ده‌وڵه‌ت، دیموكراسی، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
state, democracy, civil society
هادی محه‌مه‌دی
سه‌ره‌تا: دوو فاكته‌ری دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا رۆڵی دیاریكه‌ریان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ئۆرگان و دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی گه‌شه‌ی نه‌كردبێ، ده‌وڵه‌تێكی نادیموكراتیك و دواكه‌وتووی هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌وه، به هه‌ر راده له وڵاتێكدا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گه‌شه‌ی كردبێ، به‌هه‌مان راده ئه‌و وڵاته دیموكراسیه‌كی سه‌قامگیری ده‌بێ و دهوڵهتهكهشی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و پێشكه‌وتووه. له‌مه‌ڕ ناوه‌رۆك و كاركردی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بیروڕا جۆراوجۆرن. سه‌ره‌تا مێژوو و پێشینه‌ی چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی راڤه ده‌كه‌ین، پاشان وێڕای باسكردنی دۆخی سروشتی و دۆخی مه‌ده‌نی، گرنگترین روانگه‌كانی بیرمه‌ندان له‌مه‌ڕ رۆڵ و كاركردی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و دیموكراسی شرۆڤه ده‌كه‌ین.
1.مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یه‌كێ له ئاڵۆزترین و پڕكێشه‌ترین چه‌مكه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسییه. ئێمه چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌جیاتی چه‌مكی ئینگلیزی "Civil Society"و زاراوه‌ی فه‌رانسی "Societe Civile" بهكاردێنین. وشه‌ی Civil له واژه‌ی لاتینی "Civis" وه‌رگیراوه كه له چاخی كۆندا به مانای "جڤاتی شارومه‌ندان" بووه. بۆ نموونه كاتێ باسی "Civil war" یان "Le guerre civile" ده‌كرێ، مه‌به‌ست شه‌ڕێكه كه له نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا رووده‌دات. به‌مجۆره چه‌ندین تێرمی وه‌ك "Civil rights" یان "Les droits civils" ده‌بینین كه به مانای مافه مه‌ده‌نیه‌كانه و مه‌به‌ست ئه‌و ماف و یاسایانه‌یه كه شارۆمه‌ندانی وڵاتێك ده‌گرێته‌وه.
یه‌كه‌مجار چه‌مكی "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی رۆمی كۆن دا به‌كاربراوه. زۆرێك له بیرمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه و له‌وانه سیسرۆن ده‌سته‌واژه‌ی لاتینی "Societas civilis" یان بۆ وه‌سفكردنی دهوڵتشارێك به‌كاردێنا كه به‌مانای چوارچێوه‌یه‌ك له نۆرم و یاسای رێكخراو بوو. كاتێ كه سیسرۆن له كتێبی كۆمار دا ده‌نووسێ: "قانوون كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رێكده‌خات"، مه‌به‌ستی له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جڤاتێكه كه به‌شێوه‌ی سیاسی و یاسایی رێكخراوه و سیسرۆن به تێرمی "res publica" یانی پرسی گشتی ناودێری ده‌كات. سیسرۆن چه‌مكی "societas civilis"یانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له دژایه‌تی له‌ئاست ده‌سته‌واژه‌ی "societas generis humanis" كۆمه‌ڵی مرۆڤی به‌كار دێنێ، هه‌ر به‌مپێیه مافی مه‌ده‌نیjas sivile له دژایه‌تی له‌ئاست مافی سروشتیjas naturale به‌كاردێنێ. به وتهیهكیترSocietas civilis"" به‌مانای ئه‌نجومه‌نی گشتی شارۆمه‌ندان (یان دهوڵتشار)ـه كه له به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه وه‌ك "كۆمه‌ڵی سروشتی" و مرۆڤایه‌تی وه‌ك "كۆمه‌ڵی جیهانی" به‌كارده‌برێت.
له چاخی نێوه‌ڕاستدا Societas civilis ی رۆمی به مانای "كۆمه‌ڵی سیاسی تاكه‌كان" به‌كارهاتووه. له سه‌دی شازده‌هه‌مدا بۆ یه‌كه‌م جار له وه‌رگێڕانی فه‌رانسی كتێبی "سیاسه‌ت"ی ئه‌ره‌ستودا Societas civilis به مانای كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌كار براوه. ساڵی 1677 بوسویه له كتێبێك دا ده‌نووسێ: "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵێك له مرۆڤه‌كان ده‌گرێته‌وه كه له ژێر سێبه‌ری یه‌ك قانوون و یه‌ك حكومه‌تدا ده‌ژین."(1)
2.دۆخی سروشتی و دۆخی مه‌دنی
تامس هابز له كتێبی شارۆمه‌ند دا بۆ یه‌كه‌م جار چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌مانای مودێڕن گه‌ڵاڵه ده‌كات. هابز وه‌ك زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی 17 چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له چه‌مكی ده‌وڵه‌ت جیا ناكاته‌وه. هابز كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به جڤاتێك ده‌زانی كه له شارۆمه‌ندان پێكهاتووه و له‌گه‌ڵ جڤاتی سروشتی ناكۆكی هه‌یه. هه‌ر به‌مهۆیه ئه‌و له كتێبی بنه‌ماكانی یاسادا چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به پێكهاته‌یه‌كی سیاسی ده‌زانێ كه هه‌ر هه‌مان پۆلیس (Polis) یان دهوڵتشاری یۆنانیه. به ڕای هابز ئه‌وه‌ی زۆرجار به‌سه‌ر مرۆڤدا زاڵ ده‌بێ، ئه‌قڵ نیه، به‌ڵكوو هه‌ست و سۆزه، به‌هێزترین هه‌ستیش ترسان له مه‌رگه. كه‌وابوو مرۆڤ بۆ پاراستنی گیانی خۆی، وه‌ك بونه‌وه‌رێكی خۆپه‌رست ده‌ور ده‌بینێ. به ڕای هابز مرۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بوونه‌وه‌رێكی وه‌حشی و شه‌ڕئه‌نگێزه و ده‌بێ بۆ رامكردنی مرۆڤ و پێكهێنانی كۆمه‌ڵێكی ته‌با، ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز پێكبێت.
به‌ڕای زۆربه‌ی پسپۆڕانی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی، تیۆری هابز له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌گا و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا ده‌توێته‌وه و سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تێكی پاوانخواز و توتالیتر به‌رهه‌م دێت.
جان لاك یش چه‌مكی "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" له دژایه‌تی له‌ئاست چه‌مكی "دۆخی سروشتی" به‌كار دێنێ. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی هابز، دوائامانجی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به هه‌ڵاتن له ترسی مه‌رگ و توندوتیژی و رۆشتن به‌ره‌و ته‌بایی و هێمنی نازانێ، به‌ڵكوو پێی وایه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خاوه‌ندارێتی ده‌پارێزی. كه‌وابوو لاك ره‌هه‌ندێكی ئابووری و یاسایی به چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌به‌خشێ. به‌مپێیه ده‌توانین بڵێین جان لاك یه‌كه‌م بیرمه‌ندی سیاسی مودێرنه كه جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌ت (وه‌ك ئۆرگانێكی سیاسی) و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی (وه‌ك سیستمی ئابووری) پێشبینی ده‌كات.(2)
به‌ڵام رۆسۆ به‌پێچه‌وانه‌ی گه‌شبینی جان لاك له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی خاوه‌ندارێتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌نووسێ: "یه‌كه‌م كه‌س كه پارچه زه‌مینێكی سنووربه‌ندی كرد و گوتی ئه‌مه هی منه و، مرۆڤه‌كانی ئه‌وه‌ند به ساویلكه زانی كه بڕوا به قسه‌كه‌ی بكه‌ن، دامه‌زرێنه‌ری واقعی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بووه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك سنووره‌كانی ئه‌و زه‌مینه‌ی تێكدابا و به خه‌ڵكی بگوتبا به قسه‌ی ئه‌م فریوكاره مه‌كه‌ن، زه‌مین هی هه‌موانه، ره‌نگه مرۆڤایه‌تی رق و قین و شه‌ڕه‌نگیزی و جه‌نگ و جنایه‌تی نه‌دیبایه..." . رۆسۆ پێی وایه مرۆڤ له بناغه‌دا بوونه‌وه‌رێكی پاك و بێتاوانه، به‌ڵام ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه كه مرۆڤه‌كان وه‌حشی و گه‌نده‌ڵ ده‌كات.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی رۆسۆ، لوچیو كوڵتی دۆخی مه‌ده‌نی به پۆزه‌تیڤ ده‌زانێ: "مرۆڤی سروشتی مرۆڤی واقعی نیه، چونكه هێشتا تواناكانی (ئه‌قل، زمان و ده‌ربه‌ستی ئه‌خلاقی) گه‌شه‌ی نه‌كردووه، ئه‌م وزه و تواناییانه ته‌نیا له كۆمه‌ڵدا چالاك ده‌بن و ده‌پشكوێن... سروشتی مرۆڤ ته‌نیا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌موو وزه و پوتانسیه‌لی خۆی ئه‌كتیڤ ده‌كات... ژیان له‌نێو كۆمه‌ڵدا و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تر، پێشمه‌رجی گه‌شه‌ی وزه و تواناكان و، ئه‌قڵ و وشیاری مرۆڤه".(3)
سه‌رئه‌نجام رۆسۆ به‌و ئاكامه ده‌گات كه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی مه‌ده‌نی ته‌با و سازگار ببێت، ده‌بێ كونتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تی پێڕه‌و بكرێت. ئه‌ندێشه‌ی سیاسی رۆسۆ له‌سه‌ر دوو بنه‌ما پێكهاتووه: 1) دۆخی سروشتی به‌هۆی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گه‌نده‌ڵ و كاول بووه. 2) كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌مه‌رجێك قه‌بوڵ ده‌كرێ و درێژه‌ی ده‌بێ كه به‌پێی په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبێ.
به‌ڕای رۆسۆ له دۆخی سروشتی دا، به‌ر له پێكهاتنی كۆمه‌ڵی مه‌دنی ژیانی مرۆڤ پر له مانا و به‌ها بووه، به‌خته‌وه‌ری و سه‌ره‌به‌خۆیی زاڵ بووه، رۆسۆ له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌نووسێ: "مرۆڤ ئازاد له‌دایك ده‌بێ به‌ڵام له هه‌موو جێگایه‌ك بهكۆیلهتی ده‌ژی، هه‌ندێ كه‌س خۆیان به ئاغا و سه‌روه‌ری خه‌ڵكی تر ده‌زانن، به‌ڵام له‌و خه‌ڵكه كویلهترن..." .
رۆسۆ به‌پێچه‌وانه‌ی هابز و لاك له‌ئاست كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داكۆكی له دۆخی سروشتی ده‌كات، ئه‌و له‌مه‌ڕ دۆخی مه‌ده‌نی ده‌نووسێ: "كاتێ مرۆڤ ده‌بینم كه له ئامێزی سروشت ده‌رباز ده‌بێ، وه‌ك ئاژه‌ڵێك دێته به‌رچاوم كه له هه‌ندێ ئاژه‌ڵان لاوازتره و له هه‌ندێكیان به‌هێزتره" به‌ڵام له‌مه‌ڕ دۆخی سروشتی ده‌ڵێ: "مرۆڤ ده‌بینم له بن دار به‌ڕوویه‌ك خۆی تێر ده‌كا، له یه‌كه‌م كانی سه‌ر رێگای تێر ئاو ده‌بێ، له ژێر سێبه‌ری هه‌مان دره‌خت ده‌خه‌وێ و ده‌حه‌سێته‌وه، به‌مجۆره هه‌موو پێویستیه‌كانی ]له سروشت[ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. زه‌مین له هه‌ڕه‌تی گه‌شه و پشكووتن دایه و به بژوێن و دارستانان خه‌مڵاوه" .(4)
رۆسۆ له‌مه‌ڕ دۆخی مه‌ده‌نی ده‌نوسێ: "مرۆڤه‌كان هه‌رچی زیاتر له ده‌ور یه‌كتر كۆ ببنه‌وه به هه‌مان راده زیاتر گه‌نده‌ڵ ده‌بن"
كارل ماركس له كتێبی ئایدیۆلۆژی ئاڵمانی دا باسی دوو جۆر له كۆمه‌ڵی نه‌ریتی و كۆمه‌ڵی مۆدێرن ده‌كات كه به‌جۆرێك هه‌رهه‌مان دۆخی ته‌بیعی و دۆخی مه‌ده‌نیه: "له دۆخی یه‌كه‌مدا ده‌توانین مه‌زرا و ئاو و زه‌مین وه‌ك ئامێری سروشتی به‌رهه‌مهێنان بزانین. به‌ڵام له كۆمه‌ڵی مودێرن دا ئامێره‌كانی به‌رهه‌مهێنان بریتین له كارگه، مانۆفاكتۆر و كه‌ره‌سه و ئامێری تكنۆلۆژیك. له فۆرمی یه‌كه‌مدا تاكه‌كان پێڕه‌وی سروشتن. به‌ڵام له فۆرمی دووهه‌مدا پێره‌وی به‌رهه‌مه‌كانی كارن. له دۆخی یه‌كه‌مدا، مڵكداری (خاوه‌نداری زه‌مین) وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی راسته‌وخۆ ده‌رده‌كه‌وێ، له دۆخی دووهه‌مدا ده‌سه‌ڵاتی كار زاڵه، به‌تایبه‌ت كاری پاشه‌كه‌وت كرا‌و، یانی سه‌رمایه. له دۆخی یه‌كه‌مدا تاكه‌كان به‌هۆی خێڵ، بنه‌ماڵه، یان زه‌مین لێكدهبهسترێن و یه‌كده‌گرن. به‌ڵام له دۆخی دووهه‌مدا تاكه‌كان له یه‌كتر سه‌ربه‌خۆن، ته‌نیا به‌هۆی دانوستانی كاڵاكان پێكه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه. له دۆخی یه‌كه‌مدا، دانوستان زیاتر له‌نێوان مرۆڤ و سروشت دایه، به‌مپێیه كاری مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی سروشت ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، له دۆخی دووهه‌مدا ئاڵووێر به‌زۆری له‌نێوان مرۆڤه‌كان دایه. له دۆخی یه‌كه‌مدا هێشتا تێكۆشانی جه‌سته‌یی له تێكۆشانی فكری جیانه‌بۆته‌وه، له دۆخی دووهه‌مدا، جیایی نێوان كاری جه‌سته‌یی و كاری فكری به‌كرده‌وه چه‌سپێندراوه، له دۆخی یه‌كه‌مدا ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتی دارا له‌سه‌ر نه‌دار به‌پێی پێوه‌ندی شه‌خسی و جۆرێك هاوبه‌شی پێكهاتبێ، به‌ڵام له دۆخی دووهه‌مدا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌هۆی نێوه‌نجی ــ پاره ــ فۆرمێكی مادی به‌خۆوه ده‌گرێ..."(5)
رۆسۆ دواتر ده‌ڵێ هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت پێوه‌ندی هه‌یه، لێهاتووی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له حكومه‌ته‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێ. پاشان له‌مه‌ڕ خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی باشترین حكومه‌ت ده‌نوسێ: "سروشتی كام حكومه‌ت وه‌ها ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنێ كه چاكترین، نه‌جیبترین، رۆشنبینترین و سه‌رئه‌نجام شیاوترین نه‌ته‌وه بخولقێت؟: حكومه‌تێك كه به‌پیی یاسا كار بكات."
پاشان رۆسۆ چه‌مكی یاسا گه‌ڵاڵه ده‌كا و گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكی یاسا ئاوا راڤه ده‌كات: "پێویستی پێكهێنانی په‌یمان (كونتراكت)ێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیراده‌ی گشتی، ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و جیاكردنه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئیراده‌ی گشتی."، "یاسا به‌پێی سروشتی خۆی پێویستی به ره‌زامه‌ندی گشتی هه‌یه، یانی یاسای په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی ره‌زامه‌ندی و به‌شداری مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك پێكدێت... "(6)
رۆسۆ ده‌نووسێ: "نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی مافێكی پیرۆزه كه بناغه‌ی هه‌موو مافه‌كانه. به‌ڵام ئه‌م مافه له سروشته‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكوو به‌پێی په‌یمان و كونتراكت پێكدێ. هه‌ر كه‌سێك هه‌موو مافه‌كانی خۆی به به‌شداری كردن له ئیراده‌ی گشتی دا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر ئه‌ندامێك وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی گشت له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌رده‌گیرێت". كونتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا بناغه‌ی ده‌سه‌ڵات پێكنایهنێ، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌ش ده‌خولقێنێ: "پێش ئه‌وه‌ی كرداری نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه پاشایه‌ك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ لێكبدرێته‌وه، باشتره كردارێك كه كۆمه‌ڵێك ده‌كاته نه‌ته‌وه لێكبدرێته‌وه، چونكه ئه‌م كاره له پێشتر دایه و بناغه‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵگه‌یه".(7)
ئیراده‌ی گشتی "ده‌توانێ هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌پێی دوائامانج، یانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، رێنوێنی بكات".
رۆسۆ ره‌هه‌ندێكی پیرۆز به ئیراده‌ی گشتی (نه‌ته‌وه، ستاڤی ده‌سه‌ڵاتدار، جڤات)، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی (سامانی گشتی)، كرداری گشتی (یاسا) ده‌به‌خشێ. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، ئیراده‌ی تاكی و كرداری تاكی به نزم و بێبایه‌خ ده‌زانێ و به ویستی ئه‌هریمه‌نی له قه‌ڵه‌می ده‌دات.
رۆسۆ له درێژه‌دا ده‌نوسێ: ده‌بێ ئیراده‌ی گشتی له حكومه‌ت جیابێته‌وه. حكومه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه دایه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی خۆی به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه بزانێت، كونتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یانی: "هه‌ر كه حكومه‌ت ئیراده‌ی گشتی پێشێل بكات، كونتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تی پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه و هه‌موو شارۆمه‌ندان سه‌رله‌نوێ به ئازادی سروشتی خۆیان ده‌گه‌ن..." (8)
* * *
3. ره‌وتی گه‌شه‌ی تیۆری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
رۆسۆ ئه‌ندیشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ئاست ده‌وڵه‌ت گه‌ڵاڵه ده‌كات. هه‌رچه‌ند كه له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا دوو چه‌مكی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێوه‌ندی قووڵیان پێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام رۆسۆ له‌چاو گه‌وره بیرمه‌ندانی ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ئه‌م دوو چه‌مكه به‌شێوه‌ی تازه‌تر گه‌ڵاڵه ده‌كات. به وته‌ی رۆسۆ "پرسی گشتی" یان باشتر بڵێین: "ده‌وڵه‌تشار" دوو لایه‌نی ئه‌كتیڤ و په‌سیڤی هه‌یه كه یه‌كه‌میان ئیراده‌ی گشتی و ئه‌ویان ده‌وڵه‌ته. كاتێ رۆسو باسی ئیراده‌ی گشتی ده‌كات، مه‌به‌ستی تێكڕای شارۆمه‌ندانه، به‌ڵام كاتێ كه باسی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، مه‌به‌ستی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌یه... به وتهیهكیتر له ئه‌ندێشه‌ی رۆسۆدا بیری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له چه‌مكی شارستانیه‌ت جیا نیه. كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شوێنی ژیانی مرۆڤی به‌فه‌رهه‌نگ و گه‌شه‌ی زانست و هونه‌ره‌كانه. كه‌وابوو رۆسۆ ره‌خنه له ژیارێك ده‌گرێت كه مرۆڤی له ئازادی و به‌خته‌وه‌ری سروشتی بێبه‌ش كردووه و تووشی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی كردووه. وه‌ك ده‌بینین چه‌مكی "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" له ئه‌ندێشه‌ی روسودا هاوكات دوو ره‌هه‌ندی پۆزه‌تیڤ و نگه‌تیڤی هه‌یه. به وتهیهكیتر له‌و جێگایه كه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاوێنه‌ی جڤاتێكی ئایدیال و به‌رهه‌می چه‌سپانی كونتراكتی كۆمه‌ڵایه‌تیه، لایه‌نی پۆزه‌تیڤی هه‌یه. به‌ڵام كاتێ كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سته‌م و نابه‌رابه‌رییه و له‌ئاست گه‌شه‌ی مادی كۆمه‌ڵگه ئاسته‌نگ پێكدێنێ و بانگه‌شه‌ی پێویستی گه‌شه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤ ده‌كات، لایه‌نی نگه‌تیڤی هه‌یه. كه‌وابوو رۆسۆ به تێپه‌راندنی ئه‌ندێشه‌ی هابز، یانی یه‌كبوونی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، رێگای بیرمه‌ندانی سیاسی هاوچه‌رخی خۆی هه‌موار ده‌كات.(9)
ئادام سمیت و ئابووریزانانی بریتانی له‌مه‌ڕ پێكهاته‌ی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی ده‌ڵێن، نابێ به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به هیچ كام له سێ چینی بورژوا، كرێكار و فیۆداڵ بسپێردرێت. به‌ڵكوو ته‌نیا بازار ده‌توانێ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی فره‌چه‌شن و ناكۆك سازگار بكا و تۆڕێك له پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و هاوكاری پێكبێنێ و پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌م بكات، كه‌وابوو ده‌بێ بازاڕ ئازاد بێت تا بۆ كۆمه‌ڵگه سودمه‌ند بێت.
فریدریك هێگل گرنگترین ئاڵوگۆڕی له چه‌مكی مۆدێرنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا پێكهێناوه. زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی سیاسی هاوچه‌رخ هێگل به دامه‌زرێنه‌ری ئه‌ندێشه‌ی مودێرنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌زانن. هێگل له كتێبی بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق دا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به"ده‌سكه‌وتی دنیای مۆدێرن" ده‌زانێ. ئه‌و به‌پیچه‌وانه‌ی كانت و، به‌هۆی كاریگه‌ری ئابوریزانانی بریتانیایی، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به"سیستمی نیاز و پێویستیه‌كان" ده‌زانێ، كه هه‌ر هه‌مان "فه‌زای به‌رهه‌مهێنان و دابهشكرادنی كار"ـه. هێگل له‌رووی ئابوورییه‌وه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌ك كۆمه‌ڵێكی "بورژوایی" ده‌ناسێنێ و له به‌ندی 190ی بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق دا ده‌نوسێ: "له ماف دا تاك رۆڵی هه‌یه، له بنه‌ماڵه‌دا ئه‌ندامی بنه‌ماڵه و، له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا بورژوا". هێگل به‌پێچه‌وانه‌ی ماركس بورژوازی به چینێكی دیاریكراوی مێژوویی نازانێ كه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. له راستیدا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بورژوایی یه‌كێ له سێ ساتی لۆژیكی ــ فنۆمنۆلۆژیكی پرۆسه‌ی دیالكتیكی ئه‌خلاقی به‌رهه‌سته كه له‌نێوان دوو ساتی لۆژیكی ــ یاسایی بنه‌ماڵه و ده‌وڵه‌تدا جێگیر ده‌بێ. به‌مهۆیه هێگل ره‌وتی دیالكتیكی له بنه‌ماڵه‌وه بۆ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به"ساتی جیاوازی" ناودێر ده‌كات، ئه‌م پرۆسه‌یه تاك له به‌ندی بنه‌ماڵه رزگار ده‌كا و وه‌ها ده‌رفه‌تێكی پێ ده‌دات تا وه‌ك كه‌سێكی تایبه‌ت له هه‌وڵی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێت. هێگل له به‌ندی 183 هه‌مان كتێب دا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به"ده‌وڵه‌تی بێروونی" یان "ده‌وڵه‌تی وشیاری" پێناسه ده‌كات كه له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌خڵاقی و ئایدیال دایه. كه‌وابوو چه‌ق و سه‌نته‌ری یاسایی ــ سیاسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ته‌نیا له ده‌وڵه‌ت دایه. به‌مپێیه ده‌وڵه‌ت بناغه‌ی ئۆرگانیكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه. به وتهیهكیتر، ده‌وڵه‌ت هه‌قیقه‌تی لۆژیكی ــ یاسایی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت. له به‌رهه‌مه‌كانی هێگل دا جیایی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به زه‌قی ده‌بینرێ. بۆ نموونه ئه‌و له بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ق دا ده‌نووسێ: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به یه‌ك شت بزانین و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت به پاراستنی ئاسایش و دابینكردنی مڵكداری تایبه‌تی و ئازادی تاكی بزانین، ئه‌وجار دوا ئامانجی ده‌وڵه‌ت، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كانه، چونكه ئه‌وان به‌و مه‌به‌سته رێك كه‌وتوون، كه‌وابوو به‌م ئاكامه ده‌گه‌ین كه به‌شداری له ده‌وڵه‌ت دا به ئیراده و بڕیاری خۆیانه‌وه به‌ستراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به جۆرێكیتر له‌گه‌ڵ تاك مامه‌ڵه ده‌كات، چونكه ده‌وڵه‌ت رۆحی به‌رهه‌سته، تاك ناتوانێ له خۆیدا خاوه‌ن هه‌قیقه‌ت بێت". كه‌وابوو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تێكی چالاكه كه هێشتا فۆرمی ده‌وڵه‌تی به‌خۆوه نه‌گرتووه، چونكه ده‌وڵه‌تی كێشه و ناكۆكیهكانه. هێگل ئه‌م كێشه و ناكۆكییانه له"سیستمی پێوه‌ندی دیالكتیكی" نێوان ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا ده‌بینێ. ئه‌م پێوه‌ندییه دولایه‌نه‌یه له دابه‌شكردنی كاردا ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌ڕای هێگل وڵامی سیستمی پێویستی و نیازه‌كان ده‌داته‌وه. به‌مجۆره، سیستمی نیازه‌كان، پێوه‌ندی به دانوستانی دولایه‌نه‌ی توخمه جیاوازه‌كان، یانی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه هه‌یه، ئه‌م چین و گرووپانه، به‌هۆی شێوازی كاریان له كۆمه‌ڵدا و هه‌روه‌ها به‌هۆی چۆنیه‌تی دابینكردنی نیازه‌كانیان له یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه. به‌ڕای هێگل جیاوازی نێوان چینه‌كان ته‌نیا به‌پێی لۆژیكی ئابووری راوه‌ستاوه. به‌ڕای ئه‌و "چۆنیه‌تی، سیستمه‌كان و دۆخه جیاوازه‌كانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، رێك به‌پێی جیاوازی به‌رهه‌ست پێكهاتووه، كه تاكه‌كان به‌پێی ئه‌و به‌سه‌ر چینه جیاوازه‌كاندا دابه‌ش ده‌بن. ئه‌م جیاوازیانه زیاتر له نایه‌كسانی ئابووری، له پێوه‌ندی و بهرپرسایهتیدا ده‌رده‌كه‌ون".(10)
هێگل كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سێ دۆخ دا پۆلێنبه‌ندی ده‌كات. دۆخی یه‌كه‌م هه‌لومه‌رجێكی راسته‌وخۆ و گه‌وهه‌رییه كه بۆ جوتیاران كه له سروشت دا ده‌ژین، ته‌رخان كراوه. دۆخی دوهه‌م كه‌سانێك ده‌گرێته‌وه كه له‌نێوان به‌شی سه‌نعه‌تی و شاری دا كارده‌كه‌ن. دۆخی سێهه‌م تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ته كه خزمه‌ت به پێكهاته‌ی ئه‌قڵانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. كه‌وابوو پێكهاته‌یه‌ك كه له ناخی سیستمی نیاز و پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دایه ناتوانێ گشتێتی مه‌عنه‌وه‌ی، ئه‌و شته‌ی كه مرۆڤه‌كان له مێژوودا بۆ چه‌سپاندنی ئازادی خۆیان بۆی ده‌گه‌ڕێن، پێكبێنێ. به وتهیهكیتر ركه‌به‌رایه‌تی نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قه‌ت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئه‌قڵانی و چه‌مكی ده‌رناكه‌وێت. به‌ڵام كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ دابینكردنی یه‌كێتی و ئاسایشی خۆی پێویستی به پێكهێنانی ئۆرگانێكی پێوه‌ندی هه‌یه كه هۆكاری گه‌شه و ئاڵوگۆڕی پراتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكدێنێ. به‌ڕای هێگل ته‌نیا ئۆرگانی پیشه‌یی (سنفی) ده‌توانێ تاك له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیدا كۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیالیزه) بكا و له دابڕان (ئیزۆلاسیۆن) و داڕزان بیپارێزێ. به‌مجۆره، رۆحیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ئۆرگانێكی سنفی دا دروست ده‌بێ، تاكی بورژوا له ئامانجی خۆپه‌رستانه و قازانجخوازانه ده‌پارێزێ و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی سیاسی ده‌وڵه‌ت نزیكی ده‌كاته‌وه. كه‌وابوو ده‌توانین بڵێین له روانگه‌ی هێگل دا رێكخراوی سنفی ئۆرگانێكه كه ساتی تێپه‌ڕینی لۆژیكی ــ یاسایی له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌موار ده‌كات. به وتهیهكیتر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه ناكۆكییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاره‌سه‌ر بكات، سه‌رئه‌نجام به‌ڕای هێگل ده‌وڵه‌ت شوێنی هێوركردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه‌وابوو "ده‌وڵه‌ت چه‌سپانی ئیده‌ی ئه‌خلاقی به‌رهه‌سته" (هه‌مان سه‌رچاوه، به‌ندی 257) له كۆتاییدا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه هێگل چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چه‌مكی فه‌زای تایبه‌تی دوكترینی لیبرالیزم به یه‌ك شت نازانێت. به‌ڕای هێگل كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تێكه كه ده‌بێ داكۆكی له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی تاكه‌كان بكات. كه‌وابوو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هێگل هه‌رهه‌مان ده‌وڵه‌تی لیبراڵیه كه ده‌بێ مافه‌كانی تاك بچه‌سپێنێ. به‌ڵام به‌ڕای هێگل ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ش زیاتره. پێكهاته‌ی ئۆرگانیكی ده‌وڵه‌تی هێگلی، وه‌ك چه‌سپانی ره‌های رۆح له جیهاندا، له كۆماری ئایدیالی ئه‌فلاتون ده‌چێ. ئه‌ڵبه‌ت هێگل وه‌ك بیرمه‌ندی سیاسی مۆدێرنیته، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فلاتون، گرنگی زیاتر به چه‌مكی مودێڕنی ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندی تاك ده‌دات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دژایه‌تی ده‌كا و جیایی ئابستراكتی نێوان "هه‌رێمی تایبه‌تی" و "هه‌رێمی گشتی" بۆ چه‌سپانی سیستمی فه‌لسه‌فی خۆی به ئاسته‌نگ ده‌زانێ.
به‌ڵام كارڵ ماركس له رهخنهیهكدا له‌مه‌ڕ فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی هێگل، ده‌وڵه‌تی هێگلی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لیبراڵی به دوو رووی یه‌ك سكه ده‌زانێ. به‌ڕای ماركس كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ساتی لۆژیكی ــ فینۆمنۆلۆژیكی پرۆسه‌ی چه‌سپانی ئه‌قل له مێژوودا نیه. ماركس كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به دۆخی مادی ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌زانێ. كه‌وابوو ماركس له دژایه‌تی له‌ئاست روانگه‌ی فه‌لسه‌فی هێگل، روانگه‌ی مێژووگه‌ری خۆی گه‌ڵاڵه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك سه‌رخانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چینی زاڵ له قه‌ڵه‌م ده‌دات. به‌ڵام شایانی باسه كه ماركس چه‌مكی هێگلی "كۆمه‌ڵی بورژوایی" له سیستمی فكری خۆیدا به‌كاردێنێ. به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه به دۆخێكی سیاسی ده‌زانێ كه به‌شێك له پرۆسه‌یه‌كی گشتی مێژووییه. به وتهیهكیتر، ماركس ناوه‌رۆكی ئابووری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بورژوایی هێگلی شرۆڤه ناكات، به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه وه‌ك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی مێژوویی به‌رهه‌مهێنان له‌به‌رچاو ده‌گرێت. به‌ڕای ماركس ده‌وڵه‌ت بناغه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نیه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت پێكدێنێ. به وته‌ی ماركس كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بورژوایی به‌رهه‌می واقعی مۆدێرنیته‌یه، چونكه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ تاك (وه‌ك سوژه‌ی زه‌ینی) ده‌ڕه‌خسێنێ تا له‌ئاست ده‌وڵه‌ت خودموختاری و پێوه‌ندی تایبه‌تی خۆی پێكبێنێ. ماركس له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌یه‌ی 1840دا تێده‌كۆشی تا كۆمه‌ڵی ئایدیال بانتر له جیایی هێگلی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی گه‌ڵاڵه بكات. ئه‌و له كتێبی پرسی یه‌هود دا ده‌نوسێ: "مرۆڤ وه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی بورژوایی، تاكێكی دابڕاو له كۆمه‌ڵگه‌یه كه به لاكی خۆیدا رۆچووه و ته‌نیا له بیری به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی دایه". یانی، به‌ڕای ماركس "مرۆڤ كاتێ به‌ته‌واوی رزگار ده‌بێ كه تاكی كونكرێت، شارۆمه‌ندی دابڕاو (ئابستراكت) له خۆیدا بتوێنێته‌وه". به‌مجۆره ماركس جیایی ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به بناغه‌ی له‌خۆنامۆیی ده‌زانێ. هه‌روه‌ها به‌ڕای ماركس جیایی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هۆكاری جیایی نێوان "مرۆڤی تایبه‌تی" (تاكی خۆپه‌رست و قازانج خوازی كۆمه‌ڵی بورژوایی) و "مرۆڤی گشتی" (شارۆمه‌ندی جڤاتی سیاسی) پێكدێنێ. ماركس هۆكاری جیایی نێوان "مرۆڤی گشتی" و "مرۆڤی تایبه‌تی" له تایبه‌تمه‌ندی ئابووری سیاسی كۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری دا ده‌بینێ.(11)
ئانتونیۆ گرامشی له‌جیاتی چه‌مكی گشتگیری قازانجخوازی هێگل، چه‌مكی "هێژمۆنی" داده‌نێ، هه‌ژمونی یانی تێكۆشانی فه‌رهه‌نگی فكری حكومه‌ت بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی خۆی كه به‌هۆی رۆشنبیران، كلیسهكان، ئه‌نجومه‌ن و میدیا و رۆژنامه‌كان و... به‌رهه‌م دێت. یانی رۆڵی "ههژمونیكی" حكومه‌ت به‌هۆی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت. به رای گرامشی ئه‌گه‌ر بورژوازی به‌هۆی "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی"و له نێو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت، كه‌وابوو ده‌بێ چینی كرێكاریش له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ و بیپارێزێ.
به‌ڕای گرامشی هێژمۆنی پرۆسه‌یه‌كه كه له‌ودا ده‌وڵه‌ت په‌یتا په‌یتا ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێك ده‌خا و ده‌یچه‌سپێنێ. ده‌وڵه‌ت زیاتر له پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێت، نه دام و ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ. بناغه و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه. كه‌وابوو هێژمۆنی شتێك نیه كه له‌ناكاو ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنرێت و رێك بخرێت. هێژمۆنی پرۆسه‌یه‌كه به‌هۆی پێوه‌ندی به‌رده‌وام و چڕوپڕی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌خولقێت و وه‌ها ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ تا بنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی پته‌و بكات... چینی زاڵ ده‌توانێ خاوه‌ن هێژمۆنی بێت، به‌ڵام چینه بنده‌سته‌كانیش ده‌توانن به هێژمۆنی بگه‌ن. به‌ڵام هه‌ر چینێك پێش ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست بێنێ، ده‌بێ پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كونتروڵ بكات. ته‌نیا له‌م كاته دایه كه ده‌توانێ ره‌وایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ببه‌خشێ.(12)
به‌ڕای گرامشی چینی كرێكار ده‌بێ چه‌ندین ئۆرگانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئهنتۆلۆژیكی و تێكۆشانی چینی زاڵ له‌نێو ببا و له‌جیاتی ئه‌وانه ئۆرگانه‌كانی خۆی دامه‌زرێنێ. ده‌بی وه‌ك بورژوازی "رێفۆرمی ئه‌خلاقی و فكری" ئه‌نجام بدات، ده‌بێ رۆشنبیرانی رێكخراوی خۆی بۆ گه‌شه پێدان به روانگه‌ی پرۆلیتاری ته‌یار بكات، ده‌بێ "پێكهاته‌ی ساوای حكومه‌تی خۆی، یانی پارتی پرۆلیتاری"، له‌ئاست بورژوازی، گه‌شه پێبدات، ده‌بێ وه‌ك بورژوازی بۆ پێكهێنانی "بلوك یان هاوپه‌یمانی سیاسی" ئاماده بێت و ده‌بێ به‌گشتی له هێرشی راسته‌وخۆ بۆ حكومه‌تی بورژوایی (جه‌نگی بزۆز) خۆببوێرێ و جه‌نگی به‌رده‌وام و رۆخێنه‌ر وه‌ڕێبخات. یانی هه‌مان كار كه بورژوازی به‌درێژایی ده‌یان و سه‌دان ساڵ ئه‌نجامیدا، ئه‌گه‌ر بۆرژوازی توانی له‌ئاست دوو چینی پرۆلیتاریا و ئاریستوكراسی به"هه‌ژمونی ته‌یار له‌گه‌ڵ توندوتیژی" بگات، ئه‌ی پرۆلیتاریا بۆ ناتوانێ وه‌ها كارێك بكات. وادیاره مه‌به‌ستی گرامشی پێكهێنانی یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك چین و توێژی هاوبه‌رژه‌وه‌ند نیه، به‌ڵكوو ئامانجی دروستكردنی "بلوكێكی مێژوویی" یه كه له چین و توێژی ناكۆك پێكهاتووه و له‌ژێر چه‌تری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئهنتۆلۆژیكی پرۆلیتاریا دایه.(13)
كه‌وابوو "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" ده‌بێته گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی خه‌باتی چینایه‌تی و، گرامشیزم وه‌ك بزاڤێك له‌سه‌ر خه‌باتی فه‌رهه‌نگی پێداگری ده‌كا و له ئاست ماركسیزمی ساویلكانه گرنگی مێژوویی په‌یدا ده‌كات. گرامشی پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1920دا، به شروڤه و لێكدانه‌وه‌ی هۆكاری شكستی بزاڤه شۆڕشگێڕه‌كانی ئه‌وروپای رۆژاوا، به‌و ئاكامه گه‌یشت كه له ئه‌وروپا سیستمی بورژوازی به‌هۆی توندوتیژی ناڕۆخێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی ئه‌وروپا، به‌پێچه‌وانه‌ی روسیا، ته‌نیا به‌هۆی زۆر و سه‌ركوت پێكنه‌هاتووه، به‌ڵكوو له قووڵایی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا ره‌گی كوتاوه.
گرامشی چه‌ندین ئۆرگانی وه‌ك كلیساكان، سه‌ندیكاكان، پارته‌كان، میدیا و رۆژنامه‌كان، كتێبخانه و ئه‌نجومه‌نه فه‌رهه‌نگییه‌كان، گرووپی پارێزه‌ران و به‌كورتی هه‌ر شتێك كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕای گشتی كاریگه‌ریی هه‌بێ به"كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" پێناسه ده‌كات. كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئایدیۆلۆژی به‌هێز و كاریگه‌ر به‌رهه‌م دێنێ، له‌م نێوه‌شدا میدیاكان و چاپه‌مه‌نی رۆڵی ئه‌كتیڤ ده‌گێڕن.
به‌ڕای گرامشی "كۆمه‌ڵی سیاسی ده‌ڤه‌رێكه كه له‌ودا سیستمی زه‌خت و زۆری ده‌وڵه‌ت چه‌قده‌به‌ستێ، وه‌ك: زیندانه‌كان، سیستمی دادوه‌ریی، پۆلیس و هێزه چه‌كداره‌كان. به‌ڵام كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌ڤه‌رێكه كه له‌ودا ده‌وڵه‌ت تێده‌كۆشی تا فۆرمی زراڤ و نادیاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌هۆی سیستمی فێركاری، فه‌رهه‌نگی، دینی و... بچه‌سپێنێ. كۆمه‌ڵی سیاسی به‌هۆی یاساكانی سزدان و زیندانه‌كان جه‌سته رێكده‌خات، به‌ڵام كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌هۆی ده‌زگا كولتوریه‌كان مێشك و ده‌روون رێك ده‌خات. خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌كتیڤ بێت، ئیتر كۆمه‌ڵی سیاسی پێویست نییه، مه‌گه‌ر كاتێ كه ده‌وڵه‌ت بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه... له‌نێوان دوو فاكتی زه‌خت و زۆر و ره‌زامه‌ندی دا، گرامشی گرنگی به ره‌زامه‌ندی ده‌دات: ئه‌و پێی وایه فێرگه‌كان رۆڵی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سیستمی زاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆ ماركس ئابووری ده‌وری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه، به‌ڵام بۆ گرامشی ئابووری و ئایدیۆلۆژی هه‌ر دوو گرنگن... ره‌وتی ماركسیستی ئۆرتۆدۆكس كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به فۆرماسیۆنێكی مادی ده‌زانی، به‌ڵام گرامشی چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ماركسیستی گه‌شه پێده‌دات، به‌ڕای ئه‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌رتر له هه‌رێمی مادییه و هه‌رێمی كولتوری ئایدیۆلۆژیك ده‌گرێته‌وه. گرامشی له پێناسه‌كردنی ئه‌م چه‌مكه‌دا زیاتر هێگلییه تا ماركسی... به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی هێگل، پێی وایه ئه‌وه ده‌وڵه‌ت نیه كه كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌بێ خۆی چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه. گرامشی به‌شێوه‌ی هێگلی چهمكسازی ده‌كات، به‌ڵام رێگاچاره‌ی ماركسی ده‌گرێته‌به‌ر.(14)
"زیره‌كی خێرای گرامشی له‌مه‌ڕ پێویستی دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتنی وڵاتانی رۆژاوایی به سۆسیالیزم، سه‌مه‌ره‌ی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی فاشیسته‌كانی ئیتالیا له ساڵی 1922 دایه. فاشیزمی ئیتالیا ته‌نیا پارت و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی نابوت نه‌كرد، به‌ڵكوو ساڵی 1926 تێكڕای سیستمی پارلمانی له‌نێو برد. ده‌وڵه‌تی فاشیستی ماف و ئازادییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئیتالیا كه وه‌ك وڵاتی ئا‌ڵمانیا به دژواری به‌رهه‌م هاتبوو، هه‌ڵلووشی. گرامشی ده‌نووسێ "چیوانی چنتیله" بیرمه‌ندی فاشیسته‌كان هێژمۆنی و دیكتاتۆری به یه‌ك شت ده‌زانێ. به‌ڕای چیوانی، ناكرێ ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی جیابكه‌ینه‌وه، ته‌نیا ده‌وڵه‌ت (ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی زاڵ) له‌ئارا دایه..."
"گرامشی به‌هۆی فه‌وتانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه، یه‌كه‌م ماركسیست بوو تێگه‌یشت كه نابێ چه‌په‌كان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به چه‌مكی "بورژوایی" چه‌واشه بكه‌ن. به‌ڵكوو ده‌بێ داكۆكی لێبكه‌ن و گه‌شه‌ی پیبده‌ن. ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1930 دا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه ناكرێ دیكتاتۆری پرۆلیتاریا جێگای فاشیزم بگرێته‌وه، له وه‌ها دۆخێك‌دا دیكتاتۆری پرولیتاریا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قووت ده‌دات.
له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و بلوكی رۆژهه‌ڵات وه‌ها زهمینهیهكیان نه‌ڕه‌خساند كه ده‌وڵه‌ته‌كان به‌هۆی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كونترۆل بكرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه، له روسیادا كه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تازه خه‌ریك بوو دهڕسكا، پێشی پێ‌گیرا و به دروشمی ده‌وڵه‌تیكردنی سه‌ندیكاكان، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان له‌نێوبرد. له وڵاتانی رۆژاوایش كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌نده سه‌قامگیر نیه. له جه‌نگی كه‌نداودا، میدیاكان، كه به‌ڕای گرامشی ئه‌كتیڤترین توخمی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نین، سانسۆر كران. به‌ڕای گرامشی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كه‌نار دوو هه‌رێمی سیاسی و ئابووری دا وه‌ك هه‌رێمی فه‌رهه‌نگی بۆ پاراستن و گۆڕینی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ.
گرامشی به‌پێچه‌وانه‌ی ماركس "كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی" به"سه‌رخان" پێناسه ده‌كات. یانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵێك چالاكی فه‌رهه‌نگی پێكدێت كه ناكرێ به‌شێوه‌ی ماركس له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كاندا كورتی بكه‌ینه‌وه. به‌ڕای گرامشی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رۆڵی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێ.(15)
سه‌ره‌ڕای جیاوازی ئه‌ندێشه‌كانی هێگل، ماركس و گرامشی، ئه‌وان توانیان له چه‌مكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا نه‌ریتێ بخولقێنن كه جێگای نه‌ریتی لیبراڵی بگرێته‌وه. ئه‌وان پرسی لێبراڵی كه كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به هه‌رێمی تاكگه‌رایی، خاوه‌نداریتی و بازاڕ ده‌زانێ، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ده‌بێ هه‌رێمی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی رێك بخرێت و گه‌شه بكا و به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌شێوه‌ی ئه‌قڵانی رێبه‌ری بكرێت.
به‌ڕای هابرماس بۆ گه‌یشتن به فه‌زای گشتی پێویست ناكات كۆمه‌ڵی بورژوایی به‌شێوه‌ی توندوتیژ بڕوخێت، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ماركس گرنگی زۆر به NGO كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی ده‌دات. به‌ڕای هابرماس له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا ده‌بێ له پرۆسه‌ی دوباره فیۆداڵیبوونهوهی فه‌زای گشتی ره‌خنه بگیردرێت كه به‌هۆی پارته سیاسییه‌كان و میدیا گشتیه‌كانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێت. كه‌وابوو ده‌توانین بڵێین تۆژینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژیكی هابرماس له‌مه‌ڕ پێكهاتنی مێژوویی فه‌زای گشتی له‌گه‌ڵ نه‌ریتی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی رۆژاوا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه. به‌ڕای هابرماس، ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌كوو پردی پێوه‌ندی له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمی تایبه‌تی دا رۆڵ ده‌گێڕن. ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چه‌ند پردێكی پێوه‌ندین كه كه‌موكورتی و لاوازی و ئاریشه‌كانی هه‌رێمی تایبه‌تی به گوێی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گه‌یه‌نن. هه‌رچه‌نده له سیستمی دیموكراتیك‌دا چه‌ندین گه‌ره‌نتی یاسایی و رێكخراوی وریاكه‌ره‌وه بۆ پاراستنی خواسته‌كانی خه‌ڵك دانراون، به‌ڵام ته‌نیا كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌كتیڤ و چالاك ئه‌م رێكخراوانه زیندوو ده‌كاته‌وه و به‌رده‌وامیان پێده‌به‌خشێ.
به‌ڕای هانا ئارنێت توتالیتاریزم (پاوانخوازی) كاتێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه ده‌وڵه‌ت كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی قووت ده‌دات (سه‌رده‌می هیتله‌ر و ستالین). به‌ڕای ئارنێت حكومه‌تی توتالیتر (پاوانخواز) به له‌نێوبردنی جیایی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، جیایی نێوان هه‌رێمی گشتی و هه‌رێمی تایبه‌تی ده‌سڕێته‌وه.
4. ئه‌نجام
به‌گشتی ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كان كه به‌هۆی چین و توێژ و گرووپی جیاجیا رێكده‌خرێن و له‌ئاست ده‌وڵه‌ت داكۆكی له مافی تاك و گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن و له بڕیاره سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌ت دا رۆڵیان هه‌یه، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێكدێنن. به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه، كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ته‌نیا له سیستمێكی دیموكراتیك‌دا وێنا ده‌كرێت. چونكه ته‌نیا له سیستمێكی سیاسی دا كه فره‌چه‌شنی روانگه‌كان و فره‌جۆری پارته‌كان به‌ڕه‌سمی ناسراوه و زه‌مینه‌ی یاساییكردنی ئۆرگانه جیاوازه‌كان هه‌موار كراوه، چاپه‌مه‌نی و NGO كان ده‌توانن له‌ئاست سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ر بن و به شه‌فاف سازی پلان و پێوه‌ندیه‌كان، ده‌وڵه‌ت له فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی بپارێزن. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌بوون و چالاكی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، گه‌ره‌نتیه‌كه بۆ درێژه و گه‌شه‌ی دیموكراسی. ده‌بێ له وڵاتێَك زۆر ئۆرگانی سنفی، فه‌رهه‌نگی، دینی، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به ره‌وتی فكری جیاوازه‌وه دروست ببێت، تا دیموكراسی گه‌شه بكا و بپشكوێت. وه‌ك ده‌بینین گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، په‌ره‌سه‌ندنی دام و ده‌زگا و NGO كان كه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵدا دروست ده‌كرێن و له‌پێناو ئامانجی رێكخراوه‌یی خۆیان تێده‌كۆشن، وه‌ك پردێك له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و جه‌ماوه‌ردا باڵانس و هاوكێشی پێكدێنن.
به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌گشتی و، كوردهواری به‌تایبه‌تی، هێشتا له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن دایه، له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هێشتا سه‌نعه‌ت و تكنۆلۆژی گه‌شه‌ی نه‌كردووه و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست نه‌بوون، له كوردستان ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵی خێڵه‌كی لێكترازاوه، به‌ڵام پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی تێكنۆلۆژی و پێكهاتنی چین و گرووپه‌كان و دامه‌زراندنی ئۆرگانه‌كان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی تاك هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه. ته‌نیا به دیموكراتیزه‌بوونی ناوچه‌كه زه‌مینه‌ی پێكهاتنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌موار ده‌بێ و مافی گه‌لان و تاكه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ. میشێل ڤالێرز به‌ناوبانگترین تیوریسازی دیسكۆرسی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ده‌ڵێ: "ته‌نیا سیستمێكی دیموكراتیك ده‌توانێ كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی دیموكراتیك پێكبێنێ و، ته‌نیا كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی دیموكراتیك ده‌توانێ سیستمێكی دیموكراتێك سه‌قامگیر بكات".
سه‌رچاوه‌كان:
(1) مدرنیته، دموكراسی و روشنفكران، دكتر رامین جهانبگلو، نشر مركر، تهران 1383، ص‌ص 14-15.
(2) هه‌مان سه‌رچاوه، ص 16.
(3) رۆسۆ و نقد جامعه مدنی، لوچیو كولتی: حسن شمس اوری، نشر مركز، تهران 1378، ص 13.
(4) قرارداد اجتماعی، ژان ژاك روس‌و، ترجمه: مرتضی كلانتریان، نشر اگه، تهران 1380، ص 8.
(5) ایدئولوژی المانی، ك. ماركس ف. انگلس، پرویز بابایی، نشر چشمه تهران 1380. ص 337-338.
(6) قرارداد اجتماعی، ژان ژاك روس‌و، ترجمه: مرتضی كلانتریان، نشر اگه، تهران 1380، ص 13.
(7) همان، ص‌ص 12-13.
(8) همان، ص‌ص 14-15.
(9) مدرنیته، دموكراسی و روشنفكران، دكتر رامین جهانبگلو، نشر مركر، تهران 1383، ص‌ص 16-17.
(10) همان، ص‌ص 20-21.
(11) همان، ص‌ص 23-24.
(12) جامعه مدنی و دولت، نیرا چاندوك، فریدون فاطمی، نشر مركز، تهران 1377، ص 154.
(13) دولت و جامعه مدنی، انتونیو گرامشی، ترجمه: عباس میلانی، نشر اختران...
(14) جامعه مدنی و دولت، نیرا چاندوك، فریدون فاطمی، نشر مركز، تهران 1377، ص 161.
(15) جامعه مدنی از نظر گرامشی، سابینه كبیر، انترنت، سایت روشنگری،

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر