ماتریالیزم بناغی سکۆلاریزم، دیموکراسی و ئه‌قڵانیه‌ت پێکدێنێ.
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی "بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه" کاک هه‌رێم ئۆسمان وتووێژێکی له‌گه‌ڵما سازکرد که له رۆژنامه‌ی کاکێشان دا بڵاو بۆته‌وه، لێره‌دا ده‌قی وتووێژه‌که ده‌خوێننه‌وه.
- پرسیار: ماتریالیزم چییه؟
له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی "بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه" کاک هه‌رێم ئۆسمان وتووێژێکی له‌گه‌ڵما سازکرد که له رۆژنامه‌ی کاکێشان دا بڵاو بۆته‌وه، لێره‌دا ده‌قی وتووێژه‌که ده‌خوێننه‌وه.
- پرسیار: ماتریالیزم چییه؟
- و: به‌درێژایی مێژووی مرۆڤ، واته له‌و كاته‌وه‌ی که مرۆڤ مێژووی هه‌یه، دوو ره‌وت ده‌بینین، یه‌كه‌میان "ماتریالیزم"، دووه‌میان "ئایدیالیزم". ماتریالیزم و ماتریالیسته‌كان پێیانوایه که بنه‌ره‌تی ژیان له مادده پێكهاتووه. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ژیان هه‌ر بۆ مادده ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه به‌شێوه‌ی جۆرا‌وجۆر هاتووه هه‌تا ئه‌مرۆ، كه به‌رزترین پله‌ی گه‌شه‌كردووی ماتریال بریتیه له مێشكی مرۆڤ، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان مرۆڤ له قۆناغێكدا پێیوایه ئه‌مه رۆحه، له‌كاتێكدا که مێشک گه‌شه‌كردووترین شێوازی مادده‌یه‌و به‌سه‌ر ماده و سروشتدا زاڵ بووه و سروشتی رام كردووه. گه‌ر به‌قوڵتر لێی بكۆڵینه‌وه، ده‌ڵێین هه‌موو دیارده‌كانی جیهان له 104 توخم (ئلێمێنت) پێكهاتووه. ئه‌م توخمانه له‌هه‌ر شوێنێك كه بارودۆخ له‌بار بێت پێكه‌وه تێكه‌ڵ ده‌بن‌و مادده‌ی ئاڵۆزتر دروست ده‌كه‌ن، بۆ نموونه دوو ئلێمێنتی ئۆكسیجن و هایدرۆجێن كاتێ تێكه‌ڵ ده‌بن "ئاو" دروست ده‌كه‌ن، له هه‌ر شوێنێكدا که ئاو دروست بوو له‌وێوه ژیان ده‌ست پێده‌كات. بۆ نموونه ئێستا له هه‌ساره‌ی مریخ هه‌وا زۆر سارده، هه‌موو شتێ به‌ستوویه، له‌وێ ئاو نییه، که ئاو هه‌بێ ژیانیش هه‌یه و مرۆڤ ده‌ڕوا و ئه‌وێش داگیر ده‌کات. ماتریالیزم هه‌موو شته‌كان به‌پێی ئه‌زموون و زانست ئه‌بینێ‌و راڤه ده‌كات و سه‌رله‌نوێ تاقیان ده‌كاته‌وه. واته جیاوازه له ئایدیالیزم كه زیاتر پشت به وه‌هم‌و خه‌یاڵ‌و زیهنیه‌ت ده‌به‌ستێ.
- ئه‌قڵانیه‌ت له ماتریالیزم دا زیاتره یان له ئایدیالیزم دا؟
- ئاشكرایه که له ماتریالیزم دا هه‌موو شتێك ئه‌قڵانییه، هه‌موو شتێك به‌پێی زانست و تاقیكارییه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئایدیالیزم دا له زۆر شوێندا ئێمه حه‌دیس‌و ریوایه‌ت و ئایه‌تمان هه‌یه كه ده‌ڵێ تۆ ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بیر بكه‌یته‌وه و ئه‌قڵت به‌كار بێنیت، كافر ده‌بیت. ئایدیالیزم پێش به گه‌شه‌ی ئه‌قڵ ده‌گرێت، ماتریالیزم به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ره‌فه‌ت و ده‌رگا بۆ گه‌شه‌ی ئه‌قڵ و زانست ده‌كاته‌وه.
- باشه هه‌ندێ فه‌یله‌سوف هه‌ن كه سه‌ر به ئایدیالیزمن، تۆ بۆ ئه‌وان چی ده‌ڵێی؟ پێتوایه ئه‌وان فه‌یله‌سوف نین، چونکه فه‌لسه‌فه به بێ عه‌قڵ نابێت؟
- گه‌ر رۆشنتر بڵێن باشتره، مه‌به‌ستت كام فه‌یله‌سوفه؟
- بۆ نمونه فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك ئه‌فلاتون، كه فه‌یله‌سوفێكی ئایدیالیسته، ئایا فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هزرێكی ئه‌قڵانی نییه؟
- تا ئاستێك ئه‌قڵانییه، بۆ نموونه له کتێبی كۆماردا، كه باس له چۆنیه‌تی ڕێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، ئه‌قڵانییه، به‌ڵام له‌و شوێنه‌دا كه ئه‌فلاتون باس له ئایدیال ده‌كا و پێیوایه جیهانی واقیع سێبه‌ری جیهانی ئایدیایه، ئه‌وا ئیتر هه‌مووی ده‌بێته نائه‌قڵانی و ده‌بێته خه‌یاڵ؛ وه‌كچۆن نیچه ده‌ڵێت: دوو چه‌مکی ئایدیای ئه‌فلاتون و رۆحی ره‌ها به‌درێژایی دوو هه‌زار ساڵ له مێژووی مرۆڤدا گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی و چاره‌ڕه‌شییان بۆ مرۆڤ به دیاری هێناوه... تا سه‌رئه‌نجام مرۆڤی رۆژاوایی ئه‌توانێ ئه‌م دۆخه تێیپه‌ڕێنێ و ئایدیای ئه‌فلاتوون ره‌ت بكاته‌وه، یانی مرۆڤی ئوروپایی به‌و ئاكامه ده‌گات كه هه‌موو شتێك له دنیای واقیع دایه، دنیای ئایدیال و متافیزیك به‌رهه‌می بیر و خه‌یاڵی مرۆڤه و هیچی تر.
- تێگه‌یشتن له ماتریالیزم بۆچی گرنگه؟
- بۆ ئه‌وه‌ی كه ماتریالیزم بناغه‌ی ژیان پێكدێنێت، واته چ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ پێویستیمان به ماتریالیزم هه‌یه، وه‌كچۆن له‌م كتێبه‌ی "بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه"دا باسكراوه كه ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندی ئایدیالیستیش (یانی بێركلی) له ژیانی واقیعی خۆی دا که‌سێکی ماتریالیسته. یان ئیستا من ئه‌م مۆبایله‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌یگرم، هه‌ستی ده‌كه‌م، كاری پێده‌كه‌م، به‌مجۆره هه‌موو یاساكانی ماتریالیست ره‌چاو ده‌كه‌م. به‌درێژایی مێژوو هه‌ر كه زانست گه‌شه‌ی كردووه، هاوشانی ئه‌و، ماتیریالیزمیش گه‌شه‌ی كردووه، ئێستا زانست چ كیمیا چ فیزیا وه چ بایۆلۆژی. هه‌موو ئه‌مانه‌و گه‌شه‌ی ئه‌مانه، ده‌وری راسته‌وخۆیان هه‌یه له گه‌شه‌ی ماتریالیزم دا؛ بۆ نموونه ماتریالیزمی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م زیاتر ماتریالیزمێكی مكانیكییه، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا که زانست زۆر گه‌شه ده‌كا و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كامڵتر ده‌بێت، ماتریالیزمیش زۆر گه‌شه ده‌كا و ده‌بێته ماتریالیزمی دیالكتیك. یه‌كێك له‌و كارانه كه رۆڵی گرنگی هه‌بوو، كاره‌كانی بیرمه‌ندی بریتانی داروین بوو، كه له بواری بایۆلۆژی دا سه‌لماندی كه به‌درێژایی پرۆسه‌یه‌كی ئێجگار دوور و درێژی مێژوویی مرۆڤ له ئاوه‌كانه‌وه له بوونه‌وه‌رێكی تاك سلوله‌وه تا كرم، تا ماسی گه‌شه‌ی كرووه و چه‌ندین قۆناغی تێپه‌ڕاندووه، تا به ئاژه‌ڵانی مه‌مكدار گه‌یشتووه (واته ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه مه‌مكیان هه‌یه و شیر به بێچووه‌کانیان ده‌ده‌ن، که ئه‌مانه جیاوازن له‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه هێلكه ده‌كه‌ن)؛ پاشان مه‌یمون دروست بووه و ئینجا له‌وه‌ش زیاتر گه‌شه‌ی کردووه و بووه به مرۆڤ؛ واته مرۆڤ له درێژه‌ی پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه و ئاڵوگۆڕی چه‌ندین ملیۆن ساڵه‌دا دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، بیری ئایدیالیستی ده‌ڵێ: خودا له چرکه‌ساتێک دا له قوڕ مرۆڤی دروست کردووه، یان ئاده‌م و حه‌وا له به‌هه‌شت [که تا ئێستاش روون نییه له کوێ دایه] ده‌ر کراون و هاتوون له‌سه‌ر زه‌وی زاوزێ یان کردووه و به‌مجۆره ره‌گه‌زی مرۆڤ دروست بووه؛ وه‌ک ده‌زانین هیچ کام له‌م بۆچوونانه خاوه‌ن بنه‌مای زانستی و ئه‌قڵانی نین... به‌کورتی كاتێ که داروین به‌پێی تۆژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌م شته ده‌سه‌لمێنێ، ئه‌مه یارمه‌تی زۆر به ماتریالیزم ده‌گه‌یه‌نێ، به‌جۆرێک که ماركس ئه‌وه‌نده ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی به‌لاوه گرنگ ده‌بێ كه كتێبه گه‌وره‌كه‌ی خۆی "سه‌رمایه" پێشه‌كه‌ش به داروین ده‌كات.
- ماتریالیزم زیاتر بایه‌خ به تیۆری ده‌دات یان پراتیك؟
- ماتریالیزمی دیالکتیک تیۆری و پراتیک لێک جیا ناكاته‌وه. گرنگترین دروشمی ماركس ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ ده‌بێ تیۆری و پراتیك یه‌ك بخرێت و لێك ببه‌سترێت. یانی چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، یان بكه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه كار ده‌كا و ده‌یه‌وێ دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بگۆڕێت، ده‌بێ له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌دا هاوكات تیۆری به‌رهه‌م بێنێ و هه‌نگا‌و به هه‌نگا‌و بیچه‌سپێنێ. ئه‌ڵبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌ی بورژوایی دا زیاتر تیۆری به‌رهه‌م دێت و که‌متر گرنگی به پراتیك ئه‌درێت. له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری دا زۆر كه‌س داده‌نیشن و له قوژبنی كتێبخانه‌یه‌كدا خه‌ریكی كاری به‌هه‌مهێنانی تیۆرین. به‌ڵام ماركس پێی وایه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ریالیستی یان سۆسیالیستی دا، ده‌بێ تیۆری و پراتیك پێكه‌وه بن؛ ئه‌مه پێویستی ژیانی مرۆڤه، كه ئه‌م دوانه به‌رده‌وام پێكه‌وه گه‌شه ده‌كه‌ن و دروستی یه‌كدی ده‌سه‌لمێنن، یان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
- كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زیاتر بایه‌خ به تیۆری ده‌دات یان پراتیك؟
- كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له دۆخێكی ناشیاو (ناله‌بار) دان، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه قاچێکیان له سه‌رده‌می کۆن و نه‌ریت دا گیری کردووه و، ئه‌و قاچه‌كه‌یان له سه‌رده‌می مۆدێرن دایه، که‌وابوو من پێموایه له دۆخێكی نائاسایی و ناله‌بار دان. به‌پێی ئه‌م بۆچو‌ونه هێشتا نه گرنگی به تیۆری ئه‌ده‌ن، نه پراتیك، ئه‌ڵبه‌ت بێجگه له توێژی نوخبه. به‌گشتی من پێموایه كۆمه‌ڵگه تا نه‌چێته قۆناغی مۆدێرنه‌وه، تا له وڵاتێک پێوه‌ندییه‌كانی بۆرژوایی [سه‌رمایه‌داری] گه‌شه نه‌كات، که‌متر هه‌ست به گرنگی تیۆری و كار و پراتیك ده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌م بنه‌مایه، ئێمه ده‌بینین كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی كورده‌واری ئه‌وه‌نده پرسیاری بۆ پێش نایه‌ت، تا به شوێن پرسیاره‌كاندا بڕوات، تا تیۆری دابڕێژێ و به‌پێی ئه‌ندێشه و تیۆری، به‌رنامه‌یه‌ك فۆرمه‌له بكا و بیباته ئاستی پراتیكه‌وه. ئه‌مه كاتێك به‌دیدێت كه پێوه‌ندی سه‌رمایه‌داری له كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ی كردبێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا سیستمی به‌ها كۆنه‌كان له‌رزۆك ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، هه‌ر لێره‌وه‌یه که كۆمه‌ڵگه‌و مرۆڤه‌كان دنیایه‌ك پرسیاریان بۆ دروست ده‌بێت، به شوێن پرسیاره‌كاندا ده‌چن و تیۆری داده‌ڕێژن. من پێموایه كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی [شه‌رقی] زیاتر تیۆرییه‌كانی رۆژئاوا وه‌رده‌گرێت، وه‌ریده‌گێڕێت‌و هه‌وڵ ده‌دات له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دا پراكتیزه‌ی بكات، ئه‌م کاره تا راده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام من پێموایه نابێ كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و، كورده‌واری به‌تایبه‌تی، به ته‌واوی خۆی بداته ده‌ست رۆژئاواوه، واته هه‌موو شتێك له رۆژئاوا وه‌ربگرێت، به‌ڵكو ده‌بێ چه‌ند توخمێكی پێشكه‌وتنخوازانه له كو‌لتور و ده‌قه كۆنه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت و له‌گه‌ڵ بیری مۆدێرنی رۆژاوایی تێکه‌ڵی بكا و سه‌نتێز (تێکهه‌ڵكێش) بسازێت؛ واته له كو‌لتوری له‌مێژینه‌ی خۆی‌و بیری مۆدێرنی ئوروپایی سه‌نتێز بسازێت؛ [تێکهه‌ڵكێشكردنی دوو توخم]. دیاره ئه‌مه گرنگترین كار و دژوارترین كاره كه ده‌بێ رۆشنبیرانی جڤاتانی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامی بده‌ن.
- پێتوایه که فه‌لسه‌فه‌ی ماركس وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دابێته‌وه؟
- هه‌ر ره‌وتێكی فكری ئایدیۆلۆژیك كه پێیوابێت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی داوه‌ته‌وه، یان ده‌داته‌وه، تووشی دۆگماتیزم ده‌بێت؛ وه‌ك ره‌وته دینیه‌كان، یان وه‌ک ماركسیزمی روسی. ئه‌وانه زیاتر به‌ره‌و ئایدۆلۆژی چوون و ده‌چن، مرۆڤ توشی نه‌زانی و گه‌مژه‌یی و دۆگماتیزم ده‌که‌ن؛ هه‌ر فه‌لسه‌فه‌و فه‌یله‌سوفێك که بڵێت وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌ده‌مه‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك درۆ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌كات، ره‌وتی مێژوو ده‌وه‌ستێنێ و ده‌یمرێنێ،له كاتێكدا ره‌وتی مێژوو ووها نییه، مێژوو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و هه‌رده‌م به‌ڕێوه‌یه و به‌رده‌وام گۆرانی به‌سه‌ردا دێت، كه‌واته به‌رده‌وام پرسیاری نوێ دروست ده‌بێت. من ئه‌و ره‌وته چه‌پانه كه كارێ به‌مجۆره‌یان كردووه، بۆ نموونه ستالینیزم و چه‌پی ئه‌مریكای لاتین و ماركسیزمی كۆریا و چین، به جۆرێک چه‌واشه‌كاری و به‌لاڕێدابردنی ماركسیزم ده‌زانم، ئه‌و ماركسیزمه‌ی كه پێموایه واقعبینتره، من پێی ده‌ڵێم كاڵچراڵ ماركسیزم، یانی ماركسیزمی كو‌لتوری، كه زیاتر له ماركسیزمی رۆژئاوایی دا ده‌رده‌كه‌وێت و به کاره‌کانی گ. لوکاچ و گرامشی و قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت ده‌ست پێده‌کات...
- زۆرجار ده‌وترێ که ماركس شكستی هێناوه، له‌و نمونانه‌ی كه خۆتان هێناتانه‌وه (چین و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران)، به‌ڵام ئێوه ده‌یكه‌نه ئه‌لتێرناتیڤ، ئه‌مه چۆن راڤه ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر بیرێک شكستی هێنابێت، ئیتر که‌ی به‌کار دێت؟
- ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه كه ده‌ڵێن ماركسیزم شكستی هێناوه، ئه‌كرێ بڵێین سۆسیالیزمی روسی شکستی هێناوه، یان ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیستی له وڵاتانی دیکه تووشی دنیایه‌ك قه‌یران هاتووه؛ به‌ڵام ماركسیزم وه‌ك كو‌لتور وه‌ك ئه‌ندێشه، هزرێكی ئازاد و كراوه‌یه و ئه‌مرۆ به‌هێزترین و به‌بڕشتترین ئه‌لتێرناتیڤه له به‌رامبه‌ر لیبراڵیزم و دنیای سه‌رمایه‌داری دا؛ ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت له چه‌ند مانگی رابردوودا ماركسیسته‌كان گه‌وره‌ترین قه‌یرانیان بۆ دنیای سه‌رمایه‌داری دروست كرد، دروشمیان ئه‌وه بوو: بچن ڤاڵستریت بگرن، دروشمیان ئه‌مه بوو: "ئێمه 99% كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری پێكدێنین. بۆچی ده‌بێ 99% مرۆڤایه‌تی كار بكا و، 1% ی بیخوات؟ هۆی ئه‌وه‌یه که ماركس هه‌تا ئێستاش زیندووه؛ ئه‌م ره‌وت و دروشمانه کۆمه‌ڵێک هه‌قیقه‌تی تاڵی تێدایه، من پێموایه ئه‌وه په‌ڵه‌ی شه‌رمێكه به ناوچه‌وانی مرۆڤایه‌تییه‌وه كه تا ئێستاش نه‌یتوانیوه دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی سامان بدات، یانی سازگاری بكا‌و جیاوازی چینایه‌تی نه‌هێڵێت، برسیه‌تی نه‌هێڵێت، چه‌ندین نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک له‌شفرۆشی، ئێعتیاد و بێ‌کاری له‌نێو ببات، تا کاتێ که ئه‌م نه‌خۆشی و قه‌یرانانه هه‌بن، ماركسیزمیش هه‌ر ده‌مێنێ.
- پێموایه گرنگی تیۆرییه‌كانی ماركس نكوڵی لێ نا‌كرێ، به‌ڵام ئایا به‌كرده‌وه ده‌ردێت، واته ئایا پێتوایه ئه‌و تیۆرییانه پراكتیزه بكرێن؟
- ئاشكرایه ئه‌مه کارێکی ئێجگار گران و پڕكێشه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی له ئوروپا و تا راده‌یه‌كی زۆریش له ئه‌مریكای باكووردا، هه‌ر له‌ژێر ئاڵای لیبرالیزم دا زۆر كار كراوه له‌و باره‌یه‌وه. له وڵاتانی سكا‌ندیناڤی زۆرێك له حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار، سۆسیال دیموكراتن، كه زۆر كاریان كردووه، جیاوازی چینایه‌تی كه‌متر بۆته‌وه، به‌گشتی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه له جۆرێك رفا و ئاسایش به‌هره‌مه‌ندن، خه‌ڵكی برسی نه‌ماوه، ده‌رفه‌ت بۆ هه‌موو تاكه‌كان ده‌ره‌خسێنن كه له بیمه و ته‌ندروستی به‌هره‌مه‌ند بن، که بتوانن بخوێنن، تا به‌رزترین ئاست كه خۆیان ده‌یانه‌وێ بخوێنن، زیاتر پارته‌کانی سۆسیال دیموكرات ئه‌م کارانه‌یان کردووه، یانی زۆر سودیان له ده‌رسه‌كانی ماركس وه‌رگرتووه. وه‌ك ساڵی پار بینیمان ئه‌و ره‌وته له ئوروپا و ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام پێویسته به‌گوڕتر بێت، هه‌تا ئه‌و گۆرانه له رۆژاوا به‌ته‌واوی رووبدات، وه‌ها گۆڕانێک كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌بێت.
- له‌و پێشه‌کییه‌دا كه بۆ كتێبی "بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه" نووسیوتانه، ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتبم هه‌ست ده‌كه‌م سیكۆلاریزم و ماتریالیزم لێک به‌ستراون، واته ماتریالیزم بناغه‌ی سیكۆلاریزم پێکدێنێ، ئایا وایه؟
- من پێموایه ئه‌وه ماتریالیزمه كه زه‌مینه و بوار بۆ سیكۆلاریزم ده‌ره‌خسێنێت، له ئوروپا ئه‌م راستیه‌مان له درێژه‌ی پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی دا به ئه‌زموون بینیووه. له وڵاتانی رۆژئاوایی دا، وه‌ك ده‌زانین له رۆژئاوا له سه‌ده‌ی 15 و 16وه ره‌وتی رێنسانس ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و ره‌وته کولتور و شارستانیه‌تی ئوروپا نوێژه‌ن و ئه‌قڵانی ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناخی ئه‌م ره‌وته‌دا له سه‌ده‌ی 18 دا بیرمه‌ندانی ماتریالیزم، كه‌سانێكی وه‌ك دیدرۆ و داڵامبێر/ نوسه‌رانی ئینسكلۆپیدیا له فه‌ره‌نسا، كاری گرنگ ده‌كه‌ن. ئه‌وان دێن ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌ساسی ژیان له مادده دروست بووه، هه‌ر مادده و ئلێمێنته‌كانی مادده‌یه که تێكه‌ڵ ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن و بناغه‌ی ژیان پێکدێنن؛ ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌م راستیه‌ش بزانین که پێشتر له ئیتالیا و وڵاتانی تر گالیله و کێپلر و کوپرنیک له بواری ئه‌ستێره‌ناسی دا زۆر کاری گرنگیان کردووه و سیستمی گه‌ردوونی "به‌تله‌میوس"یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و سه‌لماندویانه که زه‌وی سه‌نته‌ری جیهان نییه، به‌ڵکوو به ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه، ئاکامی راسته‌وخۆی ئه‌م کاره‌ش ئه‌وه‌یه که سیستمی فکری ئه‌فلاتوون و لۆژیکی ئه‌ره‌ستوو و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ستستمی باوه‌ڕ و ئه‌خلاقی مه‌سیحی له‌رزۆک ده‌بێ و هه‌ڵده‌وشێته‌وه و زه‌مینه بۆ گه‌شه‌ی ئه‌قڵ و زانست فه‌راهه‌م ده‌بێت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا ئێمه ده‌بینین که یه‌كه‌م شۆرشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌ره‌نسا به رابه‌رایه‌تی ناپلیۆن ده‌كرێت، به‌مجۆره هاوکات له‌گه‌ڵ کولتوری ماتریالیستی سیكۆلار و رادیكاڵ، ره‌وتێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر له فه‌را‌نسه‌وه ده‌ست پێده‌كا و دواتر هه‌موو ئوروپا ده‌گرێته‌وه؛ ئه‌وه كه من ده‌ڵێم سیكۆلاریزمی به‌هێزی فه‌را‌نسا، یان دیموكراسی سه‌قامگیری فه‌را‌نسه، رێشه‌ی له ماتریالیزم دایه، من ئه‌م شته ده‌گێڕمه‌وه بۆ كاره‌كانی دیدرۆ و داڵامبێر، نوسه‌رانی ئێنسكلۆپیدیا؛ به‌پێچه‌وانه‌وه، له هه‌ر شوێنێك له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا، كه مرۆڤ په‌نا بۆ وه‌هم و خه‌یاڵ ده‌بات، سیستمی فکری ئایدیالیستی دروست ده‌کات، وه‌ک له مێژوودا به ئه‌زموون دیومانه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ئایدیالیستی و ئایدیۆلۆژێک، ده‌سه‌ڵاتێکی داخراو و دیکتاتۆری پێکدێنێ و به ترساندن و تۆقاندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵک درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دات... به‌ڵام ماتریالیزم زه‌مینه بۆ سکۆلاریزم و رۆشنگه‌ری ده‌ڕه‌خسێنێ، مرۆڤ له ترس و وه‌هم ده‌رباز ده‌بێ و زیاتر به‌ر چاوی روون ده‌بێته‌وه و به خه‌نده و دیالۆگ به‌ره‌و پلۆرالیزم و فره‌چه‌شنی ده‌ڕوات، گرنگی به ژیانی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دات؛ بۆیه له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌دا، له ئوروپا، به‌کاره‌کانی مارتین لوتێر كه لقی پرۆتستانیزمی دامه‌زراند، دین تا راده‌یه‌ک ئه‌قڵانی ده‌كرێته‌وه، [جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌لات]؛ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که مه‌زهه‌بی پرۆتستان نه‌رم و نیانتره، زه‌مینه بۆ تۆلێرانس و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ڕه‌خسێنێ، گرنگی به مافی مرۆڤ ده‌دات، گرنگی به ماف و تواناكانی تاك ده‌دات، چ له بواری كاری بازرگانی یان له هه‌ر كارێكی تردا؛ بۆ نمونه ماكس وێبر پێیوایه ئه‌و كاره‌ی كه مارتین لوتێر كردی (دامه‌زراندنی پرۆتستانیزم) گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی بۆ دروستبوونی سیستمی سه‌رمایه‌داری له رۆژئاوا ره‌خساند، هه‌ر ئه‌وه كه ده‌ڵێت تاكه‌كان ئازادن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له سامانی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بن، وا له تاكه‌كان ده‌كات که به دوای كار و بازرگانی دا بچن... وه‌ک ده‌زانین لقی کاتولیک فره‌تر گرنگی به زۆهد و پارێز و دنیاپه‌رێزی ده‌دات... به‌گشتی له‌م دۆخه دایه كه دین ئه‌قلانی ده‌كرێت، یانی به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ده‌سه‌ڵات جیا ده‌كرێته‌وه، كلیسا و قه‌شه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان دیاری ده‌كرێت، ئیتر مافی ئه‌وه‌یان نییه كه کاری سیاسی بكه‌ن. هه‌موو ئه‌م ره‌وته که باسم کرد به‌شیوه‌ی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به گه‌شه‌ی زانست و ماتریالیزمه‌وه هه‌یه که بناغه‌ی دۆخی سێکۆلار پێکدێنێ.
- ئه‌م جۆره كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن، یانی ماتریالیزم له ئه‌قڵانیكردنی ئاین دا به‌شداری ده‌كات، ئایا به‌مجۆره ماتریالیزم په‌نا بۆ ئایدیالیزم نا‌بات، واته ئه‌گه‌رچی ماتریالیزم ئایدیالیزم به‌وه تاوانبار ده‌کات که هانا بۆ وه‌هم و پڕوپووچ ده‌بات، ئایا به‌مجۆره خۆی په‌نا بۆ وه‌هم و خه‌یاڵ نا‌بات؟
- من به‌گشتی باسی پرۆسه‌كه‌م كرد، كه له سه‌رده‌می رینسانسه‌وه پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێده‌كات كه هاوكات سه‌رخان و ژێرخان [کولتور و شارستانییه‌ت]ی ئوروپا نوێ ده‌كاته‌وه، ئه‌م ره‌وته به فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری ته‌یارتر و خێراتر ده‌بێته‌وه، به كاره‌كانی فه‌یله‌سوفانی ماتریالیزمی فه‌ره‌نسی رادیكاڵتر ده‌بێت، له‌نێو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین که‌س هه‌ن كه ماتریالیست نین، وه‌ك مارتین لوتێر و کالڤین که پێیانوایه ئه‌گه‌ر دینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌م سازگار نه‌که‌ن و نه‌یگونجێنن، [ریفۆرمی تێدا نه‌كه‌ن]، ره‌وتی مێژوو ئه‌وان تووڕ ده‌داته ده‌ره‌وه؛ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌وان دێن ریفۆرم ده‌كه‌ن، دینی مه‌سیح ئینسانی‌تر و نه‌رم و نیانتر ده‌كه‌ن‌و له ده‌سه‌ڵات جیای ده‌كه‌نه‌وه؛ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ره‌وته‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێزه که لایه‌نگران و تیۆریسازانی ئایدیالیزمیش ناچار به‌م كاره ده‌كات. وه‌كچۆن ئێستا له ئێران (عبدولكریم سروش و خاته‌می) هه‌ستیان به‌و راستیه كردووه، وه‌ک ده‌زانین نه سروش و نه خاته‌می هیچیان ماتریالیست نین، به‌ڵام ده‌زانن که ره‌وتی دیموكراسی خوازی و سیكۆلاریزم ره‌وتێكی به‌هێزی جیهانییه، دیسكۆرسێكی زاڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان دینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته‌دا نه‌گونجێنن و رێكی نه‌خه‌ن، ئه‌وا ره‌وتی به‌هێزی مێژوو ئه‌وان تووڕ ده‌داته زبڵدانه‌وه، بۆیه دێن و له دین دا ریفۆرم ده‌كه‌ن، یانی به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گرنگی به مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌یه كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان پێی ده‌ڵێن ڕیفۆرماسیۆن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر