دیسپۆتیزمی
رۆژهه‌ڵاتی و
شێوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی
موریس
گودلیه
و: هادی محەمەدی
چه‌مكی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
ئاسیایی یه‌كێ له سه‌رنجڕاكێشترین ده‌سكه‌وته‌كانی ماركسه كه له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكی
ته‌واو سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌ره‌وڕوو بووه. ئه‌م پرسه بۆیه گرنگه چونكه
پیشان ئه‌دات كه ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و ره‌وتی
ئالۆگۆڕه‌كانی راڤه بكه‌ین و به چ شێوه‌یه‌ك درێژه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی
رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ شیوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژاوایی (كه بناغه‌ی ژیاری رۆژاوایان
پێكهێناوه) به‌راورد بكه‌ین؟
چه‌مكی دێسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی:
به‌ر له ماركس ئوروپاییهكان
له كۆتایی سه‌ده‌ی پانزده‌وه تا كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م چه‌مكی دێسپۆتیزمی
رۆژهه‌ڵاتییان بۆ راڤه‌كردنی سیستمی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مپراتۆری عوسمانی (وه‌ك
دوژمنی سروشتی ئوروپا)و هه‌روه‌ها بۆ راڤه‌كردنی ده‌زگای سیاسی ئه‌مپراتۆری پارس،
هێند، و مه‌غوول به‌كاردێنا. به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی
دێرتر، چونكه ئه‌ره‌ستۆ له كتێبی سیاسه‌ت دا ده‌نووسێ:
"به‌ڕبه‌ڕه‌كان له یۆنانییه‌كان كۆیله‌تر و، ئاسیاییه‌كان له
ئوروپاییهكان كۆیله‌ترن. چونكه ئه‌وان ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕی ملكه‌چییه‌وه قه‌بووڵ
ده‌كه‌ن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه حكومه‌تی سه‌ره‌ڕۆن، به‌ڵام ئەمن و ئاسایشیان هەیە،
چونكه میراتی و یاسایین".
له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا چه‌مكی
دێسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی به‌هۆی بیرمه‌ندانی جیاواز، هه‌ر له بودین Bodin تا مۆنتسكیۆ، هه‌روه‌ها
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵات دیده‌نیان ده‌كرد، به‌تایبه‌ت برنیه/Bernier، زۆر گه‌شه‌ی پێدرا.
له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م تا سه‌رده‌می ماركس ئابووریزانان (ئادام سمیت
1751و ریچارد جونز 1821) و هێگل له (فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا)، چه‌ندین توخمی دیكه‌یان
به تێرمی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی زیاد كرد. دواتر چه‌مكی دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ
چه‌ندین ئه‌ندێشه‌ی تازه تێكه‌ڵ بوو كه بریتین له‌مانه:
له رۆژهه‌ڵات زه‌مین له ژێر ركێفی ده‌وڵه‌ت دایه،
تاكه‌كان له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تدا یه‌كسانن، چونكه گیروده‌ی یه‌خسیرییه‌كی
هاوبه‌شن.
له كۆمه‌ڵگه‌دا مڵكداری میراتی بوونی نییه؛
تاك ته‌نیا به‌پیێ به‌شداری كردن له ده‌وڵه‌تدا
له سامان و ده‌سه‌ڵات به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
هه‌ر به‌مهۆیه كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی خاوەن یاسای
مه‌ده‌نی نییه. له‌راستیدا ئایین له‌وێدا له كه‌نار كۆمۆنی گونده‌كان جێگیر ده‌بی
و كشتوكاڵ به‌سه‌ر پیشه‌سازیدا زاڵه. ئاقاری جوغرافی وشك و قاقڕه و به‌ناچار
پێویستی سیستمێکی ئاویاری گشتی و سه‌نتراڵ دێنێته ئاراوه. له‌م كاره‌شدا ده‌وڵه‌ت
وه‌ك به‌رێوبه‌رێكی گه‌وره ده‌ور ده‌بینێ. له‌ئه‌نجامدا ئه‌م جڤاتانه له سه‌ره‌تا
و كازیوه‌ی شارستانیه‌تدا له دۆخێكی مێژوویی قه‌تیس و نه‌گۆڕدا ماونه‌ته‌وه.
كه‌وابوو چه‌مكی دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی، تێكه‌ڵ به روانگه‌ی فكری نگه‌تیڤ و ته‌نانه‌ت
ره‌گه‌زپه‌رستانه بووه. به‌جۆرێك كه زۆربه‌ی وته‌كانی مۆنتسكیۆ و هێگل وه‌ها
تایبه‌تمه‌ندیه‌كیان هه‌یه.
به‌ڕای هێگل له هێندستان "ئه‌وه‌ی ده‌بێ
وه‌ك ژیانی سیاسی پیشان بدرێت، سه‌ره‌رۆییه به بێ هێچ یاسا و بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی
و ئایینی". "وڵاتی چین و هێندستان قه‌تیس و نه‌گۆڕ مانه‌وه ژیانی
سروشتی و گیایی خۆیان تا سه‌رده‌می ئیمه درێژه پێدا."
له خه‌باتێکی فكری كه له رۆژاوادا درێژه‌ی هه‌بوو
ڕاسته‌وخۆ ئه‌م چه‌مكانه‌یان به‌كار دێنا: روانگه‌ی مۆنتسكیو له‌مه‌ڕ دیسپۆتیزمی
رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م هه‌له‌ی بۆی ره‌خساند كه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له ده‌سه‌ڵاتی
"بوربن"ـه‌كان كه به "دیسپۆتیزمی توركی" ناودێری ده‌كردن،
ڕه‌خنه بگرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، ڤۆڵتر دیسپۆتیزمی رۆشنبینانه‌ی وڵاتی چینی ستایش
ده‌كرد و له‌پاش ئه‌و، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوویان ده‌كرد ده‌وڵەتانی
پاتشایی ئوروپا چاكسازی بكه‌ن... داكۆكییان له دیسپۆتیزمی رۆشنبینانه ده‌كرد. له
ڕاستیدا ماركس كاتی داڕشتنی چه‌مكی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی له‌م خاڵه‌وه
ده‌ستی پێكرد.
ماركس: دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی
و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی
چه‌مكی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
ئاسیایی له‌نێوان ساڵه‌كانی 1853تا 1858 ئاراسته‌كرا‌و ساڵی 1859و له سه‌ره‌تای
كێتبی "نرخاندنی ئابووری سیاسی "دا ئاراسته‌یه‌كی رۆشنتری به‌خۆوه گرت.
ماركس له سه‌ره‌تای ئه‌م كتێبەدا نووسی: "ده‌توانین شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی
ئاسیایی، كه‌ونارا، فیۆداڵی و بورژوازی نۆی به‌هۆی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رجه‌سته
به فۆرماسیۆنی ئابووری كۆمه‌ڵگه ناودێر بكه‌ین". یه‌كه‌م قوناغی ئاراسته‌كردنی
ئه‌م چه‌مكه له زنجیره وتارێكدا ساڵی 1853 له گۆڤاری دیلی تریبوون بڵاوكرایه‌وه.
دووهه‌م قۆناغی داڕشتنی "شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پێش بورژوازی" كه
ئێجگار گرنگ و داهێنه‌رانه بوو، له مه‌ودای ساڵه‌كانی 58-1857دا نووسرا. ماركس
دواتر له مه‌ودای ساڵه‌كانی 1870 تا 1883 له‌به‌ر تیشكی تۆژینه‌وه‌كانی مورگان و
ئێتنیکناسانی دیكه‌دا، تۆژینه‌وه‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به مێژووی كشت و كاڵ و
كێشه‌كانی زه‌مین له ئوروپای رۆژهه‌ڵات درێژه پێده‌دا و چه‌ندین جار ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌م چه‌مكه. ڕه‌شنووسی نامه‌كانی بۆ وێرا زاسولیچ له ساڵی 1881دا دواین
ئاڵوگۆڕی فكری ئه‌و له‌م بابه‌ته‌وه پیشان ئه‌دات.
به‌ڵام بۆچی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی؟ چه‌مكی
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، وه‌ك یه‌كه‌م چه‌مكی كارسازی تیۆری ماركس، تێرمێكه كه له
"ئایدیۆلۆژی ئاڵمانی" دا و له ساڵی 1846دا شكڵی گرتووه. هه‌ر فۆرمێكی
به‌رهه‌مهێنان بەپێی "شێواز"ێكی مادی و "شێواز"ێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌رهه‌مهێنان پێکهاتووه. شێوازی مادی بریتییه له كۆی هێزه مادی و فكرییه‌كان
كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا دیاری ده‌كه‌ن. شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی،
كۆمه‌ڵه پێوه‌ندییه‌كه كه مرۆڤه‌كان به‌پیێ ئه‌وە بۆ به‌رهه‌مهێنانی دۆخی مادی
خۆیان و دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان له‌نێوان خۆیاندا، له‌سه‌ر سروشت كار ده‌كه‌ن
و ده‌یگۆڕن. ماركس ئه‌م پێوه‌ندییه به پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان
ناودێر ده‌كات.
ماركس دوو خاڵ به‌م پێناسه‌یه
زیاد ده‌كات: له‌لایه‌ك پێی وایه كه فۆرماسیۆنه ئابوورییه‌كان كه له مێژوودا
جێگه‌ی یه‌كتر ده‌گرنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاستێكی تایبه‌تی هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان
سازگارن. ئه‌وان (هێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و مناسباتی به‌رهه‌مهێنان) به‌پیێ
پێكهاتنی فۆرمه جیاوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، یانی دروست بوونی بناغه‌ی ئابووری و
فۆرماسیۆنه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه له یه‌كتردا تێكه‌ڵ ده‌بن. له‌لایه‌كیتره‌وه
پێی وایه‌ن كه دام و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه (بنه‌ماڵه، ئایین، ده‌وڵه‌ت
و هتد...)یش له‌گه‌ڵ فۆرمه جۆراوجۆره‌كانی به‌رهه‌مهێنان هاوته‌رازن و پێكه‌وه
پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن كه ماركس به فۆرماسیۆنی
ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی ناودێری ده‌كات. كه‌وابوو له روانگه‌ی ئه‌ودا شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
"ئاسیایی" و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوته‌ریبی كامه‌یه؟
ئێمه ئه‌م دوو چه‌مكه له
دوو ته‌وه‌ردا رۆشن ده‌كه‌ینه‌وه: له‌لایه‌ك پێوه‌ندی نێوان پێكهاته‌ی ئابووری و
ده‌وڵه‌ت و، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێوه‌ندی نێوان شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی و
تایبه‌تمه‌ندی دێسپۆتیكی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریبی، ئاراسته ده‌كه‌ین.
1.ئابووری و ده‌وڵه‌ت له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی دا
به ڕای ماركس خه‌سڵه‌تی
تایبه‌تی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی بریتییه له‌وه كه خاوه‌نداری زه‌مینه‌كان
به‌گشتی هی ده‌وڵه‌ته، ئه‌ڵبه‌ت خاوه‌نداری زه‌مین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه زۆر
شێوازی جیاواز به‌خۆوه ده‌گرێت: هه‌ر له شێوازی خاوه‌نداری ناڕاسته‌وخۆوه، تا
جۆرێكیتر كه ده‌وڵه‌ت خۆی به "تاقه" خاوه‌نی زه‌مین ده‌زانێ و بۆ گرووپ
و تاقمی ناوچه‌یی، گوندی و خێڵه‌كی ته‌نیا مافی به‌كارهێنان به ڕه‌وا ده‌زانێ.
له‌و كاته‌دا كه ده‌وڵه‌ت خۆی به تاقه خاوه‌نی زه‌وی ده‌زانێ، وه‌ك مه‌رجی
ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، یانی لێرەدا ده‌وڵه‌ت وه‌ك خاوه‌نی
سروشت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی متافیزیكی و بان سروشتی هه‌یه، ره‌مز و هێماكانی ئه‌و
وه‌ك خه‌سڵه‌تێكی خودایی خۆی ده‌نوێنێ، كه له ئاست مرۆڤ و شته‌كان ده‌سه‌ڵاتی
ڕه‌ها و "دیسپۆتیك"ی هه‌یه.
به ڕای ماركس شێوه‌ی خاوه‌نداری
ده‌وڵه‌ت كه خۆی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌رتر له پێكهاته‌كانی دیكه به خه‌سڵه‌تی
متافیزیكییه‌وه پێشان ئه‌دا، ئێجگار فره‌چه‌شن و جۆرا‌وجۆر بووه و بناغه و
سه‌رچاوه‌ی دەوڵەت بووه. له‌م روانگه‌یه‌دا شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی وه‌ك
به‌رهه‌می چه‌ند شێوازێكی تایبه‌تی پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و چینه‌كان، یان گرووپ و
تاقمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له ناخی كۆمه‌ڵگەی سه‌ره‌تایی و عه‌شیره‌یی دا خۆده‌رده‌خات.
به دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و پاوانكردنی "خاوه‌نداری" زه‌مین و ئاو و
گونده‌كان، رووتاندنه‌وه‌ی هێزی كار و كۆمه‌ڵگە به‌شێوه‌ی ماڵیات هه‌موار كرا. له‌م
حاڵه‌دا ئیتر ده‌وڵه‌ت له رێكخستنی كار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ده‌وری ڕاسته‌وخۆ
ناگێڕێت. به‌ڵام ده‌توانێ به رێكخستنی هێزی كار له چه‌ندین كاری گه‌وره‌ی
ئابووری (كه‌ناڵی ئاویاری) یان كاری سیاسی (دروستكردنی رێگا و جاده‌كان) ده‌وری
ڕاسته‌وخۆ بگێڕێت. به‌ڕای ماركس پێكهاته بنده‌سته‌كان ناچار بوون بۆ مانه‌وه و
هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی دۆخی مادی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان، بۆ ده‌وڵه‌ت كار بكه‌ن
و زێده‌بایی بخولقێنن. به‌مبۆنه‌وه هه‌ركه پێكهاته‌یه‌ك ده‌چووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت، ناچار دەبوو له به‌رهه‌می كاری خۆی پێویستییه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌رتر له
خۆی دابین بكات. سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی بۆ ده‌وڵه‌ت، ملكه‌چی سیاسی
پێكهاته‌كه ده‌بووه هۆی ئه‌وه كه رووتاندنه‌وه‌ی ئابووری به‌شێوه‌ی دووقات
زیاد بكرێت.
ئه‌م چه‌وساندنه‌وه شێوازی
جۆرا‌وجۆری هه‌یه: بێگاری بۆ پێكهاته‌ی سه‌رتر یان ده‌وڵه‌ت كه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێكی
سه‌ره‌ڕۆ، هێما و مه‌زهه‌ری خودایە. جگه له‌وه‌ش چه‌ندین جۆر ماڵیات له به‌رهه‌مه‌كان
وه‌رده‌گیردرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین شێوازی كویله‌تی له‌ئارا دایە كه گرنگی لاوه‌كییان
هه‌یە: چونكه ئاپووره‌ی جه‌ماوه‌ر كه له‌ئاست كویله‌كان و گرووپه‌كانیتر
"ئازاد"ن، هه‌موو ساتێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یە کە بێگارییان پێ بكرێ
یان ماڵیاتیان لێ بسێنرێ. جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر تاك پێره‌وی ده‌وڵه‌ت بێ، به‌پیێ
پێویستی له گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ره به‌ریندا، (یانی پێوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ
پێشینیان، گوند و عه‌شیره) ئیتر وه‌ك تاك حساب ناكرێ. له راستیدا ئه‌وه گرووپ
{خێڵ}ـە كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ملكه‌چی ده‌وڵه‌تە: كه‌وابوو ئه‌م ملكه‌چییه وه‌ك
ملكه‌چی پێكهاته‌یه‌ك له‌ئاست پێكهاته‌ی دیكه شێوازی ته‌سلیم بوونی سیاسی، ئایینی
و ئابووری به‌خویه‌وه ده‌گرێت. ده‌وڵه‌ت بۆ پاراستنی مڵکداری خۆی به‌سه‌ر زه‌میندا
و رووتاندنه‌وه‌ی به‌شێك له هێز و به‌رهه‌مه‌كانی پێكهاته بنده‌سته‌كان، ده‌بوو
له رێگه‌ی زه‌خت و هه‌ڕه‌شه‌وه، یان له رێگه‌ی پڕ‌وپووچی ئاینییه‌وه، ره‌زامه‌ندی
ئه‌وان به‌ده‌س بێنێت. به‌مجۆره چه‌وساندنه‌وه‌ی چین و گرووپه بنده‌سته‌كان له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه بەپێی مكانیزمێكی بان ئابووری (Extraeconomique) پێكهاتبوو.
له دۆخێكی ئابووری له‌م چه‌شنه‌دا
كه وه‌رگرتنی ماڵیات زیاتر به‌پیێ جۆری كاڵاكان بوو، نه به‌پیێ پاره، ئیتر
مناسباتی كاڵایی گه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد و كار و پیشه‌ی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆ
پێكنه‌ده‌هات... گرووپ و چین و تۆیژی سه‌وداگه‌ر كه تا ڕاده‌یكی زۆر له خزمه‌ت
ده‌وڵه‌ت و له‌ژێر چاودێری ئه‌ودا بوون، له پله و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دا له
پیاوانی ئایینی، جه‌نگاوه‌ران و به‌رێوه‌به‌ران نزمتر بوون. بۆیه شێوازی سه‌ره‌تایی
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری، له‌گه‌ڵ وه‌ها مناسباتێكی سه‌وداگه‌ری و به‌رهه‌مهێنان
ته‌واو هاوته‌راز بوو. چه‌مكی دێسپۆتیزم به‌ر له‌وه‌ی كه هی ماركس بێت له‌ناخی ئه‌و
پێوه‌ندییه‌دا شكڵی ده‌گرت. ماركس له كاتی خۆیدا، خۆی به‌م پرسه‌وه خه‌ریك كرد،
به‌ڵام به‌پیێ چه‌مكی شێوه‌ی "به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی" سه‌رله‌نوێ
ئاراسته‌ی كرد و دایڕشته‌وه.
2. شێوه‌ی "به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی" و
"دێسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی"
لێره‌دا روانگه‌كانی ماركس له‌مه‌ڕ
ئاخێزگه‌ی ده‌وڵه‌ت و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "ئاسیایی" ئاراسته ده‌كه‌ین.
له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌ت و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی كه بەپێی پێكهاته عه‌شیره‌یی
و قه‌ومی پێکهاتوون، ئه‌م پێكهاتانه‌یان له پێكهاته‌یه‌كی ئیجگار به‌رینتردا و
به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه یه‌كپارچه ده‌كرد. ئه‌م پێكهاته ئێجگار به‌رین
و هه‌ره تاقانه‌یه، ته‌نیا ده‌یتوانی به پاڵپشتی ئایینی و به‌پێی بنه‌مای
متافیزیكی خۆی رێك بخات. پێویسته ئاماژه بەوەش بكه‌ین كه ئه‌م بیره‌ی ماركس به‌رده‌وام
بۆ ئێمه سه‌مه‌ربه‌خش بووه. به‌پیێ ئه‌م ڕاستییه سروشتی ئه‌م پێكهاته‌یه و
تاقانه‌یی ئه‌و "بۆ به‌شێك له كۆمه‌ڵگا له گه‌وهه‌ری خه‌یاڵی عه‌شیره
(خودا)دا و بۆ به‌شی دیكه له دیكتاتۆری واقعی (خزمه‌تگوزاری ئه‌م خودایه) دا
به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئاوایه تایبه‌تمه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئاسیایی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و
ته‌نیا به ئاخێزگه‌ی متافیزیكییه‌وه خۆی ده‌نواند و له كه‌سێتی خه‌یاڵی خودا
یان له كه‌سێتی واقعی خزمانی خودا (پاتشاكان)دا شێوازێكی ره‌ها و
"دیسپۆتیكی" به‌خۆیەوه ده‌گرت. ئه‌م سروشته خوداییه، یان پاوانكردنی پێوەندی
له‌گەڵ خوداكان له‌لایه‌ن پاتشا و خزمانییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی به‌سه‌ر هه‌موو
جه‌ماوه‌ردا ده‌سه‌پاند... ئیراده و بڕیاره‌كانی شا بۆ هه‌مووان وه‌ك یاسا بوو.
ماركس بۆ پیشاندانی ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه
چه‌مكی مێژینه‌ی "دێسپۆتیزم" دووپات ده‌كاته‌وه. كه به‌داخه‌وه ده‌مانخاته‌وه
بیری جۆره ده‌سه‌ڵاتێك كه هه‌موو ساتێ ره‌نگه تووشی دیكتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی ببێت.
له‌راستیدا شێوازه‌كان و چۆنییه‌تی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پاتشایه‌كی "ئاسیایی"
به چه‌ندین هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی مێژووییه‌وه به‌ستراوه كه پێویستی به
هێزێكی زه‌به‌ڵاحی بان ناوچه‌یی و بان عه‌شیره‌یی هه‌یه. ماركس بۆ ساغكردنه‌وه‌ی
ئه‌ندیشه‌ی (دیسپۆتیك Despotique)
ئه‌م بیره دێنێته ئاراوه كه جه‌ماوه‌ری مرۆڤه ئازاده‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئاسیاییدا له‌ئاست ده‌وڵه‌ت له‌نێو مناسباتی "كویله‌تی گشتگیر"دا گیریان
كردووه: چونكه بارودۆخی مرۆڤی ئازاد وا نییه كه تاك له بێگاری یان ماڵیات دان
ره‌ها بێت... ماركس چه‌ندین جار ئه‌م بیره دووپات ده‌كاته‌وه كه ده‌وڵه‌تانی
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی، به پاوانكردنی زه‌مین گه‌شه‌ی مناسباتی كۆمه‌ڵگه
له‌نێو ده‌به‌ن. ئه‌م كاره‌ش دوو ئاكامی به‌دواوه‌یه: یه‌كه‌م "دیسپۆتیزمی
رۆژهه‌ڵاتی" و، دووهه‌م گرنگی تایبه‌تی ئایین له فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵات دا.
به سه‌رنجدان به‌م ڕاستییه
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتی "چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان" له شێوه
به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی دا له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه خه‌ڵك خۆیان خاوه‌ن
زه‌مینه‌كانن، جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. له پێكهاته‌ی جۆری دووهه‌م دا خه‌ڵك به
پاڵپشتی زه‌مینه‌كان له‌ئاست ده‌وڵه‌ت ئاخێز و دژایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه
له كۆمه‌ڵگه‌ی شێوه‌ی ئاسیایی دا تاك یان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نیا كاتێ ده‌توانی
زه‌مین و كاری كه‌سێكیتر زه‌وت بكات، كه كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه،
له كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوایی دا مافی زه‌مین و زه‌مینداری بوو به میراتیی و هه‌ر
ئه‌مه‌ش بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی جیاواز له ده‌وڵه‌تی پێكهێنا...
به‌كورتی دۆخی "رۆژهه‌ڵات"
ئاوابوو: ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان دا زاله، یان له‌ڕاستیدا وه‌ك
پێگه و پاڵپشت خزمه‌تیان پێده‌كات. به‌ڵام له رۆژئاوادا ره‌وته‌كه پێچەوانه‌یه،
یانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت پێكدێنن و به‌سه‌ر ئه‌ودا زاڵن و
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕن.
به‌ڕای ئێمه ئه‌م توخمانه تێرمی
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی و دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی لای ماركس پێكده‌ێنن. به‌ڵام
ئه‌م دوو چه‌مكه هه‌روا قه‌تیس و داخراو نه‌مانه‌وه. به‌ڵكوو به‌درێژایی ژیانی
ماركس تووشی ئاڵوگۆڕ بوون. ئێستا به‌خێرایی ره‌وتی ئه‌م گۆڕانه باس ده‌كه‌ین:
ماركس ساڵی 1853 تا 1858
زنجیره تۆژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژاوای دێرین
نووسی. ئه‌و له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێ بیر و روانگەی ئێجگار ناسیوناڵیستی
پێشینیانی خۆی قه‌بوڵ كرد. به‌تایبه‌ت ئه‌م وته‌یه‌ی هێگل كه گوتبووی
"هێندییه‌كان هه‌رگیز مێژوو، یان لانیكه‌م مێژوویه‌كی ناسراوییان نه‌بووه"
به‌كاردێنێ و له‌م باره‌وه ده‌نووسێ: "ئه‌مپراتۆریای گه‌وره و نیوه‌وه‌حشی
چین، به‌پێچه‌وانه‌ی زه‌مه‌ن گه‌شه‌یه‌كی گیائاسای هه‌بووه".
پاشان ماركس له به‌رگی یه‌كه‌می
كاپیتاڵ (1868) ده‌گه‌ڕێـته‌وه سه‌ر ئه‌م بیره و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كات كه
پێكهاته نه‌ریتییه‌كان ئه‌و جۆره‌ی كه له هێندی دێریندا درێژه‌یان كێشا "هۆکاری
نه‌گۆڕی كۆمه‌ڵگه‌ی ئاسیایی راڤه ده‌كه‌ن، سه‌قامگیری و قه‌تیسمانێكی ئێجگار سه‌رسوڕهێنه‌ر
كه ئه‌گه‌ر لێكبترازێن، دوباره به هه‌مان شكڵ و شێوازە‌وه پێكدێنه‌وه و
گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌بار و تاقمه‌كانیش ته‌نیا له ڕێگه‌ی تووند و خوێناوییه‌وه
هه‌موار ده‌بێت"؛...
ماركس له‌مه‌ڕ داگیركردنی هێندستان له‌لایه‌ن
بریتانیاوه ده‌نووسێ: "بریتانیا له هیند كارێكی دوولایه‌نه ئه‌نجام ئه‌دات:
یه‌كه‌م رۆخاندن و دووهه‌م بنیادنانه‌وه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی
ئاسیا و خولقاندنی بناغه‌ی مادی كۆمه‌ڵگەی رۆژاوایی له ئاسیا"...
ته‌نیا به‌پێی مڵکداری تایبه‌تی
و ناده‌وڵه‌تی، مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ قۆناغی كۆیله‌تی و سرواژ تێپه‌ڕێنێ و گه‌شه
و گۆڕانێكی مه‌زن ده‌سته‌به‌ر بكات... ماركس ساڵی 1881 روانگه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ شێوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی ده‌گۆڕی و ده‌نووسێ: شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی
شێوازی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕێنی كۆمه‌لگه‌ی سه‌ره‌تاییه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی،
كه ره‌نگه له درێژه‌ی مێژوودا باوترین شكڵی تێپه‌ڕین بووبێت. ئه‌م شێوازه به
هه‌بوونی پێكهاته‌ی ئاڵۆزی كشت و كاڵه‌وه به‌ستراوه... ماركس له‌م بابه‌ته‌وه
هێنده چووه پێش كه نووسی: "هێزی كاریگه‌ری پێكهاته سه‌ره‌تاییه‌كان
ئێجگار گه‌وره‌تر له هێزی جڤاتانی سامی، یۆنانی و رۆمی بووه و ته‌نانه‌ت له
كاتی خۆیدا له هێزی كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێڕنی بورژواییش گه‌وره‌تر بووه".
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
ئاسیایی داخراو، وه‌ك شێوه‌ی كاڵ و ناته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می
گواستنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی بووه. شێوازێك كه كاڵی نەگەیشتوویی وی بۆته
هۆی وه‌ستانێکی چه‌ند سه‌د ساڵه. له ڕاستیدا هۆكاری چه‌قین و نه‌گۆڕی ئه‌م
جڤاتانه هه‌ر له‌مه دایه. به‌جۆرێك كه خاوەن مێژوو نین...
لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی
چه‌مكی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی ئه‌مانه‌ن:
1- ماركس به پێوه‌نددانی دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی
"ره‌ها"ی ده‌وڵه‌ت و مڵکداری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر زه‌مینه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی
ژیان، تیۆرییه‌كی تازه‌ی گه‌ڵاڵه كردووه.
2- ئه‌م بیره كه ده‌وڵه‌ت توانی له فاكتێكی خه‌یاڵی و له
خودایه‌كدا خۆی وێنا بكا‌و مڵکداری زه‌وی به دیارده‌یه‌كی میتافیزیكی له قه‌ڵه‌م
بدات، له‌لایه‌ن ئتنیکناسان و مێژوونووسانه‌وه به شتێکی گرنگ زانراوه.
3- ماركس به به‌راوردكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی
رۆژاوا، خه‌سڵه‌تێكی زۆر تایبه‌تی مێژوویی رۆژاوا له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت -
شاره‌كانی یۆنان دا ده‌بینێ و پیشان ئه‌دات كه له‌نێو ئه‌م ده‌وڵه‌ت- شارانه‌دا
مڵکدارێتی تایبه‌تی زه‌مین جیاواز له زه‌مینی ده‌وڵه‌تی، پێكدێ و مرۆڤی سه‌ربه‌ست
و شارۆمه‌ندی ئازاد گه‌شه ده‌كات.
4- ئه‌ندێشه‌ی گه‌شه‌ی به‌رته‌سكی بازرگانی، بێجگه له بازرگانی
كاڵا مه‌سره‌فییه‌كان، له كۆمه‌ڵگه‌ی شێوه به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی دا و هه‌روه‌ها
وه‌رگرتنی بێگاری و ماڵیات به‌شێوه‌ی كاڵا، نه‌ک پاره، جگه له‌مه‌ش ركێفكردنی
بازرگانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، پێش به گەشه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی ئازاد ده‌گرێ
و سه‌رئه‌نجام شارۆمه‌ندانی ئازاد ناخولقێـن...
سه‌رچاوه: سایت نگرش
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر