ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی، ده‌وڵه‌تی مۆدێرن 1- ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ریتی بریتین له ئێل، خێڵ، هۆز و عه‌شیره، كه تێكڕایان پێكهاته‌ی ئیحساسین و له‌سه‌ر بنه‌مای خزمایه‌تی، خوێن، ڕه‌گه‌ز و له‌وه‌ڕگه پێكهاتوون. هێژمونی و دەسەڵات له‌م پێكهاتانه‌دا تاكده‌نگی و نادیموكراتیكه و به‌پێی هێزی ئابووری، دەستڕۆیشتوویی سیاسی و ئۆتۆریته‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تى دیاری ئه‌كرێت. كۆمه‌ڵێك له‌م پێكهاتانه كه له وڵاتێكی دیاریكراودا و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێلی گه‌وره یه‌ك ئه‌گرن، پێكهاته‌ی گه‌وره‌تری ئه‌مپراتۆری پێكدێنن. هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانى ئه‌مپراتۆرى له كۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌تى میرنشینى ناوچه‌یى پێكدێن و له‌رووى ده‌سەڵاتى سیاسى كۆمەڵایه‌تییه‌وه له‌نێوان ناوه‌ند و په‌راوێزدا جۆرێك باڵانس و هاوكێشى پێکدێت (ئه‌مپراتۆرى ئه‌شكانى). بەڵام هه‌ندێ دوڵه‌تى دیكه پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو سانتراڵیان هه‌یه و له‌نێوان ناوه‌ند و ناوچه‌كاندا جۆرێک ناكۆكى قووڵ دروست ده‌بێت (ئه‌مپراتۆرى ساسانى). زۆربەی ئه‌مپراتورییه‌كان پێكهاته‌ی زاڵ و ده‌سەڵاتداری سه‌رده‌می فیۆداڵین. سه‌رده‌مێك له مێژووی مرۆ
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.