رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئیهٔ ۳۰, ۲۰۱۷

ئێکۆلۆژی ئازادی

ئێکۆلۆژی ئازادی نووسینی: موری بووکچین وەرگیڕان لە ئینگلیسییەوە: هۆمەر فەیزی ئدیتۆر: باوای پیر ئاماژە: ئەم بابەتە لە لایەن هاوڕێی هێژا، مامۆستا هۆمەر فەیزی بە کوردی تەرجمە کراوە. لێرەدا بە بۆنەی یازدەهەمین ساڵی کۆچی بووکچین بڵاوی دەکەینەوە. ئەمن لەم کتێبەدا هەوڵم داوە تا وێنەیەکی ئاوەژوو لە جیهان پیشان بدەم تا بە بەراورد لەگەڵ کارەکانی دایگرسەکان، لیڤلێرسەکان، [1] ڕەنترسەکان و هەوەرها لەچاو کارەکانی نەوەی هاوچەرخی ئەوانیش تیۆریکتر بێت. ئەمن هەوڵم داوە تا جیهان لە بنەوە هەڵتەکێنم تا فۆرمی ئاشکرای گەشە و پێشڤەچوون دەربخەم. هەوڵەکانی من کاتێک سەرکەوتوو دەبن کە بتوانن ئەو ڕاستیە دەربخەن کە چۆن لە دوای کشانەوەی کۆمەڵگەی ئۆرگانیک، بەڵای زاڵبوونی دەسەڵات، تێکرای تێکۆشانی مرۆڤی بەقووڵی گرتۆتەوە. هەر چەشنە پێشکەوتنێک، چ پێشکەوتنی ئەنستیتۆیی، چ بواری تێکنیکی، چ زانستی و، چ ئیدیۆلۆژیکی، هەروەها چ پێشکەوتنی هونەری و، چ ئەو جۆرە لە پێشکەوتن کە خەڵکانی بەگزادە پێی دەڵێن پێشکەوتنی ئەقڵانی، بەداخەوە کە هچیان ئەم بەڵایە نابینن. بەپێچەوانەی ئەو کارانە کە دەیانەوێ ڕیشەی ئەم بەڵایە لە ئەقڵ