چه‌مکى رۆشنگه‌رى تیۆدۆر ئادورنۆ- ماکس هۆرکهایمێر و: هادى محه‌مه‌دى ئاماژه: بێگومان دیالکتیکى رۆشنگه‌رى گرنگترین و به‌ناوبانگترین ده‌سکه‌وتى تیۆریکى مه‌کته‌بى فرانکفۆرت و تیۆرى ره‌خنه‌گرانه‌یه. ئه‌م کتێبه که له درێژه‌ى جه‌نگى دووهه‌مى جیهانى دا له ئه‌مریکا نووسرا، یه‌که‌م جار ساڵى 1947 له ئه‌مستردام چاپ کرا. نووسه‌ران له راڤه‌کردنى به‌رهه‌مه‌که‌ى خۆیاندا ده‌ڵێن: "ئامانجى ئێمه شیکردنه‌وه‌ى ئه‌م خاڵه بوو که بۆچى مرۆڤ له‌جیاتى گه‌یشتن به دۆخێکى به‌ڕاستى ئینسانى، زیاتر و زیاتر له ناخى وه‌حشیگه‌رى دا نوقم ده‌بێ." به‌ڵام له راستیدا ئه‌م کتێبه له سنوورى نرخاندنى کاره‌ساته‌کانى سه‌ده‌ى بیسته‌م واوه‌تر ده‌چێ و به شێوه‌ى قووڵ و کۆنکرێت باسى له‌دایکبوونى مێژووى رۆژاوا و سه‌رهه‌ڵدانى سوژه‌ى ئینسانى ده‌کات که له جه‌رگه‌ى خه‌بات له‌ئاست هێزه سروشتییه‌کان و به مه‌به‌ستى زاڵبوون له‌سه‌ر سروشت، یه‌که‌م جار له قاڵبى ئه‌فسانه ( mythos )دا ده‌رده‌که‌وێ. دیالکتیکى رۆشنگه‌رى ده‌ریده‌خات که چۆن رۆشنگه‌رى وه‌ک ئه‌قڵانیکردنى سروشتى ده‌روون و بێروون، خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه ب
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.