مایاکۆڤسکی ، شعر ، فوتوریزم مایاکۆڤسکی شاعیری فوتوریست و شۆڕشگێڕی روسی، له ساڵی 1894 له وڵاتی گورجستان له ده‌ڤه‌ری قه‌فقاز له‌دایک بوو. ئه‌و له ژیاننامه‌ی خۆی دا ده‌نووسێ: "منم ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی"، رۆژی حه‌وتی مانگی ژووئیه، ساڵی 1894 له دایک بووم. به‌هه‌ر حاڵ سه‌رتاسه‌ری ژیانی مایاکۆڤسکی خه‌بات و داهێنان بوو. ئه‌زموونه‌کانی ژیانی، کاریگه‌ری قووڵی له شێعری دا و له گه‌شه‌ی ستایلی فتوریزم و له به‌رهه‌مه‌کانی دا هه‌بوو. مایاکۆڤسکی تا 20 ساڵان سێ جار گیرا و زیاتر له ساڵێک وه‌ک زیندانی سیاسی به‌ند کرا. دواتر به ناسینی پیاوانی به‌ناوبانگی رووسی، ڤاسیلی کامنسکی و بورلیوک، قۆناغێکی نوێ له ژیانی ده‌ستی پێ‌کرد. "به درێژایی ئه‌و رۆژه توانیبووم شێعرێک بڵێم، یان باشتر بێژم، چه‌ند بڕگه له شێعرێک، شێعرێکی ئێجگار خراپ که قه‌ت بڵاو نه‌کرایه‌وه، له پارکی سرێتنسکی چه‌ند به‌شێکم بۆ بورلیوک خوێنده‌وه و وتم "ئه‌وه شێعری یه‌کێ له هاوڕێیانمه"، ئه‌و به‌رانبه‌رم وه‌ستا و چاوی له نێوچاوانم بڕی و هاواری کرد: "نا ئه‌وه شێعری خۆته، تۆ شاعیرێکی بلیمه‌تی... &
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.