چۆن ناوی ئێران لای ئورووپاییەکان بوو بە پێرسیەن؟ سەبارەت بە ئێتمۆلۆژی ناوی ئێران کە دەچێتەوە سەر ناوی کوردی "ئاریان" بەوردی نووسیومە و لێرەدا لەسەری ناچم. بەڵام سەرەتا دەبێ بێژم کە هەموو هۆزەکانی هوری، هیتی، میتان، ئورارتوو، گووتی، کاسی، لوولوو، ماد و پەراسوو لە باری زمان، فەرهەنگ و ئێتنیسیتەوە کەم تا زۆر وەک یەک و هاوبەشن. بەڵام لە شێوازی ژیان و بەڕێوەبەری دا، لە دین دا دواتر تووشی جیاوازی دەبن... لەم نێوەدا هۆزی مەزنی هوری ڕۆڵی دایک دەگێڕێ. یانی بناغەی ژیان، زمان، ژیار و کولتوور دادەڕێژێ. ژیان لە جڤاتی هوریان بەشێوەی کۆمۆنال و بەدوور لە سیستمی سەنتراڵ بەڕێوە دەچێ. بەشێوەی هۆز و خێڵ و تیرە. بەپێی سیستمی دینی فرەخودایی. خودایان بریتین لە هور یان میترا: خۆری ژیان بەخش؛ ئاناهیتا: خودای ئاو و ئەڤین و جوانی؛ هۆمەی: خودای شەراب؛ بارام: خودای شەڕ؛ تیژتار/گەلاوێژ: خودای باران؛ وایۆ: خودای با و زریان؛ بۆڕیۆ: خودای هەورە گرمە؛ ئاگر: خودا و هێما ڕووناکی و گەرمی بەخش و چەندین خودێی دیکە کە باسکردنی لێرەدا ناگونجێ. هەموو ئەو هۆزانەی کە لە سەرەوە باسکران، جگە لە ماد و پارسە [کە ئە
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.