گفتوگۆ لەگەڵ لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن - سه‌باره‌ت به ئیدیۆلۆژی ناکۆكییەکی زۆر له‌ئارا دایه، له هه‌ندی نوسین دا هاتووه كه ڕوانگه‌ی ماركس و ئنگڵس له‌مه‌ڕ ئیدیۆلۆژی، وه‌ك وشیاری فێتیش(درۆیین)، له‌گه‌ڵ ره‌وتی لێنینی كه ماركسیزم به ئیدیۆلۆژی زانستی ده‌زانێ، ناكۆكه. به ڕای ئێوه ئیدیۆلۆژی چییه؟ - من بیرمه‌ندێكی هزرڤان نیم، له‌ڕاستیدا ئەمن زیاتر زانستخواز و كۆمه‌ڵناسێكم كه تێده‌كۆشم له تۆژینه‌وه‌كانما مێتودێكی به‌ڵگه‌مه‌ند بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابڕێژم، كۆمه‌ڵناسێك كه له درێژه‌ی تۆژینه‌وه‌كانیا به‌م ئاكامه گه‌یشتووه كه پێكهێنانی زانستێكی به‌ڵگه‌مه‌ند له‌مه‌ڕ دیارده ئینسانییه‌كان به بێ فه‌لسه‌فه ئیمكانی نییه. ده‌كرێ بڵێم من زیاتر مانا و نێوه‌رۆكم بۆ گرنگه، هه‌تا وشه‌ناسی. ئه‌ڵبه‌ت ره‌نگه بە تۆژینه‌وه‌ی ورد و وشه‌ناسانه لەسەر چه‌مكی ئیدیۆلۆژی له به‌رهه‌مه‌كانی ماركس، ئنگڵس، و لێنین دا به‌و ئاكامه بگه‌ین كه له‌نێوان ئه‌م بیرمه‌ندانه‌دا و له به‌رهه‌مه‌كانی خودی ماركس یشدا، له‌مه‌ڕ ڕۆڵی ئه‌م وشه‌یه جیاوازی زۆره. به‌ڵام ئه‌مه جێگه‌ی سه‌رسووڕ