تیۆری و پراکتیك به‌پێی پێویستییه‌كانی مرۆڤ ئاگنێس هلێر و: هادی محه‌مه‌دی ئاماژەیەک : ئه‌م وتاره یه‌كێ له گرنگترین وتاره‌كانی ئاگنێس هلێر، ژنە بیرمەندی هەنگاری یە. ئاگنێس هلێر کە شانسی هێنا و لە تاراوگەی مەرگ لە هۆلۆکاست ڕزگاری بوو، دواتر وەک به‌ناوبانگترین و پڕکارترین شاگردی گیورگ لوكاچ دەرکەوت. هلێر لەگەڵ لوکاچ، فیلسووف و جوانیناسی هەنگاری و چەند دۆستێکی تر پێکەوە مەکتەبی بوداپێستیان دامەزراند. ئاگنێس هلێر لەو دەگمەن ژنانەیە کە بیر و ئەندێشەی فەلسەفی بەرهەم هێناوە و فیلسووفێکی بەرجەستەی بواری ئەندێشەی دیالکتیکی یە. نووسەر له‌م وتاره‌دا وێڕای پێناسه‌كردنی پێوه‌ندی تیۆری و پراکتیک له كۆمه‌ڵی بورژوایی دا، چوار جۆر پراکتیك پۆلین ده‌كات: 1) رێفۆرمی سنووردار، 2) رێفۆرمی گشتی، 3) پراکتیكی سیاسی شۆڕشگێڕانه، 4) پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی گشتگیر. نووسه‌ر به فاكت و به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه بێجگه له پراکتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیر، سی جۆره‌كه‌ی تر هه‌ر پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵی بورژوایی به‌رهه‌م دێننه‌وه، کەوابوو له‌نێو ئه‌م جڤاته‌دا ده‌توێنه‌وه. به
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.