ماتریالیزم بناغی سکۆلاریزم، دیموکراسی و ئه‌قڵانیه‌ت پێکدێنێ. له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبی "بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه" کاک هه‌رێم ئۆسمان وتووێژێکی له‌گه‌ڵما سازکرد که له رۆژنامه‌ی کاکێشان دا بڵاو بۆته‌وه، لێره‌دا ده‌قی وتووێژه‌که ده‌خوێننه‌وه. - پرسیار: ماتریالیزم چییه؟ - و: به‌درێژایی مێژووی مرۆڤ، واته له‌و كاته‌وه‌ی که مرۆڤ مێژووی هه‌یه، دوو ره‌وت ده‌بینین، یه‌كه‌میان "ماتریالیزم"، دووه‌میان "ئایدیالیزم". ماتریالیزم و ماتریالیسته‌كان پێیانوایه که بنه‌ره‌تی ژیان له مادده پێكهاتووه. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی ژیان هه‌ر بۆ مادده ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه به‌شێوه‌ی جۆرا‌وجۆر هاتووه هه‌تا ئه‌مرۆ، كه به‌رزترین پله‌ی گه‌شه‌كردووی ماتریال بریتیه له مێشكی مرۆڤ، كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان مرۆڤ له قۆناغێكدا پێیوایه ئه‌مه رۆحه، له‌كاتێكدا که مێشک گه‌شه‌كردووترین شێوازی مادده‌یه‌و به‌سه‌ر ماده و سروشتدا زاڵ بووه و سروشتی رام كردووه. گه‌ر به‌قوڵتر لێی بكۆڵینه‌وه، ده‌ڵێین هه‌موو دیارده‌كانی جیهان له 104 توخم (ئلێمێنت) پێكه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.