ئه‌ندێشه‌ی چه‌پ و تیۆری ناسیۆناڵیزم
lift thought and nationalism theory
lift thought and nationalism theory
هادى محه‌مه‌دى
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر بچه‌وسێنێته‌وه، زنجیره‌کانی کۆیله‌تی خۆی پته‌و ده‌کا و ناحه‌سێته‌وه. (کارل مارکس)
"نه‌ته‌وه‌یه‌ک که تا ئێستا نه‌یتوانیبێ ده‌وڵه‌ت دروست بکات مه‌حکووم به فه‌وتانه."، هێگل بێجگه له‌م وته‌یه، تیۆری میله‌تانی "بێ مێژوو"ی ئاراسته کردووه و بولغارییهکان و سربه‌کانی به نموونه هێناوه‌ته‌وه. فریدریک ئنگڵس له وتارێکدا ئه‌م بابه‌ته نامێژووییه، درۆینه و متافیزیکییهی هێگلى به‌رین کردۆته‌وه. ئنگڵس هۆی تێکشکانی شۆڕشى دیموکراتیکی ساڵه‌کانی 49- 1848ی له‌گه‌ڵ رۆڵی دژه‌شۆڕشی میله‌تانی سلاڤی باشوورى پێوه‌ند داوه و میله‌تانی (چێک، سلۆڤاک، کرۆڤات، سرب، رۆمانی، سلۆڤۆنی، داڵماسی و...) به له‌مپه‌ری ئه‌م شۆڕشانه زانیوه.
ئه‌ڵبه‌ت ئنگڵس بۆوه كه نه‌یتوانیوه هۆکاری چینایه‌تی و عه‌ینی تێکشكانی ئه‌م شۆڕشانه راڤه‌بکات، هانای بردۆته به‌ر وه‌ها تیۆرییه‌کی متافیزیکی. ئه‌گه‌رچی مانیفێست به‌پێی بنه‌مای پرولێتاریای نێونه‌ته‌وه‌یی نووسراوه و له‌ودا ستراتژی سیاسی له‌مه‌ڕ کێشه‌ی نه‌ته‌وی دیاری نه‌کراوه، به‌ڵام وه‌ها ستراتژێک له بهرههمهکانیتری مارکس دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی نه‌ته‌وى پۆڵۆنى و ئیرله‌ند ئاماژه‌ى پێکراوه: مارکس له ده‌یه‌ی 1860 دا، ئازادی میله‌تی ئیرله‌ند به مه‌رجی سه‌ره‌کى ئازادی پرولێتاریای بریتانیا ده‌زانێ. مارکس له‌نێو به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یدا سێ تێزی دیاری کردووه که له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وی و ئهنترناسیۆناڵیزمی پرۆلیتاری پێوه‌ندی دیالیکتیکی هه‌یه و ناسین و گرنگیپێدانی بۆ بزاڤی چه‌پی ئێستاش ئێجگار گرنگ و پڕ بایه‌خه:
1.ته‌نیا ئازادبوونی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست، هه‌ڵاواردن و دوژمنکاری نێوان نه‌ته‌وه‌کان ده‌سڕیته‌وه و چینی کرێکاری هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی (بنده‌ست و باڵاده‌ست) رێک ده‌خات، تا له دژی دوژمنی هاوبه‌ش یه‌ک بگرن.
2. چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فکرى بورژوازی له‌سه‌ر کرێکارانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، به‌ڕای مارکس: "هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، نه‌ته‌وه‌یه‌کیتر بچه‌وسێنێته‌وه، زنجیره‌کانی کۆیله‌تی خۆی پته‌و ده‌کا و ناحه‌سێته‌وه."
3. رزگاری نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ده‌بێته هۆی کزبوونی بنه‌مای ئابووری، سیاسی، سه‌ربازی و ئایدیۆلۆژیکی چینی چه‌وسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، هه‌ر ئه‌مه‌ش له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی کرێکارانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست دا رۆڵێکی گرنگی هه‌یه.
جێگای داخه که له پاش مارکس، ئنگڵس به پێڕه‌وی له هێگل، تێزی متافیزیکی میله‌تانی "بێ مێژوو" گه‌ڵاڵه ده‌کا و پاشان رۆزا لوکزامبورگ و تروتسکی به دامه‌زراندنی پارتی ئهنترناسیوناڵیستى پرۆليتاری، له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی پۆڵۆنى دژایه‌تی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن:" ئازادی نه‌ته‌وه‌ی پۆڵۆنى ئه‌وه‌نده دوور له ڕاستی و خه‌یاڵییه وه‌ک ئازادی میله‌تانی (چێک ، ئیرله‌ند و ئالزاس) وایه." به‌ڵام وه‌ک بینیمان ڕه‌وتی واقعی مێژوو نادورستی روانگه‌کانی ئنگڵس و لوکزامبورگ و تروتسکى سه‌لماند: نه هه‌ر میله‌تانی پۆڵۆنى و ئیرله‌ند ئازاد بوون و بوون به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکوو تێکڕای میله‌تانی سلاڤی ناوه‌ندی و رۆژهه‌ڵاتی ئوروپاش ئازاد بوون و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان پێکهێنا.(1)
به‌پێی دیدگای ماتریالیزمی مێژوویی، پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وی (Nation state) له درێژه‌ی پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی دا پێکدێ و به‌شێک له مێژووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤی ساغده‌کاته‌وه. کاتێ که مناسباتی سه‌رمایه‌داری له وڵاتێک گه‌شه ده‌کا و په‌ره ده‌گرێ، شیرازه‌ی ڕزیوی کۆمه‌ڵگای فیۆداڵی لێکده‌ترازێ و ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی (ئه‌مپراتۆری) تێکدهروخێ، له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌لترناتیڤ جێگای ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی ده‌گرێته‌وه ده‌وڵه‌تی مودێڕنه، که له‌سه‌ر سێ فاکتۆری بنه‌ڕه‌تی: ناسیۆناڵیزم، دێموکراسى و تێکنۆلۆژى داده‌مه‌زرێ و به‌مجۆره ده‌وڵه‌تی مودێڕن(modern state) پێکدێت.
"سێ فاکتۆرری ناسیۆناڵیزم، دێموکراسى و تێکنۆلۆژی رۆڵيکی چه‌ندلایه‌نه و دیالکتیکییان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه و یه‌کتر ساغده‌که‌نه‌وه. یانی تا له وڵاتێک مناسباتی پیشه‌سازی و تێکنۆلۆژی گه‌شه‌ی نه‌کردبێت، بوار بۆ دروسبوونی ئینتما و خواستی نه‌ته‌وه‌یی پێکنایه‌ت و یه‌کێتی و ته‌بایی فه‌رهه‌نگی و زمانی دروست نابێت. چونکه له‌ڕاستیدا و له درێژه‌ی پرۆسه‌ی مودێرنیزاسیۆن دا، ره‌وتی مێژوو پێکهاته گه‌وره نه‌ریتییه‌کان ده‌ڕوخێنێ و پێکهاته بچووکه خێڵه‌کیه‌کان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و زه‌مینه‌ی گه‌شه و هه‌ڵدانی بزاڤی نه‌ته‌وى ده‌خولقێنێ. هه‌رکات ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ربگرێت و بزاڤى ناسیۆناڵیستی هه‌راش بێت، پرۆسه‌ی مودێرنیزاسیۆن سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه و تهیارتری ده‌کات. له مابه‌ینی دوو بنه‌مای ناسیۆنالیزم و تێکنۆلۆژی دا، فاکتۆری دێموکراسی رۆڵێکی دیالکتیکى ده‌بینێ و به ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و دو فاکتۆره خۆشی ساغ و به‌رینتر ده‌کاته‌وه."(2)
ئه‌گه‌ر له فه‌زایه‌کی ئازاد و دێموکراتیک دا گرووپێکی نه‌ته‌وی ئورگانیک که به‌شێوه‌ی ره‌سه‌ن و ئازادانه هه‌ڵبژێردراون، رێبه‌ری پرۆسه‌ی مودێرنیزاسیۆن بکات، ده‌توانێ چالاکی و کارامه‌یی خۆی پیشان بدا و ره‌وته‌که گهشندهتر و زیندووتر بکاته‌وه. به‌پێی ئه.مونهکانی مێژوو، وه‌ک ده‌بینین به بێ ئه‌م سێ فاکتۆره هیچ ده‌وڵه‌تێکی مودێڕن پێکنایه‌ت: بۆ وێنه ده‌وڵه‌تی ئیسرایل هه‌م ناسیۆناڵیسته و هه‌م سه‌نعه‌تییه به‌ڵام چونکه دیموکراتیک نییه، ده‌وڵه‌تێکى دواکه‌وتووه و زۆر کێشه و قه‌یران هه‌ڵده‌گیرسێنێ. ده‌وڵه‌تی تورکیاش هه‌ر وایه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران خاوه‌ن هیچکام له‌و سێ فاکتۆره نییه! کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتێکی مافییایی فاشیست و پاوانخوازه که نه ناسیۆناڵیسته، نه تێکنۆکراته و نه دیموکرات؛ پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌م حکومه‌ته وه‌ک هه‌موو رژیمێکی فاشیستی له چینى هه‌ژار و چینى ناوه‌ڕاستى خواروو پێکهاتووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش پێکهاته‌ی جوغرافییایى و کۆمه‌ڵایه‌تى، زیاتر له پێکهاته‌ى ئه‌مپراتۆری ده‌چێ و به دروشمی ئومه‌تی واحده تیوریزهکراوه و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی بازاڕی نه‌ریتی راوه‌ستاوه و بورژوازی ده‌ڵاڵ له‌ودا رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ.
* * *
مه‌ترسییه‌ک که له بوسه‌ی بزاڤی چه‌پ دابوو و تا ئه‌مڕۆش پاشماوه و کاریگه‌رى له هه‌ندێ له پارته چه‌په‌کان دا ماوه و ده‌بێ خه‌سارناسی بکرێ، ئافه‌تی "سۆسیال شۆڤینیزم" و ته‌سلیم بوونی زۆرێک له چه‌په‌کان له‌ئاست بروکراسی ستالینی و مارکسیزمی "ئۆرتۆدۆکس" دا بوو که له سه‌ده‌ی رابردوودا زۆر شوێنی جیهانی داگرتبوو، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته ئه‌مڕۆ له پووکانه‌وه دایه. سۆسیال شۆڤێنیسته‌کان به‌شێوه‌ی وشیارانه یان ناوشیارانه ده‌چنه خزمه‌ت میله‌تی باڵاده‌ست و هه‌موو مافه‌کانی میله‌تانی بنده‌ست فه‌رامۆش ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت بگره زۆر جاریش له‌گه‌ڵ ئامانج و ئینتماکانی میله‌تانی بنده‌ست دژایه‌تی ده‌که‌ن.
"ناسیۆنالیزم بزاڤ و دیارده‌یه‌کی ئاڵۆزه که تا ده‌یه‌ی 1980به‌رۆشنی پێناسه و ڕاڤه نه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه به‌ڵام له باری تیۆریکه‌وه که‌متر گرنگی پێدراوه و خاوه‌ن بیرمه‌ند و تیوریسازى تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بووه. لیبراڵیزم، سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم و فاشیزم، هه‌رکام له‌م مه‌کته‌بانه بیرمه‌ند و تیۆریسازی تایبه‌ت و به‌ناوبانگیان هه‌یه، به‌ڵام ناسیوناڵیزم تا نێوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1980 بیرمه‌ند و تیۆریسازی نه‌بوو.
له ده‌یه‌ی 1980 دا ئه‌م چوار نووسه‌ره‌ی خواره‌وه چوار کتێبیان له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه و ناسیۆناڵیزم نووسیوه:1. ئێرنێست گیلنه‌ر و کتێبێک به ناوی:
(نه‌ته‌وه‌کان و ناسیۆنالیزم 1983/(Nations and nationalism2. بنێدیکت ئه‌ندرسۆن و کتێبێک به ناوى:
(جڤاته خه‌یاڵییه‌کان 1983/(Imagined Communities 3. ئێریک هابزباوم و کتێبێک به ناوى:
(داهێنانى نه‌ریتى 1983/(The invention of tradition 4. ئانتونی سمیس و کتێبێک به ناوى:
(ره‌چه‌ڵه‌کى ئێتنیکى نه‌ته‌وه‌کان 1986/The (Ethnic Origins of Nations
خاڵی سه‌ره‌کی جیاوازی ئه‌م نووسه‌رانه له‌وه دایه که سێ نووسه‌ری یه‌که‌م ناسیۆنالیزم به ئاکامی مودێڕنیزم ده‌زانن و نه‌ته‌وه و ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی به به‌رهه‌می مودێرنیته له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌ڵام چوارم نووسه‌ر ناسیۆناڵیزم ده‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می که‌ونارا و پێی وایه ناسیۆناڵیزمی ئه‌مڕۆ درێژه‌ی گه‌شه و ساغبوونه‌وه‌ی قه‌وم و ڕه‌گه‌زه مێژینهکانه.
ئێستاکه به‌شێوه‌ی به‌رینتر ئه‌م جیاوازییانه باس ده‌که‌ین: به‌ڕای گیلنێر پێکهاتنی نه‌ته‌وه به بێ ئاڵوگۆڕی ئابووری - سه‌نعه‌تی، سه‌رهه‌ڵدانی سیستمی تازه‌ی په‌روه‌رده، پێکهاتنى زمانی هاوبه‌ش، گه‌شه‌کردنی مافه‌کانی تاک و بازاڕه به‌رینه‌کانی سه‌رمایه، ئیمکانی نییه. به‌مجۆره گیلنێر روانگه‌ی مارکسیستی قه‌بوڵ ده‌کا و نه‌ته‌وه به به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ده‌زانێ. به‌ڕای ئه‌و نه‌ته‌وه خولقاوی ڕابردوو نییه، به‌ڵکوو ئورگانیزمێکه که هه‌نگاو به هه‌نگاو پێکدێ. ئه‌و ده‌ڵێ: ئابووری پیشه‌سازی هاوکات پێویستی به دوو شت هه‌یه‌ن:1) کولتوری ناوه‌ندی مۆدێرن، 2) ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی مۆدێرن.
ئه‌م دوو فاکته‌ش پێویستی حه‌یاتییان به یه‌کتر هه‌یه و یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن. له‌لایه‌ک فه‌رهه‌نگی ناوه‌ندی نوێ پێویستى به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نوێ هه‌یه، تا ساز بکرێ و سه‌قامگیر بێت. له‌لایه‌کیتره‌وه ده‌وڵه‌تیش پێویستی به فه‌رهه‌نگى ناوه‌ندى هاوبه‌ش و یه‌کپارچه هه‌یه تا بنه‌ماکانی خۆی سه‌قامگیر بکات، له هه‌ر دوو حاڵه‌ت دا ناسیۆناڵیزم فه‌رهه‌نگێکه که رۆڵی هاوبه‌شبوون و ناوه‌ندیبوون ده‌گێڕێ. ئه‌وه‌ی گیلنێر له مارکسیزمی ئورتۆدۆکس جیاده‌کاته‌وه، روانگه‌کانی ئه‌و له‌مه‌ڕ پرسی نه‌ته‌وه‌ییه. گیلنێر ناسیۆناڵیزم به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه نازانێ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، نه‌ته‌وه به به‌رهه‌می بزاڤی ناسیۆناڵیستی ده‌زانێ. به وتهیهکیتر گیلنێر ده‌ڵێ: ئه‌وه که بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خولقێنێ نه‌ته‌وه نییه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه بزاڤی نه‌ته‌وه‌ییه که نه‌ته‌وه دروست ده‌کات. نابێ پێمان وابێ که پێشتر نه‌ته‌وه هه‌یه و بزاڤی نه‌ته‌وی سازده‌کات، به‌ڵکوو بزاڤی نه‌ته‌وی، نه‌ته‌وه دروست ده‌کات. بزاڤی نه‌ته‌وی تێکڕای ئه‌و زه‌مینه فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه دروست ده‌کات که نه‌ته‌وه وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی یه‌کپارچه ده‌خاته‌ڕوو.(3)
به‌پێچه‌وانه‌ی روانگه‌ى گیلنێر، ئه‌ندرسۆن پێکهاتنی نه‌ته‌وه به پێکهاته‌ى ئابوورییه‌وه نابه‌ستێته‌وه، به‌ڵکوو به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌ک به ناوی "کاپیتالیزمی چاپ" پێوه‌ندی ده‌دات. له کاتێکا که گیلنێر گنگی به بناغه‌ی ئابووری نه‌ته‌وه ده‌دا و ناسیۆناڵیزم به فه‌رهه‌نگی قوناغی پیشه‌سازی ده‌زانێ، ئه‌ندرسۆن گرنگی به فاکتۆری فه‌رهه‌نگی ده‌دا و نه‌ته‌وه وه‌ک گرووپێکی "ئامانج خواز" ده‌ناسێنێ. به‌ڕای ئه‌ندرسۆن گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کان، سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری، رۆماننووسی و تێکنیکی چاپ، وه‌ک چه‌ندین ده‌رفه‌تى فه‌رهه‌نگی، بوارێک ده‌ڕه‌خسێنن که له‌ودا نه‌ته‌وه وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی یه‌کسان و یه‌کپارچه دروست ده‌که‌ن. ئه‌ندرسۆن پێی وایه که میدیا تازه‌کان و به‌تایبه‌ت رۆژنامه وه‌ها ده‌ورێک ده‌گێڕن که له مێشکی زۆربه‌ی خه‌ڵک دا ئامانجێکی هاوبه‌ش ده‌ڕوێنن. چونکه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، یه‌ک هه‌واڵ، یه‌ک لێکدانه‌وه و یه‌ک بابه‌ت به زمانێکی هاوبه‌ش وه‌رده‌گرن، هه‌موو ئه‌م فاکته‌رانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه که بنه‌ماکانی هه‌ست و ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تى له مێشکى ئه‌وان دا بڕسکێت. به‌کورتی ئه‌ندرسۆنیش وه‌ک گیلنێر، گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی به به‌رهه‌می مودێرنیته ده‌زانێ، به‌ڵام له‌جیاتی فاکتۆری ئابووری فاکتۆری فه‌رهه‌نگی به گرنگتر ده‌زانێ. (4)
هابزباوم هه‌ر وه‌ک گیلنێر و ئه‌ندرسۆن نه‌ته‌وه به دیارده‌یه‌کی مۆدێرن ده‌زانێ، به‌ڕای هابزباوم زۆربه‌ی بنه‌ما هاوبه‌شه‌کانی نه‌ته‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می کۆن، به‌ڵکوو له‌م چاخه‌دا خولقێنراون، ئه‌م فاکتانه به پاڵپشتی ئابووری و به ئامێری ئێنفۆرماتیک له کۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه و ده‌بنه سامانی گشتی. که‌وابوو نابێ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه له مودێرنیته جیابکه‌ینه‌وه، چونکه له قۆناغی که‌ونارادا دۆخی گه‌شه‌ی ئه‌م فاکتانه نه‌بووه.
به‌ڵام ئانتونی سمیس به‌پێچه‌وانه‌ی روانگه‌کانی سه‌ره‌وه، پێی وایه به‌ر له سه‌رده‌می مودێڕن نه‌ته‌وه و پێکهاته ئێتنیکییه‌کان به‌شێوه‌ی هۆز و گرووپی بچووک له ئارادا بوون و گه‌شه و ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه، نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌مڕۆى خولقاندووه. به ڕای سمیس ره‌گ و ریشه‌ی نه‌ته‌وه به شێوه‌ی قووڵ و قایم به ناخى مێژوودا رۆچووه و به‌ر له پێکهاتنی نه‌ته‌وه به‌رده‌وام گرووپه قه‌ومییه‌کان له ئارادا بوون و هه‌ر ئه‌مانه بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یان پێکهێناوه.
"به‌ڕای گیلنێر ناسیۆناڵیزم ره‌وتێکی سیاسییه که یه‌کێتی سیاسی و یه‌کێتی نیشتمانی هاوئاهه‌نگ پێکدێنێ. به وتهیهکیتر ناسیۆناڵیزم روانگه‌یه‌کى سیاسییه که پێی وایه وڵاتێکی یه‌کپارچه و هاوبه‌ش، ده‌بێ خاوه‌ن سیستمێکی سیاسی تۆکمه و یه‌کگرتوو بێت. گیلنێر دیسان ده‌ڵێ: ناسیۆناڵیزم بزاڤێکه که تێده‌کۆشی فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت رێک بخات، ناسیۆنالیزم هه‌وڵێکه که ده‌یه‌وێ ژێرخانی فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رخانی سیاسی، هاوده‌نگ بکات. هه‌ر ژێرخانێکیش ته‌نیا سه‌رخانێکی تایبه‌ت قه‌بوڵ ده‌کات.
سێ فاکتۆری گرنگ له روانگه‌ی گیلنێردا بریتین له: فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو، وڵاتی یه‌کپارچه، رێخراوی سیاسی ئۆرگانیک. به‌ڕای گیلنێر ناسیۆناڵیزم دیارده‌یه‌کی کۆن نییه، چونکه هه‌موو ئه‌م سێ فاکته به‌رهه‌می مودێرنیتهن. به‌ڕای ئه‌ندرسۆن: ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، ئامانجی گرووپێکه که له ئه‌مپراتۆری بچووکتره و له خێل و عهشیرهش گه‌وره‌تره. ئه‌ندرسۆنیش ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ مودێرنیته پێوه‌ند ده‌دات، چونکه پرۆسه‌ى مودێرنیزاسیۆن له‌لایه‌ک ئهمپراتۆرییهکان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنێ و، له‌لایه‌کی دیکه‌وه، به خولقاندنی تێکنیکی چاپ و رۆژنامه‌گه‌ری بناغه‌ی نه‌ریته‌کانی خێڵ و عه‌شیره لێکدهترازێنێ.
به‌ڕای گیلنێر بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێویستمان به‌م فاکتانه هه‌یه: میدیای هاوبه‌ش، سیستمی سه‌ربازی هاوبه‌ش، سیمبوڵ و هێمای نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش، فه‌رهه‌نگ و زمانی هاوبه‌ش، جوغرافیا و کیانى هاوبه‌ش و سه‌رژمێری نه‌ته‌وه‌یی. تێکڕای ئه‌م فاکتانه‌ش به‌رهه‌می مودێڕنیتهن و له سه‌رده‌می نه‌ریت دا نین."(5)
* * *
ئێستا له سه‌رده‌می جیهانگیری دا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. زۆربه‌ی کارناسان پێیان وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا تا دێ رۆڵی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه که‌متر ده‌بێته‌وه و سه‌رئه‌نجام له‌نێو ده‌چێ، به‌ڵام بڕاونن مانوێل کاستێڵز گه‌وره‌ترین بیرمه‌ند و کۆمه‌ڵناسی سه‌رده‌می زانیاری چی ده‌ڵێ: "سه‌رده‌می جیهانگیری، سه‌رده‌می بزاڤ و ئاخێزی سه‌رله‌نوێی ناسیۆناڵیستهکانه ئه‌م ڕاستیه هه‌م له‌ئاست ده‌وڵه‌ته‌کان دا به‌دی ده‌کرێ، هه‌م له بزاڤی ناسنامهخوازدا ده‌بینرێ، ئه‌م بزاڤ و ئینتمایه بۆته هۆی سه‌رسۆڕمان و حه‌په‌سانی زۆرێک له چاوهدێرانى سیاسى. چونکه پێشتر مه‌رگی سێ ڕه‌هه‌ندی ناسیۆنالیزم ڕاگه‌یه‌ندراو بوو: 1) مه‌رگ له هه‌مبه‌ر ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی، 2) مه‌رگ له هه‌مبه‌ر جیهانگیری فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش و گه‌شه‌سه‌ندنی میدیاکان، 3) مه‌رگ له هه‌مبه‌ر ته‌وژمى زانست و شه‌پۆلی زانیاری. (6)
به‌ڵام بزاڤی ناسیۆناڵیزم سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بشێوه و ئاڵۆزییه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و گوشاره‌کان کڵپه‌ی کرد و گه‌شایه‌وه و به‌ره‌و ناسنامه‌ى فه‌رهه‌نگى سیاسى و ئامانجه‌کانی خۆى ده‌ڕواته پێش.
"ئاشکرایه که ته‌نیا ئێتنیک، ئایین و زمان و هه‌رێم بۆ پێکهاتنی نه‌ته‌وه به‌س نییه، به‌ڵام هه‌بوونی ئه‌زموونێکی هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌سه. ئه‌مریکا و ژاپۆن دوو وڵاتن که ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی له وان‌دا زۆر به‌هێزه، له کاتێکا که ژاپۆن له‌رووی ئێتنیکییه‌وه زۆر یه‌کده‌ست و هاوشێوه‌یه، به‌ڵام ئێتنیک له ئه‌مریکا گه‌لێک ئاڵۆز و فره‌چه‌شنه. به‌ڵام له هه‌ر دوو وڵات خاوه‌ن مێژوو و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش و ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتوون.
"ئه‌ڵبه‌ت زۆر نه‌ته‌وه و بزاڤی ناسیۆناڵیستی دیکه هه‌ن که هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دۆخی ده‌وڵه‌تی مودێڕن، به‌ڵام ئینتماى فه‌رهه‌نگی له وان‌دا زۆر به هێزه: سکاتله‌ند، کێبێک، کوردستان و فه‌له‌ستین." (7)
به‌مپێیه کاتێ ناسیۆنالیزمی هاوچه‌رخ راڤه ده‌که‌ین، ده‌بێ ئه‌م چواڕ خاڵه له‌به‌ر چاو بگرین:
1. ناسیۆناڵیزمی هاوچه‌رخ ره‌نگه خه‌ریکی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وی سه‌ربه‌خۆ بێت، یان ره‌نگه وانهبێَت، که‌وابوو پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌کان له‌رووی مێژوویى و راڤهکارییهوه له ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیه.
2. نه‌ته‌وه‌کان و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مودێڕن دا که پاش شۆڕشی مه‌زنی فه‌رانسه پێکهات، به‌رته‌سک نابنه‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه له دوو سه‌د ساڵی رابردوودا هه‌موو ئوروپای ته‌نییه‌وه و دواتر ئاراسته‌ی جیهانی سێهه‌م کرا، به‌ڵام به‌شێوازی سه‌قه‌ت و ناڕه‌سه‌ن، ره‌هه‌ندی شۆڤێنیستى و کۆنه‌په‌رستانه‌ی له ره‌هه‌ندی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی زیاتر بوو [:ناسیۆنالیزمی ئاتاتورک و ره‌زاخان].
3. ناسیۆنالیزم دیارده‌یه‌ک نییه که ته‌نیا تایبه‌ت به نوخبه‌کان بێت، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ دژکرده‌وه‌یه‌که له‌ئاست نوخبه‌کانی جیهان.
4. بۆوه‌ی ناسیۆنالیزمی هاوچه‌رخ زیاتر دژکرده‌وه‌ی چین و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانه به‌شێوه‌ی ره‌سه‌ن و خۆرسک هه‌ڵناقوڵێ و زیاتر به‌ره‌و ره‌هه‌ندی فه‌رهه‌نگی ده‌ئاژوێ و که‌متر به‌ره‌و به‌ستێنی سیاسی ده‌چێ. به‌مپێیه زیاتر به‌ره‌نگاری له کولتوری مێژینه‌ی خۆی ده‌کا له‌جیاتی داکۆکى له ده‌وڵه‌تێک و دام و ده‌زگایه‌کى سیاسی. یان کاتێ که سامانێکی سیاسی دروست ده‌کات، ده‌یه‌وێ ناسنامه و هێما نه‌ته‌ویی بپارێزێ و ئه‌رکی سیاسی که‌متره."
وه‌ک ده‌بینین ئه‌م چوار خاڵه‌ی کاستێڵز به تایبه‌ت خاڵی یه‌که‌م له‌مه‌ڕ بارودۆخی بزاڤی ناسیۆناڵیستی گه‌لی کورد راسته، ناسیۆناڵیزمی کوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان خه‌ریکی خه‌بات و تێکۆشانه و ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تی کوردی پێک‌بێنێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کورد ده‌وڵه‌تیشی نییه، به‌ڵام وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و بێ ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه.
"له دواساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بزاڤی ناسیۆنالیزم له هه‌ندێک شوێن دا ده‌وڵه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی تێکده‌شکێنێ (یه‌کێتى سۆڤیه‌ت) و له هه‌ندێ شوێن دا ده‌وڵه‌تی فره‌نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنێ (یه‌کێتى ئوروپا). ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆسه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مودێڕن سازگار نییه، به‌ڵکوو ئه‌م بزاڤانه چه‌ند هێزێکی مه‌زنن که ده‌یانه‌وێ شێوه ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن، چ به‌شێوه‌ی فدراڵیزم له خواره‌وه بێت، (نمونه‌ی کانادا) یان نه‌ته‌وه‌ی پێکهاتوو له قه‌ومه‌کان بێت(به‌شێوه‌ی ئیسپانیا). ئه‌م بزاڤه له‌لایه‌ک یه‌کێتی فره‌ڕه‌هه‌ندی و بان نه‌ته‌وه‌یی پێکدێنێ، (وه‌ک یه‌کێتی ئوروپا و وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى ئاسیاى ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌وڵه‌تی زلهێز و فره‌نه‌ته‌وه‌یی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دهڕۆخێنێ...". (8)
جیهانیبوون پرۆسه‌یه‌کی به‌رین و ئاڵۆزه که زۆر ئاکامی دژواز و جیاوازی لێده‌که‌وێته‌وه، له‌لایه‌ک ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێ هێز و بچووک ده‌کاته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه بزاڤی فه‌رهه‌نگی ــ سیاسی نه‌ته‌وه‌یى و ناسنامه‌خواز وه‌ڕێده‌خا و ویست و داخوازی جیاواز و فره‌چه‌شن هه‌ڵده‌گیرسێنێ.
به‌پێی ئه‌وه‌ی وترا ده‌توانین فۆرم و پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جوغرافیای سیاسی و داهاتووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره راڤه بکه‌ین: ئایا ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌روا به‌شێوه‌ى نه‌ریتی و تاکده‌نگی و نادیموکراتیک ده‌مێننه‌وه و توانای پاراستنی فۆرم و پێکهاته کۆنه‌که‌یان هه‌یه؟ ئایا پێکهاته‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست لێکده‌ترازێ و له‌ت له‌ت ده‌بێ و ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی بچووک دروست ده‌بن، یان له رێگه‌ی پێکهاته‌ى فدراسیۆنه‌وه به‌شێنه‌یی به‌ره‌و کونفدراسیۆن ده‌چێ؟ ئایا ره‌وت بزاڤی ئێتنیکى رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ته‌نیا بزاڤی فه‌رهه‌نگی و ناسنامهخوازن، یان ره‌وتی سیاسی تۆکمه‌ن و ده‌یانه‌وێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێک‌بێنن؟
به‌دڵنیاییه‌وه دره‌نگ یان زوو به‌هۆی شه‌پۆلی به‌هێزی ره‌وتی مۆدێرنی جیهانگیری و ناکۆیی ده‌روونی و دینامیزمی ئێتنیکی و نه‌ته‌وه‌یی، پێکهاته‌ی کۆن و داڕزیوی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین لێکده‌ترازێ و به‌ره‌و فۆرم و شێوازی فره‌چه‌شن و دیموکراتیک ده‌ڕوا و نه‌ته‌وه‌کان ده‌توانن له قاڵبی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، فدراڵ یان کونفدراڵ دا به مافه‌کانیان بگه‌ن.

سه‌رچاوه‌کان:
(1) درباره تغیر جهان، میشل لووی، حسن مرتضوى، انتشارات روشنگران، ل94-99.
(2) دولت عقل، دکتر حسین بشیریه، نشر نی، تهران1379،
(3) ناسیۆناڵیزم و سه‌فه‌ر، مه‌ریوان وریا قانع، چ ره‌نج، سلێمانى 2005، ل 40-42.
(4) هه‌مان سه‌رچاوه، ل 43.
(5) هه‌مان سه‌رچاوه، 44.
(6) عصر اطلاعات، جلد (2) قدرت هویت، مانوئل کاستلز، نشر طرح ن‌و، تهران1380، ص45.
(7) هه‌مان سه‌رچاوه، ل 47.(8) هه‌مان سه‌رچاوه، ل 48-50.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر