سه‌رنجێک له وه‌رگێڕانی کوردی کتێبی دیالکتیکی رۆشنگه‌ری هادی محه‌مه‌دی دیالکتیکی رۆشنگه‌ری، کتێبی هه‌ره گرنگی فه‌لسه‌فی سه‌ده‌ی بیسته‌م، به کوردی ته‌رجمه کرا، گه‌نکاوی مردوو، جڤاکی رۆشنبیری کوردستان، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له ئاست وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه نیشان نه‌دا؛ چ موسبه‌ت یان مه‌نفی. وه‌رگێڕی دیالکتیکی رۆشنگه‌ری، کاک هاوژین مه‌لا ئه‌مین، مامۆستای زانکۆی سلێمانی، به‌مجۆره یه‌که‌م رسته‌کانی ئه‌م کتێبه‌ی ته‌رجمه کردووه: "رۆشنگه‌ریی به‌درێژایی مێژوو به مانا فراوانه‌که‌ی ده‌ربڕینێکه بۆ بیرۆکه‌ی پێشکه‌وتن و ئامانجه‌که‌شی رزگارکردنی مرۆڤه له ترس و کردنیه‌تی به سه‌روه‌ر. ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ته‌واوه‌تی روون بۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک پرشنگ ده‌داته‌وه که ئاماژه بۆ سه‌رکه‌وتن ده‌کات." به‌ڵام ئادورنۆ و هۆرکهایمێر، نوسه‌رانی دیالکتیکی رۆشنگه‌ری، به‌مجۆره ده‌ست پێده‌که‌ن: " رۆشنگه‌رى، به ماناى گه‌شه‌ى ئه‌ندێشه، به هه‌موو شێوازه‌کانیه‌وه، به‌رده‌وام تێکۆشاوه تا مرۆڤ له کۆت و به‌ندى ترس و سام رزگار بکا و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌رى مرۆڤ بچه‌سپێنێ . به‌ڵا
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.