کۆمهڵناسی رۆمان لوکاچ ، گوڵدمهن، باختین پیهر. ڤ. زیما پێشتر باسى ریالیزمى لوکاچ مان کرد، لوکاچ ریالیزم بە دوو چەمکى گشتێتى و تیپ پێناسە دەکات. ئەو لە تیۆرى خۆى دا لەمەڕ ریالیزم، لەنێوان ئەدەبیاتى ریالیستى (ڤاڵتر سکات، باڵزاک، توماس مان) و ئەدەبیاتى ناتۆرالیستى (زۆلا و ئەدەبى ئاوانگارد) دا دژایەتى قووڵ دهبینێ. بە راى لوکاچ، رۆمانى ریالیستى باڵزاک یان گۆتێ، تەنیا پرسۆناژەکان، دۆخەکان و کردارى تیپیک ناخولقێنێ، بەڵکوو راستیەکان بەشێوەى هەمەلایەنە دەنەخشێنێ، ئەم کارەش بەرهەمى تۆکمەیى پێکهاتەى گێڕانەوەیى رۆمانى ریالیستییە. وەها پێکهاتەیەک لە رۆمانى "ئابستراکت" و "ناتۆرالیستى" زۆلا و کافکا و بێکێت دا پەیدا نابێت. لوکاچ پێکهاتەى گێڕانەوەى ئەم جۆرە رۆمانە بە لاواز دەزانێ و پێى وایە لە دەقى ناتۆرالیستى دا راستییەکان بەشێوەى گەوهەرى و بنەڕەتى، لە بوارى زات ( das wesen )دا دەرک ناکرێن. زۆلا لە بەرهەکانى دا ناتوانێ گەوهەرى شتەکان دەرک بکات، لە رۆمانى ئەودا قارەمانان بەشێوەى ئەکتیڤ لە روداوەکان دا بەشدارى ناکەن و رۆڵى پەسیڤ دەگێڕن. یەکێ لە باشترین وتارەکانى لوکاچ بە نا
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.