فرانسوا رابلێ و مێژووى خه‌نده
میخایل باختین
ده‌توانین روانگه‌ی چاخى رێنێسانس له‌مه‌ڕ خه‌نده به‌کورتى ئاوا پێناسه بکه‌ین: خه‌نده به‌هاى قووڵى جۆرێک جیهانبینی هه‌یه و یه‌کێ له شێوه بنه‌ڕه‌تییه‌کانى به‌یانى راستییه‌کان له‌مه‌ڕ تێکڕاى جیهان، مێژوو و ئینسانه. دیدگایه‌کى تایبه‌ت و به‌رفراوان له‌مه‌ڕ جیهان که جیهان به شێوه‌یه‌کى جیاواز ده‌رک ده‌کات، گرنگى فاکتى خه‌نده ئه‌گه‌ر له هه‌ڵوێستى جدى زیاتر نه‌بێت که‌متر نیه. هه‌ر به‌مهۆیه شاکاره مه‌زنه ئه‌ده‌بییه‌کان (که پرسى جیهانگیر ئاراسته ده‌که‌ن) ده‌بێ به راده‌ى ئه‌ده‌بیاتى جدى گرنگى به خه‌نده‌ش بده‌ن: له راستیدا ته‌نیا خه‌نده ده‌توانێ به‌شێک له ره‌هه‌نده ئێجگار گرنگه‌کانى جیهان ده‌رک بکات.
ده‌توانین هه‌ڵوێستى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م و سه‌ده‌کانى دواتر له‌ئاست خه‌نده ئاوا پێناسه‌بکه‌ین: خه‌نده ئیتر ناتوانێ فۆرمێکى به‌رین له جیهانبینى بێت، ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ندێ دیارده‌ى لاوه‌کى و چه‌ند نمونه‌یه‌کى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى و چه‌ندین دیارده‌ى نگه‌تیڤ بگرێته‌وه. ئه‌و شتانه‌ى که گرنگ و بنه‌ڕه‌تین، کومیک و خهندههێنهر نین.
مێژوو و ئه‌و مرۆڤانه‌ى که ئاوێنه‌ى مێژوون (پاتشاکان، قاره‌مانان و جه‌نگاوه‌ران) که‌سانێکى کومیک نین، ره‌هه‌ندى خهندههێنهر(کومیک) ره‌هه‌ندێکى به‌رته‌سک و تایبه‌ته (و خاڵه دزێوه‌کانى تاک و کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر ده‌گرێت). ناکرێ هه‌قیقه‌تى بنه‌ڕه‌تى له‌مه‌ڕ مرۆڤ و جیهان به زمانى خه‌نده به‌یان بکرێت. ته‌نیا لهحنى جدى، لهحنێکى شیاو و پێویسته. هه‌ر به‌مهۆیه ژانرى خه‌نده له ئاستێکى نزمتردا داده‌نێن، که ژیانى چه‌ن تاکێکى ئیزوله، یان قووڵایى کۆمه‌ڵگا پیشان ده‌دات. خه‌نده یان رابواردنێکى نزم و که‌م بایه‌خه، یان سزادانێکى پێویسته که کۆمه‌ڵگا له‌مه‌ڕ چه‌ند که‌سێکى نزم و چه‌توون به‌کارى دێنێ. هه‌ڵوێستى سه‌ده‌کانى 17 و 18 له‌مه‌ڕ خه‌نده به‌کورتى به‌مجۆره‌یه.
چاخى رێنێسانس روانگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌مه‌ڕ خه‌نده، له پله‌ى یه‌که‌مدا له رێگه‌ى پراتیکى ئه‌ده‌بى و، له ره‌خنه و لێکدانه‌وه‌ى ئه‌ده‌بیدا به‌یان ده‌کرد، به‌ڵام له داوه‌رى تیۆریشدا ئه‌م کاره‌ى کردووه، داوه‌رییه‌ک که خه‌نده‌ى وه‌ک فۆرمێکى گشتگیرى جیهانبینى راڤهدهکا. ئه‌م تیۆرییه ته‌نیا به‌پێى سه‌رچاوه مێژینهکان نووسراوه. خودى فرانسوا رابلێش ئه‌م بابه‌ته‌ى له پێشه‌کی "چوار کتێب"دا راڤهکردووه و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کى له بوقراتى پزیشک هێناوه‌ته‌وه. بوقرات که تیۆریداڕێژى ژانرى خه‌نده بوو، له سه‌رده‌مى خۆیدا ده‌ورێکى گرنگى گێڕاوه. ئه‌و نه ته‌نیا له بڕوانامه‌ى پزیشکى خۆیدا زۆر ئاماژه‌ى به خه‌نده کردووه، به‌ڵکوو له چه‌ند نوسراویهکیشدا ئاماژه‌ى به شێتى دموکریت کردووه، شێتییه‌ک که به خه‌نده ده‌رده‌که‌وت... له رۆمانى بوقراتدا خه‌نده‌ى دموکریت چه‌شنێک روانگه‌ى فه‌لسه‌فى به‌یان ده‌کات: بابه‌تى ئه‌م خه‌نده‌یه ژیانى مرۆڤ و هه‌موو ترس و هیوا و هومێدى بیهووهى مرۆڤه له‌ئاست خودایان و له‌مه‌ڕ ژیانى پاش مه‌رگ. دموکریت خه‌نده وه‌ک روانینى مرۆڤێکى ئیزوله و دابڕاو له جیهان، وه‌ک سه‌رکه‌وتنى مه‌عنه‌وى مرۆڤ پێناسه ده‌کا که خاراو ده‌بێ و وشیار ده‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام بوقرات له‌گه‌ڵ دموکریت ته‌واو هاوده‌نگه.
* * *
دووهه‌مین سه‌رچاوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى خه‌نده له سه‌رده‌مى رابلێدا ئه‌م دێڕه به‌ناوبانگه‌ى ئه‌ره‌ستوو بووه: "له‌نێو هه‌موو زینده‌وه‌ران دا ته‌نیا مرۆڤ ده‌توانێ پێبکه‌نێ". بۆ ئه‌م دێڕه که ئێجگار به‌ناوبانگ بووه گه‌لێ ماناى جۆراوجۆریان داناوه: خه‌نده به‌رزترین تایبه‌تمه‌ندى مه‌عنه‌وى مرۆڤه و له ده‌سه‌ڵاتى زینده‌وه‌رانى تر به‌ده‌ره. کتێبى گارگانتوا به شێعرێک ده‌ست پێده‌کات که دواین دێڕى ئاوایه:
خه‌نده باشتر له گریانه چونکه تایبه‌ت به ئینسانه.
* * *
سێهه‌مین سه‌رچاوه‌ى خه‌نده‌ى له چاخى رێنێسانس‌دا به‌رهه‌مه‌کانى لوسیه‌ن (لوکیانوس) و به‌تایبه‌ت که‌سێتى مینیپهیه که له دنیاى پاش مه‌رگدا پێده‌که‌نێ.
* * *
جارێکی‌تر وه‌بیرى دێنینه‌وه که تایبه‌تمه‌ندى بنه‌ڕه‌تى تیۆرى خه‌نده‌ى رێنێسانس (و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ى مێژینه‌ى ئه‌و) قه‌بووڵکردنى ئه‌م پرسه‌یه که خه‌نده مانایه‌کى پۆزه‌تیڤ، نوێگه‌رانه و داهێنه‌رانه‌ى هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش تیۆرى خه‌نده له روانگه‌کانى دیکه (و له‌وانه له روانگه‌ى برگسۆن) جیاده‌کاته‌وه، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وآ خه‌سڵه‌تى نزم و روخێنهرى خه‌نده به‌رجه‌سته بکه‌ن.
نه‌ریتى له‌مێژین که پێشتر باسکرا، بۆ تیۆرى خه‌نده‌ى چاخى رنێسانس گرنگییه‌کى زۆرى هه‌بوو. ئه‌م تیۆرییه نه‌ریتى ئه‌ده‌بى کومیکى له ره‌وتى ئه‌ندێشه‌ى هیۆمانیستی دا جێگیرکرد و به‌مجۆره ستایشى کرد. پراتیکى هونه‌رى خه‌نده له چاخى رێنێسانس‌دا به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێڕه‌وى نه‌ریتى فه‌رهه‌نگى کومیک و جه‌ماوه‌رى چاخى نێوه‌ڕاسته.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش له چاخى رنێسانس دا به‌رده‌وامى ڕووتى ئه‌م نه‌ریته نابینین، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین که ئه‌م نه‌ریتانه له درێژه‌ى گه‌شه‌یاندا به قۆناغێکى تازه و به‌رزتر ده‌گه‌ن. هه‌موو فه‌رهه‌نگى جه‌ماوه‌رى خه‌نده‌ى ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ندى چاخى نێوه‌ڕاست له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى ره‌سمى ئایدیۆلۆژى و ئه‌ده‌بیاتى به‌رز (ره‌سمى)دا به‌دیهاتووه و گه‌شه‌ى کردووه. هه‌ر له‌به‌ر تیشکى ئه‌م ژیانه ناره‌سمییه دایه که فه‌رهه‌نگى خه‌نده به رادیکاڵیزم و ئازادى شاز و رۆشنبینى بآسنوورهوه ده‌رکه‌وتووه. چاخى نێوه‌ڕاست که چه‌مکى خه‌نده‌ى له هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانى ژیان و ئه‌ندێشه‌دا قه‌ده‌غه‌کردبوو، بووه هۆى ئه‌وه که فه‌رهه‌نگى خه‌نده له ده‌ڤه‌رى ناڕه‌سمى دا زۆر گه‌شه بکات: خه‌نده له شوێنه گشتییه‌کاندا، له درێژه‌ى جێژن و ئاهه‌نگه‌کاندا و له ئه‌ده‌بى ته‌نز و رابواردندا ئازادبوو، له‌م ده‌رفه‌ته‌ش گه‌لێ به‌هره‌ى برد و به‌شێوه‌ى قووڵ و به‌رین گه‌شه‌ى کرد.
له راستیدا له درێژه‌ى رنێسانس دا بوو که خه‌نده له رادیکاڵترین و گشتیترین شێوه‌دا، که به‌جۆرێک هه‌موو جیهانى ده‌گرته‌وه، هه‌ر وه‌ها له شادترین شکڵى خۆیدا، به‌درێژایى نیوسه‌ده له ناخى خه‌ڵکه‌وه به زمانى "ساده" هه‌ڵقوڵا و هاته‌نێو ئه‌ندێشه و ئایدیۆلۆژى به‌رز و له دروستبوونى شاکاره جیهانییه‌کاندا ده‌ورى بنهڕتى گێڕا: (دێکامرون به‌رهه‌مى بوکاتچو، به‌رهه‌مه‌کانى رابلێ، دۆنکیشوتى سروانتس، درامهکانى شیکسپێر و ...).
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ناچار ده‌بێ سنووره‌کانى نێوان ئه‌ده‌بى ره‌سمى و ناڕه‌سمى هه‌ڵوه‌شێته‌وه. تا راده‌یه‌ک به‌وهۆیه که ئه‌و سنوورانه‌ى که حهسارهکانى ئایدیۆلۆژییان دیارى ده‌کرد، حه‌سارى زمانه‌کانیان ده‌به‌زاند: زمانى لاتین و زمانهکهکانى تر. پاش قهبوڵکرانى زمانه‌کانیتر بۆ نووسینى ئه‌ده‌بیات و چه‌ن به‌شێکى ئایدۆلۆژى ره‌سمی، ده‌بوو ئه‌و سنووانه به‌شێوه‌ى کاتى بسڕدرێنه‌وه یان لانیکه‌م که‌مڕه‌نگ بن. کۆمه‌ڵێک هۆکارى دیکه که به‌رهه‌مى روخانى سیستمى فیۆداڵى و دینى چاخى نێوه‌ڕاست بوون ده‌رفه‌تى تێکه‌ڵبوونى ئه‌ده‌بى ره‌سمى و ناڕه‌سمییان هه‌موار کرد. فه‌رهه‌نگى کومیکى جه‌ماوه‌رى که به‌درێژایى چه‌ندین سه‌ده پێکهاتبوو و ژیانى خۆى له شێوازى ناڕه‌سمى داهێنانى جه‌ماوه‌رى دا ــ داهێنانى شانۆیى و که‌لامى ــ له ژیانى ناره‌سمى رۆژانه‌دا گه‌شه پێدابوو، ئێستاکه خۆى تا لوتکه‌ى ئه‌ده‌بیات و ئایدۆلۆژى هه‌ڵکشاند و ئه‌و دوو بواره‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند کرد و دواتر هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌قامگیر بوونى دیسپۆتیزم و دامه‌زرانى سیستمێکى ره‌سمى تازه، سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاستێکى نزمى ژانره ئه‌ده‌بییه‌کان و له‌وآ گیرسایه‌وه، به‌مجۆره تا راده‌یه‌کى زۆر له بنه‌ماى خه‌ڵکى جیابۆوه و به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر تووشى ئاسته‌نگ کراو سه‌رئه‌نجام گه‌نده‌ڵ بوو و داڕزا.
به‌مجۆره هه‌زار ساڵ خه‌نده‌ى خه‌ڵکى له ئه‌ده‌بیاتى رنێسانس دا سه‌رڕێژ بوو و نه ته‌نیا ئه‌و ئه‌ده‌به‌ى سه‌مه‌ردار کرد به‌ڵکوو خۆشى به‌هره‌ى لێبرد. یانى له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتووترین ئه‌ندێشه‌ى سه‌رده‌م، له‌گه‌ڵ زانستى هیۆمانیستى و له‌گه‌ڵ تکنیکى به‌رزى ئه‌ده‌بیات ئاوێته بوو...
خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست له پێکهاته‌ى تازه‌یدا ده‌بوو له‌م قۆناغه‌ى گه‌شه‌ى بێوێنه‌ى خۆیدا چه‌ندین ئاڵوگۆڕى گرنگ تێپه‌ڕێنێ. ده‌بوو گشتبینى، جیهانگه‌رایى، رادیکاڵیزم، بوێرى، رۆشنبینى و ماتریالیزمى خۆى له قۆناغى ئه‌زموونى خۆڕسک بۆ قۆناغى وشیارى هونه‌ری و ئامانجێکى تایبه‌ت سه‌ربخات. به وتهیهکیتر، خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست، له سه‌رده‌مى رێنێسانس‌دا به ئه‌زموونى وشیارییه‌کى تازه، سه‌ربه‌ست، مێژوویى و ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌رکه‌وت. ته‌نیا بهمهۆیهش ئه‌م شته روویدا که پاش هه‌زاران ساڵ ئاڵوگۆڕ، له درێژه‌ى سه‌ده‌کانى نێوه‌ڕاستدا، نوتفه و چرۆکانى ئه‌م خه‌سڵه‌ته مێژووییه و هێز و تواناى ئه‌و ئیتر به‌ته‌واوى ئاماده بوو. ئێستا چۆنیه‌تى پێکهاتن و گه‌شه‌ى شێوازه‌کانى فه‌رهه‌نگى کومیکى چاخى نێوه‌ڕاست راڤه‌ده‌که‌ین.
هه‌ر وه‌ک پێشتر وترا، خه‌نده له چاخى نێوه‌ڕاستدا له هه‌موو ڕه‌هه‌نده ره‌سمییه‌کانى ئایدیۆلۆژى و له هه‌موو شێوازێکى ره‌سمى و جدى ژیان و پێوه‌ندییه‌کان وه‌ده‌ر نرابوو. خه‌نده له داب و نه‌ریتى دینى، له بۆنه‌ى فۆرماڵیتهى ده‌وڵه‌تى و فیۆداڵی، له هه‌موو نه‌ریتى کۆمه‌ڵایه‌تى و له هه‌موو ژانره‌کانى ئایدیۆلۆژى ره‌سمی دا هیچ جێگایه‌کى نه‌بوو. لهحنى به‌ته‌واوى جدى سروشت و خه‌سڵه‌تى فه‌رهه‌نگى ره‌سمى ئه‌و سه‌رده‌مه بوو. نێوه‌رۆکى ئه‌م ئایدیۆلۆژییه (دنیاپهرێزى، بڕوا به چاره‌نووسى شووم، تاوان، رزگارى، ره‌نج) و سروشتى خودى سیستمى فیۆداڵى و شێوازه‌کانى سه‌رکوت و تۆقاندنى رهگاژۆى ئه‌و، که ئه‌م ئایدیۆلۆژییه ستایشى ده‌کرد، ئه‌م زمانه وشک و جدى و بهستووهى دیارى ده‌کرد. لهحنى جدى وه‌ک تاقه شێوازى گونجاو بۆ به‌یانى چاکه، هه‌قیقه‌ت و به‌گشتى هه‌موو پرسه گرنگ و پڕبه‌هاکان سه‌لمێندرابوو...
به‌ڵام ئه‌نجامى حه‌تمى ئه‌م فه‌رهه‌نگه جدییه که ئایدیۆلۆژى زاڵ و کلیساى ره‌سمى پاڵپشتى بوو، سڕینه‌وه‌ى شادى، خه‌نده و شۆخى له هه‌رێمى کلیسا و یاساییکردنى ئه‌م چه‌مکانه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌ڤه‌ره، یانى له ده‌ره‌وه‌ى داب و نه‌ریتى فۆرماڵیته و پیرۆز بوو. سه‌رئه‌نجام له که‌نار فۆرمه پیرۆز و ره‌سمییه‌کاندا، شێوازى ته‌واو کومیک خولقا.
* * *
سروشتى گشتگیرى خه‌نده له هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌دا که پێشتر باسکرا، به رۆشنى ده‌بینرێ. خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست له‌ئاست هه‌موو بابه‌تێکى فه‌رهه‌نگى جدى سێرهدهگرێ. نه ته‌نیا له‌ئاست چه‌مکه باڵاکان خۆنابوێرآ، به‌ڵکوو به‌خه‌ستى هێرشیان بۆ ده‌بات. هه‌روه‌ها، ته‌نیا له چه‌ند پرسێکى تایبه‌تدا قه‌تیس نابێ، به‌ڵکوو تێکڕای کۆمه‌ڵگا و ژیانى دنیایى ده‌گرێته‌وه. له‌ئاست دنیاى ره‌سمی، دنیاى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌خولقێنێ، له‌ئاست کلیسا و ده‌وڵه‌تى ره‌سمی، کلیسا و ده‌وڵه‌تى خۆى پێکدێنێ.
* * *
ده‌بێ له که‌نار گشتگیرى خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست، [که یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندى جیاوازیهتى]، دووهه‌مین تایبه‌تمه‌ندى به‌رچاوى خه‌نده، یانى پێوه‌ندى قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادى دابنین... ئه‌م ئازادییه‌ى خه‌نده، وه‌ک هه‌موو جۆره‌کانى تر‌ى ئازادى رێژه‌یى بوو. پانتایى ئه‌و هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌شه‌ى ده‌کرد، یان به‌رته‌سک ده‌بۆوه، به‌ڵام قه‌ت به‌ته‌واوى قه‌ده‌غه نه‌بوو... ئه‌م ئازادییه که له‌گه‌ڵ جێژنه‌کان پێوه‌ندى قووڵى هه‌بوو، تا راده‌یه‌ک له مه‌وداى رۆژانى جێژن‌دا به‌ند کراوه، له‌گه‌ڵ فه‌زاى خۆشى و شادى، له‌گه‌ڵ ئازادبوونى خواردنى گۆشتى به‌راز و ده‌سپێکردنه‌وه‌ى کارى سێکسى تێکه‌ڵاوبوو. ئه‌م ئازادییه‌ى خه‌نده و جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌گه‌ڵ دنیاپهرێزى رۆژانى پاش و پێشى جێژن ناکۆکى ئاشکراى هه‌بوو.
جێژن وه‌ک وه‌ستانى کاتى تێکڕاى سیستمى فیوداڵى به هه‌موو قه‌ده‌غه و ئاستهنگهکانیهوه بوو. بۆ ماوه‌یه‌کى کورت، ژیان له ره‌وتى ئاسایى، یاسایى و ره‌سمى خۆى ده‌رباز ده‌بوو و ده‌چووه به‌ستێنى ئازادى خهوناویهوه. کورت ماوهبوونى ئه‌م ئازادییه ته‌نیا فانتزیک بوون و رادیکاڵیزمى خه‌یاڵى ئه‌وى زیاتر ده‌کرد.
فه‌زاى ئازادى ناسه‌قامگیر به‌سه‌ر شوێنه گشتییه‌کاندا و به‌سه‌ر خوانى جێژنه‌کاندا زاڵ ده‌بوو. نه‌ریتى مێژینه‌ى دیالۆگى ئازادانه‌ى کاتى خواردن، که زۆرجار له نزاکه‌ت به‌دوور بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و باسه فه‌لسه‌فییانه که له چاخى رنێسانس دا گه‌شه‌یان کرد، له‌گه‌ڵ نه‌ریتى لوکاڵى ئه‌و جێژنانه تێکه‌ڵ بوون که سهرهچاوهى فولکلۆریکى وه‌ک یه‌کیان هه‌بوو.
* * *
خه‌نده‌ى سه‌ده‌کانى نێوه‌ڕاست سه‌ره‌ڕاى ئازادى و گشتگیرى، تایبه‌تمه‌ندییه‌کى به‌رچاوى دیکه‌ى هه‌بوو: پێوه‌ندى بنه‌ڕه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌تى جه‌ماوه‌رى و ناڕه‌سمی.
له فه‌رهه‌نگى نه‌ریتیدا، کردارى جدى، زاڵ و ده‌سه‌ڵاتداره و له‌گه‌ڵ توندوتیژى و قه‌ده‌غه و ئاسته‌نگ تێکه‌ڵاوه. ئه‌م کرداره جدییه هه‌میشه توخمێک له ترس و تۆقاندنى تێدایه. ئه‌م توخمه له چاخى نێوه‌ڕاستدا به ئاشکرا زاڵ بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه، خه‌نده پێویستى به‌وه هه‌یه که سێبه‌رى ترس و سام ره‌وى بێت. خه‌نده هیچ ئاسته‌نگ و قه‌ده‌غه‌یه‌ک قه‌بوڵ ناکات. ده‌سه‌ڵات، توندوتیژى و ئوتۆریته قه‌ت زمانى خه‌نده به‌کارنابه‌ن.
مرۆڤى چاخى نێوه‌ڕاست زاڵبوون له‌ئاست ترس و سامى به‌قووڵى له خه‌نده‌دا هه‌ست کردووه، نه ته‌نیا به‌شێوه‌ى زاڵبوون له‌ئاست ترس و سامى ئایینى ("ترس له یه‌زدان") و ترس له هه‌مبه‌ر هێزه سروشتییه‌کان، به‌ڵکوو به‌ر له هه‌ر شتآ سه‌رکه‌وتن له‌ئاست ترسى مه‌عنه‌وى و ئه‌خلاقی که وشیارى مرۆڤى یه‌خسیر، زه‌بوون و تاریک کردووه، یانى ترس له هه‌موو شتێکى پیرۆز و قاچاخ("تابوو" و "مانا ")، ترس له ده‌سه‌ڵاتى خودایى و ئینسانى، ترس له مه‌رگ و سزادان و ره‌نج و ئازاره‌کانى جه‌هه‌نه‌م و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که له دنیا سامناکتربوون. خه‌نده به زاڵبوون له‌ئاست ئه‌م ترسانه، بیرى مرۆڤى روشن کردووه و ده‌رگاى دنیایه‌کى تازه‌ى به‌ڕوویدا کردۆته‌وه. له راستیدا ئه‌م سه‌رکه‌وتنه کاتییه ته‌نیا له مه‌وداى جێژن‌دا به‌رده‌وام بووه و پاشان به‌خێرایى رۆژانى ئاسایى هاتوون و ترس و سه‌رکوت سه‌رله‌نوێ له‌نگه‌ریان خستووه. به‌ڵام پاش ئه‌و تیشکانه‌ى که چه‌مکى خه‌نده هاویشتوونى و فکرى مرۆڤى رۆشن کردووه، جۆرێک هه‌قیقه‌تى جیاواز و ناره‌سمى له‌مه‌ڕ ئینسان و جیهان پێکهاتووه که زه‌مینه‌ى وشیاربوونهوهى چاخى رنێسانسى ره‌خساندووه.
هه‌ستى خه‌ستى زاڵبون له‌ئاست ترس، تایبه‌تمه‌ندییه‌کى سه‌ره‌کى خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاسته و له خه‌سڵه‌تى فره‌چه‌شنى دیمه‌نه کومیکهکاندا ده‌رده‌که‌وێ... هه‌موو شتێکى سامناک و ترسهێنه‌ر گاڵته‌ى پێده‌کرێ...
خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست هه‌ستى ده‌روونى، تاکى و بایۆلۆژى درێژه‌ى ژیان نیه، به‌ڵکوو هه‌ستێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و گشتگیره. مرۆڤ درێژه‌ى ژیان له شوێنه گشتییه‌کان، له تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رى به‌شدارى نێو کهڕنهڤاڵدا هه‌ست پێده‌کا و له وێدا جه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو جه‌سته‌کان (چ گه‌نج، چ پیر، چ هه‌ژار و چ دارا) پێوه‌ندى ده‌گرێ، خۆى به ئه‌ندامێک له‌و جه‌ماوه‌ره ده‌زانێ که له هه‌ڕه‌تى جۆش و خرۆش و گه‌شه دایه. هه‌ر به‌مهۆیه خه‌نده‌ى کهڕنهڤاڵى جه‌ماوه‌رى نه هه‌ر له‌ئاست ترسى مه‌رگ، دنیاى پاش مه‌رگ و شته پیرۆزه‌کان زاڵ ده‌بێ، به‌ڵکوو له‌ئاست هه‌موو هێزه دنیاییه‌کان، ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌وسێنه‌ران زاڵ ده‌بآ.
خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست که له‌ئاست ره‌مز و راز، دنیا و ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتووه، هه‌قیقه‌تى دنیا و ده‌سه‌ڵاتى بوێرانه ده‌رخستووه و له‌ئاست درۆ، دووڕوویى و ماستاوچیه‌تی خه‌باتى کردووه. هه‌قیقه‌تى خه‌نده، ده‌سه‌ڵاتى زه‌بوون کردووه و هاوکات له‌گه‌ڵ جنێو و بآحورمهتى به ته‌نز و گاڵته ده‌سه‌ڵاتى نرخاندووه.
* * *
... خه‌نده فۆرمى ده‌ره‌کى هه‌قیقه‌ت نیه، به‌ڵکوو فۆرمێکى ناوه‌کى و بنه‌ڕه‌تییه که ناتوانین له‌جیاتى ئه‌و لهحنى جدى جێگیر بکه‌ین، چونکه به‌مجۆره ناوه‌رۆکى ئه‌و راستییه‌ى که به‌هۆى تیشکى خه‌نده ئاشکرابووه، ده‌شێوێ و خه‌وشدار ده‌بێ. خه‌نده نه ته‌نیا له سانسۆرى ده‌ره‌کى رزگارمان ده‌کات، به‌ڵکوو پێش هه‌موو شتێکدا له سانسۆرى به‌رینى ده‌روونى رزگارمان ده‌کات. خه‌نده مرۆڤ له ترسى شته پیرۆزه‌کان، قه‌ده‌غه و قۆرخى دیسپۆتیزمى رابردوو و ده‌سه‌ڵات که به‌درێژایى هه‌زاران ساڵ له مێشک‌دا جێگیربووه، رزگارده‌کات. خه‌نده بنه‌ما مادى و جه‌سته‌ییه‌کان زیندوو و ئاشکرا ده‌کات. چاومان له‌ئاست شته تازه‌کان و داهاتوو ده‌کاته‌وه. به‌مجۆره نه ته‌نیا هه‌قیقه‌تى جه‌ماوه‌رى دژهفیوداڵى به‌یان ده‌کات به‌ڵکوو له ده‌رک و ناسینى ئه‌و سیستمه‌شدا یارمه‌تیمان ده‌دات. ئه‌م راستییه به‌درێژایى هه‌زاران ساڵ له ناحى خه‌نده و شێوازه کومیکهکانى که‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌ردا پێکهاتووه و به‌رده‌وام بووه... خه‌نده که‌متر له هه‌ر شتێکی‌تر ده‌بێته هۆى سه‌رکوت و گه‌مژه‌یى جه‌ماوه‌ر. هه‌رگیز که‌سێک نه‌یتوانیوه خه‌نده به‌ته‌واوى ره‌سمى بکاته‌وه. خه‌نده به‌رده‌وام چه‌کى ئازادى بووه و له ده‌ستى جه‌ماوه‌ردا بووه.
به‌پێچه‌وانه‌ى خه‌نده، لهحنى جدى فیۆداڵى له سروشتى خۆیدا له‌م توخمانه پێکهاتووه: ترس، زه‌بوونى، ته‌سلیم، درۆ و دووڕوویى، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، توندوتیژى، هه‌ڕه‌شه، تۆقاندن و قه‌ده‌غه‌کارى. لهحنى جدى له زمانى ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه فه‌رمانى هه‌ڕه‌شه، تۆقاندن و قه‌ده‌غه بووه و به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ بنده‌ستان ترس، ملکه‌چى، پیاهه‌ڵوتن و ماستاوکردن بووه، هه‌ر به‌مهۆیه بێزارى جه‌ماوه‌رى هه‌ڵخڕاندووه. لهحنى جدى لهحنى ره‌سمى بووه و خه‌ڵک وه‌ک هه‌ر شتێکى ره‌سمى دژایه‌تییان کردووه. ئه‌م له‌حنه سه‌رکوتکه‌ر و تۆقێنه‌ر و یهخسیرکهر بووه و به‌رده‌وام ده‌ستى بۆ فێڵکردن و تۆقاندن بردووه و زۆر رژد و چنۆک بووه. له درێژه‌ى کهڕنهڤاڵدا، له شوێنه گشتییه‌کان، له ئاست مێزێکى رازاوه، جه‌ماوه‌ر لهحنى جدییان وه‌ک ده‌مامکێ تووڕ ده‌دا و ئه‌وجار هه‌قیقه‌تێکى تریان ده‌بیست، که له فۆرمێکى کومیکدا، به شۆخى، گوتارى نزم و بآشهرمانه، به پارادوکس و لاساییکردنه‌وه و ... به‌یان ده‌کرا. به‌مجۆره هه‌موو ترس و درۆکان له‌ئاست سه‌رکه‌وتنى بنه‌ماى مادى و جه‌سته‌یی ده‌فه‌وتان.
* * *
له کۆتایى چاخى نێوه‌ڕاستدا سنووره‌کانى نێوان فه‌رهه‌نگى کومیک و شاکاره به‌رزه ئه‌ده‌بییه‌کان کزده‌بێت. فۆرمه نزمه‌کانى ئه‌ده‌بیات هه‌رچى زیاتر کارده‌که‌نه‌سه‌ر بواره به‌رزه‌کانى ئه‌ده‌ب. خه‌نده‌ى خه‌ڵکى ده‌چێته نێو حه‌ماسه‌کان و له شین پرسه‌شدا جێگایه‌کى به‌رین داگیرده‌کات... به‌مجۆره فه‌رهه‌نگى کومیک سنوورى ته‌سکى جێژنه‌کان ده‌به‌زێنێ و به‌ره‌و ره‌هه‌نده‌کانى تر‌ى ژیانى فکرى تێدهکۆشآ.
ئه‌م پرۆسه‌یه له چاخى رنێسانس دا به کۆتایى ده‌گات. له به‌رهه‌مه‌کانى رابلێ دایه که خه‌نده‌ى چاخى نێوه‌ڕاست به‌رزترین ئاراسته‌ى خۆى په‌یدا ده‌کا و وشیاریهکى مێژووى تازه، سه‌ربه‌ست و ره‌خنه‌گرانه له قاڵبى ئه‌ودا ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌م قۆناغه به‌رزه‌ى خه‌نده به‌درێژایى هه‌موو سه‌ده‌کانى نێوه‌ڕاست گه‌شه‌ى کردووه.
* * *
چه‌رخى شازده‌هه‌م پیشانده‌رى تهشقگرتنى مێژووى خه‌نده‌یه که له به‌رهه‌مه‌کانى فرانسوا رابلێ دا به باشترین شێوه ئاراسته‌کراوه... پێشتر روانگه‌ى چه‌رخى حهڤدهمان له‌مه‌ڕ خه‌نده پێناسه‌کرد: ئه‌م روانگه‌یه پێوه‌ندى بنه‌ره‌تى له‌گه‌ڵ جیهانبینى دۆڕاندووه، به‌ره‌و به‌دگۆیى ده‌چێ، له چه‌ن ره‌هه‌ندێکى تایبه‌ت و ئاسایی‌دا به‌رته‌سک ده‌بێته‌وه، خه‌سڵه‌تى مێژوویى خۆى ئهدۆڕێنآ، له راستیدا هێشتا پێوه‌ندى ئه‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ماى مادى و جه‌سته‌یى له‌ئارادایه، به‌ڵام ئه‌م بنه‌مایه‌ش به‌ره‌و ره‌هه‌ندى نزمى کاروبارى رۆژانه پاڵى پێوه‌ده‌نرێ.
ئه‌م پرۆسه‌ی کزبوون و پووکانه‌وه چۆن روویداوه؟ چه‌رخى حه‌ڤده‌هه‌م پیشانده‌رى سه‌قامگیربوونى سیستمى تازه، سیستمى پاتشایى ره‌هایه که "پێکهاتێکى جیهانداگر و مێژوویى" نه‌ختێ پێشکه‌وتووانه ده‌خولقێنێ. فه‌لسه‌فه‌ى ئهقڵگهرایى دیکارت و جوانیناسى کلاسیک ئاراسته‌ى فکرى ئه‌م سیستمه پێکدێنن. ئه‌م دوو رێبازه تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ماییه‌کانى فه‌رهه‌نگى ره‌سمى نوێ به‌شێوه‌ى ئاشکرا پیشان ئه‌ده‌ن، فه‌رهه‌نگێ که له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگى کلیسا و فیود‌اڵیزم جیاوازى هه‌یه به‌ڵام وه‌ک ئه‌وان، لهحنێکى جدى و فهرماندهرانهى هه‌یه، به‌ڵام زۆر دۆگم نیه. له‌م قۆناغه‌دا چه‌ندین چه‌مکى تازه په‌رداخ ده‌کرێن که به وته‌ى مارکس، چینى ده‌سه‌ڵاتدارى نوێ به‌ناچار ئه‌م چه‌مکانه وه‌ک هه‌قیقه‌تى ئه‌به‌دى پیشانى ده‌دات.
له‌م فه‌رهه‌نگه ره‌سمییه تازه‌دا، داخوازى بۆ سه‌قامگیرى، داب و ئاکارى نه‌گۆڕ، جدى بوونى یه‌کلایه‌نه و تاکدهنگى وێنه‌کان زاڵه. دووچهشنى (دوو ویستى) گروتسک قه‌بووڵ ناکرێت. ژانره به‌رزه‌کانى کلاسیزم به‌ته‌واوى له ژێر کاریگه‌رى فه‌رهه‌نگى کومیکى گروتسک ره‌ها ده‌بن.
* * *
ئێستا به چه‌رخى هه‌ژده‌هه‌م ده‌گه‌ین. هیچکات رابلێ به راده‌ى چه‌رخى هه‌ژده له‌گه‌ڵ چه‌واشه‌کارى و بآبایهخى به‌ره‌وڕوو نه‌بووه. له راستیدا له ئاست ده‌رک و ناسینى رابلێ دایه که لاوازییه‌کانى چاخى رۆشنگه‌رى ئاشکرا ده‌بێ. نووسه‌رانى چاخى رۆشنگه‌رى، له‌لایه‌که‌وه به‌هۆى نه‌بوونى ده‌رکى مێژوویى، خهیاڵههڵبهستنى ئابستراکت و ئه‌قڵانى، ده‌رکى مکانیکى له ماده، گشتاندن و ئولگوسازى ئابستراکت و، له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌هۆى بهڵگهپهرستى و دۆکیۆمێنت سازى، ناتوانن به دروستى رابلێ ده‌رک و راڤهبکهن. به‌ڕاى ئه‌وان رابلێ هێماى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى "چه‌رخى شازده‌هه‌م و وه‌حشى و به‌ڕبه‌ڕ"بووه...
به‌گشتى، بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى نه‌یانتوانیوه، لانیکه‌م له بوارى وشیارى تیۆری خۆیاندا رابلێ ده‌رک و شرۆڤه بکه‌ن. هۆى ئه‌م لاوازییه به‌سانایى ده‌رده‌که‌وێ. به بۆچونى ئنگڵس، له چاخى رۆشنگه‌ری دا "ئه‌قڵى بیرمه‌ند، بوو به تاقه پێوه‌رى هه‌موو شته‌کان". ئه‌م ئه‌قڵگه‌راییه ئابستراکته، ئه‌م نکۆڵیکردنه له مێژوو، ئه‌م ویسته بۆ گشتگیرى ئابستراکت، ئه‌م نه‌بوونه‌ى دیالکتیک بووه هۆى ئه‌وه که بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى نه‌توانن خه‌نده‌ى دووچهشنى جێژنى جه‌ماوه‌رى ده‌رک بکه‌ن و ماناى تیۆرى پێببه‌خشن. روخسارى ژیانى رۆژانه که له‌نێو ناکۆکییه‌کاندا پێکده‌هات و هه‌رگیز به‌ته‌واوى ساغ نه‌بۆوه، به ئه‌قڵ مه‌زنده نه‌ده‌کرا.
* * *
له بوارى به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کان دا، به‌درێژایى هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان، له حه‌ماسه، شیعرى لیریک و شانۆدا، فۆرمه جیاجیاکانى لهحنى جدى قووڵ و ره‌سه‌ن، به‌ڵام کراوه به‌رده‌وام ئاماده‌ى کاژخستن و نوێبوونه‌وه‌ن. لهحنى جدى به‌راستى کراوه له پارادوکس، ته‌نز یان شێوازه‌کانى تر‌ى خه‌نده ناترسآ، چونکه ده‌زانآ که له دنیاى ناته‌واودا که پێکهاته‌یه‌کى یه‌کپارچه دهخولقێنآ، به‌شدارى ده‌کات.
له هه‌ندآ به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بیاتى جیهانیدا، دوو لایه‌نى جیهان ــ جدى و کومیک ــ پێکه‌وه‌ن و به‌شێوه‌ى دیالکتیکى یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن...ئالسست به‌رهه‌مى ئوریپید که له‌ودا تراژێدى له که‌نار درامى هه‌جوى دایه، نموونه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م ژانره‌یه له ئه‌ده‌بى که‌ونارادا. به‌ڵام بێگومان شازترین به‌رهه‌مى ئه‌م بواره تراژێدییهکانى شیکسپێره.
خه‌نده‌ى راستین، دووچهشنى و گشتگیر، لهحنى جدى ره‌ت ناکاته‌وه، به‌ڵکوو پاڵاوته‌ى ده‌کا و ساغى ده‌کاته‌وه. خه‌نده لهحنى جدى له دۆگماتیزم، روانینى یه‌کلایه‌نه، بهستوویى، ده‌مارگرژى، ترس و تۆقاندن، ئامۆژگارى، سادهئهندێشى، خه‌یاڵات و گه‌مژه‌یى ده‌پاڵێوێ. خه‌نده لهحنى جدى له بهستوویى و دابڕان له گشتێتى کۆنکرێتى ژیانى رۆژانه ده‌رباز ده‌کا و دیسان گشتێتى دولایه‌نه ده‌خولقێنێ. هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى باسکران، چه‌ند رۆڵێکى گشتى خه‌نده له ره‌وتى ئاڵوگۆرى مێژوویى فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتدا پیشان ئه‌ده‌ن.
* * *
لێره‌دا روانگه‌ى نووسه‌رانى رۆمانتیکى فه‌رانسا له‌مه‌ڕ به‌رهه‌مه‌کانى ڕابلێ باس ده‌که‌ین که له که‌نار شیکسپێردا رابلێ به قووڵترین نوێنه‌رى سیستمى گروتسک ده‌زانن.
سه‌ره‌تا باسى روانگه‌کانى شاتوو بریان ده‌که‌ین که یه‌کآ له چه‌مکه تایبه‌ته‌کانى رۆمانتیسیزم ئاراسته ده‌کات، چه‌مکى "ناوازه‌کانى دایک" که گۆیا هه‌موو نووسه‌رانى گه‌لانى تایبه‌تیان خولقاندووه و په‌روه‌رده کردووه له پێنج شه‌ش که‌س تێناپه‌ڕن. رابلێ یه‌کآ له‌و پێنج نووسه‌ره ناوازه (نابغه)یه که له که‌نار هومێر، شیکسپێر و دانتآ دا جێگیر ده‌بێت. رابلێ تێکڕاى ئه‌ده‌بى فهرانساى خولقاندووه، هه‌ر به‌وجۆره‌ى که هومێر هه‌موو ئه‌ده‌بێ رۆم و یۆنان، شیکسپێر هه‌موو ئه‌ده‌بى بریتانیا و دانتآ هه‌موو ئه‌ده‌بى ئیتالیاى خولقاندووه. که‌س ناتوانێ رابلێ تا ئه‌م ئاسته به‌رز بکاته‌وه. چ جیاوازیه‌کى به‌رین له‌نێوان روانگه‌ى شاتوو بریان و ڤۆڵتێر دایه، قۆڵتێر رابلێ به پێشه‌نگى ئه‌ده‌بى گاڵتهیى ده‌زانێ که له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى فه‌رانساوه سووکایه‌تى پێکراوه!
چه‌مکى "ناوازه‌کانى دایک" که هه‌موو نووسه‌رانى رۆمانتیک به‌کاریان هێناوه، له کاتى خۆیدا سه‌مه‌ربه‌خش بووه و لایه‌نگرانى فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بى هانداوه تا له رابردوودا بۆ نوتفهکانى داهاتوو بگه‌ڕێن و ڕابردوو له روانگه‌ى داهاتوویه‌که‌وه راڤه بکه‌ن که له مێژووى رابردوو نوتفه‌ى هه‌ڵگرتووه و ئاوس بووه. چه‌مکێکى رۆمانتیکى دیکه، چه‌مکى ناوازه‌ى "بیرى چراى رێنوێنى مرۆڤ"ـه که رێگاى مرۆڤ رۆشن ده‌کاته‌وه. ئه‌م چه‌مکه هانمان ده‌دات تا له به‌رهه‌مه‌کانى رابردوودا(به‌رهه‌مه‌کانى شیکسپێر، دانتآ، رابلێ) ته‌نیا به شته دیار و ناسراوه‌کان رازى نه‌بین، به‌ڵکوو به‌ر له هه‌ر شتآ بۆ نوتفهکان و چرۆکانى داهاتوو بگه‌ڕین، یانى بۆ ئه‌و شتانه بگه‌ڕین که ته‌نیا سه‌رده‌مانى دواتر و له به‌رهه‌مى رۆڵه‌کانى ئه‌م نابغانهدا ئاشکرا ده‌بن و ده‌پشکوێن. له‌به‌ر تیشکى ئه‌م چه‌مکه‌دا، به‌رهه‌مه‌کانى رابردوو زۆر ده‌رکه‌وت (جیلوه) و ده‌رفه‌تى تازه پیشان ده‌ده‌ن. نووسه‌رانى رۆمانتیک به یارمه‌تى ئه‌م چه‌مکه توانیان له به‌رهه‌مه‌کانى شیکسپێر، سروانتس و رابلێ دا زۆر توخمى سه‌مه‌ربه‌خش بدۆزنه‌وه.
... بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى ده‌یانویست که‌سێتى و به‌رهه‌مى نووسه‌رانى پێشوو که‌متر له واقێع پیشان بده‌ن: ئه‌قڵى بێروون مێژوویى رۆشنگه‌رى پێى وابوو له‌م به‌رهه‌مانه‌دا زۆر شتى زیادى، بآسود و ئاڵوز هه‌یه و که‌وابوو ده‌بآ کورت و پوخته بکرێن...
له‌راستیدا بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى ده‌یانویست دنیا بپاڵێون و ده‌یانوت شته واقعیه‌کانى دنیا له شته رواڵهتیهکان زۆر که‌مترن. راستیه‌کان به قازانجى پاشماوه‌کانى رابردوو، پێشداوه‌رییه‌کان، خه‌ون و خه‌یاڵات و... ئێجگار به‌رفراوان کراون. ئه‌م بۆچوونه ته‌واو قه‌تیس و داخراوه له‌مه‌ڕ فاکت، لێکدانه‌وه‌کانى ئه‌وانى له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌بیات دیارى ده‌کرد و ناچارى ده‌کردن به‌رهه‌مه‌کان کورت بکه‌نه‌وه.
نووسه‌رانى رۆمانتیک به‌پێچه‌وانه‌ى بیرمه‌ندانى رۆشنگه‌رى بۆچوونێکى کراوه‌یان له راستیه‌کان په‌رداخ کردووه که له‌ودا زه‌مه‌ن و گه‌شه‌ى مێژوویى گرنگى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه. ئه‌وان به‌پێى وه‌ها بۆچوونێکى کراوه له جیهان ده‌یانویست که زۆرترین شت له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کاندا بدۆزنه‌وه، ئه‌وان له به‌رهه‌مه‌کاندا بۆ رهوتهکانى داهاتوو، نوتقهکان، چرۆکان، که‌شف و شهود و ئاینده‌بینى ده‌گه‌ڕان... به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه کراوه له‌مه‌ڕ فاکت، ره‌هه‌ندى نگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤى پێکه‌وه هه‌ڵگرتووه. ره‌هه‌ندى پۆزه‌تیڤ: سروشتى مێژوویى ئه‌م بۆچوونه و شێوه‌ى روانینى بۆ زه‌مانه و ئاڵوگۆڕى مێژوویى. فاکت، قه‌تیسمان و ناتورالیزم و پرژ و بڵاوى خۆى (که ته‌نیا به ئه‌ندێشه‌ى ئابستراکت و راسیوناڵیست پارێزراوه) ئهدۆرێنى، ئاینده‌ى واقعى له قاڵبى خواسته‌کان و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌کاندا به ناخى فاکت دا رۆدهچآ. بۆچوونى مێژوویى له‌مه‌ڕ فاکت له‌گه‌لڕ روانگه‌ى سه‌ره‌کى له‌مه‌ڕ ئازادى پێکه‌وه‌ن و به‌مجۆره دیترمنیزم و روانگه‌ى مکانیکى ده‌رهه‌ست و داخراو تێده‌په‌ڕێنآ. له بوارى داهێنانى هونه‌رى دا، مه‌وداکان له‌ئاست فاکتى سه‌ره‌تایى، له‌ئاست وه‌ستانى ئه‌م ساته، له‌ئاست بهڵگهسازى و مودیل سازى رواڵه‌تى راڤهدهکرێ و گروتسک و خولیاى گروتسک وه‌ک فۆرمى سه‌لماندن و تومارکردنى زه‌مه‌ن و داهاتوو قهبولڕ ده‌کرێ. شایسته‌یى به‌رجه‌سته‌ى گه‌شه‌ى رۆمانتیکى فاکت هه‌ر له‌م خاڵه دایه.
ره‌هه‌ندى نگه‌تیڤ: ئایدیالیزمى ئه‌م روانگه و ده‌رکى نادروستى ئه‌و له رۆلڕ و سنووره‌کانى وشیارى زه‌ینى دایه که بۆته هۆى ئه‌وه زۆرجار نووسه‌رانى رۆمانتیک هه‌ندێ شت به فاکت زیاد بکه‌ن که خودى فاکت ئه‌و شتانه‌ى نه‌بووه. که‌وابوو، خولیاگهرى به‌ره‌و سۆفیگه‌رى دابه‌زیوه و ئازادى ئینسانى له پێویستى جیابۆته‌وه و وه‌ک هێزیکى بان مادى ده‌رکه‌وتووه.
* * *... ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى که ڤیکتۆر هوگۆ به نیشانه‌ى "نابغه"ى ده‌زانێ، له‌ڕاستیدا ده‌بێ بۆ به‌رهه‌م و نووسه‌رانێک به‌کارببرێت که سه‌رده‌مانى وه‌رچه‌رخانى مێژووى جیهان به‌شێوه‌ى قووڵ و بنه‌ڕه‌تى ئاراسته ده‌که‌ن. ئه‌و نووسه‌رانه له‌گه‌ڵ دنیایه‌کى ناته‌واو و رووله گۆڕان به‌ره‌وڕوون که سه‌رڕێژى رابردووى لێکترازاو و داهاتووى نهگرساوه... به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌وان ئاوسى ئاینده‌یه‌که که هێشتا به‌شێوه‌ى قووڵ و کۆنکرێت نهگرساوه. هه‌ر ئه‌م پرسه هانیان ده‌دات بۆ رێگایه‌ک بگه‌ڕێن تا ئه‌م ئاینده‌یه به‌شێوه‌ى قووڵ و کۆنکرێت به‌یان بکه‌ن. ئاکامى ئه‌م پرۆسه‌یه: فرهمانایى تایبه‌ت و جیاوازى ئه‌م به‌رهه‌مانه، ئاڵۆزى رواڵه‌تى، مێژووى ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ند و فره‌چه‌شن و سه‌رئه‌نجام، نامۆیى رواڵه‌تى ئه‌م نووسه‌رانه‌یه، یانى له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتى هه‌موو سه‌رده‌مانى پێشوو، سه‌رده‌مانى دۆگم و دیسپۆتیک ناسازگارن. له سه‌رده‌مانى گواستنه‌وه و له کاتى وه‌رچه‌رخان دا فه‌رهه‌نگى جه‌ماوه‌رى به بۆچوونى خۆى له‌مه‌ڕ پێکهاته‌ى ناته‌واوى زه‌مه‌نى شادى هێنه‌ر به قووڵى کار ده‌کاته‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات، ئه‌م پرسه به‌ته‌واوى له سه‌رده‌مى رێنێسانس دا ئاشکرا بووه.
* * *
بڵاوبوونه‌وه‌ى کتێبى مێژوونوسى فه‌رانسى لوسیه‌ن فور (پرسى بێئیمانى له سه‌ده‌ى شازده‌هه‌مدا. دینى رابلێ. پاریس 1942) له مێژووى ناسینى رابلێ دا روداوێکى زۆر گرنگ بوو... ئامانجى سه‌ره‌کى فور ئه‌وه‌یه که فرانسوا رابلێ له کات و سه‌رده‌مى خۆیدا و له بهستینى کولتورى فکرى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌مدا ده‌رک بکات. فور ده‌ڵآ ئه‌گه‌ر مرۆڤى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م "له فه‌زاى ئه‌خلاقى" و له"که‌ش و هه‌واى فکرى" سه‌رده‌مى خۆى جیابکه‌ینه‌وه، ناتوانین ئه‌و سه‌ده‌یه بناسین. ئه‌رکى بنه‌ڕه‌تى مێژوونوس ئه‌وه‌یه که پیشان بدات مرۆڤه‌کانى ساڵى 1532 (ساڵى بڵاوبوونه‌وه‌ى یه‌که‌م کتێبى رابلێ) چۆن توانیویانه پانتاگرویل هه‌ست بکه‌ن و چۆن نه‌یانتوانیوه ئه‌م کتێبه ده‌رک بکه‌ن. پێویسته سه‌رله‌نوآ ده‌قى رابلێ به چاوى هاوچه‌رخانى خۆى، کۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م بخوێنینه‌وه، نه جڤاتى سه‌ده‌ى بیسته‌م. خراپترین هه‌ڵه‌ى مێژوونوس، هه‌ڵه‌ى مێژووییه.
لوسیه‌ن فور له دیدگاى ئه‌م پێویستییه مێتۆدۆلۆژیکهوه، که ته‌واو دروسته، ره‌خنه له ئابل لوفرانک ده‌گرێ. لوفرانک پێى وایه رابلێ لایه‌نگرى ئاتهئیزمى راسیۆناڵیستییه. فور به‌پێى دنیایه‌ک به‌ڵگه‌ى فراوان و وردبینانه له چه‌ندین بوارى کولتور و ئه‌ندێشه‌ى سه‌ده‌ى شانزده‌هه‌م تێده‌کۆشێ پیشان بدات که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زه‌مینه‌ى شیاو بۆ ئاتهئیزمى راسیۆنالیستى شیلگیر نه له هه‌ست و سۆزدا و، نه له جیهانبینى (فه‌لسه‌فى و زانستى) دا نه‌بووه، سه‌رئه‌نجام ئه‌م ئاته‌ئیزمه هیچ جۆره پاڵپشتێکى نه‌بووه. ره‌تکردنه‌وه‌ى زه‌ینى و لهخۆڕایى به بێ بنه‌ماى واقعى ("من ره‌ت ده‌که‌مه‌وه"ى په‌تى) هیچ بایه‌خێکى مێژوویى نیه. له سه‌ده‌ى شازده‌هه‌مدا فه‌لسه‌فه‌ش وه‌ک زانست (که له راستیدا هێشتا بنه‌ماى واقعى نه‌بووه) پاڵپشتى پێویستى بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى دین فه‌راهه‌م نه‌کردووه، هه‌ر به‌مهۆیه ده‌رفه‌تى ئاتهئیزمى راسیونالیستى شێلگیر هه‌موار نه‌بووه.
فور هه‌موو کتێبه‌که‌ى خۆى بۆ سه‌لماندنى ئه‌م تیۆرییه ته‌رخان کردووه... به‌رهه‌مه‌که‌ى ئه‌و به‌تایبه‌ت ده‌رکى هه‌ندآ ره‌هه‌ندى کولتورى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م هه‌موار ده‌کات. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆ ده‌رکى رۆمانى رابلێ وه‌ک به‌رهه‌مێکى ئه‌ده‌بى و، بۆ ده‌رکى جیهانبینى هونه‌رى رابلێ، ئه‌وه‌نده کارساز نیه. ئه‌ندێشه‌ى هونه‌رى رابلێ نه له‌گه‌ڵ ئاتهئیزمى راسیونالیستى و نه له‌گه‌ڵ ئیمانى دینى کاتولیک، پروتستان یان "دینى مه‌سیح"ى دڵخوازى ئهراسم دا ده‌گونجێ، ئه‌ندێشه‌ى رابلێ له یه‌ک کاتدا قووڵتر و به‌رینتر و رادیکاڵتره. له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه جدى بوونیکى یه‌کلایه‌نه و هه‌ر دوگماتیزمێک بێگانه‌یه. جیهانبینى هونه‌رى رابلێ نه ره‌تکردنه‌وه‌ى ئابستراکت و په‌تى قهبولڕ ده‌کا نه سه‌لماندنى یه‌کلایه‌نه. تیۆرى لوفرانک، راست وه‌ک تیۆرى دژوازى فور، به یه‌ک ئه‌ندازه له ده‌رکى دروستى جیهانبینى هونه‌رى رابلێ و کولتورى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م دوورمان ده‌خاته‌وه.
* * *
... له ئه‌ده‌بیاتى رابردووى جیهاندا رۆڵى خه‌نده و ته‌نز ئێجگار زیاتر له‌وه‌یه که گوێى ئێمه ده‌توانێ بیبیستى و ده‌رکى بکات. ئه‌ده‌بیاتى هه‌ندێ له سه‌رده‌مه‌کان (یۆنان و چاخى نێوه‌ڕاست) به‌ته‌واوى بهقوڵایى فۆرمه جیاوازه‌کانى خه‌نده‌دا رۆچووه، که ئێمه ته‌نانه‌ت نهشمانویستوه ده‌رکى بکه‌ین. زۆرجار ماناى پارادوکس پشتگوێ ده‌خه‌ین. بێگومان ده‌بێ زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌ده‌بیاتى جیهانى رابردوو سه‌رله‌نوآ بخوێنینه‌وه و راڤه‌ى بکه‌ین. به‌ڵام بۆ ئه‌م کاره ده‌بێ پێش هه‌موو شتى سروشتى تایبه‌تى خه‌نده‌ى جه‌ماوه‌رى، به‌هاى ئه‌و وه‌ک جیهانبینى دووچهشنى و، پێوه‌ندى ئه‌و له‌گه‌لڕ سه‌رده‌م ده‌رک بکه‌ین، یانى هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌رک بکه‌ین که خه‌نده‌ى سه‌رده‌مى ئێمه له ده‌ستى داون.
لوسیه‌ن فور به‌وهۆیه که فه‌رهه‌نگى کومیکى جه‌ماوه‌رى ناناسێ ناتوانێ رنێسانس و سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م به‌دروستى ده‌رک بکات. ئازادى ده‌روونى شاز، دژایه‌تى لێبڕاوانه له‌ئاست دوگماتیزمى ئه‌م سه‌رده‌مه نابینآ و نایه‌وآ بیبینآ، بۆوه‌ى بناغه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان نادۆزێته‌وه. ئه‌و مه‌نزه‌ره‌یه‌کى درۆینه و یه‌کلایه‌نه له فه‌رهه‌نگى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م ئاراسته ده‌کات.
* * *
هه‌ست و سۆزێک وه‌ک ره‌شبینى و بڕواى ساویلکانه، به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ خه‌نده‌ى پڕ وزه‌ى رابلێ بێگانه‌یه... گه‌شبینى رابلێ، گه‌شبینى جه‌ماوه‌رییه... ڤسلۆفسکى خه‌سڵه‌تى تایبه‌ت و گه‌وهه‌رى شۆڕشگێرانه‌ى خه‌نده‌ى جه‌ماوه‌رى که له به‌رهه‌مه‌کانى رابلێ دا ده‌نگ ده‌داته‌وه، نابینێ ... ئه‌و وه‌ک هه‌موو پسپۆڕانى رۆژاوایى، ته‌نیا رابلێى ره‌سمى ده‌ناسێ و ته‌نیا لایه‌نى لاوه‌کى راڤهدهکا و پێى وایه ئه‌م به‌رهه‌مانه هێماى چه‌ند ره‌وتێکى ئاریستۆکراسى و بورژوازین. به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کانى رابلێ، به‌رژه‌وه‌ندى و هیوا و هۆمێدى رادیکاڵترین ئه‌ندێشه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌یان ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ هیچ بزاڤێکى پێشکه‌وتووى ئاریستۆکراسى و بورژوازى نایه‌ته‌وه.
* * *
پینسکى به‌دروستى راڤه‌ى ده‌کات که خه‌نده‌ى رابلێ به‌ره‌و ده‌رک و ئپیستمه هه‌نگاو ده‌نێ و له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌ت پێوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌یه. خه‌نده، وشیارى له جدى بوونى درۆیین، له دۆگماتیزم و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که مێشکى مرۆڤ تاریک و سیخناخ ده‌که‌ن، ده‌پاڵێوێ.
سه‌رچاوه: درامدى بر جامعهشناسى ادبیات، ادورنو، باختین، لوکاچ، گلدمن، گرامشى و ... گزیده و ترجمه: جعفر پوینده، نشر نقش جهان، تهران 1377.
Mikhail Bakhtine، L Oeuvre de Francois Rabelais…، Gallimard، Paris، 1982، PP.69-140.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر