رۆشنبیـــــــــــران له تاراوگه فرانتس نویمان سه‌ره‌تا: ده‌مێک ساڵه ژیانی رۆشنبیرانی کورد له‌گه‌ڵ چه‌مکی تاراوگه (دیاسپۆرا) تێکه‌ڵ بووه . ده‌ڤه‌ری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی، زێد و نیشتمان، مل به نوێبوونه‌وه و گۆڕان نادات و رۆشنبیران تووڕ ده‌داته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه و به کۆچی مێژوویی و به‌ناچاری مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی له سلێمانی بۆ به‌غدا و، پاشان له‌وێوه بۆ ده‌مشق ده‌ست پێ بکه‌ین، ده‌بینین که به درێژایی سه‌ده‌کانی نۆزده و بیست، ژیانی رۆشنبیرانی کورد بریتیی بووه له ده‌رکران و دابڕان له نیشتیمان و ژیان له دیاسپۆرا. لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه: ئایا دیاسپۆرا هێز و توانای داهێنان و وزەی ره‌خنه‌گرانه‌ی رۆشنبیران دەکوژێ؟ بۆچی سامانی فکری مه‌عریفی دیاسپۆرای کوردی به‌پێی پێویست هه‌راو و ده‌وڵه‌مه‌ند نییه؟ بۆچی رۆشنبیرانی ئاڵمانی، که‌سانێکی وه‌کوو مارکس، مارکوزه، ئادورنو و… باشترین به‌رهه‌مه‌کانیان له دیاسپۆرادا دەنووسن، به‌ڵام رۆشنبیرانی کورد، که‌سانێکی وه‌کوو نالی و حاجی قادر و مه‌ولانا خالید، به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆیان له تاراوگه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.