رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از سپتامبر ۲۷, ۲۰۱۵

سێڤین

سێڤین ، فڕین ، ئەڤین پاڵ کەوتبوو. جار و بار ورینگەی دەهات و لەبەر خۆیەوە گۆرانی دەوت. هەندێ جاریش خەیاڵی باڵی دەگرت و بۆ دوور دەفڕی. لەم کاتەدا پەیتا پەیتا جگەرەی دادەگیرساند. دەتوت بیری گڕی تێبەربووە. پاش چەند ساتێ هەمدیس ئارامی دەگرت و دیسان ورینگە ورینگ گۆرانی دەوتەوە.   منیش هاوکات کە خەریکی خوێندنەوە بووم، بە پرسیارێکی لەناکاو دەستم پێکرد:  ئەو وتەیەی "پۆلینا"ت بیستووە؟  نیوە ئاوڕێکی لێم دایەوە و وتی: ها؟ نا! پۆلینا کێ یە؟ وتم: نایناسی؟ پۆلینا سوسولڤا، هەر هەمان دڵداری داستایڤسکی و راڤیاری بەرهەمەکانی. بزەیەکی هاتێ و وتی: چ سەرنجڕاکێش! هەم دڵداری بووە و هەم بەرهەمەکانیشی تەفسیر کردووە! خودا خێر بدات ئاوا ئەیدات! نەمبیستووە، جا چی وتووە؟ وتم: "دەڵێ داستایڤسکی هێندە مرۆڤێکی مەزن و بەخشندەیە کە دڵدارەکانی بە خەڵکی تر دەبەخشێ! سەرەتا بە بزەیەکی تەوساوی لێوی بزواند، پاشان سەرنجی باڵی گرت. قوول لە دیواری بەرانبەری ڕاما. ئەوجار رەنگی روخساری گۆڕا. دەتوت نەختێ شڵەژا. ئاخری هاتە زمان و وتی: "ئەمە ئیتر نەوبەرە، دەگمەنە، لەلایەک مەحشەرە، لەلایەک کارەس