێویستیه‌كانی مانه‌وه دابین بكه‌ن. ئه‌م دۆخه له سه‌رده‌می
پاشه‌كه‌وتی سه‌ره‌تایی سه‌رمایه‌وه تا سه‌ده‌ی بیسته‌م له ئوروپا زاڵ بووه و
ئیستاش له جیهانی سێهه‌م دا زاڵه. ماركس به‌م مه‌به‌سته وتویه چینی كرێكاری سه‌رده‌می
ئه‌و وه‌ك چینێكی "بێ‌پێویستی" ده‌ركه‌وتووه، یان ته‌نانه‌ت پێویستیه‌كانی
ژیانی، تا ئاستی ژیانی ئاژە‌ڵی دابه‌زیون.
"پێویستی
ئینسانی" راسته‌قینه، له‌ئاست پێویستی مانه‌وه، به‌ره‌و چه‌ند ئامانجێك ده‌ڕۆا
كه ویستی سروشتی، له‌ودا رۆڵی راسته‌وخۆ نابینێ. وه‌ك حه‌سانه‌وه كه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
هێزی كار پێویسته، چالاكی فه‌رهه‌نگی، بیركردنه‌وه، ئەڤین، دۆستایه‌تی، خواستی پشكووتنی
هه‌مه‌لایه‌نه، ئێتیک. هه‌روه‌ها چه‌ندین پێویستی ئینسانی له‌خۆنامۆ وه‌ك پاره،
ده‌سه‌ڵات و داگیركردنیش پێویستیی له‌م جۆره‌ن. له كاتی په‌ره‌گرتنی جڤاتی
بورژوایی به‌ملاوه – له هه‌مان كاتدا كه خه‌باتی چینی كرێكار ته‌نیا به خه‌بات
بۆ دابینكردنی پێویستیه‌كانی مانه‌وه/بقا ته‌رخان كراوه – پێویستیه‌کانی ئینسان،
پێویستیی له‌خۆنامۆن. له كۆمه‌ڵی بورژوایی مۆدێرن دا (لانیكه‌م له ئوروپا و ئه‌مریكا)
تاقه گۆڕان له‌م پرسه دایه که پێویستی مرۆڤی له‌خۆنامۆ، به‌سه‌ر چه‌ندین چین و
توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر چینی كرێكاردا زاڵ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر
پێویستی مرۆڤی ره‌سه‌ن بێت، یانی له‌خۆنامۆ نه‌بێت، به پێویستی چۆنی/کەیفی ده‌ناسرێت.
گه‌شه‌ی ئه‌م پێویستییانه – له دۆخی کۆنکرێت دا – به پاشه‌كه‌وتی بێ‌سنوور
دیاری ناكرێت، به‌ڵكوو گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م پێویستییانه – به‌پێی ئه‌و شته
كه ماركس به "هه‌راوی" پێناسه‌ی كردووه – دیاری ده‌كرێ. لێره‌دا ده‌مه‌وێ
ئاماژە به‌وه بكه‌م كه جیاوازی نێوان پێویستیه‌كانی ژیان و پێویستی ره‌سه‌نی
مرۆڤ رێژەییه. ره‌نگه پێویستی مرۆڤی ره‌سه‌ن، هه‌ندێ جار به هه‌ندێ پێویستیی
ژیانه‌وه به‌ند بێت. وه‌ك پێویستیی ژن و پیاو به یه‌كتر. به‌پێچه‌وانه‌وه، پێویستی
ئینسانی له‌خۆنامۆ، پێویستیی چه‌ندییه. به زیادكردن و كه‌ڵه‌كه‌كردن قه‌ت تێر
نابێت. پێویستیی چه‌ندی په‌تی، به‌ده‌گمه‌ن به "ئاستی ره‌زامه‌ندی" ده‌گات.
ته‌نیا هۆكارێك که ده‌توانێ له‌ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پێویستی
رێژە‌یی – و له‌خۆنامۆ- بوه‌ستێ: سه‌رهه‌ڵدان و باڵاده‌ستی پێویستی چۆنییه. له‌م
بابه‌ته‌وه بۆچوونی ماركس له كۆمۆنیزم زیاتر ئه‌م پرسه روون ده‌كاته‌وه: ماركس
كۆمۆنیزم به پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێ كه له درێژە‌ی ئه‌ودا، پێویستی
ره‌سه‌نی ئینسانی (پێویستیی چۆنی)، تادێ زیاتر به‌سه‌ر پێویستی مانه‌وه و پێویستی
له‌خۆنامۆ (رێژە‌یی)دا زاڵ ده‌بێ.
ئێستا
ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ مۆدێله جیاوازه‌كانی تیۆری و پراکتیك. وتم كه رۆڵی پراکتیكی
تیۆری له‌وه دایه كه ده‌توانێ پێویستیه‌كانی جڤاتێک "روون بكاته‌وه".
به‌ڵام بۆ ده‌بێ ئه‌م پێویستییانه "روون بكه‌ینه‌وه"؟
پێویستی ئینسانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریکراو، له
به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ی ئاشکرای جڤاتانی هه‌موو چاخ و سه‌رده‌مه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ.
هه‌ر ئه‌م به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌یه كه سنووره‌كانی بزاڤ و نوێكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان
دیاری ده‌كات. ئه‌م پرسه كۆمه‌ڵی بورژواییش دەگرێتەوە، به‌ڵام پێوه‌ندی دولایه‌نه‌ی
پێویستییه‌كان و به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه له جڤاتانی "نایه‌کده‌ستی"
پێشوو ئێجگار ئاڵۆزتره. ئێمه پێشتر ئاماژە‌مان به یه‌كێ له‌م ئاڵۆزییانه كرد:
هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵی بورژواییه‌وه، ته‌نیا پاشه‌که‌وتی پێویستی چه‌ندی، رۆڵی
سه‌ره‌كی ده‌گێڕێ. به‌ڵام ئه‌م كاره ته‌نیا یه‌كێ له ئاكامه‌كانی هێزێكی بزوێنه‌ری
گه‌وره‌تره: سه‌رمایه‌داری له زاتی خۆیدا، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵی ئه‌كتیڤه كه له‌ودا،
به‌هۆی خێرایی سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌رهه‌مهێنان، نه ته‌نیا رێژە‌ی كاڵا و شته‌كان
زیاد ده‌بێت، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها – به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر له پێشوو – چه‌ندین شت و
مه‌كی تازه و پێویستیی تازه ده‌خولقێنێ. هه‌روه‌ها بورژوازی، یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی
"كراوه"یه كه له‌ودا پێویستییه‌كان، تایبه‌ت به چه‌ند چین و توێژێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی له پێشدا دیاریكراو نین. ئه‌گه‌ر پێویستییه‌ك وه‌ك به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وێت، به‌خێرایی ده‌توانێ - لانیكه‌م به‌شێوه‌ی تیۆریك- وه‌ك پێویستیێكی
گشتی ده‌ركه‌وێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ده‌ره‌تانی دابینكردنی هه‌یه یان نا. ئه‌م
پرسه نه ته‌نیا له‌مه‌ڕ پێویستی چه‌ندی، به‌ڵكوو له‌مه‌ڕ هه‌موو پێویستییه‌كان
راسته...هه‌روه‌ها بورژوازی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه به‌پێی چه‌ندین گرووپی
ئۆرگانیك پێکنه‌هاتووه؛ تاقه گرووپی بورژوازی، بازاڕە. به‌مجۆره، له كاتێكا که
له جڤاتانی پێشوودا، پله‌به‌ندی به‌هاكان به‌پێی پێویستییه‌كان، له ناخی كۆمۆنه‌كان
دا پێكده‌هات و تاكیش نۆرم و یاسای ئه‌و پێویستیانه‌ی كه‌م تا زۆر قه‌بوڵ ده‌كرد
كه كۆمۆن به‌سه‌ری دا ده‌یسه‌پاند، پاش په‌یدابوونی كۆمه‌ڵی بورژوایی، ئیتر ئه‌م
كاره ئیمكانی نه‌بوو: هه‌روه‌ها له بواری پێویستیه‌كان دا، پێوه‌ندی چڕ‌وپڕ3
له‌جیاتی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی
راسته‌وخۆ جێگیر بوون.
ئه‌ندامی
كۆمۆن پێویستی به‌وه نه‌بوو كه بۆ "روونكردنه‌وه‌ی" ئه‌م پێویستییانه
تێبكۆشێ. ئه‌و پێویستی مرۆڤی كۆمه‌ڵی خۆی به ساده‌یی ده‌ناسی، پێویستییه‌ک كه
ئه‌و- به‌پێی توانای تیۆریكی خۆی – له هه‌ر ئاستێك دا، به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م تا زۆر
قووڵ و گونجاو باسی ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ش كه پێویستییه‌كانی كۆمۆنێكی دیكه‌ی
باس ده‌كرد، ئه‌م كاره‌ی به‌پێی ئه‌و پێویستییانه كه كۆمۆنێكی دیكه پێشتر دیاری
كردبوو، ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌م خاڵه به هه‌مان راده كه له‌مه‌ڕ توماس ئاكویناس
راسته ئه‌وه‌نده‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌فلاتوون راسته.
به‌ڵام، له كۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری دا كه تێیدا
گرووپی ئۆرگانیك بوونی نییه و تیۆریساز – وه‌ك كرێكاری فكری- تادێ زیاتر ده‌بێته
پاشکۆی سیستمی دابه‌شبوونی كار، ئیتر ناكرێ پێویستییه‌كان هاوجووت له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ی
به‌رهه‌ستبوونه‌وه‌یان به‌شێوه‌ی رۆشن و راسته‌وخۆ به‌یان بكرێ. هه‌ر به‌مهۆیه،
تیۆریساز ده‌بێ له دیدگای تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكا و، به‌شێوه‌ی تاكی
كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی شرۆڤه بكا‌و تیۆری خۆی دابڕێژی؛ ته‌نیا لە‌پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م
كاره‌یه كه – له بازاڕدا- روون ده‌بێته‌وه كه ئایا توانیویه پێویستییه‌كان
روون بكاته‌وه یان نا، سه‌رئه‌نجام ئایا له به‌یانی (وشیار یان ناوشیارانه‌ی) پێویستییه‌کانی
کۆمه‌ڵ دا سەرکەوتوو بووە، یان نا. كه‌وابوو كاتێ به‌رهه‌ستبوونه‌وه به‌شێوه‌ی نایه‌کده‌ست،
پێویستییه‌كان دیاری بكات، پانتایی بژاردنی تیۆریسازیش - لانیكه‌م به‌شێوه‌ی
تیۆریك – به‌رین ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبژاردنی وشیارانه‌ی به‌هاكان، ده‌توانێ له
چاره‌نووسی تایبه‌تی تیۆریدا رۆڵی بنهڕەتی بگێڕێ: ئایا تیۆری ده‌كڕن یان نا، به‌کاری
دێنن یان نا، كام چین و توێژ به‌کاری دێنن؟ ناسینی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی – به‌تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكهاته قووڵ و هه‌راو بێت- ره‌نگه به‌م پارادۆکسه بگات كه هیچ
توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌یانی پێویستیه‌كانی خۆی له تیۆری دا ناناسێته‌وه، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر تیۆری ناوبراو له‌گه‌ڵ بهرژەوهندی ئه‌و سازگار بێت. لویاتانی هابز4
تووشی وه‌ها چاره‌نووسێک هات. هه‌ر وه‌ها ره‌نگه ئه‌م پرسه به دۆخێكی به هه‌مان
راده ناکۆک بگات كه هه‌ندێ له توخمه‌كانی فڵان تیۆری که به‌کار دێن و، جه‌ماوه‌ری
ده‌بنه‌وه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پێویستیی گرنگ و حه‌یاتی سازگارن) به‌ڵام ئه‌م شته
هه‌موو تیۆری نه‌گرێته‌وه. (وه‌ك چاره‌نووسی ماركسیزم له كۆتایی چه‌رخی نۆزده‌هه‌م
دا). سه‌رئه‌نجام – بۆ ئەوه‌ی كه ده‌زانین لە‌پاش په‌ره‌سه‌ندنی بورژوازی، "پێویستی
مرۆڤی" چه‌ندی و پێویستی مانه‌وه که وه‌ک پێویستی چه‌ندی ده‌رکه‌وتووه، رۆڵی
دیاریكه‌ر ده‌گێڕن- بیر و تیۆرییەک به‌خێرایی به‌کار دێن، كه ئه‌م پێویستییانه
به‌یان ده‌كه‌ن، یان چه‌ند توخمی بیرێك كه ئه‌م پێویستیانه ده‌رده‌خه‌ن.
ئێستا ده‌بێ پێوه‌ندی چوار ره‌وتی پراکتیكی
باسكرا‌و له‌گه‌ڵ دنیای پێویستییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و تیۆرییانه كه ئه‌م
پێویستییانه به‌یان و پۆلینبه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌كورتی راڤه بكه‌ین.
تیۆری چاكسازی سنوردار و بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی
هاوجووتی، هه‌ر ئه‌و بیره‌یه كه به‌پێی بنه‌مای پێویستییه كۆنه‌كان به‌یان و
فۆرموله كراوه و ده‌یه‌وێ هه‌ر ئه‌م پێویستییانه دابین و رێبه‌ری بكات. ئه‌م ڕەوته
زۆر جار وه‌ك سوپاپ رۆڵ ده‌گێڕێ كه له‌ئاست شۆڕش و ئاخێزه‌كان ده‌كرێته‌وه و پێش
به كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕق و قینی خەڵکی ناڕازی ده‌گر‌ێت. ئه‌م تیۆری و ئه‌م جۆره
بزاڤه، به‌رده‌وام پێویستی چه‌ندی و "پێویستی مانه‌وه" به‌یان ده‌كات،
که پێشتر به‌شێوه‌ی خۆڕسک و ناوشیارانه باسکراون. به‌مجۆره، بۆ ئەوه کە ئه‌م
تیۆرییه، [بارودۆخ] به‌شێوه‌ی ئیزۆله ده‌بینێ، به‌شێوه‌ی ئۆرگانیك كۆمه‌ڵگه‌ی
باسكرا‌و پاساو ده‌دا و له‌ودا ده‌توێته‌وه و سه‌رئه‌نجام له كردارێك دا به‌دیدێت
كه هه‌مان كۆمه‌ڵگه سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه. لەم ڕەوتەدا پێوه‌ندی نێوان
تیۆری و پراکتیك له مكانیزمی به‌ره‌هه‌مهێنانی كاڵاكان پێره‌وی ده‌كات. ئه‌گه‌ر
تیۆری رێفۆرمی سنوردار خواستێك دابین ده‌كا، [ئه‌وه خواستێكی نزمه و] ده‌رفه‌ت و
ده‌ره‌تانی سیاسی و مادی دابین كردنی ئه‌وی هه‌یه.
تیۆری چاكسازی گشتی، ئەم ڕەوتەش هه‌ر پێویستییه‌كانی
پێشوو ئاراسته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كاره وشیارانه ئه‌نجام ئه‌دات. بزاڤ و
پروپاگه‌نده‌ی ئەم ڕەوتە هاوكات كه ئه‌م پێویستییانه به‌گشتی باس ده‌كه‌ن، هه‌ندێ
پێویستی بۆ جه‌ماوه‌ر "فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن" كه تا ئێستا هه‌ستی پێ نه‌كردووه
و له بوون و نه‌بوون و دابین نه‌بوونی بێ خه‌به‌ر بووه. وه‌ها ده‌رخستنێک - تا
کاتێ كه به‌ره‌و گۆڕینی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌چێ – ده‌توانێ پێویستی تازه دروست
بکات. به‌ڵام ئه‌م پێویستیانه‌ش، پێكهاته‌یه‌كی یه‌كده‌ست و ئۆرگانیك پێکناهێنن.
كاریگه‌ری و بڕشتی رێكخه‌رانه‌ی تیۆری به‌تایبه‌ت كاتێ ئاشكرا ده‌بێ، كه تیۆری
ناكۆكی نێوان دۆخی په‌تی چینێك (یان تۆێژێک) له‌گه‌ڵ پێویستیه‌كانی باس ده‌كات
[یانی دۆخی پێویستییه‌کانی و دابین نه‌بوونیان]. پێویستی دابین نه‌كراو كه تیۆری
باسی ده‌كات، له پله‌ی یه‌كه‌مدا، پێویستیی مانه‌وه (به‌قا)یه و ته‌نیا له پله‌ی
دووهه‌م دا، پێویستیی چه‌ندییه و، ته‌نیا هه‌ندێ جار پێویستیی چۆنییه. لێره‌دا
پێوه‌ندی تیۆری و پراکتیك، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ مۆدێلی به‌رهه‌مهێنانی كاڵایی
سازگاره (گرووپی كارناسان له‌م بزاڤانه‌دا هیچ رۆڵێك ناگێڕن). گه‌شه و په‌ره‌گرتنی
داخوازی، كه‌م تا زۆری تیۆری دیاری ده‌كا و له پراکتیك دا ناچاری ده‌كات که به‌ر
له هه‌ر شتێ به‌ره‌و پێویستییه‌كانی ژیان و پێویستی چه‌ندی بچێت: له‌م حاڵه‌دا که‌لێنی
بورژوایی نێوان تیۆری و پراکتیك چاره‌سه‌ر نابێت. كه‌وابوو، ئه‌م جۆره بزاڤانه
جۆرێك نزیكی له‌نێوان رواڵه‌تی تیۆری و پراکتیك دا پێکدێنن. بزاڤێک كه بۆ رێفۆرمی
سنوردار تێده‌كۆشێ، چه‌مكی سه‌ره‌تایی رێفۆرمی گشتی ئاڵۆز ده‌كات. هه‌روه‌ك پێشتر وتمان،
بزاڤه‌كانی سۆسیال دیموكراتیكی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م رێك وه‌ها ره‌وتێكیان
پێواوه.
ئیدیۆلۆژی و بزاڤی سیاسی شۆڕشگێرانه- كه به‌پێی
جودایی نێوان بورژوا و شارڤەنت له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا پێكدێت – کاتێ ده‌یه‌وێ پێویستییه‌كان
فورموله بکات، تووشی ناکۆکی و دوالیزم ده‌بێت. ئه‌م ره‌وتانه تێناكۆشن تا جه‌ماوه‌ر
له دنیای پێویستی "تایبه‌ت"ی كۆمه‌ڵی بورژوایی داببڕن؛ به‌ڵکوو دیسان
جه‌ماوه‌ر هه‌ر به‌پێی پێكهاته‌ی پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی رێک ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها،
زۆر گرنگی به بزواندنی هه‌ستی خه‌ڵك5 ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌م هه‌سته بزوێندراوه‌ش،
ناتوانێ (لانیكه‌م له ئاستی جه‌ماوه‌ردا) له هه‌ستێک كه له ناخی كۆمه‌ڵی
بورژوازی دا بارهاتووه، جیاواز بێت. رێك هه‌ر ئه‌م رووهێنانه بۆ پێویستی و هه‌ست
و سۆزه‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی، هۆكارێکی گرنگی پرۆسه‌یه‌كی نموونه‌یه كه پێشتر
ئاماژەم پێكرد: پاش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بزاڤی جه‌ماوه‌ری داده‌مركێ.
ئێمه هه‌روه‌ها ده‌زانین كه رێبه‌ری بزاڤی شۆڕشگێڕانه‌ی سیاسی، شارڤەنت (سیتیزن)ێكی
ئلیته. تاكی ئلیت ناتوانێ رۆڵی سیاسی بگێڕێت مه‌گه‌ر ئه‌وه كه – به ویستی خۆی
و لانیكه‌م به‌شێوه‌ی كاتی- له هه‌ندێ له پێویستییه‌كانی خۆی ده‌ست هه‌ڵگرێت. به‌مجۆره
چاوپۆشی – خۆنه‌ویستی شۆڕشگێڕانه- ده‌توانێ ببێت به ئیلهام و قاره‌مانانه‌ترین کار
و كردار بخولقێنێ كه خه‌ڵك به‌دروستی ستایشی ده‌که‌ن. كه‌وابوو، ده‌رکه‌وتنی پراکتیكی
شۆڕشگێڕانه‌ی سیاسی، پێویستی گۆڕینی پێكهاته‌ی پێویستیه‌كان دێنێته ئاراوه. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م كاره زۆر لاوازی هه‌یه. له پله‌ی یه‌كه‌م دا، سیستمی
دوالیستی پێویستییه‌كان، ناكۆكی نێوان بورژوا و شارڤەنت ناسڕێته‌وه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه،
به‌هێزی ده‌كات. هه‌روه‌ها، سیستمی پێویستییه‌كان كه له ناخی كۆمه‌ڵی بورژوایی
دا پێكهاتووه، ته‌نانه‌ت بۆ شارڤەنتیش گرنگه و دابینبكردنی، ته‌نیا ئه‌مڕۆ وه‌لانراوه
و بۆ داهاتوو دواخراوه. سه‌رئه‌نجام سیستمی دوالیستی پێویستییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی
ئێجگار كاریگه‌ر، به‌پێی یه‌ك پێویستی گرنگی كۆمه‌ڵی بورژوایی پێکدێت: پێویستی
ده‌سه‌ڵات. به‌مهۆیه خۆنه‌ویستی تاكی ئلیت نه‌ک هه‌ر ناتوانێ له‌ئاست
ئلیناسیۆن زاڵ بێت، به‌ڵكوو له‌وه‌ش خراپتر – و به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ره‌فتارێکی قارامانانه‌ی-
به‌رده‌وامی پێده‌به‌خشێت.
هه‌موو ئه‌م خاڵانه پیشان ده‌ده‌ن كه بزاڤی
شۆڕشگێڕانه‌ی سیاسیش پێوه‌ندی تیۆری - پراکتیكی كۆمه‌ڵی بورژوایی به‌شێوه‌ی بنهڕەتی
ناگۆڕێت. بەڵکوو جارێكی تر تیۆری به‌پێی پێویستییه‌كانی پێشوو داده‌ڕێژرێ و له‌و
ئاسته‌شدا كه بۆ دروستكردنی پێویستی تازه - پێویستیی چۆنی - تێده‌كۆشێ، ئه‌م
هه‌وڵه‌ش رێك وه‌ك هه‌وڵه‌كانی بزاڤی چاكسازی گشتی، جێگه‌ی بڕوا نییه و سیستمێكی
تۆكمه له به‌هاكان دروست ناكات. له ئاكامدا ته‌نانه‌ت له‌م ره‌وته‌ش دا تیۆری
ده‌بێ له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی خۆی رێك بخات - هه‌م بزاڤی جه‌ماوه‌ری
و هه‌م تاكی ئلیت – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی جیاوازیش بێت خۆیان له‌گه‌ڵ دنیای
بورژوایی رێك ده‌خه‌ن. چاره‌نووسی ئیدیۆلۆژی ژاكوبنیزم، یه‌كێ له هۆكاره ئاشكرا
و ناسراوه‌كانی ئه‌م ره‌وته ده‌رده‌خات. به‌مهۆیه، بزاڤی شۆڕشگێڕانه‌ی سیاسی، له
ژیانی رۆژانه‌دا و له سیستمی پێویستییه‌كانی جه‌ماوه‌ردا گۆڕانێكی قووڵ و بنهڕەتی
ناخولقێنێ.
كه‌وابوو، بزاڤی شۆڕشگێڕانه که هه‌موو کۆمه‌ڵ
ده‌گرێته‌وه، نه ده‌توانێ به‌شێوه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ركه‌وێ و نه "سه‌ركه‌وێ".
بۆیه وشه‌ی "سه‌ركه‌وتن" له‌نێو گیومه داده‌نێم، چونكه سه‌ركه‌وتنی
بزاڤی شۆڕشگێڕانه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه بگرێته‌وه، له كاتێكی تایبه‌تدا
ڕوونادات؛ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هه‌رگیز تاقه كارێك یان كۆمه‌ڵه كردارێك نییه، به‌ڵكوو
هه‌میشه جۆرێك پرۆسه‌یه. وه‌ها پرۆسه‌یه‌ك كه خودی مرۆڤه‌كان - جه‌ماوه‌رێک که
تادێ زیاتر ده‌بن- سه‌ری ده‌خه‌ن. له بزاڤی شۆڕشگێڕانه‌ی گشتگیردا ئه‌وه خودی
مرۆڤه‌كانن – كه له درێژە‌ی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ده‌رکه‌وتنی خۆیان دا- پێكهاته‌ی
پێویستی و به‌هاكانیان ده‌گۆڕن. تیۆری لێره‌دا له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی جه‌ماوه‌ری
ئێستا یان جه‌ماوه‌رێک كه له حاڵی پێکهاتن دایه "جووت" نابێ و، به‌پێی
ناكۆكی نێوان وجود و پێویستییه‌كانی مرۆڤ پێكنایه‌ت، به‌ڵكوو له جه‌رگه‌ی خودی
بزاڤی رێكخرا‌وی جه‌ماوه‌ردا به‌دیدێت و گه‌شه ده‌كات. هه‌روه‌ك وتم، شۆڕشی مه‌به‌ستی
ماركس، شۆڕشێكی گشتگیره كه تێكڕای كۆمه‌ڵگە ده‌گرێته‌وه و له ئاكامدا پێوه‌ندی
كۆمه‌ڵی بورژوایی، که له نێوان تیۆری و پراکتیك پێكهاتووه و، هه‌روه‌ها تێكڕای
پێكهاته‌ی بورژوایی پێویستییه‌كان هەڵده‌وەشێنێته‌وه.
به‌ڵام ئاڵۆزی به‌دیهاتنی تیۆری ماركسیستی هه‌ر
لێره دایه. ده‌بێ له جڤاتێك دا شۆڕشی گشتگیری كۆمه‌ڵایه‌تی بەئەنجام بگات كه به‌پێی
به‌رهه‌مهێنانی كاڵاكان و دابه‌شبوونی كار پێکهاتووه و، له‌ئه‌نجام دا له ناخی
سیستمێک دا تیۆری مارکسیستی به‌دیبێت، که پێوه‌ندی نێوان تیۆری و پراکتیك، وه‌ك
پرسێكی گشتی ناسراوه و، به‌پێی مکانیزمی بازاڕ، وه‌ك پراکتیكی گشتی به‌دیدێت. ده‌بێ
له جڤاتێك دا تێكڕای پێویستی و به‌هاكان نوێ بكرێته‌وه كه له‌خۆنامۆیی تا
قووڵایی ناخی مرۆڤ ره‌گی كوتاوه- هه‌رچه‌ند چینی كرێكار له‌م دۆخه‌دا "هه‌ست
به بێزاری ده‌كات"6 – به‌ڵام زیاتر پێویستیی مانه‌وه یان پێویستیی
چه‌ندی، پێویستیه‌كانی جه‌ماوه‌ر پێکدێنێ. بێگومان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره،
شۆڕشی سیاسی پێویسته، به‌ڵام به ته‌نیا ناتوانێ پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو نوێ
بخولقێنێ. ماركس چه‌ندین جار تێكۆشاوه تا به‌تایبه‌ت به‌پێی تێرمی "پێویستی
رادیکاڵ"، وڵامێك به‌م پرسه ئاڵۆزه بداته‌وه: پێویستییه‌كانی چینی كرێكار
"پێویستیی رادیكاڵ"ن، چونكه پێویستییه‌كانی ئه‌م چینه له قاڵبی كۆمه‌ڵی
بورژوایی دا به‌دی نایه‌ن. دابینبوونی پێویستییه‌كانی پرۆلیتاریا، به‌ناچار له
كۆمه‌ڵی بورژوایی و، له‌ئه‌نجامدا له هه‌موو پێكهاته‌ی کاپیتالیزم واوه‌تر ده‌چێ.
چینی كرێكار ناتوانێ خۆی رزگار بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی رزگار
بكات و بزاڤێکی كۆمه‌ڵایه‌تی پێک‌بێنێ که مڵکداری تایبه‌تی له‌نێو ببا و
ئلیناسیۆن بسڕێته‌وه.
به‌ڵام
كێشه‌که كاتێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه له‌گه‌ڵ ئه‌م شته به‌ره‌وڕوو ده‌بین كه له‌راستیدا
تێرمی "پێویستی رادیكاڵ" به مانای ئه‌م پێویستییه نییه كه تا ئێستا
به‌كارمان هێناوه. له راستیدا پێویستیی رادیكاڵ پێویستییه‌كانی ئێستا و درێژە‌ی
ئه‌مانه‌ش نییە، چونكه ئەم پێویستییە بۆ خۆی پێویستی به چینی كرێكاری وشیار هەیه
كه ئه‌ركی مێژوویی خۆی ناسیبێت، وه‌ها چینێك كه – به وته‌ی لوكاچ-
"وشیاری شیاوی"7 خۆی خولقاندووه و به‌پێی ئه‌و وشیارییه
كار ده‌كات. به‌مپێیه ئێمه ده‌توانین به‌پێی قیاس ،"پێویستیی
رادیكال" به "پێویستیی شیاو" بزانین. به‌ڵام ئه‌زموونی مێژوویی –
تا ئێستا – ده‌ریخستووه كه تا مرۆڤ شێوه ژیانی بورژوایی و پێكهاته‌ی بورژوایی نه‌سڕێته‌وه،
وه‌ها"وشیاریه‌كی شیاو" ناتوانێ له‌نێو جه‌ماوه‌ردا په‌ره‌بستێنێ و، له‌ئاكام
دا "پێویستیی رادیكاڵ"یش پێکنایه‌ت. قه‌بووڵكردنی ئه‌م راستییه كه ره‌وته
جۆراوجۆره‌كانی بزاڤی كرێكاری – له رێگای جیاوازه‌وه- به‌ره‌و پێویستییه‌كانی
كۆمه‌ڵی بورژوایی و له پله‌ی یه‌كه‌م دا به‌ره‌و پێویستی نزم و پێویستی چه‌ندی چووگن،
ڤانەی ماركس ڕەت ناكاتەوە.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ماركس له‌مه‌ڕ
شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر به جدی وه‌ربگرین، ئه‌وجار - به سه‌رنجدان به ئه‌زموونه‌كانی
پێشوو - ده‌بێ بۆ ڕێگای تازه بگه‌ڕێین. ئه‌م ڕێگا نوێیه، شۆڕش له هه‌موو شێوه
ژیان دایه و خولقاندنی سیستمی تازه‌ی پێویستییه‌كانه كه له هه‌موو بواره‌كانی
تێكۆشانی مرۆڤ دا، هه‌ر له ژیانی رۆژانه تا ئاڵۆزترین چالاكییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ته‌نیا گرووپ و ده‌سته‌ی رێكخراو كه چه‌ندین كۆمۆنی ئۆرگانیك پێکدێنن ده‌توانن
پێکهاته‌ی تازه‌ی پێویستییه‌كان بخولقێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر "پێویستییەكی
رادیكاڵ" كه دروست ده‌بێ، به راستی پێویستی نه‌بێت، ئایا رێكخستنی ده‌سته
و گرووپی ئۆرگانیك ده‌توانێ به‌پێی هه‌ر بنه‌مایه‌ك پێكبێت؟ ئایا وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك
خه‌یاڵی نییه؟
به‌ڕای
من توخمه‌كانی وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك هه‌ر ئێستا پێكهاتووه و ده‌كرێ له ئاكار و ره‌فتاری
چه‌ندین توێژ له خه‌ڵك دا به‌دی بكه‌ین که تادێ په‌ره‌ده‌ستێنن. له راستیدا زۆر
گرووپ و ده‌سته‌ی به‌رین و بێ‌ئه‌ژمار هه‌ست به ناڕە‌زایه‌تی ده‌كه‌ن، له دنیای
پێویستی چه‌ندی "بێزار"ن و به‌شێوه‌ی غه‌ریزی بۆ شێوازێك له ژیان ده‌گه‌ڕێن
كه له‌ودا، ئیتر پێویستی چه‌ندی (نزم) زاڵ نه‌بێت. كاتێ له پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵی
بورژوایی دا، گرووپێك له لاوان (به‌تایبه‌ت باشترینیان) له سیستمی به‌ها و ئه‌خلاقی
كۆنی بنه‌ماڵه (فریزێر، ئۆتۆمبیل و پرستیژی كۆمه‌ڵایه‌تی) روو وه‌رده‌گێڕن. كاتێ
كه لاوان - دیسان باشترینیان - پۆل پۆل زانكۆكان به‌جێدێڵن، كاتێ كه شێوازێكی نوێ
له بنه‌ماڵه – كۆمۆنی ئۆرگانیك – له هه‌موو جێگایه‌ك په‌ره‌ده‌ستێنێ، هه‌موو
ئه‌مانه پیشان ده‌ده‌ن كه ده‌رفه‌تی گۆڕینی پێكهاته‌ی پێویستییه‌كان له‌دایك
بووه. پێویستی چۆنی كه له‌ئاست پێویستی چه‌ندی جێگیر ده‌بێت، هه‌ر چییه‌ك بێت،
ئه‌م راستییه ده‌رده‌خات كه بزاڤی ده‌سته و گرووپی ئۆرگانیك، كه پێویستیی
رادیكاڵ دەخولقێنن، خه‌یاڵ نییه، یوتۆپیا نییه.
وه‌ها شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر– كاتێ كه
به ئه‌نجام ده‌گات- سروشتییه كه حاشا له بزاڤی رێفۆرمی سنوردار و رێفۆرمی
گشتی و شۆڕشی سیاسی ناكات؛ به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر كام له‌م سێ ره‌وته وه‌ك
قۆناغێك ده‌پارێزێ، به‌م جیاوازیه‌وه كه ئه‌م بزاڤانه به ئامێر ده‌زانێ نه‌ك
ئامانج. ئێستا ئه‌رکی بزاڤی سۆسیالیستی ئه‌وه‌یه كه تێبكۆشی تادێ زیاتر كۆمۆنی به‌رینی
ئۆرگانیك پێكبێنێ كه له‌ودا پێویستی چۆنی/کەیفی زاڵ بێت. ته‌نیا وه‌ها بزاڤێك
ده‌توانێ دوالیزمی به‌رهه‌می كۆمه‌ڵی بورژوایی نێوان فێركار و فێرخواز، پێشه‌نگ و
جه‌ماوه‌ر، بورژوا و شارڤەنت، تیۆری و پراکتیك، بسڕێته‌وه.
پێوه‌ندی نێوان تیۆری و پراکتیك، له وه‌ها
شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیردا، چ خه‌سڵه‌تێكی ده‌بێ؟ تیۆری و پراکتیك به پشتبه‌ستن
به ده‌سته و گرووپی ئۆرگانیك - كه جیاوازی له‌گه‌ڵ كۆمۆنه‌كانی پێشوو له هه‌ڵبژاردنی
ئازاد دایه- ئیتر له "بازاڕ"دا ده‌رناكه‌ون. خودی گرووپی ئۆرگانیك،
پێویستییه‌كانی و بیرێك كه ئه‌م پێویستییانه به‌شێوه‌ی كه‌م تا زۆر قووڵ و تۆكمه
به‌یان ده‌كات، به‌رهه‌م دێنێ و به كاری به‌رده‌وام – كه کاری تیۆریكیش، ده‌گرێته‌وه-
ئه‌م تیۆرییه ده‌نرخێنێ و هه‌ڵه‌کانی ده‌سڕێته‌وه. تیۆری، وه‌ک به‌رهه‌می
ئۆرگانیكی پراکتیكی رۆژانه ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه
كه تیۆری ناتوانێ پراکتیكی به‌رهه‌می خۆی بنرخێنێ و هه‌ڵه‌کانی بسڕێته‌وه. هاوكات
ئەوە ئیتر ته‌نیا تیۆری نییه كه له‌سه‌ر پراکتیك "كاریگه‌ر ده‌بێت" به‌ڵكوو
پراتکیكی كۆمۆنی ئۆرگانیك و تیۆرییەك كه ئه‌م پراتیكه به‌یان ده‌كات، له‌سه‌ر
تیۆری و پراکتیكی كۆمۆنه‌كانی تر كاریگه‌ر ده‌بن. به‌مجۆره پرسی گشتی تیۆری و
پراکتیك - كه هه‌ر وه‌ك دیمان پرسێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵی بورژواییه- بێ‌مانا ده‌بێت.
په‌راوێز:
1. "... بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م،
زه‌مینه‌سازانی شۆڕش، ئه‌قڵ به تاقه پێوه‌ری هه‌موو شته‌كان ده‌زانن. ده‌بوو ده‌وڵه‌تێكی
ئه‌قڵانی و كۆمه‌ڵێكی ئه‌قڵانی پێكبێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ ناكۆك بووبا، ده‌بوو
بێ‌ره‌حمانه نابووت بكرێت... ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئه‌قڵه بێجگه له ئه‌قڵی
رازێندراوی چینی ناوه‌ڕاست كه به‌ره‌و بورژوا ده‌گۆڕا، شتێكی‌تر نه‌بوو. به‌ڵام
كاتێ كه شۆڕشی فه‌رانسا، وه‌ها كۆمه‌ڵێکی ئه‌قڵانی و ده‌وڵه‌تێکی ئه‌قڵانی پێکهێنا،
دام و ده‌زگای تازه، هه‌ر چه‌ند له به‌راورد له‌گه‌ڵ دۆخی پێشوو ئه‌قڵانی
بوون، به‌ڵام ئاشكرا بوو كه هه‌رگیز به‌ته‌واوی ئه‌قڵانی نین. ده‌وڵه‌تی ئه‌قڵ به‌ته‌واوی
هه‌ڵشكابوو، په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆسۆ حكومه‌تی ترۆری لێكه‌وته‌وه... كۆمه‌ڵی ئه‌قڵانیش،
چاره‌نووسێكی باشتری نه‌بوو. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ناكۆكی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و
هه‌ژار به گه‌شه‌ی سامان و ئاسایشی گشتی چاره‌سه‌ر بكرێت... زیاتر بووبوو.... گه‌نده‌ڵی
جێگه‌ی سه‌ركوتی و زه‌خت زۆری گرته‌وه. له‌جیاتی شمشێر وه‌ك به‌رزترین ئامێری ده‌سه‌ڵاتی
كۆمه‌ڵایه‌تی، پووڵ جێگیر بوو. له‌شفرۆشی به راده‌یه‌كی زۆر په‌ره‌ی سه‌ند. ژیانی
هاوبه‌ش كه وه‌ك رابردوو وه‌ك شێوازی یاسایی و سه‌رپۆشی ره‌سمی له‌شفرۆشی مابۆوه،
به پێوەندی سێکسی روو له زیاد بوون كامڵ بوو. به‌كورتی، دام و ده‌زگایه‌کی
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه سه‌ركه‌وتنی "ئه‌قڵ" پێکی هێنا، له به‌راورد
له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی فریوده‌رانه‌ی بیرمه‌ندانی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری وه‌ك كاریكاتۆرێكی
خه‌ماوی ده‌ركه‌وت..."
2. Objectivation.
3. Multi- Mediatisee.
4. Hobbes،
بیرمه‌ندی ئینگلیسی (1588-1679). له كتێبی لویاتان دا تیۆری فه‌لسه‌فی و سیاسی
خۆی ڕاڤه ده‌كات كه به‌پێی ماتریالیزمی مكانیكی پێكهاتووه.
5. passions
6.
له "ماڵباتی پیرۆز"دا هاتووه: "چینی بورژوا و چینی كرێكار، هه‌ر
دوو، تووشی نامۆیی/ ئلیناسیۆنێكی ئینسانی ده‌بن. به‌ڵام چینی یه‌كه‌م له‌م ئلیناسیۆنه‌دا
'هه‌ست به ئاسایش ده‌كا'و له‌ودا به ده‌سه‌ڵات ده‌گات و توانای تایبه‌تی خۆی
ده‌ناسێته‌وه و به رواڵه‌تی ژیانی ئینسانی ده‌گات. به‌ڵام چینی دووهه‌م له‌م
ئلیناسیۆنه‌دا هه‌ست به نابووتی ده‌كات، له‌م دۆخه‌دا بێ هێزی خۆی و هه‌لومه‌رجی
ژیانێکی دژە مرۆڤی ده‌بینێته‌وه. به وته‌ی هێگل، ئه‌و له دژی وه‌ها دۆخێکی پر
له زه‌بوونی و سووكایه‌تی شۆڕش ده‌کات، ئه‌م شۆڕشه به‌رهه‌می ناكۆكی نێوان سروشتی
مرۆڤ و دۆخێکی ناله‌باره كه به‌شێوه‌ی حه‌تمی حاشا لە سروشتی مرۆڤ ده‌كات و
به‌ره‌و شۆڕش ده‌یبات...".
7. Conscience possible.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر