بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دهوڵهت- نهتهوه پێکهێنانی دهوڵهتی سهربهخۆی کوردستان لهنێوان خهون و راستی دا گفتوگۆ لهگهڵ دوکتۆر سهعید شهمس ئا: هادی محهمهدی بیوگرافی د. سهعید شهمس د. سەعید شەمس لە ناوچهی ئەختاچی لە مەڵبهندی موکریانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە ئێران تەواو کردووە، دواتر بە هۆی چالاکی سیاسی نەیتوانیوە بەردەام بێ لە خوێندن لە زانکۆ، بەڵام دواى تەواوکردنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی، پەیمانگەی زمانی ئینگلیسی تەواو کردووە. لە پرۆسەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری کردووە، پاش شۆرش بۆ ماوەیی سالێک مامۆستا بووە و هاوکات شانی داوەتە ژێر باری کاروباری سیاسی، لە کۆتایی هەشتاکان سەدەی ڕابردوودا بە ناچاری ئێرانی بەجێهێشتووە و لە سەرەتای نەوەدەکانەوە لە لەندەن نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ١٩٩٤ لە زانکۆی لەندەن دورەی کۆمەڵناسی تەواو کردوە و بروانامەی باکۆلێری لە 'کۆمەڵەناسی و خوێندەنەوەیکی ئورۆپایی' وەرگرتووە و تا ساڵی ٢٠٠٣ وەک کارناسی ئەرشەد و لێکۆڵێنەر لە بواری کۆمەڵناسی و هەروەا وەک بەرێوەبەر
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.