رۆشنگه‌رى چییه؟ ?was ist Aufklärung ئیمانوێل کانت و: هادى محه‌مه‌دى بزاڤی فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری نزیکه‌ی 300 ساڵ پێش ئێستا له ئوروپا ده‌ستی پێ‌کرد و کولتور و داب و نه‌ریتی کۆنی له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاند و بناغه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌قڵانیه‌تی مۆدێرنی دامه‌زراند. به‌ڵام گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هێشتا له دۆخی ره‌ش و سیخناخی دۆگماتیزم و تاریک بیری دان . هێشتا فه‌رهه‌نگی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به چه‌مک و بنه‌مای دین و ئه‌فسانه و ترس و تابو سیخناخه و بیر و ئه‌ندێشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی زنجیر کردووه. ده‌وڵه‌تانی ئه‌م هه‌رێمه هێشتا به مێتۆ‌دی سه‌ره‌ڕۆیی و دیسپۆتیزم حکومه‌ت ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی تۆتالیتێری تۆخ و تاریک و پڕ له زه‌بر و زه‌نگ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بێگومان بۆ ئەوه‌ی جڤاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین رنێسانسێکی کولتوری و مه‌عریفی پێک‌بێنن، پێویسته هه‌موو تاکه‌کان به رۆشنگه‌ری بگه‌ن و به هێزی ئه‌قڵ و تێگه‌یشتنی خۆیان بوێرانه هه‌موو فاکت و دیارده‌کان بنرخێنن. نرخاندنێکی دیالکتیکی هێگلی، که لایه‌نه باشه‌کان وه‌رده‌گرێ، لایه‌نی چه‌وت و دزێو ده‌سڕێته‌وه و به سه‌نتێز و دۆخێکی
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.