ئێمه و مۆدێرنيته ئارتور رامبۆ: "ده‌بێ به‌ته‌واوى مۆدێرن بين." ريشه‌ى دوو وشه‌ى "مۆدێرن" ( modern ) و "مۆدێرنيته" ( modernity ) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ى لاتينى modus كه به ماناى پێوه‌ر، باڵانس و هاوسەنگی دێت . modo يانى: تازه و نوێ، moderatus يانى: باڵانس و هاوسەنگى. كه‌وابوو مۆدێرن بوون به‌ماناى تازه بوونه، به‌ڵام به‌له‌به‌ر چاوگرتنى پێوه‌رى زه‌مه‌ن، يانى: هاوچه‌رخ بوون، وشيار بوون له دۆخى زه‌مانه و، سازگارى له‌گه‌ڵ رۆحى سه‌رده‌م. يان به وته‌ى هێگل يانى رۆڵه‌ى سه‌رده‌مى خۆت بی و رۆحى سه‌رده‌م به باشى بناسيت. رەنگە بتوانين کە سه‌ره‌تا و ئاخێزگه‌ى پرۆسه‌ى مۆدێرنيزاسيۆن بەمجۆرە ديارى بكه‌ين: له‌م بابه‌ته‌وه بيروڕا جياوازن، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌م رووداوانه‌ى خواره‌وه له ده‌ستپێكردن و گه‌شه‌سه‌ندنى پرۆسه‌كه‌دا گرنگ بووگن: 1) داهێنانى ده‌زگاى چاپ، 1436. 2) روخانى بيزانس (پايته‌ختى ئه‌مپراتۆرى رۆم)، 1453. 3) دۆزينه‌وه‌ى ئه‌مريكا، 1492. 4) بزاڤى ريفۆرماسيۆنى لوتێر، 1520. 5) شۆڕشى سه‌نعه‌تى بريتانيا، 1768. 6) شۆرش
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.