رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژانویهٔ ۶, ۲۰۱۹

کـــوردەکان، نەتەوەیەک لەنێوان سەرکوت و سەرهەڵدان دا

کـــوردەکان،   نەتەوەیەک لەنێوان سەرکوت و سەرهەڵدان دا نووسینی: کەریم شامبێرگێر و میخایل ماین دەزگای چاپی وێستێند، فرانکفورت، دێسامبری ٢٠١٨ ئەم کتێبەش لە مانگی ڕابردوودا بە زمانی ئاڵمانی چاپ کراوە. بەپێچەوانەی کتێبی پێشوو، کە نووسەر یانی توبیاس هوخ ئەندامی پارتێکی لیبراڵ دیموکرات بوو، لێرەدا نووسەر کەرەم ئەندامی پارتی لینکەیە و لە حیزبێکی چەپ دایە. ئەڵبەت هەر دوو نووسەری ئەم کتێبە دوو کەسێتی ئاکادمیکن لە زانستگەی مونیخ. هەروەها زمانی نووسینی ئەم کتاوە لەچاو ئەویتر، ئاسانتر و ڕەوانترە. ئەم نووسەرانە لەباری مێژووییەوە گەلی کورد لەگەل مادەکان پێوەند دەدەن و باسی داستانی کاوە و زۆحاک دەکەن. یانی کاوە بە نوێنەری گەلی ماد دەزانن و زۆحاک بە هێمای زۆڵمی دەوڵەتی ئاشوور دەبینن کە لە ساڵی ٦١٢ بەر لە زاین دا بەهۆی هێرشی مادەکان تێک دەڕوخێ. لە درێژەدا زۆر جار شۆڕشی هاوچەرخی کوردستان بە درێژەی ڕاپەڕینی کاوە لە دژی زۆڵمی زۆحاک دەزانرێت.   چۆن نەتەوەیەک دەخولقێ؟ نووسەران لەم بابەتەوە بەپێی تیۆری مۆدێرن سەبارەت بە ناسیونالیسم زیاتر پشت بە دیدگای ب. ئەندرسۆن و تێرمی   vorgestel