به‌رده‌وامی و دابڕان له مێژوودا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆرج لوکاچ گۆڤاری revive new left (ژیانه‌وه‌ی چه‌پی نوێ)، ئوتی 1971 روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئوروپا جارێکی‌تر پرسی پێوه‌ندی دیموکراسی و سۆسیالیزمی هێناوه‌ته ئاراوه، به‌ڕای ئێوه جیاوازی بنه‌ڕه‌تی دیموکراسی بورژوایی و دیموکراسی سۆسیالیستی و شۆڕشگێڕانه له چی دایه؟ - مێژووی دیموکراسی بورژوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاسا و ده‌ستوری 1793 فه‌رانسا، که به‌شێوی قووڵ و رادیکاڵ ئه‌م چه‌مکه‌ی باس کردووه. پرنسیپی سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌ستوره مرۆڤ وه‌ک شاروه‌ندی ژیانی گشتی و شاروه‌ندی ژیانی تایبه‌تی پێناسه ده‌کات، یانی له‌لایه‌ک مرۆڤ وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن ئازادی و مافی سیاسی جیهانی و، له‌لایه‌کیتره‌وه مرۆڤ وه‌ک که‌سێکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ئیمتیازی ئابووری تایبه‌ت. ئه‌م پۆلینبه‌ندییه له دیموکراسی بورژوایی دا وه‌ک دیارده‌یه‌کی تایبه‌تی مێژوویی، رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێ. ده‌کرێ ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ئه‌م پرسه لای دوساد ببینین. ئه‌وه که نوسه‌رێکی وه‌ک ئادورنۆ هێنده شه‌یدای دوساده، ئێجگار سه‌رنج ڕاکێشه، ئاخر دوساد ه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.