رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از آوریل ۷, ۲۰۱۹

چۆن خەڵووز دەبێ بە ئەڵماس؟

پزیشکی گیان، پزیشکی ژیان چۆن خەڵووز دەبێ بە ئەڵماس؟ ڕەنگە بۆ زۆر کەس جێگەی پرسیار بێت کە چما فریدریش نیچە شاکاری خۆی لە زمانی زەردەشتەوە دەنووسێ؟ یەکەم بەخاتر ئەوە کە نیچە نەک هەر فیلسوفێکی گەورە، بەڵکوو دەروونناس و هەروەها فیزیۆلۆژیستێکی گەورەشە و هەستی بەو ڕاستییە کردووە کە دەسەڵاتی هەزاران ساڵەی دین، متافیزیک و مۆرال، گیان و ژیانی مرۆڤایەتی دێفۆرمە و کاول کردووە. کەوایە فیلسووف دەبێ هاوکات پزیشک و دەروونناسیش بێت. لەم بابەتەوە دەکرێ بێژین کە نیچە بەجۆرێک پزیشکی گیانە. بەڵام چ بۆشاییەکی مەزن لە ئەندێشەی مارکس و ئەوانیدی دایە کە لەم بوارە بێ وەرن. لەکاتێکا کە نەخۆشی گیان و دەروونی تێکڕای پەیکەری مرۆڤایەتی گەناندووە. بەڵام ئەی زەردەشت؟ زەردەشت لە ئەڤێستا، لە چەندین شوێن، بە "ئەهوو بیش" یانی پزیشکی ژیان ناسراوە. جگە لەوەش سێ تێرمی بنەڕەتی زەردەشت، یانی ئەشا/ ڕاستی، ڤەهومەنا/ئەندێشەی پاک، ئارمەیتی/ ئارامی دەروونی، دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنن کە مرۆڤ گیان و دەروونی ئارام، پاک و زوڵاڵ و پڕپرشنگ بکات. ئا بەمجۆرە زەردەشت دەبێ بە پزیشکی گیان. نیچە ڕاشکاوانە لە کتێبی ئێکۆ ه