داستایڤسکی و نهێلیزمی روسی داریوش شایگان و: هادی محه‌مه‌دی نهێلیزمی ئاڵمانی به‌پێی بنه‌مای وشیاری له ره‌وتی هه‌ڵدان و نسکۆی ئه‌ندێشه‌ی رۆژاوایی پێکهاتووه، به‌ڵام نهێلیزمی رووسی، نکۆڵی له‌م مێژووه ده‌کا و ره‌تی ده‌کاته‌وه. نهێلیزمی رووسی ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی و کولتوری هه‌یه. توندڕه‌وی و کوندڕه‌وی له سروشتی خه‌ڵکی رووسیا دایه. رووسه‌کان یان نهێلیستن یان بڕوایان به‌و دنیا هه‌یه. ململانێی به‌رده‌وامی ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته ناکۆکه، دیارده‌یه‌کی لێده‌بێته‌وه که بردیائۆف پێی ده‌ڵێ "شێتی متافیزیکی". له هه‌موو گه‌وره پیاوانی مه‌زنی رووسیا، به‌تایبه‌ت له به‌رهه‌مه‌کانی داستایڤسکی دا، ئه‌م ململانێیه به‌دی ده‌که‌ین. مرۆڤی رووسی قه‌ت ناتوانێ میانه‌ڕه‌و بێت... ره‌نگه فه‌زای بێ کۆتایی ده‌شته‌کان و ئاسۆی بێ سنووری بیابانی کاکی به کاکی روسیا، به‌جۆرێک کاری کردۆته سه‌ر رۆحی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته، که مرۆڤی رووسی حه‌د و ئه‌ندازه ناناسێ، یان گووشه‌گیر ده‌بێ و ده‌بێته سۆفی، یان روو ده‌کاته مه‌یخانه و به‌رده‌وام مه‌ستی. ده‌توانین له‌نێو تۆفانی ره‌خس و سه‌ما و گۆرانی و مۆسیقی ک
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.