رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژانویهٔ ۷, ۲۰۲۴

جگەرخوێنی دەم بەخەندە

  جگەرخوێنی دەم بەخەندە " گەورەترین هونەر لە ژیان دا ئەوەیە کە تۆ بەدەست ژان و کارەساتی ژیانەوە جگەرخوێن بووبی، بەڵام بەمەیشەوە هێشتا بزەیەک لە ئومێد و وشیاریت لەسەر لێو بێ .“ پەیڤێک لەسەر " سێبەری قەلەبەرد "   بیرەوەرییەکانی مەلەکە مستەفا سوڵتانی ژنێک لە ڕەگەزی ژان و ئازار و کۆڵنەدان یەکێ لە ژنانی تێکۆشەری هەرە تیپیکی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نووسەر کچی دایە بەهیە و لە ماڵباتی مستەفا سانە، لە سانەکانی هەورامان، ماڵباتێکی کۆن و ڕیشەدار و لەمێژین، کە ئەگەر بابەئەردەڵان شەجەرەنامەی خۆی دەباتەوە سەر قوبادی پیرۆزی ساسانی ( بەپێی شەرەفنامە ) ، ڕەچەڵەکی سانەکانی هەورامان لە سانوسانان واوەتر دەچێ و دەگاتەوە بە ماڵباتی سورێن و مادەکان و کولتوری مێهردینان . هەر ناوی گوندی " ئەڵمانە " ش هێما و نیشانەی کولتوری کەڤنار و ژنسالاری هوریانی لە خۆیدا هەڵگرتووە . جگە لەوەش، نووسەر لە خانەوادەیەکی پڕئەژمار و لەنێوان زیاتر لە ٢٠ برا و خۆشک دا گەورە دەبێ، کە ئەمەش بۆ خۆی جۆرێک لە ژیانی گەرم و پڕسەفای جڤاتی ئۆرگانیکمان وەبیر دێنێتەوە . ماڵباتێکی گەورە و