رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از مهٔ ۲۱, ۲۰۱۷

حەلاج، مەولانا، نیچە

حەلاج، مەولانا، فریدریک نیچە بەشێک لە نووسەران و هۆنەرانی مەزن لە ژیانی ئەدەبی خۆیان دا چەند قۆناغیان بەسەر بردووە. بۆ نموونە گوتە، نووسەر و هۆنەری ئاڵمانی، لە قۆناغی یەکەمی ژیانی ئەدەبی دا کە بە بیر و جیهانبینی لەگەڵ دەرباری ڤایمار دایە، لاوازترین بەرهەمەکانی خۆی، یانی "کچی سروشتی"، "داماوان" و "شارڤەنتی گشتی" دەنووسێت؛ بەڵام کاتێ بە بیر و جیهانبینی لەگەڵ ئەندێشەی جانی جیهان، یانی ناپلەئۆن و ئەندێشەی شۆڕشی مەزنی فەرانسە یەک دەگرێت، بەهێزترین بەرهەمەکانی خۆی، یانی فاوست و پاندورا دەنووسێ. مەولانا بەلخی، یان بەوتەیەک ڕۆمی، لە ژیانی دا دوو قۆناغی سەرەکی تێپەڕاندووە. قۆناغی بەر لە ئاشنایی شەمس، دوای ناسینی شەمس. دەگێڕنەوە کە مەولانا بەر لەوە کە شەمسی تەورێز ببینێ، لە شام تەکیە و خانەقا و دەیان شاگردی هەبووە و بەردەوام دەرسی دین و رەوشت بەرزی وتۆتەوە. لەناکاو رۆژێک لە رۆژان شەمس سەر هەڵدەدا و ئەبینێ کە مەولانا خەریکی دەرس و وەعظە و غەرقی ئایات و حەدیسە. هەر لەم کاتەدا لەنێوان ئەو و مەولانا دیالۆگێک پێکدێ.  شەمس دەپرسێ: ئەتۆ پێت وایە محەمەد {پێغ