رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از اوت ۱۸, ۲۰۱۳

یادێک لە بەهمەن عێزەتی

مردم کامیاران جلو تانکهای ارتش خوابیدند! ئەوانەی کە نامەکانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەریان خوێندۆتەوە، دەزانن کە لە چەند شوێنێک باسی سەمەد بێهرەنگی، خانعەلی و بەهمەن عێزەتی دەکات! بەڵام ئاخۆ بەهمەن عێزەتی کێ بوو؟ ئەم وێنەیە بەهمەن عێزەتی یە! مامۆستای چەپ و شۆڕشگێڕ، وەرزشڤان، بەئەمەگ و دڵسۆز. ساڵی ١٣٥١ لە بواری مێژوودا لیسانسی وەرگرت و پاشان بوو بە مامۆستای خوێندنگەکانی کامێران. بەهمەن عێزەتی وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ، ئەڤینداری پیشەی مامۆستایی و خەبات و وشیارکردنەوەی خەڵکی هەژار و خوێندکاران بوو. هێندە بە ڕێز و حورمەتەوە لەگەڵ خوێندکاران هەڵس و کەوتی دەکرد، کە لە کاتی دەرس وتنەوەدا قەت پشتی تێ نەدەکردن؛ یانی ئەگەر بەناو پۆلدا تا خاڵی کۆتایی دەهات، لەم سەریشەوە هەر پشتاوپشت دەگەڕایەوە، بۆ ئەوە کە پشت لە خوێندکاران نەکات! بەهمەن عێزەتی بە درێژەی ئەو  چەند ساڵە، یانی لە ساڵی ١٣٥١ تا ١٣٥٨ نەسلێک شاگردی پەروەردە کرد کە زۆربەیان لە سەرەتای شۆڕش دا چەکیان هەڵگرت و بوون بە پیشمەرگە و لەپێناو ئامانجەکانیان گیانیان بەخت کرد. لە مانگی گەلاوێژی ١٣٥٨ دا کە خومەینی دژ بە گەلی کورد، فەرمانی جی