پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان پێویستی و ده‌رفه‌ته‌کان هادی محه‌مه‌دی به‌پێی تیۆری و زانستی سیاسی نوێ، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی [ nation state ] کاتێک پێکدێت که سیستمی کۆنی فیۆداڵی لێکده‌ترازێ و سیستمی تازه‌ی سه‌رمایه‌داری جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. یانی تا له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری سه‌رنه‌گرێ و په‌ره‌نه‌ستێنێ بوار بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناڕه‌خسێت. له سیستمی کۆنی فیۆداڵی دا ده‌سه‌ڵاتداری له چه‌شنی ئه‌مپراتۆری زاڵه که به دیسکۆرسی ئاین و دروشمی ئۆمه‌تی تاقانه چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئێتنیکی جیاواز له‌ژێر چه‌تری خۆی دا کۆ ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام زۆر جار زمان و کولتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌سه‌پێنێ. بۆ نموونه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مپراتۆری رۆم دا زمانی لاتین زاڵ بوو و زمانه‌کانی تری نه‌ته‌وه‌کانی تری ئورووپی قه‌ده‌غه بوون، له سه‌رده‌می ئه‌مپراتۆری عوسمانیش دا زمانی عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمی ده‌سه‌ڵات بوو. به‌ڵام هه‌ر که پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری گه‌شه ده‌کات و په‌ره‌ده‌ستێنێ، پێش هه‌موو شتێ ده
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.