"پیرۆز بێت له گه‌لی کورد" هادی محه‌مه‌دی چه‌ند مه‌زنه ئه‌و دایکه‌ی که ده‌ڵێ: "من گوڵێکم په‌روه‌رده کرد پێشکه‌شم کرد به گه‌لی کورد." ئه‌وه وته‌ی دایه سه‌ڵته‌نه، دایکی شه‌هید فه‌رزاده. چه‌ند به‌جه‌رگ و خۆڕاگره ئه‌و خوشکه‌ی که ده‌ڵێ: "سه‌ره‌خۆشی له ئێمه مه‌که‌ن، پیرۆزبایی له گه‌لی کورد بکه‌ن." ئه‌وه وته‌ی شیرین که‌مانگه‌ر خوشکی شه‌هید فه‌رزاده. چه‌ند بوێره ئه‌و براژنه که ده‌ڵێ: "رژیم خه‌یاڵی خاوه، هه‌موو شاگردانی فه‌رزاد، رێگه‌ی مامۆستاکه‌یان ده‌گرنه‌به‌ر." ئه‌وه وته‌ی سرور فاتحی، براژنی هه‌ڤاڵ فه‌رزاده. من به بیستنی مه‌رگی شه‌هید فه‌رزاد تاسابووم، خه‌مێکی قووڵ دایگرتبوم، وه‌ک کۆسکه‌وتوو ئه‌ژنۆی خه‌مم له باوه‌ش گرتبوو. بوغز و هه‌نیسک له گه‌رووم دا په‌نگی خواردبۆوه، به‌ڵام نه‌مده‌توانی بگریم و ئه‌م ژان و ئازار و خه‌م و هه‌نیسکه بکه‌م به فرمێسک و هه‌ڵیوه‌رێنم تا هه‌ر هیچ نه‌بێ تۆسقاڵێ ئارام بگرم. به‌ڵام ئێستا ته‌می خه‌مم لێ ره‌ویوه و شاد و ئاسوده‌م. ئه‌رێ... من دوای بیستنی ئه‌و وتانه‌ی سه‌ره‌وه و به‌تایبه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.