فه‌رهه‌نگى کۆن و فه‌رهه‌نگى نوێ
old culture and new culture
جۆرج لوکاچ
ئاماژه: مێژووى ئه‌ندێشه‌ى مارکسیستى هه‌رگیز ناوى دوو که‌س، دوو بیرمه‌ندى بوێر و داهێنه‌ر، ئانتونیۆ گرامشى و جۆرج لوکاچ، فه‌رامۆش ناکات. له کاتێکدا دیسکۆرسى زاڵى مارکسیستى ده‌یه‌ى 40-1930 گوتارى لێنینى ستالینى بوو و ژێرخانى ئابوورى کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌ى حه‌تمى و مکانیکى پرسه‌کانى سه‌رخان (کولتور، سیاسه‌ت، یاسا و...)ى دیارى ده‌کرد، گرامشى و لوکاچ به داهێنان له فه‌لسه‌فه‌ى مارکسیستى دا وه‌رچه‌رخانى گه‌وره‌یان خولقاند. گرامشى له کتێبى "دهسنوسهکانى زیندان" دا ده‌نووسێ: "کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بریتییه له: هه‌رێمى فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵگه، فێرگه‌کان، دام و ده‌زگاى په‌روه‌رده، میدیا و رۆژنامه‌کان و... که مێشکى مرۆڤه‌کان رێکده‌خه‌ن و، راى گشتى دیارى ده‌که‌ن. به‌ڕاى گرامشى هه‌ژموونى و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دا پێکدێت. یانى هه‌ر چینێک بتوانێ هه‌ژموونى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى (بوارى کولتورى) کومه‌ڵگه به‌ده‌ست بێنێ، ده‌توانێ به ده‌سه‌ڵات بگات. به‌ڕاى گرامشى گرنگى چه‌مکى کولتور ئه‌گه‌ر له ئابوورى زیاتر نه‌بێ، که‌متر نییه.....
هه‌ر وه‌ها ج. لوکاچ له‌مه‌ڕ چه‌مکى فه‌رهه‌نگ ده‌نووسێ: "فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت جڤاتێک دایه که نیاز و پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى دابین کرابێت، یانى ناچار نه‌بێت بۆ دابینکردنى ئه‌م پێویستییانه ده‌ست بداته کار و تێکۆشانێکى تاقه‌ت پروکێن و هه‌موو وزه و تواناى خۆى له‌نێو ببات. به وتهیهکیتر فه‌رهه‌نگ له جێگایه‌کدا ده‌رده‌که‌وێ که وزه و تواناى ئازادانه خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ بکات"، "له سه‌رده‌مانى پێش بورژوازیدا هێزى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یتوانى وزه و تواناکانى خۆی بۆ گه‌شه‌ى فه‌رهه‌نگ ته‌رخان بکات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى چینه‌کانى پێشوو، بورژوازى هێزى ده‌سه‌ڵاتدارى خۆى وه‌ک کۆیله‌ى به‌رهه‌مهێنان لێکردووه، رێک هه‌ر به‌وجۆره‌ى که کرێکارانى تووش کردووه"، "ره‌وتى سۆسیالیستى فه‌رهه‌نگ یانى کۆتایى ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ. که‌وابوو یانى کۆتایى پێوه‌ندى تاقه‌ت پروکێن و ناله‌بارى مرۆڤ و کارى مرۆڤ، کارێک که له‌ودا مرۆڤ پێڕه‌وى ئامێرى به‌رهه‌مهێنانه."، "رزگابوون له ده‌ست بورژوازى یانى رزگار بوون له باڵاده‌ستى ئابووری و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتى فه‌رهه‌نگ."
وه‌رگێڕ
1گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵگه پرۆسه‌یه‌کى یه‌که و یه‌کپارچه‌یه، یانى هیچ قوناغێکى تایبه‌ت له گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵگه به‌ئه‌نجام ناگات مه‌گه‌ر ئه‌وه که له‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمه‌کانى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى کاریگه‌ر بێت. به‌هۆى ئه‌م گونجاوى و یهکانگیرییهى گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێ که پرۆسه‌یه‌کى یه‌کسان به‌هۆى ئه‌م یان ئه‌و دیارده‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌رک بکه‌ین و لێى تێبگه‌ین. بهمبۆنهوهیه که ده‌توانین باسى فه‌رهه‌نگ به‌جیا له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى تر بکه‌ین، چونکه ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگى هه‌ر قوناغێک به‌باشى ده‌رک بکه‌ین هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوه‌ى گه‌شه‌ى گشتى ئه‌و قوناغه‌ش ده‌رک ده‌که‌ین، وه‌ک چۆن له کاتى شرۆڤه‌ى مناسباتى ئابووریشدا واده‌که‌ین.
بورژوازى به شیوه‌ن و گریانه‌وه له‌ئاست روخانى نه‌زمى سه‌رمایه‌دارى، زۆرجار بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌کات که نیگه‌رانیى ئه‌و له‌پێناو گه‌نده‌ڵ بوون و داڕزینى فه‌رهه‌نگ دایه و، داکۆکى له به‌رژه‌وه‌ندى چینایه‌تى خۆى به‌جۆرێک ئاراسته ده‌کات که گۆیا بناغه‌ى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه به‌ها ههتاههتاییهکانى فه‌رهه‌نگ پێکدێنێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌ندێشه‌یه‌ک که له‌م وتاره‌دا ئاراسته‌ى ده‌که‌ین ئه‌م شته‌یه که فه‌رهه‌نگى چاخى بورژوازى له‌خۆیدا و له‌پاش لێکترازانى ئابوورى خه‌ریکه ده‌پووکێته‌وه. که‌وابوو به‌پێچه‌وانه‌ى نیگه‌رانییه‌کانى بورژوازى، پێویستى حه‌تمى وادهخوازى که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رهه‌نگ، له‌پێناو کردنه‌وه‌ى رێگایه‌ک به‌ره‌و فه‌رهه‌نگى نوێ، پرۆسه‌ى درێژخایه‌نى مه‌رگى کۆمه‌ڵگه‌ى بورژوازى به کۆتایى بگات.
ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگى دوو سه‌رده‌م له روانگه‌یه‌کى زانستییه‌وه سه‌یر بکرێ پرسى سه‌ره‌کى ئه‌مه‌یه: دۆخى ئابوورى و سۆسیۆلۆژیکى بوون و مانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگ کامه‌یه؟ وڵام له پێوه‌ندى نێوان فه‌رهه‌نگ و پێشمه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و دایه. به‌ڵام به‌ڕاستى فه‌رهه‌نگ چیه؟ به‌کورتى چه‌مکى فه‌رهه‌نگ (له‌ئاست چه‌مکى شارستانییه‌ت) بریتیه له تێکڕایى به‌رهه‌م و وزه و توانا بایه‌خداره‌کان که له‌پێناو پاراستن و دابینکردنى خێرایى ژیان پێویست نین. بۆ نموونه جوانى ده‌روونى و ده‌ره‌کى خانوویه‌ک له‌ئاست ره‌هه‌ندى پایه‌دارى و سه‌قامگیرى و لایه‌نى ئه‌منى و ئاسایشى ئه‌و خانووه به فه‌رهه‌نگ ده‌ژمێردرێت. که‌وابوو کاتآ ده‌پرسین: ده‌رفه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌رهه‌نگ له چى دایه؟ ده‌بێ بڵێین: فه‌رهه‌نگ له خزمه‌ت جڤاتێک دایه که نیاز و پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانى دابین کرابێت، یانى ناچار نه‌بێت بۆ دابینکردنى ئه‌م پێویستییانه ده‌ست بداته کار و تێکۆشانێکى تاقه‌ت پروکێن و هه‌موو وزه و تواناى خۆى له‌نێو ببات. به وتهیهکیتر فه‌رهه‌نگ له جێگایه‌کدا ده‌رده‌که‌وێ که وزه و تواناى ئازادانه خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ بکات.
لێره دایه که فه‌رهه‌نگى کۆن هه‌ر هه‌مان فه‌رهه‌نگى چینى ده‌سه‌ڵاتداره، چونکه ته‌نیا چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له دۆخێک دان که ده‌توانن هه‌موو هه‌وڵ و تواناى خۆیان به‌ده‌ر له نیگه‌رانى و خه‌مى نان له‌پێناو فه‌رهه‌نگ ته‌رخان بکه‌ن. لێره‌شدا سه‌رمایه‌دارى تێکڕاى نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تى ژێراوژوور کرد و هه‌موو ئیمتیازه‌کانى فیۆداڵیزم و له‌هه‌مان حاڵ‌دا ئیمتیازه فه‌رهه‌نگیه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى فێوداڵى سڕییه‌وه. سه‌رمایه‌دارى، به‌تایبه‌ت چینى ده‌سه‌ڵاتدار، یانى بورژوازى، به‌ره‌و خزمه‌تکردنى به‌رهه‌مهێنان پاڵپێوه‌نا. تایبه‌تمه‌ندى شازى بورژوازى له‌ئاست سیستمه‌کانى پێشوو ئه‌وه‌یه که له‌م سیستمه‌دا خودى چینى چه‌وسێنه‌ر له‌نێو پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێناندا یه‌خسیر ده‌بێ و ناچاره که وزه و تواناى خۆى له‌پێناو خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانى سوودى زیاتر سه‌رف بکات، رێک به‌وجۆره‌ى که چینى کرێکار ناچارده‌بێت که هه‌وڵ و تواناى خۆى له‌پێناو نان سه‌رف بکات.
بۆ نموونه مدیرى کارخانه‌ى چاخى سه‌رمایه‌دارى له‌گه‌ڵ ئاغاى سه‌رده‌مى سێرف به‌راورد بکه‌ن. وادیاره ئه‌م نموونه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌و مفتخۆره تهوهزلانهى که چینى بورژوا په‌روه‌رده‌یان ده‌کا و داکۆکیان لێده‌کات له ناکۆکى دایه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش نابێ رواڵه‌ت و نیشانه‌کان گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆکى کێشه‌که‌مان لێ ون بکه‌ن، چونکه کاتێ باسى فه‌رهه‌نگ له‌ئارا دایه ته‌نیا ده‌بێ باشترین هێزه‌کانى چینى ده‌سه‌ڵاتدارمان مه‌به‌ست بێت. له سه‌رده‌مانى پێش بورژوازیدا ئه‌م هێزانه له‌نێو مناسباتێکدا جێگیر ده‌بوون که ده‌یانتوانى وزه و تواناى خۆیان بۆ گه‌شه‌ى فه‌رهه‌نگ ته‌رخان بکه‌ن، به‌ڵام بورژوازى به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م هێزانه‌ى وه‌ک کۆیله‌ى به‌رهه‌مهێنان لێکردووه، رێک هه‌ر به‌وجۆره‌ى که کرێکارانى تووش کردووه (هه‌رچه‌ند که له‌رووى مادییه‌وه کویلهتى ئه‌وان له‌گه‌ڵ کویلهتى کرێکاران ته‌واو جیاوازه).
رزگابوون له ده‌ست بورژوازى یانى رزگار بوون له ده‌سه‌ڵاتى ئابووری. شارستانییه‌ت ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤ به‌سه‌ر سروشتدا فه‌راهه‌م ده‌کات، به‌ڵام له درێژه‌ى ئه‌م پرۆسه‌دا خودى مرۆڤیش ده‌چێته ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌مان ئامێر که سروشتى ده‌سته‌مۆ کردووه. بورژوازى ته‌شقى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه. له بورژوازیدا هیچ چینێک نییه که به‌هۆى پێگه‌ى خۆى له سیستمى به‌رهه‌مهێناندا بۆ پێکهێنانى فه‌رهه‌نگ بانگ بکرێت. روخانى سه‌رمایه‌دارى، یانى رسکانى کۆمه‌ڵى سۆسیالیستى، رێک ئه‌م ره‌هه‌ندانه‌ى پرسه‌که ده‌گرێته‌وه. سۆسیالیزم دامه‌زراندنى نه‌زمێک ده‌کاته ئامانجى خۆى که له‌ودا هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ به مێتۆدێک بژى که له سه‌رده‌مانى پێش بورژوازیدا ته‌نیا بو چینى زاڵ فه‌راهه‌م بوو...
له‌م خاڵه دایه که مێژوویى مرۆڤایه‌تى به‌راستى ده‌س پێده‌کات، هه‌ر به‌وجۆره‌ى که مێژوو به‌ماناى کۆنى وشه‌که به شارستانییه‌ت ده‌ستى پێ‌کرد و خه‌باتى مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت له سه‌رده‌مى "پێش مێژوو"وه ده‌ستى پێ‌کرد، هه‌ر به‌مجۆره‌ش نووسینى مێژووى سه‌رده‌مى داهاتوو، مێژووى واقعى مرۆڤایه‌تى، به سۆسیالیزمى گه‌شه‌کردوو ده‌ست پێده‌کات. له‌م کاته‌دا ده‌سه‌ڵاتى شارستانییه‌ت وه‌ک دوهه‌مین قۆناغى پێش مێژوو حساب ده‌کرێت.
2که‌وابوو روونترین تایبه‌تمه‌ندى کۆمه‌ڵگه‌ى سه‌رمایه‌دارى ئه‌مه‌یه که ئیتر ژیانى ئابوورى ئامێرێک بۆ ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى نییه به‌ڵکوو له ناوه‌ندى هه‌موو شتێکدا جێگیر ده‌بێ و له‌خۆیدا وه‌ک ئامانج و مه‌به‌ستى هه‌موو چالاکیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌رده‌که‌وێ. یه‌که‌مین و گرنگترین به‌رئه‌نجامى ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که ژیانى کۆمه‌ڵ وه‌ک جۆرێک پێوه‌ندى سهوداگهرى لێدێ و خودى کۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ک بازاڕێکى گه‌وره ده‌رده‌که‌وێ. له ژیانى تاکیدا ئه‌م دۆخه خۆى له فۆرمى کاڵادا ده‌رده‌خات، فۆرمێک که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانى چاخى سه‌رمایه‌دارى و هه‌روه‌ها هه‌موو تواناکانى بهرههمهێنهزان و خولقێنه‌ران وه‌ک په‌رده‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه. ئیتر هیچ شتێ له‌خۆیدا یان به‌هۆى به‌هاى ده‌روونى خۆیه‌وه (بۆ نموونه به‌هاى هونه‌رى و ئه‌خلاقى) بایه‌خدار نییه. هه‌ر شتێک ته‌نیا به‌و هۆیه بایه‌خى هه‌یه که له بازاڕدا ده‌کڕدرێ و ده‌فرۆشرێ. پێویست به شرۆڤه‌یه‌کى قووڵ ناکات تا پیشان بده‌ین که ئه‌م کاره تا چ راده‌یه‌ک بۆ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کان رۆخێنهره. وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر مرۆڤ خه‌م و نیگه‌رانى نان و ژیانى نه‌بێت، زه‌مینه و ده‌ره‌تانى تێکۆشانى فه‌رهه‌نگى ده‌ڕه‌خسێت، رێک ئه‌و کاته‌ش هه‌موو ئه‌و شتانه که فه‌رهه‌نگ پێکدێنن ته‌نیا کاتێ ده‌توانن بایه‌خى فه‌رهه‌نگى واقیعییان هه‌بێت که له‌خۆیاندا بایه‌خدار بن. کاتێ که به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کان وه‌ک کاڵا ده‌رده‌که‌ون، کاتێ که ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌نێو پێوه‌ندییه‌کدا جێگیر ده‌بن که ده‌یانکاته کاڵا، ئازادى ئه‌م به‌رهه‌مانه- یانى ده‌رفه‌تى فه‌رهه‌نگ - له بزاڤ ده‌که‌وێ.
سه‌رمایه‌دارى له شوێنێکى دیکه‌شدا به‌شێوه‌ى بنه‌ره‌تى ده‌رفه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌رهه‌نگى داگیر کردووه، ئه‌ویش پێوه‌ندى سه‌رمایه‌دارییه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگیه‌کان. دیمان که له روانگه‌ى به‌رهه‌مه‌وه تا به‌رهه‌م ئامانجى خۆى له‌ناخى خۆیدا هه‌ڵنه‌گرێت ده‌رفه‌تى ده‌رکه‌وتنى فه‌رهه‌نگ ناڕه‌خسێت. ئێستا ده‌بێ بڵێین که له روانگه‌ى پێوه‌ندى به‌رهه‌م و خولقێنه‌رى به‌رهه‌مه‌وه فه‌رهه‌نگ ته‌نیا کاتێ هه‌موار ده‌بێ که به‌رهه‌مهێنان پرۆسه‌یه‌کى یه‌کپارچه و سه‌ربه‌خۆ بێت، پرۆسه‌یه‌ک که هه‌لومه‌رجى ئه‌و به ده‌رفه‌ت و توانا ئینسانییه‌کانى به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه به‌ستراوه. به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌ى وه‌ها پرۆسه‌یه‌ک به‌رهه‌مێکى هونه‌رییه که له‌ودا گه‌شه‌ى گشتى به‌رهه‌م ته‌نیا کارى هونه‌رمه‌نده و هه‌ر توخمێک له به‌رهه‌م به خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى تاکى هونه‌رمه‌نده‌وه به‌ستراوه. له سه‌رده‌مى پێش بورژوازیدا ئه‌م رۆحه‌ى هونه‌ر له‌سه‌ر هه‌موو سه‌نعه‌ت و پیشه‌سازى زاڵ بوو و لانیکه‌م به سه‌رنجدان به تایبه‌تمه‌ندى ئینسانى ئه‌م پرۆسه‌یه، چاپى کتێبێک له نووسینى جیانه‌بوو، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانى بورژوازى نه ته‌نیا مڵکدارى ئامێره‌کانى به‌رهه‌مهێنان له کرێکاران ده‌ستێنێته‌وه، به‌ڵکوو له ئه‌نجامى دابه‌شبوونى کار و ره‌وتى گه‌شه‌ى پسپۆڕانهبوونهوهى کار و پیشه‌کاندا به‌رهه‌م به‌جۆرێک له‌ت له‌ت و دابه‌ش ده‌کات که هیچ له‌تێک له‌خۆیدا مانادار و خودموختار نییه. کارى هیچ کرێکارێک له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مى به‌رهه‌مهاتوو پێوه‌ندى راسته‌وخۆى نییه، به‌رهه‌م ته‌نیا بۆ مه‌زنده‌ى ئابستراکتى سه‌رمایه‌داران، یانى ته‌نیا وه‌ک کاڵا ماناى هه‌یه.
گه‌شه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ماشێنى ره‌هه‌ندى نامرۆڤانه و دژهئینسانى ئه‌م پێوه‌ندییه توند‌وتیژتر ده‌کات. دابه‌شبوونى کار که له به‌رهه‌مهێنانى کارگهییهوه ده‌ستى پێ‌کرد و چۆنییه‌تى یه‌که یه‌که‌ى له‌ته‌کان به تواناى رۆحى و جه‌سته‌یى کرێکاره‌وه به‌سترابوو و، هه‌ر به یارمه‌تى ئه‌م توانایه شکڵى ده‌گرت، له کاتێکدا که له سه‌نعه‌تى ماشێنى پێشکه‌وتوودا هه‌رچه‌شنه پێوه‌ندیه‌ک له‌نێوان به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنه‌ردا له‌نێوچووه. به‌رهه‌مهێنان به‌ته‌واوى به ماشێنه‌وه به‌ستراوه، مرۆڤ ده‌بێته خزمه‌تگوزارى ماشێن و خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و رێک ده‌خات، به‌رهه‌مهێنان به‌گشتى له ده‌رفه‌ت و تواناکانى کرێکار جیاده‌بێته‌وه و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
له که‌نار هێزه فه‌رهه‌نگ رۆخێنهکاندا... چه‌ن هێزێکى هاوشێوه‌ى دیکه له سیستمى سه‌رمایه‌داریدا کاریگه‌رن که ئه‌گه‌ر پێوه‌ندى به‌رهه‌مه‌کان پێکه‌وه ده‌رک بکه‌ین، گرنگترینى ئه‌م هێزانه‌ش ده‌بینین. له سه‌رده‌مانى پێش بورژوازیدا ده‌رفه‌تى گه‌شه‌ى فه‌رهه‌نگ فه‌راهه‌م بوو چونکه به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێوه‌ندى به‌رده‌وامیان هه‌بوو - به‌رهه‌مێک ئه‌و پرسانه‌ى پێش ده‌خست که به‌رهه‌مى پێش خۆى گه‌ڵاڵه‌ى کردبوو، به‌مبۆنه‌وه تێکڕاى فه‌رهه‌نگ لێکبه‌ستران و بهردهوامیهکى تایبه‌تى له گه‌شه‌ى شێنه‌یى و ئورگانیک ئاشکرا ده‌کرد. که‌وابوو ده‌رفه‌تى ئه‌م کاره هه‌بوو که له هه‌ر چاخێکدا فه‌رهه‌نگێکى تۆکمه، ساده و ره‌سه‌ن سه‌رهه‌ڵبدات، فه‌رهه‌نگێک که ئاستى ئه‌و له ئاستى به‌رزترین ده‌سکه‌وتى وزه و توانا ئیزوله و تاکییه‌کان سه‌رتر ده‌چوو. بورژوازى به گۆڕینى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان له رێگه‌ى ئاشووب و بآنهزمى به‌رهه‌مهێنانه‌وه ره‌هه‌نده به‌رده‌وام و ئورگانیکهکانى فه‌رهه‌نگى کۆنى لێکپچڕاند. بۆ فه‌رهه‌نگ، گۆڕینى به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌که‌وه به‌ماناى ئه‌وه‌یه که پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وام ئه‌و هۆکارانه دێنێته ئاراوه که به خه‌ستى له‌سه‌ر فه‌ن و ره‌وتى به‌رهه‌مهێنان کاریگه‌رییان ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ى که له‌گه‌ڵ گه‌وهه‌رى به‌رهه‌م ... پێوه‌ندییان هه‌بێت. له‌لایه‌کى تره‌وه... توخمه تازه و پڕشه‌وق و به‌رچاوه‌کان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که به‌هاى ده‌روونى و هه‌قیقى به‌رهه‌م که‌م یان زیاد ده‌که‌ن، گرنگى په‌یدا ده‌که‌ن. ره‌نگدانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى ئه‌م پرۆسه شۆڕشگێرانه‌یه دیارده‌یه‌که که به"مۆد" ناوبانگى ده‌رکردووه، دیارده‌یه‌ک که ئاماژه به چه‌مکێک ده‌کات که له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ چه‌مکى فه‌رهه‌نگ جیاوازى هه‌یه. مه‌به‌ست له مۆد ئه‌مه‌یه که فۆرم و چۆنییه‌تى به‌رهه‌مێک که ده‌ڕواته بازاڕ له ماوه‌ى زه‌مه‌نێکى کورت‌دا ده‌گۆڕدرێت، ئه‌م کاره‌ش سه‌ربه‌خۆ له جوانى یان مه‌به‌ستى ئه‌م گۆڕانه به‌ئه‌نجام ده‌گات. ئه‌مه خه‌سڵه‌تى بازاڕه که شته تازه‌کان ده‌بآ له چه‌ن قۆناغێکى تایبه‌تدا به‌رهه‌م بهێنرین، یانى ئه‌و شتانه‌ى که ده‌بآ به‌شێوه‌ى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ شته‌کانى پێشوو جیاوازییان هه‌بێ و به‌پێى ئه‌زموونه‌کانى پێشوو پێکنههاتبن، چ به‌هۆى خێرایى گه‌شه‌ى به‌رهه‌مهێنانه‌وه نه‌کرێت ئه‌م ئه‌زموونانه ده‌رک و گه‌ڵاڵه‌و هه‌ره‌س بکرێت، چه به‌هۆى سروشتى مۆده‌وه هیچ که‌س نه‌یه‌وێت کارى خۆى به‌پێى ئه‌وانه رێکبخات. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م کاره پێویستى به لادانى ته‌واو له فۆرمه‌کانى پێشوو هه‌یه. لێره دایه که هه‌ر چه‌شنه گه‌شه‌یه‌کى ئورگانیک له‌نێوده‌چێ و له‌جیاتى ئه‌و جۆرێک شێت مه‌زاجى بێ‌ئامانج و مۆدگهرایى بۆش و پڕهه‌را جێگیرده‌بێت.
3به‌ڵام ریشه‌ى قه‌یرانى فه‌رهه‌نگى بورژوازى له‌وه‌ش قووڵتره. بناغه‌ى قه‌یرانى به‌رده‌وام و روخانى ناوه‌کى بورژوازى له‌مه دایه که ئایدیۆلۆژى له‌لایه‌ک و، به‌رهه‌مهێنان و نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌لایه‌کیتره‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌کتر تووشى ئانتاگۆنیزم ده‌بن. چینى بورژوا سه‌ره‌ڕاى خه‌بات له‌پێناو ده‌سه‌ڵات کاتێ که بۆ یه‌که‌مجار به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشت له ئه‌نجامى پێویستى ئاشووبى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمایه‌دارى ته‌نیا ده‌یتوانى ئایدیۆلۆژییهکى هه‌بێت، ئه‌ویش ئازادى تاکى بوو. بێگومان قه‌یرانى فه‌رهه‌نگى بورژوازى ئه‌وساته ده‌ستى پێ‌کرد که ئه‌م ئایدیۆلۆژییه له‌گه‌ڵ نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تى بورژوازى تووشى ناکۆکى هات. مادام که چینى بورژواى پێشره‌و - بۆ نموونه له سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا - ئه‌م ئایدیۆلۆژییهى له دژى خه‌فه‌قان و ئاسته‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ى فیۆداڵى به‌کار برد، ئه‌م بیره به‌یانى روشنى دۆخێکى تایبه‌ت له خه‌باتى چینایه‌تیدا بوو. که‌وابوو بورژوازى به‌راستى له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌یتوانى فه‌رهه‌نگێکى ره‌سه‌نى هه‌بێت. به‌ڵام کاتێ بورژوازى به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت (ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به شۆڕشى فه‌رانسا ده‌ستى پێ‌کرد) ئیتر نه‌یده‌توانى به‌شێوه‌ى شێلگیر ئایدیۆلۆژى خۆى زیندوو و گه‌شه‌دار رابگرێت، ئیتر نه‌یده‌توانى ئه‌ندێشه‌ى ئازادى تاکى له‌مه‌ڕ هه‌موو کومه‌ڵگه به‌کار بێنێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه که نکۆڵى له خۆى یانى ئه‌و نه‌زمه کۆمه‌ڵایه‌تیه بکات که له پله‌ى یه‌که‌مدا خودى ئه‌م بیره‌ى خولقاندبوو. به‌کورتى بۆ چینى بورژوا ئیمکانى نه‌بوو که ئه‌ندێشه‌ى ئازادى خوازى خۆى له‌مه‌ڕ چینى کرێکار به‌کارببات. ئانتاگۆنیزم یان ناکۆکى بێچارهسهرى ئه‌م دۆخه به‌مجۆره‌یه: بورژوازى یان ده‌بێ ئه‌م ئایدیۆلۆژییه ره‌تبکاته‌وه یان ده‌بێ وه‌ک ده‌مامکێ بۆ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه به‌کارى بێنێ که له‌گه‌ڵ ئه‌و دژایه‌تى ده‌که‌ن. له دۆخى یه‌که‌مدا جۆرێک ئاشووب و پشێوى ئه‌خلاقى دروست ده‌بێت، چونکه بورژوازى به‌پێى پێگه‌یه‌ک که له سیستمى به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه‌تى ناتوانآ بێجگه له ئایدیۆلۆژى ئازادى تاکى ئایدیۆلۆژییهکى تر بخولقێنێ. له دۆخى دووهه‌مدا له‌گه‌ڵ قه‌یرانى ئه‌خلاقى ناوخۆیی به‌ره‌وڕوو ده‌بآ: چونکه ناچاره له دژى ئایدیۆلۆژى خۆى هه‌ڵوێست بگرێت.
ئه‌م قه‌یرانه کاتێ قووڵتر ده‌بێته‌وه که خودى بنه‌ماى ئازادى به ئانتاگۆنیزم (ناکۆکى بێچاره‌سه‌ر) ده‌گات. ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ناتوانین قۆناغى بورژوازى ماڵى شرۆڤه بکه‌ین. ته‌نیا ده‌بێ ئه‌م راستیه‌مان له‌بیربێت که "رێکخستنى" به‌رفراوانى به‌رهه‌مهێنان که له‌م قوناغهى بورژوازى (کارتل و تراستهکان)دا سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه‌ى زاڵى بورژوازى سه‌ره‌تایى (پێشڕه‌و) یانى رکهبهرایهتى ئازاد، به‌ته‌واوى ناکۆکه. ئه‌م ئه‌ندێشه له درێژه‌ى پرۆسه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌موو ره‌گ و ریشه‌ى خۆى له فاکت (دۆخى کۆمه‌ڵایه‌تى) دا ئه‌دۆڕێنێت. هه‌ر به‌وجۆره‌ى که توێژه باڵاده‌سته‌کانى بورژوازى به‌پێى خه‌سڵه‌تى سه‌رمایه‌ى ماڵى وه‌ک هاوپه‌مانى سروشتى دوژمنانى پێشووى خۆیان -چینى فیۆداڵ- ده‌رده‌که‌ون، هه‌ر به‌مجۆره‌ش ئه‌م توێژانه‌ى بورژوازى له‌نێو هاوپه‌یمانانى تازه‌ى خۆیاندا بۆ ئایدیۆلۆژییهکى تازه ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام کۆشش بۆ سازگارى دووباره‌ى ئایدیۆلۆژى له‌گه‌ڵ سیستمى به‌رهه‌مهێنان به‌ناچار تووشى شکه‌ست ده‌بێت. چونکه بناغه‌ى واقعى ئایدیۆلۆژی کونسرڤاتیڤ - یانى فیۆداڵیزم و سیستمى به‌رهه‌مهێنانى هاوتاى ئه‌وى – به گۆڕینى بۆ به‌رهه‌مهێنانى بورژوایى (که له سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌ى ماڵیدا به ته‌شقى خۆى گه‌یشت) به‌ته‌واوى روخاند. فیۆداڵیزم سه‌رده‌مێک فه‌رهه‌نگێکى هه‌بوو که خاوه‌ن به‌ها و ده‌سکه‌وتێکى گه‌وره بوو، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فه‌رهه‌نگییه له سه‌رده‌مێکدا روویدا که کۆمه‌ڵگه‌ى فیۆداڵیى خاوه‌ن زه‌مین باڵاده‌ست بوو و تێکڕاى کۆمه‌ڵگه و به‌رهه‌مهێنان به‌پێى یاساکانى خۆى به‌ڕێوه ده‌برد. به سه‌رکه‌وتنى بورژوازى ئه‌م فۆرماسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌نێوچوو و ئه‌م راستیه که به‌شى سه‌ره‌کى ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له ده‌ست که‌سانێکدا مایه‌وه که سه‌رده‌مێک زهمیندارانى ده‌سه‌ڵاتدار بوون، پێشى به‌و پرۆسه‌یه نه‌گرت که ئه‌م زهمینانهى ده‌کرده سه‌رمایه، یانى فۆرمى سه‌رمایه‌دارى به‌خۆوه گرت. به‌رهه‌مى ئه‌م ره‌وته بۆ فیۆداڵه‌کان هه‌ر هه‌مان ناکۆکى نێوان ئایدیۆلۆژى و ئه‌و نه‌زمى به‌رهه‌مهێنانه بوو که هاوکات له‌گه‌ڵ بورژوازى سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌رچه‌ند که فۆرمى سه‌رهه‌ڵدان و به‌یانى ئه‌م ناکۆکیه جیاواز بوو. به‌مبۆنه‌وه کاتآ که بورژوازى له قۆناغى سه‌رمایه‌ى ماڵیدا بۆ ئاوى تازه و نوێکردنه‌وه ده‌گه‌ڕا ئه‌و سه‌رچاوه خرۆشانهى بینییه‌وه که خۆى به زیخ و به‌رد کوێرى کردبۆوه.
له رووى فه‌رهه‌نگیه‌وه دژایه‌تى نێوان ئایدیۆلۆژى و نه‌زمى به‌رهه‌مهێنان ئه‌مه‌یه: بناغه‌ى شکۆ و گه‌وره‌یى فه‌رهه‌نگه کۆنه‌کان (یۆنان، رنێسانس) له‌سه‌ر ئه‌م فاکته راوه‌ستاوه که ئایدیۆلۆژى و نه‌زمى به‌رهه‌مهێنان له‌گه‌ڵ یه‌کتر سازگار بوون. به‌رهه‌مه‌کانى فه‌رهه‌نگ ده‌یانتوانى به‌شێوه‌ى ئورگانیک له به‌ستێنى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڕسکێن و بپشکوێن. ئه‌گه‌ریش گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌کان تا راده‌یه‌ک له دنیاى ده‌روونى مرۆڤى ئاسایى به دوور بوون، دیسان له‌نێوان ئه‌واندا تا راده‌یه‌ک پێوه‌ندى و لێکبه‌ستران هه‌بوو. به‌ڵام فاکتى گرنگتر ئه‌مه بوو که سازگارى نێوان ئایدیۆلۆژى و نه‌زمى به‌رهه‌مهێنان سازگارى نێوان ئایدیۆلۆژى و شێوه‌ى ژیانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى هه‌موار ده‌کرد... به‌هه‌رحاڵ، له هه‌ر نه‌زمێکى کۆمه‌ڵایه‌تیدا کاتێ که شێوه‌ى ژیان و ئاراسته‌ى ئایدیۆلۆژیکى ئه‌و له‌گه‌ڵ یه‌کتر سازگارى سروشتى و ئاشکرایان هه‌بێت بۆ ئایدیۆلۆژى ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێ تا له به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگیه‌کاندا ئاراسته‌یه‌کى ئورگانیک به‌خۆوه بگرێت. ئه‌م یه‌کپارچه‌ییه ئورگانیکه ته‌نیا له دۆخێکى تایبه‌تدا هه‌موار ده‌بێ، چونکه سه‌ربه‌خۆیى رێژه‌یى توخمى ئایدیۆلۆژیکى له بناغه‌ى ئابووری، یانى ئه‌وه که توخمى ئایدیۆلۆژیک له پله‌ى فۆرمدا (یانى به‌پێى به‌هاى فۆرمى و پرستیژى فۆرمی) له‌و فاکتانهى که پێکیان هێناوه، سه‌ربه‌خۆیه. به وتهیهکیتر فۆرمه‌کانى دیسکۆرسى مرۆڤ سه‌ربه‌خۆ له‌و شته‌یه که نه‌زمى ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى زاڵى سه‌رده‌م ئاراسته‌ى کردوون. ماتریالێک که ئه‌م فۆرمانه شکڵى پێده‌به‌خشن بێجگه له فاکتى کۆمه‌ڵایه‌تى شتێکى تر نییه. به‌مبۆنه‌وه کاتێ که له‌نێوان ئایدیۆلۆژى و نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناکۆکى بنه‌ره‌تى پێکدێت ئه‌م ناکۆکییه هه‌ر به‌وجۆره ده‌رده‌که‌وێ که له پرسى مه‌به‌ستدا گه‌ڵاڵه بووه: فۆرم و ناوه‌رۆکى دیسکۆرسى فه‌رهه‌نگى له‌گه‌ڵ یه‌کتر تووشى ناکۆکى ده‌بن. لێره‌دا تۆکمه‌یى ئۆرگانیکى به‌رهه‌مه تاکیه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که له ناخى فه‌رهه‌نگ دان به ماناى تۆکمه‌یى فه‌رهه‌نگى ئورگانیک نییه.
به‌مهۆیه فه‌رهه‌نگى سه‌رمایه‌دارى، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕوامان به وه‌ها فه‌رهه‌نگێ هه‌بێت، ناتوانێ بێجگه له نرخاندنى بێرهحمانهى سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌دارى شتێکى تر بێت. ئه‌م ره‌خنه‌یه جار و بار به ئاستێکى به‌رز گه‌یشتووه (زولا، ئیبسن). سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش به هه‌ر راده راستگۆتر و بایه‌خدارتر بووه به‌ناچار سازگارى و جوانى ساده و سروشتى فه‌رهه‌نگى کۆنى زیاتر له ده‌ست داوه: مه‌به‌ست فه‌رهه‌نگ به‌ماناى رۆشن و هه‌قیقى وشه‌که‌یه. ناکۆکى نێوان ئایدیۆلۆژى و مناسباتى به‌رهه‌مهێنان، ناکۆکى نێوان فۆرم و ناوه‌رۆکى فه‌رهه‌نگ له هه‌موو بواره‌کانى دیسکۆرسى ئینسانی‌دا، له تێکڕاى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئامێر و ماتریاڵى فه‌رهه‌نگیدا ده‌رده‌که‌وێت. به‌مجۆره بورژوازى به‌ناچار له‌ناخى خۆیدا، له ناخى ئایدیۆلۆژى ئازادیى خۆیدا، ئه‌ندێشه‌ى مرۆڤ وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌ریى ده‌خولقێنێ. به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین که ئه‌م ئه‌ندێشه به‌رزه هه‌رگیز وه‌ک دوا ساڵه‌کانى قۆناغى پێش بورژوازى - قۆناغى ئایدیالیزمى کلاسیکى ئاڵمان - وه‌ها به‌یانێکى رۆشن و په‌تى و وشیارانهى به‌خۆوه نه‌گرتبوو. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش بێجگه له بورژوازى هیچ نهزمیکى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه ئاوا به‌گشتى و به‌خه‌ستى پێشیل نه‌کردووه. بۆ نموونه کاڵاکردنى هه‌موو شته‌کان، ته‌نیا له کاڵاکردنى هه‌موو به‌رهه‌مه‌کاندا به‌رته‌سک نه‌بۆوه، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها مناسباتى ئینسانیشى گرته‌وه (بۆ نموونه چاو له ژنهێنان بکه‌ن). له‌م پێکهاته‌یه‌دا، پێویستى ده‌روونى ره‌وتى ئایدیۆلۆژى و فه‌رهه‌نگ واده‌خوازێ که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانى فه‌رهه‌نگى ئینسانى وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌ریى بژمێردرێن. له‌لایه‌کیتره‌وه ماتریاڵ - یانى هه‌مان شت که به یارمه‌تى فۆرمى ئایدیۆلۆژیکى فه‌رهه‌نگ شکڵ ده‌گرێ - وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ى زیندوو و لێبڕاوانه‌ى ئه‌م فکره‌یه، ئه‌مه‌یه که باشترین نموونه‌ى شێعرى سه‌رمایه‌دارى ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌ى دۆخى ده‌روونى خۆیه‌تى، یانى ته‌نیا نرخاندنى دۆخى سه‌رده‌مه.
4ئێستا دێینه‌سه‌ر ئاڵوگۆڕى فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵگه‌ى سۆسیالیستى. ره‌وتى سۆسیالیستى فه‌رهه‌نگ یانى کۆتایى ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى له‌سه‌ر گشتێتى فه‌رهه‌نگ. که‌وابوو یانى کۆتایى پێوه‌ندى تاقه‌ت پروکێن و ناله‌بارى مرۆڤ و کارى مرۆڤ، کارێک که له‌ودا مرۆڤ پێڕه‌وى ئامێرى به‌رهه‌مهێنانه. نه‌زمى کۆمه‌ڵایه‌تى سۆسیالیستى سه‌رئه‌نجام به‌ماناى سهرچون له ئابوورى وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌رییه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که پێکهاته‌ى بورژوازى له دنیاى زه‌ینى هه‌موو ئه‌ندامانیدا به‌قووڵى ره‌گى کوتاوه... زاڵبوون به‌سه‌ر ئابووریدا - یانى دامه‌زراندنى ئابوورى سۆسیالیستى – به ماناى سه‌رچوون له باڵاده‌ستى ئابوورییه. ئابوورى که له‌مه‌و پێش پرۆسه‌یه‌کى باڵاده‌ست بووه و یاساى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بووه – ئه‌گه‌رچى مرۆڤ به ئه‌قڵى خۆى ده‌رکى کردووه به‌ڵام له کونتروڵى ئه‌ودا نه‌بووه - ئێستا وه‌ک به‌شێک له سیستمى به‌رێوه‌به‌رى ده‌وڵه‌ت، وه‌ک به‌شێک له پرۆسه‌ى به‌رنامه‌دار ده‌رده‌که‌وێ و ئیتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى یاساى تایبه‌ت به‌خۆیدا نامێنێ. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه دوا هێزى بزوێنه‌رى ئه‌م پرۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه یه‌کپارچه‌یه ئیتر ناتوانێ خهسڵهتیکى ئابوورى هه‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت وادیاره که دیارده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م بانگه‌شه‌یه له ناکۆکى دان، چونکه رۆشنه که رێکخستنى سه‌رله‌نوێى به‌رهه‌مهێنان هه‌م له‌ڕووى تیۆرى و هه‌م له‌ڕووى پراتیکه‌وه ته‌نیا له بوارى ئابووریدا و به یارمه‌تى دام و ده‌زگاى ئابوورى و به یارى ئه‌ندێشه‌ى ئابوورى پێکدێت. بێجگه له‌مه‌ش پێویست به وتن ناکات که به‌پێى خه‌سڵه‌تى خه‌باتى چینایه‌تى له قۆناغى ده‌سه‌ڵاتدارى چینى کرێکاردا - که به ماناى به‌رزترین قۆناغى خه‌باتى چینایه‌تییه - پرسه‌کانى خه‌باتى ئابوورى و رێکخستنى دووباره‌ى ئابوورى له‌و پرسانه‌ن که له ریزى پێشه‌وه‌دا جێگیرده‌بن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش، ئه‌م شته قه‌ت به‌و مانایه نییه که بناغه‌ى سه‌ره‌کى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش خه‌سڵه‌تێکى ئابوورى هه‌بێت، ئه‌و ئاڵوگۆڕه کارکردییه که ده‌سه‌ڵاتى کرێکارى له هه‌ر هه‌رێمێکدا پێکى دێنێ لێره‌شدا ده‌رده‌که‌وێ. له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى بورژوازیدا هه‌ر ره‌هه‌ند و توخمێکى ئایدیۆلۆژیک ته‌نیا وه‌ک "سه‌رخانى" پرۆسه‌یه‌کى ئابوورییه که سه‌رئه‌نجام به روخانى بورژوازى ده‌گات. به‌ڵام له حکومه‌تى کرێکاریدا ئه‌م پێوه‌ندییه به‌راوه‌ژوو ده‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که رێکخستنى سه‌رله‌نوێى ئابوورى ته‌نیا وه‌ک "سه‌رخان" ده‌رده‌که‌وێت (ئه‌م بۆچوونه، یانى "سه‌رخان"، ته‌نانه‌ت له‌مه‌ڕ ئایدیۆلۆژیش ئه‌وه‌نده رۆشن نه‌بووه چونکه زۆر چه‌واشه‌کارى فکرى لێکه‌وتۆته‌وه)، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که باڵاده‌ستى ئابوورى له‌نێوده‌چێ. که‌وابوو ئه‌گه‌ر به دیدێکى دیالکتیکى سه‌یرى ئه‌م دۆخه بکه‌ین ئه‌وه‌ى به‌ڕواڵه‌ت له دژى ئه‌م بانگه‌شه‌یه، به سوودى ئه‌و قسه ده‌کات.
له قه‌یرانى کۆمه‌ڵگه‌ى بورژواییدا فاکته‌رى ئایدیۆلۆژیک به‌رده‌وام له ریزى پێشه‌وه‌ى وشیارى کۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه. ئه‌م پرسه له‌خۆڕا نییه به‌ڵکوو ئاکامى پێویستییه، هێزه بزوێنه‌ره‌کان که به‌شێوه‌ى بنه‌ڕه‌تى ره‌وتى گه‌شه‌ى کۆمه‌ڵگه ده‌به‌نه‌پێش، قه‌ت ئیمکانى نییه به‌ته‌واوى به وشیارى جه‌ماوه‌ر ده‌رک بکرێن، چونکه خودى جه‌ماوه‌ر به‌هۆى ئه‌م هێزانه‌وه ئاخێزیان کردووه. "ره‌خنه"ى سۆسیالیستى له‌مه‌ڕ ئه‌م قه‌یران و شۆڕشانه خهسڵهتیکى رۆشنگهرانهى هه‌یه: ئامانجى ئه‌م ره‌خنه‌یه هێزه بزوێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان - یانى پرۆسه‌ى ئابووریى - ـه. که‌وابوو هیچ شتێ له مه سروشتى تر نییه که دیدگایه‌ک که له‌مه‌و پێش وه‌ک دیدگاى ره‌خنه‌یى رۆڵى هه‌بووه به روخانى بورژوازى هه‌روا رۆڵى پێشه‌نگ بگێڕێت. ته‌نیا هێزى بزوێنه‌رى به‌رهه‌مهێنانى ئاڵۆز و لێکپچڕاو ره‌نگه وه‌ک هێزى سروشتی و کوێر ده‌وری هه‌بێت. ئه‌م هێزانه ته‌نیا له وه‌ها دۆخێک‌دا ده‌توانن دوابزوێنهرانى هه‌موو شتێک بن. هه‌ر توخمێکى ئایدیۆلۆژیک یان خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه رێک ده‌خات (وه‌ک پاژێکى سه‌رخانى لێدێت) یان بێهوده له‌ئاست ئه‌و دژایه‌تى ده‌کات. لێره‌دایه که له سیستمى بورژوازیدا هه‌ر هۆکارێکى نائابوورى ته‌نیا هۆکارێکى ئایدیۆلۆژیکه. تاقه بابه‌تى ره‌خنه‌ى سۆسیالیستى تێکڕاى کۆمه‌ڵگه‌ى بورژواییه، چونکه ئه‌م ره‌خنه‌یه پێویستى به ره‌وتى پۆزه‌تیڤ یان نگه‌تیڤى پرۆسه ئیزولهکان نییه، به‌ڵکوو ده‌مامک له‌سه‌ر روخسارى گشتێتى لاده‌بات. ئه‌م ره‌خنه‌یه له یه‌ک کاتدا هه‌م ده‌مامک له‌سه‌ر روخسارى گشتێتى پرۆسه‌ى ئابوورى لاده‌با و هه‌م وه‌ک کردارى کاریگه‌ر له‌پێناو گۆڕێنى ئه‌ودا رۆڵ ده‌گێڕێ. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ى تووشى گۆڕان ده‌بێت ته‌نیا ئاڵۆزى و لێکترازاوى ئابوورى نییه به‌ڵکوو هاوکات باڵاده‌ستى ژیانى ئابوورى، یانى ژیانى ژێر سێبه‌رى سه‌روه‌رى بزوێنه‌ره ئابوورییه‌کانیش ده‌گۆڕدرێت. کاتآ که ژیانى ئابوورى له‌پێناو سۆسیالیزم رێک بخرێت ئه‌و توخمانه‌ى که پێشتر له باشترین حاڵه‌تدا رۆڵى ئامێر و ماتریاڵیان ده‌گێڕا گرنگى پله یه‌ک په‌یدا ده‌که‌ن: ئیتر بزوێنه‌ره ئابوورییه‌کان له‌سه‌ر ژیانى ده‌روونى و بێروونى مرۆڤ زاڵ نین به‌ڵکوو بزوێنه‌ره مرۆڤیه‌کان زاڵ ده‌بن.
هه‌ر وه‌ک دیمان گۆڕینى ژیاى ئابوورى زۆر راشکاوانه‌تر له وشیارى شۆرشگێرانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت نه توخمى ئایدیۆلوژیکى که ئه‌م وشیارییه به‌هۆى ئه‌و وهگهڕدهکهوێت. به‌مجۆره چینى کرێکار ته‌نیا به سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى ئالۆگۆرى کارکردى به وشیارى ده‌گات. له راستیدا له‌نێوان جه‌ماوه‌رى کرێکاراندا ئه‌م وشیاریه به ماناى به‌رده‌وامى خه‌باتى چینایه‌تى وشیارانه‌یه. پێشتر گه‌وهه‌رى وشیارى چینایه‌تى بریتى بوو له ده‌رکى به‌رژوه‌ندى ئابوورى له‌لایه‌ن چینێکه‌وه. ته‌نیا وشیارى هه‌مه‌لایه‌نه – که وێڕاى به‌رژه‌وه‌ندى راسته‌وخۆ، له ئه‌رکى جیهانى ـ مێژوویى دا- ئاڵوگۆڕى کارکردى بۆ وشیارى چینى کرێکار ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه کارکردییه ده‌رفه‌تى فه‌رهه‌نگى نوێ دێنێته ئاراوه، چونکه هه‌ر به‌وجۆره‌ى که شارستانییه‌ت بریتیه له زاڵبوونى ده‌ره‌کى مرۆڤ به‌سه‌ر هه‌رێمى خوێدا، فه‌رهه‌نگیش بریتیه له زالبوونى ده‌روونى مرۆڤ به‌سه‌ر هه‌رێمى خۆیدا. هه‌ر به‌وجۆره‌ى که شارستانییه‌ت ئامێرێک بۆ زاڵبوون له‌ئاست سروشت فه‌راهه‌م ده‌کات، فه‌رهه‌نگى پرۆلیتاریش ئامێرێک بۆ زاڵبوون له‌ئاست کۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌م ده‌کات. چونکه شارستانییه‌ت و پێشکه‌وتووترین شکڵى ئه‌و، یانى سه‌رمایه‌دارى، کویلهتى مرۆڤى له‌ئاست ئابوورى و به‌رهه‌مهێنانى کۆمه‌ڵایه‌تى به ته‌شق گه‌یاندووه. به‌ڵام پێشمه‌رجى سۆسیۆلۆژیکى فه‌رهه‌نگ گرنگیدان به مرۆڤ وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌رییه. ئه‌م پێشمه‌رجه له کۆمه‌ڵى پێش بورژواییدا لاى چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌بوو، بورژوازى له هه‌موانى ئه‌ستاند، به‌ڵام به سه‌رکه‌وتنى چینى کرێکار ئه‌م ده‌رفه‌ته دووباره بۆ هه‌مووان پێکدێت. ئه‌م گۆڕانه بنه‌ره‌تیه تێکڕاى پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌موو دیارده‌کان ده‌گریته‌وه.
به رێکخستنى ئابوورى سۆسیالیستى، خه‌سڵه‌تى شۆرشگێرانه له بزاڤ ده‌وه‌ستى و له‌جیاتى به‌رده‌وامى ئانارشیک (که زاده‌ى گومان و خه‌یاڵه) به‌رده‌وامى ئورگانیک و گه‌شه‌ى ره‌سه‌ن جێگیرده‌بێ. هه‌ر قۆناغێک هه‌ڵگرى رێگه‌چاره‌یه‌که بۆ پرسى بێچارهسهرى پێشوو و، له هه‌مان حاڵ‌دا بۆ قۆناغى داهاتووش پرسێکى تازه گه‌ڵاڵه ده‌کات. ئاکامى فه‌رهه‌نگى وه‌ها گه‌شه‌یه‌کى ئۆرگانیک، گه‌شه‌یه‌ک که له سروشت و گه‌وهه‌رى شته‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ (نه له گومان و خه‌یاڵه‌وه) ئه‌مه‌یه که ره‌نگه ئاستى فه‌رهه‌نگ دووباره له ئاستى وزه و تواناکانى یه‌که یه‌که‌ى تاکه ئیزولهکان سه‌رتر بچێت. پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ کارى ئه‌ویدى و درێژه و به‌رده‌وامى کارى ئه‌ویدى - که هه‌مان دووهه‌مین پێشمه‌رجى سۆسیۆلۆژیکى فه‌رهه‌نگ بێت- جارێکى تر هه‌موار ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌م به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگیه‌کان و هه‌م پێوه‌ندییه ئینسانییه‌کان خه‌سڵه‌تى کاڵایى خۆیان ئه‌دۆڕێنن. سه‌رچوون له مناسباتى کاڵایى، مرۆڤ و به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگیه‌کان، که به گشتى له‌نێو مناسباتى ئابووریدا ده‌وریان بینیوه، به‌هێز ده‌کات تا خه‌سڵه‌تى باڵاده‌ستى خۆیان به‌ده‌ست بێننه‌وه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تى فه‌رهه‌نگ پێویستى به‌وه هه‌یه که به‌رده‌وام راده‌یه‌کى زیاتر له فۆرمه‌کانى دیسکۆرسى مرۆڤى به‌شێوه‌ى قووڵتر و رۆشنتر به سه‌ربه‌خۆیى بگه‌ن یان به وتهیهکیتر بیانه‌وێت که به گه‌وهه‌رى ئینسانى مرۆڤ خزمه‌ت بکه‌ن. چونکه "ئامانجى گه‌وهه‌ریى" فه‌رهه‌نگ و مرۆڤ ته‌نیا تایبه‌ت به مرۆڤ نییه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، مرۆڤ و فه‌رهه‌نگ کاریگه‌رى دولایه‌نه (دیالکتیکى) یان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه و یه‌کتر تۆکمه و په‌رداخ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بڵێین فڵان به‌رهه‌مى تایبه‌ت، بۆ نموونه خانوویه‌ک، یان ئامێرێکى نێوماڵه نه وه‌ک کاڵایه‌ک به‌ڵکوو به‌جۆرێک به‌رهه‌م دێت که ره‌هه‌ندى جوانى و شیکى ئه‌و ئه‌وپه‌ڕى ره‌زامه‌ندى ده‌سته‌به‌ر بکات، وه‌ک ئه‌وه‌یه که بڵێین ئه‌و خانووه یان ئه‌و ئامێره له خزمه‌ت "مرۆڤبوونى" مرۆڤ دایه و له خواسته‌کانى مرۆڤ پێڕه‌وى ده‌کات. به‌مجۆره، به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگیه‌کان ئیتر به‌هۆى پرۆسه‌ى ئابوورى که سه‌ربه‌خۆ له مرۆڤ رۆڵ ده‌گێڕێ به‌رهه‌م نایه‌ن، پرۆسه‌یه‌ک که له‌ودا به‌رهه‌مه‌کان چه‌ند کاڵایه‌کى ئابستراکتن و، مرۆڤه‌کانیش ته‌نیا کڕیار و فرۆشیارى په‌تین.
له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌بێ پسپۆڕانهبوونهوهى بیمارئاساى بورژوازى له بزاڤ بوه‌ستێ و به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤ له به‌رهه‌مهێناندا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى کار و کۆششى ئابستراکت و کڕین و فرۆشتنى بازاڕ نه‌بێ، به‌ڵکوو پێره‌وى پرۆسه‌ى یه‌کپارچه‌ى به‌رهه‌مهێنان و به‌هره‌مه‌ند بوون له به‌رهه‌مه‌کان بێت - پرۆسه‌یه‌ک که گشتێتى مرۆڤ ده‌گرێته‌وه – له‌و کاته‌دا پسپۆڕانه بوونه‌وه‌ش تووشى ئاڵوگۆڕى کارکردى ده‌بێت. له کۆمه‌ڵگه‌ى کرێکاریدا پسپوڕێتى نه ته‌نیا خه‌سڵه‌تى چینایه‌تى به‌ڵکوو خه‌سڵه‌تى لهخۆناموکهرى خۆى له‌مه‌ڕ گه‌وهه‌رى ژیانى مرۆڤ ئهدۆڕێنآ. به سه‌رهه‌ڵدانى به‌رهه‌م وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌ریى ئه‌م به‌رهه‌مه له‌گه‌ڵ گشتێتى و له‌گه‌ڵ دواپرسهکانى ژیانى مرۆڤ سازگار ده‌بێ. به سه‌رچوون له ئیزولاسیون، دابڕان و تاکگه‌رایى پڕئاشووبى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤى، یه‌که‌یه‌کى ئۆرگانیک پێکدێنى و پاژهکانى ئه‌م پێکهاته - یه‌ک یه‌کى ئه‌ندامان و به‌رهه‌مه‌کان - له خزمه‌تى ئامانجى هاوبه‌ش، یانى ئه‌ندێشه‌ى گه‌شه‌ى مرۆڤ، زۆر زیاتر داکۆکى له یه‌کتر ده‌که‌ن و یه‌کانگیر ده‌بن.
5به‌مجۆره به کاکڵى باسه‌که‌مان ده‌گه‌ین: ئه‌گه‌ر ئامانجى کۆمه‌ڵگه‌ى نوێ ته‌نیا بریتى بێ له گه‌شه و زیادبوونى ره‌زامه‌ندى مرۆڤ و ئاسایشى ئه‌و، هیچکام له ئاڵوگۆڕه کارکردییهکان به‌م شته ناگه‌ن، به وتهیهکیتر ئه‌وه‌نده شیاوى سه‌رنج نابن. له‌م حاڵه‌ته‌دا ره‌نگه ئه‌رکى ده‌وڵه‌تى کرێکارى له رێکخستنى به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردندا به ئه‌نجام گه‌یشتبێ. به‌مجۆره ژیانى ئابوورى هه‌روا له‌سه‌ر بنه‌ما ئینسانییه‌کان زاڵ ده‌بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌شه‌ى نوێ ئه‌ڵبه‌ت خێراتر و یهکلایهنهتر به ئامانجه‌کانى ده‌گات و ئامانجه‌کان له‌گه‌ڵ رێکخراوى به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن دروستتر و رێک و پێکتر به ئه‌نجام ده‌گات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش له‌راستیدا ده‌وڵه‌تى کرێکارى به گه‌یشتن به‌م خاڵه ته‌نیا پێشمه‌رجى پێویستى گه‌یشتن به ئامانجه‌کانى خۆى پێکهێناوه و مرۆڤایه‌تى ده‌بێ بۆ چه‌سپاندنیان خه‌بات بکات.
رێکخستنى سه‌رله‌نوێى ئابوورى بۆ دیاریکردنى دوا ئامانج پێویستیه‌کى حه‌تمیه. ئه‌م پێویستیه ته‌نیا له هۆکارى سۆسیۆلۆژیکى که پێشتر باسکرا سه‌رچاوه ناگرێت. به وتهیهکیتر وانییه که گۆیا ته‌نیا مرۆڤه رازى و دارا‌کان ده‌توانن له فه‌رهه‌نگ به‌هره‌مه‌ند بن. رێکخستنى دووباره ئابوورى پێویستیه‌کى حه‌تمییه چونکه به‌هۆى پێکهاته‌ى بآهاوتاى وشیارى مرۆڤ، گه‌نده‌ڵى و خراپه و چه‌رمه‌سه‌ری کاتی... رێگه‌ى پرسى ئامانجدار ده‌گرن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م خراپه و چه‌رمه‌سه‌رییه کاتییانه به‌ته‌نیایى ناتوانن پرسه ئایدیالهکانى دنیا به وشیارى بگه‌یه‌نن. ده‌کرێ ئه‌م خاڵه به نموونه‌یه‌کى هه‌ره ساده روون بکه‌ینه‌وه: که‌سێ بێننه پێش چاوتان که مێشکى خۆى بۆ پرسێکى ئاڵۆزى زانستى به خه‌ستى شه‌که‌ت ده‌کات، له هه‌مان کاتدا تووشى دان ئێشهیهکى قورس ده‌بێت، رۆشنه که وه‌ها که‌سێک زۆرجار ناتوانێ به باشى بیربکاته‌وه و درێژه به کاره‌که‌ى بدات، مه‌گه‌ر ئه‌وه که ژانى دانه‌که‌ى هه‌توان بکات. روخانى بورژوازى و ژیاندنه‌وه‌ى ئابوورى سۆسیالیستى نوێ، یانى هه‌توان کرانى هه‌موو دان ئێشهکانى مرۆڤایه‌تى... ئه‌م نموونه‌یه ئاسته‌نگه‌کانى ئاڵوگۆڕى ئابووریش پیشان ئه‌دات. ئاشکرایه که دان ئیشه ده‌بێ هه‌توان بکرێ تا مێشک بتوانێ ده‌س به‌کار بێت. به‌ڵام ئه‌م خاڵه‌ش ئاشکرایه که ئه‌م کاره به له‌نێوچوونى ئوتوماتیکى ژان و ئازار ده‌س پێناکات، به‌ڵکوو بۆ ئه‌م کاره خرۆش و فواره‌ى نوێى وزه و تواناکان، میشکى نوێ و شوور و شه‌وق و گه‌شه و نشاتى نوێ پێویسته. ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش که هه‌موو ره‌نج و ئازارى ئابوورى له‌نێو چووبێت، هێشتا خه‌ڵکى زه‌حمه‌تکیش به ئامانجه‌کانى خۆیان نه‌گه‌یشتوون. به‌ڵکوو مرۆڤ ته‌نیا ده‌رفه‌تى ده‌سپێکى بزاوتن به‌ره‌و ئامانجه واقعیه‌کانى خۆى به هێز و توانانى تازه‌وه خولقاندوه. له‌م کاته‌دا فه‌رهه‌نگ بریتیه له فۆرمى ئایدیالى مرۆڤبوونى مرۆڤ. له‌م روه‌وه‌یه که فه‌رهه‌نگ به ده‌ست مرۆڤه‌کان ده‌خولقێت نه به‌پێى بارودۆخى ده‌ره‌کى. که‌وابوو هه‌رچه‌شنه گۆڕینى کۆمه‌ڵگه به ماناى فۆرم و ده‌رفه‌تى خودموختارى و داهێنهریى خۆڕسکى مرۆڤى ئازاده.
که‌وابوو توێژینه‌وه‌ى سۆسیۆلۆژیک ده‌بێ تایبه‌ت به شرۆڤه‌ى فۆرم و چوارچێوه بێت. ئه‌مه که فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵى کرێکارى چى ده‌بێ - یانى به‌شێوه‌ى خۆرسک ده‌بێ چى بێ، یان له بنه‌ڕه‌تدا چۆن پێکدێ - ته‌نیا هێزى کرێکاری رزگاربوو دیارى ده‌کات. له‌م بابه‌ته‌وه هه‌ر که‌س بیه‌وێ له پێشدا شتێ بڵێ، ده‌بێته مایه‌ى پێکه‌نین و گاڵته. شرۆڤه‌ى سۆسیۆلۆژیک ته‌نیا ده‌توانێ پیشان بدات که ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌هۆى کۆمه‌ڵگه‌ى کرێکارى پێکدێ و کۆمه‌ڵگه‌ى کرێکارى ته‌نیا ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌ڕه‌خسێنێ. پاژه‌کان زیاتر له ده‌ره‌وه‌ى فۆرمێکن که رێگا و مێتۆدى تۆژینه‌وه‌ى زانستى ئاراسته‌ى ده‌که‌ن. که‌وابوو له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نیا ده‌توانین باسى ئه‌و به‌شه له به‌ها فه‌رهه‌نگیه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى کۆن بکه‌ین که ره‌نگه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تى فۆرمى نوێ سازگار بن و له‌م رووه‌وه ده‌کرێ ئه‌وه قه‌بووڵ بکه‌ین بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدانى تێ‌بکۆشین. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌ک ئامانجێکى گه‌وهه‌ریى - یانى وه‌ک بناغه‌ى فه‌رهه‌نگى نوێ – بزانین، ئه‌مه میراتى ئایدیالیزمى کلاسیکى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه. ده‌ورى واقعى سه‌رمایه‌دارى بۆ پێکهاته‌ى داهاتوو بریتیه له پێکهێنانى زه‌مینه و ده‌رفه‌تى روخانى خۆى. سه‌رمایه‌دارى ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وێرانه‌کانى خۆشى چه‌ندین ده‌رفه‌ت و ماتریاڵ بۆ پێکهاته‌ى داهاتوو پێکدێنآ. هه‌ر به‌وجۆره‌ى که سه‌رمایه‌دارى پێشمه‌رجى ئابوورى روخانى خۆى فه‌راهه‌م ده‌کا و چه‌ندین چه‌کى فکرى بۆ ئه‌ندێشه‌ى کرێکارى ده‌سته‌به‌ر ده‌کا که یارمه‌تى به روخانى خۆى بکات (بۆ نموونه پێوه‌ندى مارکس له‌گه‌ڵ ریکاردۆ) هه‌رواش له فه‌لسه‌فه‌دا (له کانت تا هێگل) ئه‌ندێشه‌ى جڤاتێکى نوێى خولقاندووه که ئه‌رکى ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تى روخانى سه‌رمایه‌دارى فه‌راهه‌م بکات.
سه‌رچاوه: نویسنده، نقد و فرهنگ- جورج لوکاچ: اکبر معصوم بیگى، ێ 257- 279، نشر دیگر.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر