بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دهوڵهت- نهتهوه دهوڵهتی سهربهخۆی کوردستان لهنێوان خهون و راستی دا گفتوگۆ لهگهڵ د. سهعید شهمس ئا: هادی محهمهدی ئاماژە: د. سەعید شەمس لە ناوچهی ئەختاچی لە مەڵبهندی موکریانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە ئێران تەواو کردووە. دواتر بەهۆی چالاکی سیاسی نەیتوانیوە بەردەام بێ لە خوێندن لە زانکۆ، بەڵام دواى تەواوکردنی خزمەتی سەربازی، پەیمانگەی زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە. لە پرۆسەی شۆڕشی گەلانی ئێران دا بەشداری کردووە. لەپاش شۆرش بۆ ماوەی سالێک مامۆستا بووە و هاوکات درێژەی بە کاروباری سیاسی داوە. لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەناچاری ئێرانی بەجێهێشتووە و لە سەرەتای نەوەدەکان لە لەندەن نیشتەجێ بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی لەندەن دەورەی کۆمەڵناسی تەواو کردوە و بروانامەی باکۆلێری لە 'کۆمەڵەناسی و خوێندەنەوەیکی ئورۆپایی' وەرگرتووە. تا ساڵی ٢٠٠٣ وەک پسپۆڕی بەرز و تۆژینڤان لە بواری کۆمەڵناسی و هەروەها وەک بەڕێوەبەر لە بواری پهنابەران دا کاری کردووە. ساڵی ٢٠٠٣ وەک خوێندکاری لێ
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.