رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از سپتامبر ۱۴, ۲۰۱۴

من و ئەندێشەی دیالکتیکی

من و ئەندێشەی دیالکتیکی چۆن "لوکاچ"م ناسی؟ ن: هادی محەمەدی ساڵانی  1988 تا 1998  ساڵانێکی چارەنووسساز بوون. زۆر رووداوی گەورە و گران لە جیهان روویاندا. هەر لە روخانی دیواری بێرلین، تا لێکترازانی یەکێتی سۆڤیەت، هەر لە کیمیابارانی هەڵەبجە تا تێرۆری رێبەرانی کورد، هەر لە جەنگی کەنداو تا ئازادبوونی کوردستانی باشور و ... ئەو ساڵانە سەردەمی وشیاربوونەوە و بەخۆداهاتنەوە بوو. فەزای گشتی وڵات بەجۆرێک بوو کە بەشێوەی ئوتوماتیک هەر مرۆڤێکی وشیاری بەرەو ئەندێشەی چەپ دەبرد. ئێمەش گرووپێک جەوانی کەم تەمەن و بێ ئەزموون بووین. هەر کە چەند کتێبی وەکوو "ماتریالیزمی مێژوویی و ماتریالیزمی دیالکتیک"مان دەخوێندەوە، پێمان وابوو ئیتر شۆڕشگێڕ و رۆشنبیرێکی چەپی تەواو عەیارین، هەموو شتێک لە ئێمەوە دەست پێدەکا و هەر بە ئێمەش کۆتایی دێت.  من بۆ خۆم لە بەرهەمەکانی مارکس تەنیا مانیفێستم خوێندبوو. ئیتر نە ئیدیۆلۆژی ئاڵمانی، نە نەقدی فەلسەفەی هێگل، نە کاپیتاڵ، نە گرۆندریسە، تەنانەت ئانتی دوورینگی ئنگڵسیشم نەخوێندبوو. تا چ بگات بە کانت و هێگل و فویرباخ! بەڵام بەمەیشەوە خۆم لە ه