گفتوگۆ له‌گه‌ل مه‌حمود ده‌وڵه‌ت ئابادی هادی محه‌مه‌دی سه‌ره‌تا: بێگومان زۆربه‌ی روناكبیرانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات رۆمانی "كلیدر" به‌رهه‌می نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئێرانی "محمود دولت ابادی" یان خوێندۆته‌وه، نووسه‌ر له‌م به‌رهه‌مه‌یدا به‌وپه‌ڕی پسپۆڕی و لێزانیه‌وه تیپۆلۆژی هه‌موو جۆریك له مرۆڤه‌كان له‌رووی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسییه‌وه ئه‌نه‌خشێنێ؛ كلیدر هه‌موو جۆره تیپێكی سایكۆلۆژیك و سۆسیۆلۆژیكی تێدایه: "گوڵ محه‌مه‌د" سه‌مبوڵی رێبه‌رێكی جه‌ماوه‌ری و كاریزماتیكه، "سه‌تار پینه‌چی" هێمای شوڕشگێڕێكی پڕۆفیشناڵه، "خان عه‌مو" كه‌سێكی رنده،"قوربان قووچ" كه‌سێكی خاراو و سارد و گه‌رم چێشتووه، هه‌روه‌ها هێمای سۆز و ئه‌مه‌گناسییه، "قه‌دیر" و "نادعه‌لی" نموونه‌ی دوو كه‌سێتی ناده‌ربه‌ست و هه‌رچی و په‌رچین؛ "شه‌یدا" كه‌سێكی به‌ره‌ڵا و بێ‌ئه‌خلاق و شواڵ په‌ڵیته، "بلقه‌یس" شێره ژنێكی خاراو و به‌ئه‌زموونه، "ماراڵ" شۆڕه ژنێكی شۆخ و دڵته‌ڕه، "باب قولی"
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.