ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن
1- ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی
پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی بریتین له ئێل، خێڵ، هۆز و عه‌شیره، كه
تێكڕایان پێكهاته‌ی ئیحساسین و له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی، خوێن، ڕه‌گه‌ز و له‌وه‌ڕگه
پێكهاتوون. هێژمونی و دەسەڵات له‌م پێكهاتانه‌دا تاكده‌نگی و نادیموكراتیكه و به‌پێی
هێزی ئابووری، دەستڕۆیشتوویی سیاسی و ئۆتۆریته‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تى دیاری ئه‌كرێت.
كۆمه‌ڵێك له‌م پێكهاتانه كه له وڵاتێكی دیاریكراودا و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێلی
گه‌وره یه‌ك ئه‌گرن، پێكهاته‌ی گه‌وره‌تری ئه‌مپراتۆری پێكدێنن.
هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانى ئه‌مپراتۆرى له كۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تى میرنشینى ناوچه‌یى
پێكدێن و له‌رووى ده‌سەڵاتى سیاسى كۆمەڵایه‌تییه‌وه له‌نێوان ناوه‌ند و په‌راوێزدا
جۆرێك باڵانس و هاوكێشى پێکدێت (ئه‌مپراتۆرى ئه‌شكانى). بەڵام هه‌ندێ دوڵه‌تى دیكه
پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو سانتراڵیان هه‌یه و له‌نێوان ناوه‌ند و ناوچه‌كاندا جۆرێک ناكۆكى
قووڵ دروست ده‌بێت (ئه‌مپراتۆرى ساسانى). زۆربەی ئه‌مپراتورییه‌كان پێكهاته‌ی زاڵ
و ده‌سەڵاتداری سه‌رده‌می فیۆداڵین. سه‌رده‌مێك له مێژووی مرۆڤ كه مناستاتی سه‌ره‌كى
ئابووری و به‌رهه‌مهێنان له دۆخى ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ دایه و ئامێره‌كانی به‌رهه‌مهێنان
بریتین له داس، گاوه‌سن، بێڵ و قوڵنگ و... و پێوه‌ندییه‌كانى به‌رهه‌مهێنان له‌نێوان
دوو چینى جوتیار و ده‌ره‌به‌گ دایه. فیۆداڵیزمى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌گه‌رچى له زۆر لایه‌نه‌وه
له‌گه‌ڵ مۆدێلى رۆژاوایى جیاوازه، به‌ڵام خاڵى وه‌ك یه‌كیشیان زۆره. ئوروپاییه‌كان
زۆر زووتر سه‌رده‌می فیۆداڵییان تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌ش هۆكاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ماركس و ئنگڵس پێیان وایه:
هۆی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژهەڵاتى دیسپۆتیزمی سیاسییه كه له‌سه‌ر سانتراڵیزمى
سیستمى ئاویاری زه‌مینه‌كان و كشتوكاڵ پێكهاتووه. به‌ڵام ماكس ڤێبر پێی وایه هۆكاری
دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى، كاریزماپه‌رستی فه‌رهه‌نگى رۆژهەڵاتییه. دیاره
هه‌ركام له‌م دوو روانگه‌یه ره‌هه‌ندێكى ئه‌م پرسه رۆشن ده‌كه‌نه‌وه: ڕوانگه‌ی یه‌كه‌م
گرنگی بە پرس ئابووری ئەدا و، روانگه‌ی دووهه‌م، پرسی فه‌رهه‌نگی.
پاڵپشتی تیۆریك و ئایدیۆلۆژیكی ده‌وڵه‌تی
نه‌ریتی، ئایینه؛ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌ریتی به فكرى ئایینى تیۆریزه كراون
و توانیویانه به دروشمی دینى (بۆ وێنه دروشمى ئومه‌تی واحده/تاقانە) چه‌ندین قه‌وم
و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له‌ژێر ئاڵای نه‌ته‌وه‌ى باڵاده‌ست كۆبكه‌نه‌وه و ده‌سەڵاتی
سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و كۆمەڵایه‌تی نەتەوەی زاڵ به‌سه‌ر میله‌تانی بنده‌ستدا
بسه‌پێنن: (ئه‌مپراتۆری رۆم له چاخی نێوه‌ڕاست دا، ئه‌مپراتۆری عوسمانی و سه‌فه‌وی
له سه‌ده‌ى هه‌ژده و نۆزده‌هەم دا). ئه‌م شێوه لە دەسەڵاتداری له سانتراڵیزمێكی
زۆر خه‌ستدا خۆی ئه‌بینێته‌وه كه له‌ودا تێكڕای ده‌رفه‌ت و پێداویستییه‌كان
سانتراڵیزه ده‌بن و له ناوه‌نددا چه‌ق ده‌به‌ستن.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه هه‌موو
كاربه‌ده‌ستان و دەسەڵاتداران له میله‌تی زاڵ و له ناوه‌نده‌وه دیاری ده‌كرێن و
به‌ره‌و هه‌ریم و ناوچه جۆراوجۆره‌كانى میله‌تانی بنده‌ست به‌ڕێ ده‌كرێن و هه‌رچه‌شنه
بڕیارێك له گەڵانیتر زه‌وت ده‌كه‌ن. له‌ڕووی ئابوورییه‌وه تێكڕای سامان و دام و
ده‌زگا گه‌وره و بچووكه‌كان هه‌ر له ناوه‌نددا و له‌ژێر دەسەڵاتی میله‌تی زاڵدا چه‌قده‌به‌ستن
و هه‌رێمه‌كان و گەڵانیتر بێ به‌ش ده‌مێننه‌وه. له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه زمان و
كولتوری میله‌تی زاڵ په‌ره‌ی پێده‌درێ و به‌سه‌ر گەڵانی تردا ده‌سه‌پێندرێ و فه‌رهه‌نگ
و زمانه‌كانی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێن. له‌ڕووی كۆمەڵایه‌تییه‌وه بواری گه‌شه‌كردنى پێوه‌ندى
كۆمه‌ڵایه‌تى زیاتر هه‌ر بۆ ناوه‌ند و میله‌تی زاڵ هه‌موار ده‌كرێ و ناوچه‌كانیتر په‌راوێز
ده‌خرێن و دواكه‌وتوو ڕاده‌گیردرێن.
ئه‌م راستییانه ده‌بنه هۆی کێشه و ناكۆكییه‌كی قووڵ له‌نێوان ناوه‌ند و په‌راوێزدا
و، له مابه‌ین نه‌ته‌وه‌ی زاڵ و گەڵانی بنده‌ست دا چه‌ندین كێشه‌یان لێ
دەکەوێتەوە كه دەبنە هۆی ئەوە کە وزە و پۆتانسیه‌لی مه‌یل و داخوازی سەربەخۆیی
خوازی گەلانی بندەست بەهێز بێت و پەرەبستێنێ و دەسەڵاتی ناوەند بەسەختی تووشی کێشە
بکات. هه‌ر وه‌ك وتمان نێوه‌رۆك و پاڵپشتی تیۆریكی ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی، كولتورى ئایینى
و دروشمی "ئومه‌تی واحده"یه كه له شكڵی ئه‌مپراتۆری و سانتراڵیزمی هه‌مه‌چه‌شندا
خۆده‌رده‌خا و مافی گه‌ل و فه‌رهه‌نگه‌كانیتر پشتگوێ ده‌خات و ئه‌وپه‌ڕی ناكۆكییه‌كان
زه‌ق ده‌كاته‌وه؛ بەڵام به گه‌شه کردنی مناسباتی به‌رهه‌مهێنان و شۆڕشی پیشه‌سازی
و په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندییه‌كانی بورژوازی و به‌رینبوونه‌وه‌ی بازاڕی شت و مه‌ك و
كاڵاكان، به‌شێنه‌یی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆن لێكده‌ترازێ و پێكهاته‌ی داڕزیو ئه‌ڕوخێ
و بوار بۆ گه‌شه و هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ و پێكهاته‌یه‌كی تازه‌تر ده‌ڕه‌خسێ.
2- پروتستانتیزم
پروتستانتیزم ئاكامی پێویستییه‌كی مێژوویییه: له چاخی نێوه‌ڕاستدا لقی
كاتولیكی مه‌زهه‌بی مه‌سیح تاقه دەسەڵاتداری مه‌یدان بوو، یانی ئه‌م مه‌زهه‌به
فكر و نێوه‌رۆكی فۆرماسیۆنى ئه‌مپراتۆری رۆم بوو كه به دروشمی ئایینی و ئه‌نگیزاسیۆنى
كلیساى كاتولیك گەڵان و فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانی ده‌چه‌وسانده‌وه و سانتراڵیزمێكی گه‌وره‌ی
دروست كردبوو. بەڵام له سه‌رده‌مى رنێسانس دا و به گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی و په‌ره‌سه‌ندنی
مناسباتی نوێ، بەهۆی گەشەکردنی شارنشینی و پێکهاتنی چینی ناوەڕاست، مه‌یل و ئینتماى
خه‌ڵك، ره‌وشت و روانگه‌ی تازه ده‌خوازێ، بۆ وڵامدانه‌وه به وه‌ها پێویستییه‌كى
مێژوویی بوو كه كه‌سانێك وه‌ك مارتین لوتێر و كالوین به رێفۆرماسیۆن له مه‌زهه‌بی
كاتولیكدا لقی پروتستانیان دامەزراند. ئه‌م مه‌زهه‌به تازه‌یه، به‌شێنه‌یی و به
نه‌رم و نیانى له‌گه‌ڵ تاك و كۆمه‌ڵگه هه‌ڵس و که‌وت ئه‌کا و روانگه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی
تازه له‌مەڕ ژیان و دنیای مرۆڤ گەڵاڵه ده‌كات. پروتستانیزم به‌پێچه‌وانه‌ى لقى
كاتولیك، مرۆڤ گۆشه‌گیر و دووره دنیا ناكات، بەڵكوو گرنگى به پاره و بازرگانى و
سامانى دنیایى ده‌دات و بۆ ئاسایشى مرۆڤ داهات و سامان به گرنگ ئه‌زانێت. به‌جۆرێك
كه ماكس ڤێبر پێى وایه هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌یه كه گه‌شه و سه‌ركه‌وتنى بورژوازى
له رۆژاوا هه‌موار ده‌كات. لە درێژەی پروتستانیزم و رەوتی مۆدێرنیزاسیۆن لە
رۆژاوادا، کە كولتورى توندوتیژى دینی و دوگماتیزم لاده‌برێت و، کەسێکی وەکوو
ڤۆڵتێر چه‌مكى تۆلێرانس/ دڵفراوانی دادەهێنێ. لە درێژەی ئەم رەوتەدا دروشمی (ئومه‌تی
واحده) وەلا دەنرێ و بوار بۆ روخانێ پێكهاته‌ی ئه‌مپراتۆری و گه‌شه و هه‌ڵدانی گەڵانی
بندەست ده‌ڕه‌خسێ.
له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه چه‌مك و به‌ها كۆن و نه‌ریتییه‌كان بێ بایه‌خ ده‌بن
و چه‌مك و به‌های تازه جێگایان ده‌گرنه‌وه: له‌جیاتى فه‌رهه‌نگی دنیاپه‌رێز كه
له چێژ و خۆشیه دنیاییه‌كان سڵ ده‌كات و خۆ ده‌بوێرێ، جۆرێك له‌زه‌ت خوازی و سێكولاریزم
(دنیاگه‌رایی) جێگیر ده‌بێت. ئیتر مرۆڤ دین و خودا بە سەنتەر نازانێت، بەڵکوو بۆ
خۆی دەبێتە سەنتەر و تێدەکۆشی خواست و داخوازی فیزیکی/ جەستەیی و سێکسی خۆی تێر و
پاراو بکات. له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا دین له ده‌وڵه‌ت جیاده‌بێته‌وه و له
كلیساكاندا جێگه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه.
3- چاخی گواستنه‌وه (وه‌رچه‌رخان)
چاخی گواستنه‌وه به مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی ده‌وترێ كه له‌نێوان ڕوخانى پێكهاته‌ی
كۆن و گرسانی پێكهاته‌ی نوێ دا پرد ئه‌به‌ستێ. زه‌قترین تایبه‌تمه‌ندنی چاخی گواستنه‌وه،
قه‌یرانی ناسنامه و بێ نۆرمییه. له‌م دۆخه‌دا شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان به‌ره‌ی كۆن
و به‌ره‌ی نوێ‌دا هه‌ڵده‌گیرسێ. به‌ره‌ی كۆن پارێزگاری له داب و نه‌ریته كۆنه‌كان
ده‌كا و پێكهاته‌ی كۆن ده‌پارێزێ. بەڵام به‌ره‌ی نوێ خاوه‌ن وشیاری تازه‌یه و ئاسۆی
تازه پیشان ئه‌دا و چه‌مك و به‌های تازه‌تر داده‌هێنێ و سه‌رئه‌نجام سه‌رده‌كه‌وێ.
له‌م نێوه‌دا هه‌وڵ و کۆششی به‌ره‌ی كۆن په‌له‌قاژه‌ی كاتی گیانكه‌نشته و هیچی
تر. له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا فه‌رهه‌نگ و به‌ها كۆن و نه‌ریتییه‌كان ده‌ڕزێن و
بێ بایه‌خ ده‌بن، زۆربه‌ى ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه پێكهاته‌ی بڕوا و روانگه‌كانیان ده‌ڕوخێ
و تووشی جۆرێک بێ نۆرمی و قه‌یرانی ناسنامه ده‌بن. بۆ تێپه‌ڕین له‌م دۆخه و جێگیربوونی
فه‌رهه‌نگ و به‌های تازه و پێكهاتن و گرسانی بیر و مێشكی تازه، مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی
پێویسته. پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن كه به پرۆتستانتیزم خێراتر ده‌بێته‌وه له درێژه‌ی
گه‌شه‌ی خۆیدا چوار چه‌مكی گرنگ دێنیته ئاراوه كه رۆڵی هه‌مەڵایه‌نه‌یان له‌سه‌ر
یه‌كتر هه‌یه و یه‌كتر ساغ ده‌كه‌نه‌وه:
1) هیۆمانیزم: له سه‌رده‌می نه‌ریتدا مرۆڤ سەنته‌ر نییه، به‌ڵكوو هێزێكی
متافیزیكی سەنته‌ر و ڕووگه‌ی مرۆڤه‌كانه، به وته‌ی فۆیرباخ:" هه‌موو هێز و
تواناكانی مرۆڤ، له هێزێكی خه‌یاڵی و متافیزیكی دا له‌خۆ نامۆ ده‌بێت"(1) بەڵام ئاکامی سه‌ره‌كی
مۆدێرنیته هیۆمانیزم و مرۆڤگه‌راییه، به‌م چه‌شنه مرۆڤدۆستی په‌ره‌ده‌گرێ و چەمکی
مافه‌كانی مرۆڤ لەناو کۆمەڵدا و لە فەرهەنگ و ئەدەبیات دا پەرەده‌ستێنێ و هەوڵ و
تێکۆشان بۆ بەدیهاتنی ئەم مافانە دەست پێدەکات.
2) راسیۆناڵیزم: له سه‌رده‌می نه‌ریتدا
پێوه‌رى نرخاندنی چاك و خراپ و بایه‌خ و دژه بایه‌خ، ئایین و چه‌مك و به‌های دینی
و ئاسمانییه، بەڵام له سه‌رده‌می نوێ‌دا مرۆڤ بڕوا به ئه‌قڵی خۆی ده‌كا و چاك و
خراپ و پاك و پیس به ته‌رازووی ئه‌قڵی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و به‌مجۆره ئه‌قڵگه‌رایی
ده‌بێته ته‌وه‌ری نرخاندنی چه‌مك و به‌ها ئینسانییه‌كان.
3) سێكۆلاریزم: زۆربه‌ى ده‌وڵه‌ته
نه‌ریتییه‌كان له‌سه‌ر چه‌مك و كولتووری دینی دامه‌زراون. بەڵام له سه‌رده‌می مۆدێرندا
به هه‌ڵكردنی شنه‌بای دنیاخوازی، به‌شێنه‌یی ده‌وڵه‌ت له ئایین جیاده‌كرێته‌وه
و سێكۆلاریزه(دنیایى) ده‌كرێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ره‌وته هه‌ندێ جار به دڵخوازی
رێبه‌رانی ئایین بە ئه‌نجام ئه‌گات و هه‌ندێ جارێش له‌ژێر زه‌ختی هێزه مێژووییه‌كاندا
بەدی دێت (كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رانسه لە سه‌رده‌می گیۆتین دا).
4) ئه‌ندیڤدوالیزم: بارودۆخی سه‌رده‌می
نه‌ریت كه‌متر سه‌رنج بە تاك و ویست و داخوازی تاك ئەدات، بەڵام له سه‌رده‌می
تازه‌دا و له‌پاش خه‌باتێكى دوور و درێژ، مافی مه‌ده‌نی و مافی هاووڵاتی بۆ تاكه‌كان
ده‌سته‌به‌رده‌كرێت. هه‌ر كام له تاكه‌كان ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌زموون ده‌كه‌ن
و سه‌رئه‌نجام به دامه‌زراندنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری
تاك و كۆمه‌ڵگه‌دا جۆرێک باڵانس و هاوكێشی پێكدێت.
به چه‌سپانی ئه‌م چه‌مك و به‌هایانه
كاروانی پێشڤه‌چوونی مۆدێرنیزاسیۆن ساغ و ته‌یارتر ده‌بێ و خێراتر بەرەو پێش ده‌چێ.
له ئاكامی داڕشتنى چه‌ندین چه‌مك و به‌ها و دامه‌زراندنی چه‌ندین مه‌كته‌بی فکری
کولتوری له‌م چه‌شنه، به‌شێنه‌یی كێشه‌ی ناسنامه و بێ نۆرمی كۆتایی دێ و كۆمه‌ڵگه
له‌سه‌ر نۆرم و به‌ها و یاسای تازه سه‌قامگیر ده‌بێت.
* * *
مێژوو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه كه به‌پێی یاسای پووكانه‌وه و ژیانه‌وه،
داڕزین و نوێبوونه‌وه، بنه‌ماشكێنی- بنه‌ماخولقێنی ده‌ڕواته پێش. مرۆڤه‌كان (چین
و توێژ و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان) وه‌ك سوژه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه رۆڵ ده‌گێڕن و، دۆخی
ئابووری كۆمەڵایه‌تیش كه مرۆڤ له‌ودا دەژی، رۆڵی ئوبژه ده‌گێڕێ، سوژه و ئوبژه‌ش
رۆڵی دوولایه‌نه و دیالكتیكییان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه.
4- ناسیۆناڵیزم:
ناسیۆناڵیزم زیاتر بزاڤێكی سیاسی کولتوری و ناسنامه‌خوازه كه به پێناسه‌ی
زێد و زمان و ره‌گه‌زه‌وه هه‌ڵده‌كات و ناسنامه و كولتووری خۆی ده‌چه‌سپێنێ و به
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، سه‌روه‌ری خۆی ده‌سه‌لمێنێ. وەک گیلنەر دەڵێ تا له
وڵاتێكدا مناسباتی سه‌رمایه‌داری گه‌شه‌ی نه‌كردبێ، بزاڤی ناسیوناڵیستی گه‌شه ناكا
و سه‌رناكه‌وێ. گه‌شه و هه‌ڵدانی بورژوازی و پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن، بنه‌ڕه‌تیترین
مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی ناسیۆناڵیستییه. هه‌روه‌ك پێشتر باسكرا به بڵاوبوونه‌وه‌ی
کاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی بورژوازی و په‌ره‌گرتنی فه‌رهه‌نگی سێكولار، پرۆتستانتیزم سه‌رهه‌ڵئه‌دا
و ده‌وڵه‌تی ئه‌مپراتۆری ده‌ڕوخێ و بوار بۆ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڕه‌خسێ. ئه‌ڵبه‌ت
ناسیۆناڵیزم سه‌ره‌تا وک بەرهەم و هۆکرد‌ی پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن دەردەکەوێ، بەڵام
دواتر وەک هۆکارێکی گرنگ دەردەکەوێ و پرۆسەکە ساغ دەکاته‌وه. یانی ئه‌گه‌ر له وڵاتێك
بزاڤی ره‌سه‌ن و كارامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیک رەوتی نوێسازی رێبەری نه‌کات، پرۆسه‌ی
مۆدێرنیزاسیۆن به كرچ و كاڵى ده‌مێنێته‌وه، یان بە لاڕێدا ده‌برێت: بۆ نموونه
رەوتی خومەینیزم لە ئێران دا، شئۆنیزمی ئاتا تورک لە تورکیادا.
ئایا ناسیۆناڵیزم دیارده‌یه‌كی
كۆن و مێژینه‌یه یان چه‌مكێكی نوێ و ئه‌مڕۆییه؟ هه‌ندێ له خاوه‌نڕایان پێشینه‌ی
ناسیۆناڵیزم ده‌گێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می كه‌ونارا و له‌گه‌ڵ زێد و زمان و ره‌گه‌ز پێوه‌ندی
ئه‌ده‌ن (ئانتونی سمیس)؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌م فاكته‌رانه له خۆیاندا گرنگن، بەڵام به‌ته‌نیا
بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ته‌واو نین. هه‌ندێ له كارناسان و تیۆریسازان پێیان
وایه کە ناسیۆناڵیزم دیارده‌یه‌كی تازه‌یه و له درێژه‌ی پرۆسه‌ی مۆدێرنیته‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات
(ئێرنێست گیلنەر، بنێدیكت ئه‌ندرسۆن).
هه‌ر بزاڤێكی ناسیۆناڵیستی كه
ده‌ست پێده‌كا ده‌بێ دوو پێكهاته بڕوخێنێ هه‌تا پێكهاته‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بخولقێنێ:
1) پێكهاته بچووكه‌كان (خێڵ و عه‌شیره)؛ 2) پێكهاته‌ی گه‌وره (ئه‌مپراتۆری). به‌پێی
ئه‌م روانگه‌یه تێده‌گه‌ین كه بۆچى پاش روخانی ئه‌مپراتۆری عوسمانی كه ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌شی هه‌ره زۆری كوردستان (بێجگه له كوردستانی رۆژهەڵات) له‌ژێر دەسەڵاتیدا
بوو، هیچ بزاڤێكی كوردی سه‌رنه‌كه‌وت و دەوڵەتی کوردی دانەمەزرا. (2) هۆكار رۆشنه،
چونكه بەهۆی دواکەوتوویی ئابووری کۆمەڵایەتی، له‌و به‌شانه‌ی كوردستاندا پێكهاته‌ی
خێڵ و عه‌شیره نه‌روخابوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كده‌ست به زمان و فه‌رهه‌نگی یه‌كگرتووه‌وه
پێكنه‌هاتبوو، چینی ناوەڕاستی شاننشین و خوێندەوار بەدی نەهاتبوو، خواست و ئیرادەی
نەتەوەسازی گەشەی نەکردبوو.
وه‌ك ده‌زانین گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت و تێكنۆلۆژی، پیكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆن ده‌ڕوخێنێ
و ویست و ئینتمای نوێ ده‌خولقێنێ. له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌ش دا ویستى دیموكراسی و
ئازادی خوازی په‌ره‌ده‌گرێ و كۆمه‌ڵگه له شێوازی دوگم و تاكده‌نگییه‌وه به‌ره‌و
پێكهاته‌ی فره‌چه‌شنی و فرەدەنگی ده‌بات. بزاڤه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاکام و ئانتی‌تێزی
ده‌وڵه‌تی نه‌ریتین و سه‌رئه‌نجام و سه‌نتێزی خۆیان له دروست كردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن
دا ده‌بیننه‌وه.
5- پێوه‌ندی فۆرم و نێوه‌رۆك:
هه‌ر تیۆری و به‌رنامه‌یه‌ك له درێژه‌ی گه‌شه‌ی خۆیدا له نێو قه‌واره و
فۆرمێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه نزم و بۆش و دواكه‌وتووانه
بێت، فۆرمێكی چه‌وت و ناله‌بار ده‌خولقێنێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆكمه و پێشكه‌وتووانه
بێت، فۆرمێكی ئاڵ و واڵا پێكدێنێت، له‌م نێوه‌دا پێوه‌ندی فۆرم و نێوه‌رۆك هەروا ئابستراكت
و یه‌كلایه‌نه نییه، به‌ڵكوو دولایه‌نه و دیالكتیكییه.(3) یانی فۆرمى له‌بار و
ئاڵ و واڵا، بوار بۆ گه‌شه و هه‌ڵدان و به‌رینبوونه‌وه‌ی نێوه‌رۆك ده‌ڕەخسێنێ؛ به‌پێچه‌وانه‌وه
فۆرمی تووش و ته‌نگه‌به‌ر، نێوه‌رۆك قه‌تیس ده‌كا و ده‌یبه‌ستێته‌وه و لەئاکام دا
بارودۆخ بەرەو تەقینەوە ئەڕوات.
له سه‌رده‌می فیۆداڵی دا بیری
نزم و دوگم و چه‌پێندراوی دەسەڵاتی ئایین، فۆرمی سانتراڵ و تاكده‌نگی ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی
دروست ده‌كات. بەڵام له سه‌رده‌می مۆدێرن دا ئه‌ندێشه‌ی دیموكراتیك و
ئازادیخوازانە، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌خولقێنێ؛ دەوڵەتێک كه له‌ودا ئیتر فۆرم، نێوه‌رۆك
نابه‌ستێته‌وه، به‌ڵكوو بواری گه‌شه و هه‌ڵدان هه‌مواره و فۆرم و نێوه‌رۆك پێوەندی
دیالکتیکی و دوولایەنەیان پێکەوە هەیە و یه‌كتر ساغ ده‌كه‌نه‌وه: بۆ وێنه فۆرم و
قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی فدراڵی فۆرمێكی شیاو و پێشكه‌وتووانه‌یه كه ته‌نیا به نێوه‌رۆكی
دیموكراتیك و پێشكه‌وتنخوازانه به‌رده‌وام ده‌بێت: بۆ نموونە له سه‌ده‌ی
رابردوودا له دوو وڵاتی سۆڤیه‌ت و یوگسلاڤیا قه‌واره‌ی فدراڵی دامه‌زرا، بەڵام چونكه
نێوه‌رۆك تاكده‌نگی بوو، دیكتاتۆری ستالینی ته‌نگی به هه‌موو بیر و كردارێك هه‌ڵچنیبوو،
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی درێژه‌ی نه‌كێشا و له هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌دا دەسەڵات لێكترازا و
له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شایه‌وه. بەڵام له وڵاتانی ئاڵمان، سویس و كانادا، بۆوه‌ی كه
ئەندێشە و به‌رنامه‌یه‌كی دیموكراتیك و پێشكه‌وتنخوازانه له‌ئارا دایه، ته‌بایی
فۆرم و نێوه‌رۆك هه‌روا به‌رده‌وامه و كێشه و ناكۆكییه‌كان به‌خێرایی ده‌بینرێن
و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
6- ده‌وڵه‌تی مۆدێرن:
سێ بنه‌مای پێكهێنه‌ری ده‌وڵه‌تی مۆدێرن بریتین له: ناسیۆناڵیزم، دێموكراسى،
تێکنۆلۆژی. به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك خاوه‌ن دوو فاكته‌ر له‌و سیانه
بێت و سێهه‌م فاكته‌رى نه‌بێت، ناتوانێ دەوڵەتێکی مۆدێرن بێت. ئه‌م سێ فاكته ده‌ور
و كاریگه‌ری دیالكتیكی و هه‌مەلایه‌نه‌یان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه و یه‌كتر ساغ ده‌كه‌نه‌وه:
له درێژه‌ی ره‌وتی مۆدێرنیزاسیۆن دا به په‌ره‌گرتنی دۆخی ژێرخان، سه‌نعه‌ت و پیشه‌سازی
گه‌شه ده‌كا و فه‌رهه‌نگ و پێكهاته‌ی نه‌ریتی لێكده‌ترازێ و تێکده‌ڕوخێ. به
رووخانی ئه‌مپراتۆرییه‌كان، بوار بۆ گه‌شه‌ى بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موار ده‌بێ و به‌ره‌و
سه‌روه‌ری ده‌چێ. به دامه‌زراندنی فۆرمی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن
سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێته‌وه و کامڵتر ده‌بێت. له‌م نێوه‌شدا به گه‌شه و به‌رینبوونه‌وه‌ی
كه‌ش و فه‌زای ئازاد و دیموكراتىک، چالاكى میدیاكان و چاپه‌مه‌نى، رۆژ له دوای رۆژ
زیاتر ده‌بێ و رەوشی دوو فاکتۆری سوژەی نەوایەتی و دۆخی سەنعەتی باشتر دەکات و لە
ئافەتی گەندەڵی و سه‌ره‌ڕۆیی دەیانپارێزێت. (4)
خاڵێك كه پێویسته لێره‌دا زیاتر
سه‌رنجی پێ بدرێت، گرنگی پرسی دێموكراسی و پێكهاتنی NGO
كان و دام و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانه. له درێژەی پرۆسه‌ی سه‌قامگیركردنی ده‌وڵه‌تی
مۆدێرندا، هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردران وه‌ك مكانیزمێكی بڕواپێكراو خۆی ده‌چه‌سپێنێ
و كۆمەڵانی خه‌ڵك هه‌نگاو به هه‌نگاو دێموكراسی ئه‌زموون ده‌كه‌ن و ئاکامی یه‌كێتی
و هاوپشتى و هاوده‌نگی خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه. خه‌ڵك بۆ رێكخستنی كاروباری جه‌ماوه‌ری
خۆیان و، یاساییكردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت و، چاودێری به‌سه‌ر بڕیار و به‌رنامه‌كانی
ده‌وڵه‌تدا، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان پێکدێنن. ئه‌م رێكخراوانه وه‌ك پردێك له‌نێوان
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا رۆڵ ده‌گێڕن و چاودێری هه‌موو كار و بڕیاره‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌ت له گه‌نده‌ڵی ئابووری- سیاسی و له ئافه‌تی
بروكراسى و دیكتاتۆری ده‌پارێزن. له درێژه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا سێ هێزی سه‌ره‌كی یاسادانه‌ر،
به‌ڕێوه‌به‌ر و دادوه‌ر، لێك جیاده‌كرێنه‌وه و هه‌رێمی دەسەڵاتیان دیاری ده‌كرێت
و له بڕیار و به‌رنامه‌كانیاندا تا رێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆى به‌ده‌ست دێنن. له‌م
نێوه‌دا هێزی یاسادانه‌ر كه به ده‌نگی راسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵده‌بژێردرێ، به‌سه‌ر
دوو هێزه‌كه‌ی تردا چاودێری ده‌كا و بڕیار و به‌رنامه‌كانیان بۆ دیاری ده‌كات. هێزی
دادوه‌ریش له بڕیاره‌كانی خۆیدا له كاریگه‌ری ده‌وڵه‌ت و پارلمان به‌دووره و بڕیاری
سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌كات.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی وترا ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین
بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه له هیچ وڵاتێكدا ده‌وڵه‌تی مۆدێرن دانه‌مه‌زراوه. چونكه
هیچ كام له‌م وڵاتانه هاوكات خاوه‌ن سێ فاكتی دێموكراسی، ناسیۆناڵیزم و پیشه‌سازی نین. خاڵی لاوازی زۆربه‌یان
نه‌بوونی دێموكراسییه: ده‌وڵه‌تی توركیا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌رووى پیشه‌سازی و سەنعه‌تەوه
گه‌شه‌ی كردووه، بەڵام چونكه ده‌وڵه‌تێكى فاشیسته و گرنگى به دێموكراسى نادا و
مافه‌كانی گه‌لی كورد به ره‌سمى ناناسێت، ده‌وڵه‌تێكی دواكه‌وتووه و به‌رده‌وام
تووشی کێشە و قه‌یران ده‌بێت. له‌م وڵاته له سه‌رده‌می توركه لاوه‌كان به‌ملاوه
رەوتێکی ناسیۆناڵ/ فاشیست دەسەڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. یانى به هۆی نه‌بوونی
دێموكراسی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و کەمینەکانی تر، دەوڵەتی
تورکیا ناتوانێ ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن بێت و توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نییه. ده‌وڵه‌تانی
تری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ئێجگار دواكه‌وتووترن، چونكه له هیچ كام له‌واندا سه‌نعه‌ت
و پیشه‌سازی به راده‌ی پێویست گه‌شه‌ی نه‌كردووه و بوار بۆ بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی ره‌سه‌ن
و پێشكه‌وتنخواز نه‌ڕه‌خساوه. یانى پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن له سه‌ره‌تای ره‌وتی خۆی
دایه. ئابووری ئه‌م وڵاتانه نیوه فیۆداڵی- نیوه سه‌رمایه‌دارییه. قه‌واره‌ی
حكوومه‌ته‌كان زیاتر له ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی ده‌چێ و پێكهاته‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ت هێشتا
به‌ته‌واوی نه‌روخاوه. كۆمەڵانی خه‌ڵك به‌كرده‌وه ئازادی و دێموكراسیان ئه‌زموون
نه‌كردووه (ئێران، عه‌ره‌بستان، سوریا، كوێت، ئۆردۆن، و...).
بەڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كێشه
و ئاسته‌نگانه، پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن و تێپه‌ڕاندنى چاخی گواستنه‌وه له رۆژهەڵاتی
ناڤین‌دا هەروا به‌ڕێوه‌یه و هه‌نگاو به هه‌نگاو بەرەو ئازادی و دیموكراسی و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌چێته پێش...
سه‌رچاوه‌كان:
1) ایدئولوژی المانی، ك. ماركس، ف. انگلس، پرویز بابایی،
ن. چشمه، تهران 1380، ص‌ص40.
2) ناسیۆناڵیزم و سه‌فه‌ر، مه‌ریوان وریا قانع، چ ره‌نج،
سلێمانى 2005، ل 45-46.
3) جامعه، فرهنگ، ادبیات، لوسین گلدمن، جعفر پوینده،
نشر چشمه، تهران 1380، ص 27.
4) دولت عقل، دكتر حسین بشیریه، نشر ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر