هه‌وڵێك بۆ
نرخاندنی فه‌لسه‌فه‌ی هێگل
كارل ماركس
و: هادی
محه‌مه‌دی
Haval831@yahoo.com
ئاماژه:
دۆخی وڵاتی ئاڵمان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا دۆخێكی ئێجگار تاڵ و تراژیكه، له
كاتێك دا كه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی و به‌تایبه‌ت له بریتانیا و فه‌رانسا
پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن به ئه‌نجام گه‌یشتووه و شۆڕشی دیموكراتیك سه‌ركه‌وتووه،
وڵاتی ئاڵمان هێشتا له دۆخێكی تاریك و دواكه‌وتوانه دایه و ئیمكانی گه‌شه و
گۆڕان به‌دی ناكرێت. به وته‌ی لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن دۆخی ئاڵمانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م
هێنده تاڵ و خه‌ماوییه كه زۆربه‌ی نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی هیۆمانیست تووشی
چاره‌نووسێكی تاڵ و ژاناوی ده‌كات: "هۆڵدرلین، نیچه و لینۆ شێت ده‌بن،
كلایست خۆی ده‌كوژێ، كلوپستوك، ڤینكێلمان، هاینه و ماركس ژیانی غه‌ریبی و
ئاواره‌یی هه‌ڵده‌بژێرن، كانت و شوپێنهاڤێر ژیانێكی سه‌یریان هه‌یه كه له خه‌ڵك
دایانده‌بڕێت. لسینگ له شوێنێكی په‌رت و ته‌ریك له غه‌ریبی ده‌مرێت، له شوێنێك
كه له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی دا ها‌نا بۆ دیكتاتۆرێكی چنۆك و
به‌ره‌ڵا ده‌بات."
به‌پێی
ئه‌وه‌ی وترا، ئه‌ی له‌مه‌ڕ دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌گشتی و ئێران به‌تایبه‌تی
ده‌توانین چی بڵێین؟ له 30 ساڵی رابردوو دا بێجگه له‌وه‌ی باشترین رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی
ئێران به ده‌ستی حكومه‌تی ئیسلامی كوژران، چه‌ندین ملیۆن له خه‌ڵك و نوخبه‌كان
روویان كرده هه‌نده‌ران و ژیانی تاڵی دیاسپۆرایان هه‌ڵبژارد، هه‌زاران كه‌س له
شاعران، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان كوژران، ده‌ربه‌ده‌ر كران، یان له قوژبنی بێ
كه‌سی دا شێت بوون و هه‌ر به لاوی دیقیان كرد و مردن...
جڤاتی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌م ده‌ڤه‌ره
بیماره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئێجگار هەراو و ده‌وڵه‌مه‌نده، له
سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێهه‌م دا هێشتا برسییه، برسی نان و برسی سێكس و تینووی
ئازادی. كولتوری رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئه‌م ده‌ڤه‌ری كه یه‌كه‌م لانكه‌ی كولتوور و
شارستانیه‌ت بوو، هێشتا تاریك و سیخناخه. ئه‌م هۆكارانه‌ش هه‌زاران هۆكردی چه‌وت
و نگه‌تیڤیان لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، برسی نه‌بێت،
برسی نان و برسی سێكس، ئیدی کەی بەتەمای حۆری بەهەشت روو دە‌كاته ئیسلامی سیاسی و
مرۆڤ سه‌ردەبڕێت! مرۆڤ ئەگەر نیاز و پێویستییە سەرەتاییەکانی دابین بکرێت، روو دە‌كاته
دنیای خۆشه‌ویستی و هونه‌ر و جوانی، چه‌مك و فۆرمە كۆنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و
چه‌مك و فۆرمی نوێ داده‌رێژێ... ئایا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌گشتی و، وڵاتی ئێران به‌تایبه‌تی،
ده‌توانێ سه‌رده‌می جه‌هل و تاریكی و به‌رزه‌خی نێوان سۆنه‌ت و مۆدێرنیته تێپه‌ڕێنێ؟
ماركس
له‌م وتاره‌دا به زمانێكی توند و ئاگرین دۆخی ناله‌باری ئاڵمانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م
و فه‌لسه‌فه‌ی هێگل وه‌ك به‌یانی تیۆریكی ئه‌م دۆخه ده‌نرخێنێ...
وه‌رگێڕ
* * *
نرخاندنی(criticize) دین، تا جێگایه‌ك كه پێوه‌ندی به ئاڵمانه‌وه هه‌یه، كۆتایی
هاتووه؛ نرخاندنی دین پێشمه‌رجی هه‌موو نرخاندنێکه.
هه‌ر كه په‌رستش له‌ئاست خودا ره‌ت بكرێته‌وه،
فۆرمی دنیایی گوناه بێ‌پرستیژ ده‌بێت. مرۆڤ، كه له دنیای خه‌یاڵی ئاسمانه‌كان
دا بۆ مرۆڤی باڵا (سوپێر مه‌ن) ده‌گه‌ڕا و ته‌نیا نه‌خشێكی له خۆی له‌ودا ده‌بینیه‌وه،
ئیتر حازر نییه له شوێنێك كه بۆ بوونی واقعی خۆی ده‌گه‌ڕێ و ده‌بێ بگه‌ڕێ،
ته‌نیا هێما‌یه‌ك له خۆی یانی گیاندارێكی نا- مرۆڤ ببینێته‌وه.
بناغه‌ی
نرخاندی لائیك ئه‌مه‌یه: مرۆڤ دین دروست ده‌كات، دین مرۆڤ دروست ناكات. له
راستیدا، دین، وشیاری مرۆڤێكه كه یان هێشتا خۆی نه‌دیوه‌ته‌وه یان دیسان خۆی
ونكردووه. به‌ڵام مرۆڤ بوویه‌كی ئابستراكت نییه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دنیا‌یه
خه‌وتبێ. ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه مرۆڤ و دنیای مرۆڤ پێكدێنن. ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه
دین ده‌خولقێنن، دین وشیارییه‌كی پێچه‌وانه‌یه له‌مه‌ڕ دنیا، چونكه دین دنیایه‌كی
ئاوه‌ژووه. دین تیۆری گشتی دنیا و، ئه‌نسكلۆپدیای کورت و لۆژیكی دنیا به‌شێوه‌ی
ساده‌یه؛ دین مایه‌ی شانازی مه‌عنه‌وی دنیا و، شوور و شه‌وقی دنیا و، ده‌ستووری
ئه‌خلاقی دنیا و، ته‌واوكه‌ری پرشكۆی دنیا‌یه، دین بنه‌مای جیهانداگر و دڵدانه‌وه
و پاساوده‌ری دنیا‌یه. دین سروشتی مرۆڤ به‌شێوه‌ی خه‌یاڵی و ئابستراكت به‌دیدێنێ،
چونكه [به‌پێی دین] سروشتی مرۆڤ بوونی هه‌قیقی نییه. كه‌وابوو، خه‌بات له دژی
دین، خه‌باتی ناڕاسته‌وخۆ له دژی دنیایه‌كه كه دین هێمای مه‌عنه‌وی ئه‌وه.
ره‌نجی دینی، هه‌م ره‌نجی واقعی به‌یان ده‌كا و
هه‌م له‌م ره‌نجه ناڕازییه. دین ئاخ و ناڵه‌ی مرۆڤی چه‌وساوه، هه‌ستی دنیایه‌كی
بێ‌هه‌ست و، گیانی دۆخێكی بێ گیانه. دین ئفیۆنی گه‌لانه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
دین وه‌ک به‌خته‌وه‌ری خه‌یاڵی خه‌ڵک، یانی خواستی به‌خته‌وه‌ری واقعی بۆ خه‌ڵک.
خواستی ده‌ست هه‌ڵگرتن له خه‌ون و خولیا له‌مه‌ڕ دۆخی واقێع، یانی خواستی ده‌ست
هه‌ڵگرتن له دۆخێك كه پێویستی به خه‌یاڵات هه‌یه. كه‌وابوو، نرخاندنی دین سه‌ره‌تا
و بنه‌مای نرخاندنی دنیایه‌كی پڕژان و ئازاره كه دین وه‌ك خه‌رمانه‌یه‌كی پیرۆز ده‌وری
داوه.
نر‌خاندن،
به‌و مه‌به‌سته گوڵی خه‌یاڵی زنجیره‌كانی نه‌دووریوه تا مرۆڤ له‌نێو ئه‌م زنجیره‌دا
به بێ‌خه‌ون و دڵدانه‌وه خۆڕاگرێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه زنجیره‌كان
بپچڕێنێ و گوڵی گه‌شاوه بچنێ. نرخاندنی دین، خه‌یاڵات له مرۆڤ ده‌سڕێته‌وه
تا ره‌نگه وه‌ك مرۆڤێكی به دوور له ئه‌فسانه و ئه‌فسوون بژی و به ئه‌قڵی خۆی
بیربكاته‌وه، كاربكات و، ژیانی خۆی سامان بدات؛ تا ره‌نگه وه‌ك هه‌تاوی راستین،
خۆی به ده‌وری خۆیدا بخولێته‌وه. دین ته‌نیا هه‌تاوێكی خه‌یاڵییه كه مرۆڤ تا
كاتێ که خۆی نه‌ناسیووه به ده‌ور ئه‌ودا ده‌خولێته‌وه.
كه‌وابوو،
ئێستا كه دنیای دیكه [دنیای پاش مه‌رگ] درۆیه، ئه‌ركی مێژوو ئه‌وه‌یه كه هه‌قیقه‌تی
ئه‌م دنیا‌یه بسه‌لمێنێ. هه‌ر كه فۆرمی پیرۆزی له‌خۆنامۆیی مرۆڤ ئاشكرا بوو، ئه‌ركی
خێرای فه‌لسه‌فه، كه له خزمه‌ت مێژوو دایه، ده‌بێ له‌خۆنامۆیی فۆرمه
ناپیرۆزه‌كانی مێژوو ده‌ربخات. به‌مجۆره، نرخاندنی ئاسمان ده‌بێته نرخاندنی زه‌مین،
نرخاندنی دین، ده‌بێته نرخاندنی یاسا و رێساكان، نرخاندنی تیۆلۆژی ده‌بێته
نرخاندنی سیاسه‌ت.
ئه‌م
شرۆڤه‌یه، كه هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه‌یه، فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی ده‌وڵه‌ت و یاسا
راڤه‌ده‌كات...
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ له دۆخی ئێستای ئاڵمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ته‌نانه‌ت به تاقه شێوه‌ی
شیاوی ئاڵمانی، یانی ره‌تكردنه‌وه(1)، دیسان [وڵاتی ئاڵمان] له‌رووی
مێژوییه‌وه زۆر دواكه‌وتووه. ته‌نانه‌ت ره‌تكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی ئێستای وڵاتی
ئێمه راستییه‌كه كه پێشتر له ئه‌مباری مێژووی گه‌لانی مودێڕن دا ژه‌نگی هه‌ڵێناوه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كڵاوی پودر لێدراویش ره‌ت بكه‌مه‌وه، دیسان گیرۆده‌ی كڵاوی
پودر لینه‌دراوم.(2) ئه‌گه‌ر دۆخی ئاڵمانی ساڵی 1843 ره‌ت بكه‌مه‌وه،
ئه‌وكات به‌پێی رۆژمێری فه‌رانسا ره‌نگه به زه‌حمه‌ت له ساڵی 1789(3)
دا بم؛ چ بگات به دۆخی ئێستای فه‌رانسا.
ئه‌رێ،
مێژووی ئاڵمان ده‌توانێ شانازی به‌خۆیه‌وه بكات كه رێگایه‌كی پێواوه كه هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پانتایی مێژوودا نه پێشتر ئه‌زموونی كردووه نه دواتریش ئه‌زموونی
ده‌كات. چونكه ئێمه له گه‌ڕانه‌وه‌ی میله‌تانی مودێرن [به‌ره‌و كۆنه‌په‌رستی]
له‌گه‌ڵیان بووین، به‌ڵام له شۆڕشه‌كانیان دا به‌شدار نه‌بووین. ئێمه به دوو
شێوه به‌ره‌و دوا گه‌ڕاینه‌وه، یه‌كه‌م به‌وهۆیه كه گه‌لانی دیكه خۆیان له
ده‌ریای شۆڕش وه‌ردا و، دووهه‌م به‌وهۆیه كه گه‌لانیتر تووشی دژه شۆڕش هاتن، یه‌كه‌م
جار به‌وهۆیه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه [له شۆڕش] ترسان و دووهه‌م جار به‌وهۆیه
كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه [له دژه شۆڕش] نه‌ترسان. ئێمه ـ و شوانه‌كانمان كه
پێشه‌نگی ئێمه بوون ــ ته‌نیا جارێك له ئازادی نزیك بووینه‌وه: رۆژی به‌خاك سپاردنی.
"مه‌كته‌بی
مێژوویی یاسا"(4)، مه‌كته‌بێكه كه په‌ستی ئه‌مرۆ به زه‌بوونی
دوێنێ پاساو ئه‌دات، مه‌كته‌بێك كه هاواری جوتیار(5) له‌ژێر تاژانگ دا
تا كاتێ كه تاژه‌نگێكی ره‌سه‌ن، مێژینه و مێژوویی بێت به ئاژاوه‌گێڕانه ده‌زانێ.
مه‌كته‌بێك، كه مێژوو ته‌نیا پاشكۆی خۆی پێ نیشان ده‌دات، هه‌ر وه‌ك خودای به‌نی
ئیسرایل كه ته‌نیا پاشكۆی خۆی به نۆكه‌ری خۆی مو‌سا پیشاندا(6). ئه‌م
مه‌كته‌به ئه‌گه‌ر خۆی به‌رهه‌می مێژووی ئاڵمان نه‌بوایه، ئه‌م مێژووه‌ی ده‌خولقاند.
ئه‌م مه‌كته‌به شایلاك(7) ـه، به‌ڵام شایلاكێكی نۆكه‌ر سفه‌ت كه بۆ
هه‌ر له‌ته گۆشتێ كه له دڵی خه‌ڵك ده‌یپچڕێنێ، سوێند به پابه‌ندی خۆی، پابه‌ندی
مێژوویی، پابه‌ندی ئاڵمانی ــ مه‌سیحی ده‌خوات.
له‌لایه‌كیتره‌وه،
ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئاڵمان ده‌په‌رستن و به ئه‌ندێشه
لیبراڵن، له جه‌نگه‌ڵه چڕه‌كانی ژێرمه‌نی دا بۆ مێژووی ئازادی ئێمه ده‌گه‌ڕێن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێژووی ئازادی ئێمه ته‌نیا له جه‌نگه‌ڵه‌كان دا په‌یدا ده‌بێ،
ئیدی جیاوازی نێوان ئازادی ئێمه و ئازادی به‌رازه‌كان له چی دایه؟ هه‌روه‌ها،
هه‌موان ده‌زانن كه دارستان ته‌نیا ده‌نگه‌كان دگێڕێته‌وه. كه‌وابوو، با هێمنی
جه‌نگه‌ڵه چڕه‌كانی ژێرمه‌نی تێكنه‌ده‌ین!
به‌ڵام
شه‌ڕ له دژی دۆخی ئاڵمان، شه‌ڕێکی ره‌وایه!، به‌دڵنیاییه‌وه! ئه‌م دۆخه له
ئاستێكی نزمتر له مێژوو و په‌ستتر له‌هه‌ر نر‌خاندنێک دایه. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك
تاوانباری په‌ست و نامرۆڤ ده‌چێته ژێر تیغی جه‌لاد، دۆخی ئاڵمانیش ده‌بێ به‌وردی
بنرخێندرێ. له شه‌ڕ له دژی ئه‌م دۆخه‌دا،
نر‌خاندن، مێشكی په‌شێواو نییه، به‌ڵكوو مێشكی پڕ شوور و شه‌وقه، تیغی نه‌شته‌رگه‌ری
نییه، به‌ڵكوو تفه‌نگه. ئه‌م نرخاندنه نایه‌وێت دوژمن بێ‌پرستیژ بكات به‌ڵكوو
ده‌یه‌وێ نابووتی بكات. چونكه رۆحی ئه‌م دۆخه پێشتر رسوا بووه. ئه‌م دۆخه له‌خۆڕا
بایه‌خی تێفكرینی نییه، به‌ڵكوو راستییه‌كی ناله‌بار و به هه‌مان راده‌ش
شایانی سه‌رزه‌نشته. نر‌خاندن پێویستی به‌وه نییه كه له‌م دۆخه تێبگات، چونكه
پێشتر ئه‌م دۆخه‌ی ناسیوه. نر‌خاندن ئیتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ناكات كه له‌خۆیدا
ئامانجه به‌ڵكوو خۆی به ئامێر ده‌زانێ. شوور و شه‌وقی بنه‌ڕه‌تی نر‌خاندن،
تووڕه‌ییه و، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی، سه‌رزه‌نشته.
بابه‌تی
نر‌خاندن بریتیه له باسكردنی زه‌خت و فشاری دولایه‌نه‌ی هه‌موو بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
له‌سه‌ر یه‌كتر، ناڕه‌زایه‌تی په‌سیڤی گشتی، كورتببینی كه هاو‌كات هه‌م دۆخی خۆی
ده‌ناسێ و هه‌م به‌پێی ناسینه به‌لارێدا ده‌ڕوات؛ هه‌موو ئه‌م شتانه له قاڵبی
حكومه‌تێك دا ده‌رکه‌وتووه كه به‌هۆی هه‌موو ئه‌م به‌دبه‌ختیانه به‌رێوه‌ده‌چێت
چونكه خۆی به‌دبه‌ختییه‌كه كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتووه.
چ
دیمه‌نێك! كۆمه‌ڵگه خه‌ریكه به‌سه‌ر ئه‌و توخم و ره‌گه‌زانه‌دا دابه‌ش ده‌بێ
كه به رقی زه‌بوونانه و، ئازاری ویژدان و، سوكایه‌تی وحشیایه‌نه‌وه پێكدا هه‌ڵدپڕژین؛
راست به‌هۆی ره‌فتاری ناكۆك و پڕگومانی ئه‌م ره‌گه‌زانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دایه كه
ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵیان، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌ی جیاواز، وه‌ك كه‌سانێكی كۆیله هه‌ڵسوكه‌وت
ده‌كه‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت ده‌بێ ئه‌م راستیه به به‌خششێكی خودایی بزانن و ته‌سلیمی
بن كه بنده‌ستن، باڵاده‌ستیان هه‌یه و داگیركراون. له‌و لاشه‌وه خێڵی ده‌سه‌ڵاتداران
وه‌ستاون كه ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتیان زۆره به‌ڵام به ژماره كه‌من!
نر‌خاندنێك
كه له دژی وه‌ها دۆخێك له شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه دایه، ئیتر گرنگ نییه كه
دوژمن كه‌سێكی ئاریستوكرات، نه‌جیبزاده، یان كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش بێت؛ گرنگ زه‌بر
لێدانه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه رێگه به خه‌ڵکی ئاڵمان نه‌ده‌ین که ته‌نانه‌ت بۆ
ساتێكیش خۆیان فریو بده‌ن یان ته‌سلیم بن. ده‌بێ به كاری وشیاریده‌رانه سته‌می
واقعی سته‌مكارانه‌تر پیشان بده‌ین و نه‌نگ به‌شێوه‌ی نه‌نگینتر ده‌ربخه‌ین. ده‌بێ
هه‌ر بوا‌رێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئاڵمان وه‌ك په‌ڵه شه‌رمێكی ئه‌م جڤاته پیشان بده‌ین؛
ده‌بێ ئه‌م دۆخه كۆنه‌په‌رستانه ناچار بكه‌ین تا ناوه‌رۆكی واقعی خۆی ده‌ربخات!
ده‌بێ خه‌ڵك فێر بكه‌ین تا له خۆیان هه‌راسان بن تا بوێر بن. به‌مجۆره‌یه كه
پێویستییه‌كی حه‌تمی نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمان دابین ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و پێویستییانه
كه له سروشتی واقعی میله‌تێكه‌وه سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن دوا بناغه‌ی ره‌زامه‌ندی
خۆیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
وه‌ها
خه‌باتێك به ناوه‌رۆكی نزمی دۆخی ئێستای ئاڵمانه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ گه‌لانی
مۆدێرنیش بێ‌سوود نییه، چونكه دۆخی ئێستای ئاڵمان، فۆرمی رووت و گه‌شه‌كردووی رژێمی
پێشوو و، رژێمی پێشووش لاوازی نادیاری ده‌وڵه‌تی مودێڕنه. خه‌بات له‌دژی دۆخی
سیاسی ئێستای ئاڵمان، خه‌باته له دژی رابردووی میله‌تانی مودێڕن، رابردوویه‌ك كه
هێشتا سێبه‌ری قورسی خۆی له‌سه‌ر شانی ئه‌م میله‌تانه داخستو‌وه. بۆ ئه‌وان زۆر
ئه‌زموونی تێدایه كاتێ ببینن رێژیمی پیشوو كه له مێژووی ئه‌واندا رۆڵی تراژیكی
ده‌گێڕا، ئێستا وه‌ك مردووی له گۆڕ هه‌ستاوی ئاڵمانی رۆڵی كومیك ده‌گێڕێ. مێژووی
رژێمی پێشوو تا كاتێ كه له جیهاندا ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌سمی بوو و، ئازادی وه‌ك خه‌ونێكی
تاكی بوو، یان به وته‌یه‌كیتر، تا كاتێ كه ئه‌م رژێمه بڕوای به ره‌وایی خۆی
هه‌بوو، جۆرێك تراژێدی بوو. تا كاتێ كه رژێمی پێشوو، وه‌ك نه‌زمی زاڵی جیهانی،
له‌گه‌ڵ جیهانێك شه‌ڕی ده‌كرد كه تازه ده‌ڕسكا، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و جیهانی
ده‌كرد نه‌ک هه‌ڵه‌یه‌كی شه‌خسی؛ به‌مهۆیه روخانی ئه‌م رژیمه وه‌ک خه‌ونێکی
تراژیك بوو.
له‌لایه‌كی
تره‌وه، رژێمی ئێستای ئاڵمان ــ رژێمێكی ناوه‌ختی مێژووییه، كه له‌گه‌ڵ هه‌موو
پرنسیپه‌كانی سه‌رده‌م ناكۆكی قووڵی هه‌یه و پووچی رژێمی پێشوو له‌به‌رچاوی هه‌موو
جیهان پیشان ده‌دات ــ ته‌نیا له خه‌یاڵی خۆیدا بڕوای به خۆی هه‌یه و داوا له
دنیاش ده‌كات که ئه‌م خه‌یاڵه قه‌بوڵ بكات. ئه‌م رژێمه ئه‌گه‌ر [به‌ڕاستی]
بڕوای به سروشتی خۆی هه‌با، ئیتر له‌ودیو رواڵه‌تی شتێكی بێگانه‌وه خۆی نه‌ده‌شارده‌وه
و هانای بۆ ریاكاری و سه‌فسه‌ته نه‌ده‌برد. رژیمی پێشووی مودێڕن ته‌نیا كۆمیدی
نه‌زمێكی جیهانییه كه قاره‌مانه‌کانی مردوون. مێژوو، ره‌سه‌نه و كاتێ كه
فۆرماسۆنێكی رزیو به‌ره‌و گۆڕ ده‌بات، چه‌ندین قوناغ تێپه‌ڕ ده‌كات. دوا قۆناغی
ژیانی فۆرماسیۆنێكی جیهانی ــ مێژوویی، قۆناغێکی كومێدییه. خودایانی یۆنان كه
پێشتر له تراژێدی پرۆمته‌دا له زنجیری(8) ئاشیل(9) به‌سه‌ختی
بریندار کرابوون، ده‌بوو جارێكی تر له دیالۆگی لوسیه‌ن(10) دا به مه‌رگێكی
كومیك بمرن. بۆچی ره‌وتی مێژوو وایه؟ بۆوه‌ی مرۆڤ بتوانێ به شادییه‌وه
ماڵاوایی له رابردووی خۆی بكات. ئێمه وه‌ها چاره‌نووسێکی مێژوویی كومیك به
مافی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئاڵمان ده‌زانین.
به‌ڵام
هه‌ر كه دۆخی سیاسی ــ كۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرن راڤه بکرێت، یانی هه‌ر كه کریتیک،
پرسه‌کانی بنه‌مایی مرۆڤ بنرخێنێ، ئه‌وجار دۆخی ئێستای ئاڵمان تێده‌په‌ڕێنی، ئه‌گینا
ناچاره بۆ باسكردنی پرسه‌كانی خۆی، بۆ ئاستێكی دواتر بگه‌ڕێته‌وه. بۆ نموونه:
پێوه‌ندی سه‌نعه‌ت و به‌گشتی پێوه‌ندی دنیای سروه‌ت و سامان له‌گه‌ڵ دنیای سیاسه‌ت،
پرسێکی سه‌ره‌كی سه‌رده‌می مۆدێرنه. ئه‌م پرسه به چ شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی خه‌ڵکی ئاڵمان
به‌ره‌و خۆی راده‌كێشێ؟ به‌شێوه‌ی سیاسه‌تی داكۆكی له سه‌نعه‌تی خۆماڵی، به‌شێوه‌ی
سیستمێك له مۆنۆپۆل و ئابووری نه‌ته‌وه‌یی. شۆڤێنیزمی ئاڵمانی بێجگه له مرۆڤ
شته‌كانیشی داگرتووه. به‌مجۆره بوو كه له كازیوه‌یه‌كی دڵ‌بزوێن دا شۆڕه‌سواران
و پاڵه‌وانانی رواڵه‌تی، بوون به نیشتمان په‌روه‌ر. كه‌وابوو، له ئاڵمان تازه
خه‌ریكن به ره‌سمیه‌ت دان به ده‌سه‌ڵاتی مۆنۆپۆلی ده‌ره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی مۆنۆپۆلی
نێوخۆ به ره‌سمی ده‌ناسن. به‌مجۆره، خه‌ڵكی ئاڵمان كارێكیان ده‌ست پێكردووه كه
خه‌ڵكی بریتانیا و فه‌رانسا خه‌ریكن ته‌واوی ده‌كه‌ن. دۆخێکی گه‌نده‌ڵ و رزیو كه
دوو وڵاتی ناوبراو به تیۆری دژایه‌تی ده‌که‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش وه‌ك
زنجیرێكی گران یه‌خسیری كردوون، له ئاڵمان وه‌ك كازیوه‌ی داهاتوویه‌كی گه‌ش
پێشوازی لێده‌كرێ؛ داهاتوویه‌ك كه هێشتا ناوێری تیۆری فریوكارانه(11)
به‌جێبێڵێ و به پراتیكی سه‌رسه‌ختانه بگات. له كاتێك دا كه له فه‌رانسا و
بریتانیا كێشه ئه‌مه‌یه: یا ئابووری سیاسی یان ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر
سروه‌ت و سامان دا؛ له ئاڵمان كێشه ئه‌مه‌یه: یا ئابووری نه‌ته‌وه‌یی یان ده‌سه‌ڵاتی
مڵكداری تایبه‌تی به‌سه‌ر گه‌ل دا. كه‌وابوو، له فه‌رانسا و بریتانیا، كێشه
بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆنۆپۆلێك كه تا دوائاكامه‌كانی خۆی چۆته‌پێش؛
به‌ڵام له ئاڵمان مه‌سه‌له پێشچوون تا دوائاكامه‌كانی مۆنۆپۆله. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی
شیاوه له فۆرمی ئاڵمانی پرسه مودێرنه‌كان، نموونه‌یه‌ك كه پیشان ده‌دات كه
مێژووی ئێمه له قوتابیه‌كی كوچ ده‌چێ كه تازه ده‌بێ پرۆڤه‌ی ساده‌ی مێژوویی
ده‌ست پێبكات، پرۆڤه‌یه‌ك كه هه‌مووان پێشتر تێپه‌ڕیان كردووه.
كه‌وابوو،
وه‌كچۆن گه‌شه‌ی ئاڵمان به‌گشتی له گه‌شه‌ی سیاسیی واوه‌تر نه‌چووه، كه‌سێكی
ئاڵمانیش نه‌یتوانیو زیاتر له كه‌سێكی رووسی له كاروباری رۆژانه‌دا به‌شداری بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ناتوانێ پێش به مرۆڤێكی ئیزۆله بگرێ،
میله‌تێكیش به ئازادی مرۆڤێكی دابڕاو ئازاد نابێت. ئه‌م راستیه كه گه‌لی یۆنان
له‌نێو بیرمه‌ندانی خۆیدا بیرمه‌ندێكی سه‌كایی [به‌ناوی ئاناخارسیس] ی هه‌بوو، نه‌بووه
هۆی ئه‌وه كه گه‌لی سه‌كایی(12) ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێك له فه‌رهه‌نگی
یۆنان نزیك ببنه‌وه.
به‌خۆشیه‌وه
ئێمه‌ی ئاڵمانی، سه‌كایی نین.
هه‌ر
وه‌ك خه‌ڵكی كه‌ونارا، پێش ــ مێژووی خۆیان له خه‌وندا، له ئه‌فسانه‌دا، تێپه‌ڕكرد،
ئێمه خه‌ڵكی ئاڵمانیش مێژووی داهاتووی خۆمان له ئه‌ندێشه و له فه‌لسه‌فه‌دا،
به‌سه‌رده‌به‌ین. ئێمه هاوچه‌رخانی فه‌لسه‌فی ئه‌م چه‌رخه‌ین، به‌ڵام هاوچه‌رخانی
مێژوویی ئه‌م چه‌رخه نین. فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمان درێژه‌ی ئایدیالی مێژووی ئاڵمانه.
كه‌وابوو، ئه‌گه‌ر له‌جیاتی كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ناته‌واوی مێژووی خۆمان، سه‌رجه‌م
به‌رهه‌می مێژووی ئایدیالی خۆمان، یانی فه‌لسه‌فه، بنرخێنین، ئه‌وجار کریتیک، له
ناوه‌ندی ئه‌و پرسانه‌دا جێگیرده‌بێ: كێشه ئه‌مه‌یه! له کاتێکدا که گه‌لانی
پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای مودێرنی ده‌وڵه‌تی شه‌ڕی پراتیكی ده‌كه‌ن، له
ئاڵمان كه ته‌نانه‌ت ئه‌م دام و ده‌زگایه پێکنه‌هاتووه، پۆلێمیکی ره‌خنه‌گرانه
له دژی وێنا‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌م دام و ده‌زگا‌یه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ی
ده‌وڵه‌ت و یاساکانی ئاڵمان تاقه تیۆری مێژووی ئاڵمانه که له‌گه‌ڵ دۆخی ره‌سمی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا دێته‌وه. كه‌وابوو، نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمان ده‌بێ ئه‌م مێژووه خه‌یاڵییه
به دۆخی ئێستا زیاد بكا و نه ته‌نیا دۆخی ئێستا، به‌ڵكوو هاو‌كات به‌رده‌وامی
ئابستراكتی خۆی بنرخێنێ. ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمان نه به ره‌تكردنه‌وه‌ی
بارودۆخی یاسایی و سیاسی ئێستای كورت ده‌بێته‌وه، نه به چه‌سپاندنی راسته‌وخۆی
دۆخی یاسایی و سیاسی ئایدیال، چونكه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بارودۆخی واقعی به‌پێی دۆخی
ئایدیال ره‌تكردۆته‌وه و، پێشتر به بیركردنه‌وه له دۆخی میله‌تانی ده‌وروبه‌ر،
راسته‌وخۆ له فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌و دۆخه‌ی
تێپه‌ڕاندووه. كه‌وابوو پارتی سیاسی پراتیكی له ئاڵمان(13) مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه كه فه‌لسه‌فه ره‌ت بكاته‌وه. هه‌ڵه‌ی ئه‌م پارتانه گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌م
ویسته نییه، به‌ڵكوو رازی بوون به‌م ویسته‌یه كه ناتوانن بیچه‌سپێنن. ئه‌م
پارتانه پێیان وایه كه به پشتكردن له فه‌لسه‌فه و به كاوێژكردنی چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
ساده و به تووڕه‌یی ده‌توانن فه‌لسه‌فه ره‌ت بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌هۆی
كورتبینی خۆیان فه‌لسه‌فه وه‌ک به‌شێك له راستییه‌كانی ئاڵمان نازانن، یان ته‌نانه‌ت
پێیان وایه كه ئاستی فه‌لسه‌فه له ئاستی پراتیكی خه‌ڵکی ئاڵمان نزمتره. ئێوه
ده‌تانه‌وێ ئێمه له توخمه واقعی ژیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، به‌ڵام نازانن كه
توخمی واقعی ژیانی نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمان تا ئێستا ته‌نیا له میشكه‌كان دا پشكووتووه.
به‌كورتی، ئێوه ناتوانن به بێ چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه، تێیپه‌ڕێنن.
پارتی سیاسی تیۆریك، پارتێك كه له فه‌لسه‌فه
سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌شێوه‌ی ئاوه‌ژوو دووپات ده‌كاته‌وه.
ئه‌م
پارته، له خه‌باتی ئێستادا ته‌نیا درێژه به خه‌باتی فه‌لسه‌فی و ره‌خنه‌گرانه
ده‌دات و له دنیای ئاڵمانی دا شتێكی تر نابینێ و نازانێ كه خودی فه‌لسه‌فه‌ی
پێشوش، به‌شێوه‌ی ئاید‌یا، هه‌ر له‌م دنیا‌یه پێكهاتووه و ئه‌م دنیا‌یه ته‌واو
ده‌کات. ئه‌م پارته له دژی نه‌یاره‌كه‌ی هه‌ڵویستی ره‌خنه‌گرانه ده‌گرێت، به‌ڵام
بۆ خۆی وا نییه، چونكه به بنه‌ما و پێشفه‌رزی فه‌لسه‌فی ده‌ست پێده‌كات، به
ئاكامی به‌رهه‌م هاتوو رازییه. یان ئه‌و خواست و ئاكامانه كه له شوێنێكیتر
وه‌رێگرتووه، وه‌ك خواست و ئاكامی فه‌لسه‌فی ئاراسته‌ی ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌م
شتانه، ئه‌گه‌ر ره‌واش بن، ته‌نیا به ره‌تكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی پێشوو به‌دیدێن.
كه‌وابوو، ده‌كرێ لاوازی بنه‌ره‌تی ئه‌م پارته ئاوا كورت بكه‌ینه‌وه: ئه‌مان
پێیان وایه كه ده‌توانن به بێ تێپه‌ڕاندنی فه‌لسه‌فه، بیچه‌سپێنن.(14)
نرخاندنی
فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسا‌كانی ئاڵمان، كه هێگل به تۆكمه‌ترین، قووڵترین و
دوا روایه‌ت ده‌ریخستووه، هه‌م به‌شێوه‌ی ره‌خنه‌گرانه ده‌وڵه‌تی مودێرن و دۆخی
پاشكۆی شرۆڤه ده‌كا و هه‌م به‌شێوه‌ی لێبڕاوانه گشتێتی فۆرمی پێشووی وشیاری
یاسایی و سیاسی ئاڵمان ره‌ت ده‌كاته‌وه؛ فۆرمێك كه بنه‌ماكان و گشتیترین هێما‌كانی
له فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریكی هه‌ق [هێگل] دا به ئاستی زانست گه‌یشتووه. سه‌رهه‌ڵدانی
فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریكی هه‌ق ــ هزرڤانی ئابستراكت و زێده‌ڕۆیانه له‌مه‌ڕ ده‌وڵه‌تی
مودێڕن كه ته‌نیا واوه‌تر له دۆخی ئاڵمان، له سه‌ره‌وه‌ی رووباری راین، به‌ڕاستی
هه‌بوو ــ ته‌نیا له ئاڵمان ئیمكانی هه‌بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئایدیۆلۆژی
ئاڵمانی ده‌وڵه‌تی مودێڕن، كه له مرۆڤی واقعی هه‌ڵدێت، ته‌نیا به‌وهۆیه ئیمكانی
هه‌بوو، كه خودی ده‌وڵه‌تی مودێڕن له مرۆڤی واقعی سڵ ده‌كات، یان به مرۆڤی گشتی
له شێوازێكی ته‌واو خه‌یاڵی دا رازی ده‌بێت. له بواری سیاسه‌ت دا، خه‌ڵکی ئاڵمان
بیریان له‌و شتانه كردۆته‌وه كه گه‌لانیتر به‌ده‌ستیان هێناوه. ئاڵمان ویژدانی
تیۆریكی ئه‌وان بووه. دابڕان و لووتبه‌رزی ئه‌ندێشه‌ی ئاڵمانی، هه‌میشه له‌گه‌ڵ
راستییه‌كانی دۆخی ئاسته‌نگ و بێ‌ناوه‌رۆكی هاوکات بووه. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر دۆخی
ئێستای سیستمی سیاسی ئاڵمان، درێژه‌ی گه‌شه‌ی رژێمی پێشوو، یانی گه‌شه‌ی ئه‌و چقڵه
كه له جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی مودێڕن دایه پیشان ده‌دات، ئه‌وجار دۆخی ئێستای
وشیاری سیاسی گه‌لی ئاڵمانیش، لاوازی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن، یانی بیماری خودی ئه‌م جه‌سته‌یه
ده‌رده‌خات.
نرخاندنی
فه‌لسه‌فه‌ی تیۆریكی هه‌ق، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی دژایه‌تی لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ فۆرمه‌كانی
پێشوی وشیاری سیاسی ئاڵمانی، ئیتر ناتوانێ له‌خۆیدا كورت بێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ
ئه‌و پرسانه بگرێته‌وه كه ته‌نیا رێگه‌چاره‌یه‌كیان هه‌یه: پراكسیس.
پرسیار:
ئایا ئاڵمان ده‌توانێ به كردارێك بگات كه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی سازگار بێت؟ به
وته‌یه‌كیتر، ئایا ئاڵمان ده‌توانێ شۆڕشێك رێكبخات كه نه ته‌نیا به ئاستی گه‌لانی
مودێڕن بیگه‌یه‌نێ، به‌ڵكوو به ئاستێك له گه‌شه‌ی ئینسانی بگات كه گه‌لانی
مۆدێڕن له داهاتوودا پێیده‌گه‌ن؟
ئه‌ڵبه‌ت
چه‌كی نر‌خاندن ناتوانێ جێگای ره‌خنه‌ی تفه‌نگ بگرێته‌وه. ده‌بێ به هێزی مادی
ده‌سه‌ڵاتی مادی نابووت بكرێت. به‌ڵام تیۆریش هه‌ر كه جه‌ماوه‌ری بێته‌وه ده‌بێته
هێزێكی مادی. تیۆری كاتێ جه‌ماوه‌ر ده‌گرێته‌وه كه باسی ژان و ئازاری جه‌ماوه‌ر
بكات، جه‌ماوه‌ر كاتێ تیۆری وه‌رده‌گرن كه رادیكاڵ بێت. رادیكاڵبوون یانی ناسینی
ریشه و بناغه‌ی پرسه‌كان، به‌ڵام بۆ مرۆڤ، بنه‌ڕه‌ت هه‌ر خۆیه‌تی. ئه‌و شته كه
رادیكاڵیزمی تیۆری ئاڵمانی و له‌ئه‌نجامدا هێزی پراتیكی ئه‌م تیۆرییه ده‌رده‌خات
ئه‌وه‌یه كه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌تمی و پۆزه‌تیڤی دین ده‌ست پێده‌كات.
نرخاندنی دین به‌م بیره كۆتایی دێت كه بۆ مرۆڤ، باڵاترین گیاندار، خودی مرۆڤه؛
یانی به‌م بیره كه هه‌موو بارودۆخێک كه سووكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كه‌ن، یه‌خسیری
ده‌كه‌ن، ئیزۆله و دووره‌په‌رێزی ده‌كه‌ن، ده‌بێ بڕۆخێن. هیچ كه‌س وه‌ها دۆخێكی
باشتر له كابرای فه‌رانسی باس نه‌كردووه: كاتێ بیستی که ده‌یانه‌وێ بۆ سه‌گه‌كانیش
ماڵیات دیاری بكه‌ن، به سه‌رسوڕمانه‌وه هاواری كرد: ئه‌ی سه‌گه هه‌ژاره‌كان! ده‌یانه‌وێ
وه‌ك مرۆڤه‌كانتان لێبكه‌ن!
رزگاری
تیۆریك، ته‌نانه‌ت به‌پێی روانگه‌ی مێژوویی، بۆ ئاڵمان گرنگی پراتیكی تایبه‌تی هه‌یه،
چونكه رابردووی شۆڕشگێڕانه‌ی ئاڵمان، یانی بزاڤی رێفۆرماسیۆنی دینی(15)،
شۆڕشێكی تیۆریكه. وه‌كچۆن ئه‌و سه‌رده‌مه، شۆڕش له مێشكی كه‌شیش دا ده‌ستی
پێكرد، ئێستا شۆڕش له مێشكی بیرمه‌نددا ده‌ست پێده‌كات.
بێگومان، لوتێر كویله‌تی دیندارانه‌ی له‌جیاتی
كویله‌تی زاهیدانه جێگیركرد. بڕوا به ئۆتوریته‌ی تێك‌شكاند تا ئۆتۆریته‌ی بڕوا
بگێڕێته‌وه. لوتێر به گۆڕینی مرۆڤی ئاسایی بۆ كه‌شیش، كه‌شیشی كرده مرۆڤێكی
ئاسایی؛ به دینی كردنی ویژدانی ده‌روونی مرۆڤ، مرۆڤی له دینی ده‌ره‌كی رزگاركرد؛
به زنجیركردنی دڵی مرۆڤ، جه‌سته‌ی مرۆڤی له كۆت و زنجیر رزگار كرد.
به‌ڵام،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه مه‌زهه‌بی پرۆتستان رێگه‌چاره‌ی هه‌قیقی نه‌بوو، پرسه‌كه‌ی
به دروستی گه‌ڵاڵه‌كرد. ئیتر له‌و كاته به‌دواوه كێشه خه‌باتی مرۆڤی ئاسایی له
دژی كه‌شیشی ده‌ره‌كی نه‌بوو، به‌ڵكوو خه‌بات له دژی كه‌شیشی ده‌روونی خۆی بوو،
له دژی سروشتی كه‌شیشانه‌ی خۆی بوو. وه‌كچۆن مه‌زهه‌بی پرۆتستان به گۆڕینی خه‌ڵكی
ئاسایی ئاڵمانی بۆ كه‌شیش، پاپه‌کانی ئاسایی یانی شازاده‌كان و دار‌وده‌سته‌ی
روحانی ئه‌وانی هه‌ر له خاوه‌ن ئیمتیازانه‌وه تا خه‌ڵکی ره‌شۆکی ئازادكرد، فه‌لسه‌فه‌ش
به گۆڕینی خه‌ڵکانی كه‌شیشی ئاڵمانی بۆ مرۆڤ، گه‌ل ئازاد ده‌كات. به‌ڵام وه‌ك
چۆن ئازادی ته‌نیا له سنوری شازاده‌كان دا به‌رته‌سك نه‌بۆوه، سكۆلاریزاسیۆنیش
له سنوری تاڵانكاری كلیساكان كه زیاتر کاری ده‌وڵه‌تی ریاكاری پرۆس بوو، نامێنێته‌وه.
خه‌باتی جوتیاری، رادیكاڵترین رووداوی مێژووی ئاڵمان، به‌هۆی تیۆلۆژی تێكشكا. ئه‌مڕۆ
كه خودی تیۆلۆژی تێکشكاوه، ئاڵوزترین روداوی مێژووی ئاڵمان یانی دۆخی ئێستا به
فه‌لسه‌فه نابووت ده‌كرێت. له سه‌ره‌تای بزاڤی ریفۆرماسیۆنی دینی دا، ئاڵمان
كۆیله‌ی زێرخه‌ریری رۆم بوو. له سه‌ره‌تای شۆڕش دا، ئاڵمان كۆیله‌ی زێڕخه‌ریری
دوو وڵاتی له رۆم بچووكتره، كۆیڵه‌ی پرۆس و نه‌مسایه، دوو ئاغای بێ‌فه‌رهه‌نگ و
ناكارامه.
به‌ڵام
وادیاره كه له‌مپه‌رێكی مه‌زن له به‌رده‌م شۆڕشی رادیكاڵی ئاڵمان دایه. چونكه
شۆڕشه‌كان پێویستییان به توخمێكی بگۆڕ یانی به بناغه‌ی مادی هه‌یه. تیۆری تا
جێگایه‌ك ده‌توانێ جه‌ماوه‌ری ببێته‌وه كه خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌دیبێنێ.
ئایا درزی قووڵی نێوان ویسته‌كانی ئه‌ندێشه‌ی ئاڵمانی و وڵامه‌كانی دۆخی واقعی
ئاڵمان له درزی نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و، درزی نێوان خودی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی ناچێ؟ ئایا پێویستی تیۆریك، راسته‌وخۆ ده‌بێته پێویستی پراتیكی؟ نابێ
ته‌نیا ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ دۆخی واقێع خۆ رێك بخات؛ به‌ڵكوو ده‌بێ راستییه‌كانیش
له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه رێك بخرێن.
به‌ڵام
ئاڵمان هاو‌كات له‌گه‌ڵ گه‌لانی مۆدێڕن قۆناغه‌كانی نێوه‌ندیی ئازادی سیاسی تێپه‌ڕ
نه‌كردووه. ئاڵمان ته‌نانه‌ت ئه‌و قۆناغانه كه به تیۆری تێپه‌ری كردووه به
پراتیك پێینه‌گه‌یشتووه. كه‌وابوو چۆن ده‌توانێ به قه‌ڵه‌مبازێكی پڕمه‌ترسی نه
ته‌نیا ئاسته‌نگه‌كانی خۆی به‌ڵكوو ئاسته‌نگی گه‌لانی مودێرنیش تێپه‌ڕێنێت، ئاسته‌نگێ
كه ده‌بێ وه‌ك رزگاری دڵخواز له ئاسته‌نگه‌كانی حساب بكرێن؟ شۆڕشی رادیكاڵ ته‌نیا
كاتێ كه بۆ ویست و خواستی بنه‌ڕه‌تی تێده‌كۆشێ ده‌توانێ شۆڕشێكی رادیكاڵ بێت،
به‌ڵام [له ئاڵمان] زه‌مینه و پێشمه‌رجی گه‌شه‌ی وه‌ها شۆڕِشێك له‌ئارادا نییه.
راسته
كه ئاڵمان به كۆششی ئابستراكتی ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی گه‌لانی مۆدێڕن هاوڕێ
بووه، به‌ڵام له خه‌باتی واقعی دا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه چالاكانه به‌شداری
نه‌كردووه. له‌لایه‌كیتره‌وه، له ره‌نج و ئازاره‌كانی ئه‌م گه‌شه‌دا به‌شداربووه
به‌ڵام چێژ و خوشییه‌كانی نه‌چێشتووه. له‌لایه‌ك كۆششی ئابستراكت بووه و له‌لایه‌كیتره‌وه
ره‌نجی ئابستراكت. به‌مهۆیه ئاڵمان پێش ئه‌وه‌ی كه به ئاستی ئازادی ئوروپا
بگات، رۆژێك خۆی له ئاستی رزین و فه‌وتانی ئوروپادا ده‌بێنیته‌وه. ده‌كرێ ئه‌م
وڵاته له‌گه‌ڵ بوت په‌رستێك به‌راورد بكه‌ین كه له نه‌خۆشییه‌كانی مه‌سیحییه‌ت
ئازاری ده‌چێژا.
ئێستا
ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانی ئاڵمان له‌به‌رچاوبگرین، تێده‌گه‌ین كه دۆخی سه‌رده‌م،
دۆخی ئاڵمان، دیدگای فه‌رهه‌نگی ئاڵمانی و سه‌رئه‌نجام ویست و غه‌ریزه و ئاره‌زووكانی
خه‌ڵكی ئاڵمان، ئه‌وان به‌ره‌و سه‌نتێزی لاوازی شارستانی دنیای سیاسی مۆدێڕن، كه
له‌و بێ‌به‌شین و لاوازی وه‌حشیانه‌ی رژێمی پێشوو، كه تا نه‌هایه‌ت له‌و به‌هره‌مه‌ندین،
ده‌بات. كه‌وابوو، ئاڵمان ناچاره هه‌رچی زیاتر، ئه‌گه‌ر نه له ئه‌قڵ دا، لانیكه‌م
له ئه‌قڵپه‌رێزی فۆرمه‌کانی ده‌وڵه‌ت كه له دۆخی ئێستای سه‌رترن، به‌شداری بکات.
بۆ نموونه، ئایا هیچ وڵاتێك له دنیادا هه‌یه كه وه‌ك ئاڵمانی به‌ناو مۆنار‌شی،
له هه‌موو خه‌یاڵاتی ده‌وڵه‌تی مۆنار‌شی دا به‌شدار بێت بێ‌ئه‌وی به‌ڕاستی هیچ
به‌هره‌یه‌كی لێ بردبێ؟ ئایا ئه‌وه بیری رژێمی ئاڵمان نه‌بوو كه ترسی سانسۆری
له‌گه‌ڵ یاسا‌كانی سپتامبری فه‌رانسه(16)، كه پێشمه‌رجی ئازادی چاپه‌مه‌نی
فه‌رانسا بوو، تێكه‌ڵ كرد؟ هه‌ر وه‌ك له په‌رسگه‌ی پانتیۆمی رۆم دا، خوداکانی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كان هه‌بوون، له ئه‌مپراتۆری پیرۆزی رۆمیی ئاڵمانیش دا ده‌كرێ تاوانه‌كانی
هه‌موو فۆرمێكی ده‌وڵه‌تی بدۆزینه‌وه. چڵێسیی سیاسی ـ ئستاتیكی پاشایه‌كی ئاڵمانی
كه پێیوایه ده‌توانێ هه‌موو رۆڵێكی مۆنار‌شی، فیۆداڵی یان بروكراسی، ره‌ها یان
مه‌شروته، دیسپۆتیك یان دیموكراتیك به ته‌نیایی، نه وه‌ك تاكێ له خه‌ڵك، بۆ
خۆی نه بۆ خه‌ڵك بگێڕێت(17)، ده‌ری ده‌خات كه ئه‌م تێكه‌ڵكارییه به
ته‌شقی خۆی ده‌گات. ئاڵمان، وه‌ك ئاسته‌نگی سیاسی دۆخی ئێستا كه دنیایه‌كی تایبه‌ت
به‌خۆی خوڵقاندووه، ناتوانێ ئاسته‌نگه تایبه‌ته‌كانی تێپه‌ڕێنێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه
كه له‌مپه‌ره گشتییه‌كانی دۆخی سیاسی ئێستا تێپه‌ڕێنێ.
نه
شۆڕشی رادیكاڵ و نه ئازادی گشتی مرۆڤ، هیچیان خه‌ونی یوتۆپیایی ئاڵمان نین؛ خه‌ونی
ئاڵمان، شۆرشێكی ناته‌واو و سیاسی په‌تییه كه ئه‌ستوونه‌كانی پێكهاته وه‌ك خۆی
دێڵێته‌وه. شۆڕشێكی ناته‌واو و سیاسی په‌تی به‌پێی چ بنه‌مایه‌ك پێکدێت؟ به‌شێك
له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بناغه‌ی وه‌ها شۆڕشێک پێکدێنێ كه به ئازادكردنی خۆی به
ده‌سه‌ڵاتی گشتی ده‌گات؛ چینێكی تایبه‌ت كه به‌پێی دۆخی تایبه‌تی خۆی، به‌رپرسایه‌تی
ئازادی گشتی كۆمه‌ڵگه به‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. ئه‌م چینه هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئازاد ده‌كات،
به‌ڵام به مه‌رجێک كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه دۆخێكی وه‌ك ئه‌ویان هه‌بێت، یانی بۆ
نموونه خاوه‌ن پووڵ و خوێنده‌واری بن، یان به ئاسانی ئه‌م ده‌رفه‌تانه به‌ده‌ست
بێنن.
هیچ
چینێك له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ناتوانێ وه‌ها رۆڵێك بگێڕێ مه‌گه‌ر ئه‌وه كه
توخمێك له شوور و شه‌وق له خۆی و له جه‌ماوه‌ردا هه‌ڵگیرسێنێ؛ كاتێ كه ئه‌و
چینه له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵ ده‌بێته برا و خۆی له كۆمه‌ڵ دا ده‌توێنێته‌وه؛
كاتێ كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ یه‌كسان ده‌بێ و به نوێنه‌ری گشت كۆمه‌ڵ ده‌زانرێ و
به ڕه‌سمی ده‌ناسرێ، ویست و مافه‌كانی به‌ڕاستی ده‌بێته ویست و مافی خودی كۆمه‌ڵ،
كۆمه‌ڵێك كه ئه‌م چینه دڵ و مێشكی واقعیی پێکدێنێ. چینێكی تایبه‌ت ته‌نیا به‌ناوی
مافه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌توانێ بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گشتی بكات. وزه‌ی
شۆڕشگێڕانه و بڕوا به‌خۆبوون به ته‌نیایی ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به وه‌ها پێگه‌یه‌كی
رزگاری به‌خش هه‌موار ناكه‌ن. بۆوه‌ی كه شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رزگاری
چینێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هاو‌كات بێت، بۆوه‌ی كه چینێك بتوانێ نوێنه‌ری
هه‌موو كۆمه‌ڵ بێت(18)، ده‌بێ ئاسته‌نگی هه‌موو كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی ئاوه‌ژوو
له چینێكی دیكه‌دا چه‌ق ببه‌ستێ؛ ده‌بێ چینێكی تایبه‌ت ببێته هۆی رسوایی گشتی و
هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان زه‌ق بكاته‌وه؛ ده‌بێ ده‌ڤه‌رێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك
جنایه‌تی رسوای ده‌ڤه‌ره‌كانی تری هه‌موو كۆمه‌ڵ ده‌ركه‌وێت، به‌جۆرێك كه رزگاری
له‌و ده‌ڤه‌ره، وه‌ك رزگاری گشتی حساب بكرێت. بۆوه‌ی كه چینێك وه‌ک هێمای گشتی
ئازادی بێت، ده‌بێ چینێكیتر به‌پێچه‌وانه‌وه، هێمای ئاشكرای سته‌مكاری بێت. رسوایی
ته‌واو نگه‌تیڤی ئاریستوكراسی و كه‌شیشانی فه‌رانسا، هۆكاری پرستیژی ته‌واو پۆزه‌تیڤی
نزیكترین چین، یانی بورژوازی پێكهێنا.
به‌ڵام
نه هه‌ر هیچ چینێكی تایبه‌ت له ئاڵمان وه‌ها تۆكمه‌یی، رۆشنبینی، دلێری و بێ‌ره‌حمی
پێویستی نییه كه بكرێ به نوێنه‌ری نگه‌تیڤی كۆمه‌ڵگه‌ی بزانین، به‌ڵكوو هیچكام
له چینه‌كان وه‌ها دیدگایه‌كی به‌رینیان نییه كه بكرێ ته‌نانه‌ت بۆ ساتێك به
رۆحی نه‌ته‌وه و به‌ها و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بزانین، هیچ چینێك خاوه‌ن وه‌ها
وشیارییه‌ك نییه كه بتوانێ هێزی مادی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێكهه‌ڵپێكێ،
یان وه‌ها بوێرییه‌كی شۆڕشگیڕانه‌ی نییه كه ئه‌م وشه بێ‌شه‌رمانه به‌سه‌ر
دوژمن دا بكوتێ: من هیچ نیم به‌ڵام ده‌بێ ببم به هه‌موو شتێك! توخمی سه‌ره‌كی
ئه‌خلاق و دروستكاری چینه‌كان و تاكه‌كان له ئاڵمان جۆرێك خۆپه‌رستی خۆنه‌ویستانه‌یه
كه كورتبینی خۆی ئاشكرا ده‌كا و بوار ده‌دات تا ئه‌م كورتبینییه له دژی خۆی به‌کار
ببرێت. به‌مپێیه، پێوه‌ندی به‌شه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵی ئاڵمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر،
پێوه‌ندییه‌كی دراماتیك نییه به‌ڵكوو پێوه‌ندییه‌كی حه‌ماسییه. چونكه هه‌ركام
له‌م به‌شانه كاتێ وشیار ده‌بێته‌وه و به هه‌را و بانگه‌وه جێگایه‌ك له كه‌نار
به‌شه‌كانی تردا ده‌گرێته‌وه كه دۆخی سه‌رده‌م، به بێ به‌شداری ئه‌و، توێژیكی
كۆمه‌ڵایه‌تی خواروتر پێكدێنێ كه ئه‌و بتوانێ بیچه‌وسێنیته‌وه ــ نه كاتێک
كه خۆی ده‌چه‌وسێته‌وه. ته‌نانه‌ت وشیاری ئه‌خلاقی چینی ناوه‌ڕاستی ئاڵمان ته‌نیا
به‌پێی ئه‌م بیره پێکهاتووه كه هه‌موو چینه‌كانیتر سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن. كه‌وابوو،
ته‌نیا شاكانی ئا‌ڵمانیا نین كه ناوه‌خت به تاج و ته‌خت ده‌گه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ر
به‌شێك له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێش ئه‌وه‌ی جێژنی سه‌ركه‌وتنی بگرێت، شكستی خۆی ده‌چێژێت،
به‌رله‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان تێپه‌ڕێنێ، په‌ره به كێشه‌كانی خۆی ده‌دات و به‌رله‌وه‌ی
كه بتوانێ سروشتی به‌خشنده‌ی خۆی بنوێنێ، سروشتی چاوچنۆكی خۆی پیشان ده‌دات. له‌ئه‌نجامدا
ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی گێڕانی رۆڵی گرنگ، پێش ئه‌وه‌ی كه هه‌موار بێت، له‌ده‌ست ده‌چێت.
هه‌ر چینێك هه‌ر كه له دژی چینی باڵاده‌ستی خۆی خه‌بات ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ
خه‌باتی چینی بنده‌ستی خۆی چنگاوژ ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌یه كه شازاده‌كان له‌گه‌ڵ پاشا،
بروكراسی له‌گه‌ڵ ئاریستوكراسی و بورژوازی له‌گه‌ڵ هه‌موویان له شه‌ڕ دایه؛ ئه‌مه
له كاتێك دایه كه پرۆلیتاریا هه‌ر له ئێستاوه خه‌باتی له دژی بورژوازی ده‌ست
پێكردووه. هێشتا چینی ناوه‌ڕاست ناوێرێ بیر له رزگاری خۆی بكاته‌وه كه گه‌شه‌ی
بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشچوونی تیۆری سیاسی، ئه‌و بیره به‌تاڵ یان لانیكه‌م
تووشی قه‌یران ده‌كات.
له
فه‌رانسا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که مرۆڤ شتێك بێت تا بتوانێت ببێت به هه‌موو
شتێك. به‌ڵام له ئاڵمان، ئه‌گه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ ببێت به شتێك، ده‌بێ هه‌موو
شتێكی بدۆڕێنێ. له فه‌رانسا رزگاری ناته‌واو بنه‌مای رزگاری گشتی پێکدێنێ، له
ئاڵمان ئازادی گشتی بناغه‌ی هه‌ر ئازادییه‌كی ناته‌واو پێکدێنێ. له فه‌رنسا
ئازادی هه‌مه‌لایه‌نه به‌هۆی گه‌شه‌ی ئازادی رێژه‌یی به‌دیدێت، له ئاڵمان له به‌هۆی
نه‌بوونی ئازادی رێژه‌یی. له فه‌رانسا، چینه‌كانی خه‌ڵك له‌ڕووی سیاسییه‌وه
ئامانج خوازن و سه‌ره‌تا نه وه‌ك چینێكی تایبه‌ت، به‌ڵكوو وه‌ك نوێنه‌ری پیویستی
گشتی كۆمه‌ڵ ده‌رده‌كه‌ون. كه‌وابوو، رۆڵی فاکتۆری رزگاری به‌خش له چه‌رخ و خولێکی
سه‌یردا له‌نێوان چینه جیاجیاكانی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسادا ده‌ست به ده‌ست ده‌كرێت
تا سه‌رئه‌نجام به چینێك بگات كه ئیتر ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رجی دۆخێكی
بان ئینسانی- و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می جڤاتی ئینسانی - نابه‌ستێته‌وه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه!
ئه‌م چینه هه‌لومه‌رجی بوونی مرۆڤ به‌پێی بنه‌مای ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی رێك ده‌خات.
له‌لایه‌كیتره‌وه، له ئاڵمان، وه‌كچۆن ژیانی پراتیكی له فكر و ئه‌ندێشه
دابڕاوه، به هه‌مان راده‌ش ژیانی فكری له پراتیك دابڕاوه، هیچ چینێكی كۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی تا كاتێ كه به هۆی دۆخی راسته‌وخۆی، پێویستی مادی و زنجیره‌كانی ده‌ست
و پێی ناچار نه‌كرێت، نه هه‌ست به پێویستی ئازادی گشتی ده‌كا و نه توانای چه‌سپاندنی
هه‌یه.
كه‌وابوو
ئه‌ی ده‌رفه‌تی رزگاری گه‌لی ئاڵمان له كوێ دایه؟
وڵامی
ئێمه ئه‌مه‌یه: له پێكهاتنی چینێك دایه که خاوه‌ن كۆت و زنجیری رادیكاڵه؛
چینێك له كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه چینێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی نییه؛ له پێكهاتنی
گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه كه هه‌موو گرووپێکی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شینێته‌وه؛
له پێكهاتنی گرووپێك دایه كه به‌هۆی ره‌نج و ئازاری گشتی، خه‌سڵه‌تێكی
جیهانداگری هه‌یه و داوای مافێكی تایبه‌ت ناكات؛ چونكه نه ره‌نجێكی تایبه‌ت به‌ڵكوو
ره‌نج و ئازارێكی گشتی ده‌چێژێت. ئه‌م چینه ئیتر داوای پۆستێكی مێژووی ناكات به‌ڵكوو
پۆستێكی مرۆڤی ده‌وێت. ئه‌م چینه له‌گه‌ڵ ئاكامه‌كانی رژێمی سیاسی ئاڵمان یه‌كلایه‌نه
دژایه‌تی ناكات، به‌ڵكوو به‌شێوه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماكانی
دژایه‌تی ده‌كا و سه‌رئه‌نجام گرووپێكه كه ناتوانی خۆی رزگار بكات، مه‌گه‌ر ئه‌وه
كه خۆی له هه‌موو گرووپه‌كانی تری كۆمه‌ڵ ئازاد بكا و به‌مجۆره هه‌موو ئه‌و
گرووپانه‌ش ئازاد بكات؛ به‌كورتی، ئه‌م چینه پیشان ده‌دات كه مرۆڤ به ته‌واوی
بزر بووه و به‌مپێیه ته‌نیا به دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤی کامڵ ده‌توانێ خۆی بدۆزێته‌وه.
ئه‌م هێمایه‌ی فووتانی كۆمه‌ڵگه وه‌ك چینێكی تایبه‌ت، هه‌ر هه‌مان پرۆلیتاریایه.
پرۆلیتاریا
له ئاڵمان ته‌نیا به‌هۆی گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی به‌رفراوان خه‌ریكه په‌یدا ده‌بێ.
چونكه ئه‌م چینه به‌هۆی هه‌ژاریی زاده‌ی یاسا‌كانی سروشت پێکناتووه، به‌ڵكوو به‌هۆی
هه‌ژارییه‌كی ده‌سكرد خولقاوه. پرۆلیتاریا جه‌ماوه‌رێكی مرۆڤی نییه كه به‌هۆی
زه‌خت و فشاری مكانیكی قورسی كۆمه‌ڵگه پێكهاتبێ، به‌ڵكوو جه‌ماوه‌رێكی مرۆڤییه
كه به‌هۆی دابه‌شكردنی وه‌حشیانه‌ی كۆمه‌ڵ و به‌تایبه‌ت به‌هۆی له‌ت له‌ت بوونی
چینی ناوه‌ڕاست پێكدێت، ئه‌گه‌رچی ریزه‌كانی پرۆلیتاریا به‌شێنه‌یی هه‌م به‌هۆی په‌یوه‌ست
بوونی خه‌ڵکی هه‌ژار كه به‌شێوه‌ی سروشتی پێكدێن و هه‌م به‌هۆی په‌یوه‌ست بوونی
زه‌میندارانی مه‌سیحی - ئاڵمانی چڕتر ده‌بێته‌وه.
پرۆلیتاریا
به ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌زمی ئێستای جیهان، ته‌نیا رازی بوونی خۆی
به‌یان ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌ڕاستی هێمای نه‌مانی وه‌ها نه‌زمێكی جیهانییه.
پرۆلیتاریا به خواستی ره‌تکردنه‌وه‌ی مڵكداری تایبه‌تی، ته‌نیا پرنسیپێك بۆ كۆمه‌ڵگه
داده‌ڕێژێت كه هه‌مان كۆمه‌ڵگه وه‌ك پرنسیپێك بۆ ئه‌و دایڕشتووه، پرنسیپێك كه
هه‌ر ئێستا ـ و به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و ـ وه‌ك سه‌مه‌ره‌ی نگه‌تیڤی كۆمه‌ڵگه
له وجودی ئه‌ودا ده‌ركه‌وتووه. كه‌وابوو، پرۆلیتاریا له‌مه‌ڕ دنیای ئاینده خۆی
به خاوه‌ن هه‌مان ماف ده‌زانێ كه شای ئاڵمان له دنیای پێشوودا هه‌یبوو. مافێك
كه رێگه به شا ده‌دات كه خه‌ڵك به ئه‌سپی خۆی بزانێت. كاتێ شا خه‌ڵك به
مڵكی تایبه‌تی خۆی ده‌زانێ، ته‌نیا خۆی به خاوه‌ن مڵكی تایبه‌ت ده‌زانێ.
وه‌ك چۆن فه‌لسه‌فه چه‌كی مادی خۆی له
پرۆلیتاریا‌دا ده‌بینێته‌وه، پرۆلیتاریاش چه‌كی فكری خۆی له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌بینێته‌وه،
هه‌ر كه بروسكه‌ی ئه‌ندێشه له خاكی نوێی جه‌ماوه‌ردا به قووڵی رۆبچێ، گه‌لی ئاڵمان
رزگار ده‌بن و وه‌ك مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون.
ئاكامی
باسه‌كه كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
تاقه
ئازادی پراتیكی شیاو بۆ ئاڵمان، ئازادی به‌پێی روانگه‌یه‌كی تیۆریكه كه مرۆڤ به
باڵاترین بوو ده‌زانێ. له ئاڵمان، رزگاری له چاخی نێوه‌ڕاست ته‌نیا به رزگاری
له سه‌ركه‌وتنی ناته‌واو له‌ئاست چاخی نێوه‌ڕاست هه‌موار ده‌بێ. له ئاڵمان هیچ
شێوه‌یه‌ك له كویڵه‌تی تێكناشكێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه هه‌موو شێوازه‌كانی تێكبشكێ.
ئاڵمانی پێشكه‌وتنخواز ناتوانێ شۆڕش بكات مه‌گه‌ر ئه‌وه كه شۆڕشێكی هه‌مه‌لایه‌نه
بكات. رزگاری ئاڵمان، رزگاری مرۆڤایه‌تییه. فه‌لسه‌فه مێشك و پرۆلیتاریا دڵێ ئه‌م
رزگارییه پێکدێنێ. بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا فه‌لسه‌فه ناچه‌سپێ و
پرۆلیتاریاش ناتوانێ خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه كه فه‌لسه‌فه بچه‌سپێنێت.
كاتێ
كه هه‌موو دۆخی ده‌روونی بڕه‌خسێت، كه‌ڵه‌شێری وڵاتی گال(19) به
بانگی پڕخرۆش، رۆژی ژیانه‌وه‌ی ئاڵمان راده‌گه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه‌کان:
1) درباره
مسئله یهود، گامی در نقد فلسفه هگل، كارل ماركس، ترجمه: مرتضی محیط، ص‌ص 53- 76،
نشر اختران، تهران 1381.
2) Introduction to A Contribution
to the Critique of Hegel’s Philosophy of Right; http://www.marxists.org/archive
په‌راوێز:
1. "ره‌تكردنه‌وه" (Negation) چه‌مكێكه سه‌رتر له كردارێكی زه‌ینی كه شتێك ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له لۆژیكی دیالكتیكی هێگل دا و به‌تایبه‌ت له دیالكتیكی ماتریالیستی ماركس دا،
گرنگیدان به پرۆسه‌یه‌كه كه ده‌بێته هۆی كرداری زه‌ینی ره‌تكردنه‌وه‌ی شتێك.
له‌م بواره‌دا، "ره‌تكردنه‌وه" به مانای بزاڤێكی دیالكتیكی واقعییه
كه له حاڵی روودان دایه، یان وه‌ك پرۆسه‌ی "گۆڕان" (Becoming) یان "نێوه‌نجی" بوون له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆر دا پێناسه
ده‌كرێت.
2. مه‌به‌ستی ماركس ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌رچی
هه‌م له ئاڵمانی دواكه‌وتوودا و هه‌م له فه‌رانسا و بریتانیای پێشكه‌وتوودا خه‌ڵك
كڵاو (ی سه‌رده‌می كۆن) له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام لانیكه‌م میله‌تانی پێشكه‌وتوو ئیتر
پودری لێناده‌ن. كه‌وابوو، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت كڵاو به‌گشتی لاببرێت، ئه‌م میله‌تانه
لانیكه‌م قۆناغێك له ئاڵمان له پێشترن. به وته‌یه‌كیتر، به رای ماركس، بۆ
نر‌خاندن و گۆڕینی جیهان ده‌بێ دۆخی پێشكه‌وتوو بكه‌ینه بنه‌ما، نه‌ک دۆخی دواكه‌وتوو.
(ئدیتۆر)
3. ساڵی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی مه‌زنی
فه‌رانسا. (ئدیتۆر)
4. "مه‌كته‌بی مێژوویی یاسا"
ره‌وتێك بوو له بواری زانستی مێژوو و یاسادا له ئاڵمان له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م
دا كه گوستاو هوگۆ و فریدریش كارل فون ساوینینی نوێنه‌ری بوون. ئه‌مان پێیان
وابوو كه یاساكان به‌رهه‌می داب و نه‌ریتی خه‌ڵكن و، به‌مجۆره ره‌هه‌ندێكی مێژووییان
به سیستمی راڤه‌كردنی یاسا ده‌به‌خشێ. به‌ڵام، هاو‌كات، ئه‌م جۆره بۆچوونه له‌مه‌ڕ
یاسا چه‌ندین ئاكامی كۆنه‌په‌رستانه‌ی به‌دواوه بوو. چونكه رابردوو وه‌ك بنه‌مای
سه‌ره‌كی ئێستا پێناسه ده‌كرا و خه‌بات له‌دژی دۆخی سه‌رده‌م، وه‌ك دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
بنه‌ماكانی گه‌شه‌ی سروشتی ده‌زانرا. ماركس به‌هۆی ساوینی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌كته‌به
ئاشنا بوو و به یارمه‌تی ئیدوارد گانس كه‌وته دژایه‌تیكردن و نرخاندنی. بروانه
بۆ وتاری ماركس به ناوی "مانیفیستی فه‌لسه‌فه‌ی مه‌كته‌بی مێژوویی یاسا"
به‌رگی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئنگڵس.
5. "سرواژ" جوتیاری سه‌رده‌می فیۆداڵیزم
له ئوروپا بوو، به‌پێی سیستمی سرواژ، پێوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی
له سه‌رده‌می فیۆدالیزم دا، له ئوروپا، جوتیار له‌گه‌ڵ زه‌مین وه‌ك یه‌كێ له
ئامێره‌كانی زه‌مین له خزمه‌ت فیۆداڵێكی ئاریستوكرات دا بوو كه هه‌ندێ جار به
"لۆرد" ناودێر ده‌كرا. سرواژ به‌پێی هێز و نه‌ریت نه‌یده‌توانی له یه‌كه‌ی
فیۆداڵی به‌رهه‌مهێنان جیاببێته‌وه و به‌شێكی به‌رین له تێكۆشانی ئابووریی به
چه‌ندین ناوی جۆراوجۆر خزمه‌تی به فیۆداڵ ده‌كرد.
6. "ده‌ستم هه‌ڵده‌بڕم، تۆ ته‌نیا پاشه‌وه‌م
ده‌بینی، به‌ڵام ناتوانی روخسارم ببینی" (كتێبی پیرۆز، سه‌فه‌ری ده‌رچوون، به‌شی
33 ئایه‌ی 23). لیره‌دا مو‌سا داوا له خودا ده‌كات تا روخساری خۆی پیشان بدات، به‌ڵام
خودا ده‌ڵی:" ناتوانی روخساری من ببینی، چونكه هه‌ر كه‌سێ من ببینێ ده‌مرێ"
(ئایه‌ی 21). مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه كه "مه‌كته‌بی مێژوویی یاسا" ناتوانێ
مێژوویی بێ و به زیندوویی بمێنێته‌وه. به‌مجۆره كه ئه‌م مه‌كته‌به ته‌نیا
پاشكۆی مێژوو ده‌بینێ، ته‌نیا داب و نه‌ریتی پێشینیان ده‌بینێ نه ئێستا و داهاتوو.
(ئدیتۆر)
7. "شایلاك" كه له شانۆنامه‌ی
"بازرگانی ڤینیزی" شیكسپێر دا سوودخۆازێکی دڵ ره‌قه.
8. "پرۆمته" له ئه‌فسانه‌كانی یۆنان
دا كوڕی "تیتان"ـه، كه له به‌هه‌شتی خوداكان ئاگری بۆ خه‌ڵكی زه‌مین
دزی. زێئوس (ژوپیتێر) به‌هێزترین خودای یۆنانی كۆن، بۆوه‌ی پرۆمته سزا بدات، له
چیاكانی قه‌فقاز زنجیری كرد، هه‌ڵۆكان هه‌موو رۆژی جگه‌ری ئه‌ویان له‌ت له‌ت ده‌كرد،
به‌ڵام بۆ به‌یانی رۆژی دواتر جگه‌ری ده‌ڕسکاوه تا سه‌رله‌نوێ له‌ت له‌ت بكرێت.
تیتان ئاماژه به هه‌ركام له دوازده مناڵ (شه‌ش كچ و شه‌ش كوڕی) ئاسمان و زه‌مینه
كه له‌ئاست باوكیان شۆڕ‌شیان كرد و ئه‌ویان له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات لابرد تا له‌نێو
خۆیاندا یه‌كێکیان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ. زێئوس له شه‌ڕێك دا ئه‌مانه‌ی
تێك‌شكاند و له‌جیاتی ئه‌وان خودایانی چیای ئۆڵۆمپ جێگیر بوون.
9.
"ئاشیل" درام نووسی یۆنانی، 456- 525 پێش زایین. (ئدیتۆر)
10. نووسه‌ر و ئاژیتاتۆری سوری، 117-180 پێش زایین،
كه شیعری "گفتوگۆی خودایان و گفتوگۆی مردووان"ی نووسیوه. (ئدیتۆر)
11. وادیاره ماركس وشه‌ی ئاڵمانی Listig (فریوكارانه) بۆ ئاماژه به "فرێدریش لیست"
یه‌كێ له لایه‌نگرانی سه‌نعه‌تی ساوای ئاڵمان به‌كارهێناوه. ماركس له وتاری
"لایه‌نگرانی سه‌نعه‌ت، لایه‌نگرانی بازرگانی ئازاد و چینی كرێكار"، به
ئاشكرا هه‌ڵوێستی بورژوایی "لیست" ده‌نرخێنێ. بڕوانه بۆ به‌رگی شه‌شمی
كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ماركس و ئنگڵس.
12. Scythians،
قه‌ومێكی ئاسیای نێوه‌ڕاست و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئوروپا بوون كه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌م
تا سه‌ده‌ی دووهه‌می پێش زایین له كه‌ناری ده‌ریای ره‌ش ده‌وڵه‌تیان پێكهێنا (ئدیتۆر).
13. لێره‌دا و به‌گشتی له به‌رهه‌مه‌كانی
ماركس دا مه‌به‌ست له "پارت"، حیزب و رێخراوه نییه و زۆرجار مه‌به‌ست
ره‌وت و خواستێكی سیاسییه. به‌مهۆیه مێتۆدی به‌كارهێنانی ماركس له‌مه‌ڕ وشه‌ی
"پارت" له‌گه‌ڵ ئه‌و شته، كه دواتر بوو به باو، جیاوازه.
14. ده‌قی پرۆگرێس، پێی وایه ماركس
"پارتی سیاسی تیۆریك" له‌مه‌ڕ "هگلیستانی لاو" به‌كاردێنێ.
ئه‌م شته راسته. به‌ڵام له‌مه‌ڕ "پارتی سیاسی پراتیكی" وای نووسیوه:
"مه‌به‌ست [له‌م جۆره پارته] كۆڕ و كۆمه‌ڵی لیبراڵی ئاڵمان، نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی
لیبراڵ له پارله‌مان، رۆژنامه‌نووسانی لیبراڵ و خه‌ڵكی له‌و چه‌شنه‌یه كه خوازیاری
چاكسازی مه‌شروته بوون" (كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می ماركس و ئنگڵس، به‌رگی سێهه‌م،
سه‌نته‌ری په‌خشی پرۆگرێس، 1965، ل 593، په‌راوێزی 32). ئه‌م روونكردنه‌وه دروست
نییه. ماركس "پارتی سیاسی پراتیكی" له‌مه‌ڕ ره‌وتی دژبه‌ری فه‌لسه‌فه
و لایه‌نگرانی "فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤ"، (له‌وانه هێگلیستانی ئۆرتۆدوكس
و لایه‌نگرانی شلینگ) له كۆتایی ده‌یه‌ی 30 و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 40ی سه‌ده‌ی
نوزده‌هه‌م به‌کار دێنێ. ماركس پێشتر له"تێزی دوكتۆرا"ی خۆیدا ئاماژه
به‌م دوو ره‌وته ده‌كات: "سه‌رئه‌نجام ئه‌م دوالیزمه‌ی وشیاری فه‌لسه‌فی،
دوو ره‌وتی ته‌واو دژبه‌ری خولقاندووه، كه ره‌نگه بكرێ یه‌كێكیان به پارتی لیبرال
ناودێر بكه‌ین كه زیاتر له‌سه‌ر چه‌مك و بنه‌مای فه‌لسه‌فه پیداده‌گرێت، به‌ڵام
ئه‌ویدی نه چه‌مك و تیۆری، به‌ڵكوو گرنگی به دۆخی واقعی ده‌دات. ره‌وتی دووهه‌م،
هه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی پۆزه‌تیڤه" (هه‌مان سه‌رچاوه به‌رگی یه‌كه‌م، ل
86). له‌م بابه‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌ی پرۆگرێس راسته: "ماركس لێره‌دا ئاماژه
به خه‌باتی نێوان ره‌وته جیاوازه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی ئاڵمانی كۆتایی ده‌یه‌ی 30 و
سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 40 ده‌كات. مه‌به‌ستی ماركس له"پارتی لیبراڵ"، هێگلیستانی
لاوه. 3 كه‌س له پیشه‌نگانی ئه‌م گرووپه (لودویگ فۆیرباخ، برۆنۆ باوێر، ئارنوڵد
رووگه) هه‌ڵویستی ئاتێئیستی و رادیكاڵیزمی سیاسی ده‌گرنه‌به‌ر.
له دژایه‌تی له‌ئاست گه‌شه‌ی باڵی چه‌پی مه‌كته‌بی هێگل، بیرمه‌ندانی
كونسێرڤاتیڤی ئاڵمان له‌ژێر ئاڵای فه‌لسه‌فه‌ی به‌ناو پۆزه‌تیڤ دا یه‌كیان گرت و
ره‌وتی مه‌زهه‌بی ــ عرفانی (به به‌شداری كریستیان هرمان وایسه، ئیمانوێل هرمان
فیشته كوڕی فیشته، فرانتس كێساڤێر فون بادێر، ئانتوان گونتر و ئه‌وانی تر) پێكهێنا
كه له روانگه‌ی راسته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی هێگلیان ده‌نرخاند. "بیرمه‌ندانی پۆزه‌تیڤ"،
به‌پێی ئه‌م وته‌یه كه تاقه سه‌رچاوه‌ی ئپیستمه‌ی "پۆزه‌تیڤ"، وه‌حی
(و ئیلهامی) خوداییه، تێده‌كۆشان فه‌لسه‌فه بخه‌نه خزمه‌ت دین. ئه‌وان [له‌ئاست
فه‌لسه‌فه‌ی "پۆزه‌تیڤی" خۆیان دا] هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ده‌ركی ئه‌قڵانی
به سه‌رچاوه‌ی ئپیستمه ده‌زانی، به فه‌لسه‌فه‌ی "نگه‌تیڤ" ناودێر ده‌كرد.
(هه‌مان سه‌رچاوه، ل 737، په‌راوێزی 31) (ئدیتۆر).
15. بزاڤی چاكسازی دینی (رێفۆرماسیۆن)
بزاڤێكه كه سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به رێبه‌ری مارتین لوتێر به‌مه‌به‌ستی چاكسازی
كلیسای كاتولیكی رۆم پێكهات. ئه‌م بزاڤه له بواری ئایینی دا مه‌زهه‌بی پرۆتستانی
لێكه‌وتووه. رێفورماسیۆن و مه‌زهه‌بی پرۆتستان له‌ڕووی مێژووییه‌وه پێوه‌ندی نزیكی
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی قازانج و سوودخوازی هه‌یه كه وه‌ك چه‌قی قورسایی تێكۆشانی
ئابووری و چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و سه‌رئه‌نجام سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی بورژوازی
رۆژاوا ده‌ناسرێت.
16. "یاسا‌كانی سپتامبر" کۆمه‌ڵه
یاسایه‌ک بوو كه حكومه‌تی فه‌رنسا له سپتامبری 1835بو سنوورداركردنی مافه‌كانی لیژنه‌ی
داوه‌ری چاپه‌مه‌نی دیاری كرد. ئه‌م یاسایانه راده‌ی بودجه‌ی ماڵی چاپه‌مه‌نی لای
ده‌وڵه‌ت زیادكرد و هه‌روه‌ها جه‌ریمه‌ی قورس و زیندانی بۆ ئه‌و وتارانه دیاری
كرد كه له دژی مڵكداری تایبه‌تی و ده‌وڵه‌ت ده‌نووسران. داڕشتنی ئه‌م یاسایانه
له بارودۆخێك دابوو كه پاتشایی مه‌شروته له مانگی ژووئیه‌دا به‌شێوه‌ی ره‌سمی
ئازادی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندبوو، ئه‌م كاره خه‌سڵه‌تی دژه دیموكراسی و ریاكاری
سیستمی بورژوازی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ده‌رده‌خست.
17. مه‌به‌ست فریدریك ڤیلهێلمی چواره‌مه (1861-
1795). (ئدیتۆر)
18. ماركس ئاماژه به Estate ده‌كات
نه Class، یانی ئاماژه به سێ چینی چاخی نێوه‌ڕاست و سه‌رده‌می فیۆداڵی
ده‌كات كه له‌ودا چینی نێوه‌ڕاست و شارنشین وه‌ك پێگه‌ی بورژوازی مۆدێڕن ده‌ركه‌وت.
بڕوانه بۆ پێشه‌كی ئنگڵس بۆ بێده‌ره‌تانی فه‌لسه‌فه، به‌رگی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه
به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئنگڵس. ل 151.
19. قه‌ومی گال، قه‌ومێكی ئوروپایی كۆنه كه به
باپیری نه‌ته‌وه‌ی فه‌رانسا ده‌ژمێردرێت. لێره‌دا ماركس ئاماژه به بانگی شۆڕشی
خه‌ڵكی فه‌رانسا و كاریگه‌ری ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاڵمان ده‌كات. كه‌ڵه‌شێریش
هێمای گه‌لی فه‌رانسه‌یه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر