شین‌گێڕی بۆ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر هادی محه‌مه‌دی کوێره هه‌واڵ تاڵ و ژاناوی بوو، هه‌ناسه‌ی له سینه‌مان دا تاساند: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، ترووسکه‌ی نێو شه‌وه‌زه‌نگ، مامۆستای عشق و ئازادی، وره و ورینگی مناڵه هه‌ژاره‌کانی کوردستان، کوڕی کوردی ئوستووره‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م له‌دار درا. فه‌رزاد هاوڕێم بوو، خۆشه‌ویستم بوو، هاودڵ و هاوچاره‌نووسم بوو. له‌م دنیا سپڵه و به‌ستۆکه‌دا، عاشقی مرۆڤ بوو، قه‌قنه‌س ئاسا گڕی گرت و تیشکی هاویشت، فێری کردین که مرۆڤ ده‌توانێ ئێجگار گه‌وره و رۆحبه‌رز بێ و مانا به ژیانی پڕژان ببه‌خشێ. چه‌ند مه‌زنن ئه‌وانه‌ی که له‌پێناو ژیانی گشتی، له‌پێناو ئازادی گه‌لێکی بنده‌ست، گیانی ئازیزیان فیدا ده‌که‌ن. "ئه‌رێ، ئه‌رێ، ئه‌گه‌ر ده‌نکێ گه‌نم له زه‌وی بکه‌وێ، ده‌ڕزێ و به ته‌نیا ده‌مێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمرێ، مه‌زرا مه‌زرا به‌رهه‌م ده‌دا و ئێجگار ده‌ژێ". ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا خه‌وم پێوه بینی، چ خه‌وێک: به تاسه‌وه له ئامێزم گرت، ماچم کرد و وتم :"چۆنی عه‌زیزه‌که‌ی له دنیایه‌م". له‌پڕ بێ‌دار بوومه‌وه و خه‌ونه‌که‌م بۆخۆم راڤه کرد، ئه‌وه‌ی من به
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.