یاداشتی وه‌رگێڕ زه‌رده‌شت: مێژوو، زمان، کولتور، ناسنامه له‌مێژ ساڵ بوو تامه‌زرۆی رێباز و ئه‌ندێشه‌ی زه‌رده‌شت بووم؛ ئه‌م حه‌زه هه‌م له شعری "کرماشان" دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌م ساڵانێک له‌ودیو، له رۆژهه‌ڵات، ناوی نهێنی "زه‌رده‌شت"م بۆ خۆم هه‌ڵبژاردبوو، چه‌ند به‌رهه‌مێکم هه‌ر به‌م ناوه‌وه له میدیاکانی ده‌ره‌وه بڵاو کرده‌وه، تا دوایی کاتێ که گیرام، گرنگترین شت که سیستمی ئه‌منی به دوایدا ئه‌گه‌ڕا، ئه‌وه بوو که زه‌رده‌شت کێیه؟ [1] حه‌ز و خولیای ناسینی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شت، به زه‌رده‌شتی نیچه ده‌ستی پێ‌کرد و به ئاڤێستای ئیبراهیم پورداود و جه‌لیل دوستخواه گه‌یشت، به‌ڵام منی تینوو هێشتا له سه‌رچاوه‌ی زوڵاڵی بیری زه‌رده‌شت تێر نه‌ده‌بووم. تا ئه‌وه که ئه‌مساڵ کتێبی تۆژینه‌وه‌ی گاتاکانی دکتۆر خسره‌و خه‌زاعی م دیته‌وه. کاتێ ئه‌م کتێبه‌م خوێنده‌وه، هه‌م مێتۆدی تۆژینه‌وه و هه‌م زمانی شیرین و پاراوی نووسه‌ر وایان لێکردم که بیکه‌م به کوردی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به‌تایبه‌ت بۆ روونکردنه‌وه‌ی ناسنامه و زمانی زه‌رده‌شت، هه‌م کتێبخانه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.