ئێمه و رۆمان "شاری مۆسیقاره سپییه‌کان" و "شاری ده‌سته و تاقمه‌کان" سه‌رنجێک و به‌راوردێک هادی محه‌مه‌دی "نوسه‌رێک که سه‌رده‌می خۆی نه‌ناسیبێت، پێش ئه‌وه‌ی به مه‌رگی سروشتی بمرێ، ده‌مرێت." سه‌ره‌تا: رۆمان وه‌ک گرنگترین ژانری ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می مۆدێرن ناسراوه. رۆمان بریتییه له حه‌ماسه‌ی دنیایی بورژوایی؛ دنیایه‌کی لێکترازاو و پرژوبڵاو که ئیتر له‌ودا ژانری وه‌ک تراژێدی، حه‌ماسه و لیریزم ده‌وریان نه‌ماوه و ده‌قی په‌خشان (ده‌قی رۆمان) له‌گه‌ڵ دنیای لێکترازاوی بورژوازی سازگاری ته‌واوی هه‌یه. یانی له دنیای کۆن دا که مرۆڤ له‌نێو هۆز و کۆمۆنێک دا ده‌ژی و پێوه‌ندی قووڵ و پته‌وی له‌گه‌ڵ جڤاته‌که‌ی خۆی هه‌یه، له بواری هونه‌ر و جوانیناسی دا شێعر و حه‌ماسه ده‌خولقێنی، شێعری به‌رز و تۆکمه، خاوه‌ن کێش و هارمۆنی؛ به‌رهه‌مه‌کانی هۆمێر، حافظ، نالی و ...؛ به‌ڵام له دنیای مۆدێرنی بورژوازی دا که هه‌موو هۆز و جڤاته‌کان لێکده‌ترازێن و کۆمه‌ڵگه ئه‌تۆمیزه ده‌بێ و تاکگه‌رایی و له‌خۆنامۆیی په‌ره‌ده‌ستێنێ و تاکه‌کان که‌مترین پێوه‌ندییان پێکه‌وه هه‌یه، ژان
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.